وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا - نوسینگه‌ی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ
راپۆرتی ده‌وڵه‌تان بۆ ساڵی (2009) له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مافی مرۆڤ (18/3/2010)
عێراق – كوردستان، به‌شێك له راپۆرته‌كه ده‌رباره‌ی كوردستان (روداوه‌كان نه‌كراون به كوردی)
رێزگرتنی مافی مرۆڤ:
أ- بێبه‌شكردنی نایاسایی‌و كوێرانه له ژیان
له هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك، ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان لێ پێكدێت، راپۆرتی كه‌متر له‌سه‌ر ململانێی تاییفی دراوه له‌چاو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، جیاواز له ساڵی رابردو، راپۆرت به‌كارهێنانی كوشنده‌ی هێزه‌كانی ئاساییش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. جیاواز له ساڵی پێش‌و، هێرشی تیرۆریستی له‌ناو كوردستاندا روینه‌دا، هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پارێزگاكانی دیكه‌دا، هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا چه‌ندجارێك بۆمبارانی په‌كه‌كه‌یان كردوه، كه پێگه‌یان له هه‌رێمی كوردستاندایه، هێزه‌كانی ئێران بۆمبارانی سنوری عێراق-ئێرانیان ده‌كرد به‌هۆی بونی هێزه‌كانی پارتی ئازادی ژیانی كورد‌و یاخیبوه‌كانی دژی ئێران.
ب- ئهشكهنجهدانو سزادانی نامرۆییانه
یاسای دژه‌تیرۆری هه‌رێم رێگه به ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌دات له هه‌ندێك حاڵه‌تدا. ئه‌مجۆره روداوانه‌ش له هه‌ندێك زینداندا رویداوه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆی حكومه‌تی ههرێمو هێزی موخابه‌راتی لایه‌نگری پارتی، واته پاراستن‌و لایه‌نگری یه‌كێتی واته زانیاریی به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
به‌ڵگه‌كانی به‌كارهێنانی توندوتیژیی، لێدان‌و پهنجهشكاندنو لێدانی شۆكی كاره‌بایی له‌خۆده‌گرێت، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ راپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆخی زیندانییه‌كان بڵاوكردهوهو تیایدا ئاماژه به بونی "ئه‌شكه‌نجه‌دانی سیستماتیك" له زیندانه‌كانی ئاساییش ده‌كات. چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم زیندانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات، هێزه‌كانی ئاساییشیش هه‌ندێك زیندان بهڕێوهبهدهن، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ‌و موخابه‌راتیش به‌یه‌كه‌وه چه‌ند زیندانێكی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
دۆخی زیندان‌و دهستگیرگاكان
هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسا ته‌نیا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی "وه‌زاره‌تی داد"دان، به‌ڵام چوار وه‌زاره‌ت زیندانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی بهرگرییو وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ئه‌مه‌ی دواییان زیندانه‌كانی زیاتر تایبه‌ت به نه‌وجه‌وانانه، به‌رپرسانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم زیندان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌رپرسانی ئاساییشی هه‌رێمیش چه‌ند زیندانێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆی ههرێمو موخابه‌راتیش جیا له یه‌كتری زیندان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هه‌رچه‌نده حكومه‌ت تائێستا ئامراز‌و ستافی ته‌واوی به وه‌زاره‌تی داد نه‌به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ته‌واوی زیندانه‌كان بگرێته‌ده‌ست، به‌ڵام پێشكه‌وتنی ته‌واو هه‌بو له گواستنه‌وه‌ی زیندانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ وه‌زاره‌تی داد.
رۆڵی ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاساییش
حكومه‌تی هه‌رێم هێزه‌كانی ئاساییشی ههرێمو پێشمه‌رگه‌ی هێشتوه‌ته‌وه وه‌ك له ده‌ستوردا هاتوه، دو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیی خۆیان به یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه پاراستوه، هه‌روه‌ك هێزه‌كانی ئاساییش‌و موخابه‌رات كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌تی ههرێمو ناوه‌نددان. هێزه‌كانی ئاساییش‌و موخابه‌راتی هه‌رێم به‌شدارییان كردوه له ده‌ستگیركردنی چه‌ند گومانلێكراوێك له ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمدا. له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا حكومه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی یه‌كخست له‌ژێر یه‌كه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا، هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆی هه‌رێم به‌كرده‌وه به‌جودایی ماونه‌ته‌وه‌و دابه‌شبون به‌سه‌ر هێڵه حیزبییه‌كاندا، حكومه‌تی ههرێمو ناوه‌ند ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاساییشدا نییه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ كۆنترۆڵكردنیان.
چه‌ند راپۆرتێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاساییشی هه‌رێم گومانلێكراویان ده‌ستیگركردوه به‌بێ بونی مۆڵه‌تی دادگا‌و گواستویاننه‌ته‌وه بۆ زیندانی نائاشكرا، پۆلیسیش له ته‌واوی وڵات‌دا به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانی سیستمی توندوتیژیی بۆ دانپیانان.
لێبوردن‌و به‌خشین
له‌ساڵی (2007)دا په‌رله‌مانی كوردستان یاسای لێبوردنی گشتیی په‌سه‌ندكرد، به‌رپرسانی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه زیاتر له (644) كه‌س له نزیكه‌ی (1054) كه‌س له زیندانه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی یاسای لێبوردن گرتییه‌وه له‌و ساڵه‌دا، ئه‌و ساڵه‌ش ته‌نیا ساڵ بو كه یاسای لێبوردن كاریگه‌ریی هه‌بو.
بێبه‌شكردن له دادگاییكردنی ئاشكرا‌و دادپه‌روه‌رانه
له‌ساڵی (2007)دا هه‌رێم یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی په‌سه‌ندكرد، كه ههوڵدرابو دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆتر دروستبكات، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كوردستان (كه به‌شێك بو له ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیی) له روی یاساییه‌وه سهربهخۆبو، به‌رپرسیارێتی بودجه، به‌ڕێوه‌بردنی داهاتی مرۆیی‌و راپۆرتدانی كه‌وته ئه‌ستۆ، به‌رپرسانی دادی هه‌رێم چیتر سه‌لاحیه‌تی راسته‌وخۆی له كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدا نییه، به‌رپرسانی دارایی‌ش وازیان له بودجه‌ی داد هێناو سه‌رۆكی دادگای باڵاش له‌لایه‌ن هه‌ندێك دادوه‌ره‌وه دیاریده‌كرێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاریی، به‌ڵام هێشتا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار (حكومهتو سه‌رۆكی هه‌رێم) نفوزی له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌یس هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی له روی سیاسییه‌وه هه‌ستیارن، وه‌ك رای ئازاد‌و ئازادیی رۆژنامه‌وانیی، به‌پێی راپۆرتێكی نیسانی ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆنال له‌سه‌ر دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و حاكمه‌ی كه ره‌خنه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانی ئاساییش گرتوه له كاروباری دادوه‌ریی هه‌رێم، له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵای ئاساییشه‌وه ههإهشهی لێكراوه كه ئه‌وجۆره نوسینانه بوه‌ستێنێت ده‌نا روبه‌ڕوی به‌ڵا ده‌بێته‌وه.
دهستگیركردنو زیندانكردنی سیاسیی
زانیاریی كه‌م هه‌بو له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كانی ناو زیندانی ئاساییشی كوردستان، رێكخراوی زیندانه سیاسییه‌كان، كه رێكخراوێكی نیمچه حكومییه‌و (500) ئه‌ندامی هه‌یه‌و وه‌ك نوێنه‌ری زیندانیانی زه‌مه‌نی سه‌دام كارده‌كات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و ناساندنه‌وه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كان به كۆمه‌ڵگه‌و هێزی كار، ئه‌م ده‌زگایه مانگانه (500) هه‌زار دیناری عێراقی به كۆنه زیندانییان دهداتو به ده‌زگایه‌كی كاریگه‌ر له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
دهستێوهدرانی نابه‌جێ له كاری شهخسیو خێزانی
له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم، فشار هه‌بو له‌سه‌ر هاوڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به یه‌كێتییه‌وه له سلێمانی‌و به پارتییه‌وه له هه‌ولێرو دهۆك.
رای ئازاد‌و ئازادیی رۆژنامه‌وانی
له‌ساڵی (2008)دا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه یاسایه‌ك ده‌ركرا كه ئازادیی میدیای ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی به‌رده‌وام نه‌بو، له یاساكه‌ی ساڵی (2008)دا زیندانیكردن چیتر سزای بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌شهیر نه‌بو، به‌ڵام رۆژنامه‌نوسه‌كان به‌رده‌وام به یاسای سزادانی ساڵی (1969) داگاییو مه‌حكوم‌و زیندانی ده‌كران. سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان باس له بونی (44) كه‌یسی دژ به رۆژنامه‌نوسان ده‌كات، كه سێ یه‌كیان به یاسای سزادان بوه. به‌رپرسان هانا بۆ غه‌رامه‌كردنی یاسایی ده‌به‌ن دژی ئه‌و میدیاكارو نوسه‌رانه‌ی كه بابه‌تیان له‌دژ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی.
رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان كه زۆر به ئاسایی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌رۆك خێڵ‌و بزنسمانهكانهوه زۆر به ئاسایی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت. خه‌مڵاندنه ناوخۆییه‌كان بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی روبه‌ڕوی رۆژنامه‌نوسان ده‌بنه‌وه له دهرزهنێكهوه تا زیاتر له (100) كه‌یس ده‌ژمێردرێت، به‌پێی راپۆرتی ئه‌ی. ئای 14ی نیسان، زۆربه‌ی راگه‌یاندنكاران خۆیان له ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌ت، ره‌خنه‌گرتن له هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ‌و ئاژانسه ههواڵگرییو دو پارته سه‌ره‌كییه‌كه ده‌پارێزن، پارته سیاسییه‌كان خاوه‌نی زۆرینه‌ی رۆژنامهكانن، یاخود نفوزی زۆریان بۆ سه‌ریان هه‌یه، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت، رێنماییه‌كانی نیسانی پاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كۆمسیۆنی باڵای ئاواره‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، كه ره‌خنه‌گرتن له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌و لێدان‌و دهستگیركردنو زیندانیكردن، كوشتنی نایاسایی، له‌و نێوه‌نده‌شدا رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌ت له مه‌ترسیدان.
ئازادیی كۆبونه‌وه
ده‌ستور ئازادیی كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی هێمنانه ده‌سته‌به‌رده‌كات، حكومه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی رێزی له‌م مافه گرتوه، هه‌رچه‌نده راپۆرت له‌سه‌ر هه‌ندێك پێشێلكاریی له دژی پرۆتێستكاران دراوه، یاسای (گواریو) تا ساڵی (2007) كاری پێده‌كرا، ئه‌و یاسایه‌ی مۆڵه‌تی به سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دا كه له هه‌ندێك دۆخدا هه‌مو جۆره جوڵه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك یاساغ بكات. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی، ئه‌م یاسای (گواریو)یه رێ له خۆپیشاندانی هێمنانه ناگرێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كات به‌كارده‌هات بۆ سه‌پاندنی مه‌نع ته‌جه‌ول. جیاواز له ساڵی رابردو، هیچ راپۆرتێك له‌سه‌ر كوشتن‌و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاساییشی هه‌رێمه‌وه نه‌دراوه.
ئازادیی كاری رێكخراوه‌یی
ده‌ستور مافی دامهزراندنو په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراو پارته سیاسییه‌كانه‌وه دهستهبهردهكاتو ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌م مافه به یاسا رێكخراوه، حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی رێزی ئه‌م مافه‌ی گرتوه، جگه له یاساغكردنی ده‌ستوری حیزبی به‌عس. له پارێزگاكانی هه‌رێمدا زۆرێك له رێكخراو یه‌كێتییه‌كان راسته‌وخۆ پاشكۆی یه‌كێتی له سلێمانی‌و پارتی له هه‌ولێرو دهۆكن.
ئازادیی ئایینی
له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه حكومه‌تی هه‌رێم جیاكاریی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كه‌مینه‌ی ئایینی له ناوچه جێناكۆكه‌كان پهیإهوكردوه. ئێزدی‌و كریستیانه‌كانی باكوری موسڵ ده‌ڵێن، كه به‌رپرسانی حكومه‌ت موڵكی ئه‌وانیان زهوتكردوه بێ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و چه‌ند نشینگهیهكیان له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وان دروستكردوه‌و هه‌ندێك له كریستیانه ئاشورییه‌كانی موسڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی سه‌ر به پارتی له پارێزگای موسڵ جیاكاریی به‌رامبه‌ر نامسوڵمانهكان پهیڕهوكردوهو نه‌یتوانیوه كه‌یسه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی دی یه‌كلایی بكاته‌وه. چه‌ند راپۆرتێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قهیدو به‌ند هه‌بوه له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان كه چونه‌ته ناوچه جێناكۆكه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ههرێمو به‌بێ ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه له ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وای ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم یان ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئێزدی‌و شه‌به‌ك ده‌ڵێن كه پێشمه‌رگه پێشێلكاریی دژی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه له پارێزگای نه‌ینه‌وا. سه‌ركرده‌ی كه‌مینه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه حكومه‌تی هه‌رێم فشاری خستوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك كورد بناسێنن، نوێنه‌ری ئێزدییه‌كانیش ئه‌وه دوپاتده‌كه‌نه‌وه كه له‌كاتی گهشتكردنیاندا له به‌غداوه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیان له باكور نه‌یانتوانیوه به خاڵی پشكنینی پێشمه‌رگه‌كاندا بڕۆن.
حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی پێشێلكاریی له دژی مهسیحیو كه‌مینه‌كانی دی ره‌تده‌كاته‌وه‌و زۆربه‌ی سكاڵاكان له كه‌مینه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه ده‌كرێن.
پێشێلكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جیاكاریی
زۆرێك له شارۆچكه ئێزدییه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی نێوان ههرێمو حكومه‌تی ناوه‌ند، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌ده‌ست كه‌میی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ندێك خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌م ناوچانه كردوه، به‌تایبه‌ت به‌و فێرگا ئێزدییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه فه‌ند ده‌كرێن، له ده‌ستوردا مافی كۆچكردن له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی وڵات‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ركراوه، حكومه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی رێز له‌م مافه ده‌گرێت، له واقیعدا هه‌ندێك سنورداركردن له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت روبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان، هیچ یاسایه‌ك نییه كه هاتوچۆ له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم سنوردار بكات، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێك هۆی ئهمنییو له واقیعدا هه‌میشه وانه‌بوه، هاوڵاتیان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن ته‌نانه‌ت كورده‌كانیش، كه له باشوره‌وه بێنه ناو كوردستانه‌وه ده‌بێت له خاڵه‌كانی پشكنیندا بوه‌ستن، خۆی‌و ئوتومبیله‌كه‌ی بپشكنن، ئینجا به مۆڵه‌ت به‌رده‌وام بێت. به‌رپرسانی خاڵه‌كانی پشكنین، كه راپۆرت ده‌ده‌نه هێزه‌كانی ئاساییش، وێنه‌ی گه‌شتیاران دهگرنو به‌رپرسان رێگه به كه‌سێك ناده‌ن كه گومانی مه‌ترسیی ئه‌منیی لێبكه‌ن، هاتنه ناوه‌وه‌ی پیاوی عه‌ره‌ب قورستره له‌وانی دیكه، ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی خاڵی پشكنین مافی رێپێنه‌دانی چونه ناوه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌یه، بۆ رێكخستنی ژماره‌ی زۆری گه‌شتیارانی هاوین، هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دی كارده‌كات بۆ زانینی ناوی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه ناوی خۆیان لای ئاژانسه‌كانی گه‌شتیاریی تۆماركردوه، گه‌شتیاران پێویسته ئه‌وه رونبكه‌نه‌وه بۆ كوێ دهچنو چه‌ند ده‌مێننه‌وه.
ئاواره ناوخۆییه‌كان
به‌پێی كۆمسیۆنی باڵای ئاواره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له كۆتایی (2009)دا حكومه‌تی هه‌رێم میوانداریی (134) هه‌زار ئاواره‌ی دوای شوباتی (2006) كرد، (635) هه‌زاری دیكه كوردی باكور بون‌و له ناوچه‌كانی باشور‌و ناوهڕاستو له سه‌رده‌می رژێمی پێشودا ده‌ركرابون، به‌ڵام نشینگه‌ی هه‌میشه‌ییان له باكور دروستكردبو، بۆ ئاواره‌كان هه‌رێمی كوردستان خاوێنترو ته‌ندروستتره له ناوچه‌كانی دیكه، به‌ڵام نشینگه‌و خۆراك‌و شتی دیكه گرانتره. راپۆرته‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ههإهشهی مه‌رگ یان جێهێشتنی ناوچه‌كانیان كه‌متر بوه له‌سه‌ر سوننه‌و شیعه‌كان له‌ساڵی (2008)، به‌ڵام مه‌سیحییه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كانی باكور له به‌غداش به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كانیان.
پاراستنی ئاواره‌كان
حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای ئاواره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانی دیكه هاوكاریی ده‌كات بۆ پاراستنی (12) هه‌زار ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئاواره كورده‌كانی توركیا‌و ئێران ده‌چنه هه‌رێمی كوردستان، چونكه زۆرینه‌ی كورده ئێرانییه‌كان كه ژماره‌یان لای كۆمسیۆنی باڵای ئاواره‌كانی یوئێن، (9) هه‌زارو (173) كه‌سه كه له هه‌رێمن. (15758) ئاواره‌ی كوردی توركیاش به‌رده‌وام له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه كار بۆ دوباره گه‌ڕاندنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان كراوه. گروپه ئاواره‌كانی دیكه‌ش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوه‌وه یارمه‌تی دراون، وه‌ك فهلهستیینیهكان، ئه‌هوازییه‌كان له باشور‌و عه‌ره‌به سورییه‌كانی به‌غداو موسڵ كه‌متر تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی دهكرێنو روبه‌ڕوی جیاكاریی ده‌بنه‌وه.
هه‌ڵبژاردن‌و به‌شداریی سیاسیی
پارته سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌سه‌ر چه‌ند هێڵێكی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییدا دابه‌شده‌بن، له شیعه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌و سه‌درییه‌كان، له كوردستانیش پارته نیشتمانییه‌كانی وه‌ك پارتی‌و یه‌كێتی هێزی سیاسیی زاڵن. پارته سیاسییه‌كانی دیكه له عێراقدا هه‌یه، له‌نێویاندا پارتی ئیسلامیی سوننه له عێراق‌و كه‌مینه ئێتنییه‌كانی دیكه وه‌ك پارتی دیموكراتی ئاشوریی، ئه‌ندامێتی له هه‌ندێك حیزب‌دا مانای ئیمتیاز‌و قازانجی وه‌ك دامهزراندنو فێركاریی به‌دواوه‌یه، پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌وله‌ویه‌ت به ئه‌ندامانی خۆیان ده‌به‌خشن له دامه‌زراندنی حكومیدا.
له (25)ی ته‌مموزی (2009)دا هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی داخراوی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه له ئۆفیسی هه‌رێمی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له هه‌ولێر كاریده‌كرد، چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد، كه هاوڵاتییانو چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی هێمنو سه‌ركه‌وتو بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له قه‌ڵه‌مدا، سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی بۆ سه‌رۆكایه‌تی برده‌وه به رێژه‌ی (69.9%). له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پارتی‌و یه‌كێتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنایه‌وه، به‌ڵام له (104) كورسییه‌وه دابه‌زی بۆ (59) له كۆی (111) كورسی په‌رله‌مان، لیستی گۆڕان، كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فای جێگری پێشوی سكرتێری گشتیی یه‌كێتییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، توانی (25) كورسی بهدهستبهێنێتو چوارپارتهكهی لیستی خزمهتگوزارییو چاكسازیی (13) كورسییان برده‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان (2) كورسی برده‌وه‌و (11) كورسی به سیستمی كۆتا بۆ كه‌مینه‌كان دابینكراوه‌و (5) كورسی بۆ مه‌سیحییه‌كان‌و (5) كورسی بۆ توركمانه‌كان، كورسییه‌كیش بۆ ئهرمهنهكانو كاندیدێكی ئێزدیش هه‌ڵبژێردرا.
مانگی دوای هه‌ڵبژاردنی 25ی تهمموز، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌زاران ناوی دۆكیۆمێنت كرد كه له‌سه‌ر كار لادرابون به پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به لیستی گۆڕان داب‌و، به‌تایبه‌ت ناوی هێزه‌كانی ئاساییش، پۆلیس‌و پێشمه‌رگه، سه‌رۆك بارزانی له كۆتایی ساڵدا كۆمیته‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه دروستكرد، به‌ڵام تائێستا ئاكامێكی دیاری نییه.
گه‌نده‌ڵیی بهرپرسو شه‌فافیه‌تی حكومی
له ئابی (2008)دا، حكومه‌تی هه‌رێم كۆمیته‌ی گه‌نده‌ڵیی دروستكرد، كه له چوار به‌رپرس پێكهاتبو، بۆ چاودێریكردنی ئاستی گهندهڵییو پێشنیازكردن بۆ نه‌هێشتنی، حكومه‌تی هه‌رێم كۆنتراكتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی دژه‌گه‌نده‌ڵیی به‌ست بۆ توێژینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی له دامودهزگاكانداو پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی دژه گه‌نده‌ڵیی، له ته‌مموزدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێم، پوخته‌ی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌و ستراتیژێكی بۆ دژه گه‌نده‌ڵیی خسته‌ڕو، هه‌رچه‌نده كابینه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه دوپاتده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌مان ستراتیژ ده‌ڕۆن، به‌ڵام له كۆتایی ساڵی (2009)وه هێشتا ئه‌وه‌ی نه‌كردوه. له‌ماوه‌ی ساڵی (2009)دا، (972) كه‌یسی دژه گه‌نده‌ڵیی نێدراوه‌ته دادگا، به‌رامبه‌ر به (398) كه‌یس له‌ساڵی (2008)دا‌و (133) كه‌یس له‌ساڵی (2007)دا، ژماره‌ی كه‌یسه ساغبوهوهكان (285) كه‌یس بو به‌رامبه‌ر به (98) كه‌یسی ساڵی (2008). له كۆتایی ساڵدا كۆمیته‌ی دژه‌گه‌نده‌ڵیی (133) سكاڵای له دژی به‌رپرسانی باڵا له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی‌و باڵاتر ناردوه.
حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێم هه‌ڵایسانی موچه‌ی كارمه‌ندانی گشتیی وه‌ك خۆی ده‌هێڵنه‌وه، وهزارهتو داموده‌زگاكانی كه‌رتی گشتیی كارمه‌ندانی "وه‌همی"یان دامه‌زراندوه، مه‌حسوبیه‌تی سیاسیی له‌گشت ئاسته حكومییه‌كاندا بونی هه‌یه، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی یه‌ك ملیۆن كارمه‌ندی ده‌دا، له‌كۆی نزیكه‌ی (3.9) ملیۆن هاوڵاتی.
ناوچه كوردییه‌كان رێكخراوی ناحكومیی تێدا به‌هێزتره
هه‌رچه‌نده زۆرێك له رێكخراوه ناحكومییه‌كان زۆرنزیكن له پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه‌و په‌یوه‌ندییان به‌وانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی ههرێمو پارته سیاسییه‌كان به‌گشتیی پشتگیریی كاری مرۆیی‌و رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌كه‌ن.
ژن
توندوتیژیی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان به‌ربڵاوه، وه‌ك لێدان‌و سوتان‌و ته‌قه‌لێكردن، ژنان رۆڵێكی نایهكسانیان له خێزان‌و ستراكتۆری كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه، هه‌رچه‌نده ته‌كنه‌لۆژیا په‌یوه‌ندیكردن به ده‌ره‌وه‌ی ماڵی بۆ ژنان ئاسانكردوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ململانێی توندوتیژ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێ قسه‌ده‌كه‌ن‌و چی ده‌كه‌ن، به‌پێی رێكخراوی ناحكومیی زانیاریی مافی مرۆڤ (363) ژن روبه‌ڕوی كێشه بونه‌ته‌وه به‌هۆی..... (295)یان ههڕهشهبون، (40) كوشتن بوه‌و (32)یان هێرشی سێكسی بوه، كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
مافی كه‌مینه‌كان
ده‌ستور زمانی عهرهبیو كوردی وه‌ك دو زمانی ره‌سمیی ده‌ناسێنێت، هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ش به كه‌مینه‌كان ده‌دات كه به زمانی خۆیان رۆڵه‌كانیان بنێرنه به‌ر په‌روه‌رده‌و خوێندن، وه‌ك توركمانی، سریانی‌و ئه‌رمه‌نی، له داموده‌زگا حكومییه‌كاندا ده‌توانن به هه‌ر زمانێكی دیكه بدوێن، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا جیاكاریی دژی كه‌مینه‌كان هه‌بوه، چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشێلكاریی دژی كه‌مینه‌كان له‌و ناوچه جێناكۆكانهی كه له ژێر حوكمی دیفاكتۆی هه‌رێمدان ئه‌نجامداوه، وه‌ك كه‌مینه‌كانی ئاشوری‌و توركمان‌و ئێزدی‌و عه‌ره‌ب، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه به‌رپرسان خزمه‌تی چه‌ند شوێنێكیان نه‌كردوه‌و له كه‌مینه‌كانیان ده‌ستگیركردوه به‌بێ موراعاتی قانونی‌و بۆ زیندانی داخراو نائاشكرایان بردون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فشاریان خستوه‌ته سه‌ر خوێندنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی كوردی بخوێنن. كه‌مینه نهتهوهییو ئێتنییه‌كان له ته‌ئمیم (كه‌ركوك) هه‌میشه ده‌عوای ئه‌وه به‌رزده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانی ئاساییشی كورد عهرهبو توركمانه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا به‌ڵگه‌ی كه‌م هه‌یه له‌سه‌ر جیاكاریی دژی كه‌مینه‌كان، كه‌مینه‌كان خوێندنگه‌ی خۆیان بهڕێوهدهبهنو نوێنه‌ریشیان له پهرلهمانو حكومه‌تدا هه‌یه.