راپۆرت
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...




Wednesday, December 23, 2009
 
     

كار به‌ بڕیاره‌كانی (مه‌جلس قیاده‌ سه‌وره‌) ده‌كرێت

راپۆرت: به‌هادین یوسف
دادگای ته‌میزی به‌غدا بڕیاری ده‌ركردنی (12) خێزانی ناوچه‌ی جه‌له‌ولا ده‌دات له‌ خانوه‌كانیان‌و ده‌یداته‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان‌و له‌ ئێستاشدا چاره‌نوسی زیاتر له‌ (400) خێزانی كوردی ئاواره‌ له‌ مه‌ترسی ده‌ركردندایه‌ له‌ جه‌له‌ولاو به‌ وته‌ی ئه‌و خێزانانه‌ش هه‌ریه‌كه‌ له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و حكومه‌تی هه‌رێم‌و لیستی هاوپه‌یمانیان له‌ كێشه‌كه‌ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ تائێستا هیچیان بۆ نه‌كردون.

به‌ بڕیارێكی دادگای ته‌میزی به‌غداو پشت به‌ست به‌ ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كانی خانه‌قین بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی خانوی (12) خێزانی كوردی دانیشتوی ناحیه‌ی جه‌له‌ولای ده‌ركردوه‌‌و موڵكداری خانوه‌كانی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ عه‌ربه‌ هاورده‌كان.

حاجی مه‌جید حه‌مید پاڵانی، كه‌ له‌ ساڵی (1975) له‌گه‌ڵ‌ (40) خێزانی كوردی دیكه‌ له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئاواره‌بون به‌ره‌و ئێران‌و دوای ساڵی (2003) گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دوا دانیشتنی دادگایه‌تی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ خانوه‌كه‌ی یان ده‌ركردنی له‌ خانوه‌كه‌ی‌و كردنی به‌ موڵكی عه‌ره‌بێكی هاورده‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌: "به‌ بڕیاری مه‌جلس قیاده‌ سه‌وره‌ كه‌ بۆ پارێزگاری دیاله‌ی ناردوه‌ ئێستا وێنه‌یه‌كیم لایه‌، ساڵی (1975) خانوه‌كه‌م‌و دوكانه‌كه‌م‌و ته‌نانه‌ كه‌ل‌و په‌لی ناوماڵه‌كه‌م له‌ بازاڕدا هه‌ڕاجكراوه‌، ئێستاش گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ سه‌ر خانو ماڵی خۆم، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت لێموه‌رگرنه‌وه‌و بیده‌نه‌ ئه‌و عه‌ره‌به‌ی، كه‌ به‌عس خانوه‌كه‌ی منی پێداوه‌، هه‌مو رۆژێكیش ئینزارمان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خانوه‌كه‌ چۆڵنه‌كه‌ین ئه‌مانته‌قێننه‌وه‌".

حاجی مه‌جید یه‌كێكه‌ له‌و دو هه‌زار خێزانه‌ ئاواره‌ كورده‌ گه‌ڕاوه‌یه‌ی، كه‌ دوای ساڵی (2003) گه‌ڕاوته‌وه‌ جه‌له‌ولاو له‌ خانه‌وه‌كه‌ی خۆیدا نیشته‌جێبوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "مه‌گه‌ر بمكوژن جێی بهێڵم، داوا ده‌كه‌م حاكمی عادیل دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانم چاره‌سه‌ر بكه‌ن، خۆم نامه‌م ناردوه‌ بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌و كاك مه‌سعودو مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و د.محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری پێشو".

ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌كه‌وێته‌ (70) كم باكوری به‌عقوبه‌وه‌ (30)كم باشوری خۆرئاوای قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ زیاتر له‌ (95%)ی بێ تاپۆ بوه‌، به‌ڵام له‌ ساڵانی (80) كانه‌وه‌ به‌ بڕیاری حكومه‌تی به‌عس تاپۆكراو، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ته‌عریب‌و پاكتاوی ره‌گه‌زی هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌نوه‌ر حسێن میكایل به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ئه‌و ئاواره‌ كوردانه‌ به‌ رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كان له‌ خانه‌قین به‌رپرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كانی نێوان ئاواره‌و هاورده‌كانه‌و بڕیاری سه‌ره‌تاو كۆتایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وان‌و هیچ دادگایه‌كی دیكه‌ مافی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ی نییه‌، مه‌گه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌سته‌ی كێشه‌ موڵكدارییه‌كان ده‌ریبكات‌و بینێرێت بۆ دادگای ته‌میز".

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا ئه‌و كێشانه‌ی تایبه‌ت به‌ داگیركردنی خانو موڵك‌و زه‌وی، كه‌ چوه‌ته‌ لای ئه‌وان پشتگیریی هاوڵاتییه‌كانیان كردوه‌ حاڵه‌ته‌كه‌یان رونكردوه‌ته‌وه‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كانیان كردوه‌ له‌ خانه‌قین.

وتیشی: "هه‌ر بإیارێك له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ده‌ربچێت كه‌س ناتوانێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك لاوه‌ له‌ به‌عقوبه‌و به‌غداو ده‌ست له‌ كاره‌كانیان وه‌رده‌درێت، وه‌كو سه‌ڵاحیاتی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ ته‌نیا جێبه‌جێكه‌ری بڕیاره‌كانیان، به‌ڵام كه‌سانی پله‌ به‌رزو سیاسیی له‌ به‌غداو نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێت‌و به‌رگری له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن، كه‌ ناحه‌قیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ده‌بێت له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی داد‌و له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كاره‌كان راستبكه‌نه‌وه‌".

كێشه‌ی ئه‌و خێزانه‌ كوردانه‌ كاتێك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ دوای راگواستنی به‌شێكی زۆر له‌ خێزانه‌ كورده‌كان له‌ ساڵی (1975) خێزانی عه‌ره‌ب له‌ جێیان نیشته‌جێكراوه‌و سه‌رجه‌م خانو زه‌وییه‌كان تاپۆكراوه‌ته‌ سه‌ریان.

مامۆستا ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، كه‌ له‌ (22/10/1975) مامۆستا بوه‌ راگوێزراوه‌ له‌ جه‌له‌ولاوه‌ بۆ سلێمانی‌و هاوكات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌واندا ژماره‌یه‌ك خێزان راگوێزراون بۆ رومادی‌و قه‌ڵادزێ‌و به‌شێكیان بۆ ئێران، به‌ رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "له‌وكاته‌وه‌ی له‌ جه‌له‌ولا ده‌ركراوین بڕێك پاره‌یان پێداین به‌ ناوی كرێی سه‌یاره‌وه‌و دواتر وتیان ئه‌وه‌ قه‌ره‌بوه‌، ئێستاش كه‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر زێدی خۆم‌و ئێستا كێشه‌كه‌م له‌ ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری موڵكدارییه‌، ئه‌وكاته‌ی من له‌ جه‌له‌ولا ده‌ركرام ناحییه‌كه‌ تاپۆی نه‌بو، دواتر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تۆماركراو داراییش موڵكه‌كانی ئێمه‌ی دایه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان، بۆیه‌ ئێستا ئه‌وان تاپۆی به‌عسیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش هیچمان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌".

ئه‌نوه‌ر حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كان وتی: "ده‌ستێوه‌ردان هه‌یه‌ به‌شێك له‌و بڕیارانه‌ جێگای متمانه‌ نین ئه‌مانه‌ له‌ رێی هه‌یئه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كانه‌وه‌ دراوه‌و گرفتی تێدایه‌و ده‌بێت راستبكرێته‌وه‌‌و ده‌بێت نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مان‌و له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ رێگری له‌ هه‌ندێك كاربكه‌ن‌و راستیبكه‌نه‌وه‌".

هاوكات زیاد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ دیاله‌ به‌ رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌ن ئاگاداری ئه‌و كێشانه‌ نین، كه‌ خێزانی كورد ده‌ركرابێت، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری موڵكداری سه‌ربه‌خۆیه‌‌و په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌‌و تائێستاش هیچ هاوڵاتییه‌ك نه‌هاتوه‌ لای ئێمه‌ سكاڵا تۆمار بكات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خانوه‌كه‌ی لێ وه‌رگیرابێته‌وه‌ یان ده‌ركرابێت".

وتیش: "ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كان سه‌ربه‌خۆیه‌ په‌یوه‌ندی نه‌ به‌ ئه‌نجومه‌ن نه‌ به‌ پارێزگاوه‌ نییه‌ وه‌ك دادگایه‌ك بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر خانو یان موڵكی له‌ كه‌سێك وه‌رگرته‌وه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بوی بكاته‌وه‌".

دوای ساڵی (2003) نزیكه‌ی (2) هه‌زار خێزان كورد، كه‌ پێشتر راگوێزرابون گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆیان‌و كێشه‌كانیان له‌ ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی دوا بڕیارن، به‌ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ خێزانه‌كان دوباره‌ ناوچه‌كه‌یان جێهێشتوه‌ته‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ (300) خێزان ده‌بن به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی مژده‌كانی چاكه‌، چونكه‌ هه‌ستیان كردوه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌یه‌‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عامر ره‌فعه‌ت به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌، ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ ئاشكرا كرد: "مانگی رابردو سوپای عێراق‌و پۆلیسی جه‌له‌ولا چونه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند خێزانێك، به‌ڵام ئێستا له‌ رێی مه‌حكه‌مه‌ی ته‌میزی به‌غداوه‌ ده‌یانه‌وێت خێزانه‌ كورده‌كان ده‌ربكه‌ن".

وتیشی: "سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عه‌ره‌بی هاورده‌و كوردی راگوێزراو له‌ پاش روخاندنی سه‌دامه‌وه‌ چوه‌ته‌ لای ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موڵكداری خانه‌قین‌و ئه‌وانیش به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ دادگای ته‌میزی به‌غداو بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ خانوه‌كه‌ بدرێته‌ كورده‌كه‌ یان عه‌ره‌به‌كه‌".

به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كانی خانو زه‌وی، موڵكدارێتی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نی ره‌سه‌نی ئه‌و دۆسییانه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ به‌رده‌ست ئه‌و ده‌سته‌یه‌، به‌ڵام به‌ وته‌ی عامر ره‌فعه‌ت: "ئێستا ده‌سته‌كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی په‌راوێزخستوه‌، تائێستا چه‌ند دۆسییه‌یه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ هه‌موی خانو قه‌ره‌بوه‌كه‌ش دراوه‌ته‌ عه‌ره‌به‌كان‌و له‌ پاش سی ساڵ‌ ده‌ربه‌ده‌ری‌و زوڵمكردن به‌ناوی دیكتاتۆری ئێستا له‌ژێر سێبه‌ری ده‌ستور‌و قانون‌و حكومه‌تی ته‌وافوقی حه‌قه‌كه‌ ده‌درێته‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان".

به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی (مه‌جلس قیاده‌ سه‌وره‌) هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و كاری پێناكرێت، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ ده‌سته‌ی موڵكداری پشت به‌ بڕیارێكی ئه‌و مه‌جلیسه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ پێش روخانی رژێمه‌كه‌، سه‌رجه‌م خانوی كورده‌ راگوێزراوه‌كانی جه‌له‌ولا له‌سه‌ر خێزانه‌ هاورده‌ عه‌ره‌به‌كان تاپۆكراوه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشوی ئه‌نجومه‌نی دیاله‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "زیاتر (95%)ی سنوری جه‌له‌ولا پێشتر تاپۆی نه‌بوه‌ بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ساڵی (1975) به‌دواوه‌ ساڵانی هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌كان، ده‌ركراون هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمیی موڵكداریان نییه‌‌و هه‌رچییه‌كیشیان هه‌بوبێت له‌كاتی ده‌كردنیاندا لێیان سه‌نراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام عه‌ره‌به‌كان ساڵی (1980) به‌دواوه‌ تاپۆیان بۆكراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه‌و ئێستا كار به‌و تاپۆیه‌ ده‌كرێت".

له‌ماوه‌ی رابردودا دوای لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاردان له‌ دۆسییه‌ی كێشه‌ موڵكدارییه‌كان له‌ خانه‌قین‌و ئاراسته‌كردنی له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزه‌وه‌ بڕیاری لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ خانوی (12) خێزان دراوه‌‌و ئێستاش دۆسییه‌ی زیاتر له‌ (450) خێزانی دیكه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

عامر ره‌فعه‌ت پێی وایه‌: "دادگای ته‌میزی به‌غدا پشتگیریی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی به‌عس ده‌كه‌ن‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌سته‌ی كێشه‌ی موڵكداری دانراوه‌ خه‌ڵكی شۆڤێنین‌و هه‌وڵده‌ده‌ن جارێكی دیكه‌ كورد ته‌رحیل بكه‌نه‌وه‌". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ‌ نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا دانیشتون‌و بڕیاریشه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی داهاتو له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م خێزانه‌ ئاواره‌كان كۆببنه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بگه‌یه‌ننه‌ سه‌فاره‌تی ئه‌مریكاو حكومه‌تی به‌غدا .

وتیشی: "به‌ڕه‌سمیی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی‌و به‌رپرسانی به‌غدایان له‌و كێشه‌یه‌ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، كه‌ كاركردن به‌ بڕیاره‌كانی مه‌جلس قیاده‌ سه‌وره‌ رابگیرێت‌و كاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ موڵكدارییه‌كان راستبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
لالؤ
 سیاسه‌تی‌ به‌(عه‌ره‌ب و تورك و فارس)كردن له‌ كوردستان دا ,له‌ سه‌ره‌تاترین به‌رنامه‌ی‌ ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌گه‌لی‌ چوارده‌ورمانه‌,به‌رامبه‌ر كورد له‌ كوردستانه‌كه‌یدا0000گرنگ نیه‌,ئه‌وان ئه‌م كاره‌ چۆن و بۆچی‌ و له‌به‌ر چی‌ ده‌كه‌ن,گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ,ئیمه‌ی‌ كورد,هه‌لویستمان چیه‌ و چۆنه‌؟تا ئیستا په‌رچه‌ كردارمان,به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ وه‌حشیانیه‌ چیه‌؟به‌ بروای‌ من (ئاین)ی‌ لی‌ بترازیت هیچ جوره‌ له‌حیمیك نیه‌ ,ئیمه‌ به‌و نه‌ته‌وانه‌وه‌ له‌حیم بكات000جیاوازی زمان و كه‌لتور و میژو,تا ده‌گاته‌ خوین و بونیادی جه‌سته‌ی و كه‌سایه‌تیمان,به‌ به‌راورد له‌ ته‌ك ئه‌واندا000ئاسمان و ریسمانه‌000هۆكاره‌كانی‌ مل كه‌چی‌ و نیشاندانی‌ ئاشتی‌ خوازی‌ و پیكه‌وه‌ ژیان و بێ‌ ده‌نگی‌ و بێ‌ هه‌لویستی‌ جوامیرانه‌ له‌م كاروكرداره‌ بێ‌ره‌وشتیه‌ زۆرن0وه‌لی‌ داخه‌كه‌م ناكریت له‌ وه‌ها ده‌رفه‌تێ‌ ورد و درشتی‌ مه‌به‌ستمان هه‌لریژینه‌ سه‌ر سفره‌ی‌ دایه‌لۆك و گفتوگۆ00000من لیره‌دا هینده‌ ده‌توانم,ئاماژه‌ به‌ دوو فاكته‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ بكه‌م ,كه‌ بالاترین و به‌رچاوترین هۆكاربوون,بۆ داگیركردن و ده‌سته‌مۆ كردنمان000یه‌كه‌م (ئاین)-من وای‌ ده‌بینم ئیمه‌ گه‌ر زه‌مینه‌یكی‌ له‌بارنه‌بووینایه‌,بۆ وه‌رگرتنی‌ ئاین له‌ عه‌ره‌ب كه‌پاشان بووه‌ته‌ په‌رله‌یك به‌ ده‌ست تورك و فارسه‌وه‌,نه‌ده‌بووینه‌ به‌ره‌نده‌ی‌ ئه‌م چاره‌نوسه‌ ره‌شه‌و تاریكه‌ی‌ ئه‌مرۆ و داهاتو0000دوهه‌م (موفه‌كیر) كاتیك ده‌لین-فیتنام یا چین یا كۆریا یا سۆفیه‌تی‌ جاران یا هندستان0000هتد,تۆ یه‌كسه‌ر هۆشی مینا و ماو وكیم ۆلسینگ و لینین و گاندی‌ هه‌رده‌م زیندو دیته‌ یاد ,له‌ به‌دبه‌ختی‌ و نه‌هامه‌تی‌ ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌,تا رۆژی‌ ئیمرۆ,له‌ گه‌له‌كه‌مدا كه‌سیه‌تیكی‌ میژووی‌ نیه‌,كه‌ وه‌ك (موفه‌كریكی‌ سیاسی) وه‌ده‌ر كوتبێ‌ و رابه‌رایه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ییمانی‌ كردبیت بۆ سه‌ربه‌خۆی‌ و ئازادی‌000چاره‌نوسمان دراوه‌ته‌ ده‌ست ستافیك كه‌ ده‌وری‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كورد ده‌بینن له‌ رابردو و ئیستاشدا,جگه‌ له‌ سته‌م و نه‌هامه‌تی‌ و قات و قری‌ به‌و لاوه‌ ,هیچی‌ بۆ گه‌ل و نیشتیمان,وه‌ به‌رهه‌م نه‌هیناوه‌0 كه‌سه‌كه‌م000به‌ریزتان باس له‌(جه‌له‌ولا) ده‌كه‌ن,گه‌ر برینه‌كه‌ ته‌نها جه‌له‌ولا بوایه‌ ئاسان بوو,ئیمه‌ كوردستانه‌كه‌مان (مه‌به‌ستم كوردستانی‌ مه‌زنه‌) كه‌ پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌,سه‌رو و خوارو ,ئه‌مپه‌ر تا ئه‌و په‌ری‌,ئه‌و جه‌سته‌ نازداره‌ ئه‌و فایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ ته‌نیویه‌تیه‌وه‌,كه‌چی‌ ئیمه‌ی‌ جه‌سته‌ نه‌خۆش له‌ باتی‌ برانگه‌ر بونه‌وه‌ودژایه‌تی‌ كردنی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ قیزه‌ون و بێ‌ ئابروییانه‌,تا رۆژی‌ ئه‌مرۆ ,ده‌هۆلی‌ برایه‌تی‌ و پیكه‌و ژیانیان بۆ ده‌كوتین,میژوویكی پر درۆ و ده‌له‌سه‌ دوور له‌ هه‌موو راستی‌ واقعیك,بۆ ئه‌و برایه‌تیه‌ دروست ده‌كه‌ین و هه‌لده‌به‌ستین0 له‌ كۆتایدا گه‌ر ریگه‌ بده‌یت ده‌لیم:-هیچ مالی‌ ئیمه‌ی‌ خاپور و ویران نه‌كردوه‌ جگه‌ له‌ 1-ئاین 2-نه‌بوونی‌ موفه‌كیر 3-گرنگی‌ نه‌دان به‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ ییمان4-به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌كه‌سی‌ و بنه‌ ماله‌یی و ناوچه‌یی وهه‌ریمی‌ 5- بیرۆكه‌ی ئاشتی خوازی‌ و پیكه‌وه‌ ژیان كه‌ ده‌كرا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ پاش ئازادی‌ و سه‌ر به‌خۆیی پیاده‌ بكرایه‌0000به‌و هیوایه‌ی‌ له‌و هه‌لچوونه‌م زویر نه‌بوبیت0
قاســم حاجــي عه لي كه ركوكــي
 مــــه كَـــــه ر هاولاتيـــان ي كه ركــوك و خانقــــين و مخمـــور خــويان لــه هه موو كه س زياتـــــر نــــه بيـــت !!!! كــي له حيزبايـــه تي زياتـــر هه ولي داووه تعريـــــب بره وينـيته وه به لكــو كــه س بير له تعريب ناكــاته وه جكَه له حيزبايه تي...........
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ