ئاماده‌کردنی: خالیدی حاجی ئه‌حمه‌د- ئارام سه‌عید
ویكیلیكس: "له تونس كاتێك ده‌ڵێیت بنه‌ماڵه، ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بزانێت مــــــهبهستت كام بنه‌ماڵه‌یه"
له‌کاتێکدا له وڵاتی تونس خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وام بون، سایتی ویکیلیکس به‌رده‌وام به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکای بڵاوده‌کرده‌وه که بریتی بون له زانیاریی زۆر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی تونس و بنه‌ماڵه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش ده‌قی هه‌ندێک له به‌ڵگه‌نامه‌کانه:
له لۆمۆندی فه‌ره‌نسییه‌وه: 17/1/2011
بابه‌ت/ گه‌نده‌ڵیی له تونس، ئه‌وه‌ی موڵكی تۆیه، هی منه
له‌لایه‌ن- باڵیوز رۆبه‌رت .ف گۆدێک- باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له تونس
23/6/2008
1. به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی رێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندیی و سه‌رچاوه‌کانی باڵیۆزخانه، گه‌نده‌ڵی له تونس‌دا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕوات، ئه‌ویش به پاره‌ی نه‌قد (نه‌ختینه) بێت، خزمه‌تگوزاری، زه‌وی و زار، موڵکایه‌تی، یان ته‌نانه‌ت بهلهمهکهشت، بنه‌ماڵه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و به هه‌ر ئامرازێک بێت، ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ده‌یبه‌ن.
له روی ئابوریشه‌وه، جگه له چیرۆکه ئاڵۆزه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی، له راپۆرتێک‌دا سه‌باره‌ت به تونسییه‌کان باس له که‌مبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت به‌هۆی کاریگه‌ری پۆلیس و ژماره‌یه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کان.
وه‌به‌رهێنه ناوخۆییه‌کان، زۆر ده‌ترسن له ده‌ستدرێژی بنه‌ماڵه له وه‌به‌رهێناندا و خۆیان دور ده‌گرن له چونه ناو وه‌به‌رهێنانی نوێوه، ئه‌مه‌ش وایکردوه كه رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی نزم بێت له ئه‌نجامیشدا به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێکاریی له تونس. ئه‌م هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌کرێنه‌وه، کاریگه‌رییان زۆری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ههڵاوسانو به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ‌کاری هه‌یه و بوه‌ته مایه‌ی ئاڵۆزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تونسی، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی باشوروی خۆرئاوای تونس. ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هێنراوه، خراپترین لاده‌رن و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حوکم بمێننه‌وه و پێمان وایه، ئه‌م رژێمه قابیلی چاکسازی نییه.
کۆتایی ئاسۆ
2 . به پشتبه‌ستن به ئاماژه‌کانی رێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی ساڵی 2007، بۆچونه‌کان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی له تونس به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات. پله‌ی تونس له ریزبه‌ندی (43) له ساڵی 2005 گه‌ڕایه‌وه بۆ (61) لـه ساڵی 2007دا له‌دوای 179 ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه هه‌رچه‌نده کارێکی زۆر قورسه به ته‌واوه‌تی ژماره‌کان ده‌ستنیشان بکرێ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و رێژه‌که‌ی بزانرێت، به‌ڵام هه‌مو سه‌رچاوه‌کانمان دڵنیامان ده‌که‌نه‌وه که وه‌زعه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات. کاتێک پرسیارمان له xxxxxxxxx کرد ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له به‌رزبونه‌وه‌دایه، یان که‌مبونه‌وه، یان وه‌ک خۆیه‌تی، به ره‌شبینییه‌وه وتی: "بێگومان له زیادبوندایه" پێی راگه‌یاندین، گه‌نده‌ڵی نابێت زیاد بکات، به‌ڵام تاوانباران بۆ ده‌رفه‌تی زیاتر‌و زیاتر دهگهڕێنو به گاڵته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵاوسان وتی: ته‌نانه‌ت ئاستی بهرتیلخۆریش به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌منێک له‌سه‌ر شه‌قام له ده‌وریه‌ی هاتوچۆدا راتده‌گرێت و سزاکه خۆی (20) دینار بو ئێستا بوه به (40) بۆ (50) دینار. هه‌مو شتێك له ناو بنه‌ماڵه‌دایه.
3. زۆرکات بنه‌ماڵه‌ی فراوانی سه‌رۆک زه‌ین ئه‌لعابدین، به لانه‌ی گه‌نده‌ڵی ناو ده‌برێن، زۆر کات به شێوه مافیا ناوده‌برێن، له تونس کاتیک ده‌ڵێیت بنه‌ماڵه، ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت بزانێت مه‌به‌ستت کام بنه‌ماڵه‌یه‌و له‌وه ده‌چێت نیوه‌ی بازرگانه‌کانی تونس له رێگه‌ی ژنخوازییه‌وه به بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لیه‌وه به‌سترابێتنه‌وه، که هه‌موشیان سودمه‌ندبون له‌و خزمایهتییهیان.
له‌یلا ته‌رابلسی، هاوسه‌ری بن عه‌لی و خێزانه فراوانه‌که‌ی له‌لایه‌ن تونسییهکانهوه، مایه‌ی رق و بێزارییه، زۆر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانیان قسه ده‌کرێت و نوکته و قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی خراپی ئه‌و خێزانه و چاوچنۆکی وهه‌ڵسوکه‌وتی ناشرینی ده‌وڵه‌مه‌ندی نوێ که به "تازه پیاکه‌وتو" ناوده‌برێن.
هه‌رچه‌نده به‌شێک له‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبونی خێرای خێزانی ته‌رابلسی، به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیانه بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌کانیان به‌ڵام خهلڵی تونس زۆر رقی لێیان ده‌بێته‌وه. به تایبه‌تی برای له‌یلا، بهلحهسهن ته‌رابلسی، ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه‌که‌دا هه‌یه و به‌وه‌ش ناسراوه که تێوه‌گلاوه به پلانی گه‌نده‌ڵی، که ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی بانکی تونسی له‌رزاند له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵ و مۆڵکی خه‌ڵک و زۆرکاریکردن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه‌ی رابردو بخه‌ینه لاوه، ئه‌وا وه‌به‌رهێنانه‌کانی بهلحهسهن ته‌رابلسی زۆر فراوانه، کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی، چه‌ندین هۆتێل، دو رادیۆی تایبه‌تی، کارگه‌ی به‌ستنی ئوتومبێل، دامه‌زراوه‌ی وه‌به‌رهێنانی زهویو زار، تۆڕی دابه‌شکردنی فۆرد، لیستێک که کۆتایی نایه‌ت... هتد.
ئه‌مه یه‌کێکه له (10) خوشک و براکانی له‌یلا، که هه‌ریه‌که‌شیان کوڕ‌و کچی خۆیان هه‌یه. له‌ناو ئه‌و خێزانه فراوانه‌دا، مونسفی برای و عیمادی برازای له کاریگه‌رترین پیاوانی ئابوریین.
4. زۆرکات بن عه‌لی وا نیشانی تونسییه‌کان ده‌دات که گوایه ئه‌و بوه‌ته قوربانیی بنه‌ماڵه‌که‌ی ته‌رابلسی و گوایه ئه‌و ئاگاداری ئه‌و لادان و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌یان نییه. ئه‌ندامێکی هاوکاری باڵای حکومه‌ت و ئه‌ندام له xxxxxxxx له دانیشتنێکدا به باڵیۆزی راگه‌یاند: کێشه‌که بن عه‌لی نییه، به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌ی تهرابلسییه که سنوره‌کانیان تێپه‌ڕاندوه‌و یاساکانیان شکاندوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش راست نییه که گوایه بن عه‌لی ئاگاداری ئه‌و شتانه نه‌بێت، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی زۆری گه‌نده‌ڵی، ناکرێت سه‌رۆک ئاگاداری نه‌بێت. ئه‌مه‌ش به دابه‌شبونی جوگرافیی بنه‌ماڵه‌که‌یدا ته‌واو ده‌رده‌که‌وێت که ناوچه‌ی کار له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی ته‌رابڵسی و بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لیدا دابه‌شکراوه، بۆ نمونه بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی دهشتاوی و بنه‌ماڵه‌ی ته‌رابلسی له ده‌وروبه‌ری تونسی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه پشکی گه‌وره‌ی له پرۆپاگه‌نده‌کان به‌رده‌که‌وێت.
هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی، له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی یه‌که‌م ژنی و زاواکانی، له زۆر چیرۆکی تری گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون. بن عه‌لی، حه‌وت خوشک و برای هه‌یه، که یه‌کێک له‌وانه مونسیف له فه‌ره‌نسا به تۆمه‌تی قاچاخچێتی تلیاک حوکمی (10) ساڵ زیندانی له‌سه‌ر بو که خۆی ئاماده نه‌بو. له ژنی یه‌که‌می ناعیمه که‌یفی (3) کچی هه‌یه (غۆنه، درساف، سیرین)، که ئه‌وانیش شویان به سێ که‌س کردوه (سه‌لیم زه‌روق، سه‌لیم شیبوب، مه‌روان ئه‌لمه‌بروک) که باری ئابوریشیان له ئاستێکی به‌رزه‌و بازرگانی کاریگه‌رن.
ئه‌و زه‌وییه هی تۆیه، ئه‌وه هی منه:
5. له‌کاتێکدا نرخی عه‌قارات رو له گه‌شه بوو نرخی زه‌وی و زار زیادی ده‌کرد، بۆیه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زه‌وییه‌ک بویتایه له شوێنێکی باش، یان ده‌بوه نیعمه‌ت، یان نیقمه‌ت که لێیان داگیر ده‌کردیت. له ساڵی 2007دا، له‌یلا بن عه‌لی زه‌وییه‌کی گرنگی له قرتاچ به‌بێ به‌رامبه‌ر له حکومه‌ت وه‌رگرت بۆ دروستکردنی قوتابخانه‌ی قرتاجی نێوده‌وڵه‌تی، قوتابخانه‌که (1.8) یه‌ك ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار دیناری تونسی، واته یه‌ک ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ ته‌رخانکرا بۆ بیناکردنی قوتابخانه‌که، له‌سه‌ر رێگاکه نیشانه‌ی رێگاوبانی تایبه‌ت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی قوتابخانه‌که دانرا، به‌ڵام پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک، راگه‌یه‌نرا که شوێنی قوتابخانه‌ی قه‌رتاجی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن له‌یلا بن عه‌لییه‌وه فرۆشرا به وه‌به‌رهێنێکی به‌لجیکی، پاشان باڵیۆزخانه‌ی به‌لجیکاش هیچ لێدوانێکی به دڵنیایی، یان نه‌فی نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه. له‌مباره‌یه‌وهXXXXXXXX بۆی تهئکیدکردینهوه که قوتابخانه‌که به نرخێکی به‌رز فرۆشراوه، به‌ڵام ده‌ستنیشانی نه‌کرد، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پرۆژه‌یه‌کی له‌وشێوه‌یه قازانجی سافی هه‌یه، خانمی بن عه‌لی زه‌وییه‌که و ژێرخانی ئابوری و پاداشتی گه‌وره‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بدات، وه‌رگرت.
6. دروستکردنی کۆشکێکی گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی باڵیۆز له ساڵی رابردودا: زۆر له سه‌رچاوه‌کان پێیانوتین، ئه‌و کۆشکه له‌سه‌ر موڵکی سه‌خه‌ر ئهلماتری ده‌کرێت که زاوای سه‌رۆک بن عه‌لییه و خاوه‌نی رادیۆی زهیتونهیه. خاوه‌نی ئه‌سڵی موڵکه‌که پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی یه‌که‌مه‌وه زه‌وییه‌که‌ی داگیرکراوه بۆ ئیداره‌ی ئاو، پاشان درایه ماتری بۆ ئه‌وه‌ی بۆ کاری تایبه‌تی خۆی به‌کاری بهێنێت.
خاوه‌نی قاوهخانهیهکیش، چیرۆکێکی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ کارمه‌ندێکی باڵیۆزخانه گێڕایه‌وه، که چۆن بهلحهسهن ته‌رابلسی قاوه‌خانه‌که‌ی لێ داگیرکردوه، که ئه‌ویش له شوێنێکی زۆر باش‌دا بوه. وتی، ته‌رابلسی پێی راگه‌یاندوه، که ده‌توانێت ئه‌وه بکات که داوای ده‌کات، "ئه‌گه‌ر 50 دینار به‌شی به‌رتیلی پۆلیس نه‌کات، ئه‌وا یه‌ک ته‌له‌فونی ته‌رابلسی به‌سه بۆ چاره‌سه‌رکردن و ده‌رکردنی".
7. له ساڵی 2006دا ماعاز و عیماد تارابلسی هه‌ردو کوڕی برای ژنه‌که‌ی بن عه‌لی، به‌له‌می برینۆ رۆجه‌ری بازرگانی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسییان دزیوه، که سه‌رۆکی "لازارد پاریس" بو، ئه‌م هه‌واڵه له رۆژنامه‌کانی فه‌ره‌نسادا به فراوانی باسکرا، دواتر ئه‌و به‌له‌مه بینرا به بۆیاخکراوی له به‌نده‌ری سیدی بو سه‌عد دۆزرایه‌وه و زانییان له‌به‌ر به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌کانی برینۆ، ده‌بێته تێکدانی په‌یوه‌ندیی هه‌ردو وڵات، ناچار به‌له‌مه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵی 2008دا، مه‌سه‌له‌ی دزینی به‌له‌مه‌که سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به‌هۆی راپۆرتێکی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی، که داوای هه‌ردو تاوانباری، کوڕانی ته‌رابلسی له به‌رده‌م دادگای تونسی کرد، که هه‌وڵێک بو بۆ رازیکردنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی، به گوێره‌ی راپۆرته‌کان ئه‌نجامی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش دیار نییه.
پاره‌کانتم نیشان بده
8. که‌رتی دارایی تونسی بوه‌ته قوربانی چه‌ند بانگه‌شه‌یه‌کی جدی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی دارایی. بازرگانه‌کانی تونس، به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن، گرنگترین په‌یوه‌ندیت ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانکه‌که‌ت دروستی ده‌که‌یت، چونکه په‌یوه‌ندیی باشت له‌گه‌ڵیدا کاردانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پلانانه‌ی کار که بۆ پاره وه‌رگرتن داده‌نرێت. پاشماوه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه بانکییانه‌ی په‌یوه‌ندیی به بنه‌مای په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌کانه‌وه هه‌یه، رێژه‌ی قه‌رزه بێسودهکانه که ده‌گاته رێژه‌ی (19%)، که هه‌ر به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه و که له ساڵی 2001دا (25%) که‌متر بو.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک به ئاشکرا پێیان وتین، زۆربه‌ی ئه‌و قه‌رزانه، بازرگانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌ده‌ستی ده‌هێنن له رێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه شه‌خسییانه‌ی هه‌یانه به رژێمه‌که‌وه بۆ خۆدزینه‌وه‌و رزگاربون.
دهستنهرمکردن له چاودێریکردنی که‌رتی بانکه‌کان، ئامانجێکی نمونه‌ییه بۆ به‌کارهێنان (ئیستغلال)، ئه‌مه له کاتێکدایه که زۆر چیرۆکی پلانه‌کانی «بنه‌ماڵه‌ی حاکم» له گۆڕانکاریی ئه‌م دواییه‌ی بانکی تونس ده‌رکه‌وت، به‌وه‌ی كه هاوسه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس، بوه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌و بهلحهسهن بوه ئه‌ندام که دوا نمونه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه.
به‌گوێره‌ی نوێنه‌ری کرێدی ئهگریکۆڵ (Credit Agricole ) مه‌روان مه‌بروک که دوا زاوای بن عه‌لییه، راسته‌وخۆ (17%)ی پشکه‌کانی بانکی باشوری پێشوی پێدراوه به‌رله‌وه‌ی بدرێته که‌رتی تایبه‌ت، که ئێستا بانکی بازرگانییه، ئه‌م رێژه‌ی (17%)یه‌ش مافی ئه‌وه ده‌دات که سه‌رپه‌رشتی بکات‌و خاوه‌نی زۆرینه ده‌بێت، له‌کاتێکدا ته‌نیا (35%)ی بانکه‌که درایه که‌رتی تایبه‌ت. نوێنه‌ری کریدیت ئهگریکۆل، ده‌ڵێت، مه‌بروک ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانکه بێگانه‌کان ده‌ستکه‌وتوه له‌گه‌ڵ پاداشتێک له ته‌نده‌رێكی ئیسپانی مه‌غریبی (سانتانده‌ر- بازرگانی) که له کۆتاییدا درا به مه‌بروک. له‌مباره‌یه‌وه XXXXXXX ده‌ڵێت، ئه‌و کاته‌ی که هێشتا له‌و بانکه مابو، هه‌میشه ئه‌و به‌شداربوانه‌ی که له حیسابه‌کانیان ده‌ترسان، ته‌له‌فونیان ده‌کرد و ده‌یانوت که بهلحهسهن داوای پاره‌یان لێده‌کات، به‌ڵام پێی نه‌وتین که ئه‌و له وه‌ڵامدا ئامۆژگاری ده‌کردن که پاره‌که بده‌ن، یان نا.
بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌یه‌ک
9 - له کاتێکدا داستانه‌کانی گه‌نده‌ڵی له ئاستی به‌رزدا به ئاشکرا زیاتر له جارێک دوباره ده‌بنه‌وه، تونسییه‌کان ده‌ڵێن، له ژیانی رۆژانه‌دا روبه‌ڕوی ئاستێکی نزمتر له گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه، که زیاتر دوباره ده‌بێته‌وه. گوناهی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌خێرای، ده‌کرێت چاوی لێبپۆشرێت. پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت، ده‌کرێت خێرا بکرێت و رۆتینه‌کان ده‌کرێت تێبپه‌ڕێنرێن، هه‌مو شتێک نرخێکی هه‌یه و له‌وباوه‌ڕه‌دان كه به‌خشینی بڕێک پاره به سندوقی ده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدان، یاخود کۆمه‌ڵه‌ی (به‌سمه)ی که‌مئه‌ندامان- کۆمه‌ڵه‌ی له‌یلا بن عه‌لی- یارمه‌تیده‌رن بۆ کارئاسانکردن.
حه‌یات له‌وانی (ناوی خواستراوه)، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رفراوانی هه‌یه، روبه‌ڕوی فشارێکی زۆر بوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بو یارمه‌تی دارایی پێشکه‌ش به یانه‌یه‌کی تۆپی پێ بکات که له‌لایه‌ن تهرابلسییهوه پشتگیری ده‌کرێت. ******* ده‌ڵێت: ئه‌ندامه‌کانی (دیوانه_ ده‌زگایه‌که تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه) هه‌موجارێک داوای (10) هه‌زار دیناری لێده‌که‌ن تا به‌رهه‌مه‌کانی بخاته ناو لیستی ئه‌و ده‌زگایه‌وه، ئاشکراش نییه ئه‌وه کاره ده‌کات، یان نا.
10. خزمخزمێنه رۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت له ده‌رفه‌تی خوێندن و کارکردن. ناسینی خه‌ڵکی گونجا و گرنگه بۆئه‌وه‌ی بتوانیت له‌باشترین کۆلێژ وه‌ربگیرێیت، یان بۆرسێکی خوێندنی ده‌ره‌وه وه‌ربگریت. یه‌کێک له‌وانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره به‌ڕێوه‌به‌ری هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسێت، به‌ڕێوه‌به‌ره‌که پێی راگه‌یاندوه، که ده‌توانێت بورسێکی خوێندن بداته کوڕه‌که‌ی له مه‌غریب. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی گونجاویش نه‌ناسیت، ئه‌وا پاره باشترین ئامرازه. زۆر چیرۆکی له‌و بابه‌ته لای تونسییه‌کان هه‌یه که پاره‌یان داوه به پیاوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تا منداڵه‌کانیان له باشترین خوێندنگه‌کان بخوێنن.
سه‌باره‌ت به پۆسته حکومییه‌کانیش – که گرنگه له تونس- ئه‌ویش له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی شه‌خسییه‌کانه‌وه ده‌کرێت. ده‌وترێت دایکی له‌یلا بن عه‌لی (حاجیژن نانا) ناسراوه به‌وه‌ی رۆڵی هه‌یه له دانانی خه‌ڵک له خوێندنی باڵا‌و دامه‌زراندن له حکومه‌تدا، ئه‌م ئاسانکارییانهش به به‌رامبه‌ر پاره ده‌کات.
له‌و سكاڵایانه‌ش که له‌سه‌ر کانێک هه‌یه له قه‌فسه، ئه‌وه‌یه كه کارکردن له کۆمپانیای کانزای قه‌فسه به په‌یوه‌ندیی شه‌خسی و به‌رتیل ده‌کرێت.
11. گومانی تیا نییه كه چیرۆکه‌کانی گه‌نده‌ڵی ناو بنه‌ماڵه، ئازارێکی زۆری تونسییه‌کان ده‌دات، به‌ڵام پروپاگه‌نده‌کان سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دارایی وڵات، دڵه‌ڕاوکێیه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌خوڵقێنێت، به‌تایبه‌ت له کاتێکدا که یاسا ده‌ستی به‌سه‌ر لێپرسراواندا ناڕوات. ئه‌ندامێکی ئۆپۆزسیۆنی تونس، گله‌یی له‌وه هه‌یه که تونس چیتر وڵاتێکی پۆلیسی نییه، به‌ڵکو بوه‌ته ده‌وڵه‌تێک که مافیا حوکمی ده‌کات، بێئه‌وه‌ی خۆی ئاشکرا بکات، وتیشی: ته‌نانه‌ت راپۆرته‌کانی پۆلیسیش به‌رزده‌کرێنه‌وه بۆ بنه‌ماڵه و ئه‌م رژێمه ناکرێت چاکسازیی تێدا بکرێت و تا ئه‌مانه له‌سه‌ر حوکم بن، ده‌ست له ده‌سه‌ڵات به‌رنه‌ده‌ن.
کچی به‌ڕێوه‌به‌رێکی پێش‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: بلحهسهن ئهلتهرابلسی، به توڕه‌ییه‌وه خۆی کردوه به ئۆفیسه‌که‌ی باوکی‌دا و یه‌کێک له کارمه‌نده پیره‌کانی داوه به‌زه‌ویدا، دوای ئه‌وه‌ی داوای لێکردوه و مل بدات به‌و یاسایه‌ی که به پێویستی ده‌زانێت، دڵنیایی بۆ مه‌لها تایبه‌تییه‌کانی جێبه‌جێ بکات. باوکیشی نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆک بن عه‌لی کردوه، به‌ڵام نامه‌که هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بو و له به‌رامبه‌ریشدا باوکی خانه‌نشین کرا.
حکومه‌تی تونس، به‌و سانسۆره تونده‌ی خستویه‌تیه سه‌ر میدیاکان، توانیویه‌تی چیرۆکه‌کانی گه‌نده‌ڵی ناو بنه‌ماڵه بشارێته‌وه. ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه هێڵێکی سور پێک ده‌هێنن بۆ میدیاکان. ئه‌گه‌رچی زیندانیکردنی ئه‌کته‌ری کۆمیدیی (ئه‌لهادی ولهد بابوڵا) راسته‌وخۆ به‌سترایه‌وه به ماده بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌و ده‌ستگیرکردنه له‌پای پیشاندانی کۆمیدیایه‌کی (30) خوله‌کی دێت، که تێیدا گاڵته‌جاڕیی کردبو به سه‌رۆک و زاواکانی. هه‌روه‌ک رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌ربه‌خۆکانیش، بارودۆخی خراپی رۆژنامه‌وان (سه‌لیم بوخزهیر) ده‌خه‌نه‌ڕو که ده‌ستبه‌سه‌رکراوه به‌و تۆمه‌ته‌ی گوایه، پێناسه‌ی باری که‌سێتی نیشان نه‌داوه، له کاتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کرێت که تۆمه‌ته‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی زۆریان هه‌یه به‌و وتارانه‌ی که ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات ده‌گرت و گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئاشکرا ده‌کرد. گه‌نده‌ڵی، ئه‌و بابه‌ته‌یه که به‌ده‌نگێکی نزم له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کدا بۆدواوه، باس ده‌کرێت.
فیله‌که له ژوره‌که‌دایه
12. ژماره‌یه‌ک له ئابوریناسانی تونس واده‌بینن که: کێشه‌یه‌ک له به‌رزبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا نییه (چونکه ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌وه راستییه‌کانه)، به‌ڵام بێگومان بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌سته نهێنییانه ده‌وترێت که له تاریکیدا ئه‌نجام ده‌درێن، کاردانه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری. زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانمان ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه له وه‌به‌رهێنان له وڵات‌دا، نه‌وه‌ک خانه‌واده لێیان زه‌وت بکات.
له کاتێکدا پرسیار له ( عولیه بلتهیب) کرا له‌وه‌ی، کێشه‌که له چیدایه؟ وتی: باشترین سیناریۆ ئه‌وه‌یه، وه‌به‌رهێنێک سه‌رکه‌وتو بێت و به‌شێک له بنه‌ماڵه بکاته هاوبه‌شی خۆی. دوپاتیشی کرده‌وه، هه‌ر ئه‌مه هۆکاری بنه‌ڕه‌تی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیه، بۆیه ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کارێکی نایاساییه، په‌نابردنه به‌ر بانکه ده‌ره‌کییه‌کان له زیادبوندایه.
هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش له‌م دواییانه‌دا بۆ هاندانی سه‌رمایه‌ی ههڵاتو و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ناو وڵات له رێگه‌ی لێخوشبونیان، سودێکی نه‌بوه. (بلتهیب) وتیشی، له هه‌وڵی گرێدانی دامهزراوهکهیدایه له‌گه‌ڵ بازاڕی موریتانی یان ماڵتایدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که له‌وێ له‌و جۆره کاره بێزراوانه نییه. دیسانیشه‌وه زۆرێک له ئابوری‌ناسان و بازرگانان سه‌رنجیان داوه که کڕینی زهویوزارو خانوبه‌ره نیشانه‌ی بێمتمانه‌ییه به ئابوری و هه‌وڵدانێکه بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌کانیان.
13. تائێستا، وه‌به‌رهێنه بێگانه‌کان پاشه‌کشه‌یان نه‌کردوه و به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی پیاوانی کاریش، سه‌رمایه‌ی بێگانه کاری تێنه‌کراوه و به رێتمێکی نه‌گۆڕ به‌رده‌وامه.
وه‌به‌رهێنه بیانییه‌کان گله‌ییان له هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه نییه به‌و شێوازه‌ی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ به‌ره‌وڕوی ده‌بنه‌وه، ره‌نگه هۆکاری ئه‌وه‌ش په‌نابردنیان بێت بۆ باڵیۆزخانه و حکومه‌ته‌کانی خۆیان. نوێنه‌ری (بریتیش گاز) دوپاتیدهکردهوه که ئه‌وان روبه‌ڕوی هیچ کارێکی نائاسای نه‌بونه‌ته‌وه. له‌هه‌مانکاتدا ******** رایگه‌یاند: که (بلحهسهن ئهلتهرابلسی) چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی کردبو که به‌رهه‌مهێنان ده‌کات: تایبه‌ت بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه که سه‌ر به‌دیوانی (ئۆفشۆره-به‌رهه‌م تایبه‌ت به ناردنه‌ده‌ره‌وه)، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا هاته ناوه‌وه، ئهلترابلسی ئاگادارکرایه‌وه که له ده‌زگاکانی دیوان نزیک نه‌که‌وێته‌وه.
سه‌رباری قسه‌و باسیش سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆ، به‌ڵام حکومه‌ت له هه‌وڵی راکێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کیدایه بۆ ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی خستنه‌گه‌ڕیان له‌بواری به‌رهه‌مهێناندا بۆ ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر له به‌ڵگه‌و شایه‌ته‌کان ئه‌وه دوپات ده‌که‌نه‌وه که وه‌به‌رهێنه بێگانه‌کانیش روبه‌ڕوی گوشار ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی هاوبه‌شیکردنیان. ره‌نگه زه‌قترین نمونه‌ش له‌م روه‌وه، کۆمپانیای (مه‌کدۆناڵدز) بێت، که سه‌رکه‌وتو نه‌بو بێته تونسه‌وه. کاتێک ئه‌و کۆمپانیایه ئاماده‌بو ئیمتیازێکی هه‌مه‌لایه‌نه، بداته تونس، پاش ماوه‌یه‌ک گرێبه‌سته‌که هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه کاتێک که ماکدۆناڵدز ئاماده‌ی ئه‌وه‌نه‌بو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا بکه‌وێته گه‌مه‌کردنه‌وه.
سه‌رنج
14. سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌راپای وڵاتی گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ستدرێژییه‌کانی بنه‌ماڵه زیاتر رقی تونسییه‌کان ئه‌ستورتر ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ش زیاتر ده‌گه‌شێنێته‌وه، ده‌رکه‌وتنی ئه‌و سامانه بێسنورهیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێکارییه زۆره‌ی په‌ره‌یسه‌ندوه. خۆپیشاندانی کانه‌کانی ناوچه‌ی (قه‌فسه) بارۆمێترێکی ئاشکرایه سه‌باره‌ت به‌و قینه‌ی له خواره‌وه په‌نگی خواردوه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌م حکومه‌ته شه‌رعیه‌تی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به‌و گه‌شه‌یه‌ی ئابوری به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، زۆرینه‌ی تونسییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌وانه‌ی له لوتکه‌دا دانیشتون، زۆرینه‌ی خێر‌و قازانجه‌کان بۆخۆیان ده‌به‌ن.
15. گه‌نده‌ڵیی کێشه‌یه‌کی هاوبه‌شه له‌نێوان سیاسه‌ت و ئابوری‌دا و نه‌بونی شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی رژێمه‌که‌ی تونسه که ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ناوده‌بات و هانی که‌لتوری گه‌نده‌ڵی ده‌دات.
سه‌رباری هه‌مو ئه‌و وتارانه‌ی سه‌باره‌ت به موعجیزه‌ی ئابوری تونس ده‌درێت و ئه‌و ئاماره پۆزه‌تیڤانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕو، خۆدزینه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ناوخۆ له وه‌به‌رهێنان زیاتر راستی له‌باره‌ی بارودۆخه‌که‌وه ده‌خه‌نه‌ڕو.
گه‌نده‌ڵیی (فـیـلـێـکـه لـه‌ناو ژورهکـهدا)و ئه‌وه‌ش ئه‌و کێشه‌یه‌یه که هه‌موان لێی ئاگادارن، به‌ڵام که‌س باس له‌وه ناکات که لێی به ئاگایه.