راپۆرت
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین




Tuesday, October 5, 2010
 
     

عه‌دنان عوسمان

زۆر به‌ كورتی‌
زیاده‌ڕۆیی‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین، په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان، دوه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ره‌سمیی‌ وڵاته‌ له‌ روی‌ گرنگی ‌‌و هه‌ستیارییه‌وه‌ له‌ پاش ده‌ستور.په‌یڕه‌و، میكانیزمه‌كانی‌ كاركردن ‌و به‌ڕێوه‌چونی‌ ئیش‌ و كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان دیاری‌ ده‌كات‌ و هێڵه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكار رۆشن ده‌كاته‌وه‌.هه‌روه‌ها سنوری‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ په‌رله‌مان ‌و ئه‌ندامه‌كانی‌، سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌، لیژنه‌كانی‌، تواناكانی‌، هتد به‌ وردی‌ دیاری‌ ده‌كات.

بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ باس له‌ چاكسازیی‌ ده‌كه‌ین له‌ وڵاتێكدا كه‌ بڕوای‌ به‌ سیستمی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌یه ‌و په‌رله‌مان وه‌ك تاكه‌ مه‌رجه‌عی‌ بڕیاردان ‌و چاودێریی‌ داده‌نێت، ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین، له‌ په‌رله‌مانیشدا پێویسته‌ له‌ په‌یڕه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ خاڵی‌ وه‌رچه‌رخان به‌ ئاراسته‌ی‌ چاكسازیی‌ ده‌ست پێبكات.

به‌بێ‌ په‌یڕه‌وێكی‌ رۆشن‌ و دیموكراتییانه‌ كه‌ مافه‌كانی‌ ئه‌ندامان، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، مافی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌، ئۆپۆزسیۆن، فراكسیۆنه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی‌ به‌ وردی‌ دیاری‌ كرابێت، ناتوانین قسه‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانێكی‌ چالاك ‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ‌و هه‌یبه‌ت بكه‌ین.چونكه‌ په‌یڕه‌وه‌ كه‌ تواناكان ده‌رده‌خات، یان كپی‌ ده‌كات، ده‌سته‌كان واڵا ده‌كات، یان توند توند شه‌ته‌كیان ده‌دات.

به‌بێ‌ په‌رله‌مانێكی‌ چالاك ‌و خاوه‌ن ئیراده‌ و ده‌سه‌ڵاتیش، مه‌سخه‌ره‌یه‌ باس له‌ دیموكراتییه‌ت‌ و مه‌ده‌نییه‌ت بكرێت.

بۆیه‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌مو ریفۆرمخوازان له‌ هه‌ر حیزب ‌و رێكخراوێك بن، به‌هێزكردنی‌ په‌رله‌مان ‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئیراده‌یه‌ بۆی‌، ئه‌ویش له‌ رێگای‌ پیاده‌كردنی‌ په‌یڕه‌وێكی‌ نوێ‌‌ و كاریگه‌ر ‌و رۆشنه‌وه‌.

په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان، ته‌نانه‌ت له‌ وڵاته‌ دیموكراتییه‌كانیشدا، له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ تر جیاوازی‌ هه‌یه‌.ئه‌رك ‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌، پێكهاته‌ی‌ لیژنه‌كان، شێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌ و ئیش ‌و كاری‌ ئیداری‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ فراكسیۆنه‌كان، كه‌مینه ‌و زۆرینه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موی‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا دێت ‌و زۆربه‌ی‌ كات به‌ گوێره‌ی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ سیستمی‌ سیاسی ‌‌و دامه‌زراوه‌یی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌شریعی‌ دیاری‌ ده‌كرێن.دیاره‌ ده‌ستور‌ و عورفی‌ سیاسی ‌‌و دابه‌شی‌‌ و جیایی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتر، كاریگه‌ریی‌ زۆریان به‌سه‌ر داڕشتنی‌ به‌نده‌كانی‌ په‌یڕه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ڵام به‌ گشتی‌ شێوه‌ی‌ داڕشتنی‌ به‌نده‌كانی‌ په‌یڕه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ جێگه ‌و رێگه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و سیستمی‌ په‌رله‌مانییه‌ له‌و وڵاتانه‌.په‌یڕه‌وێكی‌ لاوازی‌ ناڕۆشن، ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ بونی‌ سیستمێكی‌ سیاسی‌ مه‌ركه‌زی ‌‌و نا دیموكراته‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بونی‌ په‌یڕه‌وێكی‌ به‌هێز، نیشانه‌ی‌ ئاماده‌یی‌ په‌رله‌مانه‌ له‌ ژیانی‌ سیاسیدا وه‌ك تاكه‌ مه‌رجه‌عی‌ یاسادانان ‌و چاودێریكردن.

مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م باسه‌مان، گۆڕانكاریكردن نییه‌ له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان، ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ كۆن‌ و لاواز ‌و نه‌زۆكه‌، له‌ توانادا نییه‌ كه‌ چاكسازیی‌ تێدا بكرێت ‌و پێویست به‌و هه‌نگاوه‌ش ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵی‌ هه‌مومان له‌ هێنانه‌ ئاراوه‌ی‌ په‌یڕه‌وێكی‌ نوێدا بێت كه‌ هه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ واقیعی‌ نوێی‌ نێو په‌رله‌مان بێت ‌و هه‌میش هه‌نگاوێك بێت به‌ ئاراسته‌ی‌ چاكسازیی‌ راسته‌قینه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستاندا.

له‌وانه‌یه‌ به‌هانه‌ی‌ راسته‌قینه‌ هه‌بێت بۆ لاوازیی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان كه‌ ساڵی‌ 1992‌و له‌سه‌روبه‌ندی‌ پێكهێنانی‌ یه‌كه‌م په‌رله‌مان له‌ مێژوی‌ كورددا له‌ هه‌رێمێكی‌ داڕوخاوی‌ گه‌مارۆدراودا، به‌ڵام له‌ ئێستادا‌و دوای‌ (18) ساڵ‌ له‌ بونی ‌( لاوه‌كی‌، شكڵی‌، راسته‌قینه‌، یاهه‌ر ناوێك)ی‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ‌و داننان به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی‌ فیدراڵیی‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا، ئیتر هیچ بیانو‌نو به‌هانه‌یه‌ك نامێنێته‌وه‌ بۆ له‌ ریشه‌وه‌ نه‌گۆڕینی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وه ‌و دانه‌ڕشتنی‌ په‌یڕه‌وێكی‌ نوێ‌ كه‌ ته‌عبیر له‌ ئێستامان بكات.

بۆیه‌، له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م كه‌ به‌ گوێره‌ی‌ واقیعی‌ سیاسیی‌ ئێستای‌ كوردستان، قسه ‌له‌سه‌ر په‌یڕه‌و بكه‌م كه‌ له‌وانه‌یه‌ هێشتا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ سیستمه‌ دێرینه‌كانی‌ كاری‌ په‌رله‌مانتاری‌، له‌ دواوه‌ بێت ‌و هێشتا زۆر هه‌نگاو چاكسازیی‌ تر مابێت كه‌ پێویسته‌ قۆناغ به‌ قۆناغ له‌ په‌یڕه‌ودا ئه‌نجامی‌ بده‌ین.

یه‌كێك له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كان بۆ دانانی‌ په‌یڕه‌و، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت جێگیر بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ‌ گۆڕینی‌ واقیعی‌ سیاسی ‌‌و حیزبی‌‌ و پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌بێت ‌و ده‌كرێت نه‌ك هه‌موار، به‌ڵكو په‌یڕه‌وێكی‌ نوێ‌ بنوسرێته‌وه‌.هه‌ندێك په‌رله‌مان له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ‌و ده‌ركه‌وتنی‌ پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ سیاسی‌، په‌یڕه‌وێكی‌ نوێ‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئیش‌و كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان.

به‌ كورتی‌ له‌سه‌ر ئه‌م په‌یڕه‌وه‌
وه‌ك وتم، مافی‌ ساده‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ ئه‌م خوله‌یه‌ كه‌ ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ وه‌لا نێن ‌و په‌یڕه‌وێكی‌ نوێ‌ په‌سه‌ند بكه‌ن، وه‌ك چۆن مافی‌ ئه‌ندامانی‌ خولی‌ داهاتوه‌ به‌هه‌مانشێوه‌، په‌یڕه‌وێكی‌ نوێ‌ بۆخۆیان بنوسنه‌وه‌. ئه‌وه‌ سه‌ره‌تاكانی‌ كاری‌ په‌رله‌مانه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ كاره‌كانی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردن، بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لابه‌لا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ پیاده‌كراوه‌ بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ر ته‌نها بۆ به‌راوردكرنه‌، نه‌ك بۆ چاككردنی‌. كه‌ ده‌ڵێم، په‌یڕه‌وی‌ پیاده‌كراویش، ده‌بێت ئه‌وه‌ به‌ بیردا بهێنمه‌وه‌ كه‌ له‌ راستیدا زۆر به‌ندی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌بێ‌ هیچ پاساوێك‌ و رونكردنه‌وه‌یه‌ك فه‌رامۆشكراوه‌ كه‌ نزیك به‌ (15)مادده‌ ده‌بێت!
بۆ نمونه‌: مادده‌كانی‌ (19،20،24،28،37،39،41،54،56،66،67،79) له‌ كوێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ین؟

 یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ په‌رله‌مان
په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان، ده‌بێت له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌رك ‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ كه‌ له‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن ‌و ده‌ستوردا (عێراق ‌و هه‌رێم) دیاریكراون، به‌ رونی‌ داڕێژێت.

دیاریكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ په‌رله‌مان ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاران ده‌توانن تیایدا كار بكه‌ن‌ و سنوره‌كانی‌ كاركردنی‌ خۆیان بزانن ‌و ئه‌م ماده‌یه‌ وه‌ك ماده‌یه‌كی‌ جێگیر ده‌مینێته‌وه‌، مه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تی‌ گۆڕینی‌ ده‌ستوردا نه‌بێت.

پێویسته‌ له‌م په‌یڕه‌وه‌دا سه‌رباری‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ په‌رله‌مان، له‌ داڕشتن‌ و ده‌ركردنی‌ یاسا و بڕیاره‌كان ‌و چاودێریی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن، ئاماژه‌ به‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ رێككه‌وتننامه‌كان‌ و چاودێریی‌ كونسڵگه‌رییه‌كان ‌و نوێنه‌ره‌كانی‌ هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ئاسایش، دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی ‌‌و ده‌سته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تر بدرێت.

دوه‌م: هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌
ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ پێویسته‌ پێك بێت له‌: سه‌رۆك ‌و (2) جێگر، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ پێش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرس، یان نوێنه‌ری‌ لیسته‌ براوه‌كانه‌وه‌ دیاری‌ ده‌كرێن. سه‌رۆك ‌و جێگری‌ یه‌كه‌م له‌ لیستی‌ زۆرینه‌ ده‌بن ‌و جێگری‌ دوه‌م له‌ لیستی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ش ئۆپۆزسیۆن نوێنه‌ری‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ده‌بێت ‌و ئاگاداری‌ كاره‌كان ‌و بڕیاره‌كان ‌و كۆبونه‌وه‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌بێت‌ و له‌ دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار و به‌دواداچونی‌ پرۆژه‌كان رۆڵی‌ ده‌بێت.
جێگره‌كانی‌ سه‌رۆك، نوێنه‌رایه‌تیی‌ لیسته‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا، گه‌ر به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه‌ له‌ لیسته‌كانیاندا نه‌مێنن، ئه‌وا جێگه‌كه‌یان له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ له‌ده‌ستده‌ده‌ن ‌و لیسته‌كه‌ بۆی‌ هه‌یه‌ كه‌سێكی‌ تر بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ پێشنیاز بكات.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ به‌ لیستێك له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی‌ كاتی‌ په‌رله‌مان (كه‌ له‌ به‌ته‌مه‌نترین ‌و دو هاوكار پێك دێت) پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت ‌و به‌ زۆرینه‌ی‌ ره‌های‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامان په‌سه‌ند ده‌كرێت. ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه‌ لیستی‌ تر، یا كاندیدی‌ تریان هه‌بێت‌ و له‌م حاڵه‌ته‌دا پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ ده‌ست پێده‌كات. به‌ڵام وه‌ك بڕگه‌یه‌ك ده‌بێت له‌ هه‌مو حاڵه‌تێكدا نوێنه‌رێكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌بێت به‌بێ‌ ژماردنی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانیان.

(وه‌ك ده‌زانین له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، وه‌ك به‌شێك له‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان دو حیزبی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 1992دا، هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆك ‌و جێگر له‌ نێوان دو حیزبدا دابه‌شكراوه‌ به‌ گوێره‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ حكومه‌ت، به‌ڵام دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 25/7/2009‌و بونی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان له‌ په‌رله‌ماندا، ئیتر پێویست ده‌كات نوێنه‌ری‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا ئاماده‌بێت ‌و له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباره‌كانی‌ په‌رله‌ماندا چیتر ئۆپۆزسیۆن په‌راوێز ‌و پشتگوێ‌ نه‌خرێت).

سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌:
پێویسته‌ زۆربه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان بدرێته‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌، نه‌وه‌ك سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تیی‌ دانیشتنه‌كان ده‌كات‌ و گفتوگۆكان به‌ گوێره‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ به‌ڕێوه‌ ده‌بات، نوێنه‌رایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ده‌كات له‌ بۆنه‌ ره‌سمییه‌كان ‌و ئاهه‌نگه‌كاندا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ كاروباری‌ په‌رله‌مان ده‌كات (دواتر باس له‌ پێكهاته ‌و ئه‌ركه‌كانی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌كه‌ین.

ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ پێكه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ركانه‌ راده‌په‌ڕێنن:
1-بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ هه‌فته‌.
2-كردنه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كان، بڕیاردان له‌سه‌ر كاتی‌ كۆبونه‌وه‌كان (به‌گوێره‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ) دواخستنی‌ كاتی‌ گفتوگۆكان‌ و دانیشتنه‌كان.
3-ئیمزاكردنی‌ مه‌حزه‌ر ‌و هه‌مو دیكۆمێنته‌ ره‌سمییه‌كانی‌ په‌رله‌مان ‌و یاساكان ‌و بڕیاره‌كان.
4-سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ كاروباری‌ لیژنه‌كان ‌و ئه‌ندامان ‌و كاروباری‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ كاروباری‌ په‌رله‌مان.
5-دیاریكردنی‌ بوجه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ په‌رله‌مان.
6-سه‌رپه‌رشتی‌ و رێكخستنی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان په‌رله‌مان ‌و حكومه‌ت ‌و ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت.
7-سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ دیوانی‌ په‌رله‌مان.
8-پیاده‌كردن ‌و جێبه‌جێكردنی‌ هه‌مو به‌نده‌كانی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ، كاركردن بۆ پیاده‌كردنی‌ په‌یڕه‌و له‌ هه‌مو ئیش‌ و كاره‌كانی‌ په‌رله‌ماندا.
9-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی‌ تر كه‌ له‌ په‌یڕه‌ودا دیاریكرابێت.

كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان

یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژكاران
په‌رله‌مان له‌ كاتی‌ خولی‌ گرێدانیدا ( كه‌ چوار مانگه‌) هه‌فتانه‌ به‌ به‌رده‌وامی ‌‌و رێكوپێكی‌ كۆده‌بێته‌وه‌. میكانیزمی‌ كۆبونه‌وه‌كان ‌و شێوه‌ی‌ دیاریكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
1-ئه‌نجومه‌نێكی‌ راوێژكاران پێك دێت له‌: ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌، سه‌رۆك، یان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت (كه‌ ته‌نها بۆ دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار بانگهێشت ده‌كرێن، یان بۆ كارێكی‌ پێویست)، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان.
2-ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ پێش ده‌ستپێكردنی‌ دانیشتنه‌كانی‌ خولی‌ گرێدانه‌وه‌، به‌ لانیكه‌م هه‌فته‌یه‌ك، به‌ ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ په‌رله‌مان له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و چوار مانگه‌دا. هه‌فتانه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ی‌ له‌ ئه‌نجومه‌ندا كراوه‌، به‌رنامه‌ی‌ كار به‌سه‌ر ئه‌نداماندا دابه‌ش ده‌كات.
3-له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاردا، گرنگی‌ به‌و پرۆژانه‌ ده‌درێت كه‌ زۆر گرنگن ‌و ئیش ‌و كاری‌ هاوڵاتییانیان له‌سه‌ر به‌نده‌، چ ئه‌وانه‌ی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێن، یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن، پاشان ریزبه‌ندی‌ گه‌یشتنی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ به‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌.
4-ریزبه‌ندی ‌‌و مێژوی‌ گه‌یشتنی‌ پرۆژه‌كان له‌ بڵاوكراوه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌ماندا به‌ به‌رده‌وامی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
5-پرۆژه‌كان به‌ گوێره‌ی‌ ریزبه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن، ره‌وانه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ ده‌كرێن بۆ ئاماده‌كردنی‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ‌و هه‌ر به‌و ریزبه‌ندیه‌ش خوێندنه‌وه‌ی‌ دوه‌میان بۆ ده‌كرێت.
6-ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژكاران دوابڕیار له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ لیژنه‌كان ‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیان ده‌دات ‌و ده‌یخاته‌ به‌رده‌می‌ په‌رله‌مان.
7-ئه‌و به‌یاننامه‌ ره‌سمییانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌كرێن سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی ‌‌و نیشتمانی‌‌ و گرنگه‌كان، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێن پێش بڵاو كردنه‌وه‌یان.
8-دیاریكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ وه‌فده‌ ره‌سمییه‌كانی‌ په‌رله‌مان.
9-به‌شداریكردن له‌ دانیشتنه‌ ره‌سمییه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ‌ میوانان ‌و وه‌فده‌ ره‌سمییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌.
10-هاوكاریكردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه ‌و گرفتانه‌ی‌ دێنه‌ پێشه‌وه‌ له‌ نێو هۆڵی‌ په‌رله‌مان، یان له‌ لیژنه‌كاندا.
11-پاراستنی‌ گیانی‌ هاوكاری ‌‌و هاوپیشه‌یی ‌‌و دیالۆگی‌ ئازاد ‌و هێمنانه‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا.

دوه‌م: دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان
1-له‌ ماوه‌ی‌ خولی‌ گرێداندا، پێویسته‌ په‌رله‌مان هه‌فتانه‌ لانیكه‌م یه‌كجار ‌و لانی‌ زۆر سێ‌ جار دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ بكات.
2-ئه‌گه‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا په‌رله‌مان نه‌یتوانی‌ كۆبونه‌وه‌ بكات، ده‌بێت ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌ندامان رونبكاته‌وه‌.
3-ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌، ده‌توانێت ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان دوا بخات.
4-پازده‌ ده‌قه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌مو كۆبونه‌وه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ گشتی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌رێم ‌و كاروباری‌ هاوڵاتیان. ئه‌و فراكسیۆن ‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت قسه‌ بكه‌ن، ده‌بێت پێش (24) سه‌عات كورته‌ی‌ بابه‌ت‌ و داواكاری ‌‌و كاتی‌ داواكراو بده‌نه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌.
5-پێش ده‌ستپێكردنی‌ دانیشتنه‌كان، پێویسته‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ لایه‌نی‌ داواكه‌ر له‌ بڕیاری‌ خۆی‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ هۆكاره‌كانیدا، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ ره‌دكردنه‌وه‌ بو.
6-ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ته‌نها یه‌كجار ده‌توانێت داواكه‌ ره‌دبكاته‌وه‌.

بانگهێشتی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت
1-دواڕۆژی‌ هه‌مو هه‌فته‌یه‌كی‌ كۆتایی‌ مانگ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ بانگهێشتكردنی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت.
2-سه‌رجه‌م پرسیاره‌ نوسراوه‌كانی‌ ئه‌ندامان ‌و فراكسیۆنه‌كان، پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌ كاتی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كرێن.
3-ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت به‌ زاره‌كی‌ پرسیار له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بكه‌ن، لانیكه‌م هه‌فته‌یه‌ك پێش دانیشتنه‌كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.
4-به‌ گوێره‌ی‌ پرسیاره‌ زاره‌كی ‌‌و نوسراوه‌كان، یان له‌سه‌ر داوای‌ لانیكه‌م ده‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ بابه‌ته‌كانی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ دیاریده‌كات ‌و نابێت ئه‌ندامان له‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌ربچن.
5-له‌ هه‌مو كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، بوار به‌ (10)پرسیاری‌ زاره‌كی‌ ده‌درێت به‌ گوێره‌ی‌ ریزبه‌ندی‌ ناونوسینی‌ پێشوه‌خت، به‌ مه‌رجێك كاتی‌ پرسیار كردنه‌كه‌ له‌ (2)ده‌قه‌ تێپه‌ڕ نه‌كات.
6-له‌سه‌ر داوای‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌، یان سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، یان چواریه‌كی‌ ئه‌ندامان ‌و ره‌زامه‌ندیی‌ دو له‌سه‌ر سێی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان، ده‌كرێت هه‌مو، یان به‌شێك له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ نهێنی‌ بێت.
7-سه‌رجه‌م پرسیار‌ و وه‌ڵامه‌كان چاپ ده‌كرێن ‌و ده‌خرێنه‌ به‌رده‌ستی‌ ئه‌ندامان، لانی‌ زۆر هه‌فته‌یه‌ك پاش كۆبونه‌وه‌كه‌.
8-له‌ حاڵه‌تی‌ نه‌توانینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت به‌هه‌ر هۆیه‌كی‌ په‌سه‌نده‌وه‌ بۆ ئاماده‌بون، ته‌نها جێگری‌ سه‌رۆك ده‌توانێت جیگای‌ بگرێته‌وه‌ و لانیكه‌م (48) سه‌عات پێش ئه‌وه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌.


بانگهێشتی‌ وه‌زیره‌كان
1-هه‌مو دواڕۆژی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌فتانه‌، جگه‌ له‌و هه‌فته‌یه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بانگهێشت ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت.
2-هه‌مان میكانیزمه‌كانی‌ بانگهێشتی‌ سه‌رۆك وه‌زیران پیاده‌ده‌كرێت.
3-ئه‌گه‌ر بانگێشتی‌ وه‌زیر بۆ پرسینه‌وه‌ بێت، ئه‌وا ده‌كرێت له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌، یان چواریه‌كی‌ ئه‌ندامان، متمانه‌دان به‌و وه‌زیره‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌. متمانه‌ به‌ زۆرینه‌ی‌ ره‌های‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان ده‌سێنرێته‌وه‌.

فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان
فراكسیۆنه‌كان، به‌شێكی‌ گرنگی‌ په‌رله‌مانن‌ و نوێنه‌رایه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن له‌ رێگای‌ ده‌نگده‌رانه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ په‌یڕه‌ودا ئه‌رك‌ و مافه‌كانی‌ به‌ وردی‌ دیاری‌ بكرێت ‌و بكرێته‌ به‌شێك له‌ پێكهاته ‌و په‌یكه‌ره‌ی‌ په‌رله‌مان.

شێوازی‌ دانانی‌ فراكسیۆنه‌كان له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ تر، ده‌گۆڕرێت‌و تا ئاستێك په‌یوه‌سته‌ به‌ سیستمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. ده‌كرێت رێژه‌یه‌ك دابنرێت بۆ پێكهێنانی‌ فراكسیۆن كه‌ له‌ (3) كه‌متر نه‌بێت (به‌و حوكمه‌ی‌ پێویسته‌ هه‌ر فراكسیۆنێك سه‌رۆك ‌و جێگر‌ و وته‌بێژ، یا بڕیارده‌رێكی‌ هه‌بێت). ده‌كرێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ له‌ لیستی‌ جیاوازن، پێكه‌وه‌ فراكسۆنێكی‌ هاوبه‌ش پێكبهێنن ‌و سه‌رۆكایه‌تیی‌ تێدا به‌ شێوه‌ی‌ خول بێت.
1-پێویسته‌ فراكسیۆن، سه‌رۆك ‌و جێگر، وته‌بێژ، یا بڕیارده‌رێكی‌ هه‌بێت ‌و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ‌‌و فراكسیۆنه‌كانی‌ تره‌وه‌ ناسراو بێت.
2-په‌ێڕه‌وێكی‌ ناوخۆی‌ هه‌بێت.
3-سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان له‌ كاتی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا، ده‌توانن داوای‌ پشویه‌كی‌ كورت بكه‌ن بۆ راوێژكردن له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتر، یا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندامانیان به‌ مه‌رجێك له‌ (15)ده‌قه‌ تێنه‌په‌ڕێت.
4-هه‌مو فراكسیۆنێك به‌ گوێره‌ی‌ رێژه‌كه‌ی‌، بوجه‌یه‌كی‌ بۆ ته‌رخان ده‌كرێت له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌، هه‌روه‌ها سكرتێر‌ و راوێژكارێك، یا چه‌ند راوێژكارێك، له‌گه‌ڵ‌ شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌.
5-فراكسیۆنه‌كان، به‌بێ‌ جیاوازی ‌‌و به‌ گوێره‌ی‌ رێژه‌یان له‌ هه‌مو كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌ل ‌و ئیمكانیاتێكی‌ په‌رله‌مان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن ‌و مامه‌ڵه‌ی‌ یه‌كسانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌ هه‌مو بواره‌كاندا.
6-سه‌رۆكی‌، یان نوێنه‌ری‌ فراكسیۆن ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژكارانه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ له‌ بڕگه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژكاریدا دیاری‌ كراوه‌.
7-هه‌ر ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مان بۆی‌ هه‌یه‌ ته‌نها له‌یه‌ك فراكسیۆندا ئه‌ندام بێت.
8-ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان ئازادن له‌ په‌یوه‌ست بون، یان وازهێنان له‌هه‌ر فراكسیۆنێك‌ و پێویسته‌ له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا سه‌رۆكایه‌تیی‌‌ و رای‌ گشتی‌ له‌و باره‌وه‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌.
9-بودجه‌ی‌ فراكسیۆنه‌كان، ته‌نها بۆ ئیش‌ و كاری‌ فراكسیۆن سه‌رف ده‌كرێت له‌ژێر چاودێریی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، یا لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مان ‌و دیوانی‌ چاودێریی‌ داراییدا.

لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ په‌رله‌مان
بونی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا زۆر پێویسته‌‌ و ده‌توانێت هۆكارێك بێت بۆ به‌شداریكردنی‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌بردنێكی‌ شه‌فافانه‌ی‌ په‌رله‌مان‌ و دامه‌زراوه‌كانیدا.
1-ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌كرێت به‌ ئه‌ندامێتی‌ هه‌ردو جێگر، نوێنه‌ری‌ فراكسیۆنه‌كان، به‌رپرسی‌ دیوان ‌و ده‌كرێت دو راوێژكاری‌ یاساییش ئه‌ندام بن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان.
2-ئه‌م لیژنه‌یه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كاروباری‌ كارگێڕی‌‌ و دارایی ‌‌و ئیداره‌دانی‌ په‌رله‌مان ده‌كات:
-دامه‌زراندنی‌ كارمه‌ندان، به‌ گوێره‌ی‌ پێویستی‌‌ و شاره‌زایی‌‌و پلان.
-سه‌رپه‌رشتی‌ كتێبخانه ‌و ئۆفیسی‌ راگه‌یاندن ‌و بانكی‌ زانیاری ‌‌و ده‌زگاكانی‌ تری‌ په‌رله‌مان.
-سه‌رفكردنی‌ پاره‌، به‌خشین ‌و مینه‌حه‌كان، هاوكارییه‌كان.
-گۆڕانكاری‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان، چاكسازیی‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن، گۆڕینی‌ به‌شه‌كان ‌و دانانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان.
-ئاماده‌كردنی‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان.
-رێكخستنی‌ هاتن ‌و رۆشتن ‌و پێشوازی‌ میوانان.
-رێكخستنی‌ كاروباری‌ راگه‌یاندن ‌و كارئاسانی‌ بۆ راگه‌یاندنكاران.
3- لیژنه‌ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی‌ خواره‌وه‌شی‌ ده‌بێت له‌ بواری‌ ره‌فتاری‌ ئه‌نداماندا.
-چاودێریكردنی‌ پابه‌ندبونی‌ ئه‌ندامان به‌ ره‌فتارنامه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ.
-پابه‌ند بونی‌ ئه‌ندامان به‌ مه‌رجه‌كانی‌ ئه‌ندامێتی‌.
-زیمه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌ندامان.
-چاودێریی هاتن ‌و رۆشتنی‌ ئه‌ندامان ‌و مۆڵه‌ته‌كان.
-ره‌فتاری‌ ئه‌ندامان له‌ ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان.

بنه‌ماكانی‌ ره‌فتاری‌ ئه‌ندامان (قواعد السلوك)
پێویسته‌ ره‌فتارنامه‌ بكرێته‌ ماده‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ په‌یڕه‌و، یان پاشكۆیه‌ك بێت له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان ‌و پیاده‌كردنی‌ ئیلزامی‌ بێت بۆ هه‌مو ئه‌ندامان.

له‌ ره‌فتارنامه‌دا پێویسته‌ چه‌ند خاڵێكی‌ گرنگ یاداشت بكرێن، وه‌ك:
1-قه‌ده‌غه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان پۆسته‌كه‌ی‌ به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وت، یا كاروباری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌.
2-نابێت پیشه‌ی‌ ئه‌ندامێتی‌ پیشان بدات له‌هه‌ر كاروبارێكدا، په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ كاری‌ په‌رله‌مانی‌، یان پرسێكی‌ گشتییه‌وه‌.
3-ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ تایبه‌تییان هه‌یه‌ له‌هه‌ر پرۆژه‌ یاسا یا بڕیارێكدا، پێویسته‌ په‌رله‌مان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
4-ئه‌ندام سه‌رجه‌م داهات ‌و توانای‌ دارایی ‌‌و موڵك ‌و ماڵی‌ خۆی‌ بۆ په‌رله‌مان رۆشن بكاته‌وه ‌و فۆرمی‌ دارایی‌ پڕ بكاته‌وه ‌‌و ساڵانه‌ زیمه‌ی‌ دارایی‌ خۆی‌ رۆشن بكاته‌وه‌.
5-سه‌رۆكایه‌تیی‌ له‌ هه‌ر دیارییه‌ك كه‌ له‌ (100) هه‌زار دینار زیاتربێت ئاگادار بكاته‌وه‌.
6-نابێت ئه‌ندام هیچ دیارییه‌ك له‌ كۆمپانیا حكومی‌‌ و ئه‌هلییه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم وه‌ربگرێت، نابێت هیچ دیارییه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكار وه‌ربگیرێت.
7-ئه‌ندامان پابه‌ند بن به‌ ره‌وشتی‌ به‌رزی‌ په‌رله‌مانتاری ‌‌و هه‌یبه‌ت ‌و جێگا و رێگای‌ په‌رله‌مان بپارێزن.
8-ته‌رخان بونی‌ ته‌واوی‌ ئه‌ندام بۆ كاروباری‌ په‌رله‌مان ‌و بۆی‌ نییه‌ له‌ هیچ شوێن‌ و جێگایه‌كی‌ تر كاری‌ به‌كرێ‌ بكات. كاری‌ بازرگانی‌، پارێزه‌ری‌، كار له‌ كۆمپانیاكان، هتد قه‌ده‌غه‌یه‌ بۆ ئه‌ندامان له‌ ماوه‌ی‌ كاری‌ په‌رله‌مانیاندا.


خاڵی‌ یاسایی‌(نقطه‌ نظام)
خاڵی‌ یاسایی‌، مافێكی‌ یاسایی‌ ئه‌ندامانه‌ كه‌ هه‌ر كات به‌ پێویست زانرا، ده‌بێت به‌كاربهێنرێت ‌و سه‌رۆكایه‌تیش پابه‌ند بێت پێیه‌وه‌.سه‌رۆك دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كه‌ له‌ قسه‌كانی‌ ده‌بێته‌وه‌، بڕیار ده‌دات كه‌ ئه‌و خاڵه‌ یاسایی‌ بو یا نا. مه‌رجی‌ خاڵی‌ یاسایی‌ كورتی ‌‌و پوختیه‌تی‌، نابێت شیكردنه‌وه‌ و بۆچون بێت ‌و نابێت له‌ یه‌ك ده‌قیقه‌ تێپه‌ڕبێت، مه‌گه‌ر به‌ ره‌زامه‌ندیی‌ سه‌رۆكی‌ دانیشتنه‌كه‌ نه‌بێت.
خاڵی‌ یاسایی‌، ته‌نها له‌م سێ‌ حاڵه‌ته‌دا به‌كارده‌هێنرێت:
1-بابه‌ته‌كه‌ دژ به‌ ده‌ستور و یاسا بێت، یا كێشه‌ی‌ یاسایی‌ هه‌بێت.
2-دژ به‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان بێت.
3-له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار ‌و بابه‌تی‌ گفتوگۆ بێت.

مافی‌ ئه‌ندامان
سه‌رباری‌ ئه‌و چه‌ند بڕگه‌یه‌ی‌ له‌ په‌یڕه‌ودا هه‌یه‌ وه‌ك مافی‌ ئه‌ندامان، پێویسته‌ چه‌ند خاڵێكی‌ تر له‌ په‌یڕه‌ودا بنوسرێته‌وه‌ وه‌ك:
1-مافی‌ ئه‌ندام پارێزراوه‌ له‌ هه‌ر پرسین‌ و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ حكومه‌ت. پێویسته‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كارئاسانی‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بكه‌ن ‌و كاتی‌ دیاریكراو بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك دیاری‌ بكرێت.
2-ده‌بێت سه‌رجه‌م پرسیاری‌ ئه‌ندامان ‌و وه‌ڵامی‌ به‌رپرسان چاپ بكرێت‌ و له‌ ماڵپه‌ڕی‌ په‌رله‌مان ‌و بڵاوكراوه‌ی‌ ناوخۆییدا بڵاو بكرێته‌وه‌.
3-ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان له‌ كاتی‌ سه‌ردانه‌كانیان بۆ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت ‌و له‌ رێگاو بان ‌و بازگه‌كانی‌ پشكنیندا دوای‌ خۆناساندنیان، مامه‌ڵه‌ی‌ پرۆتۆكۆلی‌ پایه‌بڵندنیان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێت. نابێت له‌ هیچ بازگه ‌و ده‌زگایه‌كدا ده‌ست بخرێته‌ كاریان، یان رێگرییان لێبكرێت، یان خۆی ‌‌و كه‌لوپه‌ل ‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ بپشكنرێت، مه‌گه‌ر به‌ بڕیاری‌ دادگا نه‌بێت.
له‌م حاڵه‌تانه‌دا ناسنامه‌ی‌ ئه‌ندامێتی‌ به‌ڵگه‌ی‌ ره‌سمییه‌ و پێویست به‌ به‌ڵگه‌ی‌ تر ناكات.
4-هه‌مو ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مان بۆی‌ هه‌یه‌ سه‌یری‌ كۆنوسی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان‌ و لیژنه‌كان بكات. هه‌روه‌ها بۆی‌ هه‌یه‌ سه‌یری‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان بكات.

سكاڵا
هه‌مو هاوڵاتییه‌كی‌ كوردستان ‌و هه‌مو ده‌زگا ‌و كه‌سایه‌تییه‌ مه‌عنه‌وییه‌كان، ده‌توانن سكاڵای‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌:
1-سكاڵاكان، ناو ئیمزا و ناونیشان‌ و مێژویان له‌سه‌ر ده‌بێت.
2-ئۆفیسێك له‌ په‌رله‌مان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتن ‌و پۆلێنكردنی‌ ئه‌و سكاڵایانه‌.
3-پاش تۆماركردن‌ و رێكخستنی‌، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دواداچونی‌ بۆ بكه‌ن.
4-پاش وه‌رگرتنی‌ وه‌ڵامی‌ لیژنه ‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئۆفیس كه‌س‌ و لایه‌نی‌ سكاڵاكه‌ر له‌ وه‌ڵامه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌ نوسراوی‌ ره‌سمیی‌.
5-هه‌فتانه‌، كاتێك دیاری‌ ده‌كرێت بۆ خستنه‌ڕوی‌ سكاڵاو وه‌ڵامه‌كانیان كه‌ له‌ نیو سه‌عات تێپه‌ڕ نه‌كات، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ نه‌بێت.


ده‌سه‌ڵاتی‌ لیژنه‌كان
ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و به‌شانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ گۆڕانگاریی‌ ریشه‌یی‌ به‌سه‌ردا بهێنرێت به‌ شێوه‌یه‌ك، ده‌سه‌ڵاتێكی‌ یاسایی ‌‌و ئسوڵی‌ به‌ لیژنه‌كان بدرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، پرسیاركردن ‌و بانگهێشتكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌ و ده‌زگا حكومییه‌كان.به‌شێكی‌ زۆر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ لیژنه‌كان له‌ ئێستادا به‌ستراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌، یان سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بگۆڕرێت كه‌ ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
 ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ جێگیر بكرێت:
1-لیژنه‌كان، به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامانیان ده‌توانن، راسته‌وخۆ بانگهێشتی‌ وه‌زیر‌و هه‌ر به‌رپرسێكی‌ تری‌ ده‌زگاكانی‌ وڵات بكه‌ن، وێنه‌یه‌كی‌ بانگهێشتكردنه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌كرێت.بانگهێشتكراو، ده‌بێت له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌ لیژنه‌ ئاماده‌ بێت‌ و ته‌نها یه‌كجار ده‌توانێت كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بگۆڕێت.
2-ئه‌گه‌ر بناگهێشتكراو له‌ كاتی‌ دیاریكراودا به‌بێ‌ هیچ هۆكارێك ئاماده‌ نه‌بو، ئه‌وا له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێت تا ئاستی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌.
3-لیژنه‌كان، بۆیان هه‌یه‌ راسته‌وخۆ له‌ هه‌مو داموده‌زگا حكومی ‌‌و فه‌رمانگه ‌و دامه‌زراوه‌كان داوای‌ دیكۆمێنت‌ و زانیاری‌ بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان. سه‌رجه‌م داواكاریی‌ لیژنه‌كان، ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ده‌ رۆژ تێنه‌په‌ڕێت بگاته‌ ده‌ست لیژنه‌‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌مو ئیجرائاتێكی‌ ئسوڵی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسی‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ ده‌كرێت.
4-لیژنه‌كان، ده‌توانن هه‌ر كات به‌ پێویستی‌ بزانن‌و بێئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ پێشوه‌خت، سه‌ردانی‌ هه‌ر وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ حكومی‌ گشتی‌ بكه‌ن‌و داوای‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ پێویست بكه‌ن‌و نابێت هیچ زانیارییه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ بشاررێته‌وه‌.
5-سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كان، بۆیان نییه‌ ئه‌ندام بن له‌ هیچ لیژنه‌یه‌كی‌ تردا.
6-لیژنه‌كان، له‌ ماوه‌یه‌كدا كه‌ له‌ (15)رۆژ تێناپه‌ڕێت راپۆرتی‌ خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌گاته‌ لیژنه‌.
7-ئاماده‌نه‌بونی‌ ئه‌ندام له‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ لیژنه‌ به‌ بێ‌ هۆكارێكی‌ بڕواپێكراو، ده‌بێته‌ هۆی‌ بڕینی‌ به‌شێك له‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ ئه‌ندام. سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌‌و ژمێریاریی‌ له‌ ئاماده‌نه‌بونی‌ ئه‌ندام ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.
8-له‌ دانانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كاندا، رێژه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ فراكسیۆن ره‌چاوده‌كرێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی‌ لیژنه‌كان نه‌كرا، ئه‌وا به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژكاران، تیروپشك ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ لیژنه‌كان.
9-سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كان، به‌ راپۆرتێك سه‌رۆكایه‌تیی‌ له‌ ئاكامی‌ سه‌ردان‌و بینین‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و دانیشتنه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.


پرسیارو لێپرسینه‌وه‌
ئه‌م به‌شه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ قوڵ‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چاودێریكردنی‌ حكومه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌.بۆیه‌ش ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ رۆشن‌و ورد بنوسرێته‌وه‌و مافی‌ ئه‌ندامان له‌ لێپێچینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ دیاریبكرێت‌و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ نه‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسه‌ حكومییه‌كان.

كاتێك وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان له‌ كاتی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا تێپه‌ڕده‌بێت، یان پرسیاركه‌ر به‌ وه‌ڵامه‌كان ره‌زامه‌ند نابێت، ئه‌و كات پرۆسه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ هه‌ستكردنی‌ ئه‌ندام به‌وه‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، یان كابینه‌كه‌ یاساشكێنی‌ ده‌كه‌ن، یان كه‌مته‌رخه‌من له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌كانیان، یان بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ دیاریكراو ده‌كرێت.

ئه‌ندام، بۆ ماوه‌ی‌ (5)ده‌قه‌ پرسیار ده‌كات‌و وه‌زیری‌ تایبه‌تمه‌ند(5) ده‌قه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌. (10)ئه‌ندام بۆیان هه‌یه‌ پرسیاری‌ كورت بكه‌ن‌و پاشان ئه‌ندام دوا قسه‌ی‌ ده‌كات‌و پاشان وه‌زیر.

ئه‌گه‌ر ئه‌ندام وه‌ڵامه‌كانی‌ به‌دڵ‌ نه‌بو، ئه‌وا داوا ده‌كات بكرێته‌ لێپرسینه‌وه‌، پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كان چاپ ده‌كرێن‌و له‌ ماڵپه‌إی‌ په‌رله‌مان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.
بۆ لێپرسینه‌وه‌ پێویسته‌:
1-لێپرسینه‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ دیاریكراوه‌و نابێت له‌و چوارچێوه‌یه‌ بترازێت.
2-كات بۆ لێپرسینه‌وه‌ دیاری‌ بكرێت كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت‌و له‌ (2)هه‌فته‌ تێنه‌په‌ڕێت.
3-مه‌رج نییه‌ لێپرسینه‌وه‌ به‌ خستنه‌ڕوی‌ متمانه‌ به‌ وه‌زیر، یا كابینه‌ كۆتایی‌ بێت.
4-پاش خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ لێپرسینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، بوار به‌ ئه‌ندام ده‌درێت بۆ ماوه‌ی‌ (10)ده‌قه‌ بابه‌ته‌كه‌ شیبكاته‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ بوار به‌ وه‌زیر ده‌درێت، (10) ده‌قه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌.
5-ئه‌ندام، (5)ده‌قه‌ وه‌ڵامی‌ وه‌زیر ده‌داته‌وه‌و پاشان وه‌زیریش (5)ده‌قه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.
6-پاشان بوار به‌ (10)ئه‌ندامی‌ لایه‌نگر‌و دژ ده‌درێت كه‌ قسه‌ بكه‌ن به‌ مه‌رجێك له‌ (2)ده‌قه‌ تێنه‌په‌ڕێت بۆ هه‌ر یه‌كێكیان.
7-پاشان دوا بوار به‌ ئه‌ندام‌و وه‌زیر ده‌درێت كه‌ هه‌ریه‌كه‌ (5)ده‌قه‌ قسه‌ی‌ خۆیان بكه‌ن.
8-ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ وه‌زیر رازی‌ نه‌بو، بۆی‌ هه‌یه‌ داوای‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ بكات له‌و وه‌زیره‌و بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

به‌ كورتی‌
له‌م باسه‌داو له‌ په‌یڕه‌وی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌ماندا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌وداكانی‌ ئازادیی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان زیاتر بكرێت‌و په‌رله‌مان توانای‌ چاودێریی‌ به‌هێز بێت‌و كارای‌ بكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنرێت:
1-ئۆپۆزسیۆن، له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئاماده‌یی‌ هه‌بێت.
2-ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واوی‌ هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان.
3-ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژكاران، سه‌رپه‌رشتی‌ ئیش‌و كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان بكات به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌.
4-فراكسیۆنه‌كان، به‌ هۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ راوێژكاران‌و لیژنه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌یی‌ زیاتریان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباره‌كانی‌ په‌رله‌مان هه‌بێت.
5-لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ ناوخۆ، به‌ ئیشوكاره‌كانی‌ ده‌زگاكانی‌ په‌رله‌مان هه‌ستێت.
6- هه‌فتانه‌، كاتێك بۆ بانگهێشتكردنی‌ وه‌زیره‌كان دابنرێت.
7-مانگانه‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بانگهێشت بكرێت.
8-رۆژانه‌، كاتێك بۆ قسه‌و باس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ گشتی‌ كتوپڕ بكرێت.
9-ئۆفیسێك بۆ سكاڵای‌ هاوڵاتییان دابنرێت.
10-مافی‌ ئه‌ندامان له‌سه‌ردان‌و پرسیار‌و لێپرسینه‌وه‌و داوای‌ دیكۆمێنت‌و زانیاری‌ پارێزراو بێت.
11-ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ به‌ده‌ست سه‌رۆكایه‌تییه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ په‌رله‌مان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوید 1.که‌ به‌ژداریکردنی له‌ حکومه‌تی نوێ.2.که‌ به‌ژداریکردنی و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانکردن و به‌تایبه‌تی،هۆده‌ی ده‌سته‌ی په‌رله‌مان،کاره‌کانی.3.که‌ نوێره‌یاته‌تیکردنی په‌رله‌مانی سوید .وه‌زیفه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان نا سیاسیه‌، ده‌نگ ناداتن.هه‌رچه‌نده‌ حزب ده‌ستنیشانی ده‌کاتن به‌ڵام په‌یڕه‌و و یاسا و ڕێسا پله‌ی سیاسی لێوه‌رده‌گریته‌وه‌. حزب سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراقی ده‌کاته‌ حزبیه‌کی توندڕه‌و.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ