راپۆرت
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!




Tuesday, January 25, 2011
 
     

راپۆرتی: ده‌شتی سالار

یه‌کێتی و پارتی له‌ رێگه‌ی‌ هه‌ردو پڕۆژه‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم‌ و ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم و به‌ستنه‌وه‌ی‌ ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان و ده‌زگاكانی‌ (پاراستن پ.د.ک) و (زانیاری‌ ی.ن.ک) و هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و به‌خشینی‌ مۆركی‌ یاسایی‌ به‌و ده‌زگا حیزبیانه،‌ هه‌وڵی‌ كۆنتڕۆڵكردن ‌و چاودێریی خستنه‌سه‌ر ژیان ‌و ئازادیی‌ هاوڵاتیان‌ و حیزب‌ و رێكخراوه‌كان ده‌ده‌ن.  

ئه‌و دو پڕۆژه‌یاسایه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نوسراوی‌ ژماره‌ (2937) له‌ رۆژی‌ 25/11/2010 ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی کردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ بڕیاردان‌ و كردنی‌ به‌ یاسا، جگه‌له‌وه‌ی‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئازادی‌ هاوڵاتیان هاوكات، ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆریان ده‌بێت و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستكراون به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ش  له‌ خاڵی‌ دوه‌می‌ ماده‌ی‌ دوه‌می‌ پڕۆژه‌‌یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمدا هاتوه‌.

هه‌وڵده‌رێت له‌رێگه‌ی‌ یاساوه‌ ئاسایش له‌ ده‌ستی‌ حیزبدا بهێڵرێته‌وه‌
ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ که‌ به‌پێی نوسراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و زانیاری‌ و پاراستن و هه‌واڵگریه‌،‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌زگاكه‌ په‌یوه‌ست ده‌كات به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، هاوكات ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ره‌هاش ده‌به‌خشێته‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ ئاڕاسته‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش له‌ چاودێریكردنی‌ په‌رله‌مان دورده‌خاته‌وه‌.

له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ له‌ پێنج ماده‌ پێکهاتوه،‌ تێیدا به‌رونی‌ كارده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی‌ مۆركی‌ ده‌زگا حیزبیه‌كانی‌ ئاسایش و هه‌واڵگری‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا.

له‌ماده‌ی‌ دوه‌می‌ یاساكه‌دا هه‌ردو ده‌زگای‌ زانیاری‌ و پاراستن وه‌كو دو ده‌زگای‌ حیزبی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ و شه‌رعیه‌تیان پێده‌دات، ماده‌ی‌ دوی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دو خاڵ پێكهاتوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێكدێت له‌: (ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازیی ‌و ئاژانسی‌ پاراستن و زانیاری‌).

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌ڕای په‌رله‌مانتارانیش ئه‌و خاڵه‌ و یاساكه‌ش شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ حیزباندن و مانه‌وه‌ی‌ دۆخه‌ حیزبیه‌كه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌ژێر چه‌تری‌ یاسادا، هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌زگایانه‌ی‌ باسكراون و ناویان له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا هاتوه‌، پێویسته‌ پێشتر به‌یاسا رێكخرابن پاشان ئه‌نجومه‌نیان لێدروست بكرێت، چونکه‌ هه‌ردو ده‌زگای‌ پاراستن و زانیاری‌ دو ده‌زگای‌ حیزبین و ناده‌ستورین و به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ 9ی‌ ده‌ستور، كه‌ رێگری‌ له‌هه‌ر رێكخستنێكی‌ چه‌كدار یان نیمچه‌ چه‌كدار  كردوه‌ و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 13 ی‌ ده‌ستور، ئه‌و ده‌ستوره‌ له‌ هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌م دو ده‌زگایه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 15 بڕگه‌كانی‌ (3 و 4)  یاسای‌ كاری‌ حیزبه‌كانی‌ ژماره‌ 17 ی‌ ساڵی‌ 1993، ئه‌و ده‌زگایانه‌ نایاسایشن و ماده‌كه‌ چالاكی‌ نهێنی‌ و ته‌شكیلاتی‌ چه‌كداری‌ و نیمچه‌ چه‌كداری‌ له‌حیزبه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

مه‌ترسییه‌کانی پڕۆژه‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش
له‌بڕگه‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ناو پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌ستنه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و زانیاری‌ و پاراستن و هه‌واڵگری‌ سه‌ربازیه‌ به‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ سیسته‌می‌ كاری‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌كاته‌ قوربانی‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم زیاتر ده‌كات.

له‌ خاڵی‌ دوه‌می‌ ماده‌ی‌ دوه‌مدا هاتوه‌: "ئه‌نجومه‌ن له‌رێی رێكخستن و پلاندانانی‌ سیاسه‌تێكی‌ رێكخراوه‌یی‌ ته‌ناهیه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان سازده‌كات و په‌یوه‌سته‌ به ‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه".

سه‌ره‌ڕای‌ په‌یوه‌ستبونی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كاته‌ نوسینگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌تایبه‌ت كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی‌ دیاریكردنی‌ راوێژكارێكی‌ بۆ كاروباری‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌بێت و ده‌توانێت ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ زیاد و كه‌م بكات.

له‌ماده‌ی‌ چواره‌می‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا هاتوه‌:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی‌ راوێژكاری‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ پله‌ی‌ وه‌زیر داده‌مه‌زرێت و سه‌رپه‌رشتی‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان ده‌زگاكانی‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها راوێژكار جێگرێكی‌ ده‌بێت بۆ هاوكاری‌ و راپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌ پێیده‌درێت، له‌کاتێکدا له‌هیچ سیستمێكی په‌رله‌مانیدا (سیستمی سیاسیی عێراق و هه‌رێمیش په‌رله‌مانییه‌) سه‌رۆك ناتوانێت كه‌س به‌ پله‌ی‌ وه‌زیر دامه‌زرێنێت، ئه‌وه‌ به‌ پێشنیازی سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان ده‌بێت.

دوه‌م: به‌پرسی‌ ده‌زگاكان ئاسایش و پاراستن و زانیاری‌ و هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ ئه‌ندامن له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌توانێت كه‌س یان ده‌زگای‌ تر به‌ گوێره‌ی‌ پێداویستیه‌كانی‌ بۆ ئه‌نجومه‌ن زیاد بكات یان بانگهێشت بكات.

هه‌رچه‌نده‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ خستۆته‌ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ڵام خاڵی‌ سێیه‌می‌ ماده‌ی‌ چواره‌م بودجه‌كه‌ی‌ خستۆته‌سه‌ر بودجه‌ی‌ گشتی‌ هاوڵاتیان نه‌ك بودجه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، له‌و پرۆژه‌ یاسایه‌دا جگه‌ له‌ په‌راوێزخستنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و به‌خشینی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆر به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، هاوكات په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش هیچ رۆڵێكی‌ نابێت له‌چاودێریكردنی‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش سه‌ر به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بێت نه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت نین و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت خۆی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بێت، ئه‌وه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری‌ په‌رله‌مان بێت نه‌ك ته‌نها له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ ئه‌وكات ناچێته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.  

د.زانا ره‌ئوف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی‌ ته‌كلیف كردنه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ دو ئیداره‌ییه‌، هاوکات له‌مه‌ودوا له‌ژێر چه‌تری‌ ده‌زگای‌ ره‌سمی‌ و له‌ژێر سایه‌ی‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و بودجه‌ی‌ ره‌سمیدا، کاری حیزبی ده‌کرێ و ده‌زگا حیزبیه‌كانی‌ خۆیان (یه‌کێتی و پارت)ی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌كانی‌ خۆیان ده‌پارێزن، که‌چی له‌ولاشه‌وه‌ داوا ده‌كه‌یت خه‌ڵك به‌ره‌سمی‌ رێزیان بگرێت و ملكه‌چی‌ بێت له‌ كاتێكدا ئه‌م ده‌زگایه‌ بۆ حیزب ئیش ده‌كات نه‌ك بۆ خه‌ڵك.

باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیداره ‌و ته‌نانه‌ت له‌ وڵاته‌ دیموكراسیه‌كانیشدا مه‌ترسی هه‌یه، گه‌رچی له‌ وڵاتی ئێمه‌دا تائێستا ئه‌زمونی‌ دیموكراسی‌ وه‌ك پێویست نه‌چه‌سپیوه ‌و تائێستاش هه‌ندێ‌ ئاماژه‌ی‌ هه‌ڵه‌ی‌ مه‌ترسیدار هه‌یه.

پڕۆژه‌ یاسای‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم
ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌یه‌ك كاتدا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه‌ (له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش)، به‌ وته‌ی په‌رله‌مانتاران ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێكدادانی سه‌ڵاحییه‌ت له‌نێوان ئه‌م دو سه‌رۆكایه‌تییه‌، هه‌روه‌ها زۆرترینی ئه‌و ئه‌رك و ئامانجانه‌ی‌ كه‌ له‌ ماده‌ی دوی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌دا هاتوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ ئه‌رك و فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش پێشنیازكراون كه‌ ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێكدادانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ڵاحییه‌ت له‌ نێوانیاندا.

له‌هه‌مانکاتدا پاراستنی ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموكراسی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌م ده‌زگایه‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ جێگای پرسیاره ‌و دور نیه‌ بۆ ده‌ستێوه‌ردان بێت له‌ كاروباره‌ شه‌خسی و تایبه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم و گروپ و حیزبه‌ سیاسییه‌كان.

هه‌روه‌ها به‌پێی ماده‌ی دوه‌م و بڕگه‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاسای ده‌زگای ئاسایش، پاراستنی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌ركی و په‌رله‌مان و داموده‌زگا حكومییه‌كانی خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئاسایش، له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ كاری پۆلیسه‌ نه‌ك ئاسایش، بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ش یه‌کێکی دیکه‌یه‌ له‌مه‌ترسییه‌کان و ده‌كرێت سود له‌م بڕگه‌یه‌ وه‌ربگیرێت بۆ چاودێری و سیخوڕی كردن به‌سه‌ر پارت و رێكخراوه‌كانه‌وه‌ و ترساندن و سزای ئه‌ندامه‌كانی له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی جیاواز، بڕگه‌ی حه‌وته‌میشی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ (هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ) پێناسه‌ی‌ نه‌كراوه‌و دور نیه‌ بۆ سنورداركردن و قه‌ده‌غه‌ كردنی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان سودی لێوه‌ربگیرێت به‌ناوی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر سیستمی سیاسیی هه‌رێم.

''به‌ یاسایی‌ كردنی‌ پرسه‌ حیزبیه‌كانی یه‌کێتی و پارتی''
د.زانا ره‌ئوف، رونیکرده‌وه‌: هه‌ر له‌شێوازی‌ پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژه‌كانه‌وه‌ كه‌ هه‌ردوكیان به‌یه‌ك په‌ڕه‌و به‌شێوه‌یه‌ك هاتون وه‌كو جۆرێك له‌سه‌فقه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ سه‌فقه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ دو پڕۆژه‌كه‌ کراوه‌ له‌پێناو هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا به‌جۆرێک به‌شێكیان بۆ یه‌كێتی‌ و به‌شێكیان بۆ پارتی‌ بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "شه‌ڕی‌ ئێمه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ ئاسایش و كۆتایی‌ هێنان بوه‌ به‌ قۆناغی‌ دو ئیداره‌یی، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك كه‌ سه‌یری‌ ئه‌م دو پڕۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ین وه‌كو جۆرێك له‌ دابه‌شكردنی‌ پۆست و به‌ یاسایی‌ كردنی‌ پرسه‌ حیزبیه‌كانی‌ خۆیانه‌".

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانیش پێیوایه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ یه‌کێتی و پارتی ئاماده‌یان کردوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، شێوازی (50-50) یان پیاده‌كردوه‌. 

کاروان ساڵح که ‌هاوکات ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕانیشه‌ وتی: "له‌ دانیشتنی‌ رابوردوی هه‌ردو لیژنه‌ی ناوخۆ و یاسایی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش و پاراستن و زانیاری، بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌ردو پرۆژه‌كه‌ له‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتیدا ئاماده‌كراوه ‌و له‌ نێوان خۆیاندا سازشیان له‌سه‌ركردوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش سه‌رله‌به‌ری‌ دو پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌مو ده‌زگاكان له‌ ناو هه‌ردو حیزبدا دابه‌شكراون و ئه‌ندامانی‌ ناویشیان بۆ خۆیان قۆرخكردوه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: یه‌كێتی‌ و پارتی پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتون؛ (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) بۆ پارتی بێت و (ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت، بۆ یه‌كێتی‌ بێت.

حکومه‌ت پێشێلی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ده‌کات
د.زانا ره‌ئوف ئه‌وه‌شی وت: "به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ژماره‌ (14ی ساڵی 2008/ مادده‌ی‌ حه‌وت)، پێویسته‌ هه‌مو پڕۆژه‌ یاساكانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان بڕۆنه‌ ئه‌نجومه‌نی شورا بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ روی شكڵ‌ و ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، دروستنه‌كردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌، هیچ پاساوێكی نییه‌، له‌ رۆژی ده‌رچونی یاسای ناوبراوه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بوایه‌ جێبه‌جێی بكات، به‌م پێیه‌ش هیچ پڕۆژه‌ یاسایه‌كی (حكومه‌ت) له‌ په‌رله‌مان گفتوگۆ ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌ فلته‌ری ئه‌نجومه‌نی شورادا تێپه‌ڕ نه‌بێت، ئه‌م دو پڕۆژه‌ یاسایه‌ش ده‌بێت بڕواته‌ مه‌جلیسی‌ شورا دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکرێت".

هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی‌ یاساكه‌ بریتی‌ نه‌بێت له‌ شه‌رعیه‌ت دان به‌و واقعیه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌ واته‌ ئێمه‌ یاساكان نه‌هێنین بۆ به‌ یاسایكردنی‌ هه‌مو ئه‌و به‌و پرسانه‌ی‌ كه‌ له‌ رابردودا به‌هه‌ڵه‌ به‌  نایاسایی‌ له‌ قه‌ڵه‌م دراون.  

هه‌روه‌ها د.سه‌باح به‌رزنجی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، به‌پێویستیزانی پێش ناردنی ئه‌و دو پڕۆژه‌یاسایه‌ حکومه‌تی هه‌رێم یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم کارا بکات و وتی: "ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم له‌ساڵی 2008ه‌وه‌ یاساکه‌ی ده‌رچوه‌، به‌ڵام تائێستا کاری پێنه‌کراوه‌، که‌ ئه‌رکی پێداچونه‌وه‌یه‌ بۆ یاساکانی حکومه‌ت پێش ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکات.

ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا، سه‌باح به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌پێی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان که‌ کاتی خۆی په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کردوه‌، سیسته‌می حوکم له‌ هه‌رێم سیسته‌مێکی په‌رله‌مانییه ‌و ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ره‌شنوسه‌دا مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاساکان ده‌که‌ین".  

سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ تێده‌په‌ڕێنێت
ماده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی‌ عێراق ده‌ڵێت: كۆماری‌ عێراق ده‌وڵه‌تێكی‌ یه‌كگرتوی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ریه‌، رژێمی‌ حوكمڕانی‌ تێیدا كۆماری‌ نوێنه‌رایه‌تی ‌(په‌رله‌مانی‌) دیموكراسیه‌، ئه‌م ده‌ستوره‌ش یه‌كپارچه‌یی‌ عێراق ده‌پارێزێت، ماده‌ی‌ 120ی‌ هه‌مان ده‌ستور ده‌ڵێت: هه‌رێم ده‌ستورێك بۆ خۆی‌ داده‌ڕێژێت، هه‌ره‌می‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێم و میكانیزمه‌كانی‌ ئه‌و ده‌سه‌‌ڵاتانه‌ دیاریده‌كات، به‌مه‌رجێك ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوره‌دا.

وه‌كو ده‌قیش له‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتوه‌: كوردستان - عێراق هه‌رێمێكه‌ له‌نێو ده‌وڵه‌تی‌ عێراقی‌ فیدراڵدا، سیسته‌مه‌ سیاسیه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌، كۆماری‌ دیموكراتیه‌ و پشت به‌ فره‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ و بنه‌مای‌ لێكجیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ‌ئاشتیخوازانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ رێگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ راسته‌وخۆی‌ نهێنی‌ و ده‌وریه‌وه‌ ده‌به‌ستێت.

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی‌ عێراق و ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كار ده‌كرێت بۆ له‌باربردنی‌ سیسته‌می‌ په‌رله‌مانی‌ و پیاده‌كردنی‌ سیسته‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا، که‌ به‌پێی پڕۆژه‌یاساکه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئازادی‌ هاوڵاتیان هاوكات، ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆریان ده‌بێت و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستكراون به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌.

به‌پێی‌ ماده‌ییه‌كی‌ هه‌مواركراوی‌ یه‌كه‌می‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی ساڵی‌ 2006یش، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم خۆی‌ سه‌رۆكی‌ باڵای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌، به‌وشێوه‌یه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم جگه‌ له‌وه‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و چه‌كداری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، له‌ڕێی‌ پڕۆژه‌ یاساكانی‌ تایبه‌ت به‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ ئاسایش و هه‌واڵگریشه‌وه‌، هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و ده‌زگایانه‌ش ببه‌سترێنه‌وه‌ به ‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌وه‌ش سیسته‌می‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه‌ و هاوكات، ماده‌ی‌ یه‌كه‌م و 120ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقیش پێشێل ده‌كات، كه‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ سیسته‌می‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستاندا دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌باری‌ واقعیشدا په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كات، ده‌سه‌‌ڵاته‌كانی‌ زه‌وتكراوه‌ یان به‌هۆی‌ هه‌ژمونی‌ حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له ‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌رك و فرمانه‌كانی‌ خراوه‌ و رێكکه‌وتنی‌ پێشوه‌ختی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ حیزبه‌كان ئازادی‌ كاری‌ نوێنه‌رایه‌تیشی‌ له ‌په‌رله‌مانتاران وه‌رگرتۆته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌، به‌درێژای‌ سێ‌ خول، په‌رله‌مانی‌ كوردستان نه‌یتوانیوه‌ له‌ وه‌زیر یان به‌رپرس یان ده‌زگایه‌كی‌ حكومه‌ت بكۆڵێته‌وه‌ و بیداته‌ دادگا، هه‌رچه‌نده‌ كوردستان به‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم خۆشیان دان به‌ بونی‌ گه‌نده‌ڵیدا ده‌نێن.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی دوای‌ تێپه‌ڕبونی‌ ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونیدا، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم تاوه‌کو ئێستا جێگری‌ نیه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی‌ یاسا پێویسته‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم جێگرێكی‌ هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ پێویسته‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌‌ڵاته‌كانی‌ بدات به‌ جێگره‌كه‌ی‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك ده‌سه‌‌ڵاته‌كانی‌ دابه‌ش ناكات.

به‌لاڕێدابردنی سیسته‌می هه‌رێم به‌ره‌و سیسته‌می نیمچه‌ سه‌رۆکایه‌تی  
له‌وباره‌یه‌وه‌ د.شۆڕش حه‌سه‌ن چاودێری سیاسی و مامۆستای کۆلێژی یاساو رامیاری له‌ زانکۆی سلێمانی به‌پێویستی زانی؛ ته‌نها یه‌ک ده‌زگای له‌و بابه‌ته‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا هه‌بێت، ئه‌ویش پاش وه‌رگرتنی راوبۆچون و داوای هاوڵاتییان.

ناوبراو بۆ (سبه‌ی) راشیگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی په‌رله‌مان به‌پێی یاسا ده‌توانێت چاودێری حکومه‌ت بکات، واباشتره‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ت بێت و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمدا نه‌بێ، چونکه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌یبینین و به‌پێی‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستور ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆری‌ به‌لای‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی دیار نیه‌.

به‌بڕوای ئه‌و مامۆستای زانکۆیه‌، ئامانج له‌و دو پڕۆژه‌یاسایه‌ و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمدا، بردنی سیسته‌می هه‌رێمه‌ به‌ره‌و سیسته‌می نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، وتیشی: ئه‌گه‌ر سیسته‌می‌ هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی‌ بێت باشتره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری‌ په‌رله‌مان ناكات و په‌رله‌مانیش ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری‌ سه‌رۆك ناكات،  به‌ڵام گه‌ر نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی بێت، ئه‌وا سه‌رۆکی هه‌رێم‌ ته‌ده‌خول له‌ كاروباری‌ په‌رله‌مانیش ده‌كات، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نابێت.

"قابیلی قبوڵکردن نییه‌"
زانا ره‌ئوف رونیشیکرده‌وه‌، ئامانج له‌ یاسایه‌ك بریتی‌ بێت له‌ خوڵقاندنی‌ فه‌وزا، یاساكه‌مان نه‌بێت باشتره‌، وه‌ک چۆن یاسای‌ خۆپیشاندان كه ‌ئامانج‌ لێی رێكخستنی‌ كۆمه‌ڵگا بێت، چۆن ده‌بێت كۆمه‌ڵگا بشێوێنێ‌ به‌و جۆره‌ی‌ بینیمان، ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌م دو پڕۆژه‌یاسایه‌ ده‌بێته‌ زیادكردن و قوڵكردنه‌وه‌ی‌ جیاكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگاو له‌نێو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا".

په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان دوپاتیشی کرده‌وه‌، ئه‌و دو پڕۆژه‌یاسایه‌ به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه‌ مایه‌ی‌ قبوڵكردن نیه ‌و نایه‌ین‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا شه‌رعیه‌ت بده‌ین به‌ ده‌زگایه‌ك، كه‌ ئیش بكات بۆ حیزب و جیاكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و په‌راوێزخستنی هه‌ندێك له‌سه‌ر حیسابی‌ هه‌ندێكی‌ تر، وتیشی: "سورین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان و شه‌ڕی‌ خۆمان دژی تێپه‌ڕاندنی له‌ناو لیژنه‌کان و هه‌روه‌ها هۆڵی‌ په‌رله‌مانیشدا ده‌كه‌ین".

لای خۆشیه‌وه‌ د.سه‌باح به‌رزنجی، بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌وان وه‌ک لیسته‌که‌یان لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ ده‌که‌ن، وتیشی: "تائێستا لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونمان بۆ نه‌کردوه‌، به‌ڵام گه‌ر به‌مه‌به‌ستی یه‌کخستنی ده‌زگای ئاسایش بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ئه‌وا پشتگیری لێده‌که‌ین و له‌ داهاتوشدا هه‌ڵوێستی خۆمان له‌باره‌یه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین و گه‌ر بۆمان ده‌رکه‌وت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌یه‌ ئه‌وا ره‌تیده‌که‌ینه‌وه‌.''

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌: پاراستن و زانیاری‌ دو ده‌زگای‌ حیزبین و ره‌سمی‌ نین
وێڕای هه‌وڵه‌كانیان بۆ مانه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ حیزبیبونی‌ هه‌ردو ده‌زگای‌ ئاسایش و پاراستن و زانیاری‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌رێی‌ دانانی‌ یاساوه‌، دو به‌رپرسی حیزبی دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ هه‌ردو ده‌زگای‌ پاراستن و زانیاری‌ یه‌ك ناگرنه‌وه‌و وه‌كو دو ده‌زگای‌ حیزبی‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم.  

هاوکات جه‌عفه‌ر مسته‌فا، وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردسان، له ‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (روداو) رایگه‌یاند: "هه‌ردو ده‌زگای‌ زانیاری‌ و پاراستن دو ده‌زگای‌ حیزبین و جیاوازن له‌ده‌زگای هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی،‌ كه‌ ده‌زگای‌ ره‌سمیه‌ و سه‌ر به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌".

له‌لایه‌كی‌ دیکه‌وه‌ قادر حه‌مه‌جان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ له‌ سلێمانی‌، له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، "ئه‌و دو پڕۆژه‌ یاسایه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هه‌ردو ده‌زگای‌ زانیاری‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان  و پاراستنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان نیه‌".

لێدوانه‌كانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ له‌ سلێمانی‌ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ یه‌كێـتی‌ و پارتی‌ نایانه‌وێت ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و زانیاری‌ و پاراستن یه‌كبخه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگه‌ی‌ دانانی‌ یاساوه‌ شه‌رعیه‌ت بده‌ن به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگاكانی‌ هه‌واڵگری‌ و زانیاری‌ و پاراستن له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانی‌ حیزب و لێپرسراوه‌كانیاندا.

بێسه‌روشوێنه‌كان، قوربانی‌ ده‌ستی هێزی‌ چه‌كدار و هه‌واڵگریی حیزبن
په‌رله‌مانتارانی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ره‌خنه‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌گرن سه‌باره‌ت به‌ كارنه‌كردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی‌ بێسه‌روشوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و په‌رله‌مانتارێکیش ده‌ڵێت؛ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنێكی‌ باش نیه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ.
به‌پێی‌ ئاماره‌ ناڕه‌سمیه‌كان، له‌ماوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ ساڵانی‌ 1994 بۆ 1998 زیاتر له‌ 60 ئه‌ندام و لایه‌نگیری‌ یه‌كتر له‌لایه‌ن ئه‌و دو هێزه‌وه‌ بێ‌ سه‌روشوێنكراون و تائێستاش چاره‌نوسیان نادیاره‌، هه‌روه‌ك له‌دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ نێوان ئه‌و دوحیزبه‌ و گروپ و هێزه‌ ئیسلامیه‌كانیش 34 كه‌س بێ‌ سه‌روشێنكراون.  

ڤیان عه‌بدو‌لڕه‌حیم، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ‌ (سبه‌ی‌) وتی: له‌ رێكه‌وتی‌ 15/12/2010دا، (3) داواكاریمان له‌سه‌ر گیراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و لێبوردنه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و ئه‌و بێسه‌روشوێنكراوانه‌ی‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ گیراون، ‌ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كرد و دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێکی گۆڕانیش له‌مانگی تشرینی دوه‌می ساڵی رابوردودا نوسراوێکی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکمان له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه‌.

ڤیان، وتیشی: بێ سه‌روشوێنكردنی‌ رۆڵه‌كانی‌ كورد له‌سه‌رده‌می‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆدا ده‌ره‌نجامی‌ حیزبی بونی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی‌ زانیاری‌ و پاراستن و به‌كارهێنانی‌ ئه‌و هێزانه‌یه‌ بۆ مه‌رامی‌ حیزبی‌ نه‌ك نیشتیمانی‌ له‌كاتی‌ ململانێ ناوخۆیه‌كاندا.

هه‌روه‌ها سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی‌ ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان نایه‌وێت ئیش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ بێ‌ سه‌روشوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و دوای‌ ئه‌ویش بكات. 

له‌و بڕوایه‌شدابو؛ كه‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و زانیاری‌ و پاراستن و دژه‌ تیرۆر له‌ بێسه‌روشوێنكردنی‌ هاوڵاتیان به‌رپرسیارن، وتیشی: هه‌تا ئه‌و هێزانه‌ له‌ده‌ستی‌ حیزبدا بن مه‌ترسی‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ شه‌ڕو به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ بۆ مه‌رامه‌ حیزبیه‌كان ده‌مێنێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 به‌ عه‌قلیه‌تی kgb , gru ی پڕۆژه‌ یاساکه‌ نوسراوه‌ته‌وه‌ که‌ mikhail gorbatchev ساڵی 1991 گۆتی: ده‌سه‌ڵاتی kgb زۆره‌ ده‌بی ده‌زگاکه‌ جارێکی تر داڕشتنه‌وه‌ی بۆ بکرێتن . ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ هه‌رگیز هه‌ڵناکه‌ن له‌گه‌ڵ دیموکراتی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ،جارێ ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ به‌ یاسایه‌ک نا یاسایی بکرێتن ئینجا بیر له‌ ده‌زگایه‌کی مۆدێڕن بکرێتن پرسی سیاسه‌تی دیموکراتی ناوکی ده‌زگاکه‌ بیتن.
خوێنه‌رێک
 له‌ئه‌ڵمانیادا ، حزبی نازی له‌بنیاتنانی ( ڕایخی سیهه‌م) که‌ ناوێکی تایبه‌تی سوپای ئه‌ڵمانیا بوو . به‌پێی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانی ، دوڕایخه‌که‌ی تر له‌سه‌ر‌ده‌می( شارله‌مان) و دوه‌میان له‌سه‌رده‌می (پسمارک) و سێهه‌میشیان له‌سه‌رده‌می( هیتله‌) خۆی دابوو . ( ئه‌دۆڵف هیتله‌ر) له‌وتارێکی ده‌رباره‌ی سوپای ( رایخی سیهه‌م) ی سه‌رده‌می خۆی دا؛ ده‌ڵێت: (( ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ده‌ساڵ دا بنیاتی ده‌نێن ، ده‌بێت بۆ هه‌زار ساڵی ئاینده‌ بمێنێته‌وه‌ )) . دیاره‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌م دوحیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره هه‌ریمیش دا بنیات ده‌نرێت بۆ گۆڕان و ده‌ستاو ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات نیه ،‌ به‌ڵکو بۆ دروست کردنی سیستیكی داخراوی هه‌تا هه‌تایی ئه‌م دو حیزبه‌یه‌ ، که‌هیچ ده‌سه‌ڵات و هیزێکی تر نه‌توانێت بیگۆڕێت . به‌جۆرێک خۆیان ده‌که‌ن به‌ده‌زگا داخراوه‌کانی سه‌ده‌ناوه‌نده‌کانی سوڵتان و خه‌لیفه‌و شاهنشاهییه‌کان . هه‌رچی په‌ڕله‌مان و، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ ، ده‌بێت بکرێن به‌‌ بوکه‌ شوشه‌ی گه‌مه‌کانی سه‌رۆک؛ هه‌رگیز ‌نیازی گۆڕانی نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خۆی ، به‌ڵکو له‌ ئێسته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ سه‌رئه‌ده‌بیاتی حیزبه‌که‌ی که‌ کوڕه‌زاکه‌شی جێگه‌ی ته‌خت و کورسی له‌ ئێسته‌وه‌ بۆ ده‌ستیشان ده‌کات به‌ شێوه‌یه‌کی موعه‌مایی و به‌ گێرانه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ڕۆمانسیانه‌ ، له‌ دوا کۆنگره‌ی حیزب دو ، به‌وه‌ی ئومێدی وه‌رگرتنه‌وه‌ی( که‌رکوک) به‌کوڕه‌زاکه‌ی دا هه‌ڵده‌واسێت ، له‌سه‌ری ده‌وله‌ط و ده‌زگای په‌ڕله‌مانیشه‌وه ،‌ ده‌زگای موخابه‌راتی که‌( کوڕ)ی به‌ره‌نده‌و جێنشینی مسۆگه‌ر به‌دوای خۆی داده‌کات ، سه‌رۆک به‌رپرس کراوه‌‌ تێی دا . جگه‌له‌وه‌ی خۆشی له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی چه‌کداری و لاویداله‌ شۆڕشی ئه‌یلول دا ، له‌ لایه‌ن بارزانی باوکه‌وه‌ ،‌ هه‌مان ده‌زگای پێ سپێررابوو، هه‌ر له‌ ناوه‌ندی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوه‌وه‌ . هه‌روه‌ها له‌تاقی کردنه‌وه‌ و ئه‌زمونێکی سه‌رکه‌وتودا توانی جێگه‌ی براگه‌وه‌ره‌ بستێنێته‌وه‌ له‌حیزب داو ببێته‌ سه‌رۆکی حیزب هه‌ر له‌سه‌رده‌می ژیانی براگه‌وره‌دا ، پاش مردنی بارزانی باوک له‌کۆیاتی حه‌فتاکان دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌خۆی خاوه‌نی زه‌خیره‌یه‌کی زۆرزه‌به‌ندی مێژویی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ به‌کار بردنی ده‌زگای پاراستن دا بۆ کۆنترۆڵ و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و چر کردنه‌وه‌ی له‌چنگی یه‌ک که‌س دا ، مێژوی ژیانی سیاسی سه‌رۆک زۆر رونترو بێ پێچ و په‌ناتر ڕاستی کۆنترۆڵ و ده‌زگای پاراستنمان بۆ ده‌گێڕیته‌وه‌ ؛ وه‌ک له‌ بابه‌تی پێچ و په‌ناو موعه‌ماداری ئه‌م نوسین و دوانگه‌ و ڕاپرشی کردنانه‌ .
زيكاف
 به ياسايى كردنى جى و يه ككرتنه وه ى جى,كه ى كلكى بزن كه يشته سه ر ئه رز ئه وسا به ياساسى ئه كريت .جاوه روان ئه كريت به مزووانه ستراتيجيه كه يان له بار بجيت ئه و سا هه ردوكيان ئه كه ونه............, ئينجا كورينه وه رن سه يرى ..............
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ