راپۆرت: محه‌مه‌د فاتیح ، به‌رهه‌م خالید
دوای ئیمزاكردنی كۆمه‌ڵێك گرێه‌ست له نێوان حكومه‌تی ههرێمو چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی بواری نه‌وت، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رپرسانی هه‌رێم ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی ئیمزاكراون ئاشكراناكاتو ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی نیگهرانكردووهو به هۆیه‌وه ناكۆكییكی زۆری له نێوان به‌غداو كوردستاندا دروستكردووه، له هه‌مانكاتدا زۆرێك له پسپۆڕ‌و بهرپرسو چاودێره ئابوورییه‌كان، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاگاداریی ورده‌كارییه‌كانی هیچ كام له‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه نین‌و نیگه‌رانن له نه‌دانی زانیاریی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، پرۆفیسۆر محه‌مه‌د ره‌ئوف، پسپۆڕی ئابووری، باسی له‌وه‌كرد كه نه‌وت سامانێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه، ئیتر بۆ ئه‌بێت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كراون نهێنی بن، به‌ڵام پرۆفیسۆر هۆشیار مه‌عروف دركاندنی زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كان له‌م كاته‌دا به كارێكی هه‌ڵه وه‌سفده‌كات‌و باسی له‌وه‌كرد كه ناكرێت زۆر شه‌فافانه مامه‌ڵه بكه‌ین، چونكه چوارده‌ورمان هه‌مووی ناحه‌زه‌و ده‌بێت وریا بین.
یه‌كه‌مین بیره نه‌وت
یه‌كه‌م بیری نه‌وت له جیهاندا، ساڵی 1869 له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا له ئه‌مه‌ریكا لێدرا، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو بۆ سوود وه‌رگرتن له نه‌وت كه به ئاڵتونی ره‌ش ناسراوه، دواتر‌و په‌یماننامه‌ی ( سان ڕیمۆ) كه له نێوان فه‌ره‌نساو به‌ریتانیادا به‌سترا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای نیگهرانكردو دواتر جارنامه‌ی وڵسۆن ڕاگه‌یه‌نرا له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی پێداویستییه‌كانیان له نه‌وت، چونكه ئابووری ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌كه‌م به‌ستراوه‌ته‌وه به نه‌وته‌وه‌و 75% ی پێداویستییه نه‌وتییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی دابین ده‌كات، به تایبه‌ت كه‌نداو له‌به‌رئه‌وه ئاماده نیه یاری به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكرێت له ناوچهكهداو پسپۆڕانی بواری سیاسه‌تی ئابووری پێیانوایه كه ئه‌مه‌ریكا ناهه‌قی نیه هه‌ر هه‌وڵێك بدات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆی له‌نه‌وت له جیهاندا، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند شه‌ڕێكی كردووه كه دواترینیان شه‌ڕی عێراقه. ئه‌مه‌ش گرنگی نه‌وت ده‌رده‌خات هه‌روه‌ك پێیشیانوایه كه نه‌وت له ئێستادا ته‌نها سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی نیه، به‌ڵكو جیهانیشه، بۆیه ده‌بێت وڵاته خاوه‌ن نه‌وتییه‌كان به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وتدا بكهنو ئاگاداریی هاوكێشه جیهاییهكان بن، چونكه ئهمهریكاو وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاماده‌نین یاری به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكرێت، بۆیه زۆر به‌ووردی سه‌رنجی ئه‌و گرێبهستو یاسایانه ده‌ده‌ن كه له ناوخۆی عێراقدا ئه‌نجامده‌درێت به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه چه‌ند گرێبه‌ستێك له كوردستاندا ئیمزا ده‌كرێت.
نه‌وت له پشت هه‌مو ڕووداوێكی سیاسیه‌وه‌یه
زمناكۆ سه‌عید ، ئه‌ندازیاری بواری نه‌وت باسی له‌وه‌كرد گرنگی نه‌وت ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت كه پیشه‌سازییه پترۆكیمیاوییه‌كان دروستبوو، بۆیه هه‌موو ڕووداوێك له جیهاندا پاڵنه‌رێكی نه‌وتیی له پشته‌وه‌یه، ئه‌ڵمانیا كاتێك ده‌یه‌وێت هێڵی ئاسن له به‌سره‌و به‌غداو به‌رلین لێبدات بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وتییه‌كانه، كاتێك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی داگیركردنی كوه‌یت ده‌وه‌ستێت، بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وتییه‌كانه، به بڕوای ئه‌و ئه‌مریكا كه هه‌وڵی پاراستنی ئاسایشی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌یه وه‌ك پردێكی په‌یوه‌ندی به‌كاریبهێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به بڕوای زمانكۆ " هه‌موو ڕووداوێكی سیاسی ڕووداوێكی نه‌وتی له پشته‌وه‌یه"، چونكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی ته‌كساس زیاتره له برنتو دوبه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆی یه‌كه‌م بهكاربهرێتیو ئێستا وڵاتی چینیش بووه بهبهكاربهرێكی جددی نه‌وت له كاتێكدا ناوه‌ندی گه‌شه له چین (11.3 %)ه ، ئه‌و وڵاته پێشتر 3،5 ملیۆن به‌رمیلی به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام ئێستا 8 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌كارده‌هێنێت، چونكه پێشتر خه‌ڵوزی به‌ردی به‌كارده‌هێنا، ئه‌ویش ئێستا رۆژانه 8 ملیۆن به‌رمیل به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌و كاته‌ی نه‌وت له عێراق دۆزرایه‌وه ئه‌مریكا هاته ناو پرۆسه‌كه‌وه كه سه‌ره‌تا به گرێبه‌ستی (مبداو مناصفه الارباح) كاریدهكردو كۆمپانیا بیانییه‌كان فاكته‌ری جه‌ماوه‌رو ڕای گشتییان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت بۆیه كاتێك ئیبراهیم خانی دهلۆو ڕه‌شید عالی گه‌یلانی شۆڕش به‌رپا ده‌كه‌ن، بارودۆخه‌كه دهگۆڕێتو ناچارن كه خه‌ڵكی عێراق به‌هه‌ند وه‌ربگرن. شۆرشی 14ی تهمموز یاسای ژماره 80 ی دهركردو به‌پێی ئه‌و یاسایه كۆمپانیا خاوه‌ن ئیمتیازه‌كان بۆیان نه‌بوو ئیش بكه‌ن له‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر كاریان تێدا نه‌كردبوو، تا له ساڵی 1980 دا نرخی نه‌وت به‌ڕیژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی بۆ 9 دۆلار، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن نه‌وتییه‌كان زۆر زهرهرمهندببن، ئیتر"صغه تشریع" نه‌ماو وتیان " هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی تێدایه ده‌توانن به‌كاریبهێنن به یارمه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان به پێی ( صغه المشاركه)". له ساڵی 1973 یشدا ئه‌وه‌ش گۆڕا، به تایبه‌ت كاتێك وڵاتانی خاوه‌ن نهوتو له ناویشیاندا وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان نه‌وتیان وه‌ك چه‌كێك به‌كارهێنا دژ به وڵاته زلهێزه‌كان به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌وان یارمه‌تی ئیسرائیل ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری گه‌یاند، به‌جۆرێك له ساڵی 1980 دا نرخی به‌رمیلێك هاته خواره‌وه بۆ 9 دۆلار.
وڵاتانی به‌كاربه‌ری نه‌وت به‌رده‌وام له‌زیاد بووندایه، ناوه‌ندی گه‌شه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (2،4% )ه، كه رۆژانه 20 ملیۆن به‌رمیل بهكاردههێنێتو رۆژانه 5 ملیۆنیش به‌رهه‌مدێنێت، ئه‌مه‌ریكا دابه‌شكراوه به‌سه‌ر پێنج كێڵگه‌ی نه‌وتیدا كه بهكێڵگهكانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا ناسراون‌و ته‌كساس گرنگترینیانه كه رۆژانه 2،5ملیۆن بهرههمدههێنێتو ئالاسكاو كالیفۆرنیاش 18%ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مده‌هێنن.
سه‌عدون حه‌مادی، وه‌زیری ئه‌و كاتی حكومه‌تی عێراقی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا باس له‌وه‌ده‌كات كه له كۆنگره‌ی تاران_ته‌رابلوسی ساڵی 1971 دا توشی موفاجه‌ئه‌یه‌كی سه‌یر بوون، كاتێك وایان ده‌زانی وڵاته ڕۆژئاوایییه‌كان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌ریك بن‌و پشكیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان داوایانكرد كه له ناردنی نه‌وتدا بێخه‌میان بكهنو نه‌وتیان پێبفرۆشن، به‌ڵام سه‌رۆكی كۆمانیای فلیپس باسی له‌وه‌كرد كه هه‌موو شتێكمان ئیمزاكردو ڕازیبوین به هه‌موو شتێك، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكمان ده‌ستبكه‌وێت.
حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی نه‌وتی نیه
پرۆفیسۆر محه‌مه‌د ره‌ئوف، ئابووریناسو مامۆستای زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌رێمدا وه‌ك سیاسه‌تی ترمان نیه سیاسه‌تی نه‌وتیشمان نیه، ئه‌و وتی " ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌سه‌ر نه‌وت دروست بوون چاره‌سه‌رنابن هه‌تا نه‌بینه ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌ساتی، چونكه له راستیدا حكومه‌تمان نییه‌و دوو میلیشیا وڵات بهڕێوهدهبهنو سه‌روه‌ته‌كه‌یان دابه‌شكردووه له نێوان خۆیاندا"، له هه‌مانكاتدا زمناكۆ سه‌عید، باسی له‌وه‌كرد كه نازانرێت تاچه‌ندێك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه كوردستان ڕه‌چاوكراوه له‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌دا، به‌بڕوای ئه‌و ره‌خنه‌گرتنی به‌رپرسانی كورد له شه‌هرستانی، هێرشكردنێكی ههڵچونانهیه، وتیشی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌ره‌نجامی لاوه‌كیشی هه‌یه وه‌ك پسبوونی ژینگه.
له دوای إووخانی ڕژێمی به‌غداوه‌و به تایبه‌ت دوای چه‌سپاندنی ده‌ستوری عێراقی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان ئیمزاكرد به‌مه‌به‌ستی دهرهێنانو وه‌به‌رهێنا ن له بواری نه‌وتی هه‌رێمدا ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا لێكهوتهوه، شارهزایانو چاودێرانی بواری ئابووری‌و نه‌وت تا ئێستاش نازانن گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له كوردستاندا چۆن كراوه، ئه‌وان تا ئێستاش ئاگاداری ئه‌وه‌نین كه ئه‌و گرێبه‌ستانه به موشاره‌كه یان به خدمه یان به به‌ڵێنده‌رایه‌تی كراون، به‌ڵام واجد شاكر عه‌بدوڵا، ڕوێژكاری وه‌زیری ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له عێراقدا گرێبه‌ستی ئیمتیاز بووه، به‌ڵام له دوای ساڵی 2003ه‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وت لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له سیاسهتو باری نه‌وت له وڵات‌دا به مه‌به‌ستی دانانی ستراتیژێك له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (2005- 2014 )و له یه‌كێك له بڕگه‌كاندا گرێبه‌ستی به‌شداربوون له به‌رهه‌مدا( عقد مشاركه الانتاج)ی هه‌ڵبژارد له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان نایه‌نه شوێنێك كه باری ئهمنیو ئابووری باش نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت به‌هۆی ئه‌م جۆره گرێبه‌سته‌وه هانبدرێن تا بێن له عێراقدا كار بكه‌ن، هه‌رێمیش به‌شێكه له عێراق بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش ئه‌و شێوه گرێبه‌سته بكه‌ین كه له وڵاتانی لیبیا‌و سوریاش كار به‌م جۆره گرێبه‌سته دهكرێتو هیچ گرفتێكیش نیه.
حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به گهشبینینهوه ده‌ڕوانێته ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ی كه ئیمزایكراونو چاودێرانی ئابووریش پێیانوایه سهرهإای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كراوه زۆر بچوكن، له هه‌مانكاتیشدا دههێنلانی نه‌وت له ئێستادا سوودێكی سترایژی نابێت بۆ كوردستان.
كورد سود مه‌ند نابێت له ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستاندا
گرنگی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌وه‌دایه كه هه‌لی كار‌و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه نه‌وته‌كه‌ی لێده‌رده‌هێنرێت ده‌سته‌به‌رده‌كات، به‌ڵام به بڕوای پرۆفیسۆر هۆشیار مه‌عروف شاره‌زای ئابووری،" ئه‌وانه‌ی ئیش ده‌كه‌ن له‌و كۆمپانیایانه‌دا 1%ی كوردن، ئه‌وانیش پاسه‌وان یان شۆفێرن، به‌ڵام پسپۆڕه‌و ئه‌ندازیاره‌كان زۆربه‌یان عه‌ره‌بن‌و موچه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له نێوان 20 بۆ 30 هه‌زار دۆلاردایه".
پسپۆڕانی نهوتو جیۆلۆجیا پێیانوایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل به‌نزین 180 دۆلاره كه تێچوونی ده‌رهێنانه‌كه‌ی 500 دۆلاره، له هه‌مانكاتدا تێچوونی ده‌رهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت له ته‌ق ته‌ق 3،8 دۆلاره‌و له به‌سڕه‌ش(17) دۆلاره، بۆیه به‌ڕای شاره‌زایان باشتر وایه كورد له‌م كاته‌دا كاری پاڵاوتن بكات نه‌ك ده‌رهێنان، چونكه ته‌نها 17% ی داهاته‌كه‌ی دێته خه‌زێنه‌ی هه‌رێمه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ ساڵی 2002 وڵاتی عێراق خاوه‌نی 115 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته، هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته له‌و بڕه‌ش به 40 %ی له كوردستاندایه، پێشبینی ده‌كرێت یه‌ده‌گی نه‌وت بگاته 224 ملیار بهرمیلو به‌مه‌ش پێگه‌ی یه‌كه‌م داگیر بكات له خشته‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانیدا، ئه‌ویش پاش ئاشكرابوونی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه له‌گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا له بیانی ڕۆژائاوادا ده‌رده‌كه‌وێت.
گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بچوكهكهكان
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا هاتووه كه :
به‌رپرسی یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت وتویه‌تی " به بۆچوونی من له ئێستادا هیچ هه‌لێكی گونجاو له باكوری عێراق نییه بۆ كاركردنی كۆمپانیاكه‌مان گه‌ر هه‌شبێت زۆر بچوكه‌و بۆ كۆمپانیا بچوكه‌كانه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت گرێبه‌ست ئیمزابكهم بۆ دهرهێنانو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌وێ"، ئه‌وانه‌ی ئێستا لهوێنو گرێبه‌ستیان كردووه كۆمپانیای لاوه‌كین كه بریتیین له لقی گروپی كۆمپانیای Alfa-Access-Renovoی روسی، كۆمپانیا هندییه‌كان، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی كۆریا، هه‌روه‌ها كۆمپانیای سه‌ره‌كی نه‌وت له نه‌مسا OMV .
پرۆفیسۆر محه‌مه‌د ره‌ئوف، كه مامۆستای زانكۆی سلێمانیه هاوڕایه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی به‌رپرسی ئه‌و كۆمپانیا نهوتییهداو وتی " هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوون، كۆمپانیای بچوكن‌و وه‌ك نێوه‌ندێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی كه بارودۆخ ئارام ده‌بێت، دواتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆمپانیا گه‌وره‌كان بێنه كوردستانه‌وه، چونكه ئێسته بازرگانی نه‌وت به‌ده‌ست 7 كۆمپانیاوهیهو ئه‌وان ئاماد نین له وڵاتێكدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن كه ئاسایش‌و ئارامیی تێدا نه‌بێـت".
به‌ڕای چاودێرانی ئابووری به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا بچوكانه‌دا ئێشێكی دیراسهنهكراوه، چونكه له‌داهاتوودا ئه‌و كۆمپانیا بچوكانه ده‌بنه نێوه‌ندێك له نێوان حكومه‌تی ههرێمو كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا پشكی خۆیان ده‌به‌ن، به‌مه‌ش داهاتێكی زۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت. بۆیه به‌ستنی گرێبه‌ست هه‌روا كارێكی ئاسان نیه‌و ده‌بێت به وردی سه‌رنج بدرێت.
بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێهۆ نیه
له ماده‌ی 110 ی ده‌ستوری عێراقیدا باسی سه‌ڵاحیاتی تایبه‌ت دهكاتو له‌و سهڵاحیهتانهدا نهوتو غازی تێدا نییه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم بۆی هه‌یه یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت دابنێت، به‌ڵام زانا ره‌ئوف، مامۆستای زانكۆی سلێمانیوسپۆڕی یاسا‌و سیاسه‌ت گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی به ته‌جاوزكردنی مادده ده‌ستوورییه‌كان وه‌سفكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بهگوێنهكردنی حكومه‌تی به‌غدا بهقسهنهكردنی حه‌وت وه‌زیری كورده له به‌غدا، ئه‌و كه نه‌یتوانی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت به یاسایی له‌قه‌ڵه‌مبدات، وتیشی " ئه‌م جورئه‌ته‌ی كورد له‌گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ته‌نها یه‌ك دوو ساڵێك ده‌خایه‌نێت".
زانا ره‌ئوف، له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت زیادكردنی داهاتی عێراقی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆچی نه‌وت له به‌سره ده‌رناهێنرێت، ئه‌و سه‌رسامه له‌وه‌ی كه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ورده‌كاریی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانه ئاشكرا ناكات، ئه‌و پسپۆڕه ڕایوایه كه هه‌موو ئاسانكارییه‌كی ئه‌مه‌ریكا له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر تهنهزولكردنی كورد ده‌بێت له مادده‌ی 140 له ئاینده‌دا.
لێدوانه‌كانی شه‌هرستانی به‌رپرسانی كورد به‌هه‌ڵه‌دا ده‌بات
هه‌ندێك له به‌رپرسه عێراقییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی كوردیی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پشكی گه‌وره‌یان داوه به كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت له‌و به‌رهه‌مه‌ی كه به هاوبه‌شی له نێوان كۆمپانیاكان‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌ریدێنن.
ئاشتی عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی وه‌زیری ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی" كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌پێی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م دواییه ته‌نها 15% ی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت،
ئه‌و ناوچانه‌ی ئارامترن بۆ كۆمپانیاكان كه‌متر له 15% ی به‌رهه‌مه‌كه به‌ر كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێت.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌كانی شه‌هرستانی دژی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكردووه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی دهبێتو ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش به زیانی ماڵی عێراق كۆتایی دێت، هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه"پێویستمان به ره‌زامه‌نی ئه‌و نییه"، هه‌روه‌ها وتیشی "هه‌ركات گوێمان له وشه‌ی ناشه‌رعییه ده‌بێت دوو گرێبه‌ستی دیكه ئیمزا ده‌كه‌ین".
حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌ڕای پسپۆڕانی كورد نیه
به رای چاودێران‌و شاره‌زایانی ئابووری، دهرهێنانو پیشه‌سازی نه‌وت ته‌نها به سازكردنو ئیمزاكردنی گرێبه‌ست نابێت‌و ده‌بێت حساب بۆ ژینگه‌و شوێن‌و خه‌ڵك بكرێت، چونكه به‌پێی بۆچوونی ئه‌وان حكومه‌تی هه‌رێم داوای قه‌ره‌بووی له‌و كۆمپانیایانه نه‌كردوه له كاتێكدا به‌هۆی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه ژینگه پیسدهكهن.
فوئاد محه‌مه‌د قادر، ماسته‌ر له جیۆلۆجیدا ده‌ڵێت "هه‌روه‌ك چۆن له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا هیچ پرس‌و ڕاوێژێك به كه‌سانی ئه‌كادیمی‌و پسپۆڕان نه‌كراوه، له هه‌ڵبژاردنی شوێنی ده‌رهێنانی نهوتو پاڵاوگهكایشدا حكومه‌ت سوودی وه‌رنه‌گرتووه له ڕاوبۆچونی ئه‌كادیمی‌و پسپۆڕه‌كاندا، بۆ نمونه بازیان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی ئاوی ژێر زه‌وی، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم پاڵَێوگهی نه‌وتیان له‌وێدا داناوه".