راپۆرت
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"




Tuesday, February 5, 2008
 
     

ئه‌له‌ند مه‌حوی‌

ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستاندا كه‌ له‌ ئێستادا له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و بزووتنه‌وی‌ ئیسلامی‌ پێكهاتووه‌، به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی‌ نه‌وه‌ده‌كان به‌پێی‌ هه‌ندێك بۆچوون له‌ رووی‌ پێگه‌ی‌  جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ له‌ داكشاندایه‌، ئه‌گه‌رچی‌ له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانیشدا به‌شداری‌ كارایان هه‌یه‌.
هه‌رێمی‌ كوردستان عێراق بۆ ره‌وتی‌ "ئیسلامی‌ سیاسیی‌ كوردستان" ئێستا هه‌مان ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌إاستی‌ نه‌وه‌ده‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوو ئه‌م ره‌وته‌ سیاسییه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی‌ سه‌ندبوو كه‌ مه‌ترسیی‌ خستبووه‌ سه‌ر هه‌ردوو حیزبی‌ باڵاده‌ستی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ ‌و له‌ زۆرێك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رێكخراوو سه‌ندیكاكاندا ده‌نگی‌ به‌رچاوو مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئه‌و دوو پارته‌ دروست كردبوو، بۆیه‌ ناچاربوون به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌.

نیاز سه‌عید عه‌لی‌، پسپۆڕ له‌ كاروباری‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌، له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ئێستای‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان له‌و بروایه‌دایه‌ كه‌ "سه‌رده‌می‌ زێإینی‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان له‌ قۆناغی‌ نه‌وه‌ته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا بوو، كۆتایی‌ هات، كاتێك كه‌ ئابڵوقه‌ی‌ ئابووریی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌- عێراقی‌ له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوو و خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌‌و قه‌یرانی‌ ئابووریی‌ ده‌یناڵاند، له‌ هه‌مانكاتدا كوردستان به‌ چه‌ندین شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان تێپه‌ڕی‌ به‌تایبه‌تی‌ ناكۆكیی‌ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتیدا.

نیاز سه‌عید باسیشی‌ له‌وه‌كرد كه‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ به‌هێزبوو به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ كۆچ به‌ره‌‌و هه‌نده‌ران‌و سوود وه‌رگرتن له‌و زه‌مینه‌ ئازادیی‌‌و دیموكراسییه‌ی‌ كه‌ له‌دوای‌ راپه‌رین بۆ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ كوردستان هاته‌ ئاراوه‌ سه‌رباری‌ ئه‌و كۆمه‌كه‌ زۆر‌و پشتگیرییه‌ جۆراوجۆرانه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان پێشكه‌شی‌ هێزه‌كانی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ ده‌كرا.
ناوبراو پێیوایه‌ كه‌ ئه‌مانه‌‌و هه‌ندێك زه‌مینه‌‌و هۆكاری‌ تر بووه‌ هۆی‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامیی‌ چه‌كدار له‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ نه‌وه‌ته‌كان‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ خاوه‌ن داموده‌زگای‌ جۆرا‌وجۆر (سیاسی‌، خێرخوازی‌ فریاگوزاری‌، راگه‌یاندن، پیشه‌یی‌، ته‌ندروستی‌، هونه‌ری‌، ئه‌ده‌بی‌، وه‌رزشی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئابووری‌‌و ...هتد)  كه‌ خۆی‌ له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیی‌ كوردستاندا ده‌بینێته‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ نه‌وه‌ته‌كانه‌وه‌ تا كۆتایی‌ نه‌وه‌ته‌وه‌كان.

ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كه‌ ئێستا له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌‌و "په‌یوه‌ندیی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، بڵاوكراوه‌و پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنیان هه‌یه‌‌و دوو ساڵه‌ داوای‌ مۆڵه‌تیان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوحۆی‌ هه‌رێم كردووه‌" پێكدێت، له‌ ئێستاشدا حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌شریعی‌‌و ته‌نفیزی‌ هه‌رێم‌و به‌غدادا رۆڵی‌ كارایان هه‌یه‌ (له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان 15 كورسی‌‌و سێ‌ وه‌زیری‌ كابینه‌ی‌ پێنجه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیش 8 كورسی‌‌و یه‌ك وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌تیش له‌ كابینه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌).

محه‌مه‌د بازیانی‌، شاره‌زا له‌ كاروباری‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ كوردستان‌و به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ هودا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌ له‌ هه‌ولێر، پێیوایه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا له‌ ئێستادا حیزبه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان ئیعتیباری‌ سیاسیی‌ ناوخۆیی‌‌و عێراقی‌‌و هه‌رێمایه‌تییان زیاتره‌، ئه‌و وتی‌: "ساڵی‌ 1992 لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان به‌یه‌ك لیست دابه‌زین، به‌ڵام یه‌ك كورسی‌ په‌رله‌مانیان نه‌بوو، بۆیه‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌م پۆستانه‌ له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ به‌هێزبوونی‌ ئیسلامییه‌كان له‌ رووی‌ به‌شدارییان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا".

ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان شانازی‌ ده‌كه‌ن به‌‌و پۆستانه‌ی‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ده‌ستیان هێناوه‌‌و پێیانوایه‌ كه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و پۆستانه‌ نیشانه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌وانه‌، هیوا میرزا سابیر سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان وتی‌: "به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و پۆستانه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ گۆڕانێكی‌ نه‌وعی‌ بووه‌ كه‌ ئیسلامییه‌كان به‌شداریانكرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و دواتر له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و ئه‌و به‌شدارییه‌ی‌ كه‌ هه‌یانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان"، هه‌روه‌ها وتی‌: "به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و راستییه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ كه‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ باڵی‌ میانڕه‌‌و له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هه‌ڵكشانێكی‌ باشدایه‌".

نیاز سه‌عید ، وه‌ك چۆن قۆناغه‌كانی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان دیاری‌ ده‌كات، ئاواش داكشانی‌ ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ له‌ كۆتایی‌ نه‌وه‌ده‌كان‌و سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ نوێوه‌ له‌ كوردستاندا بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتی‌‌و جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك (986)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كه‌ بووه‌ هۆی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ئابووری‌ كوردستان، به‌ دوو له‌و هۆكارانه‌ ده‌ناسێنێت.

ناوبراو هۆكارێكی‌ تریش ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵوێست‌و كاردانه‌وه‌ی‌ ره‌وتی‌ عه‌لمانی‌ له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌، كه‌ تیاِیدا هێزه‌ عه‌لمانییه‌كان كه‌وتنه‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ناكۆكی‌‌و ململانێ‌ له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشتیانه‌، كه‌ تیایدا هۆشیاربوونه‌وه‌یه‌كی‌ عه‌لمانی‌ دروست بوو له‌ به‌رامبه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌‌و كاركردن بۆ بنه‌بڕكردن‌و نه‌هێشتنی‌ ئه‌و زه‌مینه‌‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ له‌ رابردوودا ببووه‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان.

به‌پێی‌ هه‌مان بۆچوون خاڵێكی‌ گرنگ كه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر لاوازبوونی‌ ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌، به‌تایبه‌ت ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ دارایی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیی‌‌و ئه‌و رێكخراوه‌ خێرخوازیانه‌ی‌ یه‌كگرتوو هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت له‌ كوردستاندا‌و ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گێڕێته‌وه‌.
"پاش جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك له‌ عێراقدا، رێژه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ ده‌درایه‌ یه‌كگرتوو ‌و رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كان كه‌مكرایه‌وه‌، به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بارودۆخی‌ ئابووری‌ كوردستان گۆڕانی‌ چۆنایه‌تی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌‌و له‌بری‌ كوردستان ئه‌و كۆمه‌كیانه‌ ره‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ جیهان ده‌كرا، وه‌كو چیچان‌و كۆسۆڤۆ‌و كشمیر‌و داغستان".

پسپۆڕه‌كه‌ی‌ بواری‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ تری‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ "قۆناغی‌ دوای‌ رووداوی‌ یانزه‌ی‌ سێبته‌مبه‌ر، كه‌ تیایدا ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ "تیرۆر" كه‌وته‌ ئابڵوقه‌دانی‌ دارایی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ له‌ جیهاندا‌و رێگرتن لێیان كه‌ به‌ناوی‌ زه‌كات‌و هاوكاری‌ داراییه‌وه‌ پاره‌ كۆبكه‌نه‌وه‌‌و بیده‌ن به‌ هێزه‌كانی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌". 
له‌وه‌شدا كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ فشاره‌كانی‌ ره‌وتی‌ عه‌لمانییه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ هودا هه‌مان بۆچوونی‌ هه‌یه‌‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كوردستاندا پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان هه‌یه‌‌و له‌لایه‌ن حیزبه‌ عه‌لمانییه‌كانیشه‌وه‌ وه‌ك‌و پێویست بواریان پێنه‌دراوه‌‌و یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ته‌نگژه‌ی‌ خستووه‌ته‌ به‌رده‌میان.

مه‌لا به‌ختیار، وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ته‌مویلی‌ مادی‌ ده‌كرێن "ئیسلامییه‌كان به‌ پاره‌ ئیش ده‌كه‌ن‌و كۆمه‌كێكی‌ زۆریان له‌ ده‌وڵه‌تانی‌ كه‌نداو وه‌رگرتووه‌، به‌تایبه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌، ئه‌وان پاره‌ دابه‌شده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌ندام‌و كادره‌كانیاندا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌و دارایی‌ ئاگاداری‌ بێت، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ باج ئاگاداری‌ بێت".
مه‌لا به‌ختیار باسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان  تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو هێزه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و له‌ پرۆژه‌‌و دروستكردنی‌ مزگه‌وت‌و له‌ دابه‌شكردنی‌ حیجاب‌و مانتۆ‌و به‌رماڵ‌ له‌ رۆژانی‌ ره‌مه‌زان‌و مه‌ولودی‌ پێغه‌مبه‌ردا به‌ناوی‌ مسوڵمانێتییه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ ئیستغلالی‌ 1400 ساڵی‌ مێژووی‌ ئیسلام ده‌كه‌ن، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشیان پێیه‌وه‌ نییه‌.

به‌ رای‌ هه‌ندێك له‌ چاودێریانی‌ سیاسی‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵانی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ روویان له‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ سوودمه‌ندبوونیان له‌ بژێوی‌ ژیان.
هیوا میرزا، سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ئه‌و قۆناغه‌‌و هاوكارییه‌كانیان بۆ خه‌ڵك به‌رز ده‌نرخێنێت‌و ده‌ڵێت: "ئیسلامی‌ سیاسی‌ به‌شێكه‌ له‌ ناخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌ رابردووشدا لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان رۆڵێكی‌ باشیان هه‌بووه‌ له‌ رووی‌ خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ له‌ به‌ده‌مه‌وه‌ بوونی‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ له‌ رێگای‌ پرۆژه‌ی‌ خێرخوازییه‌وه‌".

به‌شێكی‌ زۆری‌ قۆناغی‌ هه‌ژاری‌ هاوڵاتییانی‌ كوردستان دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ‌و له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2000ه‌وه‌ رووی‌ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كرد، لێره‌شه‌وه‌ به‌پێی‌ وته‌ی‌ پسپۆڕه‌كه‌ی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ كاریگه‌ری‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك به‌جۆرێك بوو كه‌ وایكرد خه‌ڵكێكی‌ زۆری‌ هه‌ژار روو نه‌كه‌نه‌ باره‌گاكانی‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان‌و له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا ئێوه‌ره‌ نه‌وه‌ستێت بۆ وه‌رگرتنی‌ پاره‌‌و خۆراك، كه‌ هه‌وڵیان ئه‌دا له‌و رێگایه‌وه‌ خه‌ڵك خۆشه‌بكه‌ن‌و سه‌ره‌نجام بیانكه‌نه‌ ئه‌ندام‌و لایه‌نگری‌ خۆیان.
نیاز سه‌عید پێیوایه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان دوای‌ نه‌وده‌كان هۆشیاربووه‌وه‌‌و دركیان به‌وه‌كرد كه‌ هێزه‌كانی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌  هێزی‌ سیاسین‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ ئیسلام ناكه‌ن، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هیچ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ ناتوانێت ئیدیعای‌ ئه‌وه‌ بكات كه‌ حیزبی‌ هه‌موو ئاینی‌ ئیسلامه‌.
گه‌نده‌ڵی‌ ئیداریی‌‌و دارایی‌‌و كه‌می‌ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ پێداویستییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردیه‌وه‌ به‌ درێژای‌ 17ساڵی‌ رابردوو، وه‌ك كارتێكی‌ فشار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌ له‌دژی‌ هێزه‌ عه‌لمانییه‌كان‌و ئیسلامییه‌كان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان بۆ زیاتركردنی‌ پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ریان قۆسته‌وه‌..

محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان پێیوایه‌ كه‌ به‌شێكی‌ به‌هێزبوونی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ بۆ  گه‌نده‌ڵیی‌‌و نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ده‌ست‌و داوێنپاكیی‌‌و ئه‌و رێبازه‌ی‌  ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان هه‌ڵیانگرتووه‌‌و گه‌نه‌ده‌ڵییه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و حیزبه‌ عه‌لمانییه‌كان به‌شێكه‌ له‌ هۆكاری‌ هه‌ڵكشانی‌ ئیسلامییه‌كان له‌ كوردستان.
هیوا میرزا ده‌ڵێت: "جه‌ماوه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واده‌بینێت ره‌وتی‌ سیاسی‌ میانڕه‌و له‌ كوردستان ئه‌گه‌ر له‌ كه‌ناڵه‌ هه‌ستیاره‌كان به‌تایبه‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتدا رێژه‌یه‌كی‌ باشی‌ هه‌بێت، ده‌تونێت خزمه‌تێكی‌ باش بكات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌م بۆچوونه‌وه‌ وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ پێیوایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌ك هه‌بێت له‌ حكومه‌ت، ناڕه‌زاییه‌كی‌ لیبڕاڵه‌و ناڕه‌زاییه‌كی‌ ئیسلامی‌ نییه‌".
كاره‌ توندو تیژییه‌كانی‌ گروپی‌ جوند لئیسلام‌و دواتریش ئه‌نسار لئیسلام كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌ "تاوانی‌ خێڵی‌ حه‌مه‌‌و ته‌قینه‌وه‌كانی‌ یه‌كی‌ شوباتی‌ هه‌ولێری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ و لقی‌ پارتی‌" گه‌یشته‌ لوتكه‌. 

به‌رێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ حیزبی‌ سیاسی‌ ئه‌مرۆ له‌ كوردستاندا به‌بێ‌ داراییه‌كی‌ باش مومكینه‌ بتوانرێت به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌ندێك له‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ گومانیان له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌‌وۆ ته‌مویلی‌ پارته‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان میزانیه‌ی‌ دیاریكراو له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رده‌گرن، یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كه‌ له‌ 6/2/1994 به‌ ئه‌میندارێتی‌ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین راگه‌یه‌نراوه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ مانگانه‌ 187 ملیۆن دینار‌و بودجه‌ی‌ بۆ دابینكراوه‌.

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستانیش كه‌ شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی‌ پێشه‌وایه‌تی‌ ده‌كات‌و عه‌لی‌ باپیر ئه‌میریه‌تی‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 31/5/2001  له‌ بزوتنه‌وی‌ یه‌كبوونی‌ ئیسلامی‌ كوردستان جیابوونه‌وه‌‌و مانگانه‌ 12 ده‌فته‌ر دۆلار له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن كه‌ حه‌وت ده‌فته‌ریان یه‌كێتی‌‌و پێنج ده‌فته‌ریان پارتی‌ دابینی‌ ده‌كات، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، كه‌ ساڵی‌ 1987 به‌ رابه‌رایه‌تی‌ شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی‌ دامه‌زراوه‌، ئێستا به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌و حیزبه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بودجه‌ی‌ مانگانه‌كه‌ی‌ بڕیون.
ئه‌گه‌رچی‌ به‌ رای‌ هه‌ندێك چاودێری‌ سیاسی‌ پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان له‌ دابه‌زیندایه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئیسلامییه‌كان ئێستا به‌شداریان له‌ ده‌سه‌ڵات‌و بڕیاردان هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست.

برایم جه‌لال، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ یه‌كێتی‌، پێیوایه‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ هیچیان له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تح زیاتر نییه‌‌و به‌ دووری‌ نازانێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌، ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان لێیان ببنه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس‌و ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست.
ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستانیش وه‌ك هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ دیكه‌  ئامانجیان گرتنه‌ ده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵاته‌و كار بۆ وه‌رگرتنی‌ ده‌كه‌ن، سكرتێری‌ مه‌كته‌ب سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ گرتنه‌ ده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت: "ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ كارده‌كه‌ین كه‌ ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ ده‌ست، له‌ راستیدا كه‌ چووینه‌ته‌ مه‌یدان وه‌كو هه‌ر حیزبێكی‌ سیاسی‌ ده‌مانه‌وێت به‌ جه‌ماوه‌ر بڵێین ئه‌گه‌ر رۆژێك ده‌سه‌ڵاتتان به‌ ئێمه‌ سپارد، خزمه‌تتان ده‌كه‌ین".

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی‌ سكرتێری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامییه‌وه‌، محه‌مه‌د بازیانی‌ به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ هودا پێیوایه‌ كه‌ "ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان تا ده‌ ساڵی‌ تر ناتوانن ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست‌و به‌دیلنین بۆ ده‌سه‌ڵات"، ئه‌مه‌ش ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئیسلامییه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی‌ پێویستیان نییه‌‌و وتاری‌ سیاسیی‌‌و پرۆژه‌ی‌ سیاسیان روون نییه‌ بۆ هه‌مووان، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌شدا خۆیان كردووه‌ به‌ پاشكۆ بۆ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌‌و نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ كه‌ بێتاقه‌تبووه‌ له‌ ئه‌و دوو حیزبه‌.
به‌رپرسانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و دروشمه‌ی‌ به‌رزیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ بیپارێزن، محه‌مه‌د حه‌كیم وتی‌: "ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ‌ ئێمه‌ گه‌یشتیه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كه‌وه‌ حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین، كێ‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا، با حكومه‌ت پێكده‌هێنێت".

وه‌ك زۆرێك له‌ حیزبه‌ عه‌لمانییه‌كانی‌ كوردستان له‌ناو لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كانیشدا ناكۆكی‌‌و ئینشیقاقی‌ حیزبی‌ دروستبووه‌، به‌هۆی‌ جیاوازی‌ بیرو بۆچوون‌و سوڵته‌وه‌و پاره‌وه‌.
محه‌مه‌د بازیانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان كۆمه‌ڵێك گرفتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ ره‌نگه‌ ده‌رفه‌تێكی‌ وه‌كو پارتی‌ داد‌و گه‌شه‌پێدانی‌ توركیایان بۆ بڕه‌خسێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌خۆیاندا نه‌چوونه‌ته‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ساڵانی‌ هه‌شتاكان بینیومه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامییان ده‌كرد له‌ كوردستان، تا ئێستاش هه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌یه‌".
ئه‌گه‌ر وایدابنێین ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان لاوازی‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌ بۆ به‌هێزی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌‌و هه‌وڵده‌دات دوای‌ وه‌رگرتنی‌ ده‌سه‌ڵات جه‌ماوه‌ریش بۆخۆی‌ بگێریته‌وه‌، ئایا هه‌ڵوێستی‌ عه‌لمانییه‌كان چۆنده‌بێت له‌م رووه‌وه‌، رێگا ده‌ده‌ن ئیسلامییه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست، یان چاكسازی‌ ده‌كه‌ن‌و له‌ رێگای‌ خزمه‌تكردنی‌ گه‌له‌وه‌ "كه‌ ئه‌ركێكی‌ سه‌رشانیانه‌" جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان ده‌گێڕنه‌وه‌؟

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
شیروانی مام کەریم سویسرا
 دروستبونی علمانیەت بە هۆی خراپی یاسای کەنیسە بوو بە سەر خەڵکدا دەست خستنە ناو ژیان بە جۆرێک کە ڕێگای لە زانستو پێشکەوتنی خەڵک ئەگرت بۆیە بوە هۆی دروست بونی بیری نوێ .کەواتە دین دروست کەری بیری مرۆڤە و داهێنای بەرنامەی هیزرە .ئێمەش کە باس لە ئیسلامی لە کوردستاندا دەکەین ئەبێت رێگر نەبین لێیان بەڵکو دەبێت وەک هەموو لایەنەکانی کە تەماشا بکرێن بۆچی نا ئە گەر بشببنە خاوەن دە سەڵات . بابزانین ئەوان چیان پێیە خۆ ئەگەر باش بون ئەوا بۆچی نا وە ئەگەر خراپ بون خەلکیش لە هەڵبژاردنی ئازاددا دەنگیان پێنادات .کەواتە گرنگ دیموکراتیە وەبشمانەوێت یان نا ئیسلام بەرنامەیەکی سیاسیە . ئەگەر ئێمە رێگەمان لە بیرە جیاوازەکان گرت ئەوا ئەمانەوێت که خوا بۆ کۆمەڵگا دروست بکەین . لە هاوڵاتیەکی سویسریم پرسی بۆچی سویسرا سەرۆکێکی گشتی نیە بەڵکو چەند کەسێک ئەیبەن بەڕێوە وتی ئێمە خوا بۆ خۆمان دروست ناکەین . ئەمەیە عاقلی با ئێمەی کورد واز لە وشەی کاك و مام و ئەمیر بهێنین با واز لە وشەی سەرۆک بهێنین با لەناو خۆشماندا با کاکە و دادە بەکار نەهێنین با بەناوی خۆمانەوە یەکتی بانگبکەین ئەمە رێز نیە بەڵکو دروست کردنی جیاوازیە وا دە کات کە تاکی تازە خۆی بە کەمتر بێتە بەر چاو چاوەرێی بیری لە خۆی گەورەتر بکات یان تاکی گەورە بەچاوی بێ مستەوا تەماشای لە خۆی بچوکتر بکات وە هەمیشە خۆی بە دەسەڵاتدار بزانێت بە سەریدا شیروانی مام کەریم سویسرا
شۆڕش
 سڵاو ده‌ستانخۆش به‌ڕای من ئه‌و حیزبانه‌ی کوردستان هه‌مویان ده‌وری کۆمپانیا ده‌بینن نه‌ک حیزب. حیزب ده‌بو له‌خزمه‌تی کۆمه‌ڵگابن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه هه‌ندێکیان به‌ناوی دین و هه‌ندێکیان به‌ناوی کوردایه‌تییه‌وه خه‌ریکی باخه‌ڵپڕکردنن. ئه‌وان باخه‌ڵیان پڕو که لله‌یان خاڵی ..هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه. سوپاس بۆ به‌ڕێزتان...
ئاوات پێنجوێنی‌
 به‌ رای‌ من حیزبایه‌تی‌ به‌شیوه‌یه‌یه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ كوردستان له‌به‌ر چاوی‌ خه‌لكی‌ خراوه‌ له‌چاو ده‌ورو به‌ریاندا كاری‌ ئه‌وان له‌ هه‌مووان باشتره‌ و ئه‌گه‌ر كورته‌ك و پاره‌ نه‌بیت كوده‌دای‌ سپی‌ به‌ریۆه‌یه‌ جاوه‌ روان بن.
هاوبیر عه‌بدول-به‌ریتانیا
 ئیسلامییه‌كان پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌رییان كه‌م بۆته‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ بێزاره‌ی‌ كه‌ دروستبووه‌ دژی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ی‌.ن.ك‌و پ.د.ك له‌ده‌وری‌ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خۆشیان له‌پێناو چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێكدا بوون به‌پاشكۆی‌ ده‌سه‌ڵات.
پارێزه‌ر : دانا جوامێر
 نوسین له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌ر مه‌رجی‌ مه‌وزوعیه‌ت و بنه‌مای‌ زانستی‌ تیدابیت نه‌ هه‌له‌ و نه‌ گوناهه‌ به‌ڵام : 1- هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ گه‌شه‌ی‌ ئیسلامییه‌كان له‌ كوردستان و جیهانیش ببه‌ستینه‌وه‌ به‌ ناله‌باری‌ ئابوری‌ وڵات و بونی‌ داگیركه‌ره‌وه‌، به‌ته‌ماشای‌ واقیعی‌ ئێستا ده‌بینیت ئیسلامیه‌كان ده‌نگیكی‌ بیستراو و ئه‌لته‌رناتیفن ئه‌گه‌ر سته‌می‌ نه‌یاره‌كانیان نه‌بیت. 2- تێكدانی‌ ژیانی‌ سیاسی‌ و حیزبایه‌تی‌ كردن له‌ كوردستان به‌ هه‌مان شیوه‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كانیش ده‌بیت.
هاوڕێ‌
 به‌ڕای‌ من هه‌تا ره‌وتی‌ پێشكه‌وتن به‌ره‌و پێشتر بچێت، دین و خورافه‌ت به‌ره‌ و نه‌مان ده‌چێت. بۆیه‌ ئه‌و كاته‌ به‌سه‌ر چووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ مه‌زهه‌بی‌ و ئاینی‌ له‌ كوردستاندا بالا ده‌ست بێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ