راپۆرت
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟




Tuesday, November 30, 2010
 
     

راپۆرتی: دلێر عه‌بدولخالق

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، مه‌سعود بارزانی‌ په‌یامێكی‌ توندی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك‌ و وه‌زیره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد و وتی‌: " لێتان قبوڵ ناكرێت، لایه‌نگریی‌ بۆ لایه‌نه‌كانتان بكه‌ن."
له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌م وتانه‌ی‌ سه‌رۆكدا، ئۆپۆزسیۆن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ به‌ قسه‌ی‌ ئیعلامیی‌ بارزانی‌ ده‌زانێت‌ و وه‌زیره‌كانیش په‌یڤه‌كانی‌ سه‌رۆك به‌ ئامۆژگاریی‌، نه‌ك موحاسه‌به‌ ‌كردن ده‌خوێننه‌وه‌، هه‌رچی‌ چاودێرانی‌ سیاسیشه‌ به‌ دوری‌ ده‌زانن ئه‌م گوتارانه‌ له‌ مه‌ودای‌ تیۆرییه‌وه‌ بۆ ئه‌رزی‌ واقیع ته‌رجومه‌ بكرێن.

سێشه‌ممه‌ی‌ رابردو، مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ‌و جێگر‌ و ته‌واوی‌ وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌كه‌ی‌ كۆبوه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌ری‌ باس ‌و خواسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ پێویستیی‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت كرد ‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌سته‌وه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ بۆچونی‌ حیزبیی‌ له‌ناو حكومه‌تدا.

وتیشی‌: " ئه‌مڕۆ پێویسته‌ پارتی ‌‌و یه‌كێتی‌ ببنه‌ دو حیزبی‌ مه‌ده‌نیی‌، ئه‌م وه‌زعه‌مان بۆیه‌ دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زیر ببێته‌ وه‌زیر ‌و كاتێك بڕیار ده‌دات هه‌مو لایه‌ك پێوه‌ی‌ پابه‌ندبن، هه‌ر وه‌زیرێك له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ لایه‌نگریی‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بكات، با له‌ ئێستاوه‌ واز له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ بێنێت، ئه‌گینا لێی‌ قبوڵ ناكرێن".

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌یه‌وه‌، به‌ دیاریكراویی‌ ئاماژه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌میی‌ هیچ وه‌زیر ‌و وه‌زاره‌تێك نه‌كراوه‌، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (رۆژنامه)ی‌ باسكرد، قسه‌كانی‌ پشت راگه‌یاندن به‌رامبه‌ر وه‌زیره‌كان توندتر بون.

وه‌زیره‌كان
له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، د.كاوه‌ مه‌حمود، وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌‌ و وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ (رۆژنامه)‌ی‌ راگه‌یاند: " بۆ ئاڵوگۆڕی‌ بیر‌وبۆچون ‌و دروستكردنی‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ له‌نێوان ئه‌و دو دامه‌زراوه‌یه‌دا، ماوه‌ ماوه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌".  

وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌، باسی له‌وه‌كرد په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانیی‌ له‌ عه‌قڵییه‌تی‌ موحاسه‌به‌ و موحاسه‌به‌كارییه‌وه‌ نه‌بوه‌، به‌ڵكو له‌ عه‌قڵییه‌تی‌ گوێگرتن بوه‌، ئه‌و گوتاره‌ش پێش ئه‌وه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ حكومه‌ت ‌و وه‌زیره‌كان بێت، ئاراسته‌ی‌ پارتی ‌‌و یه‌كێتیی‌ بو، كه‌ ده‌ست له‌ ئیش‌ و كاری‌ حكومه‌ت وه‌رنه‌ده‌ن‌ و وتی‌: "بۆچونه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ناكۆك نییه‌ له‌ كارنامه‌ی‌ ئیشكردنی‌ حكومه‌ت، ئامانجی‌ پشت ئه‌و بۆچونانه‌ پشتگیریكردنی‌ كاری‌ حكومه‌ت ‌و وه‌زیره‌كانه‌".

لای‌ خۆشیه‌وه‌، د.تاهیر هه‌ورامی‌، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی ‌‌و یه‌كێك له‌ ئاماده‌بوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد: " په‌یامه‌كانی‌ بارزانی‌ بۆ ئه‌وان جۆرێك له‌ ئامۆژگاریی‌ بوه‌، نه‌ك موحاسه‌به‌كردن" .
وتیشی‌: " سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئاراسته‌ی‌ كردین كه‌ وه‌زیره‌كان وه‌زیری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانن ‌و ده‌بێت دڵسۆزی‌ ئه‌وان بن، نه‌ك حیزبه‌كانیان، ئه‌م بۆچونه‌ش به‌لایه‌نیی‌ كه‌مه‌وه‌ رێژه‌ی‌ متمانه‌ له‌نێوان حكومه‌ت ‌و میلله‌تدا زۆر زیاد ده‌كات ‌و باسی‌ لایه‌ن‌ و لایه‌نكاریی‌ نامێنێت‌ و ئینتیمای‌ خه‌ڵك بۆ نه‌ته‌وه‌‌ و خاكه‌كه‌ی‌ زیاتر ده‌كات".  

ئه‌وه‌ی‌ له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌تایبه‌ت جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌، یه‌كخستنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه ‌‌و چونه‌ژێر چه‌تری‌ كۆی‌ هێزه‌ حیزبییه‌كانه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ وتی‌: " ئه‌وه‌ بڕیارێكه‌ پێشتر دراوه‌، به‌ڵام سه‌رۆك جه‌ختی‌ لێكردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بێته‌ ژێر فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ هێزی‌ حیزبه‌كان ‌و به‌شێك له‌ هێزه‌كانی‌ یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌، بێنه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان".

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌، هۆكاری‌ په‌یامه‌ تونده‌كه‌ی‌ بارزانی‌ به‌رامبه‌ر وه‌زیره‌كان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ كاری‌ حیزبیی‌ لای‌ هه‌ندێك وه‌زیر ‌و به‌رپرسی‌ خواره‌وه ‌‌و وتیشی‌: "بمانه‌وێ ‌و نه‌مانه‌وێت، هه‌ندێك وه‌زیر ‌و به‌رپرسی‌ حكومی‌ له‌خواره‌وه‌ به‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ ته‌سكی‌ حیزبایه‌تیی‌ ره‌فتار ده‌كه‌ن ‌و ئیداره‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌و په‌یامه‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌وان بو".

چاودێرانی‌ سیاسیی‌
پرسی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ كاروباری‌ حیزب له‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان، له‌ كێشه‌ هه‌ره‌ ئاڵۆز‌ و دیاره‌كانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات ‌و ئۆپۆزسیۆنه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێك له‌و ره‌خنه‌ جدییانه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ كۆی‌ هه‌یكه‌لی‌ سیاسیی ‌‌و ئیداریی‌ هه‌رێم كراوه‌، تێكه‌ڵی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی ‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب ‌و حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تیی‌ بوه‌.
له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌دا، به‌رپرسانی‌ باڵای‌ پارتی ‌‌و یه‌كێتی‌ كه‌ وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن: "به‌رهه‌می‌ سروشتیی‌ حوكمڕانی‌ ئه‌وانه‌"،  چه‌ندین پڕۆژه‌ی‌ بێئه‌نجامیان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دو ده‌سه‌ڵاته‌ خستۆته‌ڕو، دیارترینیش پڕۆژه‌كه‌ی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانییه‌ كه‌ له‌ كۆتایی‌ (2008) راگه‌یاندراوه‌.  

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، چاودێری‌ سیاسیی‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕو له‌ هه‌رێمدا داواكارییه‌كی‌ فراوان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب ‌و حكومه‌ت هه‌یه ‌‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی خراوه‌ته‌ڕو، جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ بۆ ئێستا، بایه‌خی‌ تایبه‌تیی‌ هه‌یه‌.

ئه‌و رایه‌ ئیجابیه‌ی‌ ئه‌سه‌سه‌رد له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ناوبراو تایبه‌تمه‌ندیی‌ سیاسیی‌ كوردستان نزیك له‌ بلۆكی‌ سۆشیالیستی‌‌ و دورتر له‌ ئه‌زمونی‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان باسده‌كات‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌م ناوچه‌یه‌ زیاتر له‌ بلۆكی‌ سۆشیالیسته‌وه‌ نزیكه‌. له‌ ئه‌زمونی‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كاندا حیزب رۆڵی‌ له‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تدا نه‌بوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ تێكه‌ڵاوییه‌كه‌ كه‌متربوه‌، به‌ڵام لای‌ ئێمه‌ وه‌ك چۆن حیزبه‌ كۆمۆنیسته‌كان یه‌كێتیی‌ سۆڤیه‌تی‌ دامه‌زراند، حیزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیش رۆڵی‌ گه‌وره‌یان له‌ پێكهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ناو عێراقدا هه‌بوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ناكرێت جیاكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ره‌ها بێته‌كایه‌وه‌، به‌ڵام ده‌كرێت جیاكردنه‌وه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ‌ هه‌لومه‌رجه‌كه‌ بگونجێت".

د.سالار باسیره‌، مامۆستا له‌ كۆلێژی‌ یاسا ‌و زانسته ‌رامیارییه‌كان له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، بۆچونی‌ لێپرسراوه‌ باڵاكانی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، وه‌كو دروشمی‌ جوان، به‌ڵام پراكتیزه‌ نه‌كراو سه‌یر ده‌كات. وتیشی‌: "سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كانه‌ كه‌ خۆی به‌شێكی‌ گرنگه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبیی‌ له‌ كاری‌ حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گۆڕان بكه‌ن، ده‌بێت له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن، ئینجا خه‌ڵك بڕوا به‌ وته‌كانیان دێنێت".

باسیره‌، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو: له‌ هه‌رێمدا ئه‌نشتاین ‌و نیوتن بیت، ئه‌گه‌ر حیزبیی‌ نه‌بیت ‌و ئینتیمات بۆ سه‌رۆك نه‌بێت ئیشت ناڕوات، وته‌كانی‌ بارزانی‌ پڕوپاگه‌نده‌یه‌ بۆ خۆی‌، بۆ پارتی‌، كه‌ كۆنگره‌ی‌ له‌پێشه‌، ئه‌م تیۆرییه‌ ده‌یه‌وێت بكات به‌ ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆی‌‌ و پێش یه‌كێتیش بداته‌وه‌.

كوردستانیی‌
فراكسیۆنی‌ كوردستانیی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئاماژه‌ به‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ دیاره‌ی‌ ته‌داخولاتی‌ حیزبیی‌ له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن‌ و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش وه‌ك رێزگرتن له‌ ده‌نگی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌خوێننه‌وه‌ كه‌ داواكاریی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن.

دڵشاد شه‌هاب، جێگری‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانیی‌ نكوڵی‌ له‌ بونی‌ ته‌داخولی‌ حیزبیی‌ له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت ناكات، به‌ڵام پێیوایه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ رو له‌ كه‌مییه‌.

وتیشی‌: " ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ پێشتر له‌ پیاده‌كردنی‌ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بوه‌‌ و ئێستا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ چوه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی‌ ئێمه‌یه‌ چاودێریی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكه‌ین ‌و بزانین له‌ چ وه‌زاره‌تێك ‌و چ وه‌زیرێك پۆسته‌ ئیدارییه‌كه‌ی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئێوه‌ ده‌سه‌ڵاتن، با په‌رله‌مانتاره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ رێی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌جێبهێنن‌ و ناوی‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌مان پێبڵێن كه‌ به‌ دیاریكراوی‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی‌ سه‌رۆك ‌و بڕیاری‌ حكومه‌ت ده‌رده‌چن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، كه‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌می‌ پارتییه‌ له‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانیی پێیوایه‌ وته‌كانی‌ سه‌رۆك به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ كاریگه‌ری‌ داواكارییه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌‌ و وتی‌: " ئه‌م په‌یامه‌ بۆ پشتگیریی‌ داوای‌ ئۆپۆزسیۆنه‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنه‌، كاتێك داوای‌ لێده‌كرێت سنورێك بۆ ته‌داخولاتی‌ حیزبیی‌ له‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت دابنێت، زۆر ئاساییه‌ سه‌رۆك بارزانی‌ وه‌ك رێزگرتن له‌ ده‌نگه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن داوابكات وه‌زیره‌كان لایه‌نگری‌ بۆ لایه‌نه‌كانی‌ خۆیان نه‌كه‌ن‌ و حكومه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بن".

ئۆپۆزسیۆن
هه‌رچه‌نده‌ له‌ كارنامه‌ی‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، مه‌ودایه‌كی‌ فراوان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب ‌و حكومه‌ت ‌و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ ئه‌و واقیعه‌ خستبوه‌ڕو، به‌ڵام وته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئیجابیی‌ نین، به‌ تایبه‌ت كه‌ پێیانوایه‌ ئیراده‌یه‌ك نییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌داخولاتی‌ حیزبیی‌ له‌ كاری‌ حكومه‌ت.  

عه‌دنان عوسمان، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ (رۆژنامه‌)ی‌ راگه‌یاند: "چه‌ند بڕوام به‌ پڕۆژه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ هه‌بو له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزبی‌ له‌ حكومه‌ت، هێنده‌ش به‌هی‌ بارزانی‌. به‌داخه‌وه‌، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نا بۆ شێوازی‌ جدیی‌ به‌رن بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌، به‌ وته‌ی‌ ئیعلامی‌‌ و به‌ شێوازی‌ راگه‌یاندن ‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن ‌و مزایه‌ده‌كردن ده‌یانه‌وێت ده‌ستی‌ حیزبیی‌ له‌ناو جه‌سته‌ی‌ حكومه‌ت ده‌ربهێنن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌م واقیعه‌ نایاساییه‌ی‌ پارتی ‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ هه‌رێمدا دروستیانكردوه‌ دژ به‌ هه‌مو یاساكانی‌ په‌رله‌مان ‌و دور له‌ یاسای‌ ژماره‌ (17)ی‌ حیزبه‌كانه‌، ئه‌وان هێزی‌ میلیشیایان هه‌یه‌، ئاسایشیان هه‌یه‌، دادگای‌ خۆیان هه‌یه‌، جیهازی‌ ئه‌منییان هه‌یه‌، رۆژانه‌ سه‌دان فه‌رامانبه‌ری‌ حكومه‌ت به‌ ئه‌مری‌ ئه‌وان به‌رزده‌كرێنه‌وه‌ به‌ ئه‌مری‌ ئه‌وان لاده‌برێن.

له‌ به‌رده‌وامیی‌ لێدوانه‌كه‌یدا، عه‌دنان عوسمان وتیشی‌: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ جددی ‌‌و راستگۆن با جیهازی‌ ئاسایش له‌ ده‌ستی‌ حیزب ده‌ربكه‌ن كه‌ دو مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ حیزبیی‌ له‌ هه‌ولێر‌ و سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن. وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتییه‌، ئه‌مه‌ش دژی‌ یاسای‌ حیزبه‌كانه‌. با رێكخستن له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا نه‌هێڵن. با دامه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌ر به‌ پشتگیریی‌ حیزب نه‌بێت. حكومه‌تی‌ هه‌رێم خاوه‌نی‌ بڕیاری‌ خۆی‌ بێت، نه‌ك له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی ئه‌و دو حیزبه‌وه‌ كارنامه‌ی‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت".

له‌باره‌ی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ وه‌زیره‌كان، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، باسی له‌وه‌كرد ئه‌وه‌ سه‌رۆكه‌كان‌ و مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ هه‌ردو حیزبن ته‌داخول ده‌كه‌ن، نه‌ك وه‌زیره‌كان. وه‌زیر ‌و به‌رپرسه‌ حكومییه‌كان پێیان خۆشه‌ به‌ویژدانی‌ خۆیان كار بكه‌ن، به‌ڵام نوسراوی‌ حیزبیی ‌‌و بڕیاری‌ حیزبیی‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چونی‌ كارنامه ‌‌و ئیشوكاره‌كانیان.

بۆچونه‌ جیاوازه‌كان
ئه‌م بۆچونانه‌ له‌كاتێكدا ئاراسته‌ ده‌كرێن، كه‌ پرۆسه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌ هه‌رێم دابه‌شبو به‌سه‌ر زۆنه‌كانی‌ زه‌رد ‌و سه‌وزدا ته‌واو نه‌بوه‌، بڕوای‌ چاودێران ئه‌م ئه‌نجامه‌ ده‌رخه‌ری‌ هه‌ژمونی‌ حیزبییه‌ به‌سه‌ر سیستمی‌ ئیداریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

سالار باسیره‌ ده‌ڵێت: " به‌رله‌وه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی ‌‌و مام جه‌لال قسه‌ له‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب ‌و حكومه‌ت بكه‌ن، باشتره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابنیشن ‌و دوایین بڕیار له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بده‌ن".

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی‌: " كاتێك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ توندی‌ وته‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زیره‌كان ده‌كات، ره‌خنه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌و روا‌نگه‌یه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیان هه‌بێت خۆیان چاك بكه‌ن، هاوكات حیزب ببێته‌ یارمه‌تیده‌ری‌ حكومه‌ت نه‌ك كۆسپ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی‌ دروست بكات".

كاوه‌ مه‌حمود، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ سیاسه‌تی‌ گشتیی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران جیاكردنه‌وه‌ی‌ كاری‌ حیزبییه‌ له‌ كاری‌ حكومی‌، ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و چاكسازییه‌ ئیداریه‌یه‌ كه‌ هه‌نگاومان بۆیناوه‌، به‌ڵام به‌ رۆژ‌ و دو رۆژ نایه‌ته‌دی ‌‌و مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كۆسپ ‌و ته‌گه‌ره‌ نایه‌ته ‌پێشی‌.

عه‌دنان عوسمانی‌ په‌رله‌مانتاریش پێیوایه‌، هه‌نگاوه‌كان جدیی‌ نین بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ حیزبییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كاندا. وتی‌: " كردارمان ده‌وێت، نه‌ك قسه‌، داوا ده‌كه‌م سه‌رۆكی‌ هه‌رێم هه‌نگاوی‌ كرداریی‌ بنێت ‌و لیژنه‌یه‌ك پێكبێت ‌و پڕۆژه‌كانی‌ گۆڕان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌و چواچێوه‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
گەلی کورد
 باشە چی پێویست ئەکات مەسعوود بارزانی لە تەلەفیزێۆنەوە ئەم ئیعلاناتە بکات؟!!! ئەی بۆنایەت لەپەڕلەمان دانیشێت و بیکات بە یاسا و ھەمووی دەنگی بەڵێی بۆبەین ھەر وەک وسەرۆکەکانی ووڵاتانی کە؟!! ئەگەر مەسعوود بارزانی ڕاست ئەکات وە ئەیەوێت حکوومەت سەربەخۆ بێت با لە خۆیەوە دەست پێبکات .......با گرێبەستە نەوتیەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکات؟ وە زۆر شتی کەش..... ئەوکات ئێمەش ئەڵێین سوپاس سەرۆک!
ئاوات-کوردستان
  بەڕای من و برازا بچوکەکەم کە تەمەنی ١٥ ساڵانە ئەم ووتانەی بارزانی تەنھا بۆ ریکلام بوو بۆ میدیای حیزبی و بۆ ئەو کەسانی عاتفین و ھیچی کە نا. سەرۆکی ھەرێم من لە تۆ ئەپرسم؟؟؟ ئەگەر ئەتەوێت دەستی حیزب لە حکوومەت دەر بکەی فەرموو ئەم خاڵانە جێبە جێ بکە: ١- پاراستن و ئاسایش بخەرە ژێر ڕکێفی حکومەتەوە. ٢-پێشمەرگە با دەزگایەکی سەر بەخۆ بێت. ٣-زێرەڤانیەکەی بەرێز لەگەڵ دەزگا دژە تیرۆرەکەی حکومەتی سلێمانی بدەرە دەست وازارەتی پێشمەرگە. ٤-گوومەرگەکان بخەرە ژێر دەسەڵاتی حکوومەت و پۆلیسەوە. ٥- سەرۆکی ھەرێم با کەسی حیزبەکەی خۆت نە سەرۆکی حکومەتن نە جێگرن نە پۆستێکی وایان ھەیە لە حکومەتدا توخوا با ئەوەندە گرێبەست و سەردانی وڵاتانی دراوسێنەکەن و بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە قسەبکەن و ڕێکەوتن بکەن(با نان بۆ نانەوا بێت و گۆشت بۆ قەساب بێت)
hajar
 xwa yakaw nawet ba do hich ksayaki rasi namawa .......jga la dro dalasa,,agar rast akat ba la pesh gshtyawa la xoyawa das pe bkat
كوردو
 من زور خوشحالم به قسه كاني سه روكمان بارزاني زور به قسه كاني شادو مانم ئيمه ئه بئ شتمان له بئش جاو دياربئ سه روك بارزاني جياوازي هه ركيز له نئوان كه لي كورد نا كات ئيمه ئه بئ ئه وه بزانين
ئاري تةق نةقي
 ئه‌م قسانه‌ی مسعودبارزانی له‌قسه‌ی ئیعلامی زیاتر نی یه‌ هه‌ر وه‌ك برۆژه‌ و قسه‌كانی جه‌لال تاله‌بانی (قسه‌و عه‌مه‌ل ئاسمان و ریسمانه‌) لای ئه‌وان، چونكه‌ میلله‌تی كورد كوی له‌قسه‌ی صدامیش بووه‌ كه‌ده‌یگوت به‌رپرسه‌كان له‌خه‌لك نزیك ببنه‌وه‌ وخزمه‌تی میلله‌ت بكه‌ هه‌ر رۆژی دوای ده‌ستی ده‌كربه‌ قه‌تلوعامی ره‌شوروت...
bestun
 بارزانی ناتوانێ ئەم قسانە بکات بە پراکتیک چونکە بۆ خۆیی وکەسە نزیکەکانی خۆیی بە شێکی هەرە گەورەیی ئەم کێشانەن ئەوان ئەزانن بوجە چەنە ئەوان بریار ئەدەن حکومەتو وەزیر تەنها کەسانێکی هەیکەلین و بە شکل هەن هەموو دەسەڵاتیک بۆ حیزبە کانە لە واقیعدا ،،،،،،،،،،،،،،
مشه‌خت دهوکی
 سلاڤ بدیتنا من مه‌سعود بارزانی هیچ په‌یڤه‌کێ ناکه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌چینته‌ دبه‌رژه‌وه‌ندیا راگه‌هاندنا حزبی دا ،ڤێجا ئه‌ڤ گه‌فێن ل وه‌زیرێن هه‌رێمێ کرین بو جداکرنا حکمه‌تێ ژ حزبان ،چ جار ناکڤته‌ دکاریدا چونکی سه‌رهوکێ هه‌رێمێ ژهه‌میان پتر پشته‌ڤانیا کارێن حزبی دکه‌ت دناڤ حکمه‌تێ دا .
CHIRA
 کاره ساته که له وه دایه که جانابی سه رۆک له سه ری ڕه شه وه که مه ڵبه ندی سه ره کی حیزبه که یه تی سه رۆکایه تی هه رێم و کۆبوونه وه حکوومیه کان ئه کات و زۆر لا وه سه یرتریس هه ر له وێوه داوای جیاکردنه وه ی حیزب و حکومه تمان بۆ ئه کات.
هه رێم که مال
 جه نابی سه رۆک سه ره تا تۆ ده زگا ئه منیه کان له ژێر ڕکێفی هه ردوو ده زگای زانیاری و پاراستن ده ربێنه پاشان وه ره باس له جیاکردنه وه ی حیزب و حکومه ت بکه .
قه‌رات
 .......... له‌م گه‌مانه‌ی پارتی و یه‌‌کێتیمان گه‌له‌ک بیستووه‌. پێم نارێی لۆ چ بارزانی ئێستاکانێ ئه‌م قسانه‌ی ده‌کاتن و لۆ چ له‌ ڕابوردوودا هیچی نه‌کردییه‌؟ وه‌رامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌مه‌یه‌: بارزانی دیعایه‌ لۆ خۆی و حیزبه‌که‌ی ده‌کاتن، ده‌شێ بینن هیچ ناکا!
ارام فيلي
 اولأ اهنلئ نفسي وشعب الكردي بمناسبة لبث قناة KNNعلى هوتبيرد وأن رئيس حزب الديمقراطي الكردستاني المسمئ برئيس اقليم كردستان داخل كردستان فقط اما خارجه فهو سياسيأ لغير .هيوا دارم ليستي كوران به ردوام بيت له سر به يره وبركامي خوي بسيستماتيكردني دام و ده زكاكاني كوردستان.
کامەران کاکەیی
 تۆ لەوکاتەوە قسەکانت بۆ من هیچ ناگەێنێت کە لەپەرلەمان دوای ڕێکەوتنی واشنتۆن ووتت گەر بەدواداچوونبکرێت بۆ شەڕی ناوخۆ من مام جەلال تاوانبار نین.وەئێستا هاتوویت ..........دڵنیابە قەت کەسی ووشیار شادومان ناکات.هیوادارم ئۆپزۆسیۆن لەسەر ڕەوشی خۆیان بەردەوام بن بەم وتانە هەڵنەخەڵەتێن بەڵکو جدی تر بن لەسەر پرۆگرامەکەیان.
amanj
 bawar ba qsakany sarok nakam ... bas rekalam krdna bo PDK . ba daxawa kurd zor la dwaya bahoy am sarokanawa ...
saiwan amin
 mn hich comentekm nya lasar qsay saroky party , chunka am qsa swawana la 1992 dakret agar rast deken la xoyanawa dast pe bkan ,,,, belam away lam sayra andama chalakekany gorran zor pey shageshka bun le jyaty runkrdnaway zyatr la sarok xstna barnamay kar ,,, xshtay zamany ,,dawa bkan yaksar halyan lehat jga lawa ama prupagandayaky sud baxsha bo sarok.......
anwar zhir
 raxnaw wttn pesh ruxandny daslaty rzem taka hiwam awa bu aw daslata lanaw bchee .bawaman le nyat ba ewash bleyn xozga har nahatnayatawa nawman zoor la esta dlykurdayatyman zyndutr bu .bakd zmaray asterakan raxnagir letan har gwetan lamyalatnagrt
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ