راپۆرت
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌




Sunday, August 1, 2010
 
     

راپۆرتی‌: فه‌لاح حه‌سه‌ن

زیاتر له‌ 4 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا تێپه‌ڕیوه‌و تاوه‌كو ئێستا هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێوه‌، تاوه‌كو ئێستاش په‌رله‌مانی‌ هه‌ڵبژێردراو یه‌ک دانیشتنی‌ ئه‌نجامداوه‌، هاوکات تائێستا دیاریكردنی‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی‌ (وه‌زیران‌و كۆمار‌و په‌رله‌مان) یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراق پێویست بو له‌ دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای‌ فیدراڵییه‌وه‌، سه‌رۆك كۆمار داوا بكات له‌ ماوه‌ی‌ 15 رۆژدا په‌رله‌مانی‌ نوێ یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی‌ رێكبخات و له‌ یه‌كه‌مین دانیشتنیشدا ده‌بو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و دو جێگره‌كه‌ی‌ ده‌ستنیشان بكرایه‌، دواتریش له‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا پێویست بو‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سه‌رۆك كۆماری‌ نوێ هه‌ڵبژێرێت، پاشان سه‌رۆك كۆماری‌ نوێ له‌ ماوه‌ی‌ 14 رۆژدا سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ ناو په‌رله‌مان راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی داهاتوی‌ عێراق پێكبێنێ‌. 

په‌نا بۆ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌برێت:
بڕیاره‌ له‌رێكه‌وتی‌ 4/8دا ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات‌و تێیدا باس له‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ عێراق بكرێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین بۆچونی‌ جیاواز له‌باره‌ی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌.

مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و ئه‌ندامی‌ شاندی‌ دانوستاندكاری‌ ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌غدا به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی‌ تاوه‌كو ئێستاش عێراق له‌ژێر به‌ندی‌ حه‌وته‌می‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كاندایه‌، بۆیه‌ شتێكی‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش پێشنیازو راسپارده‌ بخاته‌ڕو له‌پێناو لێكنزیككردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌.

هاوكات حاچم حه‌سه‌نی وته‌بێژی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ (سبه‌ی‌) رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتو تایبه‌ت ده‌بێت به‌كاره‌كانی تیمی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگروه‌كان له‌عێراق (یۆنامی)و ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی‌ عێراقه‌وه‌ نابێت. 

تارق حه‌رب كه‌ پسپۆڕێكی‌ یاساییه‌ هه‌مان بۆچونی‌ حاچم حه‌سه‌نی‌ هه‌بو له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ رۆژی‌ 4/8ی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی‌) رایگه‌یاند: ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ نیه‌، چونكه‌ هه‌مو ساڵێك له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئابدا ئه‌نجومه‌نی‌ ئاساییش كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌باره‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكرردنی‌ كاره‌كانی‌ (یۆنامی‌) له‌ عێراق.


ته‌نها پێشنیازو راسپارده‌ ده‌خاته‌ڕو:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتو ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كۆبونه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ بارودۆخی‌ عێراق ئه‌نجامبدات، له‌ئێستادا كه‌سایه‌تی‌‌و ناوه‌ندو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ نه‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

حاچم حه‌سه‌نی‌ رایگه‌یاند: پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق دۆسیه‌یه‌كی‌ ناوخۆییه‌و پێویسته‌ خودی‌ عێراقیه‌كان خۆیان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ بدۆزنه‌وه‌.

حه‌سه‌نی‌ به‌دوریشیزانی‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بتوانێت كاریگه‌ریی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و رونیكرده‌وه‌: ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر بكات، ئیتر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان چۆن له‌توانایدایه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌؟

به‌ڵام تارق حه‌رب ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ست وه‌رناداته‌ پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق، وه‌كو شێوازی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵكو راسپارده‌كانی‌ ته‌نها بۆ هاندانی لایه‌نه‌ عێراقیه‌كانه‌ كه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌پێكهێنانی حكومه‌ت‌و له‌ناوبردنی تیرۆر‌و هاندانی وڵاتانی دراوسێ عێراق بۆ یارمه‌تیدان‌و باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان. 

به‌هه‌مان شێوه‌ مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بدات‌و ئه‌و قسانه‌ی‌ كه‌ ده‌كرێت له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ (حكومه‌تی‌ ئینقاز)و ده‌ستنیشانكردنی‌ حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆ عێراق به‌هیچ جۆرێك رێی‌ تێناچێت‌و دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش ته‌نها پێشنیازو راسپارده‌ ده‌خاته‌ڕو بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌پێناو پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حه‌یده‌ر موللا وته‌بێژی‌ لیستی‌ ئه‌لعێراقیه‌ رایگه‌یاند: هیوادارین عێراقییه‌كان خۆیان ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئۆباڵی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاروباری عێراق ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی مالیكی.

موللا رونشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌نجامدا، ئه‌وا ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی‌ یارمه‌تیدانی گه‌لی عێراق بێت و به‌چاوێكی یه‌كسان بڕوانێته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و رێز له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستور بگرێت. 


ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌گوێ‌ گه‌یشتوه‌؟
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی‌ قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، چه‌ند لایه‌نێكی‌ ناوخۆیی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ نه‌بۆته‌ حكومه‌تێكی‌ به‌ڕێكردنی‌ كار (تصریف الاعمال)، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و لایه‌نانه‌ په‌نایان بردۆته‌ به‌ر كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و داوا ده‌كه‌ن ئه‌ركی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ده‌ستنیشان بكرێت.

حه‌یده‌ر موللا وته‌بێژی‌ لیستی‌ ئه‌لعێراقیه‌ رایگه‌یاند: به‌پێی‌ یاسا حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌ رێكه‌وتی‌ 16ی‌ ئازاره‌وه‌ حكومه‌تی راییكردنی كاره‌كانه‌، بۆیه‌ داواكارن له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی چاو بخشێنێته‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌ماوه‌ی رابردو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بزانن كاره‌كانیان تا چه‌ند ده‌ستوریه‌.

به‌ڵام تارق حه‌رب رایگه‌یاند: له‌ڕوی واقعییه‌وه‌ حكومه‌تی ئێستای عێراق حكومه‌تی رایی كردنی كاره‌كانه‌ به‌هۆی نه‌بونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ناتوانێ هه‌ندێك بڕیار ده‌ربكات وه‌ك بڕیاری‌ شه‌ڕو لابردنی‌ وه‌زیر‌و واژۆكردنی‌ په‌یماننامه‌ و ...هتد، به‌ڵام له‌ڕوی یاسایی‌و ده‌ستورییه‌وه‌ حكومه‌تی مالیكی هێشتا شه‌رعی‌و یاساییه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند: ناتوانین بڵێین 100% حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ بۆته‌ حكومه‌تی‌ به‌ڕێكردنی‌ كار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ وه‌ك رابردو نه‌ماوه‌، چونكه‌ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ پێویست به‌ په‌رله‌مان ده‌كات له‌ كاتێكدا كه‌ په‌رله‌مان تاوه‌كو ئێستا هیچی‌ نه‌كردوه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت ناتوانێت به‌سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ په‌یڕه‌و بكات.

وتیشی‌: ده‌بێت په‌رله‌مان به‌ته‌واوه‌تی‌ بكه‌وێته‌كار، ئه‌و كات ده‌توانرێت حكومه‌ت بكرێته‌ حكومه‌تێكی‌ راییكردنی‌ كاره‌كان، چونكه‌ گه‌ر په‌رله‌مان كه‌وته‌ كار، ئه‌وا چاودێری‌ حكومه‌ت ده‌كات‌و ئه‌و كات رێگا نادرێت حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ خۆی‌ زیاد له‌پێویست په‌یڕه‌و بكات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
rebwar ahmad
 dwai dast xoschim bo hamw sarnj w bir w rayakan. damawet mnish rai xom blem....azizan w xamxorani rastaQinai komalgai kurdii dabet prsiyarakanman la ast prsa siyasiyakani kurd zor jdi tr w ba hallwest tr bet.....awai mn la mejwi aw parchayai nawii( iraki 3arabiya) tei gashtwm.....ka shara taifi w 3rQiyakani naw aw parchaya wa harwaha aw nakokiya siyasiya gawryai kurd w 3arab...wai krdwa btwanin aindaw aw rjemanai ka la aindashda pek dahenren, hich hiwa baxshek bo komalgai kurdi ba taibati wa bo( shi3a w swnakanish )bagshti nabinmmmm......! aw basa Qssa zor haldagre w ba jei dahellm bo mejw nwsakan....ballam awai amrro grng bet basi lewa bkain lam Qairana tazayai amroi irak. kurd chi bkat har wa wak sair karek bmenetawa ...........sartan nayaschenm bakwrtii dabett ba hamw nwenarakani kurd la baxdad wa hamw taki komallgai kurdii han bdrett...zor ba sharstani ba tawawi taki kurdawa ba jiyawazi hamw tayara siyasiyakani naw komallgai kurdiyawa pe lasar awa dabgire ka dabet irak bkret ba (3) parchawa wa nizami( konfidralli )bo hamw irak dawa bkre bo awai ham komallgai kurdi ka bahich wasilayak lagall bra 3arabakan yakman nagrtotawa wa ham (shi3a w swnash )law Qairana xwenawiyanai ka hayana Rzgariyan bettt bo awai chi tr la sharrakan w pek dadanakaniyana aw hamw hazara nfwsai xoyan ba hadar nakwjrenn...wa awanish jiyaneki aswda bo takakani xoyan dabin bkannn..............hawreyan Ranga bllenn ama zor asan niya.....naxer mn dallem ...am hala haleki zerini tra bo kurd hall kawttotawa har wak aw halanai peshtr agar zanayana pe lasar mafa siyasiyakani gali kurd da bgrn wa waz la barjawandiya taska 7izbi w shaxsiyakani xoyan benn wa ba kasaneki ( astt barz tr la siyasatt ) pe dabgrn..awa zor asana w hich milatekish baw asaniya nabwa ba xawan mafa rastaqinakani xoyann.....zor zor bm bwrnnn.....!
dana
 sarnge xom awaya ka hich la 7iba iraqiyakan la xzmate xalk kar nakan bo bash bonie gozarani xalk har yakekyan sar ba dawlatekn .......... har dawlatek ayawe balae xoe betashe boya lahich qanonek niya halbjardn bkre dowe 5 mang zitr 7twmat drost nabett boya abett mtmana bdorenn lae xalke daste darake wlate iraqi xwardwa mn pem waya zor zorman maya ta btwanen xoman bryardar ben lasar charanose xalke boya bosarkrdakane kurd arab abettt daste drawse tanha mare pe bgrn xalke irak lawargrdni sadam ammilata hilaka xawan zarareke zora wa hich la dasalatdarakan kare dlsozanayan nakrdwa masalayake tr awaya sare girfana hamwe ayawe paraka bo xoe bettt boya pekhatne 7twmate iraq abettt lalayan dawlata zl hezakanawa bett agena boya iraq wakurdstan ba hich nagat boya alen xoman sae xoman naxwrenen kas sarman naxwrene abett aqle kurse walawa nenn barjawandi milat lapesh barjawandi kurse dasalatawa bettt awash la rojhalate nawarast zore mawa nmwna zora saroke misr ardan s3odi arabi sarkrda kurdakan ka rega bakas nadan beta peshawa programi liste gorran aw aqla ashkeni bo 1 gar ka abett aw btana abettt bshkenre
omed issa
 ساخته‌ی هه‌ڵبژاردن،به‌ڵگه‌و شاهێد زۆرن ،من خۆم 7.3 . 2010 له‌ هه‌ولێر بووم ،%62 ڕێژه‌ی ده‌نگدان ،به‌ ساخته‌ی ده‌نگدانیش ، ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وڕوپا ده‌خوازن عیراق سه‌قامگیری سیاسی به‌خۆی ببینی ،بۆچونه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عیراقه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستانی عیراقیش،عه‌لاوی و نوری مالیکی له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وڕوپا و ئه‌مریکا په‌سه‌ندن،ئه‌وان دڵه‌ ڕاوکێی سعودیه‌ و ئێرانن ده‌سه‌ڵات له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی عیراق دروست بکاتن کورتخایه‌ن ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌ته‌کان ،درێژخایه‌ن کام جۆری حکومه‌ت، که‌نگین عیراق ده‌بیته‌ سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ،96 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی دوای شه‌ مانگ نیوه‌ به‌ نیوه‌ ده‌کرێ،barack obama ی سه‌رۆک ستراتیژیه‌ ئێکسیته‌که‌ی په‌یڕه‌و ده‌کرێ ،ئه‌گه‌ر ڕه‌وته‌کان به‌ره‌و ڕۆژئاو بڕۆن تۆی بۆ بچینن یان داری ستراتیژی ئێران خه‌ریکه‌ به‌ر ده‌گری.
derun
 Sereta Dest Xoshi Le Kak Felah Hesen Akem Bo Em Rapurte,Le Rastida Awey Ke Mn Mebestme Bilm Sudi Kurd Chie ? Le Pikhynani Hkumety Iraqida ,Em Qeiranei Ke Hkumeti Iraqi Tiaye Ista ,Heman Qeiran Le Kurdistan Hebu Le Niwan PUK PDK Qeiranekesh Be Sheriy Brakuzhi Kutaihat.Belam Qeirani Hkumeti Iraqi Le Berzhawndi Kam Laien u Le Ziany Kam Laiendaya? yan Be Watayekitr Blin Kam Lem Taqmane Kelki Le dwakewtni Hkumet Wergrtwe ....Kurd......Yan Areb Shea...Yan Sune? Awey Mn Aibynm Be Daxwe Kurd Hem Le Qeirani Hkumeti Iraqida Ziani Ber Kewtwe Hem Le Damezrandni Hkumeti Iraqda Ziany Berkewtwa ,Kewate Abit Kurd Chibkat ?Bo Awey Btwanit Ber Le Qeirany Iraqi Xoi Le Qeirani Naw Kurdistan Rzgarbkat,Wek Be Yek Xstnweiy Hemu Wezaretakan.Piwste Eista Kurd Pidabgrit ,Le Ser Mafe Rewakani Xoi, Piwste Kurd Alai Kurdistan Be Tenisht Alai Iraq Dabnit Le Naw Perlemani Iraqda ,Bo Awey Areb u Wlatakani Dunia Bzann Ke Kurd Gelki Jiwaza Le Aereb,Herweha Piwste Beshik Le Qebarey Alai Iraqi Terxan Bkrit Bo Kurd Bo Awey Le Naw Naxshe u Atlesi Jihanda Kurdish Bnasritwa,Herweha Piwsta Parei Iraqish Beshik Le Winekani Terxan Bkrit Bo Wine u Sunbule Netweie Kani Kurdistan.Emeu Hemu Pidagrtnekani Trish Ke Mafi Reway Geli Kurd Be Bihich Sherm u Trsik We Be Bihich Sleminewyk Panjei Bxate Ser Mafakani Xoi Lem Kateda Ke Hkumeti Iraq Le Qeirandaya .Dwawsha Hkumeti Iraqi 5 Mange Le Qeirandaya Hemu Dunia Be Perushe Boi ,,Belam Kurdi Damaw u Beshxuraw Le Wetti Heye Le qeiran u Le Naw Kishedaya Kes Be Hanaywe Nachit.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ