راپۆرت: شنه‌ی شه‌ماڵ
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته یه‌كێك له گرفته‌كانی جیهان و به ملیۆنه‌ها مرۆڤ ئالوده‌ی بون مادده هۆشبه‌ره‌كانه، هاوكات وڵاتانی جیهان و سه‌دان رێكخراوی هه‌رێمی و جیهانی له هه‌وڵی رێگریكردن له به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی ئه‌و ماددهیهدان، به‌ڵام تائێستا به نهێنی و ئاشكرا مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌رهه‌مده‌هێنرێت و بازرگانیی پێوه‌ده‌كرێت و به‌كارده‌هێنرێت.
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان چه‌ند جۆرێكن كه مرۆڤ به به‌كارهێنانی ئالوده ده‌بێت له سه‌ری و به‌رگریی جه‌سته‌یی و زهنی له‌ده‌ست ده‌دات، مادده‌هۆشبه‌ره‌كان هه‌ندێكیان به‌شێوه‌ی له‌زگه‌ن یاخود بۆندارن، هه‌ندێكیشیان ده‌خورێنه‌وه و هه‌ندێكیان هه‌ڵده‌مژرێن و هه‌ندێكیشیان وه‌ك جگه‌ره ده‌كێشرێت و هه‌ندێكیشیان دهستوێنرێت و دوكه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژرێت (به‌شیشی زۆرگه‌رم ده‌سوتێنرێت) و هه‌ندێكیشیان به‌شێوه‌ی ده‌رزی له‌خۆ ده‌درێت و چه‌ند جۆرێكیشیان به‌شێوه‌ی حه‌ب و شروبن.
ترسناكترین هۆكار له ژیاندا ئالوده‌بونه به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان یه‌ك وێنه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له مێشكیاندا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئالوده‌بون به‌و ماددانه چاره‌سه‌ركردنیان نییه، له‌ڕاستیدا ده‌كرێت بڵێین مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ڤایرۆسێكن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بهلاَم به توانای هزری. مه‌به‌ست له ترسناكیی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه ئالودهبوهكان به شێوازێكی قۆناغ به قۆناغ لاواز ده‌كات تا ده‌گاته كوشتن‌یان، ئالوده‌بوانی ئه‌و ماددانه جگه له‌و زیانه ماددی و جه‌سته‌ییانه‌ی ده‌یكات كه‌سایه‌تیی خۆشیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به ته‌واوی له‌ڕوی جه‌سته‌یی و هزرییه‌وه له كۆمه‌ڵگاكانیان داده‌بڕین.
گیرۆده‌بون به ماددههۆشبهرهكانهوه چه‌ند مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی (شه‌خسی) له دواوه‌یه وه‌كو (ئازارچه‌شتن، كاریگه‌ریی ده‌وروبه‌ر، ده‌ره‌نجامه‌كان) كه‌سه‌كه به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵام به به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه مرۆڤ كه‌سایه‌تیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ره‌و نه‌مانی یه‌كجاره‌كی هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ باسكردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان:
بۆ باسكردن له ناوه‌ڕۆكی (مادده‌هۆشبه‌ره‌كان)، هه‌ڵسانگاندنیان بۆ خوێنه‌ر و به‌رزكردنه‌وی بۆ دادگاكان، ده‌كرێت بڵێین هه‌مو جۆره‌كانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌رمانه نا یاساییه‌كان، كه گاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌و مێشكی مرۆڤه‌كان، كه به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو یارمه‌تیده‌رێك بۆ خهولێخستنێكی قوڵ، یان حهساندنهوهیهكی جه‌سته‌ی و هه‌ستكردن به نه‌بونی هیچ ئازارێك له ده‌رون و مێشكی كه‌سه‌كه‌دا.
(هیرۆین، حه‌شیش، سیارۆكا، ماری گوانا و كافایین) ئه‌مانه هه‌ندێكن له ترسناكترین و مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان كه وه‌ك ڤایرۆس خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ندێكیان وه‌كو ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌ته‌قێن له مێشكدا.
پزیشكی بێهۆشكه‌ری و ماددهبێهۆشكهرهكان:
هه‌رچه‌نده گفتۆكردن له نێوان ئه‌م دو وته‌یه زۆر گرانه، بهلاَم ده‌بێت له یه‌كتری جودایان بكه‌ینه‌وه، وه‌ك (مۆرفین) كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌كارده‌هینرێت له پێداویستییه پزیشكییه‌كاندا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار، بهلاَم به‌كارهێنانی به‌بێ چاودێریی پزیشكی ده‌بێته كارێكی نایاسایی و قه‌ده‌غه‌كراو.
ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كار بۆ دژایه‌تی و نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: پێویسته مادده‌هۆشبه‌ره‌كان تۆویان نه‌مێنێ له‌سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌گه‌ر وه‌كو سڕكهرێك یاخود ئازارشكێنیك بهكاربهَنرێن، ئه‌وا توشبو ئالوده ده‌بێت و ناتوانێت وازی لێبهێنێت.
هۆكاری به‌رگرتن له مادده‌هۆشبه‌ره‌كان:
چه‌ند هۆكارێك هه‌یه له پشت رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی ماددهبێهۆشكهرهكان، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت ، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن له مرۆڤ و دوژمنی كۆمهلاَیهتییه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌مو بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاریشی ناهێنێ هه‌ر گاریكهریی هه‌یه له‌سه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی گیرۆده‌بێت به ده‌ست كهسێكێكی ئالودهبوهوه.
ئه‌و دۆخه‌ی كه هاولاَتی ده‌یه‌وێت له مادده‌هۆشبه‌ره‌كان نزیك بێته‌وه بریتین له: داڕمانی باری سۆزداری، نه‌بونی كار، هه‌ژاری، تێكچونی باری ده‌رونی (نه‌فسی) كه‌سه‌كه، جه‌خت كردنی كۆمهلاَیهتی و ئابوری و چه‌ند ڤایرۆسێكی تر كه‌وا ده‌كات بۆ پهناببهیته به‌ر به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، بهلاَم هه‌ندێ جار ئالوده‌بون به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ناتوانرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، وه‌كو ئه‌و بلاَوبونهوه ترسناكه‌ی له ئێران و هه‌ندێك وڵاتی تردا هه‌یه، چونكه سیاسه‌تی ئابوری و مه‌رامی تایبه‌تیی میری له پشته.
ئه‌نجامی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان:
ترسناكی له وه‌رگرتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێته روخاندنی كه‌سایه‌تیی ئه‌و كه‌سه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كه كار ده‌كاته سه‌ر كه‌موكورتیی ئابوری و كۆمهلاَیهتی به شێوه‌یه‌كی پله‌یی.
مادده هۆشبه‌ره‌كان بهكارهیچنهرهكانیان ئالوده ده‌كه‌ن، كه ده‌بێته هۆكاری له ده‌ستچونی هه‌مو بوارێك كه پێیبه‌خشراوه به شێوه‌یه‌كی نادیار وه‌ك: (خۆكوشتن له پێناویدا، له‌ده‌ستدانی هاوڕێ و كه‌سوكار، لهیادچونی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت)، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كجار مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاربهێنێت زۆر قورس و زه‌حمه‌ته ده‌ستبه‌رداری بێت.
كاتێك توش بو به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك یاخود به باشی به‌كاری ده‌هێنێت، ده‌بێته تێكدانی سوڕی خوێن و كه‌م خوێنی كه له‌گه‌ڵیدا گه‌وره ده‌بێت و دیارده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی، به شێوه‌یه‌ك لوتی توش بو سور ده‌بێته‌وه یان گۆڕانێكی له ناكاوی به‌سه‌ردا دێت، ژێر چاوی ده‌ئاوسێت و ناوچاوی خوێنی تێده‌ڕژێ و به‌رده‌وام چاوی ئاو ده‌كات، ده‌نگی گڕ ده‌بێت و جه‌سته‌ی لاواز ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمیی جه‌سته‌ی به‌رده‌وام نزمه، هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی داخوراندن و پوكانه‌وه.
مه‌به‌ست له به‌كارهێنان و پشتبه‌ستن به هۆشبه‌ره‌كان چیه؟
مادده هۆشبه‌ره‌كان ژیانت ده‌گۆڕن له بارێكی ئاساییه‌وه بۆ بارێك كه ته‌نها به ده‌ست لێدانیان هه‌سته‌كانیان كار ده‌كات، به تایبه‌تی باری ده‌رونی ده‌گۆڕیت بۆ باری نه‌مان (غه‌یبوبه)، یاخود خه‌وێكی قوڵ، چونكه له كاتی خوێنبهربوندا پێداویستیه ترسناكه‌كان به‌كاردێت بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی خوێن بهربونهكه، بهلاَم به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سانێك له‌سه‌ری رادێن و له هه‌مو كاته‌كانی ژیاندا به‌كاری دێنن، به وته‌ی خۆیان گوایه له ئازاریان كه‌م ده‌بێته‌وه، بهلاَم پسپۆڕان له بواری مادده‌هۆشبه‌ره‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌مه دوره له راستییه‌وه، چونكه ته‌رك ناكرێت، ماددهیهكیشه كه رۆژانه به‌كاری بهێنێ وه‌كو ئاو خواردنی لێدێت و هه‌مو كات تینوت ده‌بێت بۆی.
چه‌ند نمونه‌یه‌ك له مادده هۆشبه‌ره‌كان (پۆلێنه زانستییه‌كان):
*codeine
*heroin
*hydrocodone (vicodin, lortab)
*morphine (MS contin )
*oxycodone (Percocet, oxycontin )
ئه‌و هۆكاره په‌یوه‌ندیدارانه‌ی كه واده‌كات ژیانت بخه‌یته مه‌ترسییه‌وه دوای گیرۆدهبونت
* كه‌سایه‌تی
* ژینگه (هاولاَتیان، شوێنی نیشته‌جێبون، جۆره هه‌ڵوێستێك له ناخته‌وه داوای بكات)
* ئازاری بۆماوه‌یی یاخود درێژخایه‌ن.
* له یه‌كێك له تاكه‌كانی خێزانه‌كه‌ته‌وه فێر بیت.
* گه‌ر جه‌سته‌ت هه‌ستیاربێت به‌رامبه‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان.
* نزمیی نه‌فسیه‌تی و رازی بون به تاقی كردنه‌وه‌ی.
چۆن توشبو ده‌پشكنرێت؟
له نه‌خۆشخانه تایبه‌تمه‌ندییه‌كاندا ئه‌م تاقیكردنه‌وانه ئه‌نجام ده‌درێ، به‌هۆی چه‌ند دڵۆپێك میزی توشبو، كه ده‌ری ده‌خات باری كه‌سه‌كه ئالودهبونێكی گرانه یاخود ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
چۆن حاڵه‌تی توشبو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه؟
كاتێك هاولاَتییان ئالوده ده‌بن به ماددههۆشبهرهكانهوه، یارمه‌تی نادرێن له‌لایه‌ن ده‌ورو پشتیانه‌وه، به‌ڵكو ده‌ستبه‌جێ بانگه‌وازی ده‌كه‌ن، بهلاَم ئه‌گه‌ر هه‌ر تاكێك له ئێمه هه‌ستێت به ئامۆژگاری كردن كه ئه‌م حاڵته ده‌كرێت سودی هه‌بێت، چونكه ئامۆژگاریی ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ریی زیاتره وه‌ك له پزیشك.
كاتێك تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام درا و ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سه ئالوده بوه، ده‌ستبه‌جێ له نه‌خۆشخانه ده‌هێڵرێته‌وه و لێیده‌كۆڵنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، بهلاَم هه‌ندێك كه‌س به‌رگه‌ی ناگرێت یان خۆی ده‌كوژێت یان به هه‌ر هۆكارێك بێت را ده‌كات بۆ په‌یداكردن و به‌كارهێنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ، هاوكات كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ر بكرێن به هه‌وڵی دكتۆر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه زۆر كهمو ده‌گمه‌ن روئه‌دات، پزیشكان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجام دانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان له روانگه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌ری ده‌خات حاڵه‌تی توشبو چییه:
*خێرا لێدانی دڵ
*بێهیزیی جه‌سته به‌مانای زۆر لاوازه كه به‌رگری بكات
*گه‌وره بونی به‌رده‌وامی بیلبیله‌ی چاو
*ئاره‌قكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام
*خه‌ست بونه‌وه‌ی خوێن له جه‌سته‌دا
*رشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام
*پوكانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌نج راكێش
*سكچون
*به‌رزبونه‌وی سنگ له پیاو ئافره‌تا و زیادكردنی م‌و
به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له جیهاندا:
ماددههۆشهبهرهكان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارده‌هێنرێن، بهلاَم رێژه‌ی له ولاَتێكهوه بۆ ولاَتێكی تر جیاوازه، چونكه به‌كارهێنان و بازرگانی كردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان په‌یوه‌ندیی هه‌یه به سیاسه‌تی ئه‌و ولاَتهوه، یاخود گاریگه‌ریی حكومه‌ت تاچ راده‌یه‌ك پشتگیری ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه یان ناڕاسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها هۆشیاریی دانیشتوانه‌كه‌ی كه چه‌ند ئاره‌زوی هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی.
به‌شێوه‌یه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر و به‌رچاو یه‌كه‌م ولاَت (كۆڵۆمبیا)یه له به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه‌دا كه نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌م بواره‌وه سه‌رقاڵه، دوه‌م ولاَت (پاكستان)ه. هاوكات له هه‌ریه‌كه له ولاَتانی: (ئه‌مه‌ریكا، مه‌كسیك، كازاخستان، روسیا، سوید، فینله‌ند، ئایرله‌ند، پۆڵه‌ند، ئیسپانیا، نیوزله‌ندا، هۆنگ كۆنگ، رۆمانیا، وڵاتانی ئه‌فریقا، تایله‌ند، ژاپۆن، ئوسترالیا، هند، توركیا، ئێران...هتد) به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ر و ئالوده‌بوی ئه‌و ماددانه هه‌یه.
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی ساڵی 2002 تێچوی به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له ئێران ده‌گاته 24$ بیلیۆن، به‌ڵام رێژه‌كه زیادی كردوه بۆته 31$ بیلیۆن له ساڵی 2007 دا.
ئه‌و وڵاتانه‌ی بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی تێدا ده‌كرێت:
به پله‌ی یه‌كه‌م له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بازرگانی به ماددههۆشبهرهكانهوه ده‌كرێت، جۆره بازرگانیه‌كی ناوخۆی و ده‌ره‌كی پێوه ده‌كرێت، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ (مه‌كسیك)دا، كه ئه‌و بازرگانییه‌ی له‌نێوان بازرگانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك ده‌كرێت سالاَنه به بڕی 321$ بیلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، هه‌ندێ كات ئه‌م بازرگانیه به سنوره‌كاندا تێپپه‌ڕ ده‌بن و ده‌ستگیر ناكرێن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی له پشته.
له‌ئێستادا ئه‌م بازرگانییه له گه‌شه‌كردندایه و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دانیشتوانی جیهان، به گوته‌ی هاولاَتیهكی مه‌كسیكی كه 5 ساڵه بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات و له یه‌كێك له ولاَته ئیسلامیه‌كان ده‌ستگیر كراوه، ده‌ڵێت: "باشترین بازرگانی بۆ ئێمه مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بوه، چونكه داهاتێكی زۆر باشی هه‌بوه، به بازرگانیكردن به كه‌مێكه‌وه قازانجێكی زۆرت وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت".
هاوكات بازرگانیكردن به ماددههۆشبهرهكانهوه له ئه‌مڕۆدا ته‌واوی جیهانی گرتۆته‌وه به‌جۆرێك كه له هیچ وڵاتێكی دنیادا نییه به‌كارهێنه‌ری مادده‌هۆشبه‌ره‌كان نه‌بێت، بۆیه ده‌توانرێت بوترێت بازرگانیكردن به ماددههۆشبهرهكانهوه ره‌هه‌ندێكی جیهانیی وه‌رگرتوه.
ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی خواره‌وه هێڵكاریی بازرگانیكردنه به ماددههۆشبهرهكانهوه: (هێڵی سه‌وز: بازرگانیكردن به كۆكایین)، (هێڵی سور: بازرگانیكردن به ئۆپیوم و به‌رهه‌مه‌كانی)، (چوارگۆشه‌ی سور: ناوچه‌ی گه‌شه‌كردنی ئۆپیوم)، (چوارگۆشه‌ی ره‌ش:ناوچه‌ی گه‌شه‌كردنی كۆكایین).
ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن:
هه‌رچۆن بازرگانی كردن به‌و ماددانه‌وه و به‌كارهێنانی كۆی جیهانی گرتۆته‌وه، ئاواش سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئالوده‌ی ئه‌و ماددانه ده‌بن زیاتر له ته‌مه‌نی (15-19)وه گیرۆده ده‌بن و ده‌ست به به‌كارهێنانی ئه‌م ماددانه ده‌كه‌ن، بهلاَم ئه‌م رێژه‌یه به شێوه‌یه‌كی پلهییهو له ولاَتێكهوه بۆ ولاَتێكی تر جیاوازه.
هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان
هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌مو شوێنه‌كانی تری جیهان، به‌ده‌ر نییه له ئالوده‌بوانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و له رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا، یه‌كێتیی زانایانی ئاینی له هۆڵی زانایان له هه‌ولێر، كۆڕێكی رۆشنبیریی سازكرد و تیایدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند: له كوردستاندا نزیكه‌ی 1500 ئالوده‌بوی ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌یه و ژماره‌یه‌كیشیان له‌رێگه‌ی چاكسازییه‌وه وازیان له‌به‌كارهێنانی ئه‌و مادانه هێناوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌هۆی نه‌بونی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر چه‌ندێتی توشبوان و به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به نهێنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه، ژماره‌ی ته‌واوه‌تی ئالوده‌بوانی ئه‌و ماددانه له هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی نازانرێت.
له كۆڕه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له فه‌رسه‌ت دۆڵه‌مه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان و عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرد بۆ توێژینه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك زانای ئاینی كرد بۆئه‌وه‌ی بتوانن له رێگه‌ی وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینیه‌وه خه‌ڵك له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و مادانه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان صدیق، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌ركی پهلهمانو حكومهتو سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ره پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده‌یه ببنه‌وه و داواشی له زانایانی ئایینی كرد كه پێویسته رۆڵی مه‌زن ببینن و به "توێژێكی زۆر كاریگه‌ر"ی ناو كۆمه‌ڵگه وه‌سفی كردن.
فه‌رسه‌ت دۆله‌مه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، وتی: "زۆر هه‌وڵ دراوه كوردستان بكرێته پردێك بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێمه توانیمان كۆنتڕۆڵی بكه‌ین" و به "تیرۆری هێواش" وه‌سفی كرد.
دۆله‌مه‌ری له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ئێستا له كوردستاندا نزیكه‌ی (1500) كه‌س گیرۆده‌ی خواردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان بوه، كه ئه‌و رێژه‌یه پێویستی به هاوكاری هه‌مو لایه‌كه له خانه‌واده و زانایان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌ڵام له‌ناو ئه‌وانه زۆریان له رێگه‌ی چاكسازییه‌وه چاك بونه‌ته‌وه و ئێستا وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئێستا (152) ئالودهبو له زیندانه‌كاندان و له‌وانه (28) كه‌سیان به‌ندكراوی یهكجارین.
دێڤد هوی، به‌رپرسی سه‌نته‌ری خێزانی مه‌سیحی له به‌ریتانیا، كه سه‌نته‌رێكی خزمه‌تگوزارییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئالوده‌بوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاندوه: سه‌نته‌ره‌كه‌یان ئاماده‌یه به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكات كه له كوردستاندا دوچاری ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن.
له‌سه‌ردانێكی شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌نته‌ری(خێزانی مه‌سیحی)ی به‌ریتانی كه به‌شێكه له‌رێكخراوی (جابیز)ی ئاینی نێوده‌وڵه‌تی و كاری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌یه كه به‌هه‌ر هۆیه‌ك دوچاری ئالوده‌بون ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئالوده‌بون به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی، (دێڤد هوی) به‌رپرسی سه‌نته‌ره‌كه به شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی راگه‌یاندوه: ساڵانه لهسهنتهرهكهی ئه‌واندا نزیكه‌ی 25 خێزانی ئالودهبو بهمادههۆشبهرهكان و لاده‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هۆی ئاین و و په‌روه‌رده و به‌كارخستنی ئالودهبوهكانهوه، ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.
هه‌مو ئه‌مانه‌ش به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئاماده‌ین له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی له‌هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن كه كێشه‌ی ئالوده‌بونی بهمادههۆشبهرهكان هه‌بێت یان كێشه‌ی دابرانی له‌كۆمه‌ڵگا هه‌بێت.
به‌رپرسی سه‌نته‌ره به‌ریتانیه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه شوێن و هۆیه‌كانی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كانیان له‌به‌ریتانیا ئاماده‌یه و له‌و سه‌نته‌ره‌دا خاوه‌ن كێشه و ئالودهبوهكان فێری كاری ده‌ستی و متمانه‌به‌خۆبون ده‌كرێن و ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا.
له ماوه‌ی پێنچ ساڵدا زیاتر له 40 كیلۆ له ماده هۆشبه‌ره‌كانی (تریاك و حه‌شیش و هیرۆین و شیشه) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و هاوكات به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به‌و مادانه‌وه زیاتر له (300) كه‌س ده‌ستگیر كراون، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه تا ئێستا به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها وه‌ك حاڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و نه‌بۆته دیارده.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی له لێدوانێكدا به سبه‌ی راگه‌یاند: هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ساڵی ( 2005 تا 2010)، توانیویه‌تی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر زیاتر له (40) كیلۆ له ماده هۆشبه‌ره‌كانی (تریاك و حه‌شیش و هیرۆین و شیشه)دا.
وتیشی: دوای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و مادانه به فه‌رمانی دادوه‌ر و به به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه له سوتێنگهی تایبه‌تدا ماده هۆشبه‌ره‌كان سوتێنراون.
عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌گ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه له ساڵی (2005 تا 2010) زیاتر له (300) كه‌س به تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی، ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه، كه به‌كارهێنان و كێشانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له چوارچێوه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكدایه و تا ئێستا نه‌بۆته دیارده.
به وته‌ی به‌رپرسانی به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی، رێژه‌ی هاورده‌كردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ ناو هه‌رێم له زیادبوندایه، به به‌راورد به ساڵانی رابردو.
فرسه‌ت دۆڵه‌مه‌ڕی، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ (رۆژنامه) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ساڵ به ساڵ هاتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت حه‌شیش و تلیاك بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان له زیادبوندایه، ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌كی زۆر به‌هۆی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و مادانه‌وه ده‌ستگیركراون و بڕێكی زۆریش له تلیاك و حه‌شیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌رێم، هۆكاری زیادبونی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و مادانه له هه‌رێم ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆنترۆڵنه‌كردنی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران، كه تائێستا توانراوه ته‌نیا له (30%) كۆنترۆڵ بكرێن.
له سنوری پارێزگای سلێمانیش، به وته‌ی جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی، له‌ماوه‌ی (5) ساڵی رابردودا زیاتر له (42) كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر و زیاتر له (350) كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی تلیاك و حه‌شیش ده‌ستگیركراون، كه رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و مادانه له ئه‌فغانستانه‌وه له رێگه‌ی سنوره‌كانی ئێرانه‌وه به قاچاغ ده‌هێنرێنه هه‌رێم.
به‌رپرسی به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێویسته حكومه‌ت گرنگی زیاتر به‌م ده‌زگایانه بدات و كارابكرێن و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیش بۆ ئالوده‌بوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان دروستبكرێت، نه‌ك بخرێنه زیندانه‌وه.
له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردودا زیاتر له 42 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر و زیاتر له 350 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركراون، كه 25 كه‌سیان به هۆی بازرگانیكردن به‌و مادانه‌وه سزای زیندانی هه‌میشه‌ییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و رێژه‌كه‌ی تر به‌چه‌ند ساڵێك سزای زیندانی دراون.
جه‌لال ئه‌مین به‌گ لێپرسراوی به‌شی ماددههۆشبهرهكانیش له ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردودا توانراوه به‌رێژه‌ی 30% كۆنترۆڵی ماده‌ی هۆشبه‌ر بكه‌ن و 70% كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
داوشیكرد ده‌سه‌ڵات ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت بكاته‌وه و ئامێر و كارمه‌ندی پێویستیان بۆ دابینبكات.
له‌چوارچێوه‌ی قه‌ڵاچۆكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن به‌و ماده‌یه، بڕی 15 كیلۆ و 800 گرام تركیاك و حه‌شیش سوتێنرا كه له‌لایه‌ن سێ كه‌سی عێراقی و كه‌سێكی ئێرانییه‌وه ساڵی 2008 هێنراوه‌ته هه‌رێمی كورستان.
لێپرسراوی به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌رچاوه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان وڵاتی ئه‌فغانستانه و له رێی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان.
به‌هۆی درێژی سنوری هه‌رێمی كوردستان، كه زیاتر له 500 كیلۆمه‌تره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌دوای ساڵی 2003وه بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر په‌ره‌یسه‌ندوه و شاره‌زیانی بواری قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و ماده‌یه پێیانوایه بۆ رێگرتن و بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ده‌بێت حكومه‌ت ده‌زگای كارا و سه‌ربه‌خۆ دروستبكات كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌بێت.
له ئامارێكی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌و كاروچالاكیانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی رابردودا ئه‌نجامیان داوه له هه‌ردو ده‌ڤه‌ری بتوێن و پشده‌ر، ئاسایشی راپه‌ڕین ئاماژه به چه‌ندین كار و چالاكی ده‌كات كه له سنوره‌كانیان ئه‌نجامیانداوه.
لوقمان محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین به سبه‌ی راگه‌یاند:له ساڵی رابردوه‌وه تا ئێستا 17 كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.