راپۆرتی: سه‌نگه‌ر جه‌مال
هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادیی رۆژنامه‌وانی ده‌درێت
ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌وانی ده‌دات كه له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵی رابردودا رۆژنامه‌نوسانی سهربهخۆو ئه‌هلی به‌ده‌ستیانهێناوه‌و رۆژنامهنوسانو به‌شێكی پهرلهمانو سه‌ندیكاش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ههإهشهو هه‌وڵ هه‌یه به‌مه‌به‌ستی پاشه‌كشه‌پێكردنی ئه‌و ئازادییه‌ی كه به‌ده‌ستهاتوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه یادی (112)ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌كرێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان زه‌مینه‌ی پێشێلكاری
رۆژی شه‌ممه 17ی نیسان خۆپیشاندانی خوێندكارانی قۆناغی (10و11)ی بنه‌ڕه‌تی ژماره‌یه‌ك خوێندنگای سلێمانی بۆ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بو به‌مه‌یدانی پێشێلكاریی دژی رۆژنامهنوسانو له‌و خۆپیشاندانه‌كه هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان‌و هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش هێرشیان كرده سه‌ر (8) رۆژنامهنوسو له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌و رۆژه زۆرترین پێشلكاری دژی رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران‌دا هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن :" جێگه‌ی داخه كه هێزێك كاری پاراستنی چالاكی مه‌ده‌نی بێت، بكه‌وێته گیانی رۆژنامهنوسانو به‌وشێوه‌یه هێرشیان بكاته‌سه‌ر، ئێمه سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م ره‌فتارانه داواده‌كه‌ین كه به‌زوترین كات لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه بكرێت".
پێشێلی یاسا، پاشه‌كشه به ئازادی
ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه، نكۆڵی له‌بونی هه‌وڵ ناكات بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی‌و ده‌ڵێت "له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه رۆژنامه‌گه‌ری به‌دۆخێكی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێت به‌وه‌ی كه حیزبه‌كان كۆنترۆڵی جومگه هه‌ستیاره‌كانی ناو میدیای كوردی‌یان كردوه‌و نه‌یانهێشتوه ئازادیی رۆژنامه‌نوسی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م موماره‌سه بكرێت‌و له‌دوای ساڵی (2000)یشه‌وه كاتێك مۆدێڵكی تر له میدیا دێته ئاراوه، گڕوتینێكی تازه‌ی دا به كاری رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام به‌و واتایه نا وه‌ك وڵاتانی تر‌و ئه‌وروپا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی دیومانه له كوردستان به‌و ههوڵو فشاره نێوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تییانه بوه‌و هێشتا زه‌مینه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریش له كوردستان وه‌ك پێویست نییه".
بڕواشی وایه، بونی ئه‌و كهناڵو رۆژنامه زۆرانه‌ش به ئاسانی نه‌هاتونه‌ته دیو "نه به‌خشیشی ده‌سه‌ڵاته نه به‌شێكه له گوتاری دیموكراسیبونو كرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو ههوڵو تێكۆشان‌و قوربانی میدیای ئه‌هلییه كه دوای توندوتیژیو تیرۆر‌و په‌نابردنه به‌ر شه‌پۆلێك سكاڵای یاسایی نا سروشتی‌و فشاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاتوه‌ته دی".
به‌پێی تۆماری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له (50)پێشێلكاریی دژ به رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه به لێدان، گرتن، لێسه‌ندنی كامێرا‌و هه‌مو جۆره‌كانی پێشێلكارییه‌وه.
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ره‌كه وتی "خودی جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسای رۆژنامه‌نوسان، پێشێلكارییه كه تا ئێستا رۆژنامه‌نوسان به یاسای سزادانی عیراقی سزادهدهرێنو له‌وه ده‌چێت په‌رله‌مان له یاسای رۆژنامه‌نوسی په‌شیمان بوبێته‌وه، چونكه به‌دواداچونیان نییه‌و لێپێچینه‌وه ناكرێت له‌وه‌ی كه ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ریكردوه جێبه‌جێ ناكرێت، جگه له‌وه ئێمه داوای جێبهجێكردنو هه‌مواری یاساكه ده‌كه‌ین‌و تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ری، به‌ڵام خه‌ڵكێك هه‌یه قه‌ناعه‌تی وایه، خێر‌و سهدهقهیهو پێیانداوینو ده‌یانه‌وێت لێمانبسهننهوه".
له‌وباره‌یه‌وه، حامید محه‌مه‌د، سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه وتی "به‌هه‌وڵێكی زۆر توانیمان یاسای رۆژنامه‌نوسی ئامادهبكهینو له په‌رله‌مان په‌سه‌ندبكرێت كه زۆرێك له داوا‌و ماف‌و ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوس تێدایه، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ هه‌وڵ هه‌یه بۆ پێشێلكردنو پاشه‌كشه‌پێكردنی كه من نازانم سه‌رچاوه‌كانی كێن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك سه‌ندیكا دژی ئه‌وه‌ین پاشه‌كشه به پڕۆژه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی بكرێت‌و ئاسته‌نگ دروستبكرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و ئازادییهداو هه‌مو رێیه‌كی مه‌ده‌نییانه ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌و پێی وایه، ئازادیی رۆژنامه‌نوسی، یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادییه نه‌بو، ئه‌وا دیموكراسییه‌ت فشه‌یه‌و ئازادی مانای نییه، به‌ڵام وتی "فیعله‌ن ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه رۆژانه یاسای رۆژنامه‌وانی پێشێلكراوه به‌تایبه‌ت له كاته ههستیارو روداوه گرنگهكانداو له‌و باره‌یه‌شه‌وه یاداشتمان داوه‌و چه‌ندین سیمینارمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سنور بۆ ئه‌و پێشێبلكارییانه دابنرێت"، وتیشی: "راسته كه ئازادیی رۆژنامه‌نوسی به یاسا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌هێڵین".
په‌رله‌مان ده‌رگا داده‌خات
ئه‌و وته‌و ره‌خنانه له‌كاتێكدان كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی وه‌ك پێویست سه‌رچاوه‌ی زانیارییهكانیشیان به‌ده‌ست ناگات‌و ده‌رگای په‌رله‌مان به رویاندا داده‌خرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د میره وتی "له هه‌مو بارێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌رزی واقیعدا گوتارێكی پێچه‌وانه‌ی له ئازادیی میدیایی فهراههمكردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی (2010)دا ده‌رگای هۆڵه‌كانی له رۆژنامه‌نوسان دادهخاتو پێمانده‌ڵێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هێشتا بڕوای به‌وه نییه كه هه‌واڵ‌و روداوه‌كان وه‌كخۆی بگاته بینه‌رو بیسه‌ری كورد، جگه له‌وه‌ی زه‌مینه‌ی پێدانی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان واڵا نین بۆ رۆژنامه‌وانان، حكومه‌تیش كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ میدیای ئه‌هلی ته‌رخان ناكات كه میدیایه‌كی راسته‌قینه‌یه تا له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، دێت ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ میدیای سێبه‌رو ده‌سه‌ڵات خه‌رجده‌كات"، ئه‌و پێشیوایه، دروستكردنی فشاری ئهمنیو تۆمه‌تی پلانگیڕی به‌رده‌وام دژ به كه‌ناڵه راسته‌قینه‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك ره‌حمان ده‌ڵێت "هه‌ڵوێسته‌كه‌ی په‌رله‌مان ناههقییهو پاساوی نییه‌و نیگه‌رانین لێی، چونكه په‌رله‌مان تاكه سه‌رچاوه‌ی زانیاری بوه، داخستنی ئه‌و ده‌رگایه‌ش مانای به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆزه سه‌رچاوه زانیارییانه‌ی به رۆژنامهنوسانو هاوڵاتییان ده‌درێت، بۆچی هاوڵاتی نه‌زانێت ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ده‌نگی بۆداوه چی دهكاتو چی ده‌ڵێت؟، به‌ڵام ئه‌و رێگرییه بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هه‌ستی به‌وه كردوه كه رۆژنامه‌نوسی له كوردستان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و كاریگه‌رییه كه‌م بكاته‌وه".
لای خۆشیه‌وه په‌ریهان قوبلای، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندن وتی "به‌ڵێ، هه‌وڵ هه‌یه بۆ پاشه‌كشه‌كردن به‌و ئازادییه‌ی به‌ده‌ستهاتوه، ئێمه دژی داخستنی ده‌رگاكانی په‌رله‌مانین به روی رۆژنامهنوسانداو هه‌ڵوێستیشمان رونبوهو له‌و كاته‌دا هۆڵی په‌رله‌مانیشمان جێهێشت، بۆیه ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین، میدیا ئازاد بێت‌و له رێی میدیاشه‌وه هاوڵاتییان له بارودۆخ‌و گوزهرانو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاگاداربن".
وتیشی "به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵ هه‌یه له‌لایه‌ن لیستی دهسهڵاتو حكومه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی پانتایی ئازادیی رۆژنامه‌وانی بهرتهسكبكرێتهوهو سنورداربكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێستا، جگه له‌وه‌ی میدیای ئه‌هلی هه‌یه، چه‌ند كه‌ناڵێك هه‌ن كه سه‌ر به لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنن"، توندوتیژیو پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسانیش به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دهزانێتو وتی "هه‌مو ئه‌و كرده‌وانه ئیدانه ده‌كه‌ین".
سه‌ندیكا رۆڵی هه‌بوه؟
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئاماژه به‌كارو خزمه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی رۆژنامه‌نوسان ره‌خنه له سه‌ندیكاكه‌یان دهگرنو پێیانوایه، نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌ت بكات‌و كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌نوسی‌و رێگری له پێشێلكارییه‌كان.
حامید، ده‌ڵێت "ره‌نگه رۆژنامه‌نوسێك سودمه‌ند نه‌بوبێت، بۆیه ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی هه‌یه، من ناڵیم هه‌مو ئهركو كارێكمان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام سه‌ندیكا درێغیشی نه‌كردوه‌و زۆر هه‌وڵمانداوه‌و ئێمه بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی رۆژنامه‌نوسیمان داناوه‌و یاداشت‌و به‌یاننامه‌مان بۆ پشتگیری له رۆژنامه‌نوسان ده‌ركردوه‌و پارێزه‌رمان گرتوه‌و هه‌مو شه‌ش مانگ جارێك راپۆرتی پێشێلكاری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و تا پێمانبكرێت داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌نوسی ده‌كه‌ین، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تی رۆژنامه‌نوسی‌و پێدانی زه‌وی له رێی سهندیكاوهو هاوكاری دارایی له‌كاتی پێویستی‌و نه‌خۆشی، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه به‌رده‌وام رۆژنامه‌نوسان ده‌یانه‌وێت ببنه ئهندامو ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه جێی متمانه‌یانه. ئێمه ناڵێین هه‌مو شتێك كراوه، به‌ڵام ئیشی باش كراوه‌و ئیراده‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه به‌ره‌و باشی ببه‌ین".
به‌ڵام میره، وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكا بومایه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا، ده‌ستم له‌كار ده‌كێشایه‌وه، له‌گه‌ڵ حورمه‌تم بۆ ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌وێن، چونكه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه ئیستغلالی یادی رۆژنامه‌نوسی بكاته‌وه‌و له‌و یاده‌دا خزمه‌تی رۆژنامه‌نوسان بكات‌و خه‌ڵات ببه‌خشێت یا بۆنه‌یه‌كی وا بكات رۆژنامه‌نوسان دڵخۆش بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت له ئاسته رۆتینیهكهشیدا نه‌یتوانیوه ئه‌و رۆڵه‌ی خۆی ببینێت‌و هاوشێوه‌ی سه‌ندیكاكانی تر چالاكی پێوستی هه‌بێت".
وتیشی "سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، وه‌زیفه‌یه‌كی زۆر لاوه‌كی هه‌بوه‌و ئه‌وه نه‌بێت لیژنه‌ی داكۆكی داناوه‌و شه‌ش مانگ جارێك ئاماری توندوتیژی بڵاوده‌كاته‌وه كه نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری جێبهێڵێت، به‌داخه‌وه، سه‌ندیكایه‌كه به‌شێكه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی هه‌ردو پارتی دهسهڵاتو له واقیعی رۆژنامه‌نوسی پێكدێت به‌واتا حیزبییه‌كه‌ی".
ناتوانرێت پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت
به‌شێكی رۆژنامه‌نوسان له‌وبڕوایه‌دان كه ده‌سه‌ڵات ههوڵبداتو بیه‌وێت پاشه‌كشه به میدیای ئازاد بكات، به‌ڵام پێیانوانییه، سه‌ر بگرێت.
ئه‌حمه‌د میره ده‌ڵیت "ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌ر به‌میدیای ئه‌هلی بگرێت، به‌ڵام ئه‌و فشارانه‌ی له‌و روه‌وه ده‌كرێن، بێهوده‌ن، چونكه ئه‌و میدیایانه بونه‌ته میدیای راسته‌قینه‌و خه‌ڵك، قورسایی گه‌وره‌یان هه‌یه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش، به‌شێوه‌یه‌ك كه میدیای ئه‌هلی ته‌جاوزی لۆكاڵیبون دهكهنو ئه‌وه نوێنه‌رانی میدیای ئه‌هلین خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ریشیان ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی دهبێتو سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ن"، پێشیوایه، پاره تهخشانو په‌خشان ده‌كرێت بۆ میدیای حیزبی‌و به‌رنامه هه‌یه بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی میدای ئازاد، "به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كاریگه‌ریی ئهوتۆو ئه‌نجامی هه‌بێت".