راپۆرت: محه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌لاو
ژماره‌یه‌ك له بانكه ئه‌هلییه‌كان به‌هۆی بێمتمانه‌ییه‌وه ئاماده‌نین سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه بازاڕه‌وه، له‌كاتێكدا خۆیان له بازاڕه‌وه دروستبون، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێمیش پێیوایه؛ هاوڵاتییان زیاتر متمانه‌یان به بانكه حكومییه‌كان هه‌یه، نه‌ك بانكه ئه‌هلییه‌كان.
دامه‌زراوه‌ی بانكیی یه‌كێكه له پایه گرنگه‌كانی ئابوریی هه‌ر وڵاتێك‌و به شاده‌ماری جوڵه‌ی ئابوریی هه‌ر وڵاتێك ده‌درێته قه‌ڵه‌م، چونكه بانكه‌كان كاریگه‌ریی گرنگیان هه‌یه له‌سه‌ر كۆی كه‌رته ئابورییه‌كانی دیكه، هه‌ربۆیه له جیهاندا گرنگییه‌كی زۆر به بانكه‌كان ده‌درێت، چونكه بانكه‌كان ئه‌و شوێنه متمانهپێكراوهن كه داهاته‌كانی وڵات‌و هاوڵاتییانی تێدا كۆدهكرێتهوهو ئه‌وانیش دوباره ده‌توانن بۆ بواری وهبهرههێنان ئاراسته‌ی بكه‌نه‌وه.
مێژوی بانكی ئه‌هلیی له كوردستاندا
دامه‌زراندنی بانكی ئه‌هلیی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه بچنه ئاستی بانكه باڵاكانه‌وه.
دڵشاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك له سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ دامه‌زراندنی بانكه ئه‌هلییه‌كان شتێكی نوێ نییه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڵام له كوردستاندا له كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستكرا به دامه‌زراندنی لقی ئه‌و بانكه ئه‌هلیانه‌ی كه له عێراقدا دامهزرانو به‌شێك له بانكه ئه‌هلییه‌كانیش خۆیان راسته‌وخۆ له كوردستان دامه‌زران.
دڵشاد ئه‌حمه‌د، پێشیوایه؛ "بانكی ئه‌هلیی به‌دیلێك نییه بۆ بانكه حكومییهكانو له هه‌مو جیهانیشدا سیستمی كه‌رتی تایبهتو كه‌رتی گشتیی بونی هه‌یه".
هاوار شێخ ره‌ئوف، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ئه‌هلیی مه‌نسور له سلێمانی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات؛ به‌هۆی بونی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه بانكه حكومییه‌كان ناتوانن تێكڕای خواست‌و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییان پڕبكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویستی دامه‌زراندنی بانكه ئه‌هلییه‌كان دێته پێشه‌وه‌و بانكه ئه‌هلییه‌كانیش ده‌توانن ئه‌و بۆشاییانه پڕبكه‌نه‌وه كه بانكه حكومییه‌كان ناتوانن كاریان تێدابكه‌ن.
بانكه ئههلییهكانو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
رۆژ له‌دوای رۆژ بانك‌و سیستمی بانكیی له دونیادا روی له پێشكه‌وتنه‌و جیهانیش به‌ره‌و ئابوریی ئازاد هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام نه‌بونی سیستمێكی بانكیی به‌هێز یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و وهبهرهێنهرو كۆمپانیایانه‌ی له كوردستاندا كارده‌كه‌ن.
دیاره هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌رنیه له‌و شه‌پۆلی پێشكه‌وتنانه‌ی ئه‌مڕۆ جیهان گوزه‌ری پێدا ده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له بانكه ئه‌هلییه‌كان كه له‌ژێر ناوی گهشهپێدانو وهبهرهێنانو چه‌ندین ناوی دیكه‌دا دامه‌زراون زۆربه‌یان سه‌رمایه‌كانیان كه‌مه‌و نه‌یانتوانیوه پڕۆژه‌ی گرنگ‌و ستراتیژیی ئه‌وتۆ له بواری وه‌به‌رهێناندا جێبیه‌جێ بكه‌ن، كه بتوانرێت زۆرترین ژماره‌ی هاوڵاتییان لێی سودمه‌ندبن یان یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌و بانكانه به‌ته‌نیا بیر له ده‌ستكه‌وتی دارایی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك پێیوایه؛ "به‌شێك له بانكه ئه‌هلییه‌كان نه‌یانتوانیوه له‌بواری وه‌به‌رهێناندا به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، چونكه جۆرێك له ترس هه‌یه له جێبه‌جێكردنی ئیشوكاره‌كاندا، وتیشی: "حكومه‌ت به‌رپرسه له‌وه‌ی كه بانكه ئه‌هلییه‌كان نه‌یانتوانیوه له بواری وه‌به‌رهێناندا رۆڵیان هه‌بێت، چونكه پێویستبو حكومه‌ت ئه‌وه به‌سه‌ر بانكه ئه‌هلییه‌كاندا بچه‌سپێنێت، كه ده‌بێت به‌شێك له سه‌رمایه‌كانیان له بواری وه‌به‌رهێناندا بخه‌نه‌گه‌ڕ، چونكه بواری وه‌به‌رهێنان رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی وڵاتدا‌و هه‌لی كاركردن دهڕهخسێنێتو رێژه‌ی بێكارییش كه‌مده‌كاته‌وه".
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، باس له‌وه ده‌كات، جگه له‌وه‌ی (23) بانكی حكومیی ته‌نیا له پارێزگای سلێمانیدا بونی هه‌یه، (15) بانكی ئه‌هلیش كارده‌كه‌ن كه رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بانكیی جۆراوجۆر به هاوڵاتییانو بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی كوردستان، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا بانكه حكومییه‌كان هاوكاریی بازرگان‌و پیشه‌وه‌ران ده‌كه‌ن به پێدانی پێشینه‌ی جۆراوجۆر‌و جیاواز.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه هاوڵاتییان متمانه‌یان به بانكه حكومییه‌كان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كاتێك له‌پێش روخانی رژێم هاوڵاتییان پاره‌یان له بانكه حكومییه‌كاندا هه‌بو دواتر ئه‌وپاره‌یه به‌پێی ویستی هاوڵاتییان نه‌ده‌درایه‌وه به خاوه‌نه‌كانیان، به‌ڵكو مانگانه به‌بڕێكی كهمو دیاریكراو پاره ده‌درایه‌وه به خاوهنهكانیانو هه‌رئه‌وه‌ش هۆكارێك بو بۆ نه‌مانی متمانه له‌نێوان بانكهكانو هاوڵاتییاندا، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه بانكه‌كان دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایینو هه‌ڵده‌ستن به پێشكه‌شكردنی هه‌موجۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی دارایی به هاوڵاتییان وه‌ك وه‌رگرتنی ودائع له هاوڵاتییانو پاشه‌كه‌وتكردنی ئه‌و پارانه‌ی كه هه‌یانه‌و ساڵانه بڕێك سود ده‌چێته سه‌ر حسابه‌كانیان.
هاوارشێخ ره‌ئوف، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات؛ تائێستا بازرگان‌و سه‌رمایه‌داران له هه‌رێمی كوردستاندا بیریان له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه كه له بواری بانكییدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه رێژه‌ی ئه‌و بانكانه‌ی كه له بواری وه‌به‌رهێناندا كارده‌كه‌ن له باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق زۆرترن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و بانكانه‌ی كه له كوردستاندا كارده‌كه‌ن لقی ئه‌و بانكانهن كه باره‌گای سه‌ره‌كییان له ناوچه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراقه.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی بانكه ئه‌هلییه‌كان
هاوارشێخ ره‌ئوف، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ بانكه ئه‌هلییه‌كان له چه‌ندین بواردا كه به ئاسانكارییه بانكییه‌كان ناسراون خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، وه‌ك "ئیعتماداتی موسته‌نه‌دی، خیتاب زه‌مان، قه‌رز، حهواڵهكردنو مهكشوفاته"، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی بانكی ئه‌هلیی هێشتا له كوردستاندا تازه‌یه جۆرێك له ترس‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له ئیشوكاری بانكه‌كاندا به‌دیده‌كرێت".
دڵشاد باس له‌وه‌ده‌كات، نۆرس بانك توانیویه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ی كه خۆی هه‌یه‌تی بیپێكێت، به وته‌ی خۆی رێژه‌ی ئه‌و قه‌رزو ئاسانكارییه بانكییانه‌ی كه بۆ هاوڵاتییانی ده‌كه‌ن ده‌گاته نزیكه‌ی (60) ملیار دینار.
بێمتمانه‌یی له‌نێوان بانكهكانو هاوڵاتییاندا
هه‌رچه‌نده له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه بانكه ئه‌هلییه‌كان توانیویانه له‌چه‌ندین بواردا خزمه‌تگوزاریی بانكییو دارایی پێشكه‌ش به هاوڵاتییان بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا جۆرێك له بێمتمانه‌یی له‌نێوان بازرگانان‌و بانكه ئه‌هلییه‌كاندا بونی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌ك له بانكه ئه‌هلییه‌كان ئاماده‌نین سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه بازاڕه‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه خودی بانكه ئه‌هلییه‌كان خۆیان له بازاڕه‌وه دروستبون.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌نسور وتی: "هه‌میشه بونی بانكه ئه‌هلییه‌كان له هه‌ر وڵاتێكدا وه‌ك یه‌كێك له هێماكانی پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته سه‌یرده‌كرێت، به‌ڵام نه‌بونی متمانه له‌نێوان بانكه ئههلییهكانو هاوڵاتییاندا یه‌كێكه له كێشه‌كانی بواری بانكیی له هه‌رێمی كوردستاندا". هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سیستمی بانكی ئه‌هلیی له كوردستاندا سیستمێكی نوێیه‌و بانكه‌كانیش متمانه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان به هاوڵاتییان نییه، چونكه جگه‌له‌وه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له وڵات‌دا سه‌ركه‌وتو نییه، هاوكات ئاسایش‌و ئارامیی‌و كۆمپانیای دڵنیاییبونی نییه‌و زۆرجار ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومیانهش كه موڵكه‌كان بۆ رههنكردن ده‌خه‌مڵێنن خهمڵاندنهكهیان زۆر ورد‌و زانستی نییه‌و دوره له به‌های راسته‌قینه‌ی موڵكه‌كانه‌وه.
ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌ش سیستمێكی كۆمپیته‌ری نییه‌و كاتێك بانكێك موڵكێك ره‌هن ده‌كات لایه‌نێكی دیكه نه‌توانێت ههڵسوكهوتو مامه‌ڵه به‌و موڵكه‌وه بكات، له‌به‌ر هه‌مو ئه‌و هۆكارانه ده‌توانرێت بوترێت جۆرێك له ترس‌و بێمتمانه‌یی له‌نێوان بانكهكانو هاوڵاتییاندا بونی هه‌یه.
سه‌رمایه‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كان كه‌مه
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌و بانكه ئه‌هلیانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن، ئه‌و بانكانهن كه ده‌توانن قه‌رزێكی كورتخایه‌ن بده‌ن به هاوڵاتییانو هیچیان له توانایاندا نییه كه قه‌رزێكی درێژخایه‌ن بده‌ن به هاوڵاتییان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، هه‌ربۆیه ناتوانرێت له بواری وهبهرهێنانو چه‌ندین بواری دیكه‌دا خزمه‌ت به ژێرخانی ئابوریی بكه‌ن، كه بانكه ئه‌هلییه‌كان جێ ده‌ستیان دیاربێت.
نه‌بونی یاسای كاركردنی بانكه‌كان
تائێستا یاسایه‌ك بۆ كاركردنی بانكه‌كان له كوردستاندا بونی نییه‌و بانكه‌كانی هه‌رێم به‌پێی قانونی عێراقی كارده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ دونیای ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتن‌و سیستمی دارایی‌و ئابوریی یه‌كناگرنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك باس له‌وه‌ده‌كات، كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا دامه‌زراوه‌ی بانكیی هه‌بو، به‌ڵام دواتر هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و سیستمی بانكی رافیده‌ین دامه‌زراو دوای ئه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌ی بانكی ره‌شید دروست بو.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌نسور، پێیوایه؛ "مادام كه‌رتێكی بانكیی خه‌ریكه له كوردستاندا ده‌كه‌وێته سه‌رپێ، ئه‌وا پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان بیر له‌وه‌بكاته‌وه یاسایه‌كی نوێ‌و مۆدێرن په‌سه‌ند بكات كه له‌گه‌ڵ دونیای ئه‌مڕۆدا بگونجێت".
به‌شێك له بانكه‌كان ته‌نیا كاری حه‌واڵه ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده چاودێریی له‌سه‌ر ئیشوكاری بانكه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له بانكه ئه‌هلییه‌كان ته‌نیا ئیشیان ئه‌وه‌یه كه سه‌رمایه‌كانیان له بانكی ناوه‌ندیی عێراق دادهنێنو ساڵانه بڕێك پاره‌ی وه‌ك سود ده‌چێته‌سه‌ر، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌ركی دامه‌زراوه بانكییه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستن.
دڵشاد ئه‌حمه‌د وتی: "به‌هۆی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی هه‌ڵاوسان، بانكی عێراقی سیستمی ئۆڤهرنایتی دانا، كه بریتییه له دانانی پاره له بانكی ناوه‌ندیی به رێژه‌ی (20% )ی سود، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ك له بانكه‌كان ته‌نیا كاریان ئه‌وه‌بو كه سه‌رمایه‌كانیان له بانكی ناوه‌ندیدا دابنێن، چونكه دانانی ئه‌و پاره‌یه جگه له‌وه‌ی سودێكی باش‌و مسۆگه‌ری هه‌یه، هاوكات هیچ مه‌ترسییه‌كیش بۆ لهدهستدانو مایهپوچبونیان نییه.
بانكه حكومییه‌كان متمانه‌یان زیاتره
به‌هۆی ئه‌و قه‌ریرانه داراییه‌ی جیهانی گرتوه‌ته‌وه، تائێستا نزیكه‌ی (140) بانكی ئه‌هلیی له ئه‌مریكا روبه‌ڕوی مایه‌پوچی بونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه بانكه حكومییه‌كان زیاتر جێگه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتییانن، نه‌ك بانكه ئه‌هلییه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانیش له كوردستان ئه‌وه به نمونه ده‌هێنێته‌وه كاتێك رژێمی پێش‌و له‌ساڵی (1991)دا ئیداره‌كانی له كوردستان كێشایه‌وه، ئه‌وكاته پاره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانیش له بانكه‌كاندا بون كه رژێم له‌گه‌ڵ خۆیدا بردنیه‌وه، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی هه‌رێم توانیی هه‌مو ئه‌و پارانه به سودهكانیشیانهوه بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كان پێیوایه؛ ئه‌گه‌ر بانكه ئه‌هلییه‌كان روبه‌ڕوی شكستێكی له‌وجۆره ببنه‌وه، ئه‌وا ناتوانن ئه‌وكاره ئه‌نجام بده‌ن.
فه‌رمانگه‌كان حسابات له بانكه ئه‌هلییه‌كان ناكه‌نه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری نۆرس بانك ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه تائێستا حكومه‌ت رێگه نادات فه‌رمانگه‌كان حسابات له بانكه ئه‌هلییه‌كاندا بكه‌نه‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بانكه ئه‌هلییه‌كانیش له‌ژێر چاودێریی بانكی هه‌رێمدان، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات؛ هه‌مو بانكێكی ئه‌هلیی بۆی هه‌یه حساب له بانكه حكومییه‌كاندا بكاته‌وه، به‌ڵام به‌بێ ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی دارایی رێگه نادرێت هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك حسابات له بانكه ئه‌هلییه‌كاندا بكاته‌وه.
نه‌بونی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی
دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابوریی خرایه سه‌ر عێراق، بانكه‌كانیش وه‌ك هه‌ر سێكته‌رێكی دیكه‌ی ئابوریی وڵات په‌یوه‌ندییان به دونیای ده‌ره‌وه نه‌ما، ئێستاش كه (18) ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراقدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تائێستا بانكه‌كانی عێراق‌و كوردستان په‌یوه‌ندییان به دونیای ده‌ره‌وه نه‌ماوه هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ نه‌هاتنی كۆمپانیای گه‌وره‌و زهبهلاحو راكێشانی سه‌رمایه‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق.
به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بانكه‌كانی هه‌رێمیش پێیوایه؛ "پچڕانی په‌یوه‌ندیی بانكه‌كان به دونیای ده‌ره‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی كردوه‌ته سه‌ر كه‌رتی بانكیی له عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیش".