راپۆرت
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب




Saturday, February 2, 2008
 
     


راپۆرت: دیه‌ فازل 

یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان لیژنه‌یه‌كی‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كان پێكهێناوه‌ و ماوه‌یه‌كیشه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌) وه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ كۆمه‌ڵێك نووسین بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی‌ ره‌خنه‌ و وتاری‌ رۆژنامه‌كاندا به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كانی‌ هاوڵاتی‌‌و ئاوێنه‌و رۆژنامه‌، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كان‌و رۆژنامه‌نووسانی‌ سه‌ربه‌خۆوه‌ به‌ سانسۆر خستنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان لێكده‌درێته‌وه‌و پێیانوایه‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ هه‌ڵمه‌تێكی ده‌مكوتكردنی‌ یه‌كجاره‌كیی‌. 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ دانانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌  تایبه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار، وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ وت: "كاتێك هه‌ست بكه‌ین هه‌ر كه‌ناڵێكی‌ راگه‌یاندن (رۆژنامه‌ یان سایت) "زانیاری‌‌و ره‌خنه‌ی‌ نادروست" بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ یان نووسینه‌كانیان ئاراسته‌كراون، وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌"، وتیشی‌: "ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ سه‌ره‌تاییه‌و به‌نیازین فراوانتری‌ بكه‌ین بۆ ده‌رخستنی‌ راستییه‌كان". 

رۆژنامه‌نووسانی‌ ئازاد، هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی‌ یه‌كێتی‌‌و دانانی‌ لیژنه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌ هه‌وڵێك بۆ "سانسۆر" خستنه‌ سه‌ر ئازادی‌ راده‌ربڕین‌و نانه‌وه‌ی‌ "دووبه‌ره‌كی‌" له‌نێوان رۆژنامه‌نووساندا لێكده‌ده‌نه‌وه‌.
ئاسۆس هه‌ردی‌، سه‌رنووسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ پێی‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ كاردانه‌وه‌و كارلێكردنی‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌‌و رۆژنامه‌كان بێت، ئه‌وا حاڵه‌تێكی‌ ته‌ندروسته‌و قبوڵه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن‌و سه‌نگه‌رگرتن بێت له‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌وا كارێكی‌ نه‌شیاوه‌و به‌ زه‌ره‌ری‌ ئه‌و حیزبه‌ش ده‌شكێته‌وه‌، چونكه‌ رای‌ ئازاد لای‌ خه‌ڵكی‌ خۆشه‌ویست ده‌كات.

به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نووسان له‌وبڕوایه‌دان نه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌ڕه‌كانی‌ رۆژنامه‌ به‌ڵكو هیچ جۆره‌ هه‌ڵوێستێكی‌ حیزب ناتوانێت رۆژنامه‌نووسی‌ ئازاد بێده‌نگ بكات، سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ كوردستان له‌ ئاستێكی‌ هێنده‌ باڵادایه‌ به‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ كۆنترۆڵ‌ ناكرێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ یه‌كێتی‌ یان هه‌ر حیزبێكی‌ دیكه‌ نه‌شیاوه‌‌و فشارێكی‌ ناڕه‌وایه‌ له‌سه‌ر ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ كوردستان. 

هه‌رچه‌نده‌ وته‌بێژه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ له‌ دژی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستیپێكراوه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ رێكخراوو ئاراسته‌كراوه‌‌و یه‌كێتیش وه‌ك مێژوو و وه‌ك حیزبێكی‌ خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵاتیش مافی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌ سه‌ربه‌خۆكاندا كارده‌كه‌ن، دژی‌ ئه‌وه‌ن كه‌ ده‌ستێكی‌ هانده‌ر له‌ پشت رۆژنامه‌‌و رۆژنامه‌نووسه‌كانه‌وه‌ بێت كاتێك باس له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌لایه‌نی‌ په‌رۆشیانه‌وه‌یه‌ بۆ گه‌ل‌و هه‌رێمه‌كه‌یان كاتێك داوای‌ شه‌فافیه‌ت ده‌كه‌ن‌و په‌رده‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ حیزب‌و حكومه‌ت لاده‌ده‌ن‌و ده‌یانه‌وێت برینه‌كان زوو چاره‌سه‌ر بكرێن. 

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌بد عارف، سه‌رنووسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، وه‌رگرتنی‌ هه‌ڵوێست‌و دانانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ له‌وجۆره‌، شێوازێكی‌ نوێی سانسۆره‌، حیزب ده‌یخاته‌ سه‌ر بواری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌، سه‌رنووسه‌ری‌ هاوڵاتی‌ ئه‌وه‌شی‌ بۆ رۆژنامه‌ ته‌ئكیدكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و رۆژنامانه‌ی‌ باس له‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كه‌ن له‌ سه‌نگه‌ری‌ دوژمنكارانه‌دا نین به‌رامبه‌ر به‌ حیزب، به‌ڵكو "له‌ حیزب‌و حكومه‌ت زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی‌ وڵات‌و خه‌ڵكیان به‌لاوه‌ گرنگه‌، بۆیه‌ پێویست ناكات سه‌نگه‌ریان لێبگیرێت".  

به‌ وته‌ی‌ شێركۆ مه‌نگوإی‌، دانانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌ كه‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ زۆر فراوانه‌‌و ده‌بێت كاری‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و رۆژنامه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی‌ دیكه‌ رێكبخرێن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناحه‌قییانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ حیزب‌و حكومه‌ت ده‌كرێن‌و لیژنه‌كه‌ش نووسه‌ری‌ تایبه‌تی‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ تایبه‌ت دیاری‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام یه‌كێتی‌ پێی‌ وایه‌ كه‌ "شاڵاوێكی‌ هێرشی‌ راگه‌یاندنی‌ ناڕه‌وا ده‌كرێته‌ سه‌ر یه‌كێتی‌‌و ئه‌ندامه‌كانی‌‌و پێویسته‌ وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌"، به‌ڵام ئه‌حمه‌د میره‌، سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین له‌وبڕوایه‌دایه‌ كه‌  یه‌كێتی‌ ترسی‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن كاریگه‌رییان هه‌بێت‌و ئاڕاسته‌ی‌ بیری‌ خه‌ڵك بگۆڕن تا چیتر گه‌نده‌ڵییه‌كان قبوڵ‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ "حیزبه‌كان باش ده‌زانن كه‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌ستپاكن‌و دوورن له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان 17 ساڵه‌ ده‌یكه‌ن‌و سه‌روه‌تی‌ خه‌ڵك به‌هه‌ده‌ر ده‌به‌ن‌و كه‌سیش نییه‌ لێیان بپرسێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ڵوێستێكی‌ له‌م جۆره‌ وه‌رده‌گرن".

هه‌ر له‌نێو خودی‌ رۆژنامه‌نووساندا بۆچوونی‌ جیاواز هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ رۆژنامه‌ حیزبییه‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌، شوان داودی‌، سه‌رنووسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هه‌واڵ‌ ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی‌ به‌ پێویست زانی‌، چونكه‌ به‌ بۆچوونی‌ شوان یه‌كێك له‌ هۆكاری‌ ئه‌و بۆشاییه‌ی‌ له‌نێوان خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵات‌و رۆژنامه‌كان دروستبووه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك بۆچوونی‌ خۆی‌ ده‌وت‌و كه‌س وه‌ڵامی‌ نه‌ده‌دایه‌وه‌، دروستبوونی‌ ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ حاڵه‌تێكی‌ زۆر باشه‌، چونكه‌ گفتوگۆ دروستده‌كات. 

به‌ڵام سه‌رنووسه‌ری‌ هه‌واڵ‌ نیگه‌رانی‌ خۆیشی‌ نه‌شارده‌وه‌ له‌ شێوازی‌ هه‌ندێك له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كان، "زۆركات وه‌ڵامدانه‌وه‌كان جۆرێك له‌ غروریان تێدایه‌ كاتێك ده‌وترێت به‌ناو رۆژنامه‌نووس یان به‌ناو نووسه‌ر، پێویسته‌ زبریی‌ تێدا نه‌بێت". 

هه‌رچه‌نده‌ شێركۆ مه‌نگوڕی‌، جێگری‌ سه‌رنووسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌، ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كان كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌) وه‌ ده‌درێته‌وه‌ سه‌نگه‌رگرتن بێت به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌كان، وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌كان ده‌نووسن، رای‌ خۆیانه‌ كه‌سانێكی‌ دیارن، به‌ڵام زۆر كه‌سیش هه‌ن كه‌ ئاراسته‌ كراون‌و مه‌به‌ست‌و هانده‌ریان هه‌یه‌، بۆیه‌ رێگه‌ناده‌ین خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن‌و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌. 

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ یه‌كێتیش به‌ توندی‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌ چاوی‌ گومان‌و رۆحیه‌تی‌ "پیلانگێڕانه‌وه‌" ته‌ماشایان بكرێت، سه‌رنووسه‌ری‌ ئاوێنه‌ وتی‌: "ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌‌و سانسۆر خستنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌ستی‌ پێكردووه‌، مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ ده‌مكوتكردنی‌ یه‌كجاره‌كیی‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان په‌یإه‌و بكرێت كه‌ ئه‌مه‌یان زۆر ترسناكه‌و هیوادارم نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و رۆژه‌"، سه‌رنووسه‌ری‌ رۆژنامه‌ش داوای‌ كرد كه‌ له‌جیاتی‌ ده‌مكوتكردن باشتر وایه‌ حیزب په‌نا بۆ دیالۆگ‌و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ به‌رێت له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌نووسان.  

دیاریكردنی‌ وته‌بێژێك بۆ یه‌كێتی، به‌ هه‌نگاوێكی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه‌ بۆ سانسۆر خستنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان لێكده‌درێته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ تارق فاتیح، خاوه‌نی‌ ئیمتیازی‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ دانانی‌ ئه‌و وته‌بێژه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌موو شتێك بگه‌إێینه‌وه‌ بۆلای‌ وته‌بێژێك كه‌ به‌ده‌گمه‌ن وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ رۆژنامه‌ ئه‌هلییه‌كان زانیارییان ده‌ستنه‌كه‌وێت، دواتر ده‌كه‌ویته‌ هه‌ڵه‌وه‌و یه‌كسه‌ر لیژنه‌یه‌كیش ئاماده‌كراوه‌و وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌، له‌مه‌شدا ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند خه‌ڵك‌و خوێنه‌ر ده‌بێت كه‌ راستییه‌كانی‌ لێ ون ده‌بێت.

له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ حیزبییه‌كان داكۆكی‌ له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بۆ رۆژنامه‌كان كارێكی‌ پێویسته‌و هه‌وڵێكه‌ بۆ دروستكردنی‌ گفتوگۆو روونكردنه‌وه‌ی‌ راستییه‌كان، به‌ڵام زمانی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ زۆر زبره‌، جێگری‌ سه‌رنووسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ سه‌ره‌ڕای‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر زبریی‌ زمانی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كان وتی‌: "ناهه‌قییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ زۆرن كه‌ پێویست بكات زمانی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ زبربێت".

یه‌كێتی‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت‌و وه‌ڵامی‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌داته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆژنامه‌نووسان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند نابن له‌وه‌رگرتنی‌ ئه‌وجۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌، به‌ڵكو حیزب زه‌ره‌رمه‌ندی‌ یه‌كه‌م ده‌بێت‌و خه‌ڵك متمانه‌ی‌ پێیان نامێنێت پێشیانوایه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ یه‌كێتی‌ بإیارێكی‌ حكومی‌‌و حیزبییه‌ بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ كوردستاندا.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هه‌ڵگورد
 من پێم وایه‌ یه‌کێتی نه‌گبه‌تی گرتویه‌تی،یان ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئه‌و ده‌سته‌یان پێکهێناوه‌ پیشه‌یان هه‌رهێرشو په‌لاماردانه‌و ناتوانن وازی ڵی بینن.وه‌ک ژاڵه‌ ئه‌ڵێ ته‌زویر چێ ئه‌گرین،ئاخر کاکه‌ ئه‌و خه‌لکه‌ نه‌ک پاسپۆرتی ج،بگره‌ ناسنامه‌شی نیه‌،پار هه‌ر له‌رۆژنامه‌ی خۆیاندا،بلاویان کردوۆ که‌ کوردێك له‌ ولاتی سوید گه‌وره‌تین قاچاقجی پاسپۆرت بوه‌،گیراوه‌ ،به‌ ڵام دوای ریکخراوه‌ مرۆییاکنی سوید هاتونه‌ته‌ وه‌لام وتویانه‌،ئه‌مه‌ کارێكی مرۆیی کردوه‌و خه‌لکی له‌ مه‌رگ رزگار کردوه‌.ده‌ تێ بگه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆتان ناشێرین مه‌که‌ن!!!!!!!!!!!
عةلى ماهى
 جاران به‌ته‌نها ئیسگه‌یه‌كی‌ شڕوگۆڤارێكی‌ كۆمه‌ڵه‌ و چه‌ند په‌رێك له‌ رێبازی‌ نوێ‌ ، حكومه‌تێكی‌ دڕنده‌و ده‌زگایه‌كی‌ ئیعلامی‌ زه‌به‌لاحی‌ فاشی وه‌كو به‌عسمان هێنابووه‌ له‌رزه‌ ، داخم بۆت یه‌كێتی‌ له‌سه‌نگه‌ری‌ ئازادیخوازی‌ و پێشه‌نگی‌ بیرورای‌ نوێ‌ ، له‌سه‌رده‌می‌ به‌جیهانی‌ بوون و لافی‌ سوسیال دیموكراسیدا ، له‌سه‌رده‌می‌ كێ‌ بركێ‌ له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی‌ زۆرترین خزمه‌ت گوزاری‌ و دابینكردنی‌ فراوانترین بواری‌ ئازادیه‌ گشتیه‌كاندا ، لیژنه‌ی‌ وه‌لاَم دانه‌وه‌ داده‌مه‌زرێنێ ، جافریای‌ چی‌ ده‌كه‌ون ، له‌كام بواردا وه‌لاَم ده‌ده‌نه‌وه‌ ؟
ژاڵه‌
 یه‌کیتی هه‌لمه‌تێکی ده‌ست پی کردوه‌،که‌ ئاشکرایه‌ ده‌ستی کۆمه‌ڵی ئاش وبگێری یه‌کیتیه‌،له‌ لایه‌که‌وه‌ که‌وتونه‌ته‌ ،ساخته‌کار گرتن،تو گۆری هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان ،هه‌رچی کوردی سه‌فاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌یه‌،هه‌رچی به‌رپرسی کورده‌ ده‌رباره‌ی پاسپۆرتو ناسنامه‌،ئه‌وه‌نده‌ی ساخته‌کارێک پێویسته‌ بۆ کورد؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ له‌ لایه‌کی تره‌ په‌لامری کۆمه‌ڵیک نوسین ئه‌ده‌ن به‌ هه‌مان زمانی که‌ جه‌نگه‌ ناوخۆیه‌کانیان پی هه‌له‌گیرساند.بۆ رۆژنامه‌ی ئازاد و گه‌وره‌ داوا ئه‌که‌م با رۆژنامه‌ ته‌واو ئازاد بی له‌ ده‌ستی بیرورای چه‌ند که‌سێک و ستراتیجی ناوچه‌گه‌رێتی بێته‌ ده‌ره‌وه‌،ده‌ستی یه‌کێتی ئاشکرایه‌ که‌ له‌ دوایدا زیان به‌ خۆی ناوچه‌کانی خۆی ئه‌گا،با رۆژنامه‌ به‌رده‌وام،یه‌کیتی باش ناسرا،ئێستا نۆره‌ی دوژمنی راسته‌قینه‌ی کورده‌، نۆره‌ی عیراقی شۆفێنی و تورکیای ئیسلامی و ئێرانی ئیسلامیو سوریای شۆفینیه‌،نۆره‌ی ئه‌مریکایه‌.
یادگار-فه‌ره‌نسا
 له‌ڕووی مه‌بده‌ئی یه‌وه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان کارێکی زور باشه‌و پێویستیشه‌ بۆ دروستکردنی گفتوگۆ و په‌نجه‌ خستنه‌سه‌ر کێشه‌و که‌م و کوڕی یه‌کان له‌م کاته‌دا و به‌تایبه‌تی له‌ ناو حکومه‌تی هه‌ریم دا ، تا چی تر ده‌سه‌ڵات له‌ئاست ئه‌و گله‌یی و گازنده‌ی خه‌ڵك دا بێ ده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێ و خه‌ڵکیش له‌ به‌رانبه‌ردا وه‌ڵامیان ده‌ست بکه‌وێت ، به‌ڵام درووستکردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ سانسۆر خستنه‌سه‌ر ڕوژنامه‌وانه‌کان بۆ ده‌م کوتکردنیان ئه‌وا ئه‌م ئاراسته‌یه‌ به‌ره‌و جۆرێك له‌پاوه‌نکردن ئه‌ڕوات و که‌ به‌زه‌ره‌ری حزب ته‌واو ئه‌بێت پێش زه‌ره‌ری خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌وان، وادیاره‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ حکومه‌ت هه‌ستی کرد ڕه‌خنه‌و گله‌یی خه‌ڵك زۆره‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی ناچار جێگری حکومه‌تی هه‌رێم (عمرفه‌تاح) له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ژماره‌ موبایلی خۆی بڵاو بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ کارێکی باشه‌ ئه‌گه‌ر گوێ له‌ خه‌ڵك بگرن و کاری پێ بکرێت به‌ڵام جێی گومانه‌ ، یه‌کێتی پێویستی به‌ جۆرێك چاکسازی و به‌خۆداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌م کاته‌دا که‌ به‌ره‌و به‌ستنی کۆنگره‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و دیاره‌ ڕاگه‌یاندنیش ڕۆڵی کاریگه‌ر ئه‌بینێت له‌م قۆناغه‌دا و ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و هه‌وڵانه‌یان
دلشاد
 سلاو كاك نه وشيروان سالان ده يوت ... السن بسن والعين بلعين ئيمه ش ره فتار ئه که ين ... بو يه ئه گه ر ناحقى ووترا حه قه يه کيتى وه لام بداته وه............................................... له وناوا هه ر کورده نه گبه ته که زه ره ر ئه کات
هێرش سیرینی‌
 ئه‌و گۆمه‌ مه‌نگه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات ته‌نها ڕۆژنامه‌ نوسه‌ ئازادو بوێره‌كان ئه‌توانن بیشڵه‌قێنن بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و چه‌ندیشی‌ بۆ ی‌ بكرێت نایه‌ڵێت كه‌س ئه‌و گۆمه‌ی‌ بۆ بشڵه‌قێنێ‌, ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ دیموكراسین و نه‌ ماناكانی‌ دیموكراسی‌ تێ‌ ده‌گه‌ن بۆیه‌ له‌ جیڕه‌ی‌ پێنوسی‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌كان ئه‌ترسن , ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نوقمی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بوه‌ , ئه‌ترسێ‌ به‌ هۆی‌ ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ دنیای‌ لێ‌ بكرێته‌ چه‌رمی‌ چۆڵه‌كه‌ , ئه‌وان له‌وه‌ تێ‌ ناگه‌ن كه‌ هیچ هێزێك نیه‌ قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كان بشكێنێ‌ , ته‌نانه‌ت دیكتاتۆرترین ده‌سه‌ڵاتی‌ دنیا , ئه‌مانیش ناتوانن و ڕۆژێك ده‌بێت دێت ئه‌و ده‌نگه‌ ئازادانه‌ ببنه‌ شۆڕشێكی‌ سپی‌ بۆ ڕیفۆرم و چاك سازی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌
رةنج-ئةلمانيا
 ده‌سته‌كانت خۆش ،به‌راستی‌ وه‌لامێكی‌ ژیرانه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی‌ رای‌ كه‌سانێكی‌ په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌كه‌وه‌ وه‌لامت داوه‌ته‌وه‌،به‌لام ئاگاداری‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی‌ كوردستانی‌ نوی‌ به‌. راسته‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌ و رۆژنامه‌نوسی‌ بوێر و تێگه‌یشتوومان هه‌یه‌ به‌لاَم لایه‌نی‌ دارایی‌ رۆژنامه‌كان زۆربه‌ی‌ ئاشكرانیه‌ و زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆریشی‌ له‌ رێگه‌ی‌ حزب و مه‌سئوله‌كانه‌وه‌یه‌ بۆیه‌ ناكرێت رۆژنامه‌ ئازادی‌ ته‌واوی‌ بێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من زۆر دلخۆشم كه‌ له‌ كوردستان گه‌نجانێكی‌ وه‌ك ئێوه‌ ده‌بینم و قه‌له‌مه‌كانیان وشه‌یان لێده‌تكێ‌ نه‌ك نه‌ك لێی‌ بترسن، ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ لێتان ده‌ترسن و وه‌لاَم ده‌ده‌نه‌وه‌ هه‌ركه‌س و لایه‌ن و حزبێك بێك ترسی‌ له‌ نه‌وه‌ی‌ دوارۆژی‌ كوردستان هه‌یه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌زانن چۆن رێگای‌ خۆیان له‌ گه‌نده‌لی‌ پاكده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ خزمه‌تی‌ قه‌له‌مه‌كه‌یاندان
محه‌مه‌د سدیق
 پێیوسته‌ حزبه‌كان ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و نه‌كه‌ونه‌ وێزه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی هاووڵاتیانی كورد هیوایه‌كیان پێیان هه‌یه‌، من بۆخۆم گه‌شبین نیم به‌و بارودۆخه‌، حزبه‌كان تا بۆیان بكرێت دژایه‌تی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن و پێیان خۆش نییه‌ كه‌س راستییه‌كان بدركێنێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ