راپۆرت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟




Wednesday, October 14, 2009
 
     

ئاماده‌كردنی‌: رۆژنامه‌
ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆران ره‌خنه‌ له‌فراكسیۆنی‌ زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت ده‌گرن كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن گوتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆران خه‌ریكی‌ "چه‌له‌حانێ‌و دروستكردنی‌ بارودۆخی‌ فه‌وزه‌وین"و پێیان وایه‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ی‌ له‌فراكسیۆنی‌ گۆران ده‌گیرێت له‌روه‌وه‌ تۆمه‌تی‌ بێبنه‌مان.
به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ دیارده‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ماوه‌ی‌ 18ساڵی‌ رابردودا و ده‌ركه‌وتنی‌ هێزێكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ كاریگه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 25ی‌ ته‌موزی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ ئێستا خاوه‌نی‌ نزیكه‌ی‌ 35كورسیه‌، له‌ماوه‌ی‌ رابردودا جۆرێك له‌ گرژی‌ و گوتاری‌ توند له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌لاَت له‌كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌لای‌ هه‌ندێك له‌چاودێرانه‌وه‌ له‌م سه‌ره‌تایه‌وه‌ قورسه‌ ده‌سه‌لاَت ته‌قه‌بولی‌ ئۆپۆزسیۆن بكات.

د.جه‌عفه‌ر عه‌لی‌ ، بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ده‌رباره‌ی‌ چالاكی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مان بۆ رۆژنامه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، له‌ ته‌واوی‌ كاره‌كانی‌ په‌رله‌ماندا تائێستا كاری‌ هێنده‌ جدی‌‌و بنچینه‌یی‌‌و بنه‌ڕه‌تی‌ نه‌هاتوه‌ته‌ پێش تاوه‌كو بۆچونی‌ له‌سه‌ر ده‌رببڕین‌و داكۆكی‌ له‌ بۆچونه‌كان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی‌ تائێستا هه‌بوه‌ دابه‌شكردنی‌ په‌رله‌مانتاران بوه‌ به‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا، له‌و مه‌سه‌له‌یه‌شدا فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتی‌ خه‌ڵك، رۆڵی‌ خۆی‌ بینیوه‌، وه‌ك له‌ له‌ كاتی‌ ناونانی‌ لیژنه‌ی‌ ناوخۆدا، فراكسیۆنی‌ گۆڕان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ وشه‌ی‌ ئاسایش بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ زیاد بكرێت‌و ببێته‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش‌و كاروباری‌ ناوخۆ، چونكه‌ تائێستا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌ چاودێربێت به‌سه‌ر ده‌زگاكانی‌ ئاسایشه‌وه‌‌و بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانێت چاودێرییان بكات‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ كاره‌كانیاندا بكات.

هه‌رچه‌نده‌ باس له‌ ئازادی‌‌و دیموكراسی‌ ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا له‌ كوردستان قبوڵكردنی‌ ئۆپۆزسیۆن كارێكی‌ قورسه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ نوێشدا كه‌ تائێستا په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌، دژایه‌تی‌  ئه‌و فراكسیۆنانه‌ ده‌كرێت كه‌ بونه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مان‌و كار بۆ سڕینه‌وه‌ی‌ چاكییه‌كانیان ده‌كرێت.
له‌سه‌ر ناونانی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ش، ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان وتیان، پێویسته‌ بكرێته‌ لیژنه‌ی‌ پاسه‌وانی‌ هه‌رێم (پێشمه‌رگه‌)، كه‌چی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌سه‌ر گۆڕانیان كرد به‌ موزایه‌داتی‌ سیاسی‌‌و گوایه‌ گۆڕان دژی‌ وشه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌‌و ده‌یانه‌وێت پیرۆزی‌ ئه‌و وشه‌یه‌ نه‌هێڵن، له‌ كاتێكدا به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ كرد بۆ پاراستن‌و هێشتنه‌وه‌ی‌ هه‌یبه‌ت‌و پیرۆزی‌ وشه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بو، چونكه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاخ پێی‌ هه‌ڵده‌سا ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئێستادا له‌ شاردا پێیان ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ وته‌ی‌ د.جه‌عفه‌ر "خۆیان له‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا نوسیویانه‌ هێزه‌كانی‌ زێڕه‌ڤانی‌ (پێشمه‌رگه‌)، كه‌ وشه‌ی‌ زێڕه‌ڤانی‌، زاره‌وایه‌كی‌ پارتی‌ نه‌بێت هیچ مانایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ نییه‌‌و پێشمه‌رگه‌شیان خستوه‌ته‌ كه‌وانه‌وه‌".
 له‌و ماوه‌ كه‌مه‌دا كه‌ په‌رله‌مانی‌ نوێ‌ ده‌ستبه‌كاربوه‌، فراكسیۆنی‌ گۆڕان چه‌ندین پڕۆژه‌یاسایان ئاماده‌كردوه‌‌و به‌شێكیان دراوه‌ته‌ په‌رله‌مان، وه‌ك پڕۆژه‌یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ سزای‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان، له‌م باره‌یه‌وه‌ كاردۆ محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری‌ گۆڕان باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ تائێستا له‌ كوردستان خه‌ڵك له‌سه‌ر بیر‌و بۆچون سزاده‌درێت، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ مافێكی‌ سروشتی‌‌و ئاسایی‌ خه‌ڵكه‌ كه‌ سه‌ر به‌ چ لایه‌نه‌ێك ده‌بێت‌و ده‌نگ بۆ كێ‌ ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ پڕۆژه‌یاسایه‌كمان پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كردوه‌ ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ سزای‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان.

هه‌روه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ سیاسی‌‌و حیزبی‌ له‌ناو هێزه‌چه‌كداره‌كاندا پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كراوه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنی‌ گۆڕانه‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ د.جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ ته‌واوی‌ دنیادا ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ وڵاتێك به‌ خۆی‌ بڵێت دیموكراسی‌‌و مه‌ده‌نی‌‌و دامه‌زراوه‌یی‌‌و هێزه‌چه‌كداره‌كانی‌ فه‌رمان له‌ حیزبه‌وه‌ وه‌ربگرن، له‌ دنیادا نمونه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ وه‌ك ئێره‌ نادۆزیته‌ی‌ كه‌ حیزب پۆلیس‌و پێشمه‌رگه‌‌و پاسه‌وانی‌ سنوری‌ هه‌بێت، جگه‌ له‌ كوردستان.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌ وای‌ له‌ فراكیسۆنی‌ گۆڕان كردوه‌، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ پێشكه‌ش بكات، ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ هێزی‌ چه‌كدار به‌ ده‌ست حیزبه‌كانه‌وه‌یه‌ له‌كوردستان‌و خه‌ڵكی‌ هه‌رێم له‌ ئاسایشێكی‌ ئاساییدا ناژین، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و حاڵه‌ ترسناكانه‌ی‌ كه‌ ژیانی‌ هاوڵاتییانی‌ كوردستانی‌ خستوه‌ته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ جه‌نگه‌وه‌.
 له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی‌ كه‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، پڕۆژه‌یاسای‌ دیاریكردنی‌ بودجه‌ی‌ حیزبه‌كانه‌، په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان رونیانكرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك پرسیاریان هه‌یه‌‌و ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانتاران پرسیارمان هه‌یه‌، بودجه‌ی‌ ئه‌و حیزبانه‌ به‌ كام یاسا دیاریكراوه‌ كه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ زیاتر له‌ 30ملیۆن دۆلار له‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ هه‌رێم بۆخۆیان لابده‌ن، كێ‌ ئه‌م شه‌رعییه‌ته‌ی‌ پێداون، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ دیاری‌ بكرێت كه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بۆ حیزب دیاری‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ كورسییه‌كان بێت ئه‌وا ده‌بێت ئاشكرابێت كه‌ هه‌ر حیزبه‌ چه‌ندی‌ به‌رده‌كه‌وێت، له‌مه‌شه‌وه‌ ده‌بێت پاره‌ی‌ ئه‌و رێكخراو‌و كۆمه‌ڵانه‌ ببڕرێت كه‌ بودجه‌ وه‌رده‌گرن‌و كورسیشیان له‌ په‌رله‌مان نییه‌‌و ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێبه‌ری‌ ئه‌و دو حیزبه‌ باڵاده‌سته‌ن.

 فراكسیۆنی‌ گۆڕان كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ داویانه‌ به‌ خه‌ڵك جێبه‌جێی‌ بكه‌ن، بۆیه‌ پڕۆژه‌یاسایه‌كیان پێشكه‌شكردوه‌ بۆ دابینكردنی‌ موچه‌ بۆ كابانی‌ ماڵ‌.
هه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان چه‌ندین سه‌ردانی‌ مه‌یدانییان بۆ ناو خه‌ڵك‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌‌و چه‌ندین نوسینگه‌شیان له‌ هه‌ولێر‌و سلیمانی‌‌و گه‌رمیان‌و شاره‌زور كردوه‌ته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌نزیكه‌وه‌ گوێ‌ له‌ سكاڵای‌ خه‌ڵك بگرن‌و بیگه‌یه‌ننه‌ په‌رله‌مان.
عه‌بدوڵلا محه‌مه‌د نوری‌ وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ كار بۆ هێنانه‌دی‌ به‌ڵێنه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێك نه‌هاتوه‌‌و كێشه‌كانی‌ خه‌ڵك نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان‌و خه‌ڵكیش ئاگاداری‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ نییه‌ كه‌ داكۆكییان لێده‌كه‌ن له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ حكومه‌ت پێك ناهێنێت‌و رێگه‌ش نادات دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان‌و چالاكییه‌كانی‌ هێزی‌ ئۆپۆزسیۆن راسته‌وخۆ بگاته‌ خه‌ڵك، تا خه‌ڵك ئه‌وه‌ ببینن كه‌ "مه‌رجه‌عی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان میلله‌ته‌، نه‌ك حیزب".

له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌گیرا كه‌ گفتوگۆ زۆر ده‌كه‌ن‌و به‌ "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌" ناویان ده‌بردن‌و ئێستاش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌ بێده‌نگن، نه‌سرین شێخ جه‌مال، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بۆ رۆژنامه‌ وتی‌: چه‌له‌حانێكانی‌ ئێمه‌ بۆ داكۆكیكردن بوه‌ له‌و بۆچونانه‌ی‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌له‌حانێیه‌ی‌ ئه‌وان باسی‌ ده‌كه‌ن له‌ كاتی‌ ناونانی‌ لیژنه‌كاندا بو كه‌ بۆچونێك ده‌بو، ئه‌وان پشگیرییان لێنه‌ده‌كردین، هه‌ربۆیه‌ كه‌ ده‌هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ بۆچونه‌كانمان ده‌گه‌یاند، به‌تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌ دانیشتنه‌كان بۆ خه‌ڵك نه‌ده‌گوێزرانه‌وه‌.

هاوكات، كاردۆ محه‌مه‌د پێیوابو ئه‌ركی‌ په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ هه‌م له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان‌و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ نیشانیبدات بۆ رای‌ گشتی‌ كه‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاره‌كان چۆنه‌، ئه‌وانه‌ی‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان بۆ میدیا قسه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا خۆیان دێن له‌ میدیاكانه‌وه‌ ده‌ڵێن په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان چه‌له‌حانێ‌ ده‌كه‌ن‌و دواتر ده‌ڵێن بێده‌نگن، بۆ نایه‌ن له‌ په‌رله‌مان به‌ ئێمه‌ بڵێن، بۆ له‌ میدیاكانه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن، یان ئه‌و وتانه‌ش جۆرێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر گۆڕان.
 هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌ تائێستا په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ش بۆ سه‌رده‌مێك دروست نه‌بوه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌ماندا هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ زۆر جه‌خت له‌سه‌ر گۆڕینی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كرێت‌و فراكسیۆنی‌ چاكسازییش بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شكردوه‌‌و فراكسیۆنی‌ گۆڕانیش پشتگیرییان لێكردوه‌، چونكه‌ به‌ وته‌ی‌ كاردۆ محه‌مه‌د تا ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ نه‌گۆڕرێت، ناتوانرێت په‌رله‌مان‌و ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان كاراتربێت‌و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ له‌په‌رله‌مان جێبه‌جێی‌ بكات، چونكه‌ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ چۆنێتیی‌ كاركردن له‌ په‌رله‌مان دیاری‌ ده‌كات، به‌ڵام كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات پڕۆژه‌كه‌ بخاته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌، ئه‌وه‌ دیار نییه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تای‌ كاركردنی‌ په‌رله‌مان گۆڕینی‌ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ بێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سارا
 ده‌ست خۆشی‌ بۆ په‌رله‌مانتارانی‌ كۆران به‌راستی‌ هه‌ر ئه‌وان به‌ته‌نگ خه‌م‌و په‌ژاره‌ی‌ كورده‌وه‌ن، هیوانی‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، بایه‌كێتی‌‌و پارتی‌ بۆ خۆیان هه‌ر قسه‌ بكه‌ن.
kalari
 heway serkwtan bo andam parlmani goran brasti dle sozi melltan hast be matmani tawa dakian esta ka dangman baxen sandoqi dang danwe
darbandixan
 بەداخەوە بۆ دەسەڵات دارانی کوردستان کە بە هەموو شێوەیەك ئەو هێرشە ناڕەوانە ئەکاتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان هەر جارەی بە شێوەیەك ناویان ئەبات،،،،لێرەدا دەبێت خەڵکی کوردستان تۆزیك بیر لە ڕابردوی هەردو حیزبی دەسەڵات بکاتەوە هەموومان ئەزانین کە لە ساڵەکانی 60 وە تا ئەمڕۆش گەورەترین ناکۆکی هەیە لە نێوان هەردولادا کە چی زانییان لیستی ڕکەبەر دەروست بوە بە ناوی گۆڕان ئەم دوو هێزە گەورەیە توشی شکۆك بوون هەموو ناکۆکێکانی خۆیان خستە لاوەو بۆ دژایەتی کردنی لیستی گۆڕان من پێموایە ئەگەر پارتی و یەکێتی بیرێک لە حوکمەتەکەیان بکەنەوە باشترە کە ئەوە دوومانگوو نیوە چەقیوەو فەڕتەناش لێئەدات و دەرناچێت ـمن نازانم حوکمەت تەشکیلکردن ئەوەندەی پێدەچێت یان حوکمەتەکەی پارتیو یەکێتی وایە،،،لەکۆتایدا ئەڵێم ئەگەر پێتان وابێت هەتاهەتایە ئەبێ کڕنوشتان بۆ بەرین ئەو باوکە مرد ،،، ئەمڕۆ جیلێك پەیدابوە کە بەباشی لە ڕاستێکان تێگەشتوە و دەیەوێت یاسا سەروەر بێت نەك حیزب بۆیە دەبیت زۆر بەباشی بەخۆیاندا بچنەوە هەڵەکانی ڕابردو دووبارە نەبێتەوە
كاوان
 سلاو...... بیرۆزبای له‌ لیسته‌مه‌تان ئه‌كه‌م هه‌روه‌ها ئه‌و لیستانه‌ی تریش كه‌له‌ناو به‌رله‌ماندان هیوادارم بۆ كورد ئیش بكه‌ن نه‌ك بۆ دلخۆشكردنی‌ دوژمنانی‌ كورد و به‌رنامه‌كانتان بۆ باشتر به‌ریوه‌ چونی‌ حالی‌ كورد وه‌ پیگه‌ی‌ كورد بیت به‌راستی‌ میلله‌ت چاوی‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ وه‌ ده‌بیت په‌رله‌مانیش چاوی‌ له‌ حوكومه‌ت بیت. به‌رای‌ من له‌مكاته‌دا گۆران خوازان هیچیان بۆ ناكریت چونكه‌ ئیوه‌ له‌گه‌ل لیستی‌ كوردستانی‌ نه‌ك هه‌رگوی‌ له‌یه‌ك ناگرن به‌لكو به‌كینیكی‌ دوژمنانه‌ سه‌یری یه‌ك ئه‌كه‌ن وه‌ یه‌كترتان پی قبول نیه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردا نییه‌ , سوپاس بۆ وه‌رگرتنی‌ راكان
baxtyar
 slaw la hamw goranxwazane kurdistan ,mn pem waya qbwl krdne parlamantarane listy gorran ba taebatew wa qbwl krdni opozsion lanaw parlamanda la layan fraksione kurdstanyawa shteke m7ala chwnka aw parlaman taranae awan hamw gwerayale hezbakanyann, bo awa la parlaman nen ka bargre la barzhawande xalke bkan. agar wa nabet ae bo che har la estawa hamw peshnyarakane fraksioni opozsion rat dakanawa. la katekda nwenarayate rastaqenae bashe hara zore xalke faqerw hazhar akan, agar byanawet dawakare xalke gebage bkan awa dabet bash bzann ka gorran nwenare bashe hara zore xalke bash xwrawe kurdstana, boya pewesta pshtgere la fraksione goran bkan la peshnyarw bochwnakanyanda
نيكا كوردى
 به‌ریزان به‌داوای‌ لیبوردنه‌وه‌ فارس ده‌لی‌ هه‌زاركفت بای‌ نیم كردارنیست تكایه‌ كرنكی‌ به‌زه‌مینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ بده‌ن وازله‌سیاسه‌تی‌ كی‌ كردی‌ وكی‌ نه‌یكردبینن.......له‌كه‌ل ریزدا
salah
 srata chawi harchi gorran xwaz mach akam slaw la dahenri gorran ba rasti taka hewam bas listy gorran srkaten har bo gorran awnai wa ba gorran alin xoyan har chla 7ani akanpishit la milat aken sarkatin zor nzika pisht ba xwa tka hewam list gorrana bji gorran
shirwan
 bradarani goran kol bdan baw dzana18 sala kurdistan talan akan la sarokawa bo wazir rapechi kan bo leprsinwa kotaiy be, ba talan krdno xianat krdn , gali kurdistan chawi letana ,gal la pshtana
حه مه جوارباخى
 به ريزان كات دره نكه زوو نيه بيويسته كه ناله خوشه ويسته كه مان هه رجى زوه له رى ى ئه و هه موو هونه رمه نده ره سه ن و خوشه ويسته ى نه ته وه كه مانه وه به رهه مى ره خنه يى جوان و بوخت بيشكه ش بكه ن تا هاوشانى ئه و وتارو ره خنانه بيت كه روزانه ئه ى بيستين و ئه يخوينينه وه هيوادارم دا واكه م بيته دى سه ركه وتن هه ر بو ليستى كوران هه ر خوشبن
goran
 سڵاو بۆ ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان لیستی گۆڕان لیستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌ بۆیه‌ پیویسته‌ به‌بێ پرسی جه‌ماوه‌ر هیچ شتیك به‌سه‌ریاندا تیپه‌ڕ نه‌بی ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی ئه‌بنه‌وه‌.من بۆچوونم وایه‌ گۆڕان شۆڕشی رزگاری گه‌لی کورده‌ بۆ نه‌مانی زۆرداری وه‌ گه‌ل به‌تواناترین ده‌سه‌ڵاته‌ بۆیه‌ هه‌ر لایه‌ك گه‌لی له‌گه‌ڵ بێت سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت چونکه‌ په‌رله‌مان هی گه‌له‌ شه‌ڕ کردن له‌په‌رله‌مان واته‌ ڕزگاری و ئازادی بۆ گه‌ل نه‌ك چه‌له‌حانی
yoysif
 ڕه حمه ت له پێشینان که وتوویانه (کارێ فێری بووی به شیری ته رکی نای به پیری) له کوردوستاندا ڕه خنه تازه چه که ره ده کات زۆر که س و لایه ن ناتوانێت ڕه خنه هه زم بکات ،بۆیه کاتێ ڕه خنه یان لێ ده گیرێت دورنییه به ئاگری هه لچونه که یان ته ڕو و شک بسوتێنن.ئه وه ی ئێسته له کوردوستاندا ڕو ده دات ڕێک وایه ،تادوێنی زۆربه مان له ی ن ک دا خه بات مان ده کرد کوڕی چاک بووین و عه یاره 24 بووین به ڵام ئێسته که ڕه خنه ده گرین گێره شێوێن وده ستی ده ره کیمان له پشته. جا کێ ئه و سیاسه ته چه وته نابینێ ؟ ته نها خه ڵکی چه ق به ستوو ماستاو چی نه بێت.خه ڵکی کوردوستان له وه زیره کتره له م ڕۆژگاره دا به درۆ چه واسه بکریت. زۆر سوپاس بۆ هه مو لایه ک. یوسف /به ریتانیا
muhamad abdulla
 dast xoshi la andamani lsti goran akam hiwadarm pshtu panai xalki bashxurawu zorlekrawi kurdstan bn har bjin boman
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ