راپۆرت: دلێر عه‌بدولخالق
"سه‌ركردایه‌تی كورد، ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له به‌غداو خۆشی شاردوه‌ته‌وه"
كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاری (2010)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به چوار لیستی جیاواز كێبڕكێی له‌سه‌ر (41) كورسیی سێ پارێزگای ههرێمو ژماره‌یه‌ك كورسی چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌كات، چاودێرانی سیاسیی بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له‌ناو نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراقدا ده‌رده‌بڕن، لێكۆڵه‌رێكی سیاسیش مه‌ترسیی ئه‌وه ده‌كات ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كورد "عێراق" وه‌ك موسڵێكی گه‌وره نیشانبدات‌و په‌راوێزی بخات.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ناوی (86) قه‌واره‌ی سیاسیی راگه‌یاند، كه كێبڕكێی (325) كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوی عێراق ده‌كه‌ن، له‌ناو ئه‌و قه‌واره سیاسیانه‌دا چوار قه‌واره‌ی، كه بریتین له لیستی هاوپه‌یمانی پارتی‌و یهكێتیو چه‌ند حیزبێكی دیكه به ژماره (372)، لیستی گۆڕان ژماره (329)، لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامیی ژماره (315)، لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی (352) هه‌یه.
كۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌ژێر ره‌شماڵی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له دره‌نگانی شه‌وی (6/12/2009) له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه‌ی عێراق به سازشی كورد تێپه‌ڕێندرا، به‌پێی ئه‌و یاسایه كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتو پێكدێت له (325)، كه (310) یان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر پارێزگاكانداو (15) كورسی وه‌ك قه‌ره‌بو داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك (8) كورسیی بۆ كۆتای كه‌مینه‌كان ده‌بێت (5) بۆ مهسیحیو، هه‌ریه‌كه له شه‌به‌ك‌و سابیئه‌و یه‌زیدییه‌كانیش كورسییه‌كیان پێدهدرێتو (7) كورسیی دیكه‌یش وه‌ك قه‌ره‌بو بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌و ئاواره‌و راگوێزراوه‌كان ته‌رخانكراوه.
به‌راوردی كورسییه‌كانی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2005) ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ی كورسییه‌كانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق كه‌میكردوه، به‌وپێیه‌ی هه‌ڵبژاردانی پێش‌و له كۆی (230) كورسی، كه بۆ هه‌مو پارێزگاكان دانرابو (35) كورسی بۆ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بو، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتو له كۆی (310) كورسی پارێزگاكانی عێراق (41) كورسی بۆ سێ پارێزگاكه‌یه، جگه له كورسییه‌كانی قه‌ره‌بو و كورسی كه‌مینه‌كان.
یاساكه، له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه:
د.مه‌حمود عوسمان سیاسیی كورد‌و په‌له‌مانتاری عێراق، پێیوایه؛ رۆڵی كورد‌و ده‌نگی كورد‌و ژماره‌ی كورد به‌پێی رێژه له عێراقی ئاینده‌دا كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌و به‌گشتیی له زیانییهتی.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی بونی چه‌ند لیستیی به‌كارێكی باش ده‌زانم، به‌ڵام پێده‌چێت له هه‌ندێ شوێن ده‌نگ له‌ناو بهرێتو كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ر چه‌سپاوییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رێك بن، هاوكاتیش زۆر گرنگه خه‌ڵكی ئێمه هۆشیاربێت له ده‌نگدان به كاندیده‌كان، واته بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده سه‌ر به چ لیستێكه، به پێوه‌ری جۆری كه‌سه‌كه ده‌نگی پێبدرێت‌و ئه‌وانه بنێرنه په‌رله‌مانی عێراق، كه بتوانن به‌رگریی له مافی كورد بكه‌ن، چونكه شه‌إی ئێمه له به‌غدا نهتهوهییو حیزبیی نییه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه گرنگه ئه‌گه‌ر له روی ژمارهیشهوه كورد كه‌میكرد، له روی نه‌وعییه‌وه قه‌ره‌بوی بكاته‌وه".
به بڕوای لێكۆڵه‌رێكی سیاسیی ئه‌گه‌رو ده‌رهاویشته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی ئازاری (2010) به قازانجی كورد نییه‌و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئهنجامو سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای موسڵ به‌رامبه‌ر كورد‌و دورهپهرێزخستنی دوباره بكرێته‌وه، پێده‌چێت ئه‌و په‌راوێزخستنه له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئیشی بۆ بكرێت.
د.بورهان.یاسین لێكۆڵه‌ری سیاسیی به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "كورد به‌ره‌و روی هه‌ڵبژاردنێك ده‌بێته‌وه، كه له‌وێدا ئه‌گه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كن هاوسه‌نگییه‌كان به زیانی كورد بشكێنه‌وه، ئه‌م بڕوایه‌ش له‌سه‌ر دو بنچینه بینا ده‌كرێت، یه‌كه‌م: دوای تێپه‌ڕبونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراقدا، كورد له زهمنێكی دیكه‌دا سیاسه‌ت به‌ره‌و روی به‌غدا ده‌كات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه دوێنی له‌بارتر بو بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌غدا فهرزبكاتو ئامانجه‌كانی بپێكێت.
دوه‌میش: ده‌ركه‌وته‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له زیادكردنی ژماره‌ی پهرلهمانتارانو كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێم، وا ده‌رده‌كه‌وێت كورد به‌ره‌و روی حاڵه‌تێكه به ئه‌گه‌ری یه‌كجار زۆر هاوسه‌نگییه سیاسییه‌كان به‌زیانی كورد بشكێنه‌وه".
یاسین وتی: "پێده‌چێت ئه‌وه‌ی له موسڵ به‌سه‌ر كورددا هات، له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی روبداته‌وه، به‌و مانایه‌ی كورد به‌ره‌و روی حاڵه‌تێكه، كه عێراق وه‌ك موسڵێكی گه‌وره بچێت، واته وه‌كچۆن كورد له موسڵ په‌راوێزخرا، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئه‌و هه‌وڵه به‌رامبه‌ر كورد كارا بكرێت".
پێگه‌ی كورد، به ژماره‌ی كورسییه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه:
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی سه‌ره‌وه، د.سه‌رهه‌نگ حه‌مید به‌رزنجی مامۆستای كۆلێژی یاسا‌و رامیاریی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه؛ قورسایی كورد له عێراقدا ته‌نیا به ژماره‌ی كورسییهكانهوه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و پێگه‌یه په‌یوه‌ندیداره به هه‌رێمێكی فیدڕاڵی كه له چوارچێوه‌ی عێراقدا ئیداره‌ی خۆی دهكاتو وتی: "له‌وانه‌یه له خولێكی هه‌ڵبژاردن بۆ خولێكی دیكه، له روی ژماره‌ی كورسییه‌كان گۆڕانگاریی ببێت‌و ئه‌و ژماره‌ی پێش‌و به‌ده‌ست نه‌یه‌ته‌وه، به‌ڵام پێگه‌ی كورد‌و ئایندهی كورد ته‌نیا به ژماره‌ی كورسییهكانهوه نابه‌سترێته‌وه، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و به باشترین ده‌نگه‌وه نه‌یتوانیوه زیاتر له (5/1) كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام له رێی هاوپه‌یمانییه‌وه توانی ژماره‌یه‌كی به‌هێزی ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بێت".
د.ئاكۆ شوانی پسپۆڕ له مێژوی عێراقی هاوچه‌رخ ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ عێراق له كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی نهتهوهییو ئاینزایی جیاواز جیاواز دروستكراوه، كه به قسه‌ی فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م پاشای عێراق "هیچ بنه‌مایه‌كی گه‌لی تێدا نییه"، ناكۆكییه‌كان له‌سه‌رده‌می دروستبونی ده‌وڵه‌ته‌وه بونیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان ئه‌و ناكۆكیانه كپكراون، بۆیه ده‌بینین له سه‌رده‌می مه‌له‌كی‌و دواتر له سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌و كۆماریی، تا پڕۆسه‌ی رزگاری عێراق (2003)و دوای پرۆسه‌كه‌ش ئارامیی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، گرفتی گه‌وره‌ش نه‌بونی متمانه‌ی پێكهاتهكانییهتی به یه‌كتر، واته كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عێراق، له‌ناو عه‌ره‌بیش سوننه به شیعه‌و به پێچه‌وانه‌وه، كورد به توركمان، ئێزدیی به مه‌سیحییه‌كان بۆیه گرفته‌كان كه‌ڵه‌كه بون.
له‌باره‌ی شوێنی كورد له‌ناو ئه‌و عێراقه ئاڵۆزه‌دا، شوانی وتی: "عێراقی ئه‌مڕۆ عێراقی په‌نجاكان‌و شه‌سته‌كان نییه، كه نوزه‌ی ئازادییه‌كانی بۆ كورد تێدا بڕابێت، عێراق ئه‌مڕۆ نه‌وعێكی دیكه‌یه، به‌ڵام پێویستی به مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه هه‌یه، ئه‌و یاسایه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندكرا، دوای شه‌ڕێكی دو مانگی كورد هات له په‌رله‌ماندا، ئه‌م په‌سه‌ندكردنه‌ش زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی باراك ئۆباما‌و جۆ بایدنی سهرۆكو جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هات، دواجار پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی كورد ده‌وه‌ستێت له به‌غدا نه‌ك شتێكی دیكه".
ده‌رس، له رابردو وه‌رناگرین:
له‌ماوه‌ی رابردودا، سیاسه‌تی كوردی له به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و روبه‌ڕوی ره‌خنه بوه‌ته‌وه، ره‌خنه‌كانیش چإبوهتهوه له به‌رپرسانی باڵای كورد له دهوڵهتو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، ئه‌وان به نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رای شه‌قامی كوردی، پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا تۆمه‌تبار كراون.
مه‌حمود عوسمان، سیاسییه‌كه ماوه‌ی (55) ساڵه له خه‌باتی سیاسیی، چه‌كداریی‌و دیبلۆماسیی كوردییدا ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌و پێیوایه له به‌غدا ئیشكراوه، به‌ڵام كه‌موكورتی زۆر هه‌بوه، به‌شێك له‌و كهمو كورتیانه په‌یوه‌ندی به سیستمی حیزبییه‌وه هه‌یه، واته كه‌سه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، یان عێراق پێش هه‌ر شتێك پابه‌ندی حیزبه‌كه‌ی خۆیهتیو پێیده‌ڵێت: "وابكهو وا بڕۆ!"، راوێژ‌و كۆبونه‌وه‌كان پێویستبو له‌سه‌ر پرسه‌كان زیاتر بێت، ده‌بو پۆسته‌كان باشتر بهكاربهێنرانایه بۆ خزمه‌تی كورد، ده‌بو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حیزبه عێراقییه‌كان ده‌یكرد باشتر دیراسه بكرایه، پێموانییه ئێستاش ده‌رس له رابردو وه‌ربگرین.
وتیشی: "به‌پێی ئه‌زمونی خۆم‌و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی به‌غدا، پێموایه سه‌ركرده كورده‌كان ئێستاش وانه له رابردو وه‌رناگرن، موراجه‌عه‌ی رابردو ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌ر دهإۆین بۆ پێشه‌وه‌و ئاوڕ له رابردو ناده‌ینه‌وه، زۆر هه‌ڵه هه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی كوردا دوباره ده‌بێته‌وه".
د.بورهان.یاسین بۆ رۆژنامه‌ی رونده‌كاته‌وه؛ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له به‌غدا لاواز ده‌كات فره‌لیستی نییه، به‌ڵكو لاوازیی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردییه له ئاست به‌غداو كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یش، كه هه‌میشه نوێ به كۆن مامه‌ڵه دهكاتو وتی: "یهكێتیو پارتی زۆر جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه فره‌لیستی به‌شدار ده‌بێت له لاوازبونی پێگه‌ی كورد، به‌ڵام پێموایه ده‌بێت هه‌ر زو ئه‌و تێزه ره‌تبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش له چوار ساڵی رابردودا كورد له به‌غدا به دو لیستی هاوپهیمانیو یه‌كگرتوی ئیسلامیی بوه‌و نمونه‌یه‌كی باشی نیشانداوه، ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دروستكردوه شێوه‌ی كاركردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له ستراتیژییه‌كان، كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه، كورد خۆی له قه‌یران دزیوه‌ته‌وه‌و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوه، به‌دیلێكی سیاسیی له‌سه‌ر قه‌یرانه سیاسییه‌كان بونیاد بنێت. لایه‌نی كوردی هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان نیشانی به‌غداو كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئیراده‌یه‌ی بۆخۆشی ئاشكرا نه‌كردوه، ئه‌وه‌ی روده‌دات ده‌رهاویشه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه، كه كورد كردویه‌تی، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه بۆ هاوكێشه‌و ده‌رهاویشته‌كان له عێراق‌و ناوچه‌كه‌ش هی دوێنێیه نه‌ك ئه‌مڕۆ، نوێ به كۆن مامه‌ڵه ده‌كات".
ئه‌ركی قورس له ئاینده:
بههێزیو لاوازیی پێگه‌ی كورد له عێراقی ئاینده‌دا، كاریگه‌ریی راستهوخۆو ناراسته‌وخۆی له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرس‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا ده‌بێت، كورد به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاری عێراقه‌وه شانازی پێوه ده‌كات له‌ده‌ستده‌دات.
هاوكاتیش زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسیی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كۆكن، كه ئه‌ركی داهاتوی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا زۆر له‌وه قورس‌تر ده‌بێت، كه ئێستا بینیومانه.
مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: "گهشبینێكی به حه‌زه‌رم له‌باره‌ی ئایندهی كورد، ئه‌م گه‌شبینییه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، قورسایی‌و قهبارهمان له به‌غدا، ئینجا هه‌ماهه‌نگی لیسته كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق چۆن ده‌بێت؟، هاوكات چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی گۆشه‌ی كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، به‌هێزكردنی لۆبیكردنمان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و ئیشكردنمان له‌و روه‌وه، هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ههرێمو به‌پرسه‌كان له عێراق، لێپرسینه‌وه‌و شه‌فافییه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك..".
د.بورهان یاسین لێكۆڵه‌ری سیاسیی بإوای وایه؛ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو، بارێكی قورس ده‌كه‌وێته سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد‌و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه شه‌ش ساڵی رابردو له عێراق به‌رامبه‌ر كورد دروستبون، كێشه هه‌ره گرنگه‌كانی نێوان كورد‌و به‌غدا چارهسهرنهكراونو به‌رده‌وام له رێگه‌ی سازشیی كوردییه‌وه ئه‌و كێشانه پاڵدراون بۆ پێشه‌وه، مامه‌ڵه‌كردنیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی سازش بیناكراوه، ئه‌و كێشانه پێویستیان به شه‌إی قورس هه‌یه.
د.ئاكۆ شوانی پێیوایه؛ كورد ده‌توانێت پێگه‌ی خۆی بپارێزێت، به‌مه‌رجێك لایه‌نه كوردییه‌كان هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن، یه‌كتر نهشكێننو نه‌هێڵن ئه‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی له‌ناو لیسته كوردییه‌كان له هه‌رێمدا دروستبوه، عه‌ره‌به‌كان دزه بكه‌نه ناوی. وتیشی: "بێگومان ئه‌و گۆڕانه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراقی‌و هه‌رێمدا به‌دیده‌كرێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له به‌غدا ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا دۆخی عه‌ره‌بی عێراق به‌ره‌و باشتر بإوات فشاریان له‌سه‌ر كورد زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كورد له به‌غدا یه‌ك نه‌بێت توشی فشاری گه‌وره ده‌بێت، چونكه لایه‌نه دژه‌كانی كورد ته‌نیا سیاسه‌تی خۆیان جێبه‌جێناكه‌ن، به‌ڵكو هی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریش".