مایكڵ رۆبین*
له‌سه‌ر ئاستی سۆزداریی (عاتفی) رووت، پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستانی عێراق مه‌نتیقییه. له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا، كورده‌كان هه‌لی دروستكردنی ده‌وڵه‌تیان له‌ده‌ستچوو له‌كاتێكدا خه‌ڵكانی تر سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ن كه وڵاتیان نییه. زۆریان به‌ده‌ستی خه‌ڵكانی تره‌وه چه‌شتووه. له‌كاتێكدا هه‌لومه‌رجێكی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌كوردستانی عێراق هاتۆته‌ئاراوه، به‌ڵام بێ متمانه‌یی سه‌ركرده‌كانی وایكردووه هاوپه‌یمانێتییه‌كی درێژخایه‌نی نێوان ئهمهریكاو كورد كارێكی ژیرانه نییه. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه مه‌شخه‌ڵی دیموكراسی، سه‌رانی ئێستای كوردی عێراق واپێده‌چێت بیانه‌وێت نموونه‌یی زۆرترین سه‌ركوتكاریی دووباره بكه‌نه‌وه. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه نیلسۆن ماندێلای ناوچه‌كه، سه‌رۆكی كورده‌كانی عێراق مه‌سعود بارزانی رێگایه‌ك ده‌نه‌خشێنێت بۆئه‌وه‌ی ببێته یاسر عهرهفاتێكی تر.
سه‌ره‌ڕای قسه‌ی شیرین له‌باره‌ی گونجاوی وه‌كو هاوپه‌یمانێك، كاره‌كانی كوردستانی عێراق ده‌ریده‌خه‌ن دووره له‌وه‌ی متمانه‌ی پێبكرێت.
كوردستانی عێراق ره‌نگه گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندی ئازادكردنی عێراق بێت. ئه‌مڕۆ كورده‌كانی عێراق به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی ژیانی وڵاته‌كه‌یان هه‌یه، ئاستی سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی‌و ئاسایش. كه‌نارگیركردنی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی هاتووه. فڕۆكه بارهه‌ڵگره ئه‌وروپییه‌كان سهرنشینو ته‌نانه‌ت گه‌شتیاران لهمیونیخو ڤیه‌نناوه راسته‌وخۆ بۆ سلێمانی‌و هه‌ولێر ده‌گوێزنه‌وه. هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌ئوتێله‌كانی دهۆكو هاوینه‌واری دوكان ده‌حه‌سێنه‌وه‌و پشوو ده‌ده‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌وت له‌ویلایه‌ته یهكگرتووهكانو ئه‌وروپا پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كورده‌كان به‌لای خۆیاندا رابكێشن. پیته‌ر گالبرێس باڵیۆزی پێشووی ئیداره‌كه‌ی كلینتن به‌رده‌وامه له‌كاری لۆبی له‌جیاتی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ته‌نانه‌ت پێشنیازیكردووه بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بكرێت.
به‌ر له‌پێنج ساڵ، هه‌لومه‌رجه‌كه ته‌واو جیاوازبوو. له‌كاتێكدا كورده‌كانی عێراق سه‌ربه‌خۆییه‌كی دیفاكتۆیان هه‌بوو له 1991، نادڵنیایی باڵی كێشابوو به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یاندا. كورده‌كانی عێراق متمانه‌یه‌كی كه‌میان به ویلایه‌ته یهكگرتووهكانو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌بوو له‌وه‌ی به‌غدا مه‌حكوم بدات یان له‌كاتی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆدا ره‌نگه سوپای عێراق به‌ره‌و باكوور بجوڵێت. له 1975دا، هێنری كێسنجهری وه‌زیری ده‌ره‌وه قوربانی دا به كورده‌كانی عێراق له‌پێناو مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسه‌تی واقیعیانهدا له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه‌سه‌دام حسێنی جێگری سه‌رۆك باڵاده‌ست بوو. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگ بوو كاتێك حكومه‌تی عێراق چه‌كی كیمیاوی له‌كوشتنی هاووڵاتیانی كورددا له 1988 به‌كارهێنا. ئه‌مه‌ریكا شتێكی وای نه‌كرد كاتێك سه‌دام فه‌رمانی دا به‌گاردی كۆماری له 1996 هه‌ولێر داگیربكه‌ن، له‌كاتێكدا ئیداره‌ی كلینتۆن ئه‌و كاره‌ی مه‌حكوم كرد، دۆست‌و ناحه‌زان بینیان چۆن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شه‌رمنانه بوو، ته‌نانه‌ت كاتێك گاردی كۆماری كه‌وته دهستگیركردنو له‌سێداره‌دانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق كه له‌گه‌ڵ واشنتۆندا كاریان ده‌كرد. له 2000دا، هێزه‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی سزای كه‌م بوونه‌وه كاتێك هێڵی سی‌و شه‌شیان به‌زاندو كه‌وتنه راوه‌دوونانی پاسه‌وانه كورده‌كان له‌ده‌وروبه‌ری گوندی باعه‌درێ.
وڵاتانی خۆرئاوا‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ئاشكرا تاكه ناوچه‌ی نیمچه ئازادیان له‌عێراق پشتگوێخستبوو، له‌كاتێكدا نه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ست گه‌مارۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌یناڵاند به‌ڵكو گه‌مارۆیه‌كی تری له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام له‌به‌غداوه خرابووه‌سه‌ر، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵات درابووه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوترس گالی له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك خواردن‌و ده‌رمان بۆ كوردستانی عێراق دابین بكات. له‌كۆتایی 2001دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاشكرایكرد كه به‌پێی مه‌رجه‌كانی گه‌مارۆی ئهمهریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نایاساییه هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا بچنه كوردستانی عێراق به‌پاسپۆرتی ئه‌مه‌ریكییه‌وه.
هه‌لی كوردستانی عێراق
بڕیاری یه‌كی مارسی 2003 توركیا به‌وه‌ی به‌شداریی نه‌كات له‌پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقدا، پێگه‌یه‌كی ستراتیژی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی دایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌كاتێكدا هێزه تایبه‌ته‌كانی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ میلیشیای كوردی (پێشمه‌رگه) و سه‌ركردایه‌تی كورد چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی كاره دوژمنكارییه‌كان، شهراكهتێكیان پێكهێنابوو، پلاندانه‌رانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی شه‌راكه‌تێكی به‌هێزتریان له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌كرد. له‌شوباتی 2003دا دیپلۆماته ئه‌مه‌ریكی و توركییهكانو لێپرسراوانی سه‌ربازی یاداشتنامه‌یه‌كی گشتگیریان بۆ هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا-توركیا له‌عێراق گه‌ڵاڵه‌كرد. بۆ قایلكردنی لێپرسراوه كورده‌كانی عێراق كهدهترسان له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا له‌پێشتر ده‌بێت لهنیگهرانییهكانیانو هه‌ڵپه‌یان كرد له‌وه‌ی رێگری لهوهبكهن كه‌توركیا تێوه‌نه‌گلێت به‌ڵام بۆ سه‌رگرتنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، یه‌كه‌م: پێنتاگۆن بوونی توركیای له‌چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی دابینكردن له‌باكوری عێراق دیاریكرد‌و دووه‌م به‌وه‌ی كاره‌كانی توركیا چڕده‌بێته‌وه ته‌نیا له‌ناوچه‌كانی باشور یان خۆرهه‌ڵاتی تكریت-ناوچه‌یه‌كی كار كه‌هه‌ولێر پێی وابوو بۆ سنوورداركردنی كاریگه‌ریی توركیایه له‌سه‌ر ناوچه‌ی جێی ناوكۆكی كه‌ركوكه.
رێگه‌نه‌دان به‌به‌شداریكردنی توركیا له‌هێزی هاوپه‌یمانان به‌دڵنیاییه‌وه له‌هێزی ستراتیژی توركیای كه‌مكرده‌وه‌و بایه‌خی ستراتیژی هێزه كوردییه‌كانی بۆ ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر كرد. له‌جیاتی په‌ڕینه‌وه له‌توركیا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌په‌ره‌شوت له‌ئاسمانی حه‌ریر له‌باكوری هه‌ولێر دابه‌زین. له‌هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می جه‌نگدا پێشمه‌رگه زیاتر سه‌رقاڵی تاڵان‌و بڕۆ بوو وه‌ك له‌شه‌ڕكردن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی به‌شداریكردنه‌كه‌یان بریتی بوو له‌به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كی جێی گومانی ئه‌مه‌ریكا، زیاتر له‌وه‌ی جیهان بینی سه‌رانی عهرهبو خزمه‌كانیان له‌ناو ستافی گشتی له‌سه‌ری راهاتوون وه‌ك له‌په‌رۆشی بۆ نیگه‌رانییه‌كانی كورد. رۆمانسیه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمهریكاو كوردی به‌هێزتر كردبوو. كارێكی زۆر قورس بوو بۆ زۆرێك له‌سوپای ئه‌مه‌ریكا كههاوسۆز نه‌بن له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق. زۆربه‌یان ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراقدا هه‌بوو له 1991 كاتێك له‌میانی پرۆسه‌ی دابینكردنی په‌ناگه‌ی ئارام كۆچی به‌كۆمه‌ڵ‌و برسیه‌تییان راگرت. به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ 12ساڵ له‌وه‌وبه‌ر، بینیان ناوچه‌كه گۆڕاوه، به‌هۆی سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه. وێڕای زۆرێك له ئاسته‌نگه‌كان.
نه‌ریتی ناوخۆیی كورد یارمه‌تیده‌ر بوو له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. دیپلۆمات‌و لێپرسراوه سه‌ربازییه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی خۆیان به‌سته‌وه به‌تێكدانی پرۆتۆكۆله‌كه له‌جیاتی خۆشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان. ژماره‌یه‌كی كه‌می دیپلۆماته‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان كردبوو بهدهمڕاستیان. كورده‌كانی عێراق له‌و نێوانه‌دا میوانداری باشی لێپرسراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان دهكردو خوانی رازاوه‌یان بۆ رێكده‌خستن،......
پارتی دیموكراتی كوردستان لێپرسراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له‌میوانخانه‌كه‌ی خۆی دادهناو لێپرسراوه‌كانی وهزارهتو ده‌ره‌وه‌ی سوپا دیاری‌یان له فه‌ڕشی ئاوریشمو خشڵ‌و زێڕ ده‌درایه. له‌كاتێكدا زۆربه‌ی لێپرسراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان، ئه‌و دیارییانه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه هه‌ندێكی تریان وه‌ریان ده‌گرت.
به‌هێزكردنی كاریگه‌ریی كورد له‌سه‌ر واشنتۆن لهبهكرێگرتنی لێپرسراوانی پێشووی سهربازییو دیپلۆماتانی ئه‌مه‌ریكا بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن، بۆنموونه ده‌رده‌كه‌وێت. سه‌ركردایه‌تی كورد گروپێكی لۆبی به‌گه‌ڕخست كه له‌لایه‌ن رۆبه‌رت بلاكوێڵ جێگری راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی به‌ڕێوه‌ده‌برا بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بهرژهوهندیییهكانی كورد له‌واشنتۆن بكهنو دیداری له‌گه‌ڵ لێپرسراوه‌كانی ئیداره رێكده‌خست. هاری شووت فه‌رمانده‌ی پێشووی به‌تالیۆنی 404 كاروباری مه‌ده‌نی له‌هه‌ولێر نیشته‌جێ بوو، وازی له‌ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی هێنا بۆئه‌وه‌ی ببێته راوێژكاری نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره. هه‌ردوو جه‌نه‌راڵ جه‌ی گارنهرو دیك ناب كه‌سه‌ركردایه‌تی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی له‌به‌غداو هه‌ولێرو به‌غدایان یهكللهدوایی یه‌ك له‌دوای جه‌نگ ده‌كرد، گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستانی عێراق بۆئه‌وه‌ی چاودێریی گرێبه‌سته‌كان بكه‌ن. قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سه‌رۆكی ی.ن.ك داوای لهكوردو هاوڕێی كورده‌كانی عێراق كرد بۆئه‌وه‌ی پاره بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌و كۆنگرێسمانانه ببه‌خشن كههاوسۆزن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كورددا.
به‌شداریكردنی كورد له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌دوای ئازادكردنی عێراقه‌وه به‌تایبه‌تی له‌جیاتی توركه‌كان وای له‌سه‌ركردایه‌تی كورد كرد كه‌داوای پشتیوانی بكات. له 2003و له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كورده‌كان چاوه‌ڕوانی چ پاداشتێك ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانیكردنیان له‌ئامانجه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، مه‌سعود بارزانی وتی: "داوای سه‌ره‌كیمان لهئهمهریكاو به‌ریتانیا پشتیوانیكردنمانه له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان". له‌وتارێكدا له 2005 هه‌مان باسی وروژاندووتهوه، بارزانی روونیكرده‌وه "دوای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشمه‌رگه‌كانمان دووه‌م هێزی هاوپه‌یمانه‌كان بوون".
مه‌شخه‌ڵی دیموكراسی
بۆچوونی بوش وایكرد هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراق ئاسایی بێت. دیپلۆماسی ناجێگیرو دیموكراتیزه‌كردن پێشه‌نگ بوون، لانی كه‌م لهبهیاننامهكانی سیاسه‌تی كۆشی سپی. لێره‌دا كوردستانی عێراق وه‌كو مۆدێلێك ده‌رده‌كه‌وێت. دووساڵ پێش رووخانی سه‌دام، كارۆل ئۆلێری پسپۆر له‌ناوه‌ندی ئاشتی جیهانی له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستانی عێراقی به "بۆته‌ی دیموكراسی‌و مۆدێلێك بۆ دوای عێراقی سه‌دام" وه‌سفكردووه. سڤێركهر ئۆێدسۆن زانای مێژوو له‌زانكۆی لوندو ئۆلێ شمیدت سیاسه‌تمه‌داری سویدی هه‌رێمی كوردستان-یان به (مه‌شخه‌ڵی دیموكراسی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) له‌قه‌ڵه‌مدا. له 2006 حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ریكلامێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه كه كوردستانی عێراقی به"دیموكراتیزه‌كردن له‌ماوه‌ی پتر له‌ده‌یه‌یه‌ك" وه‌سف ده‌كرد. له‌كاتی ئه‌م زیادهڕۆییهكردنهدا نه پدكو نه ی.ن.ك بواریان به‌هیچ ركابه‌رێكی دیاری هه‌ڵبژاردن نه‌دا به‌هاوشێوه‌ی حوكمڕانی سه‌دام له‌به‌شه‌كانی تری عێراق، هه‌رچه‌نده ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی كۆنترۆڵكرابوون له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی‌و سه‌ركرده‌ی ی.ن.ك جه‌لال تاڵه‌بانی ئازادیی زیاتر هه‌بوو. به‌ڵام نه بارزانی‌و نه تاڵه‌بانی دیموكراسی نه‌بوون. له‌ماوه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی نێوان 1994-97، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ردوو سه‌ركرده كورده‌كه مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێلكرد: نه‌یاران بێسه‌روشوێن كران‌و بارزانی‌و تاڵه‌بانی فه‌رمانیان دا به‌له‌سێداره‌دانی ده‌ستگیركراوه‌كان. ئه‌مڕۆ، هه‌ڵسوڕاوانی ئیسلامی له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌ركرده سیاسییه‌كه‌وه كۆنترۆڵكراونو مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه سێ هه‌زار زیندانی كورد چاره‌نووسیان دیارنییه، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی هه‌رێمه‌كه ده‌ڵێن كه‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌ر داكۆكیكردنێكی له‌خێزانه بێسه‌روشوێنه‌كان قه‌ده‌غه‌كردووه. له‌ماوه‌ی دادگاییكردنی سه‌دام له2006، زۆرێك لهڕووناكبیرانی زانكۆكانی هه‌رێمه‌كه‌و لهچایخانهكان به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه تێبینیان كرد كه سه‌ركردایه‌تی كوردی عێراق زۆرێك له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامداوه ئه‌گه‌رچی به‌هه‌مان قه‌باره نییه‌و كیمیاوییان به‌كارنه‌هێناوه كه سه‌دامی له‌سه‌ر دادگایی ده‌كرا.
عێراق گۆڕاوه به‌ڵام كوردستانی عێراق وه‌كو خۆیه‌تی، دوای رووخانی سه‌دام زۆر له‌كورده‌كانی عێراق چاوه‌ڕوانبوون كه هه‌رێمه‌كه‌یان ئازاد ده‌بێت و ده‌بێته مێرگی ئازادی. له‌جیاتی چاكسازیی، سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌رێمه‌كه چه‌قیان به‌ستووه. بارزانی وه‌كو دیكتاتۆرێك ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر پارێزگاكانی دهۆكو هه‌ولێر، به‌هه‌مان شێوه تاڵه‌بانی باڵاده‌سته له‌سلێمانی. له‌كاتێكدا ورد نییه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد –لانی كه‌م نیوه‌ی ی.ن.ك- بهخێڵهكی وه‌سف بكرێت، هه‌ردوو پارته‌كه پشت به‌ئه‌ندامی بنه‌ماڵه لهكۆنترۆڵكردندا ده‌به‌ستن. بارزانی برازاكه‌ی كردووه به‌سه‌رۆك وهزیرانو كوڕه 35ساڵهكهیشی به‌سه‌رۆكی ده‌زگای ئیستخباراتی. خزمه‌كانی تر كۆنترۆڵی كۆمپانیای ته‌له‌فۆنی هه‌رێمه‌كه‌و رۆژنامه‌و میدیایان كردووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، هێرۆخان، به‌هه‌مان شێوه ئیزگه‌یه‌كی سه‌ته‌لایتی ناوخۆیی به‌ڕێوه‌ده‌بات. كوڕێكیان سه‌ركرده‌ی كرده‌وه ئیستخباراتییه‌كانی ی.ن.ك دهكاتو هاوكات ئه‌وه‌كه‌ی تریشیان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌واشنتۆن. كاتێك مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی لێپرسراوێتی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا هاته‌ئاراوه، هه‌ردوو سه‌ركرده كورده‌كه بیریان له‌بنه‌ماڵه‌كانیان كرده‌وه. بارزانی لێپرسراوێتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دایه خاڵی و تاڵه‌بانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی دایه یه‌كێك لهئاوهڵزاواكانیو باڵیۆزخانه‌ی چینیش به‌یه‌كێكی تریان. وه‌ك ئینساف بۆ تاڵه‌بانی، ئه‌م دوو پیاوه هه‌ردووکیان له ڕووی پیشه‌ییه‌وه شایسته‌ن .
هه‌ردووكیان بارزانی‌و تاڵه‌بانی ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا، هه‌ندێكیان بۆ كهسوكارهكانیانو به‌شه‌كه‌ی تریشی بۆ حیزبه‌كانیان. تاڵه‌بانی له‌بواری ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌كو سه‌ركرده‌ی ی.ن.ك زه‌وی حكومه‌تی خستووه‌ته سه‌ر كهسوكارهكهیو بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن. له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی تائێستا به‌رده‌وامدا، نۆكان كۆمپانیای گه‌وره‌ی حیزبه‌كه‌ی كه له‌چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه به‌كارهێناوه بۆ ده‌ركردنی ئاواره‌كان له‌شوێنێكدا كه حیزبه‌كه‌ی خوازیاره بیكاته شوێنی حه‌وانه‌وه‌و كاتبه‌سه‌ربردنی ئه‌ندامه‌كانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوولا پارتی‌و یه‌كێتی خۆیان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی داده‌نێن، ئاوارهكانو هاووڵاتیانی ئاسایی كه‌س گوێ لهسكاڵاكانیان ناگرێت.
له‌سه‌ردانێكی ئاسایی ده‌ستگیركراوه‌كاندا، چاودێرانی مافی مرۆڤ بۆیان ئاشكرابوو كه چه‌ند بازرگانێك به‌بێ تاوان دهستگیركراونو ووتویانه به‌فه‌رمانی كوڕێكی بارزانی ده‌ستگیركراون دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون شه‌ریكی بازرگانه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكه‌ن.
له‌كاتێكدا لهپۆستن، بارزانی‌و تاڵه‌بانی سهرمایهكیان كۆكردووه‌ته‌وه كه‌بڕه‌كه‌ی 2ملیار‌و 400ملیۆن دۆلار یه‌ك له‌دوایی یه‌ك.
له‌كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد جارێكیان پێكاههڵبژان له‌سه‌ر داهاتی پۆسته‌و پوول، ئه‌مڕۆ داهاتی ههرێَمهكهیان له‌گه‌ڵ پاره‌ی حیزب‌و پاره‌ی ناو جانتاكانیان تێكه‌ڵ كردووه. له‌زه‌مینی واقیعدا جیاوازییه‌كی كه‌م هه‌یه له‌نێوان سه‌رمایه‌ی بارزانی‌و تاڵهبانیو پارته سیاسییهكانیانو حكومه‌تی هه‌رێم. بارزانی سه‌یرانگایه‌كی گشتی له‌سه‌ری ره‌ش كردووه‌ته چه‌ند باڵهخانهیهكو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و وه‌زیره‌كانی ڤێلایان له‌نزیك زه‌وی گشتییه‌وه دروستكردووه.
دانوستاندنه‌كانی ئێستای نه‌وت شێواندنی سیاسه‌تی كوردی‌و كه‌شی بازرگانی ده‌رده‌خات. بۆ ده‌ستكه‌وتنی سازشی گرێبه‌سته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی نهوتو گه‌شه‌پێدانی لهههولێرو دهۆك، پێویسته كۆمپانیاكان به‌بێده‌نگی شه‌ریكی شهرێكێكی ده‌ستنیشانكراوی بارزانی بكه‌ن. هه‌ندێ لێپرسراوی نزیك لهدانوستاندنه جۆراوجۆره‌كان ده‌ڵێن: شه‌ریكه‌كانی بارزانی داواده‌كه‌ن له‌داهاتوودا 10% داهاته‌كان بۆ شه‌خسی بارزانی‌و هه‌مان رێژه‌ش بۆ حیزبه‌كه‌ی بێت. خه‌زێنه‌ی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پله‌ی دووه‌م دێت، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری نه‌وت سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه ئه‌گه‌ر هی عێَراق نه‌بێت.
ئه‌م ململانێیانه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شتێكی تازه نییه. هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه كه‌دوای رووخانی سه‌دام ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه باس له‌مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوان نێچیره‌ڤان بارزانی‌و كوڕه‌كانی سه‌دام ده‌كه‌ن. گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام رۆده‌چێته بنكه‌ی خواره‌وه. به‌پێی رێكخراوێكی ناوخۆیی ناحكومی له‌هه‌ڵه‌بجه، له 2006دا گومان له‌سوتاندنی ئه‌رشیفێكی یه‌كێتیی مامۆستایانی ی.ن.ك ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی وردبینی ده‌ریخستووه كه‌دزی له‌بودجه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا كراوه. هه‌روه‌ها زۆرێك له‌كورده‌كانی عێراق ده‌ڵێن هیواخوازبووین كه هاتنی ئه‌مه‌ریكا گوڕ بدات به‌چاكسازیی، شهفافیهتو هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی.
میكانیزمی كۆنترۆڵكردن
كۆنترۆڵی سیاسی تادێت فراوانتر ده‌بێت. لهمهسهلهیهكدا كهقوربانییهكان لهئهشكهنجهدهرهكهیان شت فێرده‌بن، هه‌ردوو پارته‌كه هه‌مان میكانیزمی كۆنترۆڵكردنی حیزبی به‌عس پیاده‌ده‌كه‌ن. هه‌ردوولا پدكو ی.ن.ك نوێنه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆلیژه‌كان به‌ڵكو بۆ خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كانیش. له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئه‌و نوێنه‌رانه وه‌كو دهسهڵاتپێدراوێكی حیزبی ته‌مه‌ن چوارده ساڵان‌و پانزه ساڵان كارده‌كه‌ن: راپۆرت له‌سه‌ر پۆلهكهیانو گفتوگۆ شه‌خسییه‌كان ده‌نووسن، كه رێكخراوه سیخوڕییه‌كانی پدكو ی.ن.ك كۆیان ده‌كه‌نه‌وه. دیارده‌ی سیخوڕیكردن له‌زیادبووندایه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه‌ته شتێكی ئاسایی. هه‌ردوو پارته‌كه لاسایی حیزبی به‌عس ده‌كه‌نه‌وه. له‌كاتێكدا هیچكامیان پابه‌ندنین به‌و یایدۆلۆجیایهی له‌سه‌ری دامه‌زراون (ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك پره‌نسیپه‌كانی سۆسیالیست ئینته‌رناشیۆناڵ به‌جدی وه‌رده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ی.ن.ك ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌یه)، به‌دیهێنانی خواستی ئه‌ندامه‌كان په‌یوه‌سته بهزانیاریدان له‌سه‌ر هاوڕێكانیان.
كورد مامه‌ڵه‌ی جوانه له‌گه‌ڵ بیانییه‌كاندا به‌ڵام له‌ناو خۆیاندا له‌یه‌كتر به‌گومانن: شۆفێری تاكسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئوتێله‌كانی سلێمانی دامه‌زرێنراون راپۆرت بۆ ئیستخباراتی ی.ن.ك ده‌نووسن. زۆرجار پدك بیانییه‌كان لهمیوانخانهكانی سه‌ڵاحه‌دیندا داده‌نێت، له‌كاتێكدا رێكخستنی میواندارییه‌كان وایلێكردوون پشت بهشۆفێرهكانی حیزب ببه‌ستن (شۆفێرانی تاكسی ئاسایی ناتوانن له‌و شوێنانه نزیك ببنه‌وه). زۆرجار ئیستخباراتی پدك فه‌رمان ده‌داته شۆفێری تاكسییه‌كان ئه‌و خه‌ڵكه بیانییانه نه‌گوێزنه‌وه كه مۆڵه‌تی ئاسایشیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخباراتی پدك بۆ نه‌كراوه بۆئه‌وه‌ی له‌نێوان شارۆچكه‌كان هاتووچۆ بكه‌ن. ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئوتێله‌كانی هه‌ولێر، دهۆكو سلێمانی پێویسته ئه‌ندامی حیزبه‌كان بن. هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌ده‌زگا سیخوڕییهكانهوه هه‌یه‌و راپۆرتیان له‌سه‌ر میوانه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا كۆده‌بنه‌وه بۆ ده‌نووسن. له‌زانكۆی دهۆك به‌رنامه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌رانه دانراوه كهبیانییهكان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌م كاره به‌هه‌مان شێوه له‌زانكۆ و كۆلیژه‌كانی تردا ده‌كرێت.
پاپه‌ندبوون به‌حیزبه‌وه تا دێت قوڵترده‌بێته‌وه ئه‌و خوێندكارانه‌ی ره‌خنه لهحیزبو سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان ده‌گرن ده‌خرێنه لیستی ره‌شه‌وه له‌كاتی دامهزراندنو هه‌لی خوێندندا. له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ نموونه، ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌ی به‌رزیان هه‌یه‌و په‌یوه‌ندییان به پدك-ه‌وه نییه وه‌كو خوێندكاری زهیرهكو خاوه‌ن نمره‌ی به‌رز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت.
بارزانی‌و تاڵه‌بانی په‌ناده‌به‌نه به‌ر میكانیزمێكی تر بۆ كۆنترۆڵكردن. پێشمه‌رگه به‌ناو ئه‌وانه‌ن كه‌ڕووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه كه‌متر وه‌كو هێزێكی چه‌كداری كوردستانی عێراق خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌وه‌ی میلیشیایه‌كن بۆ پته‌وكردنی خواسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی حیزبه سیاسییه‌كان. راستتر هه‌رچه‌ند به‌ناو ئیداره‌ی هه‌ردوو سه‌ركرده كوردییه‌كه‌دا یه‌كیانگرتووه‌ته‌وه به‌ڵام ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌یان جیاوازه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌نه كۆیه، شارۆچكه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ی.ن.ك دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی پارتی بهجێدههێَڵیت، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی ی.ن.ك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌ندێ جار له‌هه‌مان كاتدا بۆ كاری سیخوڕییه. ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه ئاسایی له‌سه‌روو یاساوه‌ن. له‌نوێترین رووداودا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی له‌ترافیك لایتێكدا ته‌قه‌ی لهپۆلیسێكی هاتووچۆ كرد. هاوڕێكانی نه‌بادا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت و بدرێته دادگا شاردیانه‌وه.
هیچ به‌دواداچوونێك نییه. ئازادیی رۆژنامه‌وانی تادێت به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان فراوانتر ده‌بێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی تاڵه‌بانی وێستگه‌یه‌كی سه‌ته‌لایتی ناوخۆیی‌و گۆڤارێكی هه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ده‌گرن.
وێڕای ئه‌وه‌ی دوو رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستانی عێراقدا هه‌یه –ئاوێنه‌و هاوڵاتی- به‌رده‌وام رێگیرییان لێده‌كرێت. هه‌ر دوو حیزبه‌كه ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر دادگاكان‌دا بۆ ترساندن‌و نابووتكردنو ته‌نانه‌ت ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ره‌خنه لهدهسهڵاتو لێپرسراوه‌كانیان ده‌گرن. بۆ نموونه ی.ن.ك سه‌رنووسه‌ری هاووڵاتی دایه دادگا دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ی.ن.ك به‌خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تباركرد. نووسینگه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رشێتانه داواقهزاییهكان له‌دژی نووسه‌رانی بیانی‌و چاودێران به‌كارده‌هێنێت ئه‌وانه‌یان ئاماده‌نین ببنه به‌شێك له‌پارته‌كه‌ی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌نین ببنه ئه‌ندام لانی كه‌م له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی كورده‌وه بێده‌نگ ده‌كرێن. له‌تشرینی یه‌كه‌می 2006، دامه‌زراوه‌ی نهێنی پدك نووسه‌ری نه‌مسایی به‌ڕه‌گه‌ز كورد كه‌مال سه‌ید قادر-یان رفاند دوای ئه‌وه‌ی له‌وتارێكدا باسی له‌گه‌نده‌ڵی ناو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردبوو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی مه‌لا مسته‌فا بارزانی-سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دهستڕۆیشتووو باوكی بارزانی-و موساد و كه‌ی جی بی سۆڤیه‌ت بڵاوكردبووه‌وه. دوای دادگاییكردنێكی 15 ده‌قیقه‌یی، دادوه‌رێكی پارتی به30 ساڵ زیندانی حوكمی دا- حوكمه دوای هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراوه ناحكومییه نێودهوڵهتییهكانو مه‌حكومكردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. یاسای كوردی عێراق پشت به‌یاسای عێراقی ده‌به‌ستێت. ماده‌ی 433ی یاسای تاوانی عێراقی كه له‌لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه دانراوه، هه‌میشه ره‌خنه‌گرتنی به‌تاوانی ناوزڕاندن له‌قه‌ڵه‌مداوه. یه‌كێتییه ناوخۆییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان كه‌ده‌یانه‌وێت ئه‌و واقیعه بگۆڕن رووبه‌ڕووی تووڕه‌یی بارزانی بوونه‌ته‌وه. له‌كانوونی دووه‌می 2007، بارزانی به‌په‌رله‌مانی كوردستانی وت چاو به‌یاسایه بخشێنێته‌وه كه یاسای چاپه‌مه‌نی سه‌رده‌می به‌عس دهگۆڕێتو شه‌رعیه‌ت ده‌داته ره‌خنه‌گرتن له‌حكومه‌ته‌كه‌ی.
هیچ رێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆ نییه لهچالاكییهكانیدا. زۆربه‌ی رێكخراوه ناحكومییه كوردییه‌كان له‌ژێر چاودێریی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورددا كارده‌كه‌ن. بۆ نموونه رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان له‌ژێر چاودێری هاوسه‌ره‌كه‌ی تاڵهبانیدایهو زۆرتر بۆ ئامانجه‌كانی حیزبه‌كه كارده‌كات. كارمه‌ندانی رێكخراوه فریاگوزارییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ردوولا پدكو ی.ن.ك سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌ندامانی حیزبی بهكرێبگرن ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو بكه‌ن كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێیدا بكه‌ن. كاتێك فه‌رمانبه‌ره بێلایه‌نه‌كان كار لهئاژانسهكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن ئاماده‌نین ملكه‌چی ریًنماییهكانی ی.ن.ك ببن، لێپرسراوانی ئاسایشی ی.ن.ك راپۆرتیان لهسهرداونو تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشیان له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه‌دا داونه‌ته پاڵ، لهزۆررباردا له‌كاره‌كانیان ده‌ركراون‌و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆیان داناوه. به‌كه‌مێك ئیستسناوه، رێكخراوه ناوخۆییه‌كانی مافی مرۆڤ –وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ- جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه ده‌رهه‌قیان كراوه له‌جیاتی پێشێلكارییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئێستا.
له‌كاتێكدا كه سه‌ركردایه‌تی كورد‌و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی وابڵاویدهكهنهوه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن له‌یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه‌و خه‌ڵك زیاتر لێیان بێزارده‌بێت، زۆرێك له‌كورده‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن بێ پشتیوانن. هه‌ستی به‌رپرسیارێتی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت كاتێك حكومه‌ت بڕیارێكی ملهوڕانه‌ی له‌و جۆره ده‌دات كه كاره‌بای 24 سه‌عاتی بۆ گۆڕی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خه‌زوری تاڵه‌بانی دابین بكات، له‌هه‌مان كاتدا كاره‌بای ئاواره كورده‌كان ده‌بڕرێت.
بڕیاری پدكو ی.ن.ك بۆ به‌شداریكردن به‌هه‌مان له‌لیست له‌هه‌ڵبژاردندا بهگشتیو دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌تایبه‌تی كاریی كرده سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی دانیشتووان. كاتێك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان –رێكخراوی ناتوندوتیژی برا موسڵمانه‌كان- ویستی فشار دروست بكات، پدك منداڵ‌و هه‌رزه‌كارانی هاندا باره‌گاكانیان له‌چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كدا بسووتێننو لێپرسراوه‌كه‌یان له‌دهۆك كوشت(20). هه‌رچه‌ند خۆیان ئاماده‌كردبوو نه‌چنه پێشبڕكێوه، دیپلۆماته‌كانی ئهمهریكاو كۆمیساریای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاشكرایانكرد كهپدك پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه‌و ده‌نگدانه‌كه‌ی له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كاندا ساخته‌كردووه ، پێشمه‌رگه‌ی به‌كارهێناوه بۆ رێگه‌گرتن لهدهنگدهرانو چاودێرانی پارته‌كه‌ی راسپاردووه هه‌موو كارته‌كانی ده‌نگدان پڕبكه‌نه‌وه. ساخته‌كردنه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوو، ئه‌وه‌ی ده‌خسته‌ڕوو كهسهرچاوهو ماكینه‌ی پارته‌كه به‌سه بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قه‌د رێژه‌ی دیكتاتۆرێكی ئیقلیمی وه‌كو حوسنی موبارهكو به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیش نه‌بێت.
به‌عه‌قڵانیكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی كورد
كوردستانی عێراق ره‌نگه نه‌بێته مه‌شخه‌ڵێكی دیموكراسی وه‌كو نوێنه‌ره‌كانی ده‌ڵێن، به‌ڵام واقیعییه‌كان له‌نێویاندا دامه‌زراوه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ناڕازین‌و ده‌ڵێن هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر دانیشتوان شتێكی سه‌ره‌كی نییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام لایه‌نگریی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه كورتبینانه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له‌هه‌ردوو سه‌ركرده كورده‌كه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌فتاری ناله‌باری سه‌ركرده‌كانی ده‌به‌ستێته‌وه به‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه. بۆڵه بۆڵی بێزاری په‌ره‌ده‌سه‌نێت كاتێك كورده‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی سه‌ركرده‌كانیان ده‌به‌ستنه‌وه به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه: بۆ نموونه له2006دا كاتێك حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا داوای شوێنێكی تر بۆ نووسینگه له‌سلێمانی، تاڵه‌بانی بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت كۆلێژێكی ته‌كنیكی له‌و شوێنه ده‌ركرد، جگه لهزهورهتی ئه‌و كاره، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی تووڕه‌كرد، هه‌روه‌ها كورده‌كان لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكا به‌تێوه‌گلان لهئهشكهنجهدان تاوانبار ده‌كه‌ن لهبینایهكدا له‌نێوان تاسڵوجه‌و پیره‌مه‌گروون كه‌گومان ده‌كرێت له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا ناوه‌ندی كار بێت. له‌كاتێكدا لێپرسراوانی كورد خۆیان هه‌ڵده‌كێشن به‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی دۆستایه‌تی ئهمهریكاه، ئه‌م ئاراسته‌یه به‌خێرایی كاڵ ده‌بێته‌وه. دژایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌كوردستانی عێراقدا په‌یدا بووه. ئێستا دركی پێ ناكرێت‌و هیچ كارێك ناكرێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه كه‌كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هێڵه ستراتیژییه‌كان.
له‌وانه‌یه ستراتیژ داڕێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه له‌بیربكه‌ن ئه‌گه‌ر كورده‌كان واپیشانبدهن كهبهرژهوهندییه ئیقلیمییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشده‌خه‌ن. به‌داخه‌وه واناكه‌ن.
له‌كاتێكدا كورده‌كانی عێراق رێگه‌یان دا به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه كۆببنه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌میحوه‌ری باشوور بكه‌ن له‌نیسانی 2003 به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌به‌هۆی هه‌ره‌سی سوپای عێراقه‌وه دروستببوو، هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رده‌وامی كورد پرسیاری زۆری دروستكرد له‌باره‌ی واقیعیه‌تی ئه‌وه‌ی كودستانی عێراق هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكایه.
له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزی 2003 یه‌كه یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا شاخه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی عێراقیان ده‌پاراست كه‌نزیكه‌ی 3میل له‌سنووری ئێرانه‌وه دووره‌و خاڵێكی پشكنینی ده‌سه‌ڵاتپێدراوی پدك ده‌ستی ده‌گرت به‌سه‌ر پاره‌و پاسپۆرتی ئێرانییه‌كاندا.
لێپرسراوانی پدك ئه‌و خاڵه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ هاوكاریی دزهكردنو رێگه‌یان بهئێرانییهكان دابوو، پاسپۆرتی ئێرانی بگۆڕن به‌ناسنامه‌ی خۆجێیه‌تی كوردی له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا.
لێپرسراوه كورده‌كان چاك ده‌یانزانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر ده‌گمه‌ن نییه. له‌سه‌ره‌تای په‌لاماره چه‌كدارییه‌كانی ناو عێراق له نیسانی 2004، كوردستانی عێراق ببوه خاڵی په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌نسارولسونه: ئه‌ندامه‌كانیان هئێرانهوهدهچوونه كوردستانی عێراق به‌پێی رێككه‌وتنێك به‌وه‌ی چالاكی له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی باكور نه‌كه‌ن‌و ره‌نگه پاره‌شیان دابێتنێ ده‌گوازرانه‌وه بۆموسڵ.
مامه‌ڵه‌ی دوولایه‌نه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا تا ئێستاش به‌رده‌وامه. له 11 كانوونی دووه‌می 2007و 20ی ئه‌یلولی 2007، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ولێرو سلێمانی، 6 ئێرانی‌یان ده‌ستگیركرد كه كاری ئیستخباراتییان ده‌كرد.
له‌هه‌ریه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه‌دا، لێپرسراوانی كورد ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنه‌كان.
دوای ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می ده‌ستگیركردنه‌كه، نووسینگه‌ی بارزانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "باشتره حكومه‌تی كوردستان ئاگاداربكه‌نه‌وه به‌رله‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن"، له‌حاڵه‌تی دووه‌مدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌نایاسایی ناوبرد‌و وتی: "ئه‌و كاره خزمه‌ت به‌كه‌س ناكات".
بڕیاری ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد شێتییه‌تی دیپلۆماسی نه‌بوو به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی ئه‌زموون بوو، دیپلۆماتانی ئه‌مه‌ریكا متمانه به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ناكه‌ن، زانیارییه ههستیارییهكانو جموجۆڵه‌كانیان پێناڵێن. ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد‌و لایه‌نگره‌كانیان له‌ناو پێشمه‌رگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش ئه‌وه‌ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵبواسن به‌هێزه ئیقلیمییه‌كان یان به‌پله‌ی دووه‌م بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن.
ره‌تكردنه‌وه‌ی دواتری ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و خاڵی بارزانی كهدهستنیشانكراوه بۆ ئه‌وه‌ی لیستێكی دیپلۆماتی گهڵاڵهبكات كه متمانه‌ی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی كورددا كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌و لیسته كه هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی به‌نهێنی بمێنێته‌وه وا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كهمۆركێكی دیپلۆماتی بداته كرده‌وه‌كان. ره‌تكردنه‌وه‌ی كورد نائامادهییان پیشان ده‌دات بۆ هاوكاریكردنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دزه‌كردنی فهیلقهقی پاسدارانی شۆڕشی ئێران.
گه‌مه‌كردن به‌كارتی تیرۆر
لوتبه‌رزی بارزانی له‌به‌رامبه‌ر توركیا هه‌ر ئه‌گه‌رێكی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. هه‌ندێك له‌لێپرسراوانی كورد سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا وه‌كو گه‌مه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سفر ده‌كه‌ن: یان ئه‌وه‌تا واشنتۆن درێژه‌بدات به‌دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر یان هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره. زۆربه‌ی لێپرسراوه‌كانی كورد تێناگه‌ن له‌وه‌ی كه‌هه‌ردوو په‌یوه‌ندییه‌كه نا بێت دژ به‌یه‌ك بن. زۆرجار ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بهمیوانه ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیان راگه‌یاندووه كه كوردستانی عێراق زۆر باشتر ده‌بێت له‌توركیا. نه تێده‌گه‌ن لهتوندوتۆڵیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمهریكاو توركیا‌و نه له‌و داواكارییانه‌ی كورده‌كان كه واشنتۆن هاوپه‌یمانێتی له‌ڕێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا ببه‌ستێت. بۆنموونه عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئیسرائیل ره‌نگه بخوازن كهواشنتۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی تردا كه‌م بكاته‌وه به‌ڵام هه‌ردوولایان قبوڵیانه كه‌ئه‌وه روونادات. بارزانی مه‌یلێكی ئاڵۆز‌و ئاشكرای هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كۆشكی سپی ناچاربكات له‌نێوان ئهنكهرو هه‌ولێر یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. ئایا ده‌بێت وابكرێت، سه‌ركردایه‌تیی كوردی عێراق تووشی نائومێدی ده‌بێت.
هیچ پاساوێكی ته‌واو نییه بۆ بارزانی كه لێدوانه‌كانی ههڕهشهئامێزبن، بۆ نموونه له‌كانوونی دووه‌می 2005 رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت نه‌خرێته‌وه سه‌ر ئیداره‌كه‌ی له كانوونی دووه‌می 2007، ئه‌وا جه‌نگێكی ئه‌هلی له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌رپا ده‌كات. به‌م جۆره له نیسانی 2007 هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی چه‌كداره‌كانی له‌ناو توركیادا كرد ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره ملكه‌چ نه‌كات بۆ داواكه‌ی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه.
ئه‌و كه‌ناڵی راگه‌یاندنانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه كۆنترۆڵكراوه به‌هه‌مان شێوه‌ی وروژاندن كارده‌كات كه راگه‌یاندنی فه‌له‌ستین له‌دژی ئیسرائیل ده‌یكات له‌هاندانی خه‌ڵك له‌دژی. له‌ژێر سێبه‌ری په‌رله‌مانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌خشه ده‌فرۆشرێن كه ناوچه‌ی كوردستانی گه‌وره پیشان دهداتو به‌ته‌واوی درێژده‌بێته‌وه بۆ ناو توركیا. رۆژنامه كوردییه‌كان به كوردستانی باشوور ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ كوردستانی عێراق، وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه باشووری خۆرهه‌ڵات راستتر باكوری كوردستانه.جار جاره وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن هه‌روه‌كو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی روویدا، ئه‌و جۆره مه‌یله بۆ به‌كارهێنانی نفوزی جه‌ماوه‌ریی بانگه‌شه ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور كه كوردستانی عێراق ده‌كاته هێزێك بۆ ناسه‌قامگیریی، نه‌ك كه‌نارێك بۆ ئارامی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی بارزانی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان ئاسان نابێت، بارزانی ره‌نگه نه‌ته‌وه‌یی بێت، به‌ڵاو واقیعییه. په‌كه‌كه‌یه‌كی به‌هێزی ناوێت، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی تیرۆریستییه‌كه‌ی په‌ڵه‌یه‌كه به‌بیریی نه‌ته‌وه‌په‌رستی كورده‌وه به‌ڵكو ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیڤێك. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌ركرده‌كه ده‌یویست ببێته پێشه‌نگی ركابه‌ره كورده عێراقییه‌كانی. بارزانی‌و تاڵه‌بانیش وه‌كو ده‌ست یان قاچه‌كانی، به‌ڵام من سه‌ری زل یان عه‌قڵی سه‌ره‌كی" ئۆجه‌لان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له 1998 روونیكرده‌وه. له‌ماوه‌ی ساڵانی 1990كاندا هه‌ردوو بارزانی‌و تاڵه‌بانی فه‌رمانیان دا بهپێشمهرگهكانیان له‌دژی په‌كه‌كه بجه‌نگێن له‌هه‌ر شوێنێكدا ویستیان جێ پێیه‌ك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن له‌ناوچه‌كانیاندا. له‌كاتێكدا بارزانی داوای له‌حكومه‌تی تاڵه‌بانی كرد یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌كانی بدات‌و پێشمه‌رگه شه‌ڕی دژی گروپی تیرۆریستی ده‌كرد به‌پێی هه‌ندێ لێپرسراوی ئیستخباراتیو دیپلۆماتی توركیا. بارزانی دركی به‌وه كردبوو هه‌ر په‌ناگه‌یه‌كی په‌كه‌كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دهبێتو هه‌نگاوی نا بۆ رێگه‌گرتن له‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئۆجهلانو كاتێك په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه نه‌بوو بۆ باڵاده‌ستی سیاسی، بارزانی گروپه‌كه‌ی گرته خۆ بۆئه‌وه‌ی وه‌كو فشارێك له‌دژی توركیا به‌كاری بهێنێت.
دوای بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا له 1ی ئاداری 2003 به‌وه‌ی به‌شداریی له‌هێزی هاوپه‌یماناندا ناكات له‌دژی سه‌دام، بارزانی زۆر متمانه‌ی به‌خۆی كرد له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆستایه‌تیدا له‌گه‌ڵ واشنتۆن‌و زۆ توند بوو له‌دژی ئه‌نكه‌ره. پێشوازی له‌سه‌رانی په‌كه‌كه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆی كرد، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی سنووری ئێران، عێراق‌و توركیا.
له‌كاتێكدا بارزانی‌و وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك به‌ڵێنیاندا رێگه له‌چالاكییه‌كان بگرن، له‌ڕاستیدا بارزانی وه‌ك ستراتیژی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی كۆچكردوو یاسر عه‌ره‌فات: تێوه‌گلانی له‌گه‌ڵ تیرۆریزم رهتدهكردهوهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یویست ئهوهبكاته پاڵپشتێك بۆ ده‌ستكه‌وته دیپلۆماسییه‌كان.
بهدیپلۆماته ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی ده‌وت هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه نامێنێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌نكه‌ره سازشی گه‌وره بكات له‌مه‌سه‌له‌كانی لێبوردنی گشتی، په‌خش به‌زمانی كوردی، چاكسازیی ده‌ستوور، له‌هه‌مان كاتدا هانی سه‌رانی په‌كه‌كه‌ی ده‌دا به‌رده‌وام بن لهپهلامارهكانیانداو له‌ڕاستیدا ئاسانكاریی بۆ كاره تیرۆریستییه‌كانیان ده‌كرد.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵێن وێنه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی په‌كه‌كه‌یان لایه كه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر دهكرێنو لهچێشتخانهكانی نزیك نه‌خۆشخانه‌كاندا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی بارزانیدا كۆده‌بنه‌وه. له‌ڕێی فرۆشتنی خواردن‌و پێداویستییه‌وه، بارزانی قازانجێكی زۆری كرد، كارێك كه‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یشی خه‌ریكی بازرگانی بوون‌و خوویان پێوه‌گرت. لێپرسراوانی توركیا گومان له‌كوڕێكی بارزانی ده‌كه‌ن كه چه‌ك به‌په‌كه‌كه ده‌فرۆشێت. ئه‌م زانیارییانه ئه‌نكه‌ره‌یان ناچاركرد كه به‌توندی له‌دژی كوردستان بوه‌ستێته‌وه‌و لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكای قایلكرد پشتیوانی لێبكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیاش ئامانجه‌كانی كوردی عێراق بۆردومان بكه‌ن.
ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمهریكاو كورد
كوردستانی عێراق له‌ڕابردوودا ده‌ژی، مه‌له له‌ناو نێوبانگێكی هه‌ڵه‌دا دهكاتو دابڕاوه له‌واقیع به‌هۆی پیاهه‌ڵدانی لۆبیستهكانو راوێژكارهكانهوه. هه‌ردوو تاڵهبانیو بارزانی پاساویان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی شانازی بكه‌ن: له‌كۆتایی نهوهدهكانداو پێش رووخانی سه‌دام، كوردستانی عێراق چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، دیموكراسیه‌تی رێژهییو به‌ره‌وپێشچوون هه‌بوو ته‌نانه‌ت له‌ژێر گهمارۆكانیشدا. كورده‌كان ره‌نگه بیانوو بده‌نه هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانیان به‌هۆی گه‌وره‌یی قورسی قۆناغه‌كه‌وه، به‌ڵام ئومێدیان به‌ئاینده هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئازادبوون له‌سێبه‌ری سه‌دام، به‌هه‌رحاڵ كوردستانی عێراق به‌ره‌و دواوهچوو. له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌بێته‌وه. مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بهدانیشتوانهوه وه‌ك ویستی سه‌ركردایه‌تی هاوته‌ریبی گه‌وره‌بوونی نه‌وه‌ی حاكمی سعودیه‌یه له‌عه‌ره‌بستانی سعودیه: هه‌ردوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی (1903-1979)و مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بن سعود (1876-1953) نزیك له‌به‌های خێڵه‌كی كۆمه‌ڵگاكانیانه‌وه مانه‌وه‌و به‌ڕاستی رێزلێگیراوبوون. هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك كهگهوره ده‌بوو زیاتر دابڕاو‌و گه‌نده‌ڵ بوو.
له‌كاتێكدا بارزانی بهسهرمایهگوزارانی پلانه‌كه‌ی ده‌ڵێت كهههرێمهكه بگۆڕن بهدوبهیهكی تر، نازانێت كهئیداره گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی رێگره لهسهركهوتنێكی وا. له‌گه‌ڵ فراوانبوونی كه‌لێنی نێوان هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بارزانی‌و تاڵه‌بانی میكانیزمی كۆنترۆڵكردن به‌كارده‌هێنن بۆ كپكردنی نه‌یاران، پارته ئیسلامییه‌كان جه‌ماوه‌ریان زیاتر ده‌بێت –له‌ده‌مێكه‌وه كاریگه‌ریی به‌رچاویان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بیروباوهڕهكهشیانهوه نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌كورده‌كان به‌تاكه ئه‌ڵته‌رناتیڤی "پاك"ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی پ.د.ك و ی.ن.ك-یان داده‌نێن. زۆربه‌ی كورده‌كان خۆیان به‌دوورده‌گرن لهموحافزكاری ئایینی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی جه‌ماوه‌رێتی پارته‌كه زیاتر ده‌بێت، ره‌خنه‌كانی له‌سیاسه‌تی ئهمهریكاو تیۆری پیلانگێرێی سه‌باره‌ت به‌نیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ره‌گ داده‌كوتێت.
زۆربه‌ی لێپرسراوه كورده‌كانی عێراق‌و هه‌ندێ لهموعهلیقهكانی ئه‌مه‌ریكا پێشنیارده‌كه‌ن كوردستانی عێراق میوانداریی هه‌بوونی درێژخایه‌نی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكات كه رێگه‌ده‌دات به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكشێته‌وه كه‌كه‌متر پێشوازییان لێده‌كرێت.
ده‌كرێت ئه‌مه بژاره (خه‌یار)ێك بێت، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی بارزانی وایكردووه ئه‌م هه‌نگاوه ژیرانه نه‌بێت. له‌كاتێكدا بنكه‌یه‌ك له‌كوردستانی عێراق له‌سه‌ر كاغه‌ز پێده‌چێت كه‌سوودی ستراتیژی بۆ پێنتاگۆن بێت، له‌ڕاستیدا ئه‌وه به‌رپرسیارێتییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی وا له‌بارزانی ده‌كات-ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتی-په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست نه‌كات له‌دژی توركیا، ههربوونێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته قه‌ڵایه‌ك بۆ پاراستنی كوردستانی عێراق. بارزانی ده‌یه‌وێت بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌یدا جێگیربكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یپارێزێت له‌هه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی توركیا. له‌ڕاستیدا دامه‌زراندنی هه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌كوردستانی عێراق كه‌ده‌سه‌ڵاتی بارزانی بپارێزێت ململانێیه‌كی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه. بارزانی تۆڵه‌سێنه‌ره‌وه نییه: له‌پشت كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆی ده‌شارێته‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌و قهڵاپارێزهی ده‌داتێ كه‌ده‌یه‌وێت.
ئه‌گه‌ر پێنتاگۆن بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی دابمهزراندبایه له‌كوردستانی عێراق، ده‌بوایه پێشبینبكردایه هه‌ردوو كێشه‌ی په‌كه‌كه‌و ئیستفزازكردنی وڵاته دراوسێكان زیادی ده‌كرد. بارزانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی حهماسو فه‌تح كه‌ده‌یانه‌وێت چاودێرانی ئه‌وروپی به‌درێژایی به‌ره‌ی غه‌زه و ئیسرائیل دابنرێت، حیزبوڵا باوه‌ش بۆ هێزی جیاكه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باشووری لوبنان ده‌كاته‌وه، هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌یدا جێگیربكرێت. زیاد له‌وه‌ی یاریده‌ده‌ره لهپاشهكشهكردنی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر بنكه‌یه‌ك له‌كوردستانی عێراق له‌هه‌لومه‌رجی ئێستا ململانێكان فراوانتر ده‌كات. دیكتاتۆره ئیقلیمییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه‌ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداریی تیرۆر ببن، هاوپه‌یمانێتییه‌كانی لاوازكردووه.
ئه‌گه‌ر كوردستانی عێراق ده‌بێته هاوپه‌یمانێكی باش، هێزێك بۆ سهقامگیرییو پهرژێنێك له‌دژی ئایدۆلۆژیا سواوه‌كانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عهرهبو ئیسلامیسته‌كان، ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخانهكان بكاته‌وه.
كوردستانی عێراق له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه گرنگه، فیدراڵییه‌ت ئایندهی عێراقه. له‌كاتێكدا زۆرێك له‌ڕۆشنبیران‌و له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی عێراقییه‌كان ده‌ڵێن به‌په‌رۆشن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاوی به‌هێز، مۆدێلی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بۆ عێراق، ئه‌و سیستمه‌ی هه‌رگیز نه‌هاتۆته ئاراوه: عێراق وڵاتێكی ناجێگیریی شه‌ڕی ناوخۆیی بووه له‌نێوان 1961و 2003، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان به‌ره‌نگاریی ههوڵكانی به‌غدا بۆ سه‌پاندنی ویستی دیكتاتۆری ده‌بوونه‌وه. سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێز پێده‌چێت باش بێت، به‌ڵام عێراق وه‌كو وڵاتێكی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌د جه‌نه‌راڵی ماوه‌ته‌وه بۆ هه‌ر سه‌ربازێك.
پێویسته واشنتۆن چاونهپۆشێت له‌تیرۆریزم. كوردستانی عێراق هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه، به‌ڵام بارزانی هه‌موو ده‌ستكه‌وتی كورده‌كانی عێراق له‌ڕێی تێوه‌گلانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه خستۆته مه‌ترسییه‌وه. هه‌ردوو پ.د.ك و ی.ن.ك لهپهیوهندیكردندان له‌گه‌ڵ ئێران‌و ناپاكییان كرد له‌به‌رامبه‌ر متمانهپێكردنی واشنتۆن. له‌كاتێكدا ئاساییه هه‌ردوو پارته‌كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دراوسێكانیاندا هه‌بێت، زانیاری ده‌فرۆشنه‌وه‌و ئاسانكاریی ده‌كه‌ن بۆ دزه‌كردن كه‌هۆكارێكی قبوڵنه‌كراوه بۆ خۆهه‌ڵواسینیان بهدراوسێكانهوه.
به‌رپرسیارێتی سه‌ركردایه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه نییه. سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسیاری كورده‌كانی عێراق كۆتایی بهئیستفزاز ده‌هێنێت. دیماگۆگیه‌ت ره‌نگه سیاسه‌تێكی باش بێت‌و ره‌نگه چاو بپۆشێت له‌مه‌سه‌له‌كانی گهندهڵیو به‌رپرسیارێتی كه‌بارزانی ده‌خوازێت خۆیان لێبدزێتهوه، به‌ڵام ئیستفزاز ئه‌نجامێكی پێچه‌وانه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
په‌خشكردنی زمانی كورده كهپارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كۆنترۆڵی كردووه ئاسایی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌خرۆشێنێت. به‌ته‌رخانكردنی 25 خولهك بۆ 30 خولهك په‌خشی هه‌واڵه‌كان بۆ داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆ نموونه، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵانی خوێندنگاكان‌و وتنه‌وه‌ی داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ده‌نگی به‌رز- بارزانی خۆی‌و هه‌رێمه‌كه‌ی له‌ململانێ له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا نزیك ده‌خاته‌وه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئیستفزازی هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی پشتگوێخست ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌واره‌كه رووبه‌ڕووی پشێوی بكاته‌وه. پێویسته هه‌مان هه‌ڵه دووباره نه‌كاته‌وه له‌پێناو ئامانجه پراكتیكییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایا كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌یه.
له‌و كاته‌ی كهفڕۆكهكانی توركیا بۆردومانی باره‌گاكانی تیرۆریسته‌كان له‌كوردستان عێراق ده‌كه‌ن، كاتی ئه‌وه‌هاتووه دووباره واشنتۆن‌و هه‌ولێر بیر له‌سیاسه‌ته‌كانیان بكه‌نه‌وه. واشنتۆن چه‌ندین كارتی هه‌یه. تێده‌گه‌ین له‌هاوسۆزی له‌گه‌ڵ كوردستان، به‌ڵام تادێت پشت به‌ئه‌فسانه ده‌به‌ستێت. نیازی باشی ئه‌مه‌ریكا نابێت ببێته راسپاردن: ره‌نگه بارزانی وه‌كو هاوپه‌یمانێك بمێنێته‌وه به‌ڵام خۆی ده‌رهاویشتووه له‌هه‌ر شه‌راكه‌تێكی گه‌وهه‌ری.
پێویسته نه یارمهتیو نهشهرعییهتی دیپلۆماسی هه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام كوردستانی عێراق په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بێت بۆ په‌كه‌كه، ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا بفرۆشێت به‌وه‌ی زۆرتر دهداتو چاكسازییه دیموكراسییه‌كان له‌شوێنی خۆیدا بمێنێته‌وه.
بۆ ده‌قی راپۆرته‌که به زمانی ئینگلیزی کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره بکه:
http://www.aei.org/publications/pubID.27327,filter.all/pub_detail.asp
مایکل رۆبین: توێژه‌ره له په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مریکی بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی.