راپۆرت: محه‌مه‌د شێخ فاتح
پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر، له كێڵگه‌ی نه‌وتیی ئه‌لئه‌حده‌ب له كاتی گه‌ڕان‌و پشكنین به‌دوای نه‌وتدا‌و به‌هۆی دزه‌كردنی گازی كبریته‌وه، ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی ته‌مه‌ن (30)ساڵ كه ئه‌ندازیاری كیمیاییه‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای(واحه)ی چینی كارده‌كات، توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌و له‌كاركه‌وتنی هه‌ردو ده‌ستی ده‌بێت.
كێڵگه‌ی ئه‌لئه‌حده‌ب، به‌دوری (23)كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگای واسته‌وه، ئه‌حمه‌دیش له‌كاتێكدا كه چاودێریی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانی ده‌كرد به‌دوای نه‌وتدا كه له رێگه‌ی موشه‌كی تایبه‌ته‌وه كاره‌كه ده‌كرا، بڕێكی زۆر له گازی كبریتی به‌رده‌كه‌وێت‌و جگه له‌وه‌ی ژیانی ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی ئه‌ندازیاری كیمیایی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ده‌بێته هۆی پیسبونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه له دانیشتوانی ناوچه‌ی ئه‌حرار ده‌كات كه نزیكن له كێڵگه‌كه‌وه.
دوای توشبونی، ته‌نها یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی بێموچه ده‌درێته ئه‌حمه‌دو قه‌ره‌بوش ناكرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌حمه‌د بارودۆخی ته‌ندروستی كه‌مێك باشتره، به‌ڵام تائێستاش ژیانی خۆی‌و هاوكارانی جێگه‌ی گرنگی نییه‌و هیچ بیمه‌یه‌كیان نییه.
به بڕوای جینا شۆن، رۆژنامه‌نوس له وۆڵ ستریت جۆرناڵ، له‌عنه‌ته‌كانی نه‌وت له عێراق هیچیان كه‌متر نییه له نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌ڵماس له ئه‌فه‌ریقیا، به بڕوای ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌ڵماس مایه‌ی نه‌گبه‌تی بوبێت بۆ منداڵی ئه‌فه‌ریقیا، ئه‌وا نه‌وت مایه‌ی نه‌هامه‌تیی بوه بۆ ژن‌و پیری عێراقی.
به بۆچونی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نوسه، نه‌وت یه‌كێكه له‌و كایانه‌ی كه كه‌سانی گه‌نده‌ڵكارو ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵ به‌رهه‌مده‌هێنێت.
نزیكه‌ی نه‌وه‌د ساڵه نه‌وت له‌عێراقدا مایه‌ی ئاشوب بوه‌و هۆكارێك بوه بۆ كه‌مه‌ندكێشكردنی ئاڵۆزی‌و ناكۆكییه‌كان بۆ ناوچه‌كه‌و هۆكارێك بوه بۆ گه‌مه‌كردن به ژیان‌و ریسككردن به چاره‌نوسی عێراقییه‌كانه‌وه، هه‌ربۆیه هه‌ندێك پێیانوایه، ئه‌و داهاته‌ی كه نه‌وت هه‌یه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، هه‌رگیز به‌شی ئه‌و كاولكارییه ناكات كه ده‌یان ساڵه وڵاته‌كه‌ی نغرۆ كردوه.
نه‌فره‌ته‌كانی نه‌وت
ساڵی (2008) پارێزگای واست به‌هۆی هاورده‌كرنی سوته‌مه‌نی له ئێرانه‌وه (642)ملیار دینار زیانی لێده‌كه‌وێت.
ئه‌و شاره رۆژانه پێویستی به (500)هه‌زار لیتر به‌نزین‌و (450)هه‌زار لیتر گاز‌و (350)هه‌زار لیتر نه‌وت هه‌یه، بۆ هه‌ر لیترێك سوته‌مه‌نی حكومه‌تی عێراق هه‌زارو (100)دینار ده‌دات‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا به (450)دینار ده‌یفرۆشێته‌وه به هاوڵاتییان.
ئه‌و زیانه زۆره له‌كاتێكدایه كه له‌و شاره‌دا پێنج پاڵاوگه‌ی نه‌وت هه‌یه‌و ده‌توانرێت به‌و سوته‌مه‌نییه‌ی له رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌و له‌ماوه‌ی دوهه‌فته‌دا له زیقاره‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته واست، به‌شی پێداویستی دو مانگی ئه‌و شاره بكات‌و هه‌ركه‌سێكیش ویستبێتی له‌وباره‌یه‌وه قسه بكات روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه بوه‌ته‌وه.
هاورده‌كردنی نه‌وت له وڵاتانی دراوسێوه بۆ شاره‌كانی عێراق له كاتێكدایه كه عێراق یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان له روی یه‌ده‌گی نه‌وتییه‌وه، به‌جۆرێك كه ئێستا خاوه‌نی زیاتر له (115)ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه، ئه‌گه‌رچی له دوای سعودیه‌وه دێت به پله‌ی دوهه‌م، به‌ڵام پێشبینیده‌كرێت له‌كاتێكدا پشكنین بكرێت بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی، ئه‌وا عێراق پله‌ی یه‌كه‌م داگیربكات له‌ریزبه‌ندی یه‌ده‌گی جیهانیدا، به‌تایبه‌ت كاتێك چاوه‌ڕوانده‌كرێت بإی نه‌وتی یه‌ده‌گ بگاته (200)ملیار به‌رمیل.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامدا، عێراق رۆژانه (3)ملیۆن‌و (500)هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه كردوه، به‌ڵام له‌دوای ساڵی (2003)ه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی كه‌رتی نه‌وت له عێراقدا توشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌هات‌و ئه‌و بڕه بۆ ئاستێكی زۆر هاته خواره‌وه.
گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت یان گه‌مه مه‌ترسیداره‌كان
له‌دوای ساڵی (2003)ه‌وه مه‌سه‌له‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له رێگه‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وته‌وه به‌رده‌وام جێگه‌ی مشتومڕی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بوه‌و زۆرجار كێشه‌كانی هێنده‌ی تر ئاڵۆز كردوه، هاوكات له‌ئاستی عێراقیشدا هه‌میشه ئه‌و گرێبه‌ستانه جێگه‌ی گومان‌و سه‌رنجی لێكۆڵیاران‌و به‌رپرسان بوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌عێراقدا ده‌كرێن دو جۆرن، جۆرێكیان پێیده‌وترێت:
Sharing Agreements) (Production PSA
واته گرێبه‌سته‌كه به‌جۆرێكه كه كۆمپانیای بیانی له قازانجدا شه‌ریك ده‌بێت.
جۆری دوهه‌میان پێیده‌وترێت (Technical service contracts) TSC
له‌مجۆره‌یاندا كۆمپانیای وه‌به‌رهێن ته‌نها موچه وه‌رده‌گرێت‌و هیچ مافێكی تری نییه، ئه‌مجۆره‌یان پێشنیازی حسێن شه‌هرستانی، وه‌زیری نه‌وتی عێراقه كه به بڕوای شاره‌زایان جۆری دوهه‌میان باشتره، چونكه له كاتێكدا نرخی نه‌وت له (60)دۆلاره‌وه چوه (70)دۆلار، ئه‌وا كۆمپانیای وه‌به‌رهێن هیچ قازانجێكی زیاتر نابات، بۆیه حكومه‌تی عێراقی پره‌نسیپی PSAگۆڕی بۆ TSC.
كاركردنی شه‌هرستانی به‌و جۆر گرێبه‌ستانه له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌وڵێكی زۆردا بون بۆ ئه‌وه‌ی كه به PSA كاربكرێت، چونكه قازانجێكی زۆرتریان ده‌كرد.
ئه‌وشێوازی رێگه‌پێدانه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت كه شه‌هرستانی كاریپێده‌كات زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ربۆیه مشتومڕه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
وه‌زیره ده‌ستبڵاوه‌كه‌وه، وه‌زیره به‌خیله‌كه
ئێستا عێراق رۆژانه (2)ملیۆن‌و (500)هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت‌و (2)ملیۆن به‌رمیلیش ده‌نێرێته ده‌ره‌وه.
پێش چه‌ند مانگێك حكومه‌تی هه‌رێم له كێڵگه‌كانی تاوگی‌و ته‌قته‌قه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی نه‌وتی نارده ده‌ره‌وه‌و پێشبینیده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتودا رۆژانه بتوانێت (60)هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه‌ی تاوگی‌و (40)هه‌زاریش له كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق به‌رهه‌مبهێنێت، كه سه‌دان ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌بێت، به‌ڵام پرسیاری گرنگ بۆ هاوڵاتییان ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت چی له ژیانی ئه‌وان ده‌گۆڕێت؟
به‌پێی لێدوانی هه‌ندێك له به‌رپرسانی بیانیی كۆمپانیاكانی نه‌وت، حسێن شه‌هرستانی زۆر تونده له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا، له‌لایه‌كیتریشه‌وه هه‌رچه‌نده بارودۆخی ئاسایشی عێراق خراپه‌و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه نه‌وتییه‌كان تێچونێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام هێشتا عێراق جێگه‌ی بایه‌خ‌و ته‌ماحی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه.
له‌یه‌كه‌م خولی رێگه‌پێداندا(First bid round) كه له (30)ی مانگی شه‌شدا ئه‌نجامدرا، تیایدا
وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ی نه‌وتی رومه‌یله‌دا كرا‌و نرخه‌كان به‌مجۆره نمایشكران.
وه‌زاره‌تی نه‌وت Oil ministry بۆ ده‌رهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بڕی (2)دۆلاری دانابو.
Exam Mobil(4.80) دۆلار
BP (3.99)دۆلار
دواتر Winner_BP به (2)دۆلار پڕۆژه‌كه‌یان وه‌رگرت.
تائێستا رومه‌یله به گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وت داده‌نرێت‌و به‌یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی خولی رێگه‌پێدانی یه‌كه‌م داده‌نرێت.
پێدانی (2)دۆلار بۆ ده‌رهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌كۆمپانیاكانی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه (35%)ی بۆ باج ده‌ڕوات‌و (25%)یشی ده‌ڕوات بۆ كۆمپانیای نه‌وتی عێراقی، به‌وپێیه‌ش كۆمپانیاكه كه‌متر له‌یه‌ك دۆلاری بۆ ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌و كۆمپانیایانه شه‌هرستانی به‌به‌خیل‌و حه‌سود ناوبه‌رن، به‌وپێیه‌ی نایه‌وێت قازانجی زۆر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه له كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه‌دا بڕی (1.90)دۆلاری دانا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت‌و بواریشی نه‌هێشته‌وه بۆ گفتوگۆكردن.
لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه (1.2)دۆلار تێچونی ده‌رهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وته له عێراقدا، به‌ڵام له زۆرێك له وڵاتانی تردا (7_8)دۆلار تێچونی ده‌رهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وته‌و كۆمپانیاكانی نه‌وتیش له‌عێراقدا باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و تێچونه كه‌مه سه‌رنجراكێش نییه، چونكه ئه‌وان خه‌رجییه‌كی زۆر له ئاسایش‌و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه نه‌وتییه‌كاندا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر چی له روی پێكهاته‌وه عێراق خاوه‌نی باشترین جۆری نه‌وته، به‌ڵام له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا (10%)نرخه‌كه‌ی كه‌متره، چونكه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست پێكهاته‌كانی جیابكرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده له خولی یه‌كه‌می رێگه‌پێداندا گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتیی به‌رهه‌مهێنانی تێدا كرا، به‌ڵام زۆرێك له رۆژنامه جیهانییه‌كان ئه‌و خوله‌یان به فاشیل‌و سه‌رنه‌كه‌وتو دایه قه‌ڵه‌م.
له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوله‌كه‌یان به سه‌رنه‌كه‌وتو ئه‌نجامدا، بۆیه پێیانوابو كه ده‌بێت خولی رێگه‌پێدان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ته‌سدیق بكرێت، به‌ڵام شه‌هرستانی رایگه‌یاند كه ئه‌وه كاری حكومه‌ته نه‌ك په‌رله‌مان.
خولی دوهه‌مSecond bid round
بڕیاروایه له(11-12)ی مانگی دوازده‌ی داهاتودا له ئه‌سته‌مبوڵ رێكبخرێت‌و (20)ی یازده‌ش دوا واده‌یه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌شداریبكه‌ن له‌و (10)كێڵگه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت نه‌وتیان تێدا ده‌ربهێنێت‌و تا ئێستا (44)كۆمپانیا به‌شدارن.
به‌خیلی‌و ده‌ستگرتنه‌وه‌كانی شه‌هرسانی‌و توندبونی له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانیدا له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێم به سیستمی PSAكارده‌كات‌و كۆمپانیاكان به‌رێژه‌ی (15%)به‌شدارن‌و ده‌نگۆی (22%)یش لێره‌و له‌وێ هه‌یه.
له خولی یه‌كه‌مدا هه‌مو كێڵگه‌كان پێشتر هه‌بون‌و كاریان تێدا كرابو، به‌ڵام كێڵگه‌كانی خولی دوهه‌م به‌و جۆره نین، هه‌ربۆیه عاسیم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌و كێڵگانه‌ی به "سه‌وز" ناوبرد، چونكه هیچ كارێكیان تێدا نه‌كراوه.
ئه‌گه‌رچی شه‌هرستانی پێشتر رایگه‌یاند كه به‌هۆی خولی یه‌كه‌مه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق بۆ (10)ملیۆن به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پڕۆسه‌كه به‌وجۆره به‌ڕێوه‌نه‌چو، هه‌ربۆیه ئاگایانی سیاسی‌و ئابوری، گومانیان هه‌یه له ئه‌نجامدانی خولی دوهه‌م‌و ریانوایه، ئه‌گه‌ر شه‌هرستانی ده‌توانێت ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌وجۆره به‌رزبكاته‌وه، بۆچی خولی دوهه‌م راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌سه‌روبه‌ندی خوله‌كانی رێگه‌پێداندا، به‌رپرسانی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی (SOMO)، به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان ده‌توانن وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌و به‌رفراوان له كێڵگه‌كاندا بكه‌ن‌و عێراق پێویستی به كۆمپانیای بیانی نییه، هه‌ربۆیه كێشه‌یه‌كی زۆر له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت‌و كۆمپانیای نه‌وتدا هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا حكومه‌ت سێ به‌ڕێوه‌به‌ر به‌دوای یه‌كدا بگۆڕێت له كۆمپانیاكه‌دا.