راپۆرت
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌




Monday, December 24, 2007
 
     


راپۆرت: زانا ئه‌حمه‌د

سوپای‌ توركیا له‌ ساڵی‌ 1984ه‌وه‌ گیرۆده‌ی‌ په‌كه‌كه‌بووه‌ و تا ئێستاش په‌كه‌كه‌ 5 جار ئاگربڕی‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌، ئه‌وانیش: له‌ ساڵه‌كانی‌ 93 بۆ یه‌كه‌مین جار و 95 و 97 و 99 و دواجاریش له‌ ئه‌یلولی‌ 2006، كه‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م ئاگر بڕانه‌ش له‌ مانگ و نێوێكه‌وه‌ تا ساڵ و نیوێك درێژه‌یه‌یان كێشاوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا ئه‌و ئاگربڕانه‌ی‌ په‌سه‌ند نه‌كردووه‌، په‌كه‌كه‌ یه‌كلایه‌نه‌ كۆتایی به‌ ئاگربڕه‌كه‌ هێناوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا سوپای‌ توركیا له‌ ساڵی‌ 1983 تا ئێستا، به‌م له‌شكركێشییه‌ی‌ ئه‌م دوواییه‌شه‌وه‌ 25جار سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان به‌زاندووه‌ و له‌شكركێشییان كردووه‌، به‌ بیانووی‌ بوونی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ و چه‌ندین خه‌ڵكی‌ نیشته‌جێی‌ سنووره‌كه‌یان ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر كردووه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2002 پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په‌) به‌ رابه‌رێتیی ئه‌ردۆگان و گویل ده‌سه‌ڵاتی‌ گرته‌ ده‌ست، كورد هیوایه‌كی‌ به‌و پارته‌ هه‌بوو كه‌ لایه‌ك له‌ كێشه‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌ و هێڵێكی‌ كۆتایی بۆ كێشه‌ی‌ كورد و په‌كه‌كه‌ بكێشێت، به‌ڵام ئه‌م حكو‌مه‌ته‌ش سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ حكومه‌ته‌كانی‌ تر جیاوازبووه‌ به‌رامبه‌ر به‌كورد، به‌ڵام به‌پێی‌ پێویست لای‌ له‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ نه‌كرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ كێشه‌كه‌ درێژه‌ بكێشێت، به‌ڵام وه‌ك پێشتر نا ئه‌ویش به‌و هیوایه‌ی‌ ئاكه‌په‌ ئاوڕێك له‌و كێشه‌یه‌ بداته‌وه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 22ی‌ ته‌مموزی‌ 2007 دیسانه‌وه‌ كورد هیوایه‌كی‌ تری‌ به‌ ئاكه‌په‌ هه‌بوو، ئه‌وه‌بوو ئاكه‌په‌ به‌ یارمه‌تیی ده‌نگده‌ره‌ كورده‌كان توانیی سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ده‌ستبێنێت، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی‌ توركیادا پارتێك توانیی ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی‌ پارله‌مان بگرێته‌ ده‌ست، به‌ڵام ئه‌م پارته‌ بۆ جاری‌ دووه‌م لای‌ له‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ نه‌كرده‌وه‌ و وه‌ك خۆی‌ مایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا فشاره‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر سوپای‌ توركیا و حكومه‌ت زیادیكرد هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان سه‌ربازی‌ تورك به‌ ده‌ستی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ كوژران و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت بیری‌ له‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك كرده‌وه‌ بۆ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌.

پارله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان گه‌ڵاڵه‌ كرد، كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ حكومه‌ت رێگه‌ ده‌دات به‌ سوپا له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا له‌شكركێشی‌ بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رجه‌م پارله‌مانتاره‌ كورده‌كانی‌ پارله‌مانی‌ توركیا به‌وانه‌ی‌ پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ (ده‌ته‌په‌) و پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په‌) له‌ دژی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ وه‌ستان و پێیان وابوو ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌ له‌شكركێشی‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ئیحسان ئه‌رسه‌لان پارله‌مانتاری‌ سه‌ر به‌ ئاكه‌په‌ له‌ شاری‌ دیاربه‌كر وتی‌:"ئه‌م كێشه‌یه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ كردووه‌ و له‌شكركێشی‌ هیچ ئه‌نجامێكی‌ باش نادات به‌ ده‌سته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئێستا ژماره‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ جاران زیاتره‌ و ئه‌گه‌ری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ سوپاش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌".

سیراجه‌دین كارایاغز پارله‌مانتاری‌ كورد له‌ شاری‌ موش رایگه‌یاند:"سوپای‌ توركیا 24 جار له‌شكركێشیی ئه‌نجامداوه‌ و هیچ سوودێكی‌ نه‌بووه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌دام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ رێگرییه‌كی‌ له‌و له‌شكركێشییانه‌ نه‌گرتووه‌".

له‌ 17ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مدا پارله‌مانی‌ توركیا به‌ 507 ده‌نگ له‌ كۆی‌ 539 ده‌نگ پڕۆژه‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد و 19پارله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ی‌ ده‌ته‌په‌ به‌ نه‌خێر ده‌نگیان بۆ پڕۆژه‌كه‌ دا و 20 پارله‌مانتاریش له‌ ئاكه‌په‌ ئاماده‌ی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ نه‌بوون و دوابه‌دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌لایه‌ن جیهانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ ره‌خنه‌ و ناڕه‌زایی بووه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موویان گرنگتر بۆ توركیا ناڕه‌زاییه‌كانی‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپابوو.

دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌ تا 28ی‌ تشرینی‌ دووه‌م حكومه‌ت سوپای‌ سه‌رپشك نه‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی‌ هیچ له‌شكركێشییه‌ك كه‌ له‌و به‌رواره‌دا حكومه‌ت سوپای‌ سه‌رپشككرد بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ر له‌شكركێشییه‌ك و سوپاش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌رچییه‌ك پێویست بكات بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌، ده‌یكات.

سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و عیراق و كورده‌كان به‌ په‌كه‌كه‌شه‌وه‌، داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ سیاسییانه‌ی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌یان ده‌كرد و چه‌ند جارێكیش به‌رپرسانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عیراق و توركیا له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ ئاماده‌ نه‌بوو به‌ هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و په‌كه‌كه‌دا كۆببێته‌وه‌ و له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كانیشیدا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكا و عیراق، توركیا له‌ ئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كان رازی‌ نه‌بوو.

له‌ 5ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مدا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ واشنتن و له‌گه‌ڵ‌ جۆرج بوشی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكادا كۆبووه‌وه‌ و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو به‌ خاڵی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌، چونكه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوش په‌یمانی‌ به‌ ئه‌ردۆگان دا كه‌ ئاڵوگۆڕی‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانیان بكه‌ن له‌سه‌ر كامپ و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ چیای‌ قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری‌ و چه‌ند جارێكیش به‌رپرسانی‌ توركیا و رۆس ویڵسن، باڵیۆزی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ئاماژه‌یان به‌ باشیی به‌ڕێوه‌چوونی‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان كرد.

له‌ 16ی‌ كانوونی‌ دووه‌مدا بۆ یه‌كه‌مجار و دوای‌ زیاتر له‌ 20 رۆژ له‌ سه‌رپشككردنی‌ سوپا بۆ ئه‌نجامدانی‌ له‌شكركێشی‌، 8 فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی سوپای‌ توركیا له‌جۆری‌ F4و F16 چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ قه‌ندیلیان بۆردومانكرد ‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنیش له‌ جیهان و كوردستان باسیان له‌م بۆردومانه‌ و قوربانییه‌كانی‌ كرد كه‌ زیانه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ باسی‌ لێوه‌كرابوو،به‌ڵام به‌ پێی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فورات كه‌ نزیكه‌ له‌ په‌كه‌كه‌وه‌، ئه‌و بۆردومانه‌ بووه‌ته‌ كوژرانی‌ 5 گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌ و برینداربوونی‌ چه‌ند گه‌ریلایه‌كی‌ تر.

دوابه‌دوای‌ ئه‌م بۆردومانه‌ی‌ توركیا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ جیهانییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ توركیا گرت و گرنگترینیشیان ره‌خنه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپابوو، یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه‌ له‌ كێشه‌ی‌ كورد و په‌كه‌كه‌دا یه‌كێكه‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كورد و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ له‌ توركیا ده‌گرێت و له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا دوابه‌دوای‌ بۆردومانه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا گه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ هه‌نگاوێكی‌ نامۆدێرنانه‌یه‌ و پێویسته‌ توركیا سه‌روه‌ریی خاكی‌ عیراق بپارێزێت و ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ش تێك نه‌دات.

ئه‌م روونكردنه‌وه‌ و ره‌خنانه‌ی‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌و رووه‌وه‌ كاریگه‌ریی زۆری‌ هه‌یه‌ كه‌ ئێستا توركیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ به‌ ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و یه‌كێتییه‌كه‌ش به‌ ئه‌ندامبوونی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ به‌ستۆته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورده‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا و پێدانی‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیه‌تی‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ له‌شكركێشی‌ و هێرشی‌ سه‌ربازی‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو سیاسییانه‌ و به‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان به‌رپرسانی‌ عیراق و توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا راسته‌وخۆ دوای‌ بۆردومانه‌كه‌، ئۆغوز چێلیككۆڵی‌ باڵیۆزی‌ توركیای‌ له‌ عیراق بانگهێشت كرد و یاداشتنامه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایی نارد بۆ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌و تێیدا ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ گرت و ئیدانه‌ی‌ بۆردومانه‌كه‌ی‌ كرد.

لای‌ خۆشیانه‌وه‌ پژاك و په‌كه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ بۆردومانه‌كه‌ی‌ توركیا ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی هاوڵاتییانی‌ مه‌ده‌نی‌ بووه‌ و بێده‌نگ نابین له‌م كاره‌ی‌ سوپای‌ توركیا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ یاشار بیوك ئانت سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:"سوپا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش په‌یامێكه‌ بۆ هه‌موو جیهان كه‌ توركیا هه‌میشه‌ به‌ره‌نگاری‌ تیرۆر ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ریكاش پشتگیریی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ ده‌كات و ئه‌م هێرشه‌ بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ و باره‌گاكانیان بووه‌ له‌و ناوچانه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجمان تێیدا خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی‌ نه‌بووه‌".

وتیشی‌:"توانیمان به‌ هۆی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ شوێنی‌ باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌مان به‌ وردی‌ ده‌ست بكه‌وێت و له‌وه‌ش گرنگتر رێگه‌پێدانی‌ ئه‌مه‌ریكابوو به‌ سوپای‌ توركیا تا بێته‌ ناو ئاسمانی‌ عیراقه‌وه‌ و بۆردومانه‌كه‌ ئه‌نجامبدات".

مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی‌ خۆی‌ و خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند كه‌ رێگه‌ی‌ داوه‌ به‌ توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان و چه‌ندین دانیشتووانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ ئاواره‌ بكات.
رۆژی‌ یه‌كشه‌مه‌ 23ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م توركیا بۆ دووه‌م جار به‌ به‌شداریی 16 فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی ئێف16 بۆ ماوه‌ی‌ 35 ده‌قیقه‌ ناوچه‌ی‌ قه‌ندیلی‌ بۆردومانكرده‌وه‌ و تا ئێستاش نه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ رێگرتن له‌ توركیا نه‌ناوه‌، له‌ كاتێكدا زۆرێك له‌ دانیشتووانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ ئاواره‌بوون.

به‌ڕای‌  یوسف گۆران ئه‌ندامی‌ سه‌نته‌ری‌ ستراتیژی‌‌و پسپۆڕ له‌ كاروباری‌ توركیا: "له‌ ئێستادا خراپترین كار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ ئاگربڕ رابگه‌یه‌نێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ هیچ سوودێكی‌ نابێت و توركیاش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی‌ بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ راناگرێت كه‌ به‌ تیشكی‌ سه‌وزی‌ ئه‌مه‌ریكا بووه‌ و هاوكاریی زۆری‌ كردووه‌ له‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌دا".
سه‌باره‌ت به‌ ئاگربڕه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ وتی‌:"به‌شێكی‌ كه‌می‌ ئاگربڕه‌كان به‌ ئاگاداریی حكومه‌ت بووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ نه‌وه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ تر په‌یوه‌ندییان به‌ بارودۆخی‌ په‌كه‌كه‌ خۆیه‌وه‌ هه‌بووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ 99 كه‌ هۆی‌ ئه‌و ئاگربڕه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فشاره‌كانی‌ توركیا بۆسه‌ر ئۆجالان و هه‌ندێكی‌ تریشیان بۆ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ فه‌زایه‌كی‌ ئاشتییانه‌ی‌ داوه‌ له‌ توركیادا و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاگربڕانه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ توركیا نایه‌وێت و دژی‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسیی ناوخۆی‌ توركیا".
یوسف گۆران پێی‌ وایه‌ توركیا تا سه‌ر په‌نا ناباته‌ به‌ر سوپا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ و ئه‌م هێرشانه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رده‌وام نابێت و له‌ ئێستاشدا توركیا سه‌رقاڵی‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ رێی‌ یاساوه‌ لێبوردنی‌ گشتی‌ بۆ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ربكات و له‌ شاخ بیانهێنێته‌وه‌ خه‌باتی‌ سیاسی‌ و له‌ كاتێكدا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سه‌ری‌ نه‌گرت، پێم وایه‌ به‌هاری‌ داهاتوو توركیا ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌".

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
[email protected]
 من كوردم له‌ سوید له‌ شاری‌ ستۆكهۆڵم، ئه‌گه‌ر شتێ رووبات من یه‌كه‌م كه‌سم بۆ شه‌ڕ دژی‌ تورك. گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌ كوردن و بۆ كورد چوون بۆ شاخ، ئةبێت من و تۆ پشتیان بگرین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كوردستانی‌ ئازاد پێكبهێنین، چه‌ند ساڵه‌ كورد بۆ ده‌وڵه‌تێك تێده‌كۆشێت و نه‌مانتوانیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ كورد یه‌ك ناگرن كاتێك بڵێم په‌كه‌كه‌م وا ئه‌زانن دوژمنم، من یه‌ك نه‌سیحه‌تم هه‌یه‌ بۆ كورد و هیوادارم تێبگه‌ن لێم جیاوازی‌ مه‌كةن ، كورد و كورددا وه‌ك دوژمن فێری‌ كردووین، ده‌بێت ئه‌وه‌ وازلێبێنین. من كوردی‌ زۆر نازانم هیوادارم لێم تێبگه‌ن برای‌ بچوكتان ‌.
شوان باكوری‌- سوید
 توركه‌كان به‌ درێژای‌ مێژوو هیچ شتێكیان نه‌كردووه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی‌ بكات. زیاتر له‌ پێنج سه‌د ساڵ زیاتر له‌ حكومی‌ لایه‌كی‌ ئه‌وروپایانكرد ته‌نها قاوه‌ لێنانیان فێری‌ خه‌ڵكرد ئه‌ویش هی‌ عه‌ره‌به‌كان بوو، ئێمه‌ نابێت له‌ هیچ سات و وه‌ختێكی‌ مێژوویدا خۆمان به‌ په‌رته‌وازه‌ بزانین، ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین حه‌ق ده‌سه‌نرێت نادرێت!!!!!! سه‌ره‌تای‌ ئازادی‌ له‌و باوه‌ڕه‌ پاكه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ ناخی‌ تاكی‌ كورده‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت ئه‌ویش دامه‌زراندنی‌ ده‌ولچه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌.
ئه‌حمه‌د
 گه‌مه‌ی‌ ئاگڕبڕو له‌شكركێشی‌، شتێكی‌ نوێ نییه‌ له‌بزووتنه‌وه‌كانی‌ كوردایه‌تیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌موو هه‌نگاوی‌ جوڵانه‌وه‌كانی‌ كوردایه‌تی‌ دروست‌و مه‌حكه‌م نییه‌، كه‌م جار ئاگربڕه‌كان ئامانجیان پێكاوه‌. ئاگڕبڕ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نێكدا ده‌كرێت كه‌دانپیادابنێت. به‌ڵام وڵاته‌ داگیركه‌ره‌كانی‌ كوردستان به‌توركیاشه‌وه‌ هه‌رگیز ئاماده‌نین دان به‌میلله‌تی‌ كوردا بنێن چ جای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌دان به‌جوولانه‌وه‌یه‌كی‌ چه‌كداریدا بنێن. باشه‌ ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ ئاگڕبڕیش بكات، ئه‌نجامی‌ ئه‌و ئاگربڕه‌ به‌ره‌و كوێیه‌، پێموایه‌ هیچ ئاكامێكی‌ نییه‌ تاوه‌كو توركیای‌ كه‌مالیستیش وه‌كو به‌ریتانیا بێدوودڵی‌‌و دوور له‌مزایه‌داتی‌ سیاسی‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی‌ پلانێكی‌ بۆ سه‌قامگیركردنی‌ ئاشتی‌ نه‌خه‌نه‌ڕوو.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ