راپۆرت
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟




Monday, January 8, 2007
 
     


راپۆرت: هه‌ستیار قادر 

داواكارییه‌كانی‌ ئێران بۆ دووباره‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایری‌ ساڵی‌ (1975) نێوان هه‌ردوو رژێمی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ عێراق‌و ئێران،  كوردو سوننه‌  نیگه‌ران ده‌كات‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی‌ له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار‌و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌و په‌رله‌ماندا وون ده‌بێت‌و سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقیش دوو لێدوان‌و راگه‌یاندنی‌ جیا سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌ ده‌دات.

له‌دوای‌ رووخاندی‌ رژێمی‌ سه‌دام له‌ نیسانی‌ 2003 و ده‌ركه‌وتنی‌  شیعه‌ له‌ هه‌ره‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ عێراق‌و زیادبوونی‌ رۆڵ‌و كاریگه‌ریی‌ ئێران له‌ عێراقدا داواكارییه‌كانی‌ ئێران بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ له‌ ساڵی‌ (1975) و له‌نێوان محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی‌ شای‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ئێران‌و سه‌دام حسێنی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئه‌و كاته‌و به‌ چاودێریی‌ (هواری‌ بومدینی‌) سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ جه‌زایرو به‌ نه‌خشه‌كێشانی‌ هێنری‌ كیسنجه‌ری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا مۆركرا، كه‌ له‌ رێككه‌وتنێك‌و سێ‌ پرۆتۆكۆڵی‌ هاوپێچ پێك دێت‌و دوو ره‌هه‌ندی‌ سنووریی‌‌و ئه‌منیی‌ له‌خۆده‌گرێت‌و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش سایتی‌ ره‌سمی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌قی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی‌ جه‌زایری‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 29/4/1976 له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌عدون حه‌مادی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پێشووتری‌ عێراق‌و عه‌باس عه‌لی‌ خه‌ڵعه‌تبه‌ری‌ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ئیمزاكراوه‌، به‌ڵام ته‌واوی‌ خاڵه‌كانی‌ بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌و ته‌نها ئاماژه‌ به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌و سێ‌ پرۆتۆكۆڵه‌ هاوپێچه‌كه‌یی‌‌و چۆنیه‌تی‌ په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی‌ كراوه‌.

له‌میانی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئێران بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد مه‌ترسی‌ خۆی‌ خسته‌ڕوو له‌و هه‌نگاوه‌ به‌و پێیه‌ی‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ نهێنی‌‌و شاراوه‌كانی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی‌ نێوان ئێران‌و عێراق، شۆڕشی‌ مه‌لا مسته‌فای‌ بارزانی‌ له‌ ساڵی‌ 1975دا شكستی‌ پێهێنرا، له‌وباره‌یه‌وه‌ د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وێڕای‌ وه‌سفكردنی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر به‌ رێككه‌وتنێكی‌ شوم بۆ كورد به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ ئه‌منیی‌‌و یاسایی‌ هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كێشه‌ی‌ له‌سه‌ره‌ ئه‌و خاڵه‌یه‌  كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ شكستهێنان به‌ شۆڕشی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ كوردو فه‌لسه‌فه‌ی‌ زیندووكردنه‌وه‌شی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان قبوڵ‌ ناكرێت‌و به‌وته‌ی‌ ناوبراو له‌دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 1980دا جارێكی‌ تر له‌  ساڵی‌ (1990)دا سه‌دام حسێن ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێراندا زیندووكردووه‌ته‌وه‌. 

د. مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانیش له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق  كه‌ ئه‌و كات له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ بارودۆخه‌كه‌بوو، له‌ لێدوانێكی‌ پێشووتریدا بۆ رۆژنامه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌: "وه‌ختی‌ خۆی‌ به‌پێی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ شۆڕشی‌ كوردیان پێ‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و به‌ گشتیی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ خراپ بوو و ئیلغاش كراوه‌ته‌وه‌، ئێرانیش سوودمه‌ندی‌ یه‌كه‌مه‌ له‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا به‌ تایبه‌ت له‌ رووی‌ جوگرافییه‌وه‌ كه‌ 3/2ی‌ شه‌تو لعه‌ره‌بی‌ به‌رده‌كه‌وێت‌و ته‌نها 3/1ی‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت‌و ئه‌وه‌ش بۆ عێراق زه‌ره‌ره‌ و له‌ رووی‌ سیاسیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ تیایدا بووه‌ شكست هێنان بووه‌ به‌ شۆڕشی‌ كوردو ئه‌وه‌یان جێبه‌جێكراوه‌و هه‌ندێك له‌ سنووره‌كانی‌ تری‌ ناوچه‌ی‌ پێنجوێن‌و به‌مۆو قه‌ڵادزێش ده‌گرێـته‌وه‌".

گۆڕانی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌‌و جیهان له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایردا هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی‌ كوردی‌ گه‌شبینكردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌  دووباره‌ زیندوونه‌كردنه‌وه‌ی‌‌و هه‌ندێكی‌ تریش له‌به‌ر هه‌ستیاریی‌ بارودۆخه‌كه‌ خۆیان له‌ ره‌خنه‌ گرتن لێی‌ لاده‌ده‌ن.

به‌ بڕوای‌ د.عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد، رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر پلانێكی‌ ئاشكرا بوو له‌ دژی‌ دۆسیه‌ی‌ كوردو ئه‌و راستییه‌ش نكۆلی‌  لێ‌ ناكرێت‌و به‌و پێیه‌ش نابێت سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كورد به‌ناوی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ سازش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد بكات. 

به‌پێی‌ وته‌ی‌ فازڵ‌ روبه‌یعی‌ نووسه‌ری‌ عێراقیش بۆ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ جه‌زیره‌ له‌دوایین سه‌ردانی‌ خۆیدا بۆ ئه‌مه‌ریكا مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌نه‌بووه‌ چاوی‌ بكه‌وێت به‌ هێنری‌ كیسینجه‌ر به‌وپێیه‌ی‌ ناوبراو به‌ عه‌قڵی‌ پلانداڕێژه‌ری‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایردا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. 

وێڕای‌ ئه‌و ترسه‌ی‌ كورد له‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایرو كاریگه‌ربوون به‌ تیۆری‌ پیلان گێڕانی‌‌و ئه‌گه‌ری‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ مێژوو، سوننه‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌كی‌ تر مه‌ترسییان له‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ هه‌یه‌ به‌و پاساوه‌ی‌  كه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێرانی‌ شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر حسابی‌ سوننه‌كان له‌  عێراقدا.

د. ئه‌حمه‌د علوانی‌ ئه‌ندامی‌ لیستی‌ به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق پێیوایه‌ به‌پێی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایری‌ (1975) "عێراق به‌شێك له‌ شه‌تو لعه‌ره‌ب ده‌دۆڕێنێت‌و ئێرانیش له‌ رێگای‌ دووباره‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستی‌ خۆی‌ له‌ عێراقدا زیاتر بكات به‌وپێیه‌ی‌ ئه‌و رژێمه‌ی‌ وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك ویلایه‌تێكی‌ ئێرانی‌ سه‌یری‌ عێراق ده‌كات، پرۆژه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداریشی‌ هه‌یه‌  بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ سیاسه‌تی‌ ناوخۆیی‌ ده‌ره‌كی‌ عێراق".


چاره‌نووسی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمارو په‌رله‌مان ‌و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقدا
سه‌ره‌تای‌ كێشه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌وه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد كاتێك جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان، رۆژی‌ 24/12/2007 و له‌ په‌راوێزی‌  ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتنه‌ سێ‌ قۆڵییه‌كه‌دا رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایری‌ به‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ له‌قه‌ڵه‌مداو  تاڵه‌بانی‌ وتی‌: "ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌نێوان عێراق‌و ئێراندا نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌نێوان سه‌دام حسێن‌و شای‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ئێراندا بووه‌"، به‌دواشیدا زنجیره‌یه‌ك لێدوانی‌ ناڕه‌زایی‌ له‌نێو به‌رپرسانی‌ ئێراندا لێكه‌وته‌وه‌و دوای‌ چه‌ند رۆژێك‌و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ جۆرێكی‌ تر گوزارشتی‌ له‌ هه‌ڵوێستی‌ سه‌رۆك كۆمار كرد به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایرو رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ نییه‌ به‌پێی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵكو تێبینی‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ هه‌یه‌و له‌دوایین كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ خۆشیدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان دۆسیه‌، رۆژی‌ 5ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند: كه‌ وه‌فدێكی‌ تایبه‌تی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ئێستا له‌ ئێرانه‌ بۆ تاووتوێ‌ كردنی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌و ئاشكراشیكرد كه‌ ئه‌و جۆره‌ رێككه‌وتنانه‌ پێویستی‌ به‌ بڕیاری‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی‌ ئێرانی‌‌و عێراقی‌ هه‌یه‌و تاكه‌ لایه‌نێك بۆی‌ نییه‌ هه‌ڵی‌ بووه‌شێنێتـه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار، د.عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ له‌ لێدوانی‌ دووه‌می‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی‌‌و وتی‌: "من به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دایه‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدایه‌و دانی‌ پێدابنرێت‌و ئه‌گه‌ر دان به‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا بنێن كه‌ سه‌دام ئیمزای‌ كردووه‌، ده‌بێت دان به‌ سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه‌كانی‌ تری‌ سه‌دامیشدا بنێن كه‌ له‌ میانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیدا ئیمزایكردووه‌و له‌وانه‌ش مافدان به‌ توركیا بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ ناو خاكی‌ عێراق به‌ قوڵایی‌ (15) كیلۆمه‌تر بۆ لێدانی‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌دا مۆری‌ كردووه‌.

 له‌باره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ش د.عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف ئاشكرایكرد هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا ئیمزا بكرێت نابێت هه‌ندێك بڕگه‌ی‌ جێبه‌جێبكرێت‌و هه‌ندێكی‌ نه‌كرێت‌و رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایریش به‌ هه‌مان شێوه‌ یان هه‌مووی‌ قبوڵ‌ ده‌كرێت یان هه‌مووی‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها وتیشی‌: "یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تییش وا ده‌ڵێت‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی‌ له‌ كاتی‌ ئێستادا پێویستی‌ به‌ بڕیاری‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق  نییه‌ به‌و پێیه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانی‌ هه‌ردوو وڵاتدا نه‌بووه‌و له‌نێوان شای‌ ئێران‌و سه‌دامدا بووه‌، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار هه‌ڵی‌ بووه‌شێنێـته‌وه‌و ره‌تی‌ بكاته‌وه‌".

هاوكات وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقیش ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی‌ ده‌دات كه‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان كاراكردنی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر بدات.

لوبه‌ید عه‌باوی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تیدا بۆ رۆژنامه‌ وتی‌: "كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌  هه‌موو جۆره‌ رێككه‌وتنێك له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا به‌نده‌ به‌ په‌یوه‌ست بوونی‌ هه‌ردوو لایه‌ن به‌ ناوه‌رۆكی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌و هه‌ر رێككه‌وتنێكیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر درابێت، په‌رله‌مان مافی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ندێك له‌ خاڵه‌كانیدا ده‌بێت، به‌ڵام له‌ رێككه‌وتنی‌ هاوشێوه‌ی‌ جه‌زایردا پێویستی‌ به‌ دانوستانی‌ نێوان هه‌ردوو لایه‌نی‌ عێراقی‌‌و ئێرانی‌ هه‌یه‌و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ش تاكه‌ لایه‌نی‌ ره‌سمییه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌".

جگه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمارو وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌، په‌رله‌مانی‌ عێراقیش ئه‌و مافه‌ به‌خۆی ده‌دات كه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر بدات، د.بوخاری‌ عه‌بدوڵڵا خدر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ ئیمزاكردنی‌ هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك یان گۆڕینی پێویسته‌ بهێنرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان‌و 4/3ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ به‌ده‌ست بهێنێت به‌ مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ند كردنی‌‌و رژێمی‌ ئه‌وكاته‌ش كه‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایری‌ مۆركردووه‌ شه‌رعییه‌تی‌ نه‌بووه‌و به‌پێی‌ ده‌ستوریش ته‌نها په‌رله‌مانی‌ عێراق  ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بدات كه‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ هه‌ڵبووه‌شێنێـته‌وه‌ یان پێیدابچێته‌وه‌.

له‌نێوه‌ندی‌ كێشمه‌ كێشمی‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌لایه‌ك‌و هه‌ردوو حكومه‌تی‌ تاران‌و به‌غدا له‌لایه‌كی‌ ترو ئاڵوگۆڕی‌ وه‌فدی‌ دیپلۆماسی‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر، ئه‌گه‌ره‌كانی‌ مه‌ترسی‌‌و گومان له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ زیاتره‌و گومانه‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ ژێر به‌ ژێرو بێئاگایی‌ كورد له‌ گفتوگۆكانی‌ پشت په‌رده‌ی‌ دیپلۆماسییه‌ت له‌ گومانه‌كانی‌ شه‌رعییه‌تبوون‌و نه‌بوونی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر به‌هێزتره‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ببوره‌، هیچ بیرو ڕایه‌ک نه‌نێردراوه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ