راپۆرت
كورد له‌ به‌غدا؟!...




Thursday, January 14, 2010
 
     

(سبه‌ی‌):
سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد ناتوانێت رۆڵی‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ له‌ به‌غدا هه‌ڵبسه‌نگێنێت
هه‌رچه‌نده‌ كورد ده‌یان پۆستی‌ سیادی‌‌و ئیداریی‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق وه‌رگرتوه‌، كه‌ پێناچێت له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتو كورد به‌شێكی ئه‌و پۆسته‌ هه‌ستیارانه‌ له‌ به‌غدا وه‌ربگرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا به‌ وته‌ی‌ په‌رله‌مانتاران‌و سیاسه‌تمه‌داران‌و چاودێرانی‌ سیاسیی‌ ناتوانرێت وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ بدرێته‌وه‌، كه‌ تا چه‌ند ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی‌ كورد توانیویانه‌ رۆڵیان هه‌بێت له‌و پرسه‌ چاره‌نوسسازانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

كورد له‌ به‌غدا
كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ به‌غدا پۆستێكی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ (7) وه‌زیر، له‌ناویاندا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پۆسته‌ سیادییه‌ هه‌ستیاره‌كان‌و (12) بریكاری‌ وه‌زیر له‌گه‌ڵ‌ (57) په‌رله‌مانتار له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، كه‌ ده‌كاته‌ (1/5)ی‌ سه‌رجه‌م رێژه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مان كه‌ (275) كورسییه‌، هه‌روه‌ك پۆستی‌ سه‌رۆك‌و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌یان ده‌زگا‌و ده‌سته‌ی‌ فیدراڵی‌ له‌ به‌غدا وه‌رگرتوه‌، وه‌ك سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، تۆإی‌ راگه‌یاندنی‌ عێراقی‌، له‌گه‌ڵ‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌‌و ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌كانی‌ (تۆڕی‌ راگه‌یاندنی‌ عێراقی‌، زیندانیه‌ سیاسییه‌كان، چاودێری‌ دارایی‌، ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌‌و دادپه‌روه‌ریی‌، مافی‌ مرۆڤ‌و چه‌ندین ده‌سته‌ی‌ دیكه‌).

رۆڵی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران نه‌یانتوانی‌ رۆڵی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا له‌و مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازانه‌ی‌ تایبه‌تن به‌ كورد دیاری‌ بكه‌ن، ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، بۆ رۆژنامه‌ به‌ راشكاوانه‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو، كه‌ ناتوانرێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توانا‌و رۆڵی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ به‌غدا بكرێت، چونكه‌ داتایه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌‌و كوردیش وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه‌ سود له‌و پۆستانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ پێی‌ دراوه‌‌و چاودێریی‌ كاره‌كان بكات كه‌ چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چن.

به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناتوانرێت رۆڵی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كارده‌كه‌ن، پێویسته‌ بیر له‌ پێكهێنانی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، رایگه‌یاند: پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد، په‌رله‌مان، حیزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ هه‌بێت بۆ نوێنه‌ره‌كانیان.

كورد باوه‌ڕی‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن نییه‌
ئازاد چاك، په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو، كه‌ یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕیانه‌ی‌ كورد هه‌یه‌تی‌ له‌ به‌غدا‌و له‌ هه‌رێمیش، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد باوه‌ڕی‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن نییه‌‌و نایكات. دوای‌ (4) ساڵ‌ كاركردن "رۆژێك نه‌مانبینی‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئه‌دا‌و رۆڵی‌ په‌رله‌مانتاره‌كان بكرێت‌و به‌ یه‌كێكیان نه‌وت بۆ له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شداریی‌ ناكه‌یت‌و بۆچونت نییه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌ویش پاساوه‌كانی‌ خۆی‌ بخاته‌ڕو، كه‌ كه‌موكوڕییه‌كه‌ چییه‌ ئایا هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ عه‌ره‌بی‌ نازانن، عه‌قڵیان به‌ سیاسه‌ت ناشكێ‌‌و غه‌دریان لێكراوه‌‌و په‌راوێزخراون".

كورد پاشه‌كشه‌ له‌ ده‌زگا فیدراڵییه‌كان ده‌كات
له‌بری‌ گرنگیدان به‌و پۆستانه‌ی‌ كورد وه‌ریگرتون له‌ به‌غدا، هه‌وڵده‌درێت ده‌سته‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگا فیدراڵیانه‌ی‌ عێراق له‌ كوردستان دابمه‌زرێنرێن، كه‌ وه‌ك عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان وتی‌: "كورد به‌ بیانوی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌زگای‌ سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت وه‌خته‌ پاشه‌كشه‌ له‌ ده‌زگا فیدراڵییه‌كان بكات". له‌ به‌رامبه‌ریشدا د.نوری‌ تاڵه‌بانی‌ وه‌ك چاودێرێكی‌ سیاسیی‌ له‌و بڕوایه‌دا بو ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌غداش له‌ كوردستان پێكبهێنرێت پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ بكه‌ن‌و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ نمونه‌ی‌ پێكهێنانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ له‌ كوردستان هێنایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق كاربكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ كاربكات، ئه‌وا دانی‌ پێدانانرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و ده‌سته‌ هاوشێوانه‌ پێویسته‌ بكه‌وێته‌ دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم، كه‌ ئه‌و مافه‌ی‌ به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوه‌.

سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد به‌رپرسه‌
وه‌ك مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق باسی‌ لێوه‌ده‌كات، سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد به‌رپرسه‌ له‌ نه‌بونی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا.

مه‌حمود عوسمان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌إو، كه‌ نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌ڵكو تائێستا له‌ به‌غدا نوێنه‌رانی‌ كورد هه‌ر له‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماره‌وه‌ بۆ وه‌زیر‌و جێگره‌كان‌و په‌رله‌مانتارانیش نه‌توانراوه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكرێت‌و هاوڕابن وه‌ك كوتله‌ له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی‌ كورد، ئه‌مه‌ش هه‌ر سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد لێی‌ به‌رپرسه‌.

هاوكات د.سه‌عدی‌ به‌رزنجی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، پێیوایه‌؛ پێویستبو هه‌ر سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ به‌غدا‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ له‌ كوردستانیش كارده‌كه‌ن، هه‌ركاتێك زانرا كه‌سێك كه‌مته‌رخه‌مه‌‌و ناتوانێت كاربكات، پێویسته‌ به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ئه‌دای‌ كه‌سه‌كان دیاریبكرێت‌و ئه‌وانه‌ی‌ توانایان نییه‌ له‌ پۆسته‌كانیان لابدرێن.

كورد نوێنه‌رانی‌ له‌ به‌غدا پشتگوێخستوه‌
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد هه‌بو، كه‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ له‌ به‌غدا پشتگوێخستوه‌‌و لێیان ناپرسێته‌وه‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندن نییه‌ بۆ كاره‌كانیان، ئه‌گه‌ر باش ئیشیان كردبێت كه‌س پێیان ناڵێت ده‌ستان خۆش، ئه‌گه‌ر خراپیش كاربكه‌ن كه‌س ناڵێت بۆ واتان كرد.

 هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ توانا یان ئینتیمای‌ حیزبیی‌
پێویسته‌ لانیكه‌م په‌رله‌مانی‌ عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ست بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆیان تا بزانرێت له‌ خولی‌ داهاتودا چۆن كه‌سه‌كان ده‌ستنیشانده‌كرێن. به‌ڵام ئازاد چاك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد؛ گرنگی‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌ندامان نه‌دراوه‌، چونكه‌ دانانی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ عێراق‌و په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر بنه‌مای‌ رازیكردنی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان‌و به‌رپرسانی‌ سیاسیی‌ حیزبه‌كانه‌، له‌ كوردستان له‌ بری‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ راسته‌قینه‌ی‌ توانا‌و لێهاتویی‌ كه‌سه‌كان، كه‌ په‌رله‌مانتار یان نوێنه‌ری‌ كوردن له‌ عێراق، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ فڵان شه‌هیدی‌ زۆر داوه‌ یان خزمی‌ فڵان به‌رپرسه‌ یان حیزب ده‌یه‌وێت ئه‌و دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵی‌ رازیی‌ بكات، یان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئینتیما بۆ كه‌سی‌ یه‌كه‌می‌ حیزب یان ئه‌ندامێكی‌ باڵای‌ ئه‌و حیزبه‌، پێوه‌رێك نییه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن، بۆیه‌ بونی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن‌و پسۆڕ له‌ بواری‌ یاسا‌و بواره‌كانی‌ دیكه‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ رۆڵی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا زۆر گرنگه‌.

كۆمیته‌‌و لق بڕیار له‌سه‌ر دانانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌ده‌ن
به‌ بۆچونی‌ د.مه‌حمود عوسمان ده‌بو سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا ئه‌گه‌ر ده‌بو نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبسه‌نگێنن، كه‌ پێناچێت گرنگی‌ به‌ولایه‌نه‌ درابێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بكرایه‌ ده‌یانزانی‌ كێ‌ كارده‌كات‌و نه‌ده‌هاتن بۆ دیاریكردنی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ داهاتو له‌گه‌ڵ‌ كۆمیته‌‌و لق‌و ناوچه‌ كۆببنه‌وه‌‌و په‌رله‌مانتاران ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و ناوچه‌ بڕیار بدات كێ‌ باشه‌ بۆ به‌غدا دابنرێت، ده‌هاتن سود له‌و په‌رله‌مانتاره‌ چالاكانه‌ وه‌رده‌گیرا كه‌ (4) ساڵه‌ كارده‌كه‌ن‌و داكۆكی‌ له‌ مافه‌كانی‌ كورد ده‌كه‌ن، تا له‌به‌ر رۆشنایی‌ ئه‌زمونی‌ چه‌ند ساڵه‌یان ئه‌و مه‌رجانه‌ بخه‌نه‌ڕو كه‌ پێویسته‌ له‌ نوێنه‌رانی‌ كوردا هه‌بن له‌ به‌غدا.

نه‌بونی‌ ئه‌و لێپرسینه‌وه‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نوێنه‌ری‌ كوردن له‌ به‌غدا گه‌وره‌ترین ناحه‌قیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ چاره‌نوسی‌ كورد‌و مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كانی‌ له‌ به‌غدا ده‌كرێت.

په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاكه‌ مه‌رجه‌عی‌ سیاسی‌‌و ده‌ستورییه‌
له‌ ماده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ (2005)ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا هاتوه‌: (ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان- عێراق تاكه‌ مه‌رجه‌عی‌ سیاسی‌‌و ده‌ستورییه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراق‌و دیاریكردنی‌ په‌یوه‌ندیی‌ ده‌ستوریی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ كۆماری‌ عێراقی‌ فیدراڵیدا‌و ده‌بێت نوێنه‌رانی‌ گه‌لی‌ كوردستان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانیی‌ عێراقدا له‌ كاتی‌ خستنه‌ڕوی‌ هه‌ر حوكم‌و ماده‌یه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت، له‌كاتی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی‌ عێراقدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر پرس‌و رای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان).

 كورد له‌ به‌غدا په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ مه‌رجه‌ع نازانن
نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا له‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تیش، له‌ هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ چاره‌نوسساز به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، عه‌دنان عوسمان، وتیشی‌: "هیچ به‌رپرسێكی‌ كورد له‌ به‌غدا په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ مه‌رجه‌عی‌ خۆی‌ نازانێت‌و ئه‌و دوجاره‌ش كه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك‌و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن نوێنه‌رانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان خۆیان، چونه‌ به‌غدا‌و به‌شداریی‌ دانیشتنه‌كه‌یان كرد، ئه‌گه‌رنا په‌رله‌مانتارانی‌ كورد له‌ به‌غدا نه‌ داوایان كردو نه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان هۆكاری‌ داننه‌نانی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وه‌ك مه‌رجه‌عێك، گه‌ڕانده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر جه‌لال تاڵه‌بانی‌، سه‌ركۆماری‌ عێراق، پێی‌ راگه‌یاندون كه‌ "خۆم به‌رپرسی‌ دۆسیه‌ی‌ كوردم له‌ به‌غدا" هه‌ربۆیه‌ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێم له‌و پرسه‌ چاره‌نوسسازانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ كورده‌وه‌‌و ته‌داخول له‌ ئیشه‌كاندا بكه‌ن.

سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا نییه‌، به‌ڵكو به‌ وته‌ی‌ خودی‌ په‌رله‌مانتاران، هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ توانا‌و لێهاتویی‌ بۆ په‌رله‌مانتاران‌و به‌رپرسانی‌ حكومیی‌ كوردستانیش نییه‌‌و هیچ لایه‌نێك ئه‌و ئه‌ركه‌ ناخاته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
حيدر كمال ده لوي
 كاتيك خواردنيك به ئاماده كراوى ئه خريته به رده م هه ر يه كيكي برسى و جليس و كه هيج هيلاك نه بووه بيوه ى ئيتر هه ر به لامار ئه داو تير ناخواو بيريش ناكاته وه كه جو ن دروست بووه كه يشتوته به رده م ئه و ئه كورده به ربرسانه ى بغداد هه ر زوربه يان هيج هيلاكي نه ديوه به هوى به يوه ندي و ماستاو جوته سه ركورسي حازرو ئيتر بيرى جوته وه كه به خوين و ده نكي كورد هاتووه وا ئه زاني هه رخوى لي هاتووه له خويه وه هاتوته سه ر ئه وكورسيه بيش هه موو شتيك ده ست ئه كات به عرهب جيتي و كالته كردن به كورد بكره ئه ترسى به كوردي قسه بكات كورد لاى خوي دامه زريني وه جكة له وه ش ئيتر ده ست ئه كات به كه نده لي و بارة كوكردنه وه و ه لبه هه لب و له خو ده رجوون زور جار كالته كردن به كورد وه مل شكاندني كورد و ئه يكات به قورباني به ربوت ترين عه ره ب ئه لى ئيره عيراقة كوردستان نية به تايبه به تي مامه و ياوه ره كانى به راستي كريانت ديت بو شهيدان و انفال و هلبجة ئازارهكانيان ئه مانه سووته مه ني ئهو خوارنانه ن كه خراونه ته به رده م ئه وبى ويزدان و خو فروشلنه برواتان بيت هه رده وري جاشه كاني جون ئه بينن وه به هه مان به يره وو هه لويستدا ده رون و هه ركيز جاشيتي له كورد نابريت بوية ده ست خوشي له ك نوشيروان ئه كه م بو هه لويسته كاني هيوام به رده وام بيت بو له ناوبردني نمونه وه ك ............
Sabah Yassin
 روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ چاکتر ئاسویه‌کی روونتر ده‌بوه‌، ئه‌گه‌ر یه‌ک ده‌وڵه‌تی عیراق وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی داگیرکه‌ری به‌رچاو بخریت و دوو هۆکاری چیه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا رێگه‌یان دا که‌ ده‌سته‌ڵات له‌ ده‌ست تاکی نایاساییدا بێت، هه‌روه‌ک چۆن مه‌لیک فه‌یسه‌ڵه‌ له‌ سعوده‌وه‌ هێنرا و ئه‌وه‌ وه‌ک پیاویک قاعیده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بو، به‌ هه‌مان شیوه‌ سه‌رکرده‌ کوردیه‌کانیاش قاعیده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر فرت و فێڵ دامه‌زراوه‌ و ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ئه‌و راستیه‌ ده‌زان. ئه‌و فاکتره‌ی مرۆڤ وا ده‌کا که‌ نه‌ک ته‌نها سه‌رکرده‌ کورده‌کان له‌ بغداد به‌ڵکو سه‌رکرد عاربه‌کانیش له‌ بغداد هه‌وڵی بنیانای سیاسی و داهێنانی مرۆڤ ناده‌ن. ئه‌وه‌ش وایله‌ له‌ زۆر له‌ مرۆڤه‌کان ده‌کا که‌ به‌ چاوی نامویانه‌وه‌ سه‌یر ده‌وڵه‌ت ویاسا بکه‌ن و وه‌ک سه‌رکرده‌کان هه‌وڵی مشه‌خۆری به‌گویره‌ی تونایان بده‌. بۆنمون سه‌یر دکتوره محود بکه‌، له‌ مشه‌خوری خۆی به‌رده‌وام و تا ئیستا ناویریت بڵێت ئیمه‌ و هه‌مو سه‌رکرده‌کان مشه‌خۆرانه‌ ژیان ده‌که‌ین و ده‌سته‌ڵاتی خۆرئاویی و نه‌وتیش هه‌ر چاوه‌ریی ئه‌م جۆره‌ به‌ریوبه‌رایه‌تیه‌ ده‌که‌ن. به‌بڕوای تا مرۆڤی کورد دانه‌ به‌ بنه‌مای مشه‌خۆری و لاوازی خۆیدا نه‌نیت و ئاماده‌یه‌ خۆ داهینانه‌وه‌ وه‌ک داهێنانی پیشه‌ی نه‌کاته‌ پرسیارێکی زیانی ئه‌وا، هه‌ر گه‌مژانه‌و ئاژه‌ڵ ئاسایی ژیان ده‌کات. جا رۆژگار چی له‌هه‌مانه‌که‌یدا هه‌ڵگرتوه‌ ئه‌و گران باس بکریت، به‌ڵام ئه‌وه‌ که‌له‌مڕۆدا دبینریت چاوه‌ری چاکی لێناکرێت و هۆکه‌شی ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ بنه‌مای رۆحی که‌ دین و دنیا مشه‌خۆری له‌سه‌ر راوه‌ستاوه‌ و بۆ نه‌گه‌به‌تی داهاتوش نه‌وت له‌مڕۆدا ئه‌و پینه‌یه‌ ماناوه‌ی وه‌ک ئه‌مڕۆ بۆ مسۆگه‌ر کردوه‌.
akao
 baryzan mn tanha awnda dalym kurd awnda ....... la baxda har la shewy mara pire daka awsh ba daxawa balam jibkyn sahb awdzanyn labr dazi hejyan pynakare ...............................
twana saadi
 ema awash dagorin gorran chawy xalky krdawa jamawary kurdstan taza ba dro bawar nakan.galy kurd zory basar hatwa balam taza chawy krawatawa away nany milat bdzet dlnya bn sar kawtw nabet galy kurd bargay anfaly grt balam bargay gandaly nagret.sarkawtw bn.
yousifb01
 زۆر سوپاس بۆ ئه م ده رفه ته بۆئه وه ی داخی دڵمان ده رببڕین، به ڕای من تازه کات به سه رچوو بۆ ئه وه ی بتوانین پێداگیری له مافه بنه ڕه تییه کانمان بکه ین له به ر ئه وه ی هه موو شتێک کاتی گونجاوی خۆی هه یه ، ئه وکاته ی عێراقمان دامه زرانده وه کاتی ئه وه بوو مافه کانی گه له که مان به ته واوی و به ڕونی داوابکه ین و نه یخه ینه ئه مڕۆ بۆ ئه وه ی به م ده رده ی ئه مرۆی لێ نه یه ت چوو نکه پێشینان ده ڵێن ( به ردێ نه زان بیخاته گۆمێ به هه زار زانا ده رنایه )ڕاسته ئه وه ی له به گداده وه ک پێویست هه ڵنا سوڕێن به ڵام پرسیاره که ئه وه یه ئایا تازه چییان پێ ده کرێت ؟
omed issa
 ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئامێره‌کت هه‌بی ئه‌ویش چه‌کوچ بی ، ئه‌وه‌ تۆ که‌ سه‌یری هه‌ر کێشه‌یه‌ک ده‌که‌ی وه‌ک بزمار وایه‌ . abraham maslaw .پارتی و یه‌کێتی ته‌نیا ئامێره‌ک دابیته‌ ده‌ست په‌رله‌مانتاره‌کانی له‌ به‌غداد وه‌ هه‌ولێریش چه‌کوچه‌ بۆیه‌ هه‌موو کێشه‌کان وه‌ک بزمار دێته‌ به‌ر چاویان .
shwan hawleri
 wam pe bashbu btan nuseba parteu eakete la baxda la barawae awan ba nawe kurd hech karekean nakrdwa nmwnash zorn balkw karean krdwa la penaw ba hez krdne hezbakaneanu pr krdne gerfanakanean
goran
 له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ کوردن و له‌ به‌غداد کار ده‌که‌ن به‌ڵام له‌و باوه‌ڕدام کاریکیان نه‌کردووه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان ته‌نها پاره‌ په‌یداکردن وخۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن نه‌بێ کام له‌م به‌رپرسانه‌ ڕۆژی ئاماده‌بوون سه‌ردانی ماڵه‌ هه‌ژاری بکه‌ن ده‌ستی هاوکاری بۆ ده‌ێژ بکه‌ن له‌هه‌موو حاڵه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ به‌غداد فاشل بوو به‌ڵام به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رکردایه‌تی کاك نه‌وشیروان ئه‌مه‌ خه‌مه‌ له‌سه‌ر کورد لا بچێ کورد هیوایه‌کی بۆ بگه‌ڕیته‌وه‌ دڵنیام به‌ بێ ئاماده‌ی و ڕێنمای کاك نه‌وشیروان کورد ‌هیچی پێ ناکری هیوادارم کاك نه‌وشیروان زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان سوور تر بێت چونکه‌ دڵنیام له‌و زیاتر که‌س خۆی به‌ به‌رپرس نازانی به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی کورد بانقه‌کانی ئه‌وروپا شاهیدی ئه‌وه‌ن که‌ سه‌رکردایه‌تی کوردی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رکرده‌ی بانق و کۆمپانیان نه‌ک میلله‌ت هیوادارم گه‌لی کورد بزانی کێشه‌ی دارای جیهان به‌رپرسه‌کانی ئێمه‌ن چونکه‌ هه‌موو ئه‌وپارانه‌ی لایانه‌ وا هه‌ڵیان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌س سوودمه‌ند نه‌بێ لێ که‌واته‌ پاره‌که‌م ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌وکات پێوێسته وڵاتان‌ سه‌ر له‌ نوێ پاره‌ چاپ بکه‌نه‌وه‌ تا ئه‌مان ئاوا پاره‌یان کۆ نه‌ده‌کردوه‌ کوا کێشه‌ی دارای هه‌بوو له‌جیهان
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ