راپۆرت
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان




Saturday, August 14, 2010
 
     

بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانان‌و به‌رپرسان
حكومه‌ت، دو پڕۆژه‌ی كاره‌با ئیفلیج ده‌كات كه‌ تێچونی (36) ملیار دیناره‌

به‌دواداچونی: رۆژنامه‌
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی دو كارگه‌ی چیمه‌نتۆ، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وێستگه‌یه‌كی گۆڕینی كاره‌بای (123- 33 كه‌یڤی) له‌ بازیان ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ رزگاری كه‌ هیچ سودێكی بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی نییه‌‌و به‌هۆی دروست نه‌كردنی ئه‌و وێستگه‌یه‌شه‌وه‌، كارگه‌كانی چیمه‌نتۆی بازیان‌و ماس، راسته‌وخۆ له‌ هێڵی (132 كه‌یڤی)یه‌وه‌ كاره‌با وه‌رده‌گرن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی، وه‌زاره‌تی كاره‌با هیچ كۆنترۆڵێكی به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌دا هه‌بێت كه‌ كارگه‌كان به‌كاریده‌هێنن كه‌ نزیكه‌ی (100)مێگاواته‌و ده‌كاته‌ (1/4)ی به‌شه‌ كاره‌بای سلێمانی.

وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای بازیان كه‌ بڕیاربو ساڵی (2009) دروستبكرێت به‌ بڕی زیاتر له‌ (21)ملیار دینار، بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ كارگه‌كانی سنوری بازیان، به‌ بڕیارێكی كتوپڕ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ وێستگه‌ی رزگاری له‌ سلێمانی به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ سودێكی راسته‌وخۆی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێت.

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ (5/8/2010)، یاسین ئه‌بوبه‌كر، وه‌زیری‌ كاره‌بای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ لۆدی‌ كارگه‌كانی‌ چیمه‌نتۆ به‌رزده‌بێته‌وه‌، بڕیاریانداوه‌ كه‌ كاره‌بای‌ ئه‌و كارگانه‌ له‌ هێڵی (132 كه‌یڤی) ببه‌ستن.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بیانوه‌كه‌ بێت، ده‌توانرێت به‌ دانانی‌ فیده‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ (33 كه‌یڤی‌) ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری‌ كارگه‌كان، ئه‌وه‌ ناكرێت له‌ كاتێكدا هێڵی (132 كه‌یڤی‌) ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كاره‌با له‌ نێوان شاره‌كاندا به‌كاردێت، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ بدرێت به‌ كارگه‌و شوێنی‌ دیكه‌، چونكه‌ هێڵی‌ (33 كه‌یڤی‌) تایبه‌ته‌ به‌ كارگه‌و هێڵی‌ (11 كه‌یڤی)یش بۆ كاره‌بای‌ ماڵان به‌كاردێت.

وه‌زیری‌ كاره‌با، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد: پاش لێكۆڵینه‌وه‌و دیراسه‌كردنی‌ ورد، بڕیاریانداوه‌ كه‌ وێستگه‌یه‌كی‌ (24)فیده‌ری‌ (33 كه‌یڤی) له‌ ته‌نیشت وێستگه‌ی‌ رزگاری‌ دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ (7)ساڵی‌ داهاتو كاره‌بای بیناكانی‌ شه‌قامی سالم دابین بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی كاره‌بای سلێمانیش، له‌ ئێستادا له‌ وێستگه‌ی‌ رزگاری‌، (9)فیده‌ری‌ كاره‌بای‌ (33 كه‌یڤی) هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نها (5)فیده‌ریان له‌ كاردان‌و 4 فیده‌ره‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ یه‌ده‌گه‌‌و ده‌توانرێت بۆ ئه‌و شه‌قامه‌ به‌كاربهێنرێن، چونكه‌ كه‌مترین توانای‌ ئه‌و (4)فیده‌ره‌ (33 كه‌یڤی)یه‌ بریتییه‌ له‌ بڕی‌ (100) مێگاوات كاره‌با‌و به‌ ئاسانی‌ ده‌توانن ئه‌و پێداویستییانه‌ی‌ شه‌قامی سالم بۆ چه‌ند ساڵێك دابین بكه‌ن كه‌ وه‌زیر باسی ده‌كات، چونكه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌ باسی ده‌كات، له‌ ئێستادا هه‌مو پێداویستیی‌ ئه‌و شه‌قامه‌، له‌ (15)مێگاوات تێپه‌ڕ ناكات‌و به‌م پێیه‌ش، به‌ هێنانی‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ ژماره‌ی‌ فیده‌ره‌ (33 كه‌یڤی)یه‌ كارپێنه‌كراوه‌كانی‌ وێستگه‌ی‌ رزگاری‌ ده‌بنه‌ (28)فیده‌ری یه‌ده‌گ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ سودێكیان لێوه‌ربگیرێت.

كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ، به‌بێ‌ كۆنترۆڵ‌ كاره‌با وه‌رده‌گرن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زیاتر رونی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێڵی (132 كه‌یڤی) بۆ ئه‌و كارگانه‌ سودی زۆری‌ هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی‌ كوژاندنه‌وه‌و ئیشپێكردنی‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ وێستگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیاندایه‌‌و دور له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌ت‌و له‌هه‌مانكاتدا به‌ درێژایی هه‌بونی‌ كاره‌با، ئه‌وان كاره‌بایان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌ زیان بۆ سه‌ر به‌شه‌ بڕی‌ كاره‌بای‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆتایی دێت، بۆیه‌ دانانی‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ له‌ بازیان، سودی‌ زۆری ده‌بێت بۆ حكومه‌ت‌و هاوڵاتیان‌و رێگه‌ش له‌ به‌هه‌ده‌ردانی‌ ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ ده‌گرێت كه‌ ئه‌و كارگانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام به‌كاریده‌هێنن، چونكه‌ ئێستا ئه‌و ناوچه‌یه‌ (بازیان) به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ ببێته‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی‌ به‌و پێیه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆ‌و كارگه‌ی‌ دیكه‌ی‌ تێدایه‌‌و له‌ ئاینده‌شدا كارگه‌ی‌ ئاسن تواندنه‌وه‌ی‌ لێدروست ده‌كرێت.

بۆیه‌، گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ زیانی‌ ده‌بێت‌و سودمه‌ندی یه‌كه‌م، كارگه‌كانی‌ چیمه‌نتۆی ماس‌و بازیانن، نه‌ك هاوڵاتیان، بۆیه‌ دانانی‌ وێستگه‌كه‌ له‌ بازیان، ئه‌و كارگانه‌ ناچار ده‌كات كه‌ كاره‌با له‌و وێستگه‌یه‌وه‌ وه‌ربگرن‌و حكومه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ كاره‌باش، ده‌سه‌ڵاتی‌ كۆنترۆڵ‌‌و ئیشپێكردنی‌ ئه‌و كاره‌بایه‌یان ده‌بێت‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هێنانی‌ وێستگه‌كه‌ بۆ رزگاری‌ هیچ سودێكی‌ ئابوری‌ نابێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی كاره‌بای سلێمانی كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاریی دۆسیه‌كه‌، نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به‌ (رۆژنامه‌)ی راگه‌یاند: "ساڵی (2008)، داوا له‌كاره‌بای سلێمانی كراوه‌ كه‌ لیستێك ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تن‌و پێویستیان به‌ جێبه‌جێكردنه‌، دوای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كه‌و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با، رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ (8)وێستگه‌ی نوێ‌ دابنرێت‌و نوێكردنه‌وه‌ له‌ (2)وێستگه‌ی تردا بكرێت‌و ئه‌و پڕۆژانه‌ خرانه‌ قۆناغی (5)ه‌وه‌".

 یه‌كێك له‌و پڕۆژه‌ گرنگانه‌، دروستكردنی وێستگه‌ی گۆڕین (132- 33 كه‌یڤی‌)ی بازیان بو، به‌ سێ‌ محه‌ویله‌ وێستگه‌یه‌كی (132-33-11 كه‌یڤی‌) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه‌ سودی بۆ كارگه‌كان‌و ماڵانیش هه‌بێت‌و دواتر وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌ی فه‌رزكرد كه‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ ته‌نها (132-33) بێت‌و (11 كه‌یڤی‌)یه‌كه‌ی لێده‌ركات‌و بو به‌ سێ‌ مه‌حه‌ویله‌ كه‌ توانای هه‌ریه‌كێكیان (125mva) یه‌ واته‌ به‌ هه‌رسێكیان (375mva)ه‌ به‌و پێیه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێته‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی‌و چه‌ندین كارگه‌ی تێدا دروستده‌كرێت.

كاتێك بڕیاریاندا له‌و پڕۆژه‌یه‌، كۆمپانای چیمه‌نتۆی ماس ته‌واو نه‌كرابو ‌و كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیانیش به‌ مۆلیده‌ كاره‌بایان بۆ خۆیان دابینده‌كرد‌و له‌ رۆژی (5/10/2009)ه‌وه‌ هه‌مو پڕۆژه‌كانی قۆناغی‌ (سته‌یجی5) ده‌ستبه‌كاربون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كارێك له‌سه‌ر وێستگه‌ی بازیان نه‌كراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌یه‌وێت ئه‌و وێستگه‌یه‌ بگوازێته‌وه‌‌و به‌هۆی دروست نه‌كردنی هیچ وێستگه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌، ئێستا راسته‌وخۆ له‌ هێڵی (132)ه‌وه‌ كاره‌با ده‌درێته‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماس‌و كارگه‌كه‌ وێستگه‌یه‌كی گۆڕین (132-33 كه‌یڤی‌) له‌ناو كارگه‌كه‌ی داناوه‌‌و به‌ به‌رده‌وامی كاره‌با له‌و هێڵه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.

(132) بۆ دابه‌شكردن نییه‌
 له‌كاتێكدا هێڵی (132 كه‌یڤی‌) ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی كاره‌بایه‌ بۆ شوێنه‌ دوره‌كان به‌ ڤۆڵتیه‌یه‌كی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین له‌ده‌ستچون هه‌بێت، نه‌ك بۆ دابه‌شكردن، واته‌ كاری ئه‌و هێڵانه‌ گواستنه‌وه‌ی كاره‌بایه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ گۆڕین‌و ئێستا ئه‌و كاره‌بایه‌ی ده‌درێته‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماس، له‌ژێر كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانیدا نییه‌‌و خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره‌بایه‌ی‌ وه‌ریده‌گرێت، هی وێستگه‌ی (750)مێگاواتی چه‌مچه‌ماڵه‌ كه‌ موڵكی هه‌مان وه‌به‌رهێنه‌ره‌و خۆی بۆ هه‌ر كیلۆواتێك، ته‌نها (20)دینار ده‌داته‌ حكومه‌ت، له‌كاتێكدا له‌ وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ هه‌ر كیلۆواتێك كاره‌با به‌ (35)دینار ده‌فرۆشێته‌وه‌ به‌ حكومه‌ت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێبه‌رامبه‌ر سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین ده‌كات.

له‌ئێستادا كۆمپانیای چیمه‌نتۆی بازیانیش، داوای كاره‌با ده‌كات، راسته‌وخۆ له‌ هێڵی پاڵه‌په‌ستۆ به‌رزی (132 كه‌یڤی‌)یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ی (رۆژنامه‌) ته‌ئكیدی كرده‌وه‌: "ئه‌و كارگه‌یه‌ش، هه‌مو مامه‌ڵه‌كانی ته‌واوكردوه‌‌و وه‌زاره‌تی كاره‌باش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پیشانداوه‌ كه‌ كاره‌با به‌هه‌مان شێوه‌ بدرێته‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان‌و بۆ هه‌ر كارگه‌یه‌كی تریش كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ دروست بكرێت، وه‌زاره‌تی كاره‌با ناچاره‌ به‌هه‌مانشێوه‌ كاره‌بایان پێبدات‌و به‌گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای بازیان بۆ رزگاری، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی پینه‌ بكات".

به‌و بڕیاره‌ش، نزیكه‌ (100)مێگاواتی كاره‌بای خه‌ڵكی شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ڕوات بۆ سێ‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆ (ماس-بازیان-تاسڵوجه‌) كه‌ ده‌كاته‌ (1/4)ی پێویستیی شاری سلێمانی‌و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ نزیكه‌ی‌ 4-6 سه‌عات كاره‌بای‌ سلێمانی‌ زیاد ده‌كات، له‌ كاتێكدا هه‌مو شاری سلێمانی پێویستی به‌ (400)مێگاوات كاره‌بایه‌‌و ئه‌و كاره‌بایه‌شی ده‌درێته‌ ئه‌و كارگانه‌، له‌ژێر كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانیدا نییه‌، هه‌روه‌ك ئه‌و كارگانه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند بازرگانێك، سودی بۆ كه‌س نییه‌‌و ده‌بو ئه‌و كارگانه‌ خۆیان كاره‌با بۆ خۆیان دابینبكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و كاره‌بایه‌ی ده‌درێته‌ ئه‌وان، له‌ به‌شی هاوڵاتییانه‌‌و كارگه‌كانیش خاوه‌ندارێتی ئه‌هلیین.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ش گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی گۆڕینی (132-33 كه‌یڤی‌) بازیان بۆ رزگاری، چه‌ندین گرفت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت له‌وانه‌، له‌دوری ته‌نها (300مه‌تره‌وه‌) وێستگه‌یه‌كی تری گۆڕین هه‌یه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی رزگاریی شاری سلێمانی.

شه‌قامی سالم، ئه‌و كاره‌بایه‌ی ناوێت
سه‌باره‌ت به‌ بیانوی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێداویستیی باڵه‌خانه‌كانی سلێمانی‌ پڕده‌كاته‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ی كاره‌بای سلێمانی، وتی: "دانانی سێ‌ محه‌ویله‌ی (125) بۆ شه‌قامی سالم، رێژه‌یه‌كی زۆر زۆره‌و پێویستی به‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ش به‌بێ‌ هیچ دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كراوه‌و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌بای سلێمانیش، به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه‌، رازی نییه‌‌و داوا ده‌كات كه‌ وێستگه‌كه‌ له‌ شوێنی خۆی له‌ بازیان دابنرێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌ نیازن كه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی كاره‌با بكه‌ن‌و له‌و باره‌یه‌وه‌و دوباره‌ داوا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سورن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌كه‌ی بازیان بۆ رزگاری، ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی (2011) وێستگه‌یه‌كه‌ی گۆڕینی (132-33-11 كه‌یڤی‌) له‌ بازیان دروستبكرێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری كاره‌با سه‌باره‌ت به‌ پێداویستیی شه‌قامی سالم بۆ كاره‌بای (33 كه‌یڤی‌)، سه‌رچاوه‌كه‌ی (رۆژنامه‌) وتی: "به‌رپرسانی كاره‌با، ده‌ڵێن كه‌ شه‌قامی سالم پێویستی به‌ (113mva) كاره‌با هه‌یه‌ به‌خه‌تی (33 كه‌یڤی‌) كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ 90 مێگاوات، له‌كاتێكدا هه‌مو ئه‌و محه‌ویلانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ هه‌ن هه‌مویان (11kv)ن‌و بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م تۆڕو محه‌ویله‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌ كه‌ دو ساڵه‌ نوێكراونه‌ته‌وه‌، دوباره‌ ده‌بێت بگۆڕرێنه‌وه‌ به‌ (33 kv) كه‌ ئه‌ویش زۆرترین زیانی هه‌یه‌، چونكه‌ ناكرێت كاره‌بای ئه‌و هێڵه‌ پاڵه‌په‌ستۆ به‌رزه‌ به‌ عه‌مودو تاوه‌ر بگۆێزرێته‌وه‌‌و ده‌بێت به‌ژێر زه‌ویدا رابكێشرێت‌و هه‌مو شه‌قامی سالم هه‌ڵبكه‌نرێت، هه‌روه‌ك بودجه‌یه‌كی زۆر زۆری ده‌وێت‌و ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا له‌ توانای حكومه‌تدا نییه‌".

وێستگه‌ی گۆڕینی بازیان كه‌ بڕیاره‌ ببرێته‌ رزگاری، ته‌نها (24) فیده‌ری (33 كه‌یڤی‌) هه‌یه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیان لێی سوده‌مه‌ند نابن، له‌كاتێكدا وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای رزگاری، خۆی (4)فیده‌ری به‌تاڵی (33 كه‌یڤی‌)ی یه‌ده‌گی هه‌یه‌ كه‌ به‌كار نه‌هاتون‌و ده‌توانرێت هێڵی (33)ی لێده‌ربكرێت‌و به‌شی هه‌مو شه‌قامی سالم ده‌كات كه‌ پێویستی به‌ (100)مێگاوات هه‌یه‌، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌بای سلێمانی، داوای نوێكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی رزگاری كردبو، به‌ڵام وه‌زاره‌ت به‌ بیانوی نه‌بونی بودجه‌وه‌، ره‌زامه‌ندیی پیشان نه‌داوه‌و ئێستا هێنانی ئه‌و وێستگه‌یه‌ ده‌كه‌نه‌ بیانو، هه‌روه‌ك هه‌ریه‌ك له‌ وێستگه‌كانی باشورو ئه‌زمه‌ڕو زه‌رگه‌ته‌ له‌ شاری سلێمانی هێڵی (33 كه‌یڤی‌) به‌تاڵیان هه‌یه‌‌و ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێن.

وێستگه‌كه‌ی بازیان
وێستگه‌ی گۆڕینی بازیان، بڕی (21)ملیارو (346)ملیۆن‌و (709)هه‌زارو (804)دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌.

بۆ دروستكردنی وێستگه‌ی كاره‌بای بازیان، پێشتر له‌ رێگای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌‌و كاره‌با‌و ناحیه‌ی بازیانه‌وه‌، هه‌مو رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان ته‌واوكراون‌و زه‌وییه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاره‌بای سلێمانی وه‌رگیراوه‌و ته‌نانه‌ت گرێبه‌ستی دو جوتیاری له‌سه‌ربوه‌‌و قه‌ره‌بو كراونه‌ته‌وه‌.

پارچه‌ زه‌وییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ كه‌رتی (8)ی بازیانه‌وه‌و به‌ بڕیاری ژماره‌ (813) له‌ رۆژی‌ (19/1/2010)ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی گه‌شتوگوزار كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی كراوه‌، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پیشانداوه‌ بۆ ته‌رخانكردنی روبه‌ری (19/17)دۆنم زه‌وی له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌ویی ژماره‌ (1/6) بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌با له‌ (132 كه‌یڤی)یه‌وه‌ بۆ (32 كه‌یڤی)، ئه‌مه‌ش له‌ وه‌ڵامی نوسراوی ژماره‌ (374) له‌ (12/1/2010) كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی زه‌وی‌و زاری كردوه‌.

دواتر به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، به‌ نوسراوی ژماره‌ (933)له‌ (27/1/2010) ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی باجه‌كان/ خانوبه‌ره‌ی میری كردوه‌ له‌گه‌ڵ‌ نوسراوه‌كه‌دا نه‌خشه‌و كۆنوس‌و گشت به‌راییه‌كانیان ئاڕاسته‌ كردون، ره‌زامه‌ندیی پیشانداوه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌بای سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی وێستگه‌كه‌.

وێستگه‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ریش، ئیفلیج كرا
له‌هه‌مان (قۆناغ) سته‌یجی پێنجی پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گواستنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌بای سلێمانیدا، دروستكردنی وێستگه‌ی كاره‌بای سه‌نگه‌سه‌ر بو كه‌ بڕی‌ (15)ملیار‌و (614)ملیۆن‌و (475)هه‌زار‌و (44)دیناری‌ بۆ ته‌رخان كراوه‌، بۆ گۆڕینی هێڵی (132) بۆ (33-11 كه‌یڤی‌)دواتر گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ قه‌ڵادزێ‌، له‌كاتێكدا قه‌ڵادزێ‌ هێڵی (132 كه‌یڤی) پێنه‌گه‌یشتوه‌و زیاتر له‌ (12) كیلۆمه‌تر له‌و هێڵه‌وه‌ دوره‌، بۆیه‌ ده‌بێت هێڵی (132)ی بۆ رابكێشرێت‌و دوباره‌ (33-11 كه‌یڤی)ی لێوه‌ربگیرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوجار به‌هه‌ده‌ردان‌و به‌فیڕۆدانی سامانی وڵاته‌.

وه‌زیری پێشوی كاره‌باش له‌ كابینه‌ی پێنجه‌م، بڕیاریدابو كه‌ وێستگه‌ی گۆڕین له‌ هیچ شوێنێك دروست ناكرێت كه‌ هێڵی (132 كه‌یڤی‌) نه‌بێت‌و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی (رۆژنامه‌)، له‌گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر بۆ قه‌ڵادزێ‌، نه‌حسابی پاره‌و بودجه‌ كراوه‌، نه‌ پلاندانان‌و له‌كاتێكدا به‌دروستكردنی ئه‌و وێستگه‌یه‌ له‌ سه‌نگه‌سه‌ر، هه‌مو كێشه‌ی ناوچه‌ی پشده‌ری چاره‌سه‌ر ده‌ركرد، به‌ڵام له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ قه‌ڵادزێ‌ سودێكی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی دروستكردنی ئه‌و وێستگه‌یه‌ی به‌ قه‌ڵادزێ‌ دابو، ئێستا وێستگه‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گوازراوه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وانه‌ش ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ كه‌ بۆ پڕۆژه‌كانی‌ قۆناغی پێنجه‌م (سته‌یج 5) ته‌رخانكراوه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی‌ ده‌گاته‌ (76) ملیار‌و (197) ملیۆن‌و (733) هه‌زار‌و (234) دینار هیچ پاره‌یه‌ك بۆ سپَیرپارت (كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گ) دانه‌نراوه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ 20%ی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ مه‌وادی یه‌ده‌گ ته‌رخان بكرایه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ئه‌م مه‌سه‌له‌ گرنگه‌شی فه‌رامۆش كردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئاینده‌دا هه‌ر كێشه‌یه‌ك توشی ئه‌و وێستگانه‌ ببێت له‌ كارده‌وه‌ستن‌و چاره‌سه‌ر ناكرێن، بۆیه‌ به‌ پێویست ده‌زانرێت ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌كانیدا ئه‌و بابه‌ته‌ باس بكات‌و له‌ راستی‌و دروستی ئه‌و زانیاریانه‌ بكۆڵنه‌وه‌‌و داواكاری‌ گشتیش به‌دواداچون بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات.

رۆژنامه‌ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و دۆكیومێنته‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ی‌ له‌لایه‌.
















 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
کوردستانی
 کە مناڵ بووم لە قوتابخانە چەند سفرێکم وەر گرتبوو لە دەرسەکانما چومەوە ماڵەوە سەرزەنشتێکی زۆر یان کردم!! منیش پێم ووتن ئەوەتا خۆ لە دەرسەکانی کەیا دەرچووم. بەڵام ئەم وەڵامەی من تەنھا خۆدەرباز کردن بوو لەو لێپرسینەوەیەی کە ماڵەوە دەیان کرد لێم بەڵام ئەسڵی مەوزوع من سەرکەووت و نەبووم!!! میللەت ئەڵێت ئەی ھاوار دادو بێدادمانە لە دوای ٢٠ ساڵ حوکم ڕانی کوردی کارەبا خراپ بووە باشتر نەبووە ئێمە ئەڵێین کارەبامان نییە وە زۆر شەرمەزارییە کە لە دوای ٢٠٠٣ وە ھیچ بەھانەیەک نیە کە کارەبا دابین نەکرێت لە پارەیە لە گومرگە لە داھاتی ناوخۆیە لە %١٧ یە لە بردنی نەووتی قاچاخە کەچی ھێشتا دادو بێدادی کارەبامانە. ئەڵێین کارەبا نییە ئەمان ئەڵێن ئەی ئەو ھەموو بینایە نابینیت چووە بە ئاسمانا!! ئەوە بوین بە (دووبەی) دووەم!!! ھەموو کەس ئەزانێت نە باڵەخانە بێمواسەفاتەکان بۆ خەڵکیە نە لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئێمە دروستیان کردووە تەنھا بۆ سەرمایە دارە دەسەڵاتدارەکانە!!!! ئەمە وەک و سفری دەرسەکانی من وایە.
کامەران کاکەیی
 لەساڵی ٢٠٠٦ کۆمپانیایەکی بیانی هاتبوو کەلوپەلی کارەبای بفرۆشیت بە بەڕێوبەرایەتی کارەبای سولەیمانی بەمەبەستی زیاد کردنی وزەیی کارەبا لەسولەیمانی منیش بەسەردان چوبوومەوە بۆ کوردوستان بەسودفە ئەورۆژە سەردانی برادەرانی خۆمم کرد لەوێ لەگەڵیان رۆیشتم.دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە پرسیارم لەبرادەرەکانم کرد باشە بەو شتانە(چەند ویستگەیەکی دابەشکردن بوو)کارەبا باش ئەبێت .وتیان نەوەڵا ئەی خۆت نازانی.منیش وتم ئەی باشە بۆ نەتان ووت ئەوە بەعەمەلی ئێمە نایەت.یایانە قاقای پێکەنین و وتیان ئێمە قسە بکەین یان نا ئەوان پێش ئەوەی کۆبوونەوە بەئێمە بکەن هەموویان کریووە.یەکێک لەو کەسانەی کە ئیمزای لەسەر کڕینەکە کردبوو پێش کوبونەوەکە ئێستا ئەندام پەرلەمانی کودوستانە.ئابەم شێوەیە بیر لە زیاد کردن و چاکردنی کارەبا کراوە لە کوردوستان ئەبێت چاوەڕیی چی لێبکرێت.من کە ئەم بابەتەم خوێندەوە هیچ سەرسام نەبووم لەبەر ئەوەی پێشبینیم ئەکرد.من ئێستاش ئەڵێم نەچوە بچێ چەندین ئەندازیاری کارامە هەن کە ئەتوانن کارەبا چاک بکەن بەڵام ئەبێت بواریان پێبدرێ.چۆن بەرنامەتان پێشکەش کرد بە چاکردنی باشکردی گوندەکان و باری ژیانی جوتیاران ئاوا بەرنامەیەک پێشکەش بکەن بۆ باشکردنی کارەبا لەکوردوستان.ئێمەش ئامادە.
Sabah Yassin
 گه‌مژه‌ی داگیرکه‌رانی ناوخوی و بێ ئیمان مرۆڤ به‌ خۆی له‌م خاکه‌دا له‌ پشتی نه‌بونی کاره‌باوه‌یه‌. کاره‌با له‌سه‌رتاوه‌ به‌ وه‌زی نه‌وت کار ده‌کا و پێداویستیه‌کانی کاره‌به‌ له‌ چه‌ند مانگیکدا له‌ عیراق به‌ پاره‌ی نه‌وه‌ت ده‌کرا. له‌ کوردستادا که‌ 127 بیر نه‌وه‌تی تازه‌ لێدراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌دا پینج ئه‌و پاره‌یه‌ رستگویان بۆ چاکردنی کاره‌با دابنرایه‌، ئیستا کوردستان ده‌یتوان چه‌ند کێلگه‌یه‌کی هه‌وای وزه‌و توانای رۆژی دابنایا و مرۆڤ له‌ رووناکی شه‌و و له‌گه‌رمای رۆژ و سه‌رمای زستان رزگاری ببویان. به‌لام که‌ ئه‌و کاره‌ له‌ 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیه‌کانه‌و و داگیرکه‌ر خۆمالێه‌کانه‌وه‌ نه‌کرا، هۆکه‌ی بۆ ئه‌و ده‌گه‌ریته‌وه‌ که‌ مرۆڤ نه‌ هه‌ر چاو به‌ست بکه‌ن له‌ پاره‌ی نه‌وت بۆ کویی ده‌چیت و کی ده‌یبات. به‌ بۆچونی که‌مپانئ پتروکیمکاله‌کان له‌ دوای شه‌ری گیتی یه‌که‌مه‌وه‌، وه‌ز وه‌ک سه‌رچاوه‌ کونترۆلی مرۆڤ و خۆ زلکردن بیر لێده‌که‌نه‌وه‌ و له‌م ولاتانه‌شدا که‌ یاسا سه‌روه‌ری نیه‌، ده‌سته‌لات جه‌نگه‌ڵ ئاسا حوکم داری ده‌کات. بڕوانه‌ ده‌سته‌لادارنی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتان سه‌دامیان هه‌لواسی که‌ چی یاساکانی سه‌دامیان هیشته‌وه‌و له‌گه‌ڵ گرتنی عیراقدا له‌ به‌غدا یه‌که‌م وه‌زاره‌ت که‌ گرتیان وه‌زاره‌تی نه‌وت بو، نه‌ خواز الله‌ دۆکومینته‌کانی نه‌وه‌ت له‌ میژوو عیراقدا بکه‌وه‌ جێگه‌ باس و قسه‌کرد. ئه‌وه‌ که‌ یارمه‌تی ئه‌و ناره‌وایای ماناه‌وه‌ یاسای سه‌ده‌م و جه‌نگه‌لیش ده‌دا، ئه‌و بی ئیمانیه‌ مرۆڤ به‌ خۆیه‌ که‌ په‌روه‌ردی دین و دنیا کۆلونین دیرین و مودیرین سه‌پاندوه‌یان، ئه‌گه‌ر نا له‌مڕۆژه‌د شه‌رمه‌زاریه‌ که‌ مرۆڤ له‌ ولاتی نه‌وت دا و ژیر ده‌سته‌ ده‌سته‌لاتی ئه‌مریکی و به‌ریتانی بیت و باس له‌ بێ کاره‌بایی بکات. به‌لام که‌ سه‌رکاره‌کانی ئه‌وان ناره‌وای بنه‌ما مانه‌وه‌یان بێت ، ئه‌و پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌ ئایا گۆران چون وه‌ک ئه‌و ده‌نگه‌ ناره‌زایه‌ کار ده‌کا و جارێکی تر وه‌ک پارتی و یه‌کیتی گاڵته‌ به‌ مرۆڤی کورد ناکا و له‌ بێ ئیمانی به‌ خۆی ده‌ری ده‌کات.
omed issa
 حکومه‌ت یانی به‌رپرسیاره‌تی ،یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکا گۆتیتی : بۆ یه‌ک چرکه‌ ساتیش بی نابی حکومه‌ت بدرێته‌ به‌ر دست نابه‌رپرسان. سوید ساڵانه‌ 40 ملیارد کرۆنی سوید زه‌کاتی کاره‌با وه‌رده‌گری 1،20 کرۆنی سوید /کیلۆوات . بۆ زانیاری ئه‌و که‌ل و په‌له‌ی که‌ هاوڵاتی سویدی به‌کاری ده‌هێنی نرخی چه‌نده‌ ساڵانه‌ ده‌توانن سه‌یری energimyndigheten, other languages, kurdi sorani.داموده‌زگای کاره‌بای حکومه‌تی سویده‌ به‌ کوردی ،عه‌ره‌بی زانیاریان هه‌یه‌ ده‌کرێ سودی هه‌بی بۆ خوێنه‌ر و ڕاپۆرت هه‌تاوه‌کوو دوایی ، کاره‌باو وزه‌ دوو سامانی ئابورین پێویستن بۆ کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن ،بۆ ئه‌وی کۆمه‌ڵگا پێشبکه‌وێت ده‌بی مۆدێڕن بچینین و ڕۆناکی بدورینه‌وه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ