راپۆرت
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟




Tuesday, June 22, 2010
 
     

راپۆرتی: به‌رهه‌م عومه‌ر

هێرشه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و تادێت ژماره‌ی قوربانیه‌كان له‌نێو خه‌ڵكی گوندنشین و سڤیلدا رو له‌زیادبونه‌، سه‌ركرده‌ كورده‌كانیش به‌رده‌وامن له‌ كۆبونه‌وه‌ی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ دابنێن كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر سه‌روه‌ری‌ عێراق.

به‌پێی لێدوانی راڤه‌كاره‌ سه‌ربازییه‌كان، توركیا خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی زه‌مینی بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بیانوی راوه‌دونانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نها چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر گه‌شتێكی سه‌رۆكی هه‌رێمدا تێپه‌ڕیوه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شته‌كه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی قۆناغێكی گرنگ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسی و ئابورییه‌كان.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی بۆردومان و تۆپبارانكردنه‌كانی توركیا و ئێرانه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ندین خێزانی كورد له‌ گونده‌كانی سه‌رسنوردا ئاواره‌بون و زیانێكی مادی زۆر كه‌وتوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی (هه‌نگاو) بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ ساڵی 2008 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێكدا (2007-2008) سوپای توركیا 115 جار كوردستانی تۆپباران كردوه‌و تیایدا 2015 موشه‌كی به‌كارهێناوه‌، 34 جار سنوری به‌زاندوه‌، له‌ئه‌نجامدا 135 گوندی كوردستان زیانیان به‌ركه‌وتوه‌ (84گوندی دهۆك، 28گوندی سلێمانی، 23گوندی هه‌ولێر)، هه‌روه‌ها 6970 دۆنم ده‌غڵودان و دارستان سوتاون، 7 كه‌سی مه‌ده‌نی شه‌هیكراون و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندابون، 700 خێزانیش ئاواره‌بون و شوێنی نیشته‌جێبونیان به‌جێ هێشتوه‌، 19 قوتابخانه‌ و 4 پرد روخاون.


مێژویه‌ك له‌ سنوربه‌زاندن و په‌لكێشكردنی هێزه‌ ئیقلیمیه‌كان:
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی چاودێره‌ سیاسیه‌كان، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سیاده‌ی عێراقی دروست ده‌كات، پێده‌چێت زیانێكی زۆری هه‌بێت بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌ و ئه‌و ئه‌زمونه‌ سیاسیه‌ی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.

یوسف محه‌مه‌د، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌كان له‌ زانكۆی سلێمانی به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان سیاده‌ی نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ وڵاتێكی فیدراڵیدایه‌، ئه‌گه‌ر عێراق كۆنفیدراڵی بوایه‌، ئه‌وكاته‌ سیاده‌كه‌ی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ده‌پارێزرا، ئێستاش سوپای عێراق ده‌توانێت سه‌روه‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان پارێزگاری لێ بكات، به‌پێویستیشی زانی حكومه‌تی عێراقی به‌ده‌مه‌وه‌چونی خێرا ئه‌نجام بدات بۆ فریاكه‌وتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، چونكه‌ به‌پێی ده‌ستور ئه‌وه‌ ئه‌ركی خۆیه‌تی و نابێت بێده‌نگ بێت.

لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ (په‌یامنێر)ی‌ زمانحاڵی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند: "بۆردومانه‌كان و هێرشه‌كانی سوپای توركیا و ئێران، پێشێلكردنی سیاده‌ی عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، جگه‌ له‌وه‌ش پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ و رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رسێ ده‌وڵه‌ته‌ و زیان گه‌یاندنیشه‌ به‌ خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی و بێگوناه كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ په‌كه‌كه‌ و پژاكه‌وه‌ نییه‌".

رۆژی (20/6) فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی (خواكوڕك و گه‌لی ره‌شا)یان له‌ سنوری سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆران بۆردومان كرد، له‌ ئه‌نجامدا له‌ گوندی (دیلا) كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ به‌ناوی (زاهیده‌ محه‌مه‌د) شه‌هید بو، دو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.

پێشمه‌رگه‌ ناتوانێت وه‌ڵامی سنوربه‌زاندنه‌كان بداته‌وه‌:
یوسف محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی، رۆڵ و ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ (هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان) باس نه‌كراوه‌ و ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌، كه‌ پێویست بو به‌پێی رێكه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ عێراقیه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و له‌ ده‌ستوریشدا بگونجێنرایه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا سێ جۆر هێزی سه‌ربازی هه‌یه‌، (هێزی پاسه‌وانی سنور، سوپای عێراقی، هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان)، ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ هێزی پاسه‌وانی سنور، ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌نها پارێزگاریكردنی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ هه‌ر سنوربه‌زاندێكی هێزێكی نه‌یار (رێكنه‌خراو) بۆ ناو سنوری هه‌رێمه‌كه‌، به‌ڵام به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سوپای عێراقی به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سنوربه‌زاندنه‌ ئیقلیمیه‌كان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بكرێته‌ سه‌ر خاكی هه‌رێم و عێراق.

هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا دروست نه‌كراوه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كان پێویسته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ یه‌كبخرێن و كاره‌كانیان بۆ رێك بخرێت به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی، ئه‌م هێزه‌ش تائێستا رۆڵ و ئه‌ركه‌كانی به‌پێی یاسا رون و ئاشكرا نییه‌.

 یوسف محه‌مه‌د پێیوابو مه‌به‌ستی كورد له‌ دروستبونی ئه‌م هێزه‌ (هێزی پاسه‌وانی سنور- پێشمه‌رگه‌) بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد بپارێزێت له‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بكرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ ئێمه‌ وه‌كو كورد به‌رده‌وام ئه‌و بڕوایه‌مان هه‌یه‌ كه‌ له‌ژێر مه‌ترسی هێرشی سوپای عێراقدا بوین.

جه‌بار یاوه‌ر، وتی: تا ئه‌و ساته‌ وه‌خته‌ی‌ كه‌ جه‌نگی‌ توركیا و ئێران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رپانه‌بێت و جه‌نگه‌كه‌ ده‌گاته‌ قۆناغی هێرشی پیاده‌ و سه‌ربازه‌كانیان سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌به‌زێنن، به‌پێی‌ یاسا و ده‌ستور هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ مافی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ رێگری و به‌رگریكردن له‌و سنور به‌زاندنانه‌ی توركیا و ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له‌ ئێستادا، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه‌ و پێشمه‌رگه‌ مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نییه‌.


كورد چۆن رێگه‌ له‌ سنوربه‌زاندن ده‌گرێت؟
له‌ تازه‌ترین په‌ره‌سه‌ندندا، ئاد میلكه‌رت، نێرده‌ی سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق- (یۆنامی)، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی بۆ سنوربه‌زاندن و بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: "ئێمه‌ ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیی دراوسێكانی عێراق ده‌كه‌ین و لێیان نیگه‌رانین، چونكه‌ پێشێلكردنی سنوری نێوده‌وڵه‌تی عێراقه‌".

ئاد میلكه‌رت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ستۆی به‌غداده‌ و پێویسته‌ به‌زوترین كات كاربكات بۆ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر خاكه‌كه‌ی.

یوسف محه‌مه‌د، چاودێری سیاسی، پێی وایه‌ له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا، كورد پێویسته‌ به‌ ته‌واوی توانا دبلۆماسی و سیاسیه‌كانی خۆیه‌وه‌ له‌به‌غدا كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دانانی میكانیزمی ده‌ستوری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی یه‌كلایی بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی وه‌كو (ماده‌ی 140 و بودجه‌...) له‌و بابه‌تانه‌ن كه‌ تائێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ لایه‌نی كوردی پێویسته‌ رۆڵ و ئه‌ركه‌كانی (هێزی پاسه‌وانی سنور، سوپای عێراقی، هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان) له‌چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگری عێراقدا به‌پێی یاسا جێگه‌ی بكرێته‌وه‌، به‌مه‌رجێك دور له‌ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ئه‌و هێزانه‌ بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت و پڕچه‌ك بكرێن له‌ چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی باری ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی بخاته‌ژێر به‌رپرسیارێتیه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی به‌رپرسیارێتی ده‌ستوری له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقدایه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ سیاده‌ی خۆی و له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌رپه‌رچی ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاته‌ ئیقلیمیه‌كان بداته‌وه‌.

یوسف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ جیاوازییه‌ حیزبیه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی كردوه‌ كه‌ هێزه‌ ئیقلیمیه‌كان بتوانن جێده‌ستی خۆیان قایم بكه‌ن و ده‌ستوه‌ربده‌نه‌ كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن له‌ كاروباری ناوخۆی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان.

مامۆستاكه‌ی زانسته‌ سیاسیه‌كان وتی: "ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ سیاسیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌، بێگومان به‌شێك له‌و فشاره‌ ده‌ره‌كییه‌ بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌"، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌رێم ده‌توانێت كارتێكی فشاری دیكه‌ به‌كار بهێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و وابه‌سته‌بونه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه‌ به‌ به‌روبومی ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه‌، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌ كوردستان به‌دیل هه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و به‌روبومه‌ی له‌ئێستادا له‌ بازاڕه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.

باسی له‌وه‌شكرد بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كه‌ ئه‌گه‌ر خۆی بگرێته‌وه‌ له‌ به‌روبوم و كه‌لوپه‌لی توركی و ئێرانی، وه‌كو ئه‌وه‌ی لێدێت كه‌خۆی گه‌مارۆیه‌كی ئابوری بخاته‌ سه‌رخۆی و له‌ ئێران و توركیا زیاتر زیانی لێده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ی فشاری ناوخۆیی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.

له‌ ئاینده‌دا، كوردستان شانازییه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات:
عوسمان بانی مارانی، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لێدوانێكی پێشوتریدا بۆ (رۆژنامه‌) ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ توركیا هه‌یه‌تی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ ئاینده‌دا توركیا ده‌توانێت خۆی بكاته‌ (شه‌ریك) له‌ پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا و كاتێك كورد داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ئه‌وان وه‌كو "شه‌ریكێك له‌ پاراستنی ئارامی هه‌رێم" رێگه‌ له‌و خولیا نه‌ته‌وه‌ییه‌ بگرن.

سوپای توركیا له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆدا، له‌سه‌ر داوای حیزبێكی سیاسی دیاریكراو بو به‌به‌شێك له‌ شه‌ڕ و به‌ تانك و زرێپۆش به‌شداری له‌ شه‌ڕه‌كاندا كرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ بون به‌ قوربانی، پاش ئه‌وه‌ش له‌ 5 بنكه‌ی سه‌ربازییدا له‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا جێگربون، له‌وكاته‌وه‌ تائێستا ئه‌و هێزانه‌ ماونه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا شه‌ڕی ناوخۆ ته‌واو بوه‌ و باری سیاسی عێراقیش گۆڕاوه‌.
 
یوسف محه‌مه‌د، چاودێری سیاسی، پێی وایه‌ بونی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازیانه‌ی توركیا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێكه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵدا كرابێت مه‌ترسی زۆری هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی رێكه‌وتن هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت جموجوڵی هێزه‌ توركیه‌كان بخاته‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه‌ و پێناسه‌یه‌كیشیان نابێت بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌، ئه‌وكات توركیا ئازاد ده‌بێت چ پاساوێك ده‌دات به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی.

پێنج بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌ناو كوردستاندا، مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر كه‌ركوك:
یوسف محه‌مه‌د، وتی: "بنكه‌ سه‌ربازییه‌ توركیه‌كان، مه‌رتسییه‌كی به‌رده‌وامن بۆسه‌ر كه‌ركوك، چونكه‌ دورنییه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێبكرێت له‌بونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوكدا ئه‌م هێزانه‌ جوڵه‌ بكه‌ن و پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ لایه‌نێك یان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌و بنكانه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان بۆ قڕكردنی نه‌یاره‌كانی خۆیان به‌كاریان بهێنن و شه‌ڕ له‌شار و شوێنه‌ ئاوه‌دانه‌كانی هه‌رێمدا دروست ببێت".

به‌پێویستیشی زانی كه‌ به‌ هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا و حكومه‌تی عێراقی ئه‌م هێزانه‌ له‌ناو خاكی هه‌رێمدا نه‌هێڵرێت.

حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێ ناكات:
ره‌فعه‌تی مه‌لا، ئه‌ندامی خولی دوه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، ساڵی 2008 به‌كۆی ده‌نگ بڕیارێكمان ده‌ركرد بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌شێكه‌ له‌ عێراق و ئه‌و سنوربه‌زاندنه‌كانی ئه‌و سوپایه‌ش پێشێلكردنی سیاده‌ی عێراقه‌ و شكاندنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق رێگه‌ نه‌ده‌ن سوپای توركی له‌مه‌ زیاتر سنور ببه‌زێنێت.

ره‌فعه‌ت باسی له‌وه‌شكرد كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌و بڕیاره‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كاربكات كه‌ ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییانه‌ (ئینزار)بكات و پێیان بڵێت كه‌ ده‌بێت باره‌گاكانتان چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ توركیا، هه‌روه‌ها گشت په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی بوه‌ستێنرێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته‌ و ئێستاش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بو له‌سه‌ر ره‌وتی گه‌شانه‌وه‌ی ئابوری بازاڕ له‌ توركیادا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان كه‌ هیچ پاساوێكیان نه‌ماوه‌ بۆ مانه‌وه‌یان ده‌بێت بكشێنه‌وه‌.

ره‌فعه‌تی مه‌لا، وتی: "ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌مان به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ بو، جێبه‌جێی نه‌كرد و تائێستاش هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ كه‌ وڵاته‌كانی توركیا و ئێران به‌ ئاره‌زوی خۆیان سنور ببه‌زێنن".

پێشی وابو كه‌ كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م كابینه‌یه‌ش، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتده‌ره‌كه‌یه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڵوێستی مێژویی و نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو ناگرن و ئه‌و بابه‌تانه‌ پشتگوێ ده‌خه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌.

ره‌فعه‌تی مه‌لا، پێشنیاری ئه‌وه‌شی كرد كه‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌ خولی سێیه‌مدا، زۆر به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌ بكه‌ن، به‌و پێیه‌ ئێستا په‌رله‌مان ئۆپۆزسیۆنی تێدایه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی (یه‌كێتی و پارتی) ده‌توانرێت قسه‌یه‌كی جیاواز بكرێت، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت كاربكه‌ن بۆ به‌دواداچونی بڕیاره‌كانی پێشوی په‌رله‌مان، فشاریش بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی كاربكات بۆ پێچۆڵكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌ توركیه‌كان كه‌ له‌ ساڵی 1996ه‌وه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر كراون، داواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له‌كاتی به‌زاندنی سوپا ئیقلیمیه‌كاندا یان تۆپبارانكردنی سنوره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی رابگرن له‌گه‌ڵیاندا.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
مخلص ئةحمةد رِؤذنامةنوس
 من له‌ هۆكاری‌ رێگرتن له‌ ڕۆژنامه‌نوسان بۆ ناوچه‌ تۆببارانكراوه‌كان و یارمه‌تی‌ نه‌دانی‌ ئاواره‌كان تێناكه‌م ؟ وه‌ تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رسمی‌ له‌ سنوۆری‌ ناوده‌شت یارمه‌تی‌ پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یارمه‌تیشیان دراوه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراق و ڕێكخاوه‌كان و خێرخوازانه‌وه‌ بووه‌ . دانیشتووی‌ ئه‌م لادێیانه‌ له‌ چاكه‌ به‌ولاوه‌ له‌ شۆرشی‌ شاخه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ چ زه‌ره‌رێكی‌ له‌ حكومت و حیزبه‌كان داوه‌ ...
به‌رهه‌م
 کوردستان ئه‌خرێته سه‌ر تورکیا ، به‌بۆچونی من ئه‌مه ئه‌و نیازه‌یه که تورکیا و دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان کاری بۆ ئه‌که‌ن ، کردنه‌وه‌ی دوو که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی به ناو سه‌ربه‌خۆ له هه‌ولێر و بانگه‌شه‌ی ئاشکرایان بۆ هه‌موو شتێکی تورکی سه‌ره‌تای ڕاهێنانی گه‌لی کورده به بینین و بیستنی زۆر شت که ورده ورده به ژه‌می زیاتر ده‌رخواردی لاوانی کورد ئه‌درێ ، وه‌ک زمان و کولتوری تورکی ، و پڕکردنی چاویان له هه‌موو شتێکی تورکی ، پێم وایه تاکه ڕێگر ئه‌مریکایه جارێ.
qala.kachal
 sarkrda kany kurd awanda mastawian bo fars &arab&turk krd rezy xoian nahesht am ................, ......... ,am panda kurdia rast sarkrda kany kurd da gretawa ,kwa saroky harem?awanda azabw harashy kushtny la millatakay xoy dakrd ,ay bo harasha la dwzhmnan nakat ,.........
ئازاد سوید
 من پێم وایه ..سه رکردایه تی کورد هیچ جوره سه روه ریێک نه هێشتوه بو هه رێمی باشور ..ده سه لاتدارانی هه رێم ئه مرو ئه م هه رێمه دوو پارچه کراوه به برایانه پارچه ی پارتی تورکیا به رێوه ده بات پارچه ی یه کێتی ئیران به رێوه ده بات..به رێزان له چ لاوه ئێمه سه روه ریمان ماوه ...له هه ولێری پایته خت تورکتا گه وره ترین ده سه لاتی بریار دانی هه یه له هه موو بارێکه وه ئابوری سه ربازی زانکوکان ئاوه دانی هه لسوراندنی ده سه لات وه کو هه لقه ی په نجه خویان کی پیاوه بریارێکی تورکیا به رپێچ بکه ت وه له سلێمانی ده سه لاتی ئیران هه ر هه مان شێوه یه .. به س ماوه وێنه ی ئه تاتورک له هه ولیرو دهوک هه لواسن وه وێنه ی خومه ینی له سلێمانی وهه ولێر هه لواسن..ئه گه ر ده سه لاتی باشور ئه وها سیاسه ت بکات وه لاهی به س فاتیحه ده مێنێت له سه ر باشور بخوێنئین..
نامۆ
 بۆ داپڵۆسینی جەماوەری ئازادیخواز ئازان و مافی ئەمانە بە دام و دەزگاکانیانەوە بەربنە گیانی هاوڵاتیانی ئازادیخواز و ڕۆژنامەی ئازاد، بەڵام کە دەرەقەتی کەسێکیش یان لایان و وڵاتێکیس نەهاتن ئەوا عایدی بەغدایە!! من زۆرم لاسەیرە کە ئەمانە ناوی حکومەتیان لەخۆیان ناوە، لەکاتێکا ناتوانن بەرگری لەسنورەکان بکەن، ئیت بۆیە جێی خۆیەتی بوترێت حکومەتی داپڵۆسێنەری جەماوەری ئازادیخواز و حکومەتی پارەی میللەت خۆر، چاک ئازان بۆ ناوخۆ هەڕەشەبکەن، دوای ئەوە ئەڵێی کەس کورد نیە پارتی و یەکێتی نەبێت کە گەریلاکانی پەکەکە بە تیرۆریست ناوەبەن و داوایان لێئەکەن کە خاکی باشوری کوردستان جێبێڵن، خاکی کوردستان ماڵی بوکی کەس نیە هاش و هوشی پێوە بکات، ماڵی ئازادیخوازانە و لەناویشیانا گەریلاکانی پەژەک و پەکەکە.
ali
 بێگومان هه‌ر جۆره‌ هێرش و په‌لاماردانێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئێران و توركیاوه‌ ئه‌كاته‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان هیچ جۆره‌ حسابێك نه‌ بۆ كورد و نه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی‌ كور دائه‌نێن! ئاخر نازانم بۆ تا ئێستا سه‌ركرده‌كانی‌ كۆرد توركیا و ئێران به‌برای‌ باوكیان ئه‌زانن و ئه‌چنه‌ ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ ده‌ست ئه‌خه‌نه‌ ده‌ستی‌ سه‌ركرده‌كانیانه‌وه‌؟ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ كردنه‌ مانای‌ وایه‌ سه‌ركرده‌كانمان خۆیان به‌ میوان ئه‌زانن له‌م كوردستانه‌دا و نایانه‌وێت دڵی‌ ئه‌م و ئه‌و بڕه‌نجێنن چونكه‌ ئه‌مان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر ته‌خت كه‌ ئه‌م وڵاته..................
bestun
 سه‌ رکردایه‌ تی کوردستان هێشتا توانای ئه‌ وه‌ ی نیه‌ له‌ رووی سیاسیه‌ وه‌ روبه‌ روی هیج وولاتێکی ئیقلیمی ببێته‌ وه‌ جونکه‌ خۆیان به‌ شیکن له‌ کێشه‌ کان ئه‌ زانن ئه‌ گه‌ ر کارێکی وا بکه‌ ن زه‌ ره‌ ر له‌ پێگه‌ ی ده‌ سه‌ لاتی حزبی خۆیان ئه‌ ده‌ ن جونکه‌ ئه‌ مرۆ کوردستان به‌ ته‌ واوی کۆنترۆل کراوه‌ له‌ روی سیاسی و ئابووری و تاراده‌ یه‌ کیش سه‌ ربازی له‌ لایه‌ ن ئیران و تورکیا بۆیه‌ هه‌ ر جۆره‌ روو به‌ روو بو نه‌ وه‌ یه‌ ک زه‌ ره‌ر له‌ به‌ ر ژه‌ وه‌ ندی تایبه‌ تی به‌ ناو سه‌ رکرده‌ کانمان ئه‌ دات ،،،،،هتد
omed issa
 قسه‌که‌ی jack london به‌ گونجاوی ده‌زانم ده‌سکاری بکه‌م :esau خیانه‌تی له‌خۆی کرد ، judas iskariot خیانه‌تی له‌ خودای کرد benedidt arnold خیانه‌تی له‌ وڵاته‌که‌ی کرد ،به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌کانی حزب خیانه‌ت له‌ خودایه‌که‌یان ،له‌ وڵاته‌که‌یان و بنه‌ـاڵه‌که‌یان و چینه‌که‌شیان کردیه‌ .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ