د.زانا ره‌ئوف حه‌مه كه‌ریم
(دكتۆرا له یاسای ده‌ستوری - ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان)
به‌ڕێزان:-
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
- ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
- ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
- سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه و رێكخراوه و سه‌ندیكا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
- سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
- سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق
ده‌ستپێك
پشت به‌ست به مادده‌ی یه‌كه‌م له ده‌ستوری عێراقی ساڵی 2005 كه جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می حكومڕانی له عێراقدا سیسته‌مێكی نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی دیموكراسیه، ئاماژه به مادده‌ی (117)ی هه‌مان ده‌ستور له دوپاتكردنه‌وه‌ی جێگیركردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی له عێراقدا، هه‌روه‌ها مادده‌ی (120) له به‌خشینی ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمی كوردستان بۆ دانان و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستورێكی تایبه‌ت به هه‌رێم به مه‌رجی پابه‌ندبونی هه‌رێم به جێگێر كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له ناوه‌ڕۆكیاندا له‌گه‌ڵ ده‌ستوری ئیتیحاتیدا ناكۆك نین، ئاماژه‌ش به مادده‌ی یه‌كه‌م له پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمی كوردستاندا "سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیه وپشت به بنه‌مای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌به‌ستێت". به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم به بیرۆكه‌ی نوێ كه تائێستاش وه‌ك ره‌شنوس ماوه‌ته‌وه، دانان و هه‌مواركردنی هه‌ندێك له یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێم به‌و شێوازه‌ی كه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی سیسته‌می په‌رله‌مانیدا كۆك بێت، له‌به‌رئه‌وه به دڵنیاییه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا پێویستمان به پلانێكی یاسایی تۆكمه ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی یاسایی گشتگیر له‌كۆی سیسسته‌می یاسایی هه‌رێمدا، جا ئه‌نجامدانی ئه‌م پلانی چاكسازییه له رێگه‌ی زیاد كردنی بیرۆكه‌و بڕگه‌و مادده‌ی نوێوه بێت بۆ پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم یاخود له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای نوێ بێت یان هه‌مواركردن بێت یاخود ده‌ركردنی رێسا‌و رێنمایی یان دانانی پلانی كار بێت بۆ رێكخستنی چۆنیه‌تی زامنكردنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌سه‌ر بناغه‌ی دروست و جێگیر كردنی سیسته‌می دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی-په‌رله‌مانی وه‌ك خۆی به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی زۆرێك له سیسته‌مه په‌رله‌مانیه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌ندێك له ئاماژهكانیشی له سیسته‌می حكومڕانی هه‌رێم و یاسا پهیڕهوكراوهكانیدا به‌دی ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات ئه‌م پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازییه یاساییه بخه‌ینه به‌رده‌ستتان كه به دڵنیاییه‌وه نه‌ك هه‌ر پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته فه‌ڕمیه‌كانی هه‌رێم هه‌یه له چوارچێوه‌و سنوری یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵكو پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و به ته‌نگه‌وه هاتنی سه‌رجه‌م هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانیه‌كان و هاوڵاتیانی هه‌رێمه تا ئه‌زمونی سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك ته‌ندروست بكرێت كه له لایه‌ك كۆك بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما تیۆرییه‌كانی چه‌مكی سیسته‌می په‌رله‌مانی، له لایه‌كی تریشه‌وه باردۆخی هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌ر چاو بگیرێت، تا هه‌مو لایه‌كیش به یه‌ك گوتاری هاوبه‌ش داكۆكی له ئه‌زمون و ده‌ستور و سیسته‌می حكومڕانی ویاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێم بكه‌ین وه‌ك مه‌كۆیه‌ك بۆ یه‌كگرتنی هه‌ڵوێسته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی ئه‌زمونی حكومڕانیه‌كی ته‌ندروست له هه‌رێمدا. له ده‌رئه‌نجامیشدا ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر ده‌بێته گوزارشتكاری داواكاری و داخوازی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و پێكهاته‌كانی هه‌رێم، به‌ڵكو دهبێتهبناغه داڕێژه‌ری حكومڕانیه‌كی ته‌ندروست له هه‌رێمدا.
پۆلێن كردنی ته‌وه‌ره‌كانی پلانی كار
بۆ زیاتر خستنه روی ئه‌م پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازییه بۆ ئه‌م چه‌ند ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌ی لای خواره‌وه پۆڵێن ده‌كه‌ین، كه بێگومان هه‌ریه‌ك له‌م ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیانه‌ش چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی لاوه‌كی تر له خۆ ده‌گرن:-
• یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی جۆر‌و بایه‌خی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جۆر‌و بایه‌خی ئه‌و یاسا ئیتیحادییانهی كه له هه‌رێمدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
• دوه‌م: په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
• سێیه‌م: په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
• چواره‌م: په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
• پێنجه‌م: په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه.
• شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
• حه‌وته‌م: په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
خستنه‌ڕوی ئامانجی پلانی چاكسازی یاسایی:
بێگومان ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان پیایدا تێپه‌ڕیوه له ساڵی 1991ه‌وه تائێستا به باش و به خراپیهكانیهوه به‌حوكمی نه‌بونی ده‌ستورێك له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌پێناو دیاریكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌ستنیشانكردن ده‌سه‌ڵاته‌كان و سنوره‌كانیان و سهڵاحهتیهكانیان و زامنكردنی چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی هاوڵاتی له ژیانی سیاسی هه‌رێمدا، له‌پاڵ بونی چه‌ندین یاساشدا جۆرێك له نه‌ریتی حكومڕانی هێناوه‌ته ئاراوه له پرۆسه‌ی سیاسی و یاسایی په‌یره‌وكراو له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار ئه‌و نه‌ریتانه كه به‌هۆی ئه‌زمونه‌وه هاتونه‌ته ئاراوه هاوڕاو كۆك بون له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا‌و رێنمایانه‌ی كه‌له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ركراون، یاخود په‌یڕه‌و كراون، هه‌ندێكجاریش له به‌ر رۆشنایی بێده‌نگی یاسا‌و رێنماییه‌كان له ئاست بابه‌تێكی دیاریكراودا نه‌ریته‌كان جێگه‌یان گرتۆته‌وه، له چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكراویشدا نه‌ریته باوه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ڕوی یاساییه‌وه ته‌واو پێچهوانهبون له‌گه‌ڵ یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كاندا، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش په‌یڕه‌و ده‌كران، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بونی چه‌ندین گرفتی سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ره‌تاكانی دروستبونی ئه‌م ئه‌زمونی حكومڕانیه له هه‌رێمدا به‌هۆی نه‌بونی بناغه‌ی ده‌ستوری و یاسایی پێویست بۆ رێكخستنی چالاكیه سیاسی و یاساییه‌كان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌پێناو جێگرتنه‌وه‌ی پلانه‌كان و ده‌قه نوسراوه‌كان بۆ نه‌ریته سیاسی و یاساییه‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی حكومڕانی هه‌رێم نه‌كه‌ینه بارمته‌ی هه‌ندێك ئه‌زمون و نه‌ریتی هه‌ڵه‌ی رابردو، تاوه‌كو بتوانین بناغه‌یه‌كی دروست و تۆكمه دابڕ‌ێژین بۆ به دامه‌زراوه‌كردنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا تا به ته‌واوه‌تی له قۆناغی به"كه‌س"ی كردنی ده‌سه‌ڵات و به حیزبی كردنی ئه‌زمونی هه‌رێم ده‌ربازمان بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كارێكی زۆر گرنگه كه سه‌ره‌تا زۆر به وردی سود له‌و ئه‌زمونه وه‌ربگرین كه له رابردوی هه‌رێمدا رویداوه، به تایبه‌تیش له پاش راپه‌ڕینه‌وه، به باش و خراپه‌كانیه‌وه (سود وه‌رگرتن له یاسا‌و ئه‌زمونه باشه‌كان و وه‌لا نانی لایه‌نه خراپه‌كان و نادروسته‌كان) بۆ دانانی پلانێكی ستراتیجی تۆكمه، تا ئه‌و پلانه‌ی كه داده‌نرێت به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بگونجێت، به‌ڵام ئه‌م كاره هه‌رگیز نابێت رێگریمان لێبكات بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و زیاتر ته‌ندروست كردنی ئه‌زمونه‌كه به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوانه‌ی كه زۆربه‌ی وڵاته دیموكراسیه‌كان پیایدا تێپه‌ڕیون ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی خودان كردنی پلانێكی چاكسازی یاسایی بۆ ته‌ندروست كردنی ئه‌زمونی حكومڕانی له هه‌رێمدا كه به‌شێك له ئاماژه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی تیادا به‌دی ده‌كرێت.
بێگومان له‌گه‌ڵ بونی بڕوای ته‌واو به‌وه‌ی كه وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و مه‌رجه‌عی باڵای گه‌لی كوردستان له هه‌رێمدا بریتیه له گوزارشت كردن له داواكاری و داخوازییه‌كانی هاوڵاتیان له پێداویستی چاودێریكردنی حكومه‌ت و ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له خزمه‌ت هاوڵاتیان و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دایه، پێویسته په‌رله‌مان به‌رده‌وام و راسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی خێرای هه‌بێت بۆ ئه‌و داخوازی و داواكارییانه به‌و ئیعتیباره‌ی كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێنه‌ری گه‌ل و گوزارشتكاری داواكارییهكانن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی جۆرێك له چاكسازی و گورانكاری له سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێم و سیسته‌می یاسایی په‌یره‌و كرا‌و له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌پێناو په‌سه‌ندكردنی پلانێكی یاسایی دروستدا بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و یاسا و بڕیار‌و رێنَماییانهی كه له هه‌رێمی كوردستاندا پیاده ده‌كرین و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ بارودوخی هه‌نوكه‌یی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی له وڵاتانی جیهاندا، وه‌كو پلانێكی ستراتیجی دورخایهنیش، تاوه‌كو یاساكان له یه‌ك كاتدا گوزارشت كار بن له داخوازییه‌كانی هاوڵاتیان و رێنمونكار و ئاراستهكاریشیان بن به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه باڵا و پڕ به‌هایانه‌ی كه خۆیان له خزمه‌ت كردنی هاوڵاتی وبه‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بیننه‌وه. ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كارێكی ئێجگار پێویست و سودمه‌ند ده‌بێت كه په‌رله‌مانی كوردستان بتوانێت ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ خودان كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و زانكۆكان و پارته سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا. پلانێك كه بتوانێت بناغه داڕێژه‌ر بێت بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی نه‌ك هه‌ر له سیسته‌می یاسایی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵكو له كۆی سیسته‌می حكومڕانی هه‌رێمدا به‌ره‌و ئاراسته دروسته‌كان پشت به‌ست به ده‌ستور و یاساكان و هه‌ماهه‌نگی دروستی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان. تا له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م پلانه‌دا بتوانرێت سیاسه‌تێكی یاسادانانی ئاشكرا له هه‌رێمدا به‌رجه‌سته و گه‌ڵاڵه بكه‌ین كه دور بێت له هه‌مو لێڵی و نادیارییه‌ك و هاوشان بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمدا و به راشكاوانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا.
به‌م پێیه‌ش ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كرێت بكرێته ده‌ستپێك بۆ ده‌ستكردن به سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه و چاكسازی له كۆی سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمدا، سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ش له رێی زیادكردنی بیرۆكه‌و بیروڕا و مادده‌و بڕگه‌ی نوێوه ده‌بێت بۆ پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم گریمانه‌ی سه‌ره‌كی پلانی چاكسازی یاسایی سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمه، پاشان دانانی یاسای نوێ و گۆڕانكاری و هه‌مواركردن له یاسا په‌یره‌و كراوهكانیدا و لابردنی هه‌ندێكی تریان، له هه‌مانكاتدا كاركردن بۆ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له ده‌ستور و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا جێگیر كراون به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ بنچینه تیۆرییه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانیدا كۆك ده‌بێت و ده‌گونجێت.
بێگومان جه‌خت كردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره هه‌ستیارانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت پشكی شێری به‌ربكه‌وێت له په‌یڕه‌و كردن و خستنه‌گه‌ڕ و خودان كردنیدا (وه‌ك له پاشاندا ده‌رده‌كه‌وێت). ده‌كرێت پڕۆژه‌كه بكرێته بنه‌ما بۆ پلانێكی ستراتیجی هه‌رێم به‌گشتی، ئه‌مه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌كرێت خودان كردن و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م پلانه هانده‌رێكی زۆر باش بێت هه‌مو پارت و لایه‌نه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كه هاوكار و كارایه‌كی یاریده‌ده‌ر بن له‌سه‌ر خستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م ره‌شنوسه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌ك بێت و كۆده‌نگیه‌كی نیشتیمانی له‌سه‌ر پێكبێت نه‌ك بكرێته چه‌كێك به ده‌ستی زۆرینه‌وه (جا ئه‌و زۆرینه‌یه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بێت یاخود زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ر و لایه‌نگر) بۆ چاوترساندن و هه‌ڕه‌شه كردن له بیروڕا و داخوازی كه‌مینه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له ئه‌نجامدا گه‌ر سه‌ركه‌وتو بێت، ئه‌وا خۆی له خزمه‌تكردنی هاوڵاتی و زیاتر كردنی په‌راوێزی ئازادی له هه‌رێم و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا به‌رجه‌سته ده‌بێت به جۆرێك هاوڵاتیانیش ئاماده ده‌بن له خۆوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی "گوعی" ئاماده‌یی گوێرایه‌ڵی یاساكانیان تیادا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه نا كه ترسی ده‌سه‌ڵاتیان له دڵدایه‌و له سزادان ده‌ترسن. به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بن كه ده‌ستوری هه‌رێم و یاساكان گوزارشتكاری راسته‌قینه‌ی ویست و داواكارییهكانیانن.له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌رێمدا به‌رپرسانه تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و زیاتر خه‌مخۆری په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست ده‌بن له نێوان خۆیان و هاوڵاتیاندا.
پشتبه‌ست به‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ش، له‌گه‌ڵ پێداگری له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی سه‌رجه‌م یاساكان و پێویستی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان له باشترین ئاستدا. ده‌كرێت له‌ڕوی زانستیه‌وه (پشت به‌ست به راسپارده‌ی كۆنفرانسێكی گشتی كه تایبه‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ببه‌سترێت) جۆرێك پله به‌ندی هه‌بێت له باس كردنی گرنگی و بایه‌خی یاساكان ومیكانیزمیهتی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌و ئیعتیباره‌ی كه‌ڕه‌نگه هه‌ندێكیان پێویستیه‌كی زۆر هه‌نوكه‌یی بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك شیاوی دواخستن نه‌بن و پێویسته ده‌ستبه‌جێ كاریان له‌سه‌ر بكرێت له‌پێناو هێنانه‌دییان، هه‌ندێكی تریشیان به‌شێك بن له پلانێكی دورخایه‌نی ماوه درێژ كه شیاوی ئه‌وه بن به قۆناغبه‌ندی جێبه‌جێ بكرێن نه‌ك ده‌ستبه‌جێ.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه خاڵی سه‌ره‌كی له‌م پلانه‌دا ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌دات له یه‌ك كاتدا وه‌ك كرده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربكه‌وێت بۆ دۆخێكی هه‌نوكه‌یی و گۆرانكارییه‌كی ریشه‌یی له وه‌زیفه‌ی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ریدا، هه‌ر له پێداچونه‌وه‌ی یاسا په‌یره‌و كراوه‌كان یاخود ههمواركردنیان یان لادانیان و دانانی یاسای نوێ له جێگه‌یان.وه تێپه‌ڕ بون به زه‌روره‌تی له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مو ئه‌و كهموكورتیانهی كه پێشتر له وه‌زیفه‌كانی په‌رله‌مان و یاساكان و حكومه‌ت و جێبه‌جێ كردن‌دا به‌دی كراون تا هه‌مو ئه‌مانه ببنه بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ دانانی یاساكان و پلانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستتر له ئاینده‌دا.وه له‌گه‌ڵ بڕوای ته‌واو به‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری به‌شێك له گرفته‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌كرێت له رێگه‌ی داڕشتنی یاسای نوێ و هه‌مواركردنی یاسا پهیڕهوكراوهكانهوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت هه‌رگیز رۆڵی ئۆرگانه‌كانی تری وه‌ك دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری له‌م پێناوه‌دا فه‌رامۆش بكرێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای جه‌خت كردنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كلیلی چاره‌سه‌ره ریشه‌ییه‌كان خۆی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم دا ده‌بینێته‌وه به‌و ئیعتیباره‌ی كه سه‌رچاوه‌ی یاساكان و رێكخه‌ری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان و په‌یوه‌ندییه ئۆرگانیه‌كانی نێوانیانه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و راسته‌وخۆیه بۆ هه‌ستیاری پرسی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم له كوردستاندا كه پێویسته زۆر ژیرانه و نیشتیمانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكرێت.
بنه‌مای سه‌ره‌كی پلانی چاكسازی یاسایی
پشت به‌ست به‌وه‌ی كه باسكرا، ئه‌م پلانی چاكسازی یاساییه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی پێكدێت، كه ئه‌ویش بریتیه له بنه‌مای " رێككه‌وتن له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی یاسایی هاوبه‌ش له‌پێناو كاركردنی هاوبه‌ش".
چونكه بنچینه‌ی سه‌ره‌كی له بونیادنانی هه‌ر سیسته‌مێكی یاسایی و په‌رله‌مانی سه‌ركه‌وتو له‌هه‌ر وڵاتێكدا له‌سه‌ر بونی بیرۆكه‌یه‌كی یاسایی تۆكمه پێكدێت. بیرۆكه‌یه‌ك كه گوزارشتكاری راسته‌قینه‌ی بیروڕاو داخوازی هه‌موان بێت و بتوانێت سه‌ره‌تاو كۆتایی و ئامانجه‌كان و ئامرازه‌كان هۆكاره‌كانی دانان و هه‌مواركردن و لابردنی ده‌ستوری وڵات و یاساكانمان شی بكاته‌وه. به‌م پێیه‌ش ناتوانرێت وه‌ك پێویست بونیادێكی حكومڕانیه‌كی دروست له وڵات‌دا خودان بكرێت تا بیرۆكه‌یه‌كی یاسایی هاوبه‌ش و ته‌ندروستمان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بێت كه هه‌مومان كۆك بین له‌سه‌ری له‌پێناو كاری هاوبه‌شدا.بیرۆكه‌یه‌ك كه بتوانێت ده‌ستور و یاساكان و ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمدا ئاراسته بكات به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه بیرۆكههاوبهشهكه ده‌یه‌وێت بیانهێنێته‌دی و هه‌مومان كۆكین له زه‌روره‌تی هێنانه‌دییان. تاوه‌كو ئه‌م بیرۆكه‌یه بتوانێت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا بدۆزێته‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی هه‌بێت له رێسا ده‌ستوری و یاساییه‌كان و ته‌نانه‌ت سیسته‌م و رێنماییه‌كانی هه‌رێمدا، ئه‌و بیرۆكه هاوبه‌شه‌ی كه تائێستاش له هه‌رێمدا بونی نیه. یاخود لانی كه‌م لێڵ ونادیاره تا راده‌یه‌كی زۆر مۆركی ناوچه گه‌ری و حیزبی بونی پێوه دیاره. یه‌كه‌مین هه‌نگاویش بۆ ده‌رباز بون له‌م دۆخه، تێپه‌ڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی و ناوچه‌ییه‌كانه له‌پێناو خوڵقاندنی به‌رژه‌وه‌ندی و بیرۆكه‌ی گشتی هاوبه‌شی هاوڵاتیان، ئه‌م ئامانجه‌ش نایه‌ته دی تا ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم له چوارچێوه‌ی حیزبی ده‌رنه‌هێنرێت و مۆركێكی گشتی پێ نه‌به‌خشرێت. تاوه‌كو ده‌ستور له كه‌ره‌سه و چه‌كێكی حیزبیه‌وه نه‌كرێته ئامڕازێكی زامنكار به ده‌ستی هاولاتیهوه بۆ كۆت كردنی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا.
بێگومان ئامانجه یاساییه‌كانی ئه‌م بیرۆكه هاوبه‌شه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده هاوڵاتیانی هه‌رێم و ئامانجه نیشتیمانیهكانیدا نیه، هه‌رگیز ناشبێت به‌و شێوه‌یه بێت. به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و بیرۆكه‌یه زاده‌ی بیر‌و هزری یه‌كه به یه‌كه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌تی بێت به‌دور له چاو و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ههژمونیهكانی، به جۆرێك كه ئه‌م ئامانجه باڵایانه‌ی كه‌له‌م پلانه دێنه دی ده‌بێت له ناوه‌ڕۆكیاندا گوزارشتكاری راسته‌قینه‌ی " وێنا كردنی گشتی بابه‌تیانه‌ی خێری گشتی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان"بن نه‌وه‌ك سود و خێری ده‌سه‌ڵات و پارته باڵاده‌سته‌كانی هه‌رێم. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رگیز ناتوانین وه‌ك پێویست بونیادی سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی و یاسایی دروست دابڕ‌ێژین له هه‌رێمدا تاوه‌كو جۆرێك كۆ ده‌نگی پێكنههێنین له‌ناوه‌نده جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا له‌سه‌ر ئاستی هاوڵاتی سه‌باره‌ت به‌و وێنا گشتیه‌ی كه خێری گشتی پێكده‌هێنێت له وڵات‌دا. وێنا كردنێك به جۆرێك كه خێری گشتی به‌رهه‌م هاتو له جێبه‌جێ كردنی یاساكان بۆ هه‌موان بێت. به‌واتایه‌كی تر پێویسته به ئاشكرا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بیرۆكه یاسیاییه هاوبه‌شه دیاری بكه‌ین كه ده‌مانه‌وێت بیكه‌ینه بنچینه بۆ دانانی ده‌ستور و رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و یاسادانان له‌گه‌ڵ دهستنیشانكردنیكی ته‌ندروستانه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌یه‌وێت بیانهێنێته‌دی له وێنا كردنی خێری گشتی هاوڵاتیان. بۆیه نابێت هه‌رگیز پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم وه‌ك پلانێكی كاری حیزبی یان بۆ قایمتر كردنی پێگه‌ی حیزبی و مۆنۆپۆڵ كردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌كاربهێنن.ئه‌گه‌ر نا هه‌رگیز ئه‌و ده‌ستوره زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ كردنی نابینێت له هه‌رێمدا.
ئه‌م بیرۆكه هاوبه‌شه به حوكمی ئه‌وه‌ی كه تائێستاش له هه‌رێمدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك یاخود هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نیه له فه‌زا یاسایی و سیاسیه‌كانی هه‌رێمدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نها بریتیه له دنیابینی حیزبی به‌رته‌سك بۆ سه‌رجه‌م كارلێكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه تائێستاش زۆربه‌ی پارت و هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زانن چی‌یان ناوێت، به‌ڵام نازانن چی‌یان ده‌وێت. خۆ ئه‌گه‌ر بشزانن چی‌یان ده‌وێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه نازانن بۆچی ده‌یانه‌وێت.به نمونه تائێستاش له هه‌رێمدا وه‌ك پرسێكی گشتی نیشتیمانی ئه‌وه جێگیر نه‌بوه و نازانرێت بۆچی ده‌مانه‌وێت ده‌ستور په‌سه‌ند بكه‌ین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مومان ده‌ستورمان ده‌وێت.تائێستاش به‌هۆی نه‌بونی بیرۆكه‌ی هاوبه‌شی كاركردنمانه‌وه نازانین بۆ پڕۆژه یاسایه‌ك په‌سه‌ند ده‌كه‌ین و پڕۆژه‌یه‌كی تر ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. خۆ ناكرێت بیرۆكه‌ی هاوبه‌ش پۆلێن بكرێت له نێوان زۆرینه‌و كه‌مینه‌دا یاخود ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا. بیرۆكه‌ی هاوبه‌ش یا هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بونی نیه، یان ئه‌گه‌ر بونی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت گشتگیر بێت، هاوبه‌ش بێت، گوزارشتكاری هه‌موان بێت، نه‌وه‌ك كه‌رت و لاوه‌كی بێت.چونكه خێر و سودی گشتی ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات یاخود ته‌نها له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه دیاری ناكرێت وه‌ناشبێت ته‌نها لایه‌نێك یاخود كه‌سێك یان پارتێك تاكه مه‌رجه‌ع بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی ئایا كامانه‌ن سود و خێری گشتی و كامانه‌ن زیانه گشتیه‌كان، كه‌ی ده‌ستور په‌سه‌ند ده‌كرێت، كه‌ی هه‌موار ده‌كرێت، چۆن په‌سه‌ند ده‌كرێت و چۆن هه‌موار ده‌كرێت. به‌ڵكو ده‌بێت هاوڵاتی، پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه، پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان، زۆرینه‌و كه‌مینه، ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان له رێی كایه‌كانی (ده‌ستور-هه‌ڵبژاردن- ده‌نگدان-راپرسی-نوێنه‌ره‌كان-پێشنیازی جه‌ماوه‌ری- كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی گشتی، كۆنگره و كۆنفرانس-هتد ) رۆڵیان هه‌بێت به هاوبه‌شی له دیاریكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سودوخێره گشتیه‌دا لانی كه‌م له پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا له رێی خوڵقاندنی ئه‌و بیرۆكه هاوبه‌شه‌وه. ئه‌مانه شتگه‌لێك نین كه چه‌ند كه‌سانێك یاخود لایه‌نێك خۆیان بكه‌نه ده‌مڕاستی میلله‌ت و ببنه بریكاری ئه‌وان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی هاوڵاتیان. كه‌سێك كه خۆی خاوه‌نی شتێك نه‌بێت ناشتوانێت ره‌فتاری پێوه بكات و بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
جا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ش بهێنینه‌وه رێڕه‌وی راست و دروستی خۆیان، ئه‌وا پێویسته پێشوه‌خت هاوڵاتی له‌به‌رده‌م ده‌ستور و یاساگه‌لێكدا بێت كه زاده و ره‌نگدانه‌وه‌ی ویستی راسته‌قینه‌ی خودی هاوڵاتیان بێت به‌و ئیعتیباره‌ی كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه و بناغه داڕێژه‌ری سه‌ره‌كی سیسته‌می یاسایی و سیاسییه له وڵات‌دا. ئه‌م بنه‌مایه له سه‌رجه‌م ده‌ستوری وڵاته دیموركراسیهكانی جیهاندا جێگیر كراوه، ئه‌گه‌ر نا بونیادی سیسته‌می یاسایی له هه‌رێمدا له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی نادروست و له‌رزۆك پێكدێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌ندێك له ئاماژه هه‌ڵه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌دی ده‌كه‌ین. له‌وانه‌ش تێپه‌ڕاندنی یاسای خۆپیشاندان و ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و پاشان ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كۆمسیۆنه‌دا. جا ئه‌گه‌ر دۆخی یاسایی هه‌رێم به‌م ئاقاره هه‌ڵانه‌دا تێپه‌ڕ بێت، ئه‌وا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی یاسایی و ده‌ستوری ده‌بێته‌وه كه شیرازه‌ی ماڵی كوردی به‌ته‌واوه‌تی ده‌شێوێنێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر توانرا پێداچونه‌وه‌یه‌كی یاسایی دروست به ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت بۆ جێگیر كردنی كۆی ده‌نگ و ره‌نگ و بیرۆكه جیاوازه‌كانی ناو هه‌رێم، ده‌نگی كوردان و كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌و ده‌ستوره له ئاینده‌دا ئه‌و مه‌كۆ گرنگه پێكبهێنێت كه تیایدا مژده‌ی له دایك بونی بیرۆكه‌یه‌كی هاوبه‌شی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی تیادا گه‌ڵاڵه بكرێت.بیرۆكه‌یه‌ك كه توخمی سه‌رجه‌م بیرۆكه جیاوازه‌كان ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌خۆ گرتبێت و له لای هه‌مومان په‌سه‌ند بێت. چونكه ئه‌و بیروڕا جیاوازانه‌ش هه‌ر هی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، خۆ ئه‌مان له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه نه‌هاتونه‌ته هه‌رێم، ئه‌وانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاسا و رێسا ده‌ستورییه‌كان گوزارشت له دید و دنیابینی و بیروبۆچونی ئه‌وانیش بكات. ئه‌گه‌ر نا ئه‌م ره‌شنوسه و له‌پاشاندا یاساكانی تری هه‌رێم گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵاتی له هه‌رێمدا ده‌خوڵقێنن. قه‌یرانێك كه كۆی ئه‌زمونی حكومڕانی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێم ئه‌خاته ژێر پرسیار و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكترازانه‌وه. به‌م پێیه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی هه‌رێم له ئاینده‌دا خۆی له هه‌ڕه‌شه‌ی نه گونجاوی و نا كامڵی ده‌ستور و یاسا پهیڕهوكراوهكانیدا ده‌بینێته‌وه.هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆش ئه‌نجامدانی چاكسازی یاسایی له سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمدا پشت به‌ست به پلانێكی تۆكمه ده‌بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ری ریشه‌یی گرفته یاساییه‌كان بێت.
خستنه روی گرفتی ته‌وه‌ره‌كانی پلانی چاكسازی یاسایی
یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی جۆر‌و بایه‌خی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جۆر‌و بایه‌خی ئه‌و یاسا ئیتیحادییانهی كه له هه‌رێمدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
ره‌نگه یه‌كێك له هه‌ره گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رده‌م سیسته‌می په‌رله‌مانی كه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی گه‌وره كاریگه‌ری هه‌بوه له لاوازكردنی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌وه‌بێت كه تائێستاش نازانین ئه‌وله‌ویه‌تی كاری په‌رله‌مانی له چیدایه. چونكه تائێستاش له سیسته‌می یاسایی هه‌رێمدا ریزبه‌ندییه‌كی ته‌ندروست نیه بۆ دیاریكردنی پله‌به‌ندی یاساكان و ده‌ستنیشانكردنی به‌هاو مه‌ودای رۆڵیان له له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئه‌مه‌ش جۆره پشێوییه‌كی خوڵقاندوه له نه‌زمی یاسایی هه‌رێمدا. بۆ نمونه تائێستاش چه‌ندین گرفتی یاسایی سه‌ره‌كی هه‌ن كه تائێستاش بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی تێزێكی ئاشكرامان هه‌بێت بۆ پێشنیاركردنی چاره‌سه‌ری پێویست، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چه‌ندین پرسیار تایبه‌ت به‌م ته‌وه‌ره‌یه بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه. له نمونه‌ی ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵامانه‌ش كه بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پلانێكی چاكسازی تۆكمه‌دا تائێستاش نازانرێت كه:-
كامانه‌ن ئه‌و یاسایانه‌ی كه له پێش 1991ه‌وه له عێراقدا ده‌رچون و تائێستاش له هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
بۆچی ئه‌و یاسایانه تائێستاش له هه‌رێمدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن ؟ پاساوه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان چین ؟ ئه‌ی بۆچی هه‌ندێكی تریان په‌یڕه‌و ناكرێن؟ ئه‌ی ئایا چاره‌نوسی ئه‌و یاسایانه چۆن ده‌بێت گه‌ر له پارێزگاكانی تری عێراقی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كاریان پێ نه‌كرێت ؟بۆچی ؟
ئایا چاره‌نوسی ئه‌و یاسایانه‌ی له عێراقدا ده‌رچون یاخود هه‌مواركراون له نێوان 23 / 10 / 1991 تا 9 / 4 / 2003 چیه له هه‌رێمی كوردستاندا ؟ و بۆچی ؟
كامه‌یه ئه‌و پلانه‌ی كه ئێمه پشت به‌ست پێیان یاسا عێراقیه‌كانی پێ پۆلێن ده‌كه‌ین ؟
كامانه‌ن ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه پشت به‌ست به مادده‌ی 110ی ده‌ستوری عێراقی 2005 یاسا په‌یره‌وكراوه ئیتیحادییه‌كان له یاسا په‌یره‌و كراوه نا ئیتیحادییه‌كان جیا ده‌كاته‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا؟ و بۆچی ؟
بێگومان نه‌بونی وه‌ڵامێكی یاسایی دروست پشت به‌ست به پلانێكی یاسایی تۆكمه رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له خوڵقاندنی دۆخێكی نا جێگیر له بنچینه‌ی یاساكان و زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ كردنیاندا.به تایبه‌تیش له ژێر سایه‌ی نه‌بونی ده‌ستور و له‌به‌ر نه‌بونی بنه‌مای سه‌ره‌كی بیرۆكه‌ی یاسایی هاوبه‌ش له ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا.هه‌ر ئه‌م دۆخه‌ش وایكردوه كه تائێستاش نه‌توانرێ له هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك پێویست هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروست بكرێت بۆ دیاریكردنی بایه‌خ و به‌های راسته‌قینه‌ی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێم له‌به‌ر رۆشنایی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌به‌رئه‌وه كارێكی ئێجگار گرنگه هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ندێك یاساكانی هه‌رێم شیاو گونجاون له‌گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان داخوازی هاوڵاتیان، تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك كۆكن له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری عێراقی وده‌ستوری هه‌رێم له‌كاتی دانان و پهسهندكردنیدا. له‌وه‌ش گرنگتر جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاچه‌ندێك ئه‌و یاسا ئیتیحادییانهی كه له ناو هه‌رێمی كوردستاندا "إنفاژ " كراون یاخود جێبه‌جێ ده‌كرێن له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماو بونیادی گشتی سیسته‌می یاسایی هه‌رێمی كوردستاندا كۆك و ته‌ریبن، كامانه‌ن ئه‌و یاسا ئیتیحادیانهی كه ده‌بێت له هه‌رێمدا جێبه‌جێ بكرێن و كامانهشن كه ده‌بێت وه‌لا بنرێن، بۆچی ؟ تا بزانین تا چه‌ندێك ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی كه له هه‌رێمدا په‌یره‌و یان "إنفاژ " ده‌كرێن گونجاون له‌گه‌ڵ (بیرۆكه‌ی یاسایی هاوبه‌ش)ی په‌یره‌و كرا‌و له هه‌رێمدا، ئایا كامیان زیاتر له خزمه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندان یاساكانی هه‌رێم یاخود یاساكانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، بۆچی؟
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌میشه یاسادانه‌ر ئه‌وه بیر خۆی بهێنێته‌وه كه بیرۆكه‌ی یاسایی هاوبه‌ش (له حاڵه‌تی جێگیر كردنیدا له ده‌ستوری هه‌رێمدا) بریتیه له وێناكردنی خێری گشتی كۆمه‌ڵگه و هاوڵاتیان" ئه‌وا چیتر دو دڵ نابێت له‌وه‌ی كه كام یاسا ده‌ربكات یان "إنفاژ "ی بكات. واته له‌م پێناوه‌شدا له لایه‌ك پشت ده‌به‌سترێت به به‌راوردێكی وردی نێوان بیرۆكه‌ی هاوبه‌شی جێگیر كرا‌و له ده‌ستور له‌گه‌ڵ یاساكانی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌كی تریشه‌وه به ده‌ستور و ئه‌و رێسا ده‌ستورییانه‌ی كه‌له عێراقدا ده‌ركراون و له هه‌رێمدا په‌یره‌و ده‌كرێن.وه هه‌مو ئه‌و یاسا ئیتیحادییانهشی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه هێزی جێبه‌جێ كردنیان پێ ده‌درێت.
دوه‌م: په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان به حكومه‌تی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی حكومه‌ت به په‌رله‌مانه‌وه
ئه‌وه‌ی كه تائێستا له یاسا و رێسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت وبهدیدهكرێت، به حوكمی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه له په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆڕكارانهی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمدا له رابردودا پێكهاتوه تێبینی ئه‌و گرفته سه‌ره‌كیه ده‌كرێت كه خۆی له جیاكردنه‌وه‌یه‌كی نا ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادان و جێبه‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاسا گه‌لێكی زۆر هه‌ن له هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌وڵی رێكخستن و سنوردانانی چالاكیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتێك له ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ده‌ده‌ن (بۆ نمونه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره(1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ژماره(23)ی ساڵی 2007 هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 1992ی هه‌مواركراو)، سه‌ره‌ڕای بونی ره‌شنوسی ده‌ستور كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌وڵی سنورداركردنی چوارچێوه‌ی چالاكی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستاش له هه‌ردو ئاستی تیۆری و كرده‌ییه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له په‌یوه‌ندییه‌كی نا تهندروستدان. به تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت، ئه‌م دۆخه‌ش سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی سلبی كردۆته سه‌ر مه‌ودای رۆڵ و چالاكی هه‌ریه‌ك له‌م دو ده‌سه‌ڵاته، له هه‌مانكاتدا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر سلبی هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌زمونی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به جۆرێك هه‌ر جاره‌و به پاساوێكی جیاواز په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دو ده‌سه‌ڵاته به ئاقارێكی جیاوازیدا ده‌بات. بۆ نمونه هه‌ندێك جار وا هه‌ست ده‌كرێت كه هه‌رێم له‌به‌رده‌م ئه‌زمونی (بنه‌مانی یه‌كێتی ده‌سه‌ڵات)دایه، به‌جۆرێك وا ده‌بینرێت كه هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌كه هه‌مویان یه‌كیان گرتوه و خراونه‌ته ده‌ست سه‌ركرده سیاسیه‌كان. هه‌ندێك جاریش ئه‌م ئه‌زمونه‌ی هه‌رێم خۆی له "سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی لاده‌ر" دا بینیوه‌ته‌وه. هه‌ندێكیش له یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هانده‌ر بون له به‌لادا دانی ئه‌م ئه‌زمونی حكومڕانیه به‌ره ئاقاره جیاوازه‌كان به‌بێ بونی پلانێكی گشتگیر بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئاكامه‌كانی گرتنه به‌ری ئه‌م ئاقارانه‌دا. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئاماژه‌كانی له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا به‌دی ده‌كرێت. بێ توانایی په‌رله‌مانی كوردستانیش له متمانه‌وه وه‌رگرتنه‌وه له كابینه‌یه‌كی حكومی یاخود له یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له ئه‌زمونی زیاتر له هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان باشترین نمونه بێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه نا ته‌ندروسته‌ی كه له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تدایه. وایكردوه ئه‌م دو ده‌زگا گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه وا ده‌ربكه‌ون كه ئه‌مانه ته‌نها دو ئۆرگانبن له‌خزمه‌ت سه‌ركرده سیاسیه‌كاندا كار بكه‌ن پشت به‌ست به بنه‌مای یه‌كێتی ده‌سه‌ڵات زیاتر له‌وه‌ی ئۆرگانێك بن بۆ چه‌سپاندنی بنه‌مای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پاراستنی هاوسه‌نگی نێوانیان.
له‌به‌رئه‌وه هه‌ر له بنچینه‌وه كارێكی زۆر گرنگه ئه‌وه به‌وردی یه‌كلا بكرێته‌وه كه بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له سیسته‌می حكومڕانی هه‌رێم له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك داده‌ڕێژرێت (جیاكردنه‌وه‌ی ره‌های ده‌سه‌ڵاته‌كان یاخود جیاكردنه‌وه‌ی نه‌رم و نیانی ده‌سه‌ڵاته‌كان-جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای پله‌به‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كان-پله‌به‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ژمونیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان یاخود ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن یاخود ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری).
جا ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا تا ئاستێكی باڵا ئاماژه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی هه‌بێت (لانی كه‌م له‌ڕوخساردا) له‌پێناو جێگیر كردنی سیسته‌می دیموكراسی په‌رله‌مانی پشت به‌ست به بنه‌مای جیاكاری نه‌رم و نیانی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان به تایبه‌تیش له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن‌دا كه ئێمه له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێك له ئاماژه‌كانی له ده‌ستوری عێراقی 2005 و ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینینه‌وه.ئه‌وا پێویسته سود له‌م ئاماژه ئیجابیانه وه‌ربگرین بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌زمونی سیسته‌می په‌رله‌مانی له كوردستاندا كه له قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردایه و وردتر كردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی ئه‌و ئاماژه‌و كۆ ده‌نگیانه بۆ ده‌قی ده‌ستوری و یاسایی و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی.له هه‌مو بارێكیشدا ده‌بێت ئاڕاستهكان به‌ره‌و قوڵكردنه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی نوێنه‌رایه‌تیدا بێت، واته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بتوانین سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و سیسته‌می حكومه‌تی جه‌معیه له‌سنوری بیرۆكه‌ی حكومڕانی هه‌رێمدا ده‌ربهێنین.ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناو رزگار بون له ئه‌گه‌ری سته‌مكاری ئۆرگانێك له‌سه‌ر حسابی ئۆرگانه فه‌رمیه‌كانی تری هه‌رێم و پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی له هه‌رێمدا پشت به‌ست به لێكجیاكردنه‌وه‌ی نه‌رم و نیانی ده‌سه‌ڵاته‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته خوڵقێنه‌ری گرفتی یاسایی له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م ئه‌زمونی حكومڕانیه گه‌ر له ورده‌كاریی و ناوه‌ڕۆكی بڕوانین، وا ده‌رده‌كه‌وێت تا راده‌یه‌كی زۆر له قه‌یراندایه(مه‌به‌ستیش ئه‌زمونی سیسته‌می په‌رله‌مانی وبنه‌مای جیاكاری نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و پله‌به‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانه).بۆیه نه‌ك هه‌ر كارێكی زۆر سودمه‌نده، به‌ڵكو زۆر پێویسته ئێمه سود له ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه له وڵاته دیموكراسیه‌كاندا وه‌ربگرین بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له هه‌رێمدا و ئه‌نجامدانی چاكسازی یاسایی تیایدا له‌گه‌ڵ له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری هه‌رێم و دۆخی یاسایی و ده‌ستوری و سیاسی باو له عێراقدا.
پشت به‌ست به‌وه‌ی باسكرا ده‌كرێت له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا ئه‌م بیرۆكانه‌ی لای خواره‌وه بخرێنه رو له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی زانستیه‌وه (كه‌له پاشاندا ئاماژه‌ی پێده‌درێت) به‌مه‌به‌ستی دیاركردنی په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی حكومه‌ت به په‌رله‌مانه‌وه به تایبه‌تیش له‌م بوارانه‌دا:-
o یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌وه‌ی كه ئایا له‌سه‌ر بنچینه‌ی پله‌به‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانه یاخود له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوسه‌نگی و یه‌كسانی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ته.تا مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان به‌سه‌ر حكومه‌تدا دیاری بكرێت به‌مه‌رجێك له‌سنوری سیسته‌می په‌رله‌مانی تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنوری حكومه‌تی جه‌معیه كه به‌رجه‌سته‌كاری سیسته‌می تێكه‌ڵاوكردنه نه‌ك جیاكاری.یاخود بۆ سنوری سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی كه به‌رجه‌سته‌كاری جیاكارییه‌كی تونده. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سیسته‌می په‌رله‌مانی له هه‌رێمدا هێڵی سوره بۆ هه‌مو لایه‌ك، بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بێت ئاراسته‌ی حكومداری هه‌رێم به ئاقارێكی جیاواز له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا به‌رێت، خۆ ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كه به‌لاڕێدا برا، ئه‌وا پێویسته هه‌ر زو ئه‌و لاسه‌نگیه هاوسه‌نگ بكرێته‌وه. پاشانیش ده‌كرێت میكانیزمیهتی وردتر كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كیه له‌م بوارانه‌ی تردا به‌رجه‌سته بكرێت:-
o متمانه به‌خشین به كابینه‌ی حكومه‌ت.
o پرسیاركردن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و شیكردنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی.
o خستنه‌ڕوی بابه‌تێكی گشتی بۆ گفتوگۆ.داوا كردنی خودان كردنی بیرۆكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه.
o لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی.
o لێپرسینه‌وه له وه‌زیر و كابینه‌ی حكومه‌ت
o به‌رپرسیارێتی وه‌زاری و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه.
o پێشنیاز كردنی پرۆژه یاسا بۆ په‌رله‌مان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
o ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت له ئاراسته‌ی كاركردنی په‌رله‌ماندا.
o دواخستنی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان.
o هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
سێیه‌م: په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه
ده‌كرێت له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا به وردی چه‌ندین باسی گرنگ بوروژێنرێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی زامن كردنی رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌م له‌ڕوی یاساییه‌وه و هه‌م له‌ڕوی كرده‌ییه‌وه، سه‌لماندنی ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌ی كه ده‌ڵێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تر نیه باڵاتر بێت له دادگاكان ته‌نها یاسا نه‌بێت. باسكردن له پله‌و ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه ده‌كرێت له نێوان په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا هه‌بێت، وروژاندنی پرسی بونی دادگای ده‌ستوری و باسكردنی رۆڵی له پاراستنی پیرۆزی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان، له‌پاڵ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ورده‌كاری چاودێری قه‌زایی بۆ ده‌ستوریبونی یاساكان. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕوی میكانیزمیهتی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیدا، له هه‌مو ئه‌مانه‌ش گرنگتر وروژاندنی بابه‌تی چۆنیه‌تی زامنكردنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له به‌رامبه‌ر هه‌ژمونیه‌تی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و هه‌ر ده‌ستێكی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
چواره‌م: په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا ده‌كرێت ئه‌م باسه گرنگانه بوروژێنرێت له‌سه‌ر ئاستی ده‌ستوری هه‌رێم و یاسا پهیرهوكراوهكانی بۆ دیاریكردنی ئاستێكی ته‌ندروست له په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، به‌مه‌رجێك ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له سنور و چوارچێوه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانیدا بێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕۆكی ده‌قی ئه‌سڵی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره(1)ی ساڵی 2005. ده‌كرێت ئه‌م بوارانه‌ی لای خواره‌وه بكرێنه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان:-
o خستنه‌ڕوی بنه‌مای "له كوێدا ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، به‌رپرسیارێتی هه‌یه".
o ئه‌گه‌ره‌كانی دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی سیاسی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا.
o ئامڕازه‌كانی دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم
o بانگهێشتكردنی په‌رله‌مان بۆ كۆبونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه.
o كۆتاییهێنانی خولی گرێدانی په‌رله‌مان.
o هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.
o دیاریكردنی رۆڵی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر رۆشنایی یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا.وه یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م دیوانه تاكه ده‌زگای په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، واته ئایا تا چه‌ندێك له‌ڕوی تیۆرییه‌وه گونجاوه كه لینكی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ته‌نها له رێگه‌ی دیوانه‌وه بێت.بێگومان ئه‌كرێت له میانه‌ی كۆنفرانسێكی گشتیدا هه‌مو ئه‌م گرفتانه‌ش یه‌كلا بكرێنه‌وه.
پێنجه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ده‌كرێت له‌م تهوهرهیهشدا به‌وردی میكانیزمیهتی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دو به‌شه گرنگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن دیاریبكرێت به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ بنه‌مای دوانه‌یی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن (پنائیه السلگه التنفیژیه) و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانیدا كۆك بێت.له‌گه‌ڵ جێگیر كردنی بنه‌مای "به‌قه‌د بڕی ده‌سه‌ڵات و سه‌ڵاحیه‌ت، به‌رپرسیارێتی سیاسی هه‌یه".به له‌به‌ر چاوگرتنی مادده په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌م ته‌وه‌ره‌یه له ده‌ستوری عێراقی 2005 و ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا.
شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمدا
بێگومان دیاركردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یه‌كێكه له بابه‌ته زۆر هه‌ستیاره‌كان، حكومه‌ت وه‌ك جێبه‌جێكاری یاساكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش وه‌ك به‌دیهێنه‌ری داد له كۆمه‌ڵگه‌دا پشت به‌ست به‌یاساكان، به تایبه‌تیش له پاش ده‌رچونی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا ژماره (23) ی ساڵی 2007 و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌ت.
له‌به‌رئه‌وه كارێكی زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئاستی یاساكان و له‌ڕوی كرده‌ییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی هه‌یمه‌نه‌تی حكومه‌ت له‌سه‌ر دادگاكان و بڕیاره‌كانی هه‌ڵبگیرێت به تایبه‌تیش كاتێك ئێمه له‌به‌رده‌م سیسته‌می په‌رله‌مانیدا ده‌بین و تیایدا حكومه‌ت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیعلیه له وڵات‌دا.
میكانیزمیهتی سه‌ركه‌وتنی پلانی چاكسازی یاسایی سیسته‌می په‌رله‌مانی له هه‌رێمدا.
1. سه‌ره‌تا و پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر خستنه روی پێشنیاری پێویست بۆ سه‌رخستنی پلانی چاكسازی،
ده‌بێ ئه‌وه بوترێت هه‌ر پلانێك بۆ چاكسازی یاسایی له هه‌رێمی كوردستاندا و بۆ ته‌ندروست كردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی تیایدا مه‌حاڵه بتوانێت سه‌ركه‌وتو بێت گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پلانی چاكسازییه خۆی له ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا نه‌بینێته‌وه.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناكرێت باس له سه‌رخستنی پلانی چاكسازی یاسایی بكرێت گه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم به‌شێكی سه‌ره‌كی ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی ئه‌م پلانه نه‌بێت.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ئه‌م ره‌شنوسی ده‌ستوره به‌ر له‌وه‌ی له راپرسیه‌كی جه‌ماوه‌ریدا ده‌نگی بۆ بدرێت، ده‌بێت له رێگه‌ی به‌ستنی چه‌ندین كۆڕ و كۆبونه‌وه و سیمینار و كۆنفرانس و پاشان كۆنگره‌ی گشتیه‌وه كه‌له‌پێناو چاكسازی یاساییدا ده‌به‌سترێن، بیرۆكه‌ی یاسایی هاوبه‌ش له‌و ره‌شنوسه‌دا جێگیر بكرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه وا ده‌خوازێت چه‌ندین بڕگه‌و ماده‌ی ئه‌و ره‌شنوسه لاببرێن یاخود هه‌موار بكرێن یان بڕگه‌ی نوێی بۆ زیاد بكرێت، به‌مه‌رجێك هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌و ره‌شنوسه‌دا پشت به‌ست به پلانه یاساییه‌كه بێت و به پێی راسپارده‌ی كۆنگره‌ی تایبه‌ت به چاكسازی یاسایی بێت، له‌پێناو جێگیر كردنی بیرۆكه‌ی یاسایی هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی سیسته‌می په‌رله‌مانیدا بێت، به جۆرێك له ده‌رئه‌نجامدا ره‌شنوسه‌كه ببێته مه‌كۆیه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گوتاره جیاوازه‌كان و ببێته مایه‌ی رێكه‌وتنی نیشتیمانی نه‌ك مایه‌ی جیاوازی و ململانێ و ناكۆكی. چونكه ده‌بێت له دواجاردا ره‌شنوسی ده‌ستور به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر نه‌وه‌ك به‌شێك بێت له كێشه.جا ئه‌گه‌ر ره‌شنوسه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی باش و ته‌ندروست ده‌چو، با هه‌مومان پشتگیری لێبكه‌ین و په‌سه‌ندی بكه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر ره‌شنوسه‌كه خراپ و بێ كه‌ڵكیش بو، ئه‌وا با هه‌مومان ره‌تی بكه‌ینه‌وه.ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای یه‌كخستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان ده‌بێت، كهدهستورێك بتوانێت سه‌رجه‌م ده‌نگه رازی و نا رازییهكان له پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیدا یه‌كبخات.
2. پێویسته لیژنه‌یه‌كی باڵای پلانی چاكسازی یاسایی له هه‌رێمدا پێكبهێنرێت، ده‌كرێت لیژنه‌كه ناوبنرێت به "لیژنه‌ی باڵای پلانی چاكسازی یاسایی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه بن:-
چه‌ند نوێنه‌رێك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان.
نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له دادوه‌ران
نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
نوێنه‌رانی حكومه‌ت یاخود وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی یاسایی، سیاسی، ئابوری، له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان و میدیاكان و سه‌ندیكا پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان.
نوێنه‌رانی پێكهاته و كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینیه‌كان.
نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌كان.
ده‌كرێت به پێی پێویست ئه‌ندامی تر بۆ ئه‌م لیژنه باڵایه پێكبهێنرێت. وه‌ك نوێنه‌رانی ناوچه دابڕاوه‌كان، نوێنه‌رانی كوردستانیانی تاراوگه.....هتد.
3. ئه‌م لیژنه باڵایه له ژێر سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانی كوردستاندا كار ده‌كات، ئاساییشه گه‌ر له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمدا كار بكات، ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه باڵایه هه‌مویان ئه‌ندام ده‌بن له‌و لیژنه فهرعیانهدا كه بۆ هه‌ر یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی پلانی چاكسازی داده‌نرێت، هه‌ر له ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه باڵایه‌ش ده‌كرێت ببنه سه‌رۆكی لیژنه فه‌رعیه‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م لیژنه باڵایه سه‌ره‌ڕای سه‌په‌رشتیكردنی لیژنه فه‌رعیه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه فهرعیهكانه، هه‌روه‌ها پاكنوس كردنیان و ئاماده كردنیان ده‌بێت بۆ كۆنگره‌ی گشتی.واته پێشوه‌خت ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م لیژنه باڵایه ده‌بێت دیاریكرابێت.
4. له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی باڵادا ئه‌م لیژنه فه‌رعیانه پێكده‌هێنرێت:-
- لیژنه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور
- لیژنه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی یاساكان و یه‌كخستنیان.
- لیژنه‌ی پهیوهنییدهكانی نێوان په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن (ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران-سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم).
- لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
- لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن.
- ده‌كرێت هه‌ر لیژنه‌یه‌كی فه‌رعی تر گه‌ر پێویست بو پێكبهێنرێت.
5. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م لیژنه فه‌رعیانه بریتیه له:
- سازدانی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی گشتی وسیمینار و كۆنفرانسی زانستی.
- بانگهێشتكردنی كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاكان له بواری تایبه‌تمه‌ند له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگرتنی بیروڕا و ده‌ستكه‌وتنی راسپارده‌ی پێویست.
- دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی راو پێشنیاری هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان و هه‌ڵاوێر كردنی ئه‌و بیروڕایانه و هه‌ڵسه‌نگاندیان و پاكنوس كردنیان.
- پوختكردنه‌وه‌ی راسپارده‌كان و توێژینه‌وه‌كان له چه‌ند پێشنیازێكدا.
- هاوپێچ كردنی را و راسپارده‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر توێژینه‌وه و راسپارده‌كان.
- ده‌كرێت ئه‌م لیژنه فه‌رعیانه كاره‌كانی خۆیان له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش بكه‌ن به‌مه‌رجێك له كۆتایی راسپارده‌كاندا ئه‌و لیژنه فه‌رعیانه سه‌ردانی هه‌مو پارێزگاكانیان كردبێت. هه‌مو راسپارده‌كانیان له راپۆرتێكی گشتیدا پاكنوس كردبێت.
6. پاش سازدانی سه‌رجه‌م كۆنفرانس و سیمیناره‌كان له رێگه‌ی لیژنه فهرعیهكانهوه له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم. (ده‌كرێت له ناوچه دابڕاوه‌كان هه‌مان شێواز لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار پێكبهێنرێت بۆ سود وه‌رگرتن له بیڕوڕا و بۆچونی هاوڵاتیان و پسپۆڕانی ئه‌و ناوچانه‌ش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی رٍهشنوسی ده‌ستوری هه‌رێم). ده‌بێت سه‌رجه‌م لیژنه فه‌رعیه‌كان سه‌ره‌تا وێنه‌یه‌ك له راسپارده‌كانیان بده‌ن به لیژنه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم، چونكه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راسپاردانه‌ی لیژنه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندییان ده‌بێت به ره‌شنوسی ده‌ستوره‌وه، به‌م پێیه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور راسپارده‌كانی خۆی ئاماده ده‌كات، به‌ڵام پێویسته دواهه‌مین لیژنه بێت كه راسپارده‌كانی خۆی بداته لیژنه‌ی باڵا. راپۆرتی لیژنه‌ی ده‌ستور كۆكراوه و پوخته‌ی سه‌رجه‌م راپۆرتی لیژنه‌كانی تریش له خۆ ده‌گرێت.
7. پاش گه‌یشتنی سه‌رجه‌م راپۆرت و راسپارده‌و پێشنیازه‌كان له ناویشیاندا راسپارده‌كانی لیژنه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور به ده‌ستی لیژنه‌ی باڵا.پێویسته ده‌ستبه‌جێ بڕیار بدرێت به به‌ستنی كۆنگره‌ی گشتی به ناوی "كۆنگره‌ی گشتی چاكسازی یاسایی سیسته‌می په‌رله‌مانی له كوردستاندا". جا ئه‌وكات له‌ناو ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌ر بڕیارێك ده‌درێت، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداربوانی كۆنگره‌كه.به‌مه‌رجێك ناوه‌ڕۆكی راسپارده‌كانی كۆنگره بیرۆكه‌ی گۆڕین و هه‌مواركردنی به‌شێك له مادده‌كانی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ بگرێت، جا به زیادكردنی هه‌ندێك بڕگه‌و مادده‌ی نوێ بێت، یاخود لابردنی هه‌ندێك له بڕگه‌و مادده‌كانی ئه‌و ره‌شنوسه، یان چاككردن و داڕشتنه‌وه‌ی بێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پێشنیازكردنی دانان و هه‌مواركردنی یاسا په‌یره‌وكراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم.هه‌مو ئه‌مانه ئه‌ركی كۆنگره ده‌بن. به‌مه‌رجێك هه‌مو راسپارده‌كان له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمدا بسوڕێنه‌وه به‌پێی ئه‌و ستاندارده تیۆرییه‌ی كه هه‌یه و سیسته‌مه دیموكراسی و زیندوه‌كانی جیهان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن. واته راسپارده‌كان نابێت بۆ رازی كردنی ئه‌م و ئه‌و بێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه پێویسته له خزمه‌ت ئه‌زمونێكدا بێت كه ده‌بێته بناغه داڕێژه‌ری حكومداری هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ئاماژه‌دانێكی راسته‌وخۆیه بۆ مه‌ودای هه‌ستیاری پرسی ده‌ستور له هه‌رێمدا، بۆیه ده‌بێت گوێ له هه‌موان بگیرێت مادام له ئه‌نجامدا ئه‌م ده‌ستوره بۆ هه‌موانه و به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستورێك دابنێین شیاوی جێبه‌جێ كردن و پهیرهكردن بێت، خۆ ئه‌گه‌ر رهشنوسێكیش به مردوی له دایك بێت، ئه‌وا وا باشتره هه‌ر نه‌یه‌ته دنیاوه،
جا ئه‌گه‌ر راسپارده‌كانی كۆنگره وه‌ك خۆیان وه‌رگیران به‌و مه‌رجه‌ی كه باسكرا له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئه‌زمونی حكومداری ته‌ندروست و به‌ره‌و پێش بردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له هه‌رێمدا وه‌ك ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له بناغه تیۆری و ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی وڵاته دیموكراسی و پێشكه‌وتوه‌كانی جیهاندا هه‌یه، ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه به‌و راسپاردانه ده‌وڵه‌مه‌ند كران. ئه‌وا ئه‌وكات ده‌توانرێت بوترێت ره‌شنوسی ده‌ستور لانی كه‌می بیرۆكه‌ی هاوبه‌شی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت ده‌بێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندییان. هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ده‌توانرێت ئه‌م ره‌شنوسه وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری گرفته سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی هه‌رێم سه‌یر بكرێت. ئه‌گه‌ر نا ئه‌و ره‌شنوسی ده‌ستوره ئه‌بێته به‌شێك له كێشه‌یه‌كی یاسایی و سیاسی قوڵ له هه‌رێمدا، كه ته‌بایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی تێكده‌دات.ئه‌مه‌ش كارێكه بۆ هه‌مومان نه‌خوازراوه. له كۆتاییشدا ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌وڵدانێكه بۆ رزگاركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستور له‌و دۆخه‌ی كه ئێستا تیایدایه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌وڵدانێكیشه بۆ رزگار كردنی پڕۆژه‌كه له‌و ململانێ سیاسیانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمدا له په‌ره‌سه‌ندندایه.تا ده‌ستور نه‌كرێته چه‌كێك به ده‌ست هه‌ندێكه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ندێكی تر، تا ئه‌زمونی هه‌رێمیش نه‌كرێته قوربانی ململانێ سیاسیه‌كان.