راپۆرت
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!




Saturday, October 30, 2010
 
     

راپۆرتی‌ زانا ئه‌حمه‌د
له‌ مێژه‌ ناكۆكیی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كورد له‌و وڵاته‌ بونی‌ هه‌یه‌ و هه‌زاران رۆڵه‌ی‌ كورد و تورك له‌م شه‌ڕانه‌دا گیانیان له‌ ده‌ستاوه‌، له‌ ماوه‌ی‌ 26 ساڵی‌ رابردودا و له‌ ساڵی‌ 1986 تا ئێستا په‌كه‌كه‌ 8 جار ئاگربڕی‌ تاكلایه‌نه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌، به‌ڵام هیچ كام له‌و جارانه‌ توركیا دانی‌ به‌ ئاگربڕه‌كه‌دا نه‌ناوه‌ و به‌رده‌وامبوه‌ له‌ هێرشه‌كانی‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئاگربڕی‌ هه‌شته‌م له‌ گه‌لێك روه‌وه‌ جیاوازبوه‌ له‌ ئاگربڕه‌كانی‌ تر، چونكه‌ ئه‌م ئاگربڕه‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاند بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی‌ كورد و تورك له‌ توركیادا یان راستتر بڵێین ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ بوه‌ هۆی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌م ئاگربڕه‌.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵ‌ و چه‌ند رۆژێك پێش راپرسی‌ له‌سه‌ر هه‌مواری‌ ده‌ستور، كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاگربڕی‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ نادیار راگه‌یاند تا پڕسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری‌ ده‌ستور له‌ كه‌شێكی‌ ئارامدا  به‌ڕێوه‌ بچێت.

لایه‌نه‌كان پێشبینیی ئه‌وه‌یان ده‌كرد په‌كه‌كه‌ راسته‌وخۆ دوای‌ ریفراندۆم ئاگربڕه‌كه‌ كۆتایی پێبێنێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌چونی‌ بایكۆتی‌ ریفراندۆم له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتو، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ڵاحه‌دین دێمیرتاش و گولتان كشاناك سه‌رۆك و هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ (به‌ده‌په‌) له‌گه‌ڵ‌ جه‌میل چیچێك جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا و سه‌عدوڵا ئێرگین وه‌زیری‌ دادی‌ ئه‌و وڵاته‌ و داواكاریی ئۆجه‌لان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ئاگربڕ، سێ‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ و پاڵنه‌ربون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م په‌كه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ماوه‌ی‌ ئاگربڕه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك و تا یه‌كی‌ تشرینی‌ دوه‌م درێژبكاته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا سوپا و حكومه‌ت هیچ كاردانه‌وه‌یكی‌ ئه‌رێنییان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ نه‌نواند و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ راگه‌یاندنی‌ ئاگربڕه‌كه‌دا، هاكان فیدان راوێژكاری‌ باڵای‌ میت سه‌ردانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ كرد و له‌گه‌ڵ‌ (سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌) و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ تاوتوێی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ كۆبوه‌وه‌ و پاشانیش سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد و له‌گه‌ڵ‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئاژانسی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم كۆبۆوه‌.

چه‌د رۆژێك به‌رله‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ ئاگربڕه‌كه‌ی‌ درێژبكاته‌وه‌، محه‌مه‌د جاسم ئه‌لمه‌فره‌جی‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی عێراق و لۆید ئۆستن به‌رپرسی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گه‌یشتنه‌ ئه‌نكه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ‌ ئشیك كۆشانێر سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا كۆبونه‌وه‌، به‌پێی‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ توركیاش به‌زاندنی‌ سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ئۆپه‌راسیۆنێك له‌ پشت ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌وه‌ بوه‌ و به‌غدا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ردولا پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دوپاتكردۆته‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ حكومه‌ت ئاسانكاریی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ سوپا كردوه‌، له‌ كۆتایی مانگی‌ ئه‌یلول سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ نوسراوێكی‌ ره‌سمی‌ داوای‌ له‌ پارله‌مانی‌ توركیا كرد دانیشتن بكات له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ رێگه‌دان به‌ سوپای‌ توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ ئه‌ودیو سنور (ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان) و له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مدا پارله‌مانی‌ توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی‌ له‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌كه‌ و تا ساڵێكی‌ تر درێژیكرده‌وه‌.

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ سوپا و حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر 25 جار ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان دوباره‌ كردۆته‌وه‌ و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ بیانوی‌ بونی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ و تائێستاش كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و سوپای‌ توركیا ملیۆنان دۆلار و هه‌زاران گیانی‌ له‌و پێناوه‌دا داناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ تا چه‌ند ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بێت، جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی‌)، رایگه‌یاند:" كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ هیچ چالاكییه‌ك له‌ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ئه‌نجامنادات، ته‌نها بیانویه‌كه‌ به‌ده‌ست توركیاوه‌ و تۆپبارانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ پێده‌كات".

وتیشی‌:"گه‌ر كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا نه‌ك ته‌نها ئاسایشی‌ هه‌رێم، به‌ڵكو ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی‌ و توركیا و ئێران و سوریا و عێراق به‌ تایبه‌تی‌، جێگیر ده‌بێت".

له‌ چه‌ند رۆژێكی‌ كه‌م پێش ته‌واوبونی‌ ماوه‌ی‌ ئاگربڕه‌كه‌ دوران كاڵكان ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فورات رایگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر 6 په‌یمانی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ ئاگربڕمان راگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئاكه‌په‌ و ده‌ته‌په‌ دابویان، كه‌ بریتین له‌ وه‌ستاندنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سوپا و دانانی‌ ده‌ستورێكی‌ نوێ‌ و دروستكردنی‌ پڕۆتۆكۆڵێكی‌ سیاسی‌ كه‌ ئاسایشی‌ توركیا ده‌سته‌به‌ر بكات و دروستكردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان كه‌ سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كوردبێت و گرنگیدانی‌ زیاتر به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئۆجه‌لان و راگرتنی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی‌ ده‌ستگیركردنه‌ی‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی‌ كوردستانی‌ توركیا، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ هیچ كام له‌م په‌یمانانه‌ی‌ جێبه‌جێنه‌كردوه‌ و رون و ئاشكرایه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ په‌یمانی‌ خۆی‌ نییه‌".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ سوپای‌ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ و ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كیشه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ به‌رفراوانی‌ به‌ ناوی‌ "هه‌ڵمه‌تی‌ پایزه‌"وه‌ ده‌ستپێكردوه‌ و دوریش نییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ پایزدا ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئه‌ودیو سنور ئه‌نجامبدات.

جگه‌ له‌وه‌ش حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ ده‌ستورێكی‌ نوێ‌ له‌ ئێستادا له‌كاركه‌وتوه‌، نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نی‌ كوردی‌، به‌ڵكو تا ئێستا له‌گه‌ڵ‌ هیچ پارتێكی‌ توركیادا به‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ (جه‌هه‌په‌) و پارتی‌ بزاوتنی‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌ (مه‌هه‌په‌)، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستور كۆنه‌بۆته‌وه‌.


سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ راستییه‌كان هیچی‌ له‌باردا نییه‌ و دروستنه‌كراوه‌، گرنگیش نادرێته‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئۆجه‌لان، وه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌دا له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ گه‌ر توركیا تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئامانجێكی‌ رون له‌ كێشه‌ی‌ كورد نه‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌، ئه‌وا له‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورددا هاوكاریی توركیا ناكات و كێشه‌كه‌ بۆ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) جێده‌هێڵێت، توركیاش باش ده‌زانێت كه‌ كێشه‌كه‌ زۆر له‌ ئێستا ئاڵۆزتر ده‌بێت گه‌ر ئۆجه‌لان پاشه‌كشه‌ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ داواكاریی شه‌شه‌م، حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ مانگێكدا نزیكه‌ی‌ 100 ئه‌ندام و لایه‌نگری‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ (به‌ده‌په‌)ی‌ له‌ شاره‌كانی‌ ئیستانبوڵ‌ و ئیزمیر و شرناخ و دیاربه‌كر و هه‌كاری‌ و وان و تونجه‌لی‌ و چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ ده‌ستگیركرده‌ و هه‌ڵمه‌تی‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش له‌ژێر ناوی‌ (ئۆپه‌راسیۆنی‌ كه‌جه‌كه‌) به‌رده‌وامه‌.

دكتۆر یوسف گۆران مامۆستای‌ زانكۆ و پسپۆڕ له‌ كاروباری‌ توركیا له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ (سبه‌ی‌) رایگه‌یاند: "وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ میدیاكانی‌ توركیا و ده‌ره‌وه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، په‌كه‌كه‌ چه‌ند داواكارییه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌ داواكاریی سیاسی‌ و ئه‌منی‌ و كلتوری‌، بۆ نمونه‌ داوا ده‌كه‌ن دان بنرێت به‌ زمانی‌ كوردیدا و دۆخی‌ ئۆجه‌لان له‌ زیندان باش بكرێت و ده‌ركردنی‌ لێبوردن بۆ هه‌ندێك ئه‌ندامی‌ په‌كه‌كه‌ و به‌شێكی‌ گرنگیشیان په‌یوه‌ندیی به‌ ده‌ستوره‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دانوستانێكی‌ ناڕاسته‌خۆ له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و حكومه‌تی‌ ئه‌نكه‌ره‌دا هه‌یه‌".

وتیشی‌: "له‌و دانوستانه‌ ناڕاسته‌وخۆیه‌دا چه‌ندین لایه‌ن به‌شدارن و هه‌ردولاش ده‌یانه‌وێت دانوستانه‌كه‌ به‌رده‌وامبێت، كۆتایی هێنان به‌ ماوه‌ی‌ ئاگربڕ واته‌ كۆتایی هاتنی‌ دانوستانه‌كه‌، بۆیه‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌م ئاگربڕه‌كه‌ له‌مه‌ زیاتر درێژبكرێته‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان پته‌وتر بكات و وابكات هه‌نگاوی‌ زیاتر بنێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا".

ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ چاوه‌ڕوانیكردنه‌ له‌ نێوان درێژكردنه‌وه‌ی‌ ئاگربڕ و به‌رده‌وامیی دانوستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و توركیایه‌كی‌ دیموكراتی‌ یان كۆتاییهێنان به‌ ئاگربڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕی‌ چه‌ندین ساڵه‌ و توركیایه‌كی‌ ناجێگیر و دیكتاتۆری‌.


 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
بابى لانيا
 بيـــر و رِاى من هةمان بيـر و راى ئةم بة ريزانه ى سه ره وه يه به تايبه - -تى بيرو راى ( لانه ئه حمه د ) بلا بؤ ماوه ك تاكتيكى طالبان وقاعيدة به كار بينن . به لام به وريايى وليزانييه وه و هيج كاتيك كه سانى سڤيل ئازار نه دريت
Dler
 Delen katek ashtit dedrete ke hezt hebet. boye hezi pkk hezi sertaseri kurdstane.
توانا مه‌حمود
 به‌ڕاستی من پێم ناخۆش بوو په‌كه‌كه‌ ئاگربه‌ستی درێژكرده‌وه‌ چونكه‌ ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی نه‌ناوه‌ به‌ڕووی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورددا، هه‌موو ساڵێك چه‌ند په‌یمانێك ده‌ده‌ن تاوه‌كو په‌كه‌كه‌ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێت خۆشیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هێرشكردن تاوه‌كو زستان دێت ئه‌وكاته‌ش په‌كه‌كه‌ ناتوانێت هێرش بكات، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ ئیتر له‌و سیناریۆیانه‌ تێبگات كه‌ وای لێده‌كه‌ن ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێت وه‌ پێویستی چالاكیه‌كانی فراوانتر بكات له‌ناو شاره‌كانی توركیا و ناچاری گفتوگۆی بكات چونكه‌ به‌ ئاگربه‌ست گفتوگۆ ناكات زۆرمان بینی
لانه‌ ئه‌حمه‌د
 به ڕاستی من له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگر به‌سته‌ی په‌که‌که‌ دا نیم. چونکه‌ ئه‌مه‌ بۆ جاری هه‌شته‌مه‌ که‌ په‌که‌که‌ ئاگر به‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فاشستی تورک ڕۆژ به‌ دوای رۆژ خراپتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کورددا ده‌کات. باشترین ڕێگاچاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌مه‌به‌دواوه‌ شه‌ڕه‌کان بگوازێته‌وه‌ بۆ ناو شاره‌کان تاوه‌کو ڕه‌وشی ئه‌منی ووڵات تێک بچێت. به‌و شێوه‌یه‌ش دڵنیام تورکیای فاشست ئاماده‌ ده‌بێت له‌گه‌ل به‌رپرسانی کورد دانوستان بکات، چونکه‌ شه‌ڕو پێکدادان له‌ سنوره‌کان و شاخه‌کانی کوردستان به‌س زیان به‌ کورد و خاکه‌که‌ی ئه‌گه‌یه‌نێت. هیوادارم که‌ په‌که‌که‌ ستراتیجی خۆی بگۆڕێت و هه‌مان تاکتیکی قائیده‌ و تاڵیبان به‌کار بهێنیت. چونکه‌ ئێستا‌ ئه‌بینین که‌ چۆن ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئیسرائیل و ئه‌مریکا ئاماده‌ن دانوستانیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن وهیچیشیان پێ ناکرێ به‌رامبه‌ر قائیده‌و تاڵیبان. تاکه‌ هۆکاریش بۆ ئه‌م سه‌رکه‌وتننه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م دوو ڕێکخراوه‌ شه‌ڕه‌کانییان گواستۆته‌وه‌ بۆ ناو شاره‌کان و له‌ بنکه‌و مه‌قه‌ڕی داگیرکه‌ر ئه‌ده‌ن و خۆڕاگرن و هه‌ڵوێستیان ناگۆڕن و ده‌رفه‌ت به‌ داگیرکه‌ر ناده‌ن خۆی ئاماده‌ بکات بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی تر. من دڵنیام میتی تورکیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م ئاگربه‌سته‌ تازه‌یه‌ی په‌که‌که‌ دا به‌ هاوکاری پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی، گشت شوێنه‌کانی په‌که‌که‌ چاودێری ئه‌که‌ن و کۆتڕۆڵی ته‌واوی باره‌گاکانی په‌که‌که‌ ئه‌که‌ن به‌ هاوکاری پارتی و به‌رپرسانی تری باشوری کوردستان ئه‌یانه‌وێت ئه‌م جاره‌ په‌که‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناوبه‌رن.
darin
 har bzhe PKK a bo aw xo ragryae hayate ema pwesta la berman nache ka kurdistany bakwr la %51 e hamw kurdistan a w PKK ash wak bzwtnawa yan hezbeka xabat bo azady krdne am bashaw har 3 e bashakae trsih akat boya lasar ema pwesta ka garella mandw nanasakanman xosh bwet w hargez la beryan nakayn.... LONG LIFE FOR KURDISTAN
ئا ریا
 سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌ریلا خۆشه‌ویسته‌کانی گه‌لی کورد، ئێوه خاوه‌نی ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که له ناختاندا هه‌یه که سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌یه ...
slaw
 mn buny pkk bo kurd le her 4 beshy kurdstan grngtr la hamu pedawistyekany jiyan azanm, agar emey kurd le bashur ka natwanin hawkaryan bkeyn bo dujmnayatyan akain ,, bjy pkk take hezy le bn nahatuy gely kurd la her 4 bashy kurdstan serkewtn bo gerilay kurd her bjin.
بڕيار
 کێشه‌یه‌ک نيه له باکوری کوردستان و تورکيادا به ناوی کێشه‌ی په‌که‌که ، ئه‌وه‌ی که هه‌یه کێشه‌ی ميلله‌تێکی 30 مليۆنيه که له ساده‌ترين مافه‌کانی مرۆڤ بێبه‌شه و ڕۆژانه لێی ئه‌کوژرێ و سوکایه‌تی پێ ئه‌کرێ ، په‌که‌که ئه‌و ده‌سته پۆڵاینه‌یه که زوو زوو ئه‌کێشێ به لمۆزی جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکدا و بيریان ئه‌خاته‌وه که کورد بێ خاوه‌ن و بێ توانا نيه ، گه‌ر کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێ و مافه‌کانی کورد بدرێت په‌که‌که خوا غه‌زه‌بی لێ نه‌گرتوه تا له‌و ناوچه سه‌خت و دژواره‌دا شه‌ڕ بکات و بمێنێته‌وه ، لوت به‌رزی و شۆڤێنیه‌تی تورکيه که په‌که‌که‌ی دروست کردوه ، تا ئه‌قڵیه‌تی ئه‌وان وا بێ په‌که‌که پێويستیه‌کی زۆر گرنگه بۆ مانه‌وه‌ی کورد و پاراستنی ده‌ستکه‌وت و هه‌یبه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ، با بيريشمان نه‌چێ ئه‌مريکا قێزه‌وه‌نترین ڕۆڵ ئه‌بينێ له به‌رده‌وامی پێدانی ئه‌و کێشه‌یه به هه‌ڵواسراوی
لالؤ
 له‌ جیهانداهیچ بوونیك نیه‌,یاسا و ریسای‌ تایبه‌ت به‌ خۆی نه‌بیت,وه‌ پراكتیزه‌ كردنیشی‌ بی‌ شك,ده‌بیت كات و شوینی‌ شیاو به‌ خۆی‌ بۆ دیاری‌ بكریت,له‌ هه‌مان كاتدا وا پیویست ده‌كات لیكۆلینه‌وه‌و تویژینه‌وه‌له‌ باره‌ی‌ هه‌موو ئه‌و بوونانه‌ی‌ تر بكریت كه‌ په‌یوه‌ندی‌ یا كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆیان ده‌بیت له‌ سه‌ر ئه‌و بوونه‌ی‌ كه‌ دیاری ده‌كریت له‌ به‌رنامه‌ ریژیكی‌ تۆكمه‌داده‌خوازری‌ ببی به‌كار,له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا,ئامانجه‌كه‌ ته‌ندروست له‌ دایك دبیت و له‌ بار ناچیت,به‌كورتی‌,شه‌ر,دانوستان ئاگربه‌ست,كات و شوینی‌ خۆی‌ هه‌یه‌,ئیمه‌ی‌ كوردی‌ باشور كه‌ هه‌رده‌م پیشه‌نگی‌ شورشه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی‌ باشور بووین,ئه‌زموونیكی‌ تال و تفتمان هه‌یه‌,وه‌ك تیكشكان له‌و خه‌بانه‌دا,وه‌لی‌ داخه‌كه‌م برایانی‌ pkkهیچ سودیكیان له‌و ئه‌زمونه‌ی‌ ئیمه‌ نه‌دیوه‌,نازانم بۆ!!دوژمنانی‌ كورد,نورك و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م,به‌ دریژایی میژوو,له‌ هیچ سات و ئانیكدا,ئیمه‌یان نه‌ به‌ برا نه‌ به‌ دراوسی‌ نه‌ به‌ ناسیاو نه‌زانیوه‌,بگره‌ له‌ ریزی‌ درنده‌و وه‌جشی‌ و نه‌فام دایناوین,من كه‌سیكی‌ شۆفینی‌ نه‌بووم بگره‌ هه‌تا رۆژی‌ ئه‌مرۆش,خۆم به‌كه‌سیكی‌ چه‌پی‌ پیشكه‌وتوخواز ده‌زانم و سالانیكی‌ دورو دریژی‌ ته‌مه‌نیشم له‌و بواره‌دا به‌ری‌ كردوه‌,وه‌لی‌ ئازار و زامی‌ قامچی‌ و دار ناهیلی‌ له‌و دید و دله‌وه‌ مامه‌له‌ له‌ته‌ك دوژمنانی‌ گه‌نه‌كه‌مدا بكه‌م,ئاخر عه‌زیزم ناكری‌ و نه‌بوه‌,ئه‌و بمكوژی‌ و بمسوتینی‌ و له‌ دارم بدا,من هه‌ر باسی برایه‌تی‌ و هاونیشتیمانی‌ و پیكه‌وه‌ ژیانی‌ دیموكراسی‌ بكه‌م,گه‌ر ئاماح له‌ خه‌بات و تیكۆشانمان رزگاری كورد و كوردستانه‌,له‌ دوو ریگا یه‌كیكیان هه‌لبژیرین,شه‌ر شه‌ر شه‌ر تا رزگاری یا به‌بی‌ ده‌نگی‌ هه‌ركه‌سه‌ له‌شوینی‌ خۆیه‌و هه‌رچی‌ نرخ و به‌ها هه‌یه‌ بینینه‌ لاوه‌ژیانی‌ مل كه‌چی‌ و سه‌رشۆری‌ هه‌لبژیرین و بیر له‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆیی نه‌كه‌ینه‌وه‌وو رۆله‌كانی‌ گه‌له‌ سته‌م دیده‌كه‌شمان به‌ خورا به‌ كوشت نه‌ده‌ین,دانوستان و گفت و گۆ و ئاگربه‌ست له‌ منی‌ وه‌رگره‌,كار و كرده‌وه‌ی‌ بی‌ ده‌سه‌لاتانه‌ كه‌ریگای‌ سیهه‌م و كات به‌ فیرۆدانه‌...
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ