راپۆرتی: دلێر عه‌بدولخالق
كه‌میی مامۆستای پسپۆڕ گرفتی گه‌وره‌ی به‌رده‌م زانكۆكانی هه‌رێمه، زۆریی مامۆستای به خواستی حیزب دروستكراویش، كۆڵی قورسی سه‌رشانی زانكۆ، كۆلێژ، بهشو خوێندكاره‌كانه. به‌پێی بۆچونی مامۆستایانی زانكۆ، ئه‌م دۆخه كاریگه‌ریی كردوه‌ته سه‌ر ئاستی زانستیی خوێندن له‌و ناوه‌نده زانستیانه‌و مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینیش ده‌ڵێت: "مامۆستای زانكۆ له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كجار كه‌مه".
جگه له زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زانكۆكانی سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین، دهۆكو كۆیه ئه‌و چوار زانكۆیه‌ن كه زۆرترین ژماره‌ی خوێندكاری هه‌رێم تێیدا دهخوێننو زۆرترین هه‌وڵی حكومهتو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ئه‌و زانكۆیانه چإكراوهتهوه، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی سهرۆكو یاریده‌ده‌رو مامۆستایانی ئه‌و زانكۆیانه، كه‌میی مامۆستای پسپۆڕ‌و تایبه‌ته‌مه‌ند كێشه‌ی هه‌ره دیاری پرۆسێسی خوێندنی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر زانكۆیه‌ك ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستای هه‌یه، به‌ڵام زۆرینه‌یان تازه بڕوانامه‌ی ماجستێریان وه‌رگرتوه، كه پێویستده‌كات یاریده‌ده‌ری مامۆستا وانه‌بێژه‌كان بن، كه‌چی خۆیان به ئه‌زمونێكی كه‌می خوێندن‌و دیراسه‌وه له هۆڵه‌كانی خوێندن موحهزهراتی جیاواز ده‌ڵێنه‌وه.
(70%)یان ماجستێرن
زانكۆی كۆیه له‌ساڵی (2003) كراوه‌ته‌وه، ئێستا (5000) خوێندكار له (11) كۆلێژ‌و (34) به‌ش تێیدا ده‌خوێنن، ئه‌و زانكۆیه خاوه‌نی (400) مامۆستایه، كه ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌و رێژه‌یه پرۆفیسۆرو یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆری هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرای به ئه‌زمونن.
د.خدر مه‌عسوم، سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه، ئاماژه بۆ پۆلێنبه‌ندی مامۆستایانی زانكۆ دهكاتو بڕوایوایه؛ ئه‌گه‌ر پۆلێنبهندییهك بكرێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌خه‌روج دهكاتو بڕوانامه‌ی ماجستێر وه‌رده‌گرێت ناكاته مامۆستای زانكۆ، به‌ڵكو مامۆستای زانكۆ ئه‌وه‌یه بڕوانامه‌ی دكتۆرای ههبێتو چه‌ند ساڵێك ئه‌زمونی دیراسیی هه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش له كوردستاندا كه‌مه. له‌وباره‌یه‌وه وتی: "(70%)ی مامۆستای هه‌مو زانكۆكانی هه‌رێم خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێرن، كه ئه‌مه له دنیادا وه‌كو مامۆستایه‌كی یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ئه‌و مامۆستایه ده‌دات كه وانه ده‌ڵێته‌وه، چونكه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستێرو ئه‌و ئهزمونو شاره‌زاییه‌یان نییه له وانه‌وتنه‌وه وه‌كو مامۆستا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی زانستیی زانكۆكانی هه‌رێم".
سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه هۆكاری زه‌قبونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته بۆ پێوه‌ری وه‌رگرتنی خوێندكار له زانكۆكانی عێراق‌و هه‌رێم ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: "له عێراق‌و هه‌رێم به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دنیاوه، كه رێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكار له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان (100%)یه، له‌كاتێكدا له توركیا (25%)ه، له ئێران (17-20%)ه، له سوریا (20%)ه، له سعودیه (16%)یه، واته مامۆستا كه‌مه به‌و پێوه‌ره‌ی (100%)ی خوێندكار وه‌رده‌گیرێت، به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر گرفتی كه‌میی مامۆستا، به‌ڵكو نه‌بونی توانای بیناو بودجه‌ش دێته‌گۆڕێ".
له (1000)، (40) پرۆفیسۆرو یاریده‌ده‌ر
زانكۆی سلێمانی له‌ساڵی (1968) دامه‌زراوه‌و ئێستا (25) كۆلێژی هه‌یه، كه تێیدا (27) هه‌زار خوێندكار وانه وه‌رده‌گرن، ئه‌و ژماره خوێندكاره (1000) مامۆستای هه‌یه، كه به‌شێكی كه‌می مامۆستای پسپۆڕ‌و یاریده‌ده‌ری پسپۆڕه‌و زۆربه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستێرنو ئه‌زمونێكی كه‌می دیراسییان هه‌یه.
د.فاروق عه‌بدوڵڵا كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ به‌هۆی كه‌میی مامۆستای پسپۆڕه‌وه، زانكۆكه‌یان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانیان په‌نا بۆ زانكۆكانی دیكه‌و هه‌ندێكجار ده‌وڵه‌تی دیكه‌ش ده‌به‌ن، بۆئه‌وه‌ی مامۆستا وه‌ك وانه‌بێژ وانه‌كانیان بۆ بڵێته‌وه، كه‌میی مامۆستای پسپۆڕیش له كۆلێژێك بۆ كۆلێژێك جیاوازیی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له كۆلێژه زانستییه‌كاندا كێشه‌ی كه‌میی مامۆستای پسپۆڕمان هه‌یه‌و وتی: "له‌كۆی ئه‌و (1000) مامۆستایه‌ی هه‌مانه، ته‌نیا (40-50) پرۆفیسۆرو یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆرمان هه‌یه، كه بێگومان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌و ئه‌وی دیكه هه‌موی مامۆستا‌و مامۆستای یاریده‌ده‌ره".
په‌یوه‌ند به باسه‌كه، یاریده‌ده‌ری كارگێڕیی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و ژماره پسپۆڕ‌و مامۆستایه‌ی هێزه سیاسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له زانكۆكه‌یان ههڵیانبژاردونو كاندیدیان كردون وتی: "ئه‌وانه‌ی كاندیدكراون زیاتر له بواری یاسا‌و رامیاریدایه، له كاندیدكردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ش پرس به ئیداره‌ی زانكۆ‌و یان كۆلێژه‌كان نه‌كراوه، كه ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڕوات پێویسته له‌و به‌شه یان نا؟ به‌دیلی هه‌یه یان نا؟ هه‌رچه‌نده زانكۆ په‌كی ناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌ویش كه‌لێن دروستده‌كان".
له بادینان گرفته‌كه زهقتربوهتهوه!
زانكۆی دهۆك، كه ته‌مه‌نی (18)ساڵه‌و له (12) كۆلێژ‌و چه‌ند به‌شێك پێكهاتوه، به چه‌ندیه‌تی (800) مامۆستای هه‌یه، به‌ڵام به چۆنیه‌تی له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا (10)یان پرۆفیسۆره‌و ژماره‌یه‌كی زیاتر بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ئه‌وی دیكه هه‌موی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستێرن، مامۆستایه‌كی زانكۆكه‌ش ئه‌وه‌ی نیشاندا، گرفتی كه‌میی مامۆستای پسپۆڕ‌و كادیری زانستیی له بادینان زۆر زیاتره وه‌ك له هه‌ولێرو سلێمانی، ئه‌و خوێندكارانه‌شی له خوێندنی باڵا‌و ماجستێر وه‌رگیراون زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبیی بوه نه‌ك زانستیی، كه دواجار ده‌بنه بار به‌سه‌ر زانكۆوه.
د.فرسه‌ت مه‌رعی، مامۆستای كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی دهۆك، به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "گرفتی كه‌میی مامۆستای پسپۆڕ‌و تایبه‌تمه‌ند به‌رچاوه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له كۆلێژه زانستییه‌كان نییه، بگره له كۆلێژه مرۆڤایه‌تییه‌كانیش دوچاری ئه‌و گرفته بوین، ته‌نانه‌ت له به‌شی مێژوی كۆلێژی په‌روه‌رده پرۆفسۆرێكمان هه‌یه ئه‌ویش عه‌ره‌به، راسته له ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه مامۆستای به‌تواناو پسپۆڕمان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێگه‌و پێگه‌ی زانستی‌یان پێناده‌ن، ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێم.
به هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌وه، (18) ساڵه سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك نه‌گۆڕاوه‌و جێگره‌كه‌شی به‌هه‌مانشێوه، سه‌رۆك به‌ش هه‌یه (10) ساڵه له شوێنی خۆیه‌تی بێئه‌وه‌ی رێگه بۆ توانا‌و پسپۆڕی باشتر خۆشبكهن، به‌مه‌ش ئه‌و گرفته له ناوچه‌ی بادینان زهقتربوهتهوه".
مامۆستاكه‌ی زانكۆی دهۆك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "وه‌رگرتنی خوێندكار بۆ خوێندنی باڵا‌و ماجستێر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستیی نییه، به‌ڵكو حیزبییه، كوڕی به‌رپرسێك نمره‌كه‌ی (50)یه، له‌كاتێكدا به‌پێی پێوه‌ری خوێندنی باڵا ده‌بێت له سه‌رووی (65)ه‌وه بێت، كه‌چی وهردهگیرێتو دواتر پله به پله سهردهكهوێتو پله‌ی زانستیی دیكه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له روی زانستییه‌وه به‌هێز نییه، دواجار ده‌بێته بار به‌سه‌ر زانكۆكه‌وه، واته به شكڵ ده‌بێت نه‌ك به ناوهڕۆك".
رۆژنامه په‌یوه‌ندیكرد به به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێك داتا‌و زانیاریی هاوپه‌یوه‌ند به‌م راپۆرته رۆژنامه‌وانییه، به‌ڵام داواكاری به‌شه‌كه به ناردنی نوسراوی ره‌سمیی رۆژنامه، دواتر دیاریكردنی كاتێك بۆ پهیوهندیكردنو چون بۆ لای یاریده‌ده‌ری په‌یوه‌ندیداری ئه‌و زانكۆیه‌و چه‌ندین رێوشوێنی رۆتینی دیكه كاره‌كه‌مان وه‌ستاند. ئه‌وه‌ی گرنگه مامۆستایه‌كی ئه‌و زانكۆیه‌ش هه‌مان حاڵه‌تی زانكۆكانی دیكه‌ی دوپاتكرده‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یرتر! وه‌ك وتی: "گرفتی زۆریی ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان هه‌یه كه حیزب به‌ناو به‌رگی مامۆستای زانكۆ له زانكۆكاندا جێگیریكردون".
حیزب به‌رگی مامۆستای زانكۆی لهبهركردون
د.كامه‌ران مه‌نتك، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، گرفتی زۆریی ژماره‌ی دكتۆر‌و ماجستێرو كه‌میی مامۆستای پرۆفسیۆرو یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینیش به‌رچاوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه، كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ناشهرعیو له‌ڕێی حیزبه‌كانه‌وه ئیستیغلالی پله‌كانی خۆیان كردوه‌و پله‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانه كۆسپن له‌به‌رده‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ی كاری باش دهكهنو لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگ به‌رهه‌مده‌هێنن.
مامۆستاكه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین زیاتر له‌سه‌ر رۆڵی خراپیی حیزبه‌كان له‌سه‌ر دۆخی زانكۆكه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد‌و وتی: "له زانكۆكانی هه‌رێمدا، مامۆستا له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوییو زانستی‌و شاره‌زایی دروستناكرێت، نه لێهاتوه، نه عیشقی بۆ خوێندن هه‌یه! نه رۆشنبیر بوه! نه له روی زانستییه‌وه ده‌ستده‌دات!، به‌ڵكو حیزب به‌رگی مامۆستای زانكۆی لهبهركردوهو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له زانكۆكان دایناوه، به‌وشێوه‌یه ئێستا كێشه‌ی زانكۆكان زۆربونی ئه‌و مامۆستایانه‌یه كه سیفه‌تی مامۆستاییان تێدا نییه، ئه‌وه‌ی له دنیادا به مامۆستای زانكۆ حسابدهكرێن، له زانكۆكانی هه‌رێم یه‌كجار كه‌من!".
له‌باره‌ی رێگه‌چاره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و پسپۆڕییانه، د.خدر مه‌عسوم، سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه، پێیوایه؛ دروستكردنی ئه‌و پسپۆڕییانه شتێك نییه بتوانرێت به ساڵێك یان دوساڵ دروستبكرێت، به‌ڵكو پێویستی به به‌رنامه‌ی (10) ساڵی‌و (15) ساڵی ده‌بێت، به‌ڵام د.كامه‌ران مه‌نتك رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمه كێشه‌ی كارگه‌مان نییه، كێشه‌مان خراپیی كارگه‌كانه، كه به‌رهه‌میان خراپه، واته وه‌ك ژماره هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو جۆر یه‌كجار كه‌مه".
هاوكات د.فرسه‌ت مه‌رعی، مامۆستای زانكۆی دهۆك، هۆكاری به‌شێكی زۆری گرفته‌كه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: "بۆ به‌هێزكردنی زانكۆكان حكومه‌ت گرنگی به‌م بابه‌ته نه‌داوه، پسپۆڕه‌كان نه‌نێردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌و خولی راهێنانو پێشكه‌وتن زۆر كه‌مه، ژماره‌ی خوێندكارانمان له زانكۆكانی وڵاتانی پێشكه‌تو كه‌مه، هه‌مو ئه‌مانه پێویستیان به پلانێكی داڕێژراوی حكومه‌ت هه‌یه".
ماڵ له‌خۆی نییه، میوان سهلاموعهلهیك!
به‌و حاڵه‌وه كه مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێدهكهنو سه‌ره‌ڕای گرفتی دیكه‌ی وه‌كو بودجه‌و كه‌میی بینا، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رگه‌رمی كردنه‌وه‌ی چوار زانكۆی دیكه‌یه له قه‌زاكانی رانیه، هه‌ڵه‌بجه، گهرمیانو زاخۆ، كه به‌ردی بناغه‌ی دو زانكۆیان دانراوه، ئه‌مه‌ش بۆچونی جیاوازی دروستكردوه.
د.خدر مه‌عسوم وتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیانه زه‌مینه‌سازیی بۆ نه‌كراوه، ئه‌و توانایه‌مان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ڵهێنجانی هه‌مو زانكۆكانی كوردستان، یه‌ك زانكۆ یان دو زانكۆی لێ به‌رهه‌مدێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی زانكۆی دیكه بكه‌ینه‌وه به‌و توانای مامۆستا‌و بینایه‌ی هه‌مانه".
د.فاروق عه‌بدوڵڵا كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، پێیوایه؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆ نوێیانه زیاتر تهركیزدهكهنه سه‌ر زانسته مرۆڤایهتییهكانو كه‌متر كۆلێژه زانستییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، گرفتی مامۆستایان كه‌متر ده‌بێت، چونكه ده‌توانرێت له زانكۆیه‌ك بۆ زانكۆیه‌كی دیكه مامۆستا وه‌ك وانه‌بێژ ده‌رس بڵێته‌وه‌و بگوازرێته‌وه.