راپۆرت: سیروان ره‌شید
له‌دوای (18) ساڵ له ئه‌زمونی حوكمڕانیی كوردی، تائێستا به‌هۆی هه‌ژمونی پارتی و یه‌كێتییه‌وه به‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ژیانی سیاسی و ئیداریی له كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سوپایه‌كی نیزامی و یاسایی نییه و هێزی سه‌ربازیی و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆی له هێزی چه‌كداری په‌روه‌رده‌كراوی حیزبیی یه‌كێتی و پارتی ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌م هێزانه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدا بن، به‌ڵام له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ئاراسته ده‌كرێن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب ده‌جوڵێنرێن، كه جۆری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كاری تێداده‌كه‌ن به‌مشێوه‌یه دابه‌شكراون:
له سنوری ئیداره‌ی هه‌ولێر:
- فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك)ی پارتی
- هێزی زێره‌ڤانی
- ده‌زگای ئاسایش
- هێزی تایبه‌تی دارستان و ژینگه‌پارێزیی
- هێزی دژه‌تیرۆر
ئه‌مه جگه له لیوایه‌كی تایبه‌تی چه‌ند هه‌زار چه‌كداری سه‌رۆكی هه‌رێم.
له سنوری ئیداره‌ی سلێمانی:
- فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ( یه‌كێتی)
- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی
- ده‌زگای ئاسایش
- هێزی دژه‌تیرۆر
- هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن
كۆی گشتیی ئه‌م هێزه چه‌كدارانه له سنوری ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر زیاتر له (200) هه‌زار چه‌كداره و كه هه‌ر هه‌مویان موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتییه‌وه رێنمایی و فه‌رمانیان پێده‌درێت و ده‌جوڵێنرێن، نه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
مه‌ترسیی هێزی چه‌كدار به ده‌ستی حیزبه‌وه
هێزه چه‌كدار و ئه‌منییه‌كانی كوردستان سه‌رباری گیانبه‌خشین و له‌خۆبوردویی به‌شێكی زۆری به‌رپرسان و ئه‌ندامانی له چه‌ند ساڵی رابردودا، به‌ڵام راستییه‌كی تاڵ كه ناتوانین بازی به‌سه‌ردا بده‌ین، ئه‌وه‌یه كه تائێستا سیستمی ئه‌منیی كوردستان سیستمێكی ناڕۆشن و ناشارستانییه، تائێستا هێزی چه‌كدار له‌بری ئینتیما بۆ نیشتمان و گه‌ل، ئینتیمایان بۆ حیزب، له‌ناو حیزبیشدا ئینتیمایان بۆ ده‌سته‌و گر‌وپ و كه‌سی ده‌ستڕۆیشتو هه‌یه.
بونی هێزی چه‌كداری حیزب له كوردستان ئه‌وه‌نده دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره هه‌مو له‌حزه‌یه‌ك له حاڵه‌تی بونی ناكۆكیی سیاسی و بیروڕای جیاوازدا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا مه‌ترسیی دوباره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی لێده‌كرێته‌وه، كه هه‌روه‌ك چۆن له (1/5/1994) به‌هۆی كێشه‌ی ریزێك دوكانه‌وه له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، بۆ ماوه‌ی (4) ساڵ شه‌ڕێكی ناوخۆ له سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌نێوان ئه‌م دو حیزبه خاوه‌ن چه‌كداره‌ی كوردستاندا هه‌ڵده‌گیرسێت و چه‌ندین هه‌زار قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه و تائێستاش ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییانه‌وه دیاره و ماوه‌ی (15) ساڵه سیستمی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا كردوه به دو ئیداره‌وه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچونانه ئه‌وه‌یه كه دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له (11) ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆدا، تائێستا نێوانی ناحیه‌ی شۆڕش (دێگه‌ڵه) و شارۆچكه‌ی كۆیه وه‌ك خاڵی سنوریی نێوان پارتی و یه‌كێتی ماوه‌ته‌وه و دو بازگه‌ی جیاوازی پارتی و یه‌كێتی، دو هێزی گه‌وره‌ی فه‌رمانده‌ییشیان له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی سنوری كۆیه دێگه‌ڵه‌ی ئه‌و سنوره ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و زنجیره چیایه‌ی كه له دێگه‌ڵه‌وه تاده‌گاته ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ره‌بیه‌كانی پارتی تائێستا پێوه‌ماوه، هه‌ربۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌بیانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی و یه‌كێتی مانای ئه‌وه‌یه كه تائێستا زۆر شت ماوه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیان هه‌ر به دو ئیداره‌یی هێشتوه‌ته‌وه و تائێستا هێزی چه‌كدار له كوردستان به پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسیشه‌وه له‌شكری تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتییه، چونكه به نه‌واتی فیكریی یه‌كێتی و پارتی په‌روه‌رده‌كراوه و له داهاتوشدا ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كی سیاسیی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا دروستببێت، ئه‌م دو هێزه هه‌ریه‌كه‌یان به جاده‌ی تایبه‌تی خۆیدا ده‌ڕوات و به‌رگریی له سیاسه‌ته‌كانی حیزب ده‌كات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بۆچونانه ئه‌وه‌یه كه تائێستا و دوای (11) ساڵ له وه‌ستاندنی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ركردنی یاسایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له ساڵی (2007)دا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێنه‌كراوه. جه‌بار یاوه‌ر باس له مه‌ترسییه‌كانی هێزی چه‌كداری حیزب ده‌كات.
بونی هێزی چه‌كداری حیزب به هه‌ر پاساو و بیانویه‌ك كارێكی ناقانونییه و له هه‌رێمی كوردستاندا به‌پێی قانونی ئه‌حزاب كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه، نابێت حیزب هێزی چه‌كداری هه‌بێت، كه ده‌قی ماده‌كه به‌پێی ماده‌ی (15)ی یاسای پارت و رێكخراوه‌كان كه له‌ساڵی (1993)دا ده‌رچوه ده‌ڵێت: "نابێت حیزب هیچ رێكخستنێكی سه‌ربازیی یان نیمچه سه‌ربازیی هه‌بێت و قه‌ده‌غه‌یه چه‌كی هه‌بێت". له عێراقیشدا به‌پێی ماده‌ی (9)ی ده‌ستور نابێت له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ حیزبێك هێزی چه‌كدار و میلیشیای هه‌بێت و ده‌قی ماده ده‌ستورییه‌كه ده‌ڵێت: "قه‌ده‌غه‌یه میلیشیای سه‌ربازیی دروستبكرێت له ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌ت".
به‌ڵام له كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌دا له پاش (18) ساڵ له ته‌جروبه‌ی حوكمی كوردی، هێشتا نه‌توانراوه هێزه‌كانی ئاسایش، پۆلیس، پێشمه‌رگه له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی حیزب ده‌ربهێنرێن و بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی قانونی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و ئه‌م هێزانه له ده‌زگای سیاسییه‌وه بكرێن به ده‌زگای پیشه‌یی و له ده‌زگای حیزبییه‌وه بكرێن به ده‌زگای نیشتمانی و حكومه‌تی.
ئه‌م هێزانه‌ی له سه‌رده‌می جیاوازیی دوئیداره‌یی پێشوه‌وه تائێستاش هه‌ریه‌كه‌یان وه‌كو دو هێز به‌جیا كارده‌كه‌ن و نه‌توانراوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی سیاسی حیزبییه‌وه ده‌ربهێنرێن و بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت له هیچ ناكۆكییه‌كی ناوخۆی كوردستاندا به‌كاربهێنرێن.
بارزانی دان به بونی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆییدا ده‌نێت
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان دوای 18ساڵ له ئه‌زمونی حوكڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا، په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆیی هه‌ڵدایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تائێستا هێزه‌چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتیدان و له ته‌شكیله‌یه‌كی حكومیدا رێك نه‌خراون.
سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌كاتی مه‌راسیمی پێكهێنانی كابینه شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وتی: "ئه‌ركی هه‌ره‌گه‌وره‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه یه‌ك له‌شكر بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستبكرێت و نابێت له‌شكری سه‌ر به‌حیزبه‌كان بمێنن، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌زگاكانی تری ئه‌منی، هه‌رهه‌مویان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و یاسایی رێك‌بخرێن".
ئه‌م هۆشدارییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به هێزه‌چه‌كداره‌كانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، فه‌رمانده‌یی گشتیی پێشمه‌رگه و هێزی ئاسایشی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه.
له‌ماوه‌ی رابردودا فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك په‌رۆشیه‌ك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و داهاتوی ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان له‌ژێر چنگی حیزبه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت.
شاهۆ سه‌عید، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتی یه‌كێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌كوردستان روبه‌روی دیموكراسی روبه‌ڕوی پره‌نسیپی ده‌ستاوده‌ست كردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه مه‌سه‌له‌ی بونی هێزی چه‌كداره به‌ده‌ست حیزبه‌كانه‌وه كه ئێستا هێزه چه‌كداره‌كانی ئاسایش هێزه‌كانی پۆلیس به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا دابه‌ش بون به تایبه‌ت حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه تاوه‌كو ئه‌و هێزانه بێ لایه‌ن نه‌بن ده‌كرێت له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ئه‌م هێزانه له هێزی به‌رگری كردن له خاكی كوردستاندا ببن به هێزی داپڵۆسینی ناوخۆیی.
شاهۆ سه‌عدی وتیشی به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێشكه‌شمان كردون به ناونیشانی پرۆژه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی سیاسی و رێكخستنی حیزبی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كان و ناو هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ واتا هه‌مو هێزه چه‌كداره‌كان چ پێشمه‌رگه چ ئاسایش چ پۆلیس چ پاسه‌وانی سنور چ پاسه‌وانی دارستان هه‌مو ئه‌مانه هێزی چه‌كداریان پێ ده‌وترێت و ئه‌م هێزانه‌ش ده‌بێت ببن به هێزی پاراستنی خاكی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی هه‌مان پرۆژه ئێمه داوامان كردوه كه چه‌ند شتێك قه‌ده‌غه بكرێت بۆ نمونه رێكخستنی حیزبی له‌ناو ئه‌و هێزانه‌دا به هه‌مو جۆرێك قه‌ده‌غه بكرێت و رێگه نه‌درێت به هیچ حیزبێك هێزی سه‌ربازی یاخود هێزی نیمچه سه‌ربازی و ملیشیا دروست بكات.
فره‌مه‌رجه‌عیی هێزه‌كانی ئه‌منیی و نه‌بونی سوپایه‌كی یه‌كگرتوی كوردستانی
ئه‌و هێزه چه‌كداره‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا هه‌یه، كه ناوی (پێشمه‌رگه، ئاسایش، هێزی تایبه‌ت و دژه‌تیرۆره) له بنچینه‌دا باڵی سه‌ربازیی یه‌كێتی و پارتین و جگه له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دو حیزبه و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتویان فه‌رمان له هیچ لایه‌نێكه‌وه وه‌رناگرن و كاغه‌زی كه‌س ناخوێننه‌وه، به‌ڵام له بودجه‌ی حكومه‌ت كه پاره‌ی میلـله‌ته موچه وه‌رده‌گرن و ساز و ئاماده‌ده‌كرێن بۆ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه حیزب (نه‌ك حكومه‌ت و نه‌ته‌وه) پێویستی پێیه‌تی.
هه‌مو ئه‌و هێزه چه‌كداره‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوری یه‌كێتی، مه‌رجه ته‌نیا و ته‌نیا یه‌كێتی بن، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌یلێكی سیاسیی جیایان هه‌بێت، ده‌بێت بیشارنه‌وه و نه‌هێڵن كه‌س پێیبزانێت، چونكه ده‌بێته هۆی ده‌ركردن و نانبڕین‌و ره‌نگه به ئه‌وه‌نده‌ش نه‌جاتیان نه‌بێت و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش سه‌باره‌ت به پارتی به‌هه‌مانشێوه‌یه و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه.
هه‌روه‌ك بینیمان له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا سه‌دان ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌داری پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ به بیانوی بونی بیروڕای سیاسیی جیاوازه‌وه له‌كاتی ده‌نگداندا نانبڕاوكران و ئیجرائاتی نائوسوڵییان به‌رامبه‌ركرا.
سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا به‌رده‌وام پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه كه ده‌بێت سوپای عێراق سوپایه‌كی بێلایه‌ن بێت و ئه‌ركی پاراستنی عێراق بێت و له كێشه ناوخۆییه‌كاندا ته‌داخولی پێنه‌كرێت، به‌ڵام خۆیان له كوردستان ئاماده‌نین هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌ن و بیكه‌نه هێزێكی نیزامی و یاسایی و ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له كوردستان لایه‌ندارن و سه‌ر به پارتی و یه‌كێتین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای (18) ساڵ هێشتا به‌هۆی ململانێی حیزبییه‌وه نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی سوپایه‌كی نیشتمانی و نیزامیی، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی عێراق له‌دوای روخاندنی رژێمی به‌عسه‌وه و له شه‌ش ساڵی رابردودا توانیویه‌تی جه‌یشێك دروست بكات به ناوی جه‌یشی عێراقی و له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ندایه و له‌ژێر ده‌ستی حیزب‌دا نییه و له هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی ده‌سه‌ڵاتیشدا كه‌سێكی جیاواز ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیار و وه‌زیری به‌رگریی عێراق، به‌ڵام له كوردستاندا سه‌رۆكی حیزب و سكرتێر و نوێنه‌رانی سه‌رۆك و سكرتێر فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن!.
بونی فره‌ده‌زگایی و فره‌مه‌رجه‌عیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له كوردستان و بونی رێكخستنی حیزبیی به ئاشكرا له ناویاندا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاره له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاسایه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له به‌غداش ئیحراجییه‌كی زۆری بۆ په‌رله‌مانتارانی كورد دروستكردوه، كه هه‌روه‌ك عه‌بدولباری زێباری، په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان وتی "ئێمه له‌به‌رامبه‌ر لیسته‌كانی دیكه له په‌رله‌مانی عێراق زۆر ئیحراج بون، كه هه‌میشه پرسیارمان لێده‌كه‌ن، بۆچی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌ستی حیزب ماونه‌ته‌وه و نه‌بونه‌ته له‌شكرێكی نیزامیی؟!.
یه‌كێكی دیكه له سیفه‌ته خراپه‌كانی بونی هێزی چه‌كداری سه‌ر به حیزب ئه‌وه‌یه، كه كه له‌كاتی هه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی كورددا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌كیی، ئه‌م هێزانه چونكه به هزری حیزبیی گۆشكراون، به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كانیان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كورد خستوه، زۆركات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی‌یان ئاماده‌نه‌بون روبه‌ڕوی داگیركه‌ران ببنه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵانی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی رابردودا كاتێك هێزه‌كانی رژێمی سه‌دام له هه‌ندێك قۆڵه‌وه په‌لاماری خاكی كوردستانیان ده‌دا، ده‌مانبینی هێزه‌كانی یه‌كێك له‌م لایه‌نانه روبه‌ڕوی رژێم ده‌بونه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه شه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، هه‌روه‌ك هه‌ندێكجار به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، كه ئه‌نجامی ئه‌م ره‌فتاره حیزبییه‌ش به زه‌ره‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌شكایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دو هێزه شه‌ڕه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی خۆیان ده‌كرد، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و خاكی كوردستان!.
هه‌رچه‌نده پارتی و یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كیانگرتوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام تائێستا هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن دو سه‌ركرده‌ی وه‌ك تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی پارتی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك)ه‌و جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی فه‌رمان له تاڵه‌بانی و به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه وه‌رده‌گرن و هێزه‌كانی پارتیش فه‌رمان له بارزانی و به‌رپرسانی پارتییه‌وه و هیچ یه‌كێك له‌و هێزانه حساب بۆ یه‌كتری ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ له كوردستاندا كۆمه‌ڵێك ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی هه‌ن، وه‌ك كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان و ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی زاخۆ و كۆلێژه‌كانی پۆلیس له هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڵام هه‌مو ئه‌م دامه‌زراوه سه‌ربازییانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كارده‌كه‌ن و هه‌میشه به‌پێی پێداویستییه‌كانی حیزب هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و هه‌مو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش كه له‌وێدا ده‌رچون به ته‌زكییه‌ی یه‌كێتی یاخود پارتی وه‌رگیراون! واته مه‌رجی بنچینه‌یی قبوڵكردنیان حیزبایه‌تی بوه، نه‌ك مه‌رجی دڵسۆزیی بۆ خاك و نیشتمان، هه‌ربۆیه تائێستا یه‌ك هاوڵاتیی كوردستان به‌بێ ته‌زكییه‌ی حیزبیی پارتی و یه‌كێتی له‌م دامه‌زراوه سه‌ربازییانه وه‌رنه‌گیراوه.
بونی رێكخستنی حیزبیی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا، په‌روه‌رده‌ی حیزبیی له‌بری په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی
له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسی كوردستاندا كه ته‌واوی ئه‌م هێزانه له بودجه‌ی میلـله‌ت موچه له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن، پارتی و یه‌كێتی داموده‌زگای رێكخستنی حیزبی‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و یاساكانی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستانه، كارمه‌ندانی ئه‌و هێزانه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده كردوه، له‌باتی ئه‌وه‌ی ئیش بۆ نیشتمان بكه‌ن، ئیش بۆ حیزب ده‌كه‌ن، له‌باتی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م هێزه چه‌كدارانه وه‌لائیان بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان هه‌بێت، وه‌لائیان بۆ شه‌خس و حیزب هه‌یه.
له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا پارتی مه‌كته‌بی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه و عومه‌ر عوسمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی لێپرسراویه‌تی، یه‌كێتیش مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه و مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی لێپرسراویه‌تی.
هێزه‌كانی ئاسایش له سلێمانی سه‌ر به ده‌زگای زانیارین و د.خه‌سره و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی لێپرسراویانه، له هه‌ولێریش هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ر به ئاژانسی پاراستنی پارتین و مه‌سرور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی لێپرسراویانه، كه به‌پێی ده‌ستور و یاسا قه‌ده‌غه‌یه حیزب رێكخستن له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا دروست بكات، هه‌روه‌ك ماده‌ی (9)ی ده‌ستوری عێراقی قه‌ده‌غه‌ی كردوه حیزبی سیاسیی رێكخستنی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌پێی ماده‌ی (15)ی یاسای پارت و رێكخراوه‌كان كه له‌ساڵی (1993)دا ده‌رچوه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، نابێت حیزب هیچ رێكخستنێكی سه‌ربازیی یان نیمچه سه‌ربازیی هه‌بێت‌و قه‌ده‌غه‌یه چه‌كی هه‌بێت.
مه‌حمود سه‌نگاوی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی وتی" من خۆم ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر بڕوای خۆم تا ئه‌م جیله بمێنێت حیزبایه‌تی ده‌مێنێت له‌ناو ئه‌م هێزانه‌دا، به‌ڵام ره‌نگه دوای ئه‌م جیله گۆڕانكاری بكرێت به شێوه‌یه‌كی تر و ئێستا پارتی فه‌له‌ك و زێره‌ڤانی هه‌یه و ئێمه فه‌رمانده‌ی گشتی و هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و وه‌زاره‌تمان هه‌یه به‌ڵام فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ربه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
له به‌رامبه‌ریشدا لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه وتی له هه‌ر وڵاتێكدا چه‌ك به‌ده‌ست لایه‌نی سیاسی بو زۆرجار ئه‌و چه‌كه به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی ململانێیه‌كاندا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت چه‌ك به‌ده‌ست لایه‌نێك بێت كه بێت كه بێ لایه‌ن بێت كه ئه‌ویش حكومه‌ته و بۆئه‌وه‌ی له‌ململانێی ناوخۆیدا به‌كارنه‌هێنرێت.
ئێستا له هه‌مو كات زیاتر ئه‌ركی ئه‌خلاقی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانتارانی كوردستانه كه یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبیی له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش‌دا و دور له ئاراسته‌كردنیان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی و په‌روه‌رده‌كردنیان به په‌روه‌رده‌یه‌كی نیشتمانیی.
شاهۆ سه‌عید وتی ئێمه هیوادارین هه‌مو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان، هاوڕێیانمان له فراكسیۆنی لیستی كوردستانی، هاوڕێكان له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی، هاوڕێكانی تر له لیستی رافیده‌ین برا توركمانه‌كانی ناو په‌رله‌مان هه‌ر هه‌مومان ئینتیمامان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، هه‌مومان هه‌ست بكه‌ین كه پرۆژه‌یه‌كی وا چه‌نده گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مومانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی فراكسیۆنی گۆڕاندا نییه.
هێشتنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی سوپایه‌كی یه‌كگرتوی كوردستانی و داموده‌زگایه‌كی ئاسایش و پۆلیسی حیزبیی و لایه‌ندار له‌لایه‌ن (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) و هه‌ر پارتێكی دیكه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی و مه‌ترسیداره، هه‌ربۆیه گرنگی بێلایه‌نیی سوپا و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له‌وه‌دایه كه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت بۆ مه‌رامی خۆی به‌كاریانبهێنێت، ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م رێگایه هه‌ڵنه‌بژێرێت، مه‌حاڵه سیستمی دیموكراسی و گۆڕانی ده‌سه‌ڵات جێگیر ببێت له كوردستاندا.
بێلایه‌نیی هێزه چه‌كداره‌كان له وڵاتانی دنیادا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكرسیی وڵاته‌كانیان و فاكته‌رێكی ئیجابیی بوه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسییه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، هه‌ربۆیه وه‌ختێك هێزی چه‌كدار بێلایه‌ن ده‌بێت و به‌رگریی له ده‌ستور و نیزامی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌و وڵاتانه به به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دیموكراسی تێیدا گه‌شه‌ی كردوه و گه‌شه ده‌كات.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هێزه چه‌كداره‌كان له‌ژێر چنگی پارتی و یه‌كێتی ده‌رنه‌هێنرێن و به په‌روه‌رده‌یه‌كی نیشتمانی له‌جیاتی په‌روه‌رده‌ی حیزبیی په‌روه‌رده نه‌كرێن، ئه‌وا هه‌مو ئان و ساتێك ئه‌م هێزه له‌كاتی بونی ناكۆكیی سیاسی و رای جیاوازدا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا، مه‌ترسیی دوباره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕێكی دیكه‌ی نه‌گریسی ناوخۆی لێده‌كرێته‌وه.