راپۆرت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...




Thursday, February 4, 2010
 
     

(سبه‌ی‌):
راپۆرتی‌ مه‌یدانیی‌ وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بۆ كه‌ركوك، كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان كراوه‌:
رۆژانی‌ 27-28/ 1/ 1010 وه‌فدێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانێكی‌ مه‌یدانی‌ بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌ك ‌و ناوچه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ شاری‌ كه‌ركوك ‌و ده‌روبه‌ری‌ سازدا. مه‌به‌ستی‌ ئێمه‌ له‌و سه‌ردانه‌ ئه‌وه‌بو كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ ژیان‌و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری‌ بین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گوێبیستی‌ داوا‌و پێشنیازی‌ چه‌ندین هاوڵاتی‌ بوین ده‌رباره‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئاستی‌ هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییه‌كان، داواكاریی‌‌و گله‌یی‌‌و پێشنیازی‌ هاوڵاتیان له‌ ناوبازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان‌و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا. له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ند سه‌رنج‌و بیرۆكه‌‌و پێشنیارێكمان لا گه‌ڵاڵه‌ بو كه‌ له‌م راپۆرته‌دا پوختی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌:

1. به‌و پێیه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان مه‌رجه‌عی‌ پرسه‌ نیشتمانی‌‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌، به‌و پێیه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌ڕوی‌ مه‌بده‌ئییه‌وه‌ (كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری‌) له‌گه‌ڵ‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ تر به‌به‌شێكی‌ دانه‌بڕاوی‌ كوردستان ده‌زانن، له‌ڕوی‌ یاساییشه‌وه‌ كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی‌ جێناكۆكه‌ له‌نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌غدا..، به‌رپرسیارێتی‌ نیشتمانی‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌مه‌له‌فی‌ كه‌ركوك له‌ڕوی‌ یاسایی‌‌و ئابوریی‌‌و سیاسییه‌وه‌ بسپێردێت به‌ په‌رله‌مان، واته‌:
- په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاكه‌ لایه‌ن بێت كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و مه‌له‌فه‌ بكات.
- هۆبه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مان دابمه‌زرێت بۆ ئاماده‌كردنی‌ ستراتیجی‌ هه‌رێم بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ ئێستا‌و ئاینده‌ی‌ كه‌ركوك‌و لێكدانه‌وه‌‌و خۆئاماده‌ كردن بۆ هه‌مو خیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی‌ كه‌ركوك.
- هه‌ردو بڕگه‌ی‌ پێشوی‌ ئه‌م خاڵه‌ ببنه‌ سه‌ره‌تای‌ كۆتایی‌ دو ئیداره‌یی‌، دو دارایی‌، دو ئاسایشی‌، جوت مه‌رجه‌عیی‌ بڕیاری‌ سیاسیی‌ له‌ كه‌ركوكدا كه‌ خاڵی‌ هه‌ره‌ نێگه‌تیڤ‌و لاوازی‌ سیاسه‌تی‌ كوردییه‌‌و خراپترین وێنه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردستانیی‌ نه‌ك ته‌نها لای‌ توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و پێكهاته‌كانی‌ تری‌ ئه‌و شاره‌، به‌ڵكو لای‌ كوردی‌ دانیشتوی‌ ئه‌و شاره‌ش دروست كردوه‌.
- هاوكات پێویسته‌ په‌رله‌مان تاكه‌ فلته‌ری‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ سه‌رفكردنی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ بێت كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كه‌ركوك دور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌‌و به‌كارهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ وه‌ك ریكلامی‌ حیزبی‌ له‌و شاره‌دا.
- كاتی‌ ئه‌وه‌ش هاتوه‌ په‌رله‌مان له‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستوری‌ عیراق بپرسێته‌وه‌، لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆلینه‌وه‌ی‌ پارله‌مانی‌ له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێك بهێنرێـت سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ خه‌له‌له‌كان، كێ‌ له‌ مه‌سئوله‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا‌و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رپرسن له‌و دواكه‌وتنه‌ بێ‌ مانایه‌‌و له‌و وقه‌یرانه‌ سیاسی‌‌و ده‌ستوری‌‌و نیشتمانییه‌؟

2. ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك گله‌ییان له‌ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ هه‌رێم هه‌بو له‌گه‌ڵ‌ كه‌ركوكییه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ له‌ خاڵه‌كانی‌ پشكنینی‌ نێوان كه‌ركوك-سلێمانی‌‌و كه‌ركوك-هه‌ولێر، هه‌روه‌ها گله‌ییان له‌وه‌ هه‌بو كه‌ له‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ئاسانكاری‌ بۆ كه‌ركوكییه‌كان ناكرێت چ ئه‌و كه‌ركوكییانه‌ی‌ كه‌ ئاواره‌بون‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ چ ئه‌و كه‌ركوكییانه‌ی‌ كه‌ ئاواره‌ نه‌بون‌و هه‌ر نیشته‌جێی‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆیان بون.

3. سه‌ردانی‌ چه‌ند خه‌سته‌خانه‌‌و بنكه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ركوكمان كرد، هه‌ستمان به‌ كه‌موكورتی‌ میلاكی‌ پزیشكی‌ كرد به‌تایبه‌تی‌ له‌و بوارانه‌دا كه‌ هاوڵاتیان پێویستیان به‌ پزیشكی‌ كوردیی‌ زمانه‌، به‌ دیاریكراویش له‌ ره‌گه‌زی‌ مێینه‌. بۆ نمونه‌ له‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌رچنار چه‌ند ژنێكی‌ نه‌خۆش هانایان بۆ هێناین‌و به‌ چرپه‌ باسی‌ ئه‌م گرفته‌یان بۆ خانمه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی‌ وه‌فده‌كه‌مان ده‌كرد. بۆیه‌ جێی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاوڕێكی‌ جدی‌ له‌و كێشه‌یه‌ بداته‌وه‌.

4. بۆ ئاگاداربون له‌ دۆخی‌ په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی‌ چه‌ند مامۆستا‌و قوتابییه‌كمان كرد هه‌روه‌ها به‌ جیا له‌گه‌ڵ‌ خێزانی‌ چه‌ند قوتابییه‌كی‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و ناوه‌ندیدا له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كاندا قسه‌مان كرد، له‌ ئه‌نجامدا تێبینیمان كرد:
- دیارده‌ی‌ دو په‌روه‌رده‌یی‌ تا ئێستا له‌ كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌، ته‌نانه‌ت بیستمان كه‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان موچه‌ی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ له‌ سلێمانی‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر وه‌ریده‌گرن.
- له‌ سه‌ردانماندا بۆ گه‌ڕه‌كی‌ ره‌حیماوه‌ هاوڵاتیان باسیان له‌ قه‌یرانی‌ قوتابخانه‌ی‌ كوردی‌ ده‌كرد، له‌ هه‌مان كاتدا باسیان له‌ خراپیی‌ ئاستی‌ خوێندنی‌ كوردیی‌ ده‌كرد كه‌ زۆرجار له‌ قوتابخانه‌كاندا سیاسه‌تی‌ گه‌وجاندن (تجهیل) پێڕه‌و ده‌كرێت، واته‌ قوتابیان به‌ته‌واوی‌ فێریی‌ زمانی‌ كوردی‌ نابن له‌پاڵ‌ ئه‌وه‌شدا زمانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و زمانه‌كانی‌ تر نازانن، بۆیه‌ هه‌ندێك خێزان ناچار منداڵه‌كانی‌ خۆیان نانێرنه‌ قوتابخانه‌ی‌ كوردی‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ به‌رپرسه‌ حیزبی‌‌و حكومییه‌ كورده‌كانیش ئاماده‌ نین منداڵه‌كانی‌ خۆیان بنێرنه‌ قوتابخانه‌ كوردییه‌كان. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێشنیارده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ راسپێرن كه‌ به‌وردی‌ له‌م پرسه‌ بكۆڵێته‌وه‌‌و بیر له‌ رێگه‌چاره‌ی‌ گونجاو بكه‌نه‌وه‌ بۆ رزگاركردنی‌ خوێندنی‌ كوردی‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و ده‌روبه‌ری‌.
- له‌ سیاسه‌تی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكدا كه‌شێكی‌ گونجاو نه‌ڕه‌خساوه‌ بۆ گفتوگۆی‌ نێوان كولتور‌و زمانه‌ جیاوازه‌كان، به‌ تایبه‌تی‌ زمانه‌كانی‌ كوردی‌‌و توركمانی‌‌و عه‌ره‌بی‌‌و كلدۆئاشوریی‌. بۆیه‌ پێویست ده‌كات مه‌نهه‌جی‌ خوێندن له‌ كه‌ركوكدا كۆپی‌ مه‌نهه‌جی‌ خوێندنی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر نه‌بێت‌و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی‌ خۆی‌ بێت.

5. له‌ سه‌ردانێكی‌ وه‌فده‌كه‌مان بۆ شه‌قامی‌ جمهوریی‌ له‌ كه‌ركوك سیمایه‌كی‌ كوردستانیی‌ ئه‌وتۆمان به‌دی‌ نه‌كرد، به‌تایبه‌تی‌ له‌ تابلۆی‌ دوكان‌و فرۆشگا‌و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان. واته‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆمان به‌زمانی‌ كوردی‌، ته‌نانه‌ت توركمانیش، به‌رچاو نه‌كه‌وت. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌تی‌ كوردی‌ له‌ كه‌ركوك سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌ له‌ دروستكردنی‌ كه‌شێكی‌ گونجاو له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا كه‌ بتوانن هاوته‌ریبی‌‌و هاوڕێزی‌ له‌نێوان زمانه‌ جیاوازه‌كاندا دروست بكه‌ن له‌كاتێكدا زۆربه‌ی‌ جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كه‌ركوكدا به‌ده‌ست كابه‌ده‌سه‌ته‌ حیزبییه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌یه‌.

6. دیارده‌ی‌ بێكاری‌ له‌ كه‌ركوك قه‌یرانێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوریی‌ گه‌وره‌ی‌ دروست كردوه‌، ئه‌و دۆخه‌ دورایی‌ ئه‌منیشیی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ بێكاری‌ گرفتی‌ ده‌رونیش ده‌خاته‌وه‌، زۆرجاریش لایه‌نه‌ تیرۆریسته‌كان په‌نا بۆ ئیستغلالكردنی‌ كڵۆڵیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و بێكاریی‌ ده‌به‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ مه‌رامه‌كانیان. ئێمه‌ پێمانوایه‌ ته‌رخانكردنی‌ بودجه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رفه‌تی‌ كار بۆ گه‌نجان‌و بێكاره‌كانی‌ كه‌ركوك ده‌رفه‌تێكی‌ باش ده‌ڕه‌خسێنی‌ بۆ زاڵبون به‌سه‌ر به‌شێك له‌و قه‌یرانه‌دا به‌تایبه‌تی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ ده‌روازه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراوی‌ هه‌رێمی‌ ئه‌مساڵ‌ 2010 به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشه‌فاف بۆ یارمه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌‌و مه‌سره‌فی‌ ره‌مه‌كی‌ دانراوه‌، كه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێی‌ گل بدرێته‌وه‌.

7. هاوكات له‌گه‌ڵ‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بۆ كه‌ركوك ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاوبۆوه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ئیتحادی‌ له‌ به‌غدا بڕیاری‌ داوه‌ له‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ی‌ كه‌ركوك یه‌ك دۆلار بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوكییه‌كان. ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵخۆشی‌ كردین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست بو كه‌ بۆچی‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌سپێشخه‌رییه‌كی‌ له‌و جۆره‌یان له‌ سیاسه‌تی‌ نه‌وتیی‌ هه‌رێمدا پێشكه‌ش نه‌كرد. بۆ نمونه‌ بۆچی‌ بڕیارنه‌درا كه‌ بڕێك له‌ شیرینی‌ گرێبه‌ست‌و داهاتی‌ نه‌وت‌و گاز له‌ كێڵگه‌كانی‌ شیواشۆك‌و چه‌مچه‌ماڵ‌‌و گه‌رمیان‌و زاخۆ‌و ناوچه‌كانی‌ تری‌ هه‌رێم ته‌رخان بكرێن بۆ خودی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و سامانه‌ سروشتییه‌ن. له‌ دۆخێكی‌ ئاوهادا كه‌ركوكییه‌كانمان زیاتر به‌لای‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا راده‌كێشاو دڵنیامان ده‌كردنه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان بڕێكی‌ زۆر له‌ داهاتی‌ نه‌وت‌و گازی‌ شاره‌كه‌یان بۆ خۆیان سه‌رف ده‌كرێت. له‌ راستیدا ئه‌وه‌ ناشارینه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندین كه‌ ناشه‌فافیه‌ت له‌ سیاسه‌تی‌ نه‌وت‌و گازی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ئه‌وانیشی‌ ترساندوه‌، چونكه‌ ئه‌وان سیاسه‌تێكی‌ رۆشن له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌خوازن كه‌ زه‌مانه‌تی‌ ئه‌وه‌ بكات كاتێك كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كوردستان، نه‌وت‌و گازه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف‌و عادلانه‌ ده‌ربهێندرێ‌‌و بفرۆشرێت.

8. له‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ لای‌ به‌ڕێز عبدالرحمن مسته‌فا پارێزگاری‌ كه‌ركوك هه‌مان خۆشحاڵیمان ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ ئیتحادییه‌ له‌ به‌ڕێزیشیان به‌دی‌ كرد. وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ی‌ به‌ هاوكاریی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد بۆ شاری‌ كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ گیروگرفته‌كانی‌ كه‌ركوك زۆر‌و كه‌ڵه‌كه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ پلان‌و كاته‌. ئێمه‌ وه‌ك وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان كێشه‌ی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی‌ كه‌ركوكمان بۆ به‌ڕێز پارێزگار باس كرد كه‌ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر تێیدا نیشته‌جێن، به‌ڵام به‌ڕێزیان باسیان له‌وه‌كرد كه‌ به‌شێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ به‌ گه‌ڕه‌كی‌ ته‌جاوز ئه‌ژمارده‌كرێن‌و گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پێیان زه‌حمه‌ته‌. له‌ راستیدا ئه‌م واقعه‌ ئێمه‌ی‌ نیگه‌ران كرد، چونكه‌ هه‌ستمان كرد ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی‌ كه‌ركوك له‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆشیاندا سه‌رله‌نوێ‌ توشی‌ جۆرێك ئاواره‌بون بونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ مه‌سئولیه‌تی‌ ئه‌خلاقی‌‌و نیشتمانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ كه‌ ئاوڕ له‌ كێشه‌ی‌ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی‌ كه‌ركوك بداته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌هۆی‌ كوردبونیانه‌وه‌ ئاواره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر‌و دهۆك بون‌و ئێستاش هه‌ر به‌هۆی‌ كوردبونیانه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆیاندا بێ‌ خزمه‌تگوزارین. ئێمه‌ له‌م پێناوه‌دا پێشنیارێكی‌ عه‌مه‌لی‌ ده‌خه‌ینه‌ڕو، ئه‌مه‌ش كورته‌ی‌ پێشنیاره‌كه‌یه‌: (له‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراوی‌ 2010 هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پێشكه‌شی‌ كردوه‌ بڕی‌ چوار ملیار‌و چوارسه‌د‌و نۆزده‌ ملیۆن دینار له‌ بودجه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌بێ‌ دو پارێزگاكه‌ی‌ تری‌ هه‌رێم، گلدراوه‌ته‌وه‌‌و ته‌رخانكراوه‌ بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك. ئێمه‌ پێشنیازده‌كه‌ین بڕێكی‌ له‌و جۆره‌ له‌ بودجه‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر‌و نیوه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ش له‌ بودجه‌ی‌ پارێزگای‌ دهۆك گل بدرێته‌وه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، كه‌ كۆی‌ بڕه‌كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ ده‌ ملیار دینار. ته‌واوی‌ ئه‌و بوجه‌یه‌ش ته‌رخان بكرێت بۆ كه‌ركوك له‌ رێگه‌ی‌ كه‌ناڵێكی‌ ره‌سمیی‌ شه‌فافی‌ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پێویست به‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌ تازه‌كان. به‌مه‌ش كوردستانی‌ بونی‌ كه‌ركوك دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌ر سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم، نه‌ك سلێمانی‌ به‌ته‌نها، پاره‌ بۆ كه‌ركوك ته‌رخان ده‌كرێت).

9. وه‌فده‌كه‌مان چاوی‌ كه‌وت به‌ چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی‌ بواری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و سه‌ردانی‌ رێكخراوێكی‌ مه‌ده‌نیشمان كرد له‌ نزیك ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌فه‌ له‌ كه‌ركوك. دیارده‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ سه‌ربه‌خۆكان‌و حه‌ماسه‌تی‌ گه‌نجانی‌ هه‌ڵسوڕاو له‌و بواره‌دا دڵخۆشی‌ كردین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ كردین قه‌یرانی‌ ته‌مویلی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ بو، چونكه‌ هه‌ستمان كرد ته‌نها ئه‌و رێكخراوانه‌ ته‌مویلیان هه‌یه‌ كه‌ پاشكۆی‌ حیزبه‌كانن یان نزیكن له‌ حیزبه‌كان. بۆیه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ پێشنیار ده‌كه‌ین بڕێك له‌و پارانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ناشه‌فاف له‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراوی‌ هه‌رێمدا بۆ یارمه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌كاندا دانراوه‌، گلبدرێته‌وه‌ بۆ هاوكاریی‌ رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ركوك.

10. وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كی‌ ناوشاری‌ كه‌ركوكی‌ كرد، ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی‌ راكێشاین قه‌یرانی‌ سوته‌مه‌نی‌ بو له‌و شاره‌دا كه‌ له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت وه‌ستاوه‌. له‌ به‌نزینخانه‌ی‌ شه‌رقییه‌ تابورێكی‌ دور‌و درێژ له‌ به‌رمیلی‌ هاوڵاتیانمان به‌دی‌ كرد كه‌ سه‌ره‌یان گرتبو بۆ وه‌رگرتنی‌ نه‌وتی‌ سپی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌كارهێنانی‌ بۆ ناو ماڵ‌، ته‌نانه‌ت به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ هاوڵاتیان بێئومێد ببون له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ ئاسانی‌ سه‌ره‌یان به‌ر كه‌وێت، بۆیه‌ به‌ركه‌وتی‌ خۆیان له‌ نه‌وت فرۆشتبو، یان به‌رمیله‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ تردا به‌جێهێشتبو.

11. له‌ سه‌ردانماندا بۆ بازاڕی‌ شۆرجه‌ ئه‌و شوێنانه‌مان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ 30/ 6/ 2009 دا زیانی‌ زۆریان به‌ركه‌وتبو، هاوڵاتی‌‌و دوكانداره‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێیان راگه‌یاندین كه‌ تا ئێستا ته‌عویز نه‌كراونه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ دابینكردنی‌ هه‌ندێك ده‌ڕابه‌ بۆ چه‌ند دوكانێك یارمه‌تییه‌كی‌ ئه‌وتۆ پێشكه‌ش به‌ زه‌ره‌رمه‌ندان نه‌كراوه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان پێشنیارده‌كه‌ین له‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراوی‌ ئه‌مساڵ‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ بۆ ئاسایشی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ كه‌ركوك ته‌رخان كراوه‌ گلبدرێته‌وه‌‌و وه‌ك ته‌عویز بدرێته‌وه‌ به‌و قوربانیانه‌ی‌ كه‌ركوك كه‌ به‌هۆی‌ كوردبون یان كه‌ركوكیبونه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بون. له‌به‌ر دو هۆ:
- به‌و پێیه‌ی‌ تائێستا ئاسایشی‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كی‌ نه‌گرتۆته‌وه‌، ئیدی‌ به‌ هه‌مو پێوه‌رێك ئه‌و ده‌زگایه‌ی‌ دو ده‌زگای‌ حیزبیین نه‌ك حكومیی‌، ئه‌و دو ئاسایشه‌ی‌ كه‌ركویش ده‌چنه‌ هه‌مان خانه‌وه‌.
- ئه‌گه‌ر حیكمه‌ت له‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پاراساتنی‌ ئاسایشی‌ هاوڵاتیان بێت، ئه‌وا قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ ئارامی‌‌و ئاسایشی‌ ژیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ئامانجی‌ هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان ده‌كرێـت.


 وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
 بۆ كه‌ركوك 27 -28/ 1/ 2010

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
م. پشده‌ری
 (که‌رکوک) ئه‌گه‌رچی نازناویی دڵیی کوردستان‌و قودسیی کوردستانیی به‌باڵا بڕاوه‌، به‌ڵام نه ‌وه‌ک‌ (دڵ) پارێزگاری لێده‌‌کرێت، تا له‌کار نه‌که‌وێت، نه ‌وه‌ک‌ (قودس) سه‌رپه‌رشتی ده‌‌کرێت، تا وێران نه‌‌کرێت! خزمه‌تکردن‌و گرنگیدان به‌ (‌که‌رکوک)، گرنگیدانه‌ به‌ کوردستان‌و رێزگرتنه‌ له‌خوێنی شه‌هیدان‌و ئارامی به‌خشینه‌ به‌ دڵی دایکانی جه‌رگ بڕاوی کوردستان. پێداگرتن له‌سه‌ر کوردستانیبوونی (که‌رکوک)و ته‌سلیم نه‌بوون به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاو سوورکردنه‌وی به‌ناو هاوپه‌یمانان‌و ‌زمانلووسی‌و فێڵبازی دوژمنان، رێگه‌ خۆشکردنه‌ بۆ دروستبوونی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ که‌ (کوردستانه‌) هاوده‌نگی‌و یه‌کڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی هه‌موو پیلانه‌ ژه‌هراویه‌کانی ناحه‌زانه‌. جێی ده‌ستخۆشی یه‌ که‌ فراکسیۆنی گۆڕان سه‌ردانی خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌کاو گوێ له‌گله‌یی و داواکاریه‌کانیان ده‌گرێت‌و ده‌نگ‌و هاواریان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ په‌ڕله‌مانی کوردستان‌و خۆی ده‌کات به‌ خه‌مخۆری ئه‌وان. بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک که‌ خه‌ڵکی که‌رکوک هه‌ست به‌ بێکه‌سی نه‌کات، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ هاندانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ پێشوو، خزمه‌ت به‌و شاره‌ بێنازه‌ بکات.
rebwar
 destxosyla litagoran dekam boam raporte bellam sersoriya bohkumaty haremy kurdistan ke kerkuk haly awhaya ,debw araqay serm bsrnawe herkate ke gwe bisty hawli awa debn cwnke berasty serma ke kerkuk leser deryay newtbet w xelk bew hala srra 1 bermil nawty destbkawet tenha bo2-3 mangy sardy kerkuk ,xwa rwhmy krdwe ke kerkuk le sweneki wek KANADA nebwe dena hemw xelk demrd taku 1 bermil newt y werdegrt,yanagar betmay ,ynk w pdk, bbwaya,supas boewas
shwan hawleri
 mn dast xoshe la fraksone nalem goran balku ama fraksone hamw takeke kurda xam xore hamw takeke kurda boea gegae dast xoshe krdna leean am fraksona bejga lawae sardane hamw maleke hazhar dakat sardane hamw shweneke kurdistan dakat twaneshe am arka neshtemaneash fery fraksone dasalat bkat twane la zhwra tarekakan halean bsenew la sar kwrse parlaman la xawean halsene wa chetr na helet la hole parlaman gorane bwtre wena bkeshre cha hewadarm dange xot ba zaeh nadae dang bdae ba eake ka rez la dangakat bgre baeane btwane dawae xzmat guzare le bkaet
kurdi karkuk
 afarem bo sarkerdakany kurd k chon karkukyan frosht la bare barzhawandeakany xoyan men ...........................
azad
 دستانخوشبيت من ان شاء الله سركوتو ئه بن ..............
لالؤ
 تاكی‌ كورد له‌ كه‌ركوكی‌ له‌ كوردستان دابرینراو,ویله‌ له‌ دوی‌ پیناسه‌ی‌ بوونی‌,پیناسه‌ی‌ ئه‌و خاكه‌ی‌ تیایدا ژیان ده‌گوزه‌رینیت,سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كورد تا ئیستا به‌ هه‌موو مانایك,پێ‌ داگری له‌ سه‌ر كوردستانی‌ كه‌ركوك ناكات,كركوك به‌ شار و خاكیكی‌ ناوازه‌و تایبه‌ت ناو زه‌ده‌ ده‌كات,به‌ ئاشكرا ده‌یكاته‌ خاكیكی هاوبه‌ش 00كه‌ له‌ راستیدا وا نیه‌له‌ باتی‌ ئه‌وه‌ی‌ غه‌یری كورد به‌ میوان و كریچی‌ پیناسه‌ بكات,كوردی وا لیكردوه‌ خۆی به‌ میوان و كریچی‌ بزانیت,ئه‌م نوازش و نه‌رمی نواندنه‌,ره‌نگدانه‌ وه‌ی‌ زۆر خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گشتی‌ كه‌ زۆرینه‌یه‌,جا با هه‌ر ئه‌و نوخبه‌ رۆشنبیره‌ له‌ كه‌ركوكه‌بلی كركوك كوردستانه‌,پیم وایه‌ هیچ له‌ مه‌سه‌له‌ بنه‌ره‌تیه‌كه‌ ناگۆری له‌ لای‌ نه‌یارانی‌ كورد ,وا سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌م شاره‌دا كورد به‌ راشكاوی‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌زمانی‌ زیدی بخوینی یا تابلوی‌ سه‌ر دوكانه‌كه‌ی‌ به‌ كوردی‌ بنوسێ‌,زۆر جار ریگری ئه‌وه‌ی‌ لیكراوه‌ به‌ زمانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بدوێ‌,به‌ بۆچونی‌ من ,به‌ كورد كردنی‌ كورد و به‌كوردستانی‌ كردنی‌ كركوك ,وه‌ك پراكتیك,زور له‌ خزمه‌تگوزاری و بژیوی‌ له‌ پیشتره‌ كواته‌ هه‌چ كه‌س و لایه‌نیك ده‌یه‌ویت به‌راستی‌ خه‌بات بكات بۆ ئه‌و شاره‌ لوش دراوه‌,با له‌و دوانه‌وه‌ ده‌ست پیبكات00000
aran glale
 Bary mn awa dabet arky hamo parlaman taranbet nak tanha parlaman tarany lesty goran balam awan bo nayankrdwa awa abet xalke lam dangdana tazanada baraw rwyan betawa, mn dalem dastan xosh barasty goran dahenany bash peshkash dakat ba hezhoy galakaman. balam bertan nachet ka hawldan bo beneny xalky zor grnga mn pem bash ka hawl ban lanzekawa xalke bbenn la hamo sharakanda nawak tanha karkok. zor sopas
majid
 Brezan andam parlamani xwragr barambar ba kwelakan.. amdasalatae ema har ale bena. hamohawlatyak kaarwatawa bw wlati xwe rezileagira balam ema lazaxw la qamshli bazwr rotyan akrdinawa. haryak 50 dolar 100 dolar tananat gwrenawae para abwaya bawnrxa bwaya kaxwyan dayan ana 200 dinar kamtr bw 100dolar.. harwaha dabo tw ba ijbari masheni awnt bgrtaya.. nayan ahesht xwt taksi bgrit. har baw paraya kala xalki handaranyan asand .dabo hamokurdstan awadan bkraya..balam kwa nawt hkwmati arab aenere awan aefrwshn. bakyan nya katw sarmat abet yan na...badaxawa..
qala
 dastan chosh bet listy goran khalky karkuk zoor dameka dllean rangiwa abeet asht bkrenawa ,wa khawy awanatan zrandwa ka bo khawtn akran ba andamy parlaman,wa dawa karm la khalky karku listy goran ba dlsozy khoean bzann dangtan bdana awana
شيرزاد
 سلاو:- نامه‌یه‌ك له‌كه‌ركووكی‌ خنكێنراوه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ فراكسیۆنی‌ گوران:- به‌ریزان ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌سه‌ردانه‌كه‌تان ئه‌زانین سه‌ردانی‌ ئێوه‌ بۆ به‌خشینه‌وه‌ی‌ پاره‌ و پول نه‌بوه‌ به‌سه‌ركه‌سه‌نزیكه‌كانی‌ خۆتان به‌ڵكوبه‌ سه‌ردانی‌ ئێوه‌جیاوازه‌ له‌سه‌ردانی‌ رپرسانی‌ تری‌ كورد سه‌ردانی‌ ئێوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگابونه‌ له‌رێڕه‌وی‌ گوزه‌رانی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك ،وه‌ گه‌یاندنی‌ به‌په‌رله‌مان و به‌رپرسان،ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ و پێشتریش به‌م شێوه‌یه‌ كاربكارایه‌ پێم وابوو ئه‌مان توانی‌ ئه‌ورێگه‌ دوره‌ ببڕین كه‌ئێستا له‌سه‌ره‌تاییداین،بۆچاره‌سه‌ریی‌ یه‌كجاره‌كی‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركووك. زۆر به‌داخه‌وه‌م كه‌ركووك زامێكه‌ له‌دڵی‌ هه‌موومان هه‌ركه‌سێك هه‌ڵساوه‌ به‌بیانوی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان په‌نجه‌ی‌ له‌زامه‌كه‌مان وه‌رداوه‌و ئازاری‌ پێگه‌یاندوین. هه‌تا ئیستا هه‌ركه‌سێكمان هه‌ڵساوه‌ له‌بیری‌ ئه‌وه‌دابووه‌ چۆن نفووس و لایه‌نگرانمان روو له‌زیادی‌ بكه‌ین هه‌رزه‌یی‌ ئێمه‌ له‌بیری‌ ئه‌وه‌دابوو چۆن په‌نجه‌كان یكتری‌ بشكێنن، نه‌ك بیروهه‌ستمان بخه‌ینه‌كار چ رێگایه‌ك بگرینه‌به‌ر هه‌تابتوانین ده‌نگه‌جیاوازه‌كان له‌خۆمان نزیك بكه‌ینه‌وه‌ هه‌وڵی‌ لێك گه‌یشتن و لێ بوورده‌ی‌ له‌نێوانماندا بچێنین. زۆرمان بینی‌ زۆرمان بیست ئیتر به‌س نیه‌؟ خۆخۆریی‌ و چاڵ بۆیه‌كتری‌ هه‌ڵ كه‌ندن به‌س نیه‌؟ رژانی‌ فرمێسكی‌ چاوان به‌ناحه‌ق به‌س نیه‌؟ ئێستاش هه‌روا بیرده‌كه‌ینه‌وه‌ی‌ كۆنه‌په‌رستی‌ له‌مێشكماندا گڕجۆشی‌ ئه‌دا! بابه‌س بێت لێره‌دا ئیتر رق كینه‌ له‌چاڵ بنێین ، ئێمه‌ش هه‌روه‌ك رووحه‌ سووكه‌كه‌ی‌ وه‌ك رووه‌ گه‌شه‌كه‌ی‌(دكتۆرشاهۆ) به‌پێێ‌ خاوسی‌ رێگای‌ خزمه‌ت بگرینه‌به‌ر ، دڵ و ده‌ستمان یه‌ك دیووی‌ هه‌بێت بۆ هه‌ژاران بۆبرایه‌تی‌ و دۆستایه‌تی‌ لێ قه‌وماوان, من خۆزگه‌مه‌ خواست له‌جیاتی‌ هه‌زار دڵی‌ بۆگه‌ن یه‌ك (شاهۆ) مان هه‌ بوایه‌ بێگومان ئێستا خاوه‌نی‌ خاك و نیشتمانی‌ عیشق ئازادی‌ ئه‌بووین. زۆرم پێیه‌ به‌لاَم بالێره‌به‌س بێت بیری‌ كه‌ركووكی‌ به‌ناو(دڵ و قودس) مان بێت.
تاهیر ره‌حیم
 ده‌ستانخۆشبێت به‌ڵام ده‌بواییه‌ له‌ رووی رۆشنبیریه‌وه‌ تێبینیتانبکردایه‌ له‌ساڵی 1970 ته‌نها له‌ گه‌رکی شوریجه‌ سێ کتبخانه‌ی هه‌بوو،ئێستا که‌رکووک دانشتوانه‌که‌ی له‌ ملێوێنێک خه‌ڵک زیاتره‌ ، که‌چی یه‌ک کتێبخانه‌ی لێییه‌،هیوادارم بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ هه‌موو گه‌رکێک کتىخانه‌یه‌ک بکاته‌وه‌ به‌ناوی کتێبخانه‌ی گۆران
omed issa
 گله‌یه‌کان کۆبکه‌نه‌وه‌ بیکه‌ن به‌ به‌ڕنامه‌ و پڕؤژه‌ و به‌رگی ئابووری و یاسای له‌به‌رکه‌ن ،بۆ سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ،چونکی زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ لیستی گۆڕان به‌رگی ئابووریه‌ له‌به‌ر پرسی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ی .
نانۆ
 توخوا شه‌رم نیه‌ بۆ حکومه‌تی کوردستان به‌ به‌رمیل نه‌وت دابه‌ش بکات یان فریای تانکه‌ره‌کان ناکه‌ون . نازانم له‌کامه‌یان ده‌ست پیبکه‌م له‌ پیکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ل ترکمان وعه‌ره‌ب وبرایانی ئاشوری .له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاری .به‌روه‌رده‌.ئاسایش ......هه‌ردوو لا وایان کرد که‌ترکمان لیمان هه‌لسنه‌وه‌ من له‌گه‌ل ئه‌وه‌نیم ده‌بی وه‌ک یه‌ک بین وه‌کو 32 ئه‌گه‌ر ئه‌م 32 جه‌سپا له‌به‌شی ینک. بدک بیت ده‌بینن خزمه‌تی گۆران جۆن ده‌بیت
به‌ختیار محمد-به‌ریتانیا
  ده‌ستان خۆش به‌هیواین دیداری زیترین بکریته‌ت‌ له‌ کرکوک هه‌رکه‌س ووتی که‌رکوک خزمه‌ت گوزاری بۆکراوه‌ تکایه‌ ( مه‌لعبه‌کی که‌رکوکیان پیشانده‌ن)
awat
 هه‌ر بژین فراكسیونی‌ كوران هه‌موو كه‌ركوكتان له‌كه‌له‌ خوا سه‌رتانخات بۆ سه‌رخستنی‌ كه‌ركوكو كه‌ركوكیه‌كان و هه‌موو كوردستان
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ