راپۆرتی: مۆرتن ئهبرامۆویتز و هێنری جه‌ی باركی
له ئینگلیزییه‌وه: یادگار فایه‌ق
ئه‌كه‌په‌و خواستی گه‌وره
له‌م سالاَنهی دواییه‌دا، توركیا توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش و رۆشن بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات له‌ناو كۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌هۆی جم و جوڵه ئابورییه‌كه‌ی و دیبلۆماسییه‌ته به‌جۆش و به‌هێزه‌كه‌ی له ئیداره‌دانی قه‌یراندا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ئه‌م ولاَته بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ندێك له قوڵترێن ئه‌و كێشانه‌ی كه روبه‌ڕوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بون و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، كه دیارترینیان په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستان و قوبرسه‌وه. له یه‌كێك له وته‌كانیدا، هیلاری كلینتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی: كه توركیا یه‌كێك له‌و حه‌وت هێزه دیاره‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پشتی پێ ده‌به‌ستێت و كاری له‌گه‌ڵ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و یهكلاكردنهوهیی ململانێكان. بهلاَم ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه ئه‌وه‌یه توركیا نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی خۆیشی یاریكه‌رێكی باش نییه‌و توركیا ئه‌و هێزه نییه كه خۆی خۆی ده‌رده‌خات. له‌ئێستادا، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی توقێنه‌ر له‌ناو توركیادا بونی هه‌یه و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك بون به رێگرو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی توركیادا.
راو بۆچونه جیاوازه‌كان سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی توركیا سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تیی و شێوازی حوكمی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی AKP دهسهلاَتدار، توانای حكومه‌تی توركیایی بن كه‌ن كردوه‌و په‌كی خستوه له به‌دیهێنانی گۆڕانكارییه‌كی سیاسیی پڕماناو دڵخۆشكه‌ر. ته‌نانه‌ت ئێستا هه‌ندێك له هه‌وادارو لایه‌نگره دێرینه‌كانی (ئه‌كه‌په)ش ده‌یانه‌وێت پرسیار بكه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بونی پارته‌كه‌یان له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه به ئه‌ندام بونی توركیایه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئه‌و لایه‌نگرانه گومانیان هه‌یه له ئه‌دائی پارته‌كه‌یان، پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
لێره‌داو له‌ناو توركیا دو كامپ یان بابڵێین دو باڵ بونی هه‌یه. یه‌كه‌م، كه گه‌وره‌ترین باڵه، تایبه‌ته به سیاسه‌تمه‌داره میانڕه‌وه‌كان كه زیاتر به‌لای پارێزگاراندا ده‌ڕوانن و لیبڕاڵه‌كان و پیاوه ئاینییه‌كان تا سه‌ر ئێسقان لایه‌نگری ئهكهپهن. ئه‌م باڵه ده‌ڕوانێته ئه‌كه‌په وه‌كو پارتێك كه له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ رابردو و كارێگهرییهكانی له‌سه‌ر ئێستای توركیا ئه‌مه‌ش له‌پێناوی رزگاركردنی سیاسه‌تی توركیا له ده‌ستی ژێرده‌سته‌یی و ملكه‌چ بونی بۆ سوپا له‌لایه‌كه‌وه‌و سیستمی قه‌زائی یان بابڵێین دادوه‌ری له‌لایه‌كی تره‌وه. به‌نیسبه‌ت زۆربه‌ی هه‌واداران و لایه‌نگرانی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه پێدانه‌وه، پارته‌كه‌یان به‌رپرسیارێتییه‌كی راسته‌قینه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه له هێنانه‌كایه‌وه‌ی پێوه‌رێكی گه‌وره‌ترو به‌رفراوانتر بۆ دیموكراسی و هاوكات چاره‌سه‌ركردنی كێشه زۆر قورس و سه‌خته‌كان ئه‌ركێكی دیكه‌ی پارتهكهیانه: كه بریتییه له ده‌سته‌به‌ركردنی مافه دیموكراتی و ره‌واكانی كورده‌كان كه به‌شێكی گه‌وره‌ی توركیا پێك ده‌هێنن و عه‌یامێكه مه‌سه‌له‌كه‌یان وه‌كو خۆیه‌تی و پێشكه‌وتنی تیادا به‌دی ناكرێت، چونكه هه‌وڵی جیدی بۆ نه‌دراوه، مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌كه‌په ئاماده‌یه داواكارییه قورسه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ئه‌ندام بونی توركیا له‌و یه‌كێتییه‌دا جێ به‌جێ بكات. هاوكات ئه‌كه‌په لاری نییه له‌وه‌ی رۆڵی نێوه‌ندو ناوبژیوانێكی نییه‌ت پاك و بنیاتنه‌ر ببینێت له خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز. كاتێكیش باس له‌وه ده‌كرێت كه پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان به نیازه حوكمێكی ئیسلامییانه له توركیا بێنێته كایه‌وه‌و توركیا بكات به ولاَتێكی ته‌واو ئیسلامی ئه‌وا ئه‌ندام و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته ئه‌م قسانه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌و به درۆ و تۆمه‌ت له قه‌ڵه‌مییان ده‌ده‌ن.
باڵ یان كامپه‌كه‌ی تر كۆمه‌ڵێك كه‌سی تری له‌ژێردا كۆبۆته‌وه، كه بریتین له‌و عه‌لمانییه نه‌گۆڕانه‌ی كه خۆیان ساغ كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ نوخبه بیرۆكراتهكانی ناو سوپا و ناو كۆمه‌ڵگا. ئه‌وان، به به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ریشه‌كانی ئه‌كه‌په له‌ناو بزوتنه‌وه ئیسلامیسته‌كان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م پارته، پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان، ته‌واو نه‌یارو ئۆپۆزسیۆنه سیاسییه‌كانی سوك و بێ به‌ها كردوه‌و نرخییان بۆ دانانێت، ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌ردۆگانیان پێ قبوڵ نییه پێیان وایه كه ئه‌وو پارته‌كه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئۆپۆزسیۆن تێك بشكێنن و هاوكات ئه‌كه‌په هه‌میشه له بۆسه‌دایه بۆ لاوازكردنی سوپا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به باری ناجێگیرو پڕ مه‌ترسیی توركیا‌و دراوسێكانی ده‌زانن. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م به‌د گومانانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نها شت كه پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان گرنگی پێ ده‌دات مه‌سه‌له‌ی بردنه‌وه‌یه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوداو كه باسیش له ئیلتیزامی خۆیان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی كردنی توركیا به یه‌كێتی ئه‌وروپاو جێ به‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه ته‌نها پاساوێكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی سوپا له دهسهلاَت بخه‌ن و نه‌هێڵن وه‌كو جاران رۆڵی هه‌بێت، كه‌واته به‌لای نه‌یاره‌كانی ئه‌ردۆگانه‌وه مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵدانی ئه‌و پیاوه بۆ به‌ئه‌ندام بونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها قسه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی له پشته‌وه‌یه نه‌ك مه‌سه‌له راسته‌قینه‌كه كه به‌ئه‌ندام بونی توركیایه له‌و یه‌كێتییه! به‌لای ئه‌وان و به‌شێكی زۆری چاودێرانه‌وه، ئه‌كه‌په كارێكی وایی كردوه كه توركیا زیاتر ببێت به ولاَتێكی ئیسلامی تا عه‌لمانی، تاڕاده‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی جێ پێ و پێگه‌ی خۆی له جیهانی ئیسلامی‌دا قایم بكات ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌سه‌ر حه‌سابی هاوپه‌یمانیشی بێت له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا. هاوكات ئه‌وان، مه‌به‌ست له عه‌لمانییه‌كانه، ئه‌كه‌په به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له‌كاتێدا ئه‌وانی عه‌لمانی باسیان له مامه‌ڵه‌ی خراپی ولاَتانی تریان كردوه له‌گه‌ڵ موسوڵمانه‌كاندا ئه‌وا ئه‌كه‌په گوێی خۆی كه‌ڕ كردوه له دڕاندایه‌تیی حكومه‌ته موسوڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ هاولاَتیانی خۆیاندا.
به‌ڵگه‌ی زۆر له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی هه‌ردو بۆچونه‌كه، بهلاَم ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه حه‌قیقه‌تی سیاسه‌تی توركیا زۆر له‌وه ئاڵۆزتره كه هه‌ستی پێ ده‌كرێت. ئه‌و پرسیاره بنچینه‌ییه‌ی كه له‌ئێستادا ده‌كرێت و قوت ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه، ئایا تا پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان كه حیزبێكی دهسهلاَتدارهو فه‌رمانی ده‌ڕوات له‌هه‌ردو روی دهسهلاَت و شهعبییهتییهوه له‌ناو توركیا، ده‌توانێت خۆی به‌دور بگرێت له رابردوه ئیسلامییه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌یله كلتورییه كۆنزێرڤهتیڤهی له‌ناو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا به‌دی ده‌كرێت؟
سه‌رده‌می پارت
هه‌ر له‌ساڵی 2002 ه‌وه كه ئه‌كه‌په توانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان مسۆگه‌ر بكات و جڵه‌وی حوكم بگرێته ده‌ست و دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌م پارته‌دا ئابوریی توركیا گه‌شه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه بینی و ئه‌مه‌ش وایكرد له‌ڕوی سیاسییه‌وه ئه‌م پارته پاڵپشتییه‌كی باش ده‌سته‌به‌ر بكات و هاوكات ئه‌م ده‌سكه‌وته هاوكاری بو له‌وه‌ی بتوانێت له ساڵی 2007 جارێكی تر سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت. له‌ڕاستیدا، له ساڵی 1954 ه‌وه یه‌كه‌م جار بو كه لایه‌نێك یان حیزبێك بتوانێت پشكی خۆی له ده‌نگه‌كان زیاتر بكات و ده‌نگی زیاتر له پێش‌و به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه بو بینیمان كه پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان ئه‌مه‌ی كرد‌و به‌ڕێژه‌ی چوارده له سه‌دا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیادی كرد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ 2002دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانی ئابوری له گه‌شه‌كردن كه‌وت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له سه‌ره‌تاوه له كاریگه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌م كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌شی كه‌متر ده‌یتوانی ئابوریی توركیا بگه‌شێنێته‌وه. بۆ نمونه له چاره‌كی یه‌كه‌می 2009دا كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ به رێژه‌ی زیاد له 15 له سه‌د دابه‌زینی به‌خۆوه بینی له‌دوای چاره‌كی یه‌كه‌می 2008ه‌وه‌و رێژه‌ی بێ كاریش بۆ 15 له سه‌د به‌رز بویه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هه‌ستی پێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه پێ ده‌چێت توركیا موعجیزه‌ئاسا له‌م قه‌یرانه‌ی هه‌مو جیهانی گرتۆته‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه. ئێستا ئه‌كه‌په زیاتر چاوی كردۆته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ریفۆرمی سیاسیی زیاتر بێنێته كایه‌وه‌و له هه‌موشی گرنگتر ده‌یه‌وێت ده‌ستورێكی نوێ بنوسێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ده‌ستورێك بگرێته‌وه كه له 1982 له‌لایه‌ن سوپاوه سه‌پێنراوه. گۆڕانی راسته‌قینه له توركیا شتێكه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه‌و له‌سه‌ر قیمهكێشه!.
توركیا هه‌میشه ولاَتێكی كۆنزێرڤه‌تیڤ / موحافیزكار بوه‌و زۆرینه‌ی توركه‌كانیش به‌شێوازێكی ته‌قلیدی و چاولێكهرانه هه‌ر ده‌نگیان به میانڕه‌وه‌كان داوه. لهڕاستیهدا، ده‌ركه‌وتنی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه‌یه كه له‌نێوان نوخبه‌ی بیرۆكراته سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كان بونی هه‌یه – كه دهسهلاَت و ئابورییان كۆنتڕۆڵ كردوه له‌دوای سه‌ربه‌خۆبونی توركیاوه – له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی توركیا كه زیاتر به‌لای ئایندا ده‌ڕوانێت كه ماوه‌یه‌كه به زه‌قی ده‌ركه‌وتون. ئه‌م چینه بورژوا نوێیه سودی له ریفۆرمی بازاڕی ساڵی هه‌شتاكان وه‌رگرت و به‌كاری هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پیشه‌سازیی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پێ بنیات بنێت له ئه‌نادۆڵ. كاتێكیش ورده ورده سامانه‌كه‌ی زیادی كرد، ده‌ستی كرد به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و ته‌حه‌دا كردنی نوخبه ئابورییه‌كان كه له‌لایه‌ت حكومه‌ت و سوپاوه به‌شێوازێكی ته‌قلیدی پاڵپشتی ده‌كران و گرنگییان پێ ده‌درا.
له‌ساڵی 2002 چینه ناوهڕاستهكه هاوكاری ئه‌كه‌په‌ی كرد له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌كه‌په ئه‌و پارته‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌فای بۆ میراتیی كه‌مال ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری نوێی توركیا نییه و گوێ نادات به بڕواكانی ئه‌و پیاوه‌و هاوكات ئه‌كه‌په به‌م كرده‌وه‌یه‌ی روبه‌ڕوی بنه‌ما ئایدیۆلۆژییه‌كانی حكومه‌تی توركیا بوه‌وه كه خۆیی ده‌بینییه‌وه له: عه‌لمانییه‌ت و ناسیۆنالیزم و مه‌ركه‌زییه‌ت، كه‌واته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ره‌تایی هاتنه سه‌ر ته‌ختی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه هه‌وڵیان داوه بۆ لاوازكردنی وه‌لائی توركه‌كان بۆ ئه‌تاتورك و په‌یوه‌ست بونیان به ئه‌تاتوركه‌وه كاڵ كردۆته‌وه.
له‌وكاته‌وه، ئه‌كه‌په رێگای داوه به ده‌ركه‌وتنی زیاتری ئیسلام و هاوكات سوربونی خۆشی خستۆته‌ڕو له‌مه‌ڕ ده‌ست بردن بۆ هه‌ندێك بابه‌تی گه‌رم و گوڕترو مشت و مڕ ههڵگرتر، له‌وانه‌ش، رێگادان و پاڵپشتیكردن له مافی ژنان بۆ پۆشینی حیجاب له زانكۆكانی توركیادا، ئه‌مه‌ش شتێكه له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌كراوه. گه‌ر تێبینی بكه‌ین ده‌بینین رێژه‌ی حیجاب له ئێستادا زیاتره له 20 ساڵ پێش ئێستا‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه‌ش نوخبه‌ی عه‌لمانییان ته‌واو سه‌غڵه‌ت و نیگه‌ران كردوه. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌كه‌په به‌نیسبه‌ت عه‌لمانییه‌كانه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان نفوز و دهسهلاَتی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌كار ده‌هێنێت به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری كردن بۆ مه‌سه‌له ئاینییه‌كان و موماره‌سه‌كردنی. هه‌وڵه‌كانی ئه‌كه‌په بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌كردنی بالاَپۆشی وایكرد له‌ساڵی 2008 دادگایی ده‌ستوری سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م پارته بۆ به‌رده‌م دادگا بانگ بكات به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و داواكاری گشتی داوایكرد كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه ته‌حه‌دای ده‌ستوره عه‌لمانییه‌كه‌ی توركیای كردوه‌و ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی سوكایه‌تیكردنه به سه‌روه‌ریی توركیا و ئه‌تاتورك. ئه‌كه‌په هه‌رچۆنێك بو ئه‌م جه‌نگه‌شی برده‌وه‌و عه‌لمانییه‌كانیش پێیان وایه كه ئه‌م پارته نیازی گۆڕانكاریی نییه له سیاسه‌ته‌كانی و ناوه ناوه‌ش پڕوپاگه‌نده‌یی ئه‌وه بلاَو ده‌كرێته‌وه كه جارێكی تر ئه‌كه‌په راپێچی دادگا بكرێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه دابخرێت.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی هاتنه سه‌ر ته‌ختی دهسهلاَتییهوه، ئه‌كه‌په سه‌ركه‌وتو بوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و دهسهلاَتی ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان و له‌ڕێگای چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی یاساییشه‌وه توانیویه‌تی كاریگه‌ریی سوپا له‌سه‌ر سیاسه‌ت كه‌م بكاته‌وه‌و دورییان بخاته‌وه له بڕیاره سیاسییه‌كان. ئه‌وه بو بینیمان چۆن ئه‌ردۆگان هه‌وڵه‌كانی سوپای له‌بار برد كاتێك ویستیان كه عه‌بدوڵڵا گویل، كه ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌كه‌په‌یه، له به‌ده‌ست هێنانی پۆستی سه‌رۆك له 2007 دوربخه‌نه‌وه، ئه‌م ته‌حه‌دایه‌ی ئه‌ردۆگان هێمایه‌ك بو بۆ سه‌ره‌تای لاوازبونی سوپا و دهسهلاَته سه‌ربازییه‌كان له توركیادا. هه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانیش بو كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی هێناو له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی داینان، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه سه‌رده‌مانێك بو به كه‌سه سه‌ربازییه‌كان پڕ كرابوه‌وه. له ته‌مموزدا، ئه‌ردۆگان بڕیارێكی خسته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه سه‌باره‌ت به دادگاییكردنی كه‌سه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن دادگایی مه‌ده‌نییه‌وه بۆ هه‌ر تاوانێك كه په‌یوه‌ندیی نه‌بێت به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه. پێده‌چێت سه‌رده‌می كۆده‌تا سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر چوبێت له توركیا، له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ولاَتی توركیا ئێستا ههمهجۆرترو ئاڵۆزتره له جاران و دهسهلاَتیش په‌رش و بلاَوتره، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌م ریفۆرمخوازانه‌ی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی دروستكردنی گۆڕانكاریدان.
گومانی تیادا نییه كه زۆرینه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی ئه‌فسه‌ره‌كان. ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له ساڵی 1960ه‌وه چوار جار تهدهخولییان كردوه بۆ روخاندنی حكومه‌ته مه‌ده‌نییه‌كان، بهلاَم تا حاڵی حازر خۆیان به نه‌گۆڕی ماونه‌ته‌وه! سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی سوپا و سیڤیل و پرسه‌كانی ئایین و ناسنامه‌ی كورده‌كان، سوپا و دهسهلاَته سه‌ربازییه‌كان پاڵپشتیكردن له هه‌مو دیدو تێڕوانینێكی تریان ره‌د كردۆته‌وه بێجگه له‌و دیدانه‌ی كه خۆیان بڕوایان پێی هه‌یه. ئه‌وان خۆیان به‌ستۆته‌وه به پێناسه‌یه‌كی زۆر توندی عه‌لمانییه‌ته‌وه، بۆ نمونه، تا ئه‌م دواییانه‌ش به هه‌مو شێوه‌یه‌ك داواكارییه‌كی بنچینه‌یی كورده‌كانیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێك مافی كلتوری ره‌د ده‌كرده‌وه‌و به ناڕه‌واییان ده‌زانی. هه‌وڵدانی هه‌ندێك ئه‌فسه‌ر و سه‌ركرده‌یی مه‌ده‌نی بۆ تێكشاندنی ئه‌كه‌په شتێكه به‌لای زۆرینه‌ی توركه‌كانه‌وه ئاشكرایه‌و ترسی ئه‌وان له ئه‌كه‌په شتێكه ناشاردرێته‌وه. هه‌رچه‌نده وروژاندنی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی وه‌كو ئه‌رگه‌نه‌كۆن روبه‌ڕوی دنیایه‌ك ره‌خنه بویه‌وه، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌فسه‌ر و ئه‌كادیمیست و خه‌ڵكی تری ره‌وانه‌ی زیندان كرد. هه‌رچییه‌ك بێت حه‌قیقه‌ته‌كان و له‌كۆتاییدا چه‌ند خرابێتهڕو، ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه لێكۆڵینه‌وه له فایلی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ناوبانگ و سومعه‌تی سوپای لای توركه‌كان له‌كه‌دار كرد و ئه‌و قودسییه‌ته‌ی جارانی بۆ نه‌هێشتنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی تری حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و پارتهكهیهتی.
ژیان و مه‌رگی ئه‌كه‌په په‌یوه‌سته به سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به كورده‌كان. تا حاڵی حازر، پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌و چاونه‌ترسانه توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوبێت له گۆڕینی سیاسه‌تێكی كۆنی توركیا به‌رامبه‌ر به كورده‌كانی عێراق و چاكسازی له‌و سیاسه‌ته‌دا كردوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسیی هێناوه‌ته كایه‌وه. ساڵانێك بو، كه حكومه‌تی توركیا وه‌كو مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێتیی خاكی عێراق ده‌یڕوانییه حكومه‌تی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و پێشی وابو كه ئه‌م حكومه‌ته رۆڵی هه‌یه له جۆشدان و روژاندنی هه‌ستی جوداخوازی لای كورده‌كانی توركیا. بهلاَم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش ده‌بینین كه ئه‌كه‌په توانیویه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌لكێشی ناو هاوكێشه‌كه بكات وه‌كو هه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوا‌و هه‌ماهه‌نگیی كورده‌كانی عێراق له زۆر روه‌وه، هه‌ر له ئاسایشه‌وه تا ده‌گاته ئاڵۆگۆڕی ئابوری.
پرسێكی گرنگتر‌و قورس‌تر له ئارادایه ئه‌ویش چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ 12 بۆ 14 ملیۆن كورد كه له توركیا ده‌ژین، هه‌رچه‌نده ئه‌كه‌په به‌ڵێنی زۆری له‌وباره‌یه‌وه به كورده‌كان داوه، به‌ڵام كرده‌وه‌ی كه‌می لێ بینراوه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئێستا بارێكی گه‌لێك قورسه له‌سه‌ر شانی ژیانی سیاسی له توركیا، ریفۆرمه سیاسی و ئیدارییه‌كانی په‌ك خستوه‌و كۆسپی دروست كردوه له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی توركیا‌و پرسه‌كانی به‌رده‌می و هاوكات له‌ڕوی سه‌ربازیشه‌وه زۆر له‌سه‌ر سوپای توركیا كه‌وتوه كه سه‌رقاڵی شه‌ڕه له‌گه‌ڵ یاخیبوه ته‌مه‌ن درێژه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان كه به په‌كه‌كه ناسراوه‌و گروپێكی كوردیی توركیایه و سالاَنێكه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ده‌جه‌نگێت و خه‌بات ده‌كات. دوای چه‌ندین ساڵ له به‌ڵێن دان كه لێك نزیكبونه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ پرسی كورد دێنێته ئاراوه‌و چاره‌سه‌ری ده‌كات، ئه‌م هاوینه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په توانی مشت‌ومڕێك دروست بكات به داواكردنی "كرانه‌وه‌ی دیموكراتی" (هه‌ندێك جاریش به "كرانه‌وه به‌ڕوی كورددا" ناوده‌برێت) له‌گه‌ڵ چونه ناو زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ كورده‌كان و سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا و گروپه مه‌ده‌نییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایی توركی، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی كرانه‌وه به‌ڕوی مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه حكومه‌ته‌كانی پێشوتری توركیا دانیان به بونیدا نه‌ده‌ناو بونی كێشه‌یه‌كیان به‌ناوی كێشه‌ی كورده‌وه له توركیا ره‌د ده‌كرده‌وه. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تێڕوانینی كورده‌كانی توركیا و ئه‌ندامه كاریگه‌ره‌كانی ناو ئه‌كه‌په له گۆڕاندا بێت، بهلاَم تا حاڵی حازر شتێكی وا بونی نییه كه شایه‌نی باسكردن بێت. توركیای ئێستا به‌ش به‌ش بونێكی زۆری تیادا به‌دی ده‌كرێت. زۆر له كورده‌كانی توركیا هێشتا به ئاماژه‌ی عهبدوڵلاَ ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی زیندانی كراوی په‌كه‌كه ده‌جوڵێنه‌وه، ئۆجه‌لان به‌لای سوپا توركیا و زۆرینه‌ی توركه‌كان و به‌شێكی زۆری حكومه‌ته‌كانی خۆرئاواوه به كه‌سێكی تیرۆریست داده‌نرێت و په‌كه‌كه‌ش به رێكخراوێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆگان به‌ڵێنی داب‌و كه سیاسه‌تێكی چڕتر و گشتگرتر بخاته‌ڕو، بهلاَم تا كاتی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئیجابی دیار نییه‌و به‌ڵێنه‌كانی ئه‌ردۆگانیش گوتاری بێ كردارن هێشتا. ره‌نگه سه‌ره‌تا ئه‌ردۆگان هه‌ندێك گۆڕانكاریی ته‌دریجی ئه‌نجام بدات كه خۆی ببینێته‌وه له رێگا دان به كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌تر ناسنامه‌ی كه‌لتوری خۆیان نمایش بكه‌ن، نمونه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی، ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده مافێكی زۆر سه‌ره‌تایی هه‌مو مرۆڤێكه كه به زمانی دایكی ئاخاوتن بكات، بهلاَم بۆ توركیایه‌ك كه كورد بون تیایدا تابو و قه‌ده‌غه بو پێشكه‌وتنێكی گرنگه. بهلاَم پێ ناچێت كه ئه‌مه كورده‌كان قه‌ناعه‌ت پێ بكات و بێ ده‌نگییان بكات، چونكه ریفۆرمی راسته‌قینه پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی قوڵتر و درێژتر و جیدی‌تر هه‌یه. سه‌ختترین مه‌سه‌له‌ش بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان مه‌سه‌له‌ی به‌خشینی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه كه به‌لای شه‌قامی توركیاوه تاوانبارن و ده‌ستیان هه‌یه له رشتنی خوێنی توركه‌كان. چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانه چاوه‌ڕوان كراوه‌مان بۆ دیاری ده‌كات له‌مه‌ڕ پرسی كورده‌وه، چونكه مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه مه‌سه‌له‌یه‌كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیی هه‌یه له‌سه‌ر رێچكه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو توركیا به گشتی و مه‌سه‌له‌ی كورد به‌تایبه‌تی. ماوه‌ته‌وه بڵێین كه ئایا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی جه‌رائه‌تی تیایه و هێنده كه‌سێكی جێگیره له‌ڕوی سیاسییه‌وه كه رێگه‌چاره‌یه‌كی ئه‌وتۆ بخاته به‌رده‌ست و بواری جێ به‌جێكردنه‌وه كه یاخیبونی 25 ساڵه‌ی په‌كه‌كه كۆتایی پێ بێنێت و كارێكی وا بكات كه ته‌واوی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵ و ژیانی سروشتی له توركیا ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌و هاوكات سه‌رجه‌م ده‌سگیركراوه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه ئازاد بكرێن، ئه‌مه‌ش به‌بێ باسكردنی شه‌رعییه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌یان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌بێت بڵێین كه ئه‌ردۆگان ده‌رگای به ڕوی گۆڕانێكی ریشه‌یی كردۆته‌وه‌و هاوكات به‌رده‌وامیش ده‌بێت له وروژاندنی مشتومڕی سهركێشانهتر و ئه‌نجامی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆگانیش به‌نیسبه‌ت سه‌قامگیریی توركیا له‌ڕوی سیاسییه‌وه دیار‌و مسۆگه‌ر نییه.
خواست و تموحاته‌كانی ئه‌نكه‌ره
توركیا هه‌رگیز وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی نه‌بوه كه هێنده‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ چوست و چالاك و خاوه‌ن تێڕوانین ببێت. ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی پۆستێكی وه‌زاری وه‌ربگرێت له كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، ئه‌م پیاوه رۆڵی هه‌بو له خستنه‌ڕوی روییهكی جوانی توركیا له جیهانداو وه‌كو هێزێكی گرنگ توركیای به دنیای ده‌ره‌وه ناساند. داودئۆغلۆ توانی كۆمه‌ڵێك كه‌سی خاوه‌ن توانا‌و شاره‌زاییه‌كی زۆر له‌ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆبكاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا توانیویه‌تی سیاسه‌تی "سفر كێشه له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا" پێش بخات و هاوكات هه‌وڵی ئه‌وه‌شی داوه كه بگاته چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه درێژخایه‌ن و كۆنه‌كانی توركیا و دراوسێكانی له‌ڕێگای ئه‌وپه‌ڕی تێهه‌ڵچون له‌گه‌ڵ به‌رپرس و هاولاَتیانی دراوسێی توركیا. مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوانه‌ش ئه‌وه‌یه كه توركیا له ده‌وڵه‌ت یان هێزێكی "مه‌ركه‌زی" یان ئیقلیمییه‌وه بكرێت به هێزێكی جیهانی له‌ناو هاوكێشه‌یی نوێی جیهاندا. به‌شێوه‌یه‌كی نائاشكرا، ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كه كه له‌ڕێگایه‌وه توركیا ده‌یه‌وێت په‌یامێك بۆ جیهانی ده‌ره‌وه بنێرێت و پێیان بڵێت كه هه‌رچه‌نده توركیا ولاَتێكی موسوڵمانه، بهلاَم له‌توانایدایه كه ئه‌ندامێكی چالاك و دیموكراتخوازو بنیاتنه‌ر بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌توانێت پۆزه‌تیڤانه رۆڵی خۆی بگێڕێت.
خواستی توركیاش بۆ به‌دیهێنانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه موسوڵمانه‌كانی خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاست و جێگاكانی تر شتێكه به رونی هه‌ستی پێ ده‌كرێت به‌بێ گوێدانه ئه‌و راستییه‌ی كه ئایا ئه‌و نه‌ته‌وانه دۆست یان دوژمنی خۆرئاوان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاكتیڤ و چالاك بوه‌و سه‌ركردایه‌تی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانیش خۆی به سه‌ركه‌وتو ده‌زانێت له پێكانی ئامانجه‌كاندا، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامه‌كان تاڕاده‌یه‌ك تێكه‌ڵن و هێنده‌ی گوتار بینراوه كردار نه‌بوه. ئه‌كه‌په توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتو بێت له به‌رفراوانكردنی بازرگانی و پێشخستنی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌یتوانی ئه‌نجامێكی باش بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات له مه‌سه‌له‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاو جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه و هاوكات حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان شكستی هێناوه له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پرسی مامه‌ڵه‌كردنی عوسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كان له پێش یه‌ك سه‌دده و ناساندنی وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی كۆكوژی یاخود جینۆساید. تا حاڵی حازر هه‌نگاوه‌كانی ئه‌كه‌په رون نییه و دیار نییه كه ئایا نیازی هه‌یه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گۆڕانكاری زیاتر بكات و ده‌ستی زیاتر بۆ بڤه‌كان ببات.
یه‌كێك له‌و پێشكه‌وتنه زۆر سه‌ره‌كییانه‌ی كه ئه‌كه‌په بۆ توركیای مسۆگه‌ر كردوه كۆتایهێنان بوه به سیاسه‌تی دوره‌په‌رێزیی توركیا له كوردستانی عێراق و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه. ئه‌نكه‌ره چیتر وا خۆی پیشان نادات كه هه‌رێمی كوردستان بونی نییه و پێویستی مامه‌ڵه‌كردن ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌غداد شتێكه ته‌واو بوه‌و ئێستا ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر داده‌نیشتن و رێككه‌وتننامه پێویسته‌كان ئیمزا ده‌كه‌ن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدادو ئه‌مه‌ش دانپێدانانێكی ناڕاسته‌وخۆیه. ئه‌م بادانه‌وه‌یه كه پله‌كه‌ی 180یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه له عێراق ده‌ستی هه‌بوه له دروستكردنی. توركیا ده‌یه‌وێت پێشكه‌وتنی سیاسه‌تی عێراق مه‌زه‌نده بكات له ئامادهنهبوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق. حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په پێی باشه كه عێراق وه‌كو یه‌ك پارچه بمێنێته‌وه، بهلاَم دركیشی به‌و حه‌قیقه‌ته كردوه كه ئه‌گه‌ر گرژییه‌كانی عێراق ته‌شه‌نه‌و گه‌شه بكات و هه‌مو ناوچه‌كانی عێراق بگرێته‌وه‌و عێراق وێران بێت، ئه‌وا له‌و كاته‌دا باری توركیا باشتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی دڵسۆز‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌كو هه‌رێمی كوردستان. حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په سه‌ركه‌وتوش بوه له قایل كردنی سوپای توركیا سه‌باره‌ت به كرانه‌وه به‌ڕوی كورده‌كانی عێراقداو دڵنیایی كردونه‌ته‌وه كه ئه‌م كرانه‌وه‌یه كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی توركیا خراپتر ناكات و به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كه‌می ده‌كاته‌وه‌و رۆڵێكی زیاتریش به توركیا ده‌به‌خشێت له‌ناو عێراقداو واده‌كات توركیا زیاتر له جاران كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی عێراق. توركه‌كان تێگه‌یشتون له‌وه‌ی كه هه‌بونی په‌یوه‌ندییه‌كی چاكتر له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره‌دا به‌نیسبه‌ت كورده‌كانه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی ستراتیژییه: به‌و مانایه‌ی توركیا ده‌روازه‌یی ئه‌وانه روه‌و خۆرئاوا. بهلاَم دهسهلاَتدارانی توركیا و هاوتا كورده‌كانیان له عێراق هێشتا ده‌بێت هه‌ندێك پرسی زۆر گرنگ و حه‌ساس تاووتوێ بكه‌ن، وه‌كو بارودۆخی كێشه له‌سه‌ری شاری كه‌ركوك، ئه‌و شاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت. توركه‌كان بڕوایان وایه كه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌و شاره نه‌چێته ژێر ركێفی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و له‌لایه‌ن كورده‌وه كۆنتڕۆل نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دو شت، یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ش به‌ش نه‌بێت، دوهه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوات و خواستی كورده‌كانی عێراق سنوردار بكرێت.
حكومه‌تی توركیا هه‌ر له‌م ساڵدا هه‌نگاوێكی سه‌رنج راكێشتری نا كاتێك هه‌ڵسا به گۆڕینی سیاسه‌تی دوره‌په‌رێزی له ئه‌رمینیاو چیتر خۆی دور نه‌گرت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیادا. له‌مانگی نیساندا، سه‌ره‌ڕای پێدانی به‌ڵێنێكی رون به باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان مه‌سه‌له‌ی كردنه‌وه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیادا دواخست دوای ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیسته‌كانی توركیا‌و ئازهربایجانییهكان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه. بهلاَم له گۆڕانكارییه‌كی سه‌یردا له هه‌ڵوێستی توركیا، دواتر‌و له ئابی ئه‌مساڵدا، توركیا دو پرۆتۆكۆڵی په‌سه‌ند كرد سه‌باره‌ت به بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی و ئابوری له‌نێوان هه‌ردو ولاَتداو رێككهوتننامهیهكیش بۆ كردنه‌وه‌ی سنوری نێوان توركیا‌و ئه‌رمینیا ئیمزا كرا. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كییه به‌ره‌و پێشه‌وه به‌نیسبه‌ت دیبلۆماسییه‌ت له قه‌وقاز. توركیا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ناوه به‌و هیوایه‌ی كه ئه‌م ده‌س پێشخه‌رییه رۆڵی هه‌بێت له به ئه‌ندام بونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوكات فشاریش له‌سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ساڵی داهاتودا بڕیارێك ده‌ربكات له‌باره‌ی كهیزی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌كه‌په له توانایدا روبه‌ڕوی ئۆپۆزسیۆن ببێته‌وه، پێشتر ئه‌ردۆگان به‌ڵێنی به حكومه‌تی ئازه‌ربایجان داب‌و كه سنور له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا ناكاته‌وه هه‌تاوه‌كو ئه‌رمینیا ده‌ست هه‌ڵ نه‌گرێت له‌و ناوچانه‌ی كه چوارده‌وری ناگۆرنۆ – قهرهباخییان داوه، كه پارێزگایه‌كی به وشكانی چوارده‌ور دراوی ئازه‌ربایجانه. پێده‌چێت ئه‌ردۆگان گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبێت كه له‌م پاییزه‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، بهلاَم زۆر رێی تێ ده‌چێت كه رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ئهرمهنییهكاندا شكست بهێنێت، چونكه تێپه‌ڕاندنی بڕیارێكی له‌و جۆره له پارله‌مانی توركیادا سه‌خته به‌هۆی فشاری ناسیۆنالیسته تورك و ئازهرییهكانهوه كه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیادا ره‌د ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌مه لاوه‌كییه‌كان
مه‌سه‌له‌ی قوبرس وه‌كو كۆسپێكی سه‌ره‌كی ده‌مێنێته‌وه له‌به‌رده‌م به ئه‌ندام بونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپادا. ئه‌گه‌رچی توركیا بێ شومار گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ دو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قوبرس ده‌ست پێكردۆته‌وه، بهلاَم هیوایه‌كی ئه‌وتۆ نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی باری كێشه له‌سه‌ری ئه‌و دورگه‌یه. حكومه‌تی توركیا پێویسته له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا بڕیار بدات كه ئاخۆ به‌نده‌ره‌كانی بۆ كاری ناردن و گواستنه‌وه له به‌شه یۆنانییه‌كه‌ی قوبرسه‌وه ده‌كاته‌وه یان نا، وه‌ك چۆن پێشتر به‌ڵێنی داب‌و به یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له تشرینی دوهه‌می ئه‌مساڵدا راپۆرتێك ئاماده بكات سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنه‌كانی توركیا‌و ده‌كرێت ئه‌م راپۆرته‌ش كۆتاییه‌ك دا‌نێت بۆ قۆناغی یه‌كتر تاوانباركردن له‌گه‌ڵ یۆنان‌دا. حه‌قیقه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه زیره‌كانه‌ی كه حكومه‌تی توركیا له 2003 پێی هه‌ڵسا هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی توركیا كه بریتی بو له ده‌سبه‌ردار بونی ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌مو پێشنیازێك و ته‌نها كاركردن به‌وه‌ی توركه‌كان بڕوایان پێیه‌تی شتێكه له‌مڕۆدا ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وه‌تا ده‌بینین له‌به‌ر خاتری یه‌كێتیی ئه‌وروپا توركیا ته‌نازولاتی زۆر پێشكه‌ش ده‌كات و توانای ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌مو شتێكی نییه ته‌نانه‌ت گه‌ر قه‌ناعه‌تیشی پێی نه‌بێت. شكستی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له پاداشت كردنی قوبرسییه توركه‌كان به‌بۆنه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه ریشه‌ییانه‌ی پێی هه‌ڵساون به‌رامبه‌ر توركیا‌و پێشكه‌ش نه‌كردنی چانسی بازرگانی كردن وایكردوه كه له‌سه‌ر توركیا قورس بكه‌وێت و وایكردوه میسداقییه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر توركه‌كان جێگای گومان بێت. تا ده‌سپێشخه‌ریی ئه‌م دواییانه‌ی توركیا‌و كرانه‌وه‌ی به‌ڕوی ئه‌رمه‌نستاندا، وا ده‌رده‌كه‌وت كه حكومه‌تی توركیا زۆر سست و خاو بێت له قایم كردنی جێ پێی خۆی له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌كو ئه‌وه‌ی دركی به گرنگی راو بڕیاره‌كانی ئه‌م یه‌كێتییه نه‌كردبێت، بهلاَم دواجار توانی فریای خۆی بكه‌وێت و هیچ نه‌بێت زهرهكه له نیوه رابگرێت.
توركیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆماركرد كاتێك له حوزه‌یراندا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌ش ولاَتی تردا ئیمزا كرد سه‌باره‌ت به بنیاتنانی هێڵی بۆڕی گواستنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له قه‌وقازو ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگای توركیاوه. مه‌سه‌له‌ی بنیاتنانی هێڵی بۆڕیی نابۆكۆ شتێكه هێشتا دیار‌و مسۆگه‌ر نییه، هه‌رچی تێچونی بنیاتنانیشه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی هه‌بونی گازی ته‌واو بۆ پڕكردنی ئه‌و بۆرییانه مهسهلهگهلێكن كه ده‌بێت زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت و تاووتوێی زیاتری پێویسته‌و هاوكات پێویسته حكومه‌تی توركیاش زۆر به وریاییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له خۆرئاوا‌و روسیا باسیان بكات. بهلاَم ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م پرۆژه‌ی هێڵه بڕۆییانه گرنگیی توركیای زۆر زیاتر كردوه له‌چاوی ولاَته به وزه-برسییه‌كانی ئه‌وروپادا.
هه‌ندێك سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وایكردوه كه حكومه‌ته‌كانی خۆرئاوا هه‌ڵوێسته بكه‌ن. یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئێستا توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر له‌جاران به روسیای ئه‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م لێكترنزیك بونه‌وه‌یه‌ش فراوان بونێكی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه له مه‌سه‌له بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و روسیا. دوای سه‌ردانێكی جاڕ بۆ دراوی ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا ئه‌نكه‌ره كه دوابه‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی هێڵه بۆرییه‌كانی نابۆكۆ له هاوینی ئه‌مساڵدا هات، حكومه‌تی توركیا و روسیا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی مشت و مڕ هه‌ڵگرییان ئیمزا كرد بۆ پێشخستنی هێڵه بۆرییه‌كانی ساوس ستریم بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی روسیا بۆ ئه‌وروپا له رێگای خاكی توركیاوه. هه‌ر هێنده‌ی قه‌یرانی جۆرجیا له ئابی 2008 ده‌ستی پێكرد، بینیمان ئه‌ردۆگان به سواری فڕۆكه‌یه‌ك خێرا خۆی گهیاندو هه‌وڵی دا گفتوگۆ بێنێته كایه‌وه له‌نێوان مۆسكۆ و تبلیسی و نه‌هێڵێت ئاگره‌كه زیاتره ته‌شه‌نه بسێنێت. ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ی توركیا، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی توركیا له ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێك نایه‌ته‌وه، به قازانجێكی زیاتر بۆ توركیا گه‌ڕایه‌وه له بانگه‌شه‌كردنی بۆ جێگیریی قه‌وقاز و په‌یمانی هاوكاری – ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌ك بو جێگای خۆشحاڵیی روسیا بو، بهلاَم وه‌ك ده‌ركه‌وت حكومه‌ته‌كانی خۆرئاوایی نیگه‌ران و په‌ست كرد. گومان له‌م په‌یوه‌ندییه‌ی روسیا و توركیا چه‌ند هه‌بێت و بمانگه‌یه‌نێته هه‌ر جێگایه‌ك، ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌ردۆگان توانیویه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دو ولاَته چاكتر بكات و بیباته پێشه‌وه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان په‌له‌ش ناكات بۆ بینینی ئه‌وه‌ی كه خواسته‌كانی ناتۆ له‌لایه‌ن جۆرجیاوه به‌دی بهێنرێت، چونكه جۆرجیا له دۆخێك‌دا نییه داواكاریی ناتۆ ره‌د بكاته‌وه.
پێده‌چێت گرنگترین و دیارترین كار‌و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په چوست و چالاكیی دیبلۆماسییه‌تی بێت له خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاستدا، چونكه به‌ده‌ر له جاران ئێستا توركیا وه‌كو یاریزانێكی سه‌ره‌كی له گۆڕهپانهكهدایهو كه‌م مه‌سه‌له هه‌یه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا باس بكرێت و بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو ئێستا توركیا ده‌یه‌وێت رۆڵی ناوبژیوان و فاعل خه‌یر ببینێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ و قه‌یرانه‌كانی ده‌رو دراوسی، ناوبژیوانیكردنی سوریا و ئیسرائیلیش به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه‌ن، هاوكات ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه حكومه‌تی توركیا سودێكی زۆر بینیوه له‌و بۆشاییه‌ی له‌لایه‌ن سیاسه‌ته ناپه‌سه‌نده‌كانی جۆرج ده‌بلیو بوشه‌وه له ناوچه‌كه دروست بوه‌و ئه‌مه‌ش رۆڵی ناوبژیوانی به توركیا به‌خشی. توركیا هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو خۆی خسته ناو ئه‌و گفتوگۆییانهی دوابه‌دوای قه‌یرانی لوبنان له 2008 و غه‌ززه له كۆتایی 2008 و سه‌ره‌تایی 2009 ئه‌نجام ده‌دران. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بینیمان كه نیكۆلاس ساركۆزیی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به ره‌سمی بانگهێشتی داود ئۆغلۆی كرد، كه ئه‌وكات راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی بۆ تاووتوێكردنی قه‌یرانی غه‌ززه سه‌ردانی دیمه‌شقیان كردبو، ئه‌مه‌ش جارێكی‌تر به‌ڵگه‌یه‌كی رونه له ئه‌همییه‌تی توركیا له ناوچه‌كه‌دا. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نكه‌ره به‌شێكی له رێككهوتننامهیی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گرتۆته ئه‌ستۆو هاوكات له‌سه‌ره‌تایی 2009 شدا باسی له ناوبژیوانیكردنی میلیشیاكانی عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردبو. داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كات به فێڕۆ نادات و بینیمان له‌ماوه‌ی رابردودا باسی له ناوبژیوانی كردنی عێراق و سوریا ده‌كرد كاتێك ئه‌و دو ولاَته ململانێ و كێشه كه‌وته نێوانییانه‌وه (حكومه‌تی عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ته‌قینه‌وه‌كانی ئاب له ناوچه‌ی سه‌وز و ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غداد له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به سوریاوه ئه‌نجام دراوه‌و سوریاش ره‌دی ده‌كاته‌وه).
لایه‌نگرانی سیاسه‌ته نوێیه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا له‌كۆتاییدا توانی ده‌رگای چونه ژوره‌وه بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بدۆزێته‌وه‌و گه‌ش بینانه ده‌ڕواننه ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی له‌لاین ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌یه‌وه گیراوه‌ته به‌ر، بهلاَم وه‌كو ده‌زانرێت له سیاسه‌تدا هیچ هه‌نگاوێك بێ باجدان و بێ قوربانی نییه بۆیه ره‌نگه ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه په‌یوه‌ندی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا لاواز بكات و كۆسپی بخاتهپێشێ. ئه‌م هاوبه‌شه دێرینانه‌ی ئه‌كه‌په هه‌مو وه‌كو یه‌ك كۆڵه‌كه ئیش ده‌كه‌ن له پێشخستنی سیاسه‌تی فره‌ڕه‌هه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی توركیا. ئینجا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌و هه‌وڵه دیبلۆماسییانه‌ی توركیا خستویه‌تییه گه‌ڕ له ولاَتانی دراوسێی وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌كه‌وه مه‌به‌ست لێی راكێشانی سه‌رنجییان بێت به‌لای ئه‌كه‌په‌دا. به‌ده‌ر له سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌نێوه‌ندی كردن له عێراق و توانینی به‌ده‌ست هێنانی كورسییه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی ئه‌نكه‌ره كه‌م به‌ردار بوه به‌تایبه‌ت له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاسته‌وه. توركیا لێزانێكی باشی لێ ده‌رچوه له مه‌سه‌له‌ی په‌یام بردن و هێناندا، بهلاَم ئه‌م ده‌سكه‌وته ره‌مزییانه هیچ نین به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وتی كۆنكرێتی و مهلموسدا.
هه‌ندێك له ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی ئه‌كه‌په له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڵه‌شه‌یی و ناشاره‌زایی پێوه دیار بوه‌و به‌رامبه‌ریان په‌ست كردوه ئه‌مانه‌ش شت گه‌لێكن له سیاسه‌تدا باجی له دوایه. بۆ نمونه له سه‌ره‌تایی 2009دا له كۆبونه‌وه‌ی داڤۆس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به توندی سه‌رزه‌نشتی شیمۆن پێرێسی سه‌رۆكی ئیسرائیلی كرد به بۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه‌وه له‌كاتێكدا پێرێس زۆر پشتی توركیای گرتوه له مه‌سه‌له‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا. چه‌ندین جاریش له 2008ه‌وه به ئاشكرا پێشوازی له سه‌رۆكی سودان كردوه بۆ ئه‌نكه‌ره كه روبه‌ڕوی چه‌ندین تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگ بۆته‌وه. كاتێكیش پرسیاری ئه‌وه له حكومه‌تی توركیا ده‌كرێت كه ئایا ئه‌وه كوشت و بڕه‌ی له دارفۆر روده‌دات ده‌چێته قاڵبی جینۆسایده‌وه ده‌بینین توركیا په‌نا ده‌باته به‌ر كۆمه‌ڵێك گوتاری به‌سه‌رچو و پێمان ده‌ڵێت گرتنه‌به‌ری دیبلۆماسییه‌تی ده‌رگای داخراو له باسكردنی مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كاندا به‌های خۆیی هه‌یه.پاشان ئه‌ردۆگان ته‌نها سه‌رۆك بو كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هیوگۆ شافێزی سه‌رۆكی ڤهنزهوێللاو نوێنه‌ره‌كانی حه‌مماس و حیزبوڵلاَ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كرد له‌كاتی بردنه‌وه‌ی نه‌ژاد له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه پڕ ته‌نگه‌ژه‌و ناڕهزاییهتییهكهی ئێران كه له حوزه‌یرانی 2009دا ئه‌نجام درا، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه هه‌نگاوێكن كه ته‌نها ئه‌كه‌په باجه‌كه‌ی ده‌دات، بینیشمان چۆت توركیا حكومه‌تی چینی تاوانبار كرد به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له شاری خینجیانگ و باسی خراپی مامه‌ڵه‌كردنی چینی بۆ جیهان ده‌كرد له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و شاره‌دا، بهلاَم كاتێك به توركیا راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كان كراوه ده‌چێته خانه‌ی جینوۆسایدهوه یاخود باس له خراپی مامه‌ڵه‌ی توركیا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كورده‌كانی خۆی ئه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان شێتگیر ده‌بێت و ره‌ده ده‌كاته‌وه بۆیه له‌مه‌ولا ئه‌ردۆگان ده‌بێت زۆر وریاتر بێت كاتێك وشه‌ی قورسی وه‌كو جینۆساید به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆیی پێ نهفرۆشدرێتهوه. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په ئه‌وه بو كه كاتێك دانانی ئاندرێس فۆگ راسموسینی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌ویی دانیماركی وه‌كو سه‌رۆكی ناتۆ ره‌د كرده‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه پاڵپشتیی له رۆژنامه دانیماركییه‌كان كردوه كاتێك چه‌ند كاریكاتێرێكیان بلاَوكردۆتهوه كه سوكایه‌تی به موسوڵمانان ده‌كات. هاوكات توركیا خۆی به‌دور ده‌گرت له ئه‌وروپییه‌كان و دڵیانی ده‌ڕه‌نجاند وه‌كو ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت كه توركیا هه‌سته‌وه‌ری موسوڵمانه‌كانی پێ باشتره له به‌ها دیموكراتییه لیبڕاڵه‌كان. دواجار توركیا به‌وه قایل بو كه توركێك بكرێت به جێگری سه‌رۆكی ناتۆ (په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی)، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشوی توركیا كارێكی وای كرد كه بێرنارد كۆشنێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به ئاشكرا دژایه‌تی ولاَتهكهی بخاته‌ڕو له‌باره‌ی به ئه‌ندام بونی توركیاوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
خستنه‌ڕوی ئه‌م شتانه بۆ تاوانباركردنی هیچ كام له ئه‌ردۆگان و پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان نییه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌مانه‌وێت رونی بكه‌ینه‌وه كه بۆچی له‌ئێستادا سه‌رسه‌ختترین هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا به نیگه‌رانی و دودڵییهكی زۆره‌وه ده‌ڕواننه پێشكه‌وتنه‌كانی توركیا. له‌سه‌ره‌تاوه توركیا بایه‌خی خۆیی نه‌ده‌زانی و ئێستاش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت نرخێكی له زیاده به‌ده‌ر بۆ خۆی داده‌نێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌كه‌په هه‌مو ده‌سپێشخه‌رییه‌كی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای به سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه له‌قه‌ڵه‌م نه‌دابایه ئه‌وه قازانجێكی باشی بۆ توركیا ده‌سه‌ته‌به‌ر ده‌كرد. به‌رپرسه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێیان وایه كه به تاوانباركردنی چین به ئه‌نجامدانی جینۆساید‌و له‌ناوبردنی یوگورییهكان، ئه‌ردۆگان نێوانی ئه‌نكه‌ره‌و بیجینگی باشتر كردوه ! هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیا ده‌ركردنی سورییه‌كان له خاكی لوبنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌وڵی خۆی (ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسای توڕه كرد، چونكه ئه‌وان وایان كرد ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیارێك ده‌ربكات له‌مه‌ڕ ده‌ركردنی سورییه‌كان له‌ناو خاكی لوبنان نه‌ك توركیا وه‌كو بانگه‌شه‌ی بۆی ده‌كرد)، له‌لایه‌كی تره‌وه توركیا قبوڵ كردنی ئاگر به‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه بۆ هه‌وڵی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه (ئه‌مه‌ش ئیجگار میسرییه‌كانی توڕه‌و په‌ست كرد، چونكه حكومه‌تی میسر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستی خستبوه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كرد نه‌ك حكومه‌تی توركیا). حكومه‌تی توركیا له‌ئێستادا روبه‌ڕوی مه‌ترسیی باوه‌ڕ به گوتاری خۆ شكۆ و خۆ مه‌زن كردن بۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیش ئه‌م خۆ ده‌رخستن و خۆ هه‌ڵكێشانه له زیاد بووندایه، توركیا هه‌ست ده‌كات كه رۆڵی ئێجگار زۆره له ناوچهكهداو ئه‌مه‌ش توشی ده‌ردی لوت به‌رزیی كردوه. هه‌ندێكی تریش ترسی ئه‌وه‌یان له دڵدایه كه ره‌نگه سه‌ركرده‌كانی توركیا چیتر نه‌توانن ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له هه‌ستیاره كه‌لتوری و ئایینییه‌كان جیا بكه‌نه‌وه‌و تێكه‌ڵیان بكه‌ن. زۆرجار واده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ردۆگان و داوائۆغلۆ ناكۆك بن، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و دو كه‌سه هیواخوازن كه به‌شداری بكه‌ن له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو كه‌سانی واقیع بین و نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تێكی واقیعی ده‌كه‌ن یاخود ده‌بنه نوَێنهری كه‌لتورێكی ئیسلامی و نوێنه‌رایه‌تی موسوڵمانان دهككهن ؟
به‌رزی خوازی
ئێستا ئه‌ردۆگان ده‌ستی به‌سه‌ر سیاسه‌تی توركیادا گرتوه نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی چوست و چالاكه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه وه‌كو سه‌رۆكی پارتێكی سه‌ره‌كی له توركیا هه‌میشه توانیویه‌تی ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌لا بنێت (به‌بێ سوپا). ئه‌وه‌ی ئه‌م گرنگییه‌ی به ئه‌ردۆگان به‌خشیوه ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا زۆر كارامه‌و شاره‌زا نین و له‌ناو خۆیاندا به‌ش بون و سه‌ركرده‌یه‌كی تاكڕهوییان هه‌یه كه له هه‌مو مه‌سه‌له‌یه‌كدا بڕیاری كۆتایی ده‌دات و هه‌ر خۆشی یه‌ك به یه‌كی نوێنه‌رانی پارله‌مان دیار ده‌كات. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌گه‌ر وای دانێین كه ئه‌كه‌په له هه‌ڵبژارنه‌كانی داهاتوا ده‌نگ به ده‌ست ناهێنێت و نایباته‌وه ئه‌وا بێگومان پێشكه‌وتنه‌كانی بواری پرسی كورد په‌كی ده‌كه‌وێت یاخود زۆر به خاوی هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵ ده‌هێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌كه‌په ئه بیرۆكه‌یه‌ی گهلاَڵه كردوه و به‌ره‌نگاری زۆر ده‌نگی ناڕازی بۆته‌وه له توركیا.
توركیا ولاَتێكی ئالۆزتره له‌جاران و واشنتۆن ناتوانێت به ئاسانی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی ئه‌م ولاَته پێشبینی بكات وه‌ك چۆن له رابردودا دهیكردو ته‌نها وته‌كانی راگه‌یاندنیش به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش توركیا و ئه‌مه‌ریكا پێكه‌وه گرێ ده‌دات. پاشان ده‌بێت بزانرێت كه ره‌نگه له‌مساڵیشدا مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان جارێكی‌تر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بخرێته‌ڕو، چونكه باراك ئۆباما به ئاشكرا رایگه‌یاند كه كوشتاره‌كه‌ی 1915 وه‌كو جینۆساید سه‌یر ده‌كرێت. ئابوریی توركیاش رۆڵی هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، چونكه ئێستا توركیا خاوه‌نی ئابورییه‌كی داینامیكیتره له جاران و ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ئه‌كه‌په كه‌متر له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا هه‌نگاوه‌كانی بنێت.
سه‌ربه‌خۆ بونی زیاتری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌لایه‌ن هاولاَتیانی ئه‌و ولاَتهوه پاڵپشتی ده‌كرێت، راپرسییه‌كی ئه‌م دواییانه‌ش كه له زانكۆیه‌كی توركیا ئه‌نجام درابو ده‌یسه‌لمێنێت كه توركه‌كان هیچ متمانه به بێگانه ناكه‌ن و بگره رقیشیان له بێگانه‌یه و به‌تایبه‌ت دو هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی توركیا، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا. زۆرینه‌ی توركیاش رونیان كردۆته‌وه كه ئه‌وان هه‌بونی مولحید‌و بێ بڕوا و جوله‌كه و مه‌سیحی وه‌كو دراوسێ ره‌د ده‌كه‌نه‌وه. راپرسییه‌كی تریش كه له‌لایه‌ن سندوقی مارشاڵی ئه‌ڵمانییه‌وه ئه‌نجام دراوه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌رچه‌نده توركه‌كان رێزێكی تایبه‌تیان بۆ سه‌رۆك ئۆباما هه‌یه، بهلاَم له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌نده‌ی رقیان له ئه‌مه‌ریكایه ئه‌وه‌نده رق ئه‌ستور نین به‌رامبه‌ر ئه‌وروپییه‌كان و حكومه‌تی توركیاش رێ و شوێنی ئه‌وتۆی نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ گۆڕینی دیدی هاولاَتییهكانی له‌وه‌باره‌یه‌وه كه‌واته ئه‌مه ده‌ری ده‌خات كه باره‌كه‌ی پێ قبوڵه.
به‌هۆی دوری مه‌ودای نێوان تێگه‌یشتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی لیبراڵی بۆیه ده‌بینین كه توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپاشدا بێ كێشه نییه. ئه‌م بۆشاییه ره‌نگه به تێپه‌ڕبونی كات به‌رته‌سك تر بێته‌وه، بهلاَم پێویستی به هه‌نگاوی جیدییانه‌ی سه‌ركرده‌كانی توركیا هه‌یه. پاشان هه‌ر یه‌ك له حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیش شكستییان هێناوه له په‌روه‌رده كردنی خۆیان و ده‌وروبه‌ره‌كانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی تێ بگه‌ن له رۆڵی یاسا‌و سوڵاحییهتهكانی. ئه‌وه‌شی به‌م دواییانه بینرا له ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان به‌ڵگه‌یه‌كی رونه كه توركیا مه‌سه‌له‌ی لیبڕاڵیی پێ هه‌زم ناكرێت و پێی قبوڵ نییه. هه‌بونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان توركیا و ئه‌رمه‌نستان به‌نیسبه‌ت ئه‌مه‌ریكاوه شتێكی دڵخۆشكه‌ره‌یه، چونكه ئۆباما پێویستی به‌وه‌یه كه ئیداره‌ی بارودۆخی ئه‌مه‌ریكییه ئه‌رمه‌نییه‌كان بدات. زۆر له‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌كه‌په‌وه نراون هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ن به نیبسه‌ت توركیاوه‌و توركیاش باجه‌كه‌ی ده‌دات و ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كرانه‌وه به‌ڕوی كورده‌كاندا مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنكهو ده‌بوایه زوتریش باس بكرایه. ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هاوكاریی ئه‌كه‌په بكات و هه‌وڵه‌كانی بنرخێنێت و هاوكات هانی چه‌ك كردنی په‌كه‌كه‌ش بدات له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ئێستادا ئه‌كه‌په چانسێكی زۆر ده‌گمه‌نی له‌پێشدایه بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگایی توركی و گۆڕینی ده‌ستوری ولاَت و هاوكات ده‌بێت گۆڕانكاریش بكات له سیستمی كۆن و مردویی سیاسی‌دا كه توركیا ره‌چاوی ده‌كات و كارێكی زۆر گرنكیش ئاشت بونه‌وه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و هاولاَتییانی خۆی. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت خه‌ریكه ئه‌كه‌په ئه‌م ئامانجانه ده‌پێكێت، بهلاَم پێویستی به دهستێكیشه كه له‌ژێر باڵی بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێت. نابێت خۆرئاوا وا بجوڵێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی له هه‌مو روه‌كانه‌وه توركیا له‌سه‌ر رێگا راسته‌كه‌یه، بهلاَم هه‌ر خۆرئاواش ده‌توانێت هاوكاریی توركیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به دیموكرات خوازێكی لیبڕاڵی سنگ فراوان. ده‌بێت دهسهلاَتداران و به‌رپرسانی توركیا له‌وه تێ بگه‌ن كه بلاَوبونهوهی ناوبانگ و رۆڵی توركیا له ته‌واوی جیهاندا خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه كه ده‌بێت توركیا جێ پێی خۆی له یه‌كێتی ئه‌وروپادا قایم بكات. له كۆتاییشدا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێین كه به‌بێ هاتنه‌كایه‌وه‌ی ریفۆرمێكی راسته‌قینه‌و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌وا توركیا وه‌كو بهرزیخوازێك ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌رگیزیش ناگاته ئه‌و به‌رزییه‌ی كه خۆی ئاوات ده‌خوازێت پێی بگات!
مۆرتن ئهبرامۆویتز: لێكۆڵه‌ره‌وه له سێنچری فاونده‌یشن و باڵێۆزی پێشوی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا له ساڵه‌كانی 1989 تا 1991.
هێنری جه‌ی باركی: لێكۆڵه‌ره‌وه له كارنیگی ئیندهومێنت بۆ ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی و مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه له زانكۆی لیهایی.
سه‌رچاوه: گۆڤاری Foreign Affairs تایبه‌ت به نۆڤه‌مبه‌ر و دیسه‌مبه‌ری 2009. ل 118 تا 128