دلێر عه‌بدولخالق
رۆڵی رۆشنبیر له كۆمه‌ڵگای كوردیدا، دوایین راپرسی رێكخراوی پۆینته، راپرسیه‌كه به‌چه‌ند ئه‌نجامێكی كوشنده به‌رامبه‌ر رۆڵی رۆشنبیران ته‌واو بوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌شدا ژماره‌یه‌ك رۆشنبیری جدی بۆچونی خۆیان له‌مه‌ڕ راپرسیهكهو جێكه‌وته زانستیه‌كانی ده‌خه‌نه‌ڕو.
رێكخراوی پۆینت بۆ راپرسی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژییه‌كان له‌مانگی حوزه‌یرانی (2010)دا راپرسیه‌كیان له‌سه‌ر رۆڵی رۆشنبیری له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا له‌ژێر ناوی (رۆشنبیری كورد له‌نێوان ههڵوێستو پاشكۆیهتیدا) ئه‌نجامداوه.
وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: "له‌م راپرسییه‌دا هه‌وڵمان داوه به بێ لایهنیو به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجامی بده‌ین، كه (1000) هه‌زار كه‌س له هه‌مو تهمهنێكو چین‌و ئاین‌و مهزههبو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له (كورد، توركمان، كلدوئاشوری، عه‌ره‌ب، ئه‌وانی دیكه) له هه‌ردو ره‌گه‌ز له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، دهۆك، موسڵ) به‌شدارییان تێیدا كردوه، ویستومانه رای شه‌قامی كوردستانی له‌مه‌ڕ رۆڵی رۆشنبیری كورد بخوێنینه‌وه".
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسیه‌كه بێت، رۆشنبیری كورد له پانتاییه‌كی زۆر بچوكدا دهژیو كاریگه‌ری‌و رۆڵیشی هه‌ر له‌و پانتاییه‌دا خول ده‌خوات، به‌ڵام وه‌ك به‌شێك له رۆشنبیران ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن خودی راپرسیه‌كه‌ش خاڵی نییه له چه‌ند كه‌لێنێكی زانستی، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی هیچ پۆلێنبهندییهك بۆ جۆره‌كانی رۆشنبیر نه‌كراوه‌و كۆمه‌ڵگای راپرسیه‌كه نازانێت ئه‌م راپرسیه باسی چ جۆره رۆشنبیرێك ده‌كات!
وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا نیشانه‌ی بۆ كراوه، پرسیاری راپرسیه‌كه به‌چه‌ند ئه‌نجامێكی كوشنده به‌رامبه‌ر رۆڵی رۆشنبیران كۆتایی پێدێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی (63%)ی به‌شداربون پێیانوایه رۆشنبیری كورد ناچالاكه، (66%) بڕوایان وایه رۆشنبیری كورد به ئه‌ركه رۆشنبیرییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه، له‌به‌رامبه‌ر بونی هه‌ڵوێستیش (59.9%)ی به‌شداربوان ده‌ڵێن: "رۆشنبیری كورد خاوه‌ن هه‌ڵوێست نییه".
له‌باره‌ی كاریگه‌ری رۆشنبیران به‌سه‌ر پانتاییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا (51%)ی به‌شداربوانی راپرسیه‌كه پێیانوایه كاریگه‌رییان نییه، به‌ڕێژه‌ی (51% و 53%)ش كۆمه‌ڵگای راپرسیه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن رۆشنبیری كورد خاوه‌ن هزرێكی پێشكه‌وتوی نوێ‌و كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی نییه.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ رۆشنبیر پاشكۆی پارته سیاسیه‌كان نییه، (52%)ی به‌شداربوان پێیانوایه پاشكۆی پارته سیاسیهكاننو (31%)یش رۆشنبیران به‌پاشكۆی پارته سیاسیه‌كان نازانن، هه‌روه‌ك (64%)ی به‌شداربوان ده‌ڵێن: "رۆشنبیری كورد نه‌یتوانیوه گوشار بخاته سه‌ر رۆشنبیران".
له‌به‌شێكی راپرسیه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌یه‌كی به‌رزی هاوڵاتیانی رێز له‌رۆشنبیران ده‌گرن، ئه‌وه‌تا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی (تۆ وه‌ك هاوڵاتیه‌ك رێز له‌رۆشنبیری كوردی ده‌گریت:)، 65.4%ی به‌شداربوان به (به‌ڵی) وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و (19%)ش به (نه‌خێر)، له‌به‌رامبه‌ر رێزگرتنی ده‌سه‌ڵاتیش له رۆشنبیران، به‌شێكی زۆری به‌شداربوانی كۆمه‌ڵگای راپرسییه‌كه‌ی پۆینت كه ده‌كاته (53.4%)ی به‌شداربوان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات رێز له رۆشنبیران ناگرێت.
هه‌روه‌ك رێژه‌ی (نازانم)ی به‌شداربوان له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی كایه‌ی رۆشنبیری، له‌و راپرسیه‌دا به‌رچاوه! به‌شێوه‌یه‌ك له (28%) تا (8%)یان نه‌یانزانیوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه كه راپرسیه‌كه به‌دوایدا وێڵه ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كه دواتر له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگای راپرسیه‌كه دێته‌وه به‌ر باس.
له‌م راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌دا، چه‌ند نوسه‌رو رۆشنبیرێك گفتوگۆ‌و جه‌ده‌لێكی خێرا له‌سه‌ر دهرئهنجامو پرسه‌كه به‌گشتی ده‌كه‌ن.
رێبوار سیوه‌یلی نوسه‌ر ئاماژه به‌چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئه‌كادیمی راپرسیه‌كه دهكاتو پێیوایه به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بێلایه‌نانه ئه‌نجامنه‌دراوه. ئه‌و ده‌ڵێت: " كوردییه‌كه‌ی زۆر خراپه‌و به هه‌ڵه حاڵیبون له‌نێوان پرسیاركه‌رو پرسیارلێكراو دروستده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگای راپرسیه‌كه‌ش، رێبوار سیوه‌یلی بڕوایوایه كۆمه‌ڵگای راپرسیه‌كی تایبه‌ت بهرۆشنبیران، ناكرێت عاممه‌ی خه‌ڵك بێت، هه‌روه‌ك ناكرێت كۆمه‌ڵگای هه‌ڕه‌مه‌كی (عینه عشوائیه)ش بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی پێویسته له‌و باره‌یه‌وه راپرسیان له‌گه‌ڵ بكرێت، بریتی بن له‌و خوێنه‌رو كه‌سانه‌ی سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ی رۆشنبیران‌و بهرههمو كاریاندا هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه، وتی: " له‌شێوازی ئهنجامدانیو رێژه‌ی به‌شداربوان، گومانم هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له راپرسییه‌كه‌دا به (رۆشنبیران) ناوبراون، نازانین مه‌به‌ست كێ و كام خه‌ڵكانه‌ن؟ ئه‌مه‌ش بۆ هاوڵاتیانی عه‌ینه‌ی راپرسییه‌كه رون نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وان وه‌ڵامه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنێكی گشتگیر‌و ناده‌ستنیشانكراوی مانای چه‌مكی رۆشنبیر بوه، ئایا ئه‌وه‌ی راپرسییه‌كه به (رۆشنبیر) ناویان ده‌بات، رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسی ناو ده‌زگا حیزبییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه؟ یان ته‌نیا ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی له‌پاڵ وه‌زیفه كارگێڕییهكهیاندا، ئه‌ركی رۆشنبیرانه‌ی خۆشیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك هه‌ندێ مامۆستای زانكۆ‌و هه‌ندێك له نوسه‌ران؟ یان هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌نوسن‌و بڵاوده‌كه‌نه‌وه و قسان ده‌كه‌ن؟"
رێبوار سیوه‌یلی كاتی ئاماده‌كردنی راپرسیه‌كه ده‌به‌ستێه‌وه به‌و چركه‌ساتانه‌ی ئه‌م دواییه‌وه كه رۆشنبیران له به‌رامبه‌ر شه‌پۆڵیكی به‌فراوانی هێرشو په‌لاماردانی حیزبی‌و ئاینیدان جگه له‌ناكۆكیه‌كانی ناوخۆشیان، ده‌ڵێت: هه‌ر ئه‌مساڵ، به‌ڕێز سه‌رۆكی ههرێمو راگه‌یاندنی یهكێتیو پارتی‌و ده‌سته‌یه‌ك له مه‌لاكان‌و یه‌كگرتوی ئیسلامی‌و پاشان كۆمه‌ڵی كاك عه‌لی باپیر‌و چه‌ندین لایه‌نی تریش به مهبهستو له توڕهییو بهدحاڵیبونهوه، قسه‌یان به رۆشنبیران گوت‌و حوكمیان له‌باره‌وه ده‌ركردن، به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆشنبیرانی جیدی‌و راسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌رفه‌تیان هه‌بێت به‌رگریی له بۆچونه‌كانی خۆیان بكه‌ن، له‌پاڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا كێشه‌ی كاك شوان ئهحمهدو ده‌زگای سه‌رده‌می هاته سه‌رو ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ زۆر له‌و كه‌سانه ره‌خساند كه خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌بینی، رۆژگارێك له كونی ده‌رزییه‌وه قسه‌ی خۆیان به رۆشنبیران‌و فه‌زای رۆشنبیریی كوردستان بڵێن كه‌چی له‌پڕ ده‌رگایان بۆ كرایه‌وه."
سیوه‌یلی بۆ (رۆژنامه) وتیشی: "ئه‌وه‌شتان عه‌رز ده‌كه‌م بۆ تێگه‌یشتن له ئهركو ده‌وری رۆشنبیران پێویستمان به خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه، میتۆدی‌و شیكاریانه‌ی جدیی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌م توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا تێبگه‌ین، كه به گوته‌ی سارته‌ر: خۆی له هه‌مو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌قورتێنێ كه په‌یوه‌ندیشیان به خۆیه‌وه نیه. من بۆخۆم له توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و ئهكادیمیكدا نه‌مبینیوه، بۆ شڕۆڤه‌كردنی بارودۆخی رۆشنبیران میتۆدی راپرسیی به‌كارهێنرابێت".
له‌به‌رامبه‌ر ئیتهامكردنی رۆشنبیران به ناكاراییو رۆڵنهگیڕانی رۆشنبیرانه‌ی خۆیان، سه‌ردار عه‌زیز نوسه‌رو روناكبیر به‌مشێوه ده‌دوێت: "ئاکتیڤ بون، وه‌ک رۆشنبیر جودایه له ئاکتیڤ بون وه‌ک چالاکوانی سیاسی، ئه‌رکی رۆشنبیر نیه وه‌ک چالاکوانی سیاسی مامه‌ڵه بکات، ئه‌م دیده رۆشنبیربونی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر زۆر ته‌سککردوه‌ته‌وه، له دونیای ئێمه‌دا رۆشنبیران ده‌بێ به زمانێکی ساده‌ی، تا ئاستێکی جنێو ئامێز ده‌رباره‌ی روداوه‌کان بدوێن، لێره‌دا ئێمه هونه‌ر به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین، شیعر به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین، شانۆ به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین، رۆمان به‌بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌که‌ین، رۆشنبیر ده‌کرێ به چه‌ندین شێواز له چه‌ندین ئاستی جودادا چالاک بێت، گه‌وره‌ترین چالاکی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که بیرکردنه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت، بیرکردنه‌وه به‌رهه‌م نایه‌ت به ئاستی پێویست چونکه توانای بیرکردنه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا لاوازه، له راستیا کۆمه‌ڵگای کوردی دژ به عه‌قڵه، دژ به ره‌خنه‌یه، دژ به جوانیه، دژ به داهێنانی راسته‌قینه‌یه، ئه‌و ته‌نها به دو شت دێته وه‌ڵام ترس له لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندی له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه، هه‌ندێ جاریش ئاههنگسازیهکی ساده (عه‌زیز وه‌یسی)".
به بڕوای فه‌هاد پیرباڵ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لهراپرسیهكه كه‌وتۆته‌وه سه‌باره‌ت به رۆڵی رۆشنبیران هیچ جێی شۆك نییه‌و حاڵه‌تێكی ئاساییه، چونكه ژماره‌ی رۆشنبیری ئازادئه‌ندێش ده‌گمه‌نه.
پیرباڵی نوسه‌ر ده‌ڵێت: " له كۆمه‌ڵگایه‌كی حیزبهگهراییدا، كه به‌شه زۆره‌كه‌ی رۆشنبیره‌كان راسته‌وخۆ دابه‌شبونه سه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی لهدهسهڵاتنو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ناو حیزبه‌كانی تردا داوای ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی نۆزده، كوردهواری كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شیره‌تگه‌رایی بوبێت ئێستا عه‌شیره‌تێكی حیزبییه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه هه‌ر رۆشنبیرمان نه‌بێت، به‌ڵكو له هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا (5-6) رۆشنبیری سهربهخۆو جه‌سورو فیكر ئازاد هه‌یه".
له‌گۆشه‌ی ئه‌و بۆچونه دیاره‌ی شه‌قامی كوردی كه به‌شێكی زۆری رۆشنبیران به‌گرێدراوی حیزب‌و پارته‌كانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه‌و له رێژه‌یه‌كی دیاری راپرسیه‌كه‌ی رێكخراوی پۆینتیش ره‌نگی داوه‌ته‌وه، سه‌ردار عه‌زیز ئه‌م وه‌ڵامه‌ی پێ سه‌یر نیه! چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "شێوازی ئه‌نجامدانی راپرسیه‌که به‌رپرسی یه‌که‌مه له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌دا، چونکه راپرسیه‌که جیاوازی ناکات له نێوان رۆشنبیرانی حیزب‌و رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆدا".
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئاشکرایه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی که به‌رهه‌مهاتوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه، زۆرێک له خه‌ڵک ناچارده‌کرێن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان بچنه پاڵ حیزب، دو حیزب خۆی بونه‌وه‌رێک به‌رهه‌م ده‌هێنێت که پیی ده‌ڵێن رۆشنبیر وه‌ک پێداویستیه‌ک بۆ شێواندنی رای گشتی‌و بێ به‌هاکردنی ده‌نگی راسته‌قینه.
سه‌ردار عه‌زیز له‌سه‌ر فشاری رۆشنبیران هه‌ڵوه‌سته دهكاتو ده‌یه‌وێت سنورێك بكێشێت له‌نێوان رۆشنبیر‌و چالاكوانی سیاسی‌دا، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌رکی رۆشنبیر نیه فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، لێره‌دا تێکه‌ڵیه‌ک هه‌یه له نێوان رۆشنبیر‌و چالاکوانی سیاسی، ئه‌رکی رۆشنبیر جودایه له چالاکوانی سیاسی، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ده‌خوازن رۆشنبیران فشاریان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت هاوکاریان بن، خوێنه‌ریان بن، بیر‌و راکانیان بکه‌نه هێز، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا راوێژیان پێبکه‌ن، به‌ڵام جارێکی تر ده‌یڵیمه‌وه، ئه‌رکی رۆشنبیری راسته‌قینه ئه‌وه نیه که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی بکات. ئه‌و ئه‌رکی بیرکردنه‌وه‌یه".
پرسی رۆڵ‌و كاریگه‌ری رۆشنبیران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، بۆچونی جیاواز له‌ناو رۆشنبیرانی ناو ئه‌م راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌دا دروستده‌كات، ئه‌وه‌تا مه‌ریوانی وریا قانع بڕوای وایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌كوردستان هه‌یه ئاماده‌یه گوێ بۆ رۆژنامه‌نوسی بیانی بگرێت، به‌ڵام ئاماده‌نییه گوێ له‌هیچ رۆشنبیرێكی كورد بگرێت.
مه‌ریوان وتی: "هه‌مو خوێنده‌وارانی كورد قسه بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه وایه وشه‌یه‌كیان نه‌بیستبێ، به‌كورتی ئێمه ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌خوێنده‌وارمان هه‌یه ته‌نیا له‌ده‌نگی ده‌ره‌كی دهترسێتو گوێ له كه‌س ناگرن له‌ناوه‌وه قسه‌بكات".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئاماژه به ناكارایی رۆڵی رۆشنبیرانی كورد ده‌كه‌ن، مه‌ریوان وریا قانع جگه‌له‌وه‌ی به‌رگری له رۆشنبیره راسته‌قینه‌كان دهكاتو پێشیوایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌خوێنده‌واره‌ی هه‌رێم هیچ ناكرێ.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "پێموانییه رۆشنبیران موقه‌سیر بن، ئه‌وه‌ی پێیان كرابێت كردویانه، لێره‌دا مه‌به‌ستم رۆشنبیره راسته‌قینه رهخنهگرهكانه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌رن لای حیزب، ئه‌م نوخبه باڵاده‌سته‌ی هه‌رێم به‌ڕاده‌یه‌ك له‌دونیا بێئاگایه ئینسانی وایان تێدایه له‌كوردستان نه‌بێت له‌هیچ شوێنێكی ئه‌م دونیایه هیچ كارێكی ده‌ست ناكه‌وێت كه‌چی له‌كوردستان سه‌ركرده‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م نوخبه نه‌خوێنده‌وارو خێڵه‌كییه نابهرپرسیارهدا هیچ ناكرێت".
له‌به‌رامبه‌ردا، فه‌رهاد پیرباڵی نوسه‌ر پێیوایه كاتێك رۆشنبیری ده‌بێته كه‌سابه‌ت‌و پاره‌په‌یداكردن بێگومان كاریگه‌ریه‌كه‌شی به‌ره‌به‌ره ته‌واو ده‌بێت، بۆچونه‌كانی پیرباڵ زیاتر قهسهكردنه له‌سه‌ر ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی له‌ناو حیزبه‌كاندا سه‌رگه‌رمی راپه‌ڕاندنی رۆڵی رۆشنبیرانه‌ی خۆیانن.
پیرباڵ ده‌ڵێت: " ئه‌و جۆره رۆشنبیرانه خاوه‌ن هه‌ڵوێست نین‌و كاریگه‌ریشیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه نییه، چونكه خه‌ریكی پاره پهیداكردنو ژیانی خۆیانن، ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆشنبیرانه هه‌ڵگره له‌و حیزبه‌وه بۆ حیزبێكی تر شتێك پاره‌ی زیاتری بده‌یتێ حیزبه‌كه‌ی خۆی جێده‌هێڵێت‌و ده‌بێته حیزبێكی تر، ئه‌مانه ناتوانن فشاریش دروستبكه‌ن، چونكه ده‌بنه ئاڵقه له‌گوێو پاشكۆی ئه‌وان، سه‌ركردایه‌تی چی وت ناتوانێ به‌رهه‌ڵستكاری بكات، واته ئه‌وان ناچنه ناو پرۆسه‌ی رهخنهگرتنهوهو ئازادی بیركردنه‌وه‌یان لێ زه‌وت ده‌كرێت".
له‌باره‌ی هه‌بونی هه‌ڵوێستی رۆشنبیران، سه‌ردار عه‌زیز ده‌یه‌وێت بزانێت ههڵوێستبون یانی چی، رونتر ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر بیروڕات له‌گه‌ڵ که‌سێکدا بگونجێت ئه‌وا له دیدی ئه‌و که‌سه‌وه تۆ خاوه‌ن ههڵوێستێت، له کاتێکا زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگ ئه‌ده‌ن به یهکێتیو پارتی ئه‌وا به‌م پێیه نه‌بونی هه‌ڵوێست یانی ئه‌ندام نه‌بون لای یهکێتیو پارتی، به‌ڵام له کاتێکا خه‌ڵک خۆیان به زۆرینه ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌و دو حیزبه، له هه‌مانکاتدا ده‌یانه‌وێت رۆشنبیران دژیان بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مه بێهه‌ڵوێستیه.
"کاتێک خه‌ڵک خۆیان به زۆرینه بێهه‌ڵوێستن ئه‌وا مافی ئه‌وه له ده‌ست ئه‌ده‌ن که ببنه دادوه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌وانی تر، بڕێکی زۆر له‌وانه‌ی که به زۆر خراونه‌ته خانه‌ی رۆشنبیرانه‌وه به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵئه‌ستن به‌رامبه‌ر به دروستکه‌ره‌که‌یان، که حیزبه، بۆیه بێهه‌ڵوێست نین، بێ رێزیه به‌رامبه‌ر به ههوڵو کۆششی سه‌ختی رۆشنبیری راسته‌قینه کاتێک به یه‌ک چاو له گه‌ڵ هه‌مو بۆیاخ له مله قژ رۆناویهکانی ناو ته‌له‌فزیۆنه‌کانا سه‌یر ئه‌کرێت".
ریپۆرته‌ی ئه‌م راپۆرته بۆ داخستنی دوا په‌ڕه‌گرافی راپۆرته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌ركی رۆشنبیری جدی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا چییه، سه‌ردار عه‌زیز له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌رکی رۆشنبیری راسته‌قینه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا هه‌ڵوه‌شێنێ، کۆمه‌ڵگای کوردی کانگای هه‌مو دزێویهکانه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رهه‌مێکی راسته‌وخۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه، فاشیزمێکی راسته‌قینه له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای کوردیا هه‌یه که ده‌بێ بێبه‌زه‌ییانه روبه‌ڕوی ببینه‌وه.
سه‌رباری ئه‌مه چینێکی لاو له کۆمه‌ڵگای کوردیا هه‌یه، که خواستی ئه‌وه بیگۆڕێت، به هیوابوین گۆڕان بوارێکیان بۆ بڕه‌خسێنێ، به‌ڵام له‌وه‌ناچێت وه‌هابێت، عه‌قڵی پیر له‌وێش باڵاده‌سته، هێشتا سه‌رده‌می حهمورابیه."