راپۆرتی زانا ئه‌حمه‌د
له ساڵی 2007 و له‌و كاته‌وه‌ی كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) له توركیادا باڵاده‌ست بوه، ئه‌و پارته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دانی بهوهدانابو كه كێشه‌ی كورد پێویستی به چاره‌سه‌رێكی دیموكراسی هه‌یه و ده‌بێت سنورێك بۆ شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا دابنرێت كه زیانێكی گیانی و ماددیی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه به درێژایی 25 ساڵ و له ساڵی 1984 كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستی كردوه به خه‌باتی چه‌كداری.
ئاكه‌په له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ساڵی 2007دا پشتی به كورده‌كانی توركیا به‌ستبو هه‌ر له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی كردبوه ئامانجێكی سه‌ره‌كیی پارته‌كه گه‌ربێت و ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبێنێت، كورده‌كانی توركیاش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگیان به‌و پارته‌دا و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی توركیادا (ئاكه‌په) توانیی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستبێنێت كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین شۆك بو بۆ كۆماری و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌ت هه‌ردو پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) و پارتی بزاوتنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی (مه‌هه‌په).
هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له سه‌ردانێكیدا بۆ شاری دیاربه‌كر دانی به‌وه‌دا نا كه كورد له‌و وڵاته كێشه‌ی هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه، عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیاش به هه‌مانشێوه له زمانی پارته‌كه‌یه‌وه دانی به كێشه‌ی كورددا نا كه پێشتر ته‌نانه‌ت باسكردنی كێشه‌ی كورد بڤه بو و هه‌ڵایه‌كی زۆری ده‌نایه‌وه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له مانگی ئابی ساڵی رابردو و دوای دو ساڵ له باڵاده‌ستیی له توركیادا، پڕۆژه‌ی "كرانه‌وه به‌روی كورددا" راگه‌یاند و ئه‌وه‌ی كه دو ساڵ بو به لێدوان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد ده‌یوت، خستیه بواری پڕۆژه‌یه‌كه‌وه.
ئێستا مانگی ئابی 2010یه و ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا تێپه‌ڕبوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كورته‌ی پڕۆژه‌كه بریتیبو له:
1-پێكهێنانی چه‌ند په‌یمانگایه‌كی كوردۆلۆجی به تایبه‌ت له شاره‌كانی دیاربه‌كر و ماردین، كه رێگه بدات له زمانی كوردی بكۆڵێته‌وه و فراوانی بكات.
2-جگه له كه‌ناڵی (ته‌ره‌ته 6) كه به كوردی په‌خش ده‌كات، كه‌ناڵه ناوچه‌ییه‌كانی كوردستانی توركیاش له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، چه‌ند كاتژمێرێكی دیاریكراویان بۆ دابنرێت كه به كوردی په‌خش بكه‌ن.
3-وانه‌ی كوردی به شێوه‌یه‌كی ئیختیاری له هه‌مو خوێندنگه‌كانی توركیا دابنرێت كه ته‌نانه‌ت گه‌ر توركه‌كانیش ویستیان ده‌توانن بیخوێنن.
4-له زیندانه‌كاندا رێگه بدرێت كه به كوردی قسه بكرێت، كه تا ئێستاش جگه له توركی هه‌ر زمانێكی تر قه‌ده‌غه‌یه قسه‌ی پێبكرێت.
5-نزیكه‌ی 3000 گوند و شار و شارۆچكه و كۆڵان، ناوه‌كانیان بگێڕدرێته‌وه سه‌ر ناوه كوردییه‌كانیان كه دوای دروستبونی ده‌وڵه‌تی توركیا له ساڵی 1923 ناوه‌كانیان كراوه به ناوی توركی.
6-رێگه بدرێت ئه‌و مندالانه‌ی له دایك ده‌بن ناوی كوردی‌یان لێبنرێت، كه ئێستا ئه‌و شته قه‌ده‌غه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ئاكه‌په ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی له چه‌ند خاڵێكدا راگه‌یاند، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا پشتگیری له پڕۆژه‌كه كرا، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌په) كه داخراو بوه پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په)، رایگه‌یاند: ئێمه ئومێدمان به‌م پڕۆژه‌یه هه‌یه و نائومێدیشین به‌رامبه‌ری، كه تا ئێستا نا ئومێدییهكهیان به‌به‌هێزیی خۆی پیشانداوه.
ده‌یڤید میلیباند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی حكومه‌ته‌كه‌ی پیشاندا به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌كه و به هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤی له‌قه‌ڵه‌مدا، وته‌بێژێكیش به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا دوپاتكرده‌وه و به هه‌نگاوێكی پڕبایه‌خیان ئه‌ژماركرد و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش به هه‌مان شێوه.
حیلمی ئۆزكۆك سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌ركانی سوپای توركیا و ئیلكه‌ر باشبوغ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌ركانی سوپای توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پشتگیریی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ورد رێكبخرێت، ئه‌گینا له بری باشه به‌ره‌و خراپه‌مان ده‌بات.
دوای راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن دێنیز بایكاڵ سه‌رۆكی پێشوی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزاوتنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی (مه‌هه‌په) ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا و به جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له خاكی توركیایان له قه‌ڵه‌مدا و مه‌هه‌په كه‌مپینێكی بۆ دژ وه‌ستانی پڕۆژه‌كه ده‌ستپێكرد و لای خۆشیه‌وه ئه‌ردۆگان وتی:"وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه، به رێی خۆماندا ده‌ڕۆین و ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بڕیارمان له سه‌ری داوه".
ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه و تا ئێستا جگه له‌وه‌ی كه هیچ بڕگه‌یه‌كی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه، حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره هه‌وڵی زیاتری داوه كه به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا بڕیاری دروستكردنی تیمێكی سه‌ربازیی تایبه‌تی ده‌ركرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا و پێكدادانه‌كانی سوپا و په‌كه‌كه زیادیكردوه، كه ئه‌مه كورده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌وه كه ئایا پڕۆژه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و به كوێ ده‌گات.
زریان رۆژهه‌ڵاتی پسپۆڕ له كاروباری توركیا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه وتی:"هه‌لومه‌رجه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان وایان له ئاكه‌په كردوه كه بیر له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و پڕۆژه‌ی كرانه‌وه بكاته‌وه، به تایبه‌تیش هه‌لومه‌رجه سیاسییه ده‌ره‌كییه‌كان، چونكه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق توركیا ده‌یه‌وێت خاوه‌نی نفوز بێت له عێراق و ببێته هێزێك له ناوچه‌كه‌دا، كه ئه‌وه‌ش پێویستی به په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به چاككردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی".
پسپۆڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كێشه‌ی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی جیهان و دیدی جیهان بۆیان و بارودۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش پاڵنه‌رێكی تربون بۆ توركیا كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بدات.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ش زریان رایگه‌یاند:"ئه‌مساڵ بێت و 10 ساڵی تربێت، توركیا ده‌بێت كێشه‌ی كورد له وڵاته‌كه‌یدا چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌م شته‌ش هیچ په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه و ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه ئێستا دژی كرانه‌وه ده‌وه‌ستێت، خۆیان رۆژگارێك راپۆرتیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد خستوه‌ته‌ڕو، له‌به‌ر ئه‌وه پێم وانییه نه‌ژادپه‌رسته‌كان كه ئێستا دژی پڕۆژه‌كه‌ن و به هه‌وڵێك بۆ له‌تكردنی توركیای له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، بتوانن ئه‌م پڕۆژه‌یه رابگرن، چونكه ئاكه‌په بێت یان هه‌ر حكومه‌تێكی تربێت گه‌شتۆته ئه‌و راستییه‌ی كه ده‌بێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات".
جێی ئاماژه‌یه یه‌كێك له فشاره گه‌وره‌كانی سه‌ر توركیا یه‌كێتیی ئه‌وروپایه، كه به ئه‌ندامبون له‌و یه‌كێتییه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره و یه‌كێكیش له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كان كێشه‌ی كورده له توركیا، ئاخۆ كێشه‌ی كورد چه‌ندی تر توركیا دوابخات له به ئه‌ندامبون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا؟