راپۆرتی: به‌هادین یوسف
به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات له لیستی عێراقییه، له به‌رامبه‌ر سازشكردنی له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك‌و، كوردیش جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی له‌به‌غدا.
هه‌ڕه‌شه‌كردنی به‌ره‌ی توركمانی به كشانه‌وه له لیستی عێراقییه، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌یان سازش به‌رامبه‌ر ماده‌ی (140) بكات، به یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌ركوك داده‌نرێت، كه له ده‌رگای ده‌ستپێكی كاره‌كانی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌دات، كه كورد ئه‌مجاره به ژماره كهمو سه‌نگێكی كه‌متره‌وه ده‌چێته ململانێ پهرلهمانییهكانو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقه‌وه.
ئه‌وله‌ویه‌تی ره‌تكراوه
ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌ی (ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان) له خولی دوه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا پ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوكه‌و له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئیئتلافهكهدا هاتوه: "كاركردن‌و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی به په‌له‌ی ماده‌ی (140) له (كه‌ركوك)و ناوچهجێناكۆكهكانی كوردستان‌و رێگرتن له هه‌ر هه‌مواركردنێكی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان".
جه‌خت لهوهشكراوهتهوه له هه‌مو بارودۆخێكدا پێویسته ئیئتلاف یه‌كهه‌ڵوێست بێت له به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان به‌تایبه‌تی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)".
هه‌رچه‌نده له دوخاڵی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئیئتلافهكهدا ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕای چاودێرانی سیاسیی ئه‌وانه ته‌نیا له په‌یڕه‌ودا جێكراوه‌ته‌وه بۆ خولی نوێش كورد هیچ نهخشهإێیهكی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین، چاودێری سیاسیی له كه‌ركوك وتی: "ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له ئێستادا كورد هیچ نهخشهڕێیهكی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ئێستادا له‌دو گۆشه‌وه سه‌یری كه‌ركوك ده‌كرێت: "ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی كه‌ركوك ده‌كات، پلاندانه‌ر بێت ئه‌جێنداو به‌رنامه‌كه‌یان دیاره، كه له هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتوه، رێگه‌ی دوه‌م كه رێگه‌یه‌كی گونجاوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسیی‌و یاسایی، كه په‌رله‌مانی كوردستانه، كه گفتوگۆیه‌كی جدییو تێر‌و ته‌سه‌ل بكرێت بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی هێڵه گشتییه‌كانی كاركردن بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌وه‌ش ببێته رایه‌كی نیشتمانیی له‌سه‌ری".
گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر
یه‌كه‌م كاری خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌یه، كه ئایا ئه‌و كۆمیته‌ی بۆ ماده‌ی (23) پێكهێنراوه ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه، یان میكانیزمێكی نوێ ده‌دۆزرێته‌وه؟، ئه‌و ماده‌یه جارێكی تر دهخرێتهوهگهڕ كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یان چاره‌سه‌رێك بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دۆزێته‌وه، كه كه‌ركوكی له هه‌ڵبژاردنی (31/1/2009) بێبه‌شكرد تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌و پێداچونه‌وه بۆ تۆماری ره‌گه‌زنامه‌و دهنگدهرانو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كرێت.
به بۆچونی ئاوات محه‌مه‌د، ده‌بێت یه‌كه‌م كار ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ، چاره‌سه‌ری ماده‌ی (23) بكات‌و دواتر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك ده‌كه‌ن له په‌رله‌ماندا لایه‌نێكی دیكه ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه له ئه‌نجومه‌نی نوێ‌دا نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، كه ئایا به‌هه‌مان شێواز‌و میكانیزمی رابردو كارده‌كه‌ن، یان به‌دوای میكانیزمی تردا ده‌گه‌ڕێن بۆ گفتوگۆكردن‌و زه‌مینه‌سازی لێكتێگه‌یشتن؟، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی له نوێنه‌رانی كه‌ركوك له لیستی عێراقییه دو كه‌سی توركمانی توندڕه‌و له چوار عه‌ره‌به‌كه‌ش پێشتر دوانیان په‌رله‌مانتار بون‌و له لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كه‌ركوكدا كاریانكردوه، هه‌روه‌ك دو ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانییش پێشتر په‌رله‌مانتاربون".
پێش ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی خولی نوێ ئه‌رشه‌د ساڵحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كارگێڕیی به‌ره‌ی توركمانییو په‌رله‌مانتاری نوێی عێراقییه له كه‌ركوك رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر لیستی عێراقییه به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) سازشبكات ده‌ستبه‌جێ له‌و لیسته دهكشێینهوهو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابین بارودۆخی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا بخرێته مساوه‌مه‌ی سیاسییه‌وه‌و له‌هیچ لایه‌كیشی قبوڵ ناكه‌ین سازش له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا بكرێت.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانێكی فه‌وزی ئه‌كره‌م ته‌رزی، په‌رله‌مانتاری پێش‌و، سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌درییه‌كان، كه پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی لیستی ئیئتلافی نیشتمانی عێراقین، كه رایگه‌یاندبو: "به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌ركوك بكرێته كارتی مساوه‌مه، یان سه‌فه‌قه‌ی سیاسیی له پشت پهردهكانهوهو پێیوابو: كه‌ركوك شارێكی توركمانییه‌و وه‌ك عێراقێكی بچكۆله وایه به‌هه‌مو پێكهاته‌كانی توركمانی‌و عهرهبیو كورد‌و مه‌سیحی".
عێراقییه، به‌ركه‌وته‌ی یه‌كه‌م
ئه‌وله‌ویه‌تدان به‌كێشه‌ی كه‌ركوك له‌به‌رنامه‌ی ئیئتلافه كوردستانییهكانو رێگریی له هه‌مواری ده‌ستور، ده‌كه‌وێته نێوان دو به‌رداشه‌وه، كه ئایا كورد هاوپهیمانێتیكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لیسته‌كانی عێراقییه‌و ئیئتلافی نیشتمانی ده‌به‌ستێته‌وه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) وهكخۆ، یان ئه‌لته‌رناتیڤی جیاوازتر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌دۆزێته‌وه؟.
چاودێرانی سیاسیی هۆشیاریی ئهوهشدهدهنه كورد، كه له هاوپهیمانێتیكردنو به‌كارهێنانی كارتهكانیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیستی عێراقییه پشتگوێنهخات، چونكه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان راسته‌وخۆ به‌ركه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا به‌وپێیه‌ی ئه‌و لیسته لیستی براوه‌یه‌و زۆرترین نفوزی هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی كه به كێشه له‌سه‌ره‌كان دانراون له (كه‌ركوك‌و موسڵ‌و دیاله‌و تكریت)و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشدا پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و لیسته براوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پارێزگایانه بون‌و لیستی كوردی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ بهستون.