راپۆرت
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟




Tuesday, May 17, 2011
 
     

راپۆرت: سبه‌ی‌ - رۆژنامه‌
كەموكوڕییەكانی پرۆژەی بودجەی ساڵی (2011)، پەرلەمانتاران نیگەران دەكاتو بەپێویستی دەزانن بودجەكە بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە رەوانەی حكومەت بكرێتەوە، یان لە هۆڵی پەرلەماندا «كەموكوڕییەكان» نەهێڵرێن.  

بگەڕێتەوە یان لە پەرلەمان چاك بكرێت؟
هەرچەندە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی (2011)ی هەرێمی كوردستان (5) مانگ دوای وادەی دیاریكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە، دوێنێ (16)ی ئایار، پەرلەمان یەكەم كۆبونەوەی لەسەر كرد، بەڵام لەدوای ئەو دانیشتنە، بەشێكی بەرچاوی پەرلەمانتاران لەو بڕوایەدان گرفت و كەموكوڕییەكانی هێندە زۆرن، كە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت، یان لە پەرلەماندا هەمو «گرفتەكان»ی چارەسەر بكرێن.

ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا هه‌یه‌ پێی‌ ناوترێت كه‌موكوڕی‌، چونكه‌ كه‌موكوڕی‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین خه‌له‌لی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌ بودجه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا كاریگه‌ریی‌ زۆر خراپی‌ ده‌بێت و به‌ زیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌شكێته‌وه‌.  

وتیشی‌: پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ هه‌ر له‌ هه‌یكه‌ل و داڕشتنیه‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی‌ به‌شه‌كانی‌ دیكه‌شیدا هه‌ڵه‌ی‌ زۆری‌ تێدایه‌، ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنی‌ گۆڕان پاش خوێندنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پڕۆژه‌یاساكه‌، سه‌رنج و ره‌خنه‌ و تێبینییه‌كانی‌ خۆمان نوسیوه‌ و به‌نیازین له‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتودا به‌شداری‌ بكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانمان كردوه‌ به‌هۆی‌ باری‌ نائاسایی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، به‌ڵام له‌م دانیشتنه‌دا به‌شداری‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بودجه‌ كه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌.

ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی‌ ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ رابردو زۆر خراپتره‌ و كێشه‌ی‌ گه‌وره‌تری‌ تێدایه‌، ئێمه‌ش له‌ په‌رله‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵه‌ و كێشانه‌ به‌ به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنته‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕو. 

كاردۆ محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی «گۆڕان» لە پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت؛ بودجەی ئەمساڵ وەك ساڵانی رابردو "پڕە لە هەڵەو كەموكوڕیی گەورەو نەیتوانیوە چارەسەری كێشەكان بكات".

وتیشی: "سەرباری ئەو كاتە زۆرەی لەبەردەمی حکومه‌تدا بوه، بەڵام ناپرۆفیشناڵە لە ئامادەكردنی بودجە و كێشەكانی پێ چارەسەر ناكرێت، بۆیە پێویستە لە پەرلەمان هەمو كەموكوڕییەكان دیاری بكرێتو هەڵبسەنگێنرێت، دوای ئەوە بنێردرێتەوە بۆ حكومەت بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی دیاریكراودا چارەسەری بكات، ئەوسا بێتەوە پەرلەمانو پەسەند بكرێت".

هاوكات، بیلال سڵێمان، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ، هاوڕایە لەگەڵ كاردۆو لە لێدوانێكیدا بۆ «رۆژنامە»، وتی: «چاوەڕێمان دەكرد پرۆژەكە لەوەی ساڵی رابردو باشتر بێت، بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ كەموكوڕییەكان زیاترە، ئەوەش جێی تێڕامانە".  

بۆ چارەسەری گرفتەكانیش دەڵێت: «دەبێت پەرلەمان پەلە نەكات لە پەسەندكردنی و بڕگە بە بڕگە بە كێشەو كەمورتییەكاندا بچێتەوەو چارەسەری بكات، ئەوەش باشترە لەوەی بینرێتەوە بۆ حكومەت، چونكە پێموانییە؛ حكومەت بەشێوەیك چاكی بكات كە جێی رەزامەندیی بێت".

لای خۆشیەوە، عومەر سدیق هەورامی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كوردستانی و ئەندامی لیژنەی دارایی، نایشارێتەوە پرۆژەی  بودجەكە كەموكوڕییو گرفتی تێدایەو بە «رۆژنامە»ی راگەیاند: ئەو بڕە پارانەی بۆ هەندێك فەسڵو باب دانراون، كەمو زیادیان هەیەو وتیشی: «تێبینییەكانی خۆمم له‌و روه‌وه، داوەتە لیژنەی دارایی".

لەبارەی ئەو بۆچونه‌ی كە باس لە گەڕانەوەی بودجەش دەكات، وتی: "بە گەڕانەوەی بودجە درەنگ دەبێت و ئەوەش لە بەرژەوەندیی حكومەتو هاوڵاتییانو پەرلەمانیش نییە، بۆیە دەكرێت ئەو كەموكوڕییانەی هەن، زۆربەیان لەناو هۆڵی پەرلەماندا چاكیان بكەین و ئەو تێبینییانەش كە ئۆپۆزسیۆن هەیانە، ئاماژەی پێبدەن بۆ ئەوەی نەهێڵرێن".

ناڕونی بودجە و رۆڵی حیزب!
بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2011) بریتییە لە (11) ترلیۆن و (80) ملیارد دینار، ئەوەش پاش دەركردنی نەفەقاتی سەروەریی. پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش، لەگەڵ ئەوەی جەخت لەوە دەكەنەوە؛ بەشێكی زۆری داهاتە ناوخۆییەكان ناڕونن، رەخنەی ئەوە دەگرن، كــە (70%)ی بودجەكە بۆ بەكاربردن تەرخانكراوە و (30%)ی بۆ وەبەرهێنانە "ئەوەش زیانەكانی مەترسیدارن".  

بە بۆچونی سەرۆكی فراكسیۆنی «گۆڕان»، تەرخانكردنی بەشێكی سەرەكی بودجە (بودجەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردو، زیاترە)، بۆ بەكاربردن كاریگەریی زۆر نێگەتیڤی دەبێت لەسەر هەڵاوسان و ژیانی ئەو هاوڵاتییانەی كەمدەرامەتن، بۆ «رۆژنامە» وتی: «گرفتێكی سەرەكییە، لە عێراقدا كە (15) پارێزگایە، (60%)ی بودجەكەی بۆ بەكاربردنە، بەڵام لە كوردستان بە (سێ) پارێزگا، بودجەی بەكاربردن (70%)ی بودجە گشتییەكەیە".

كاردۆ، كە ئەندامی لیژنەی داراییشە، جەخت لە نادیاریی سەرچاوەی داهات دەكات لە بودجەكەداو پێیوایە؛ «یەكێكی دیكەیە لە گرفتەكان، بۆیە دەبێت ئەو سەرچاوانە بۆ خەڵكی كوردستانو پەرلەمان ئاشكرا بكرێت، چونكە داهاتێكی زۆری وەزارەتەكان شاردراوەن".

پەرلەمانتارەكــەی كۆمەڵ -یش، هەرچەندە هەمان بۆچونی هەیە لەسەر ناڕونیی بەشێكی داهاتەكان، بەڵام لەو بڕوایەدا نییە كەموكوڕییەكان لە نەزانینەوە بێتو وتی: "كۆمەڵێك لەو كەموكوڕییانە لەوە نییە كە هەستی پێ نەكرابێت، بەڵكو به ئه‌نقه‌سته، ئەوەش بۆ شاردنەوەی هەندێك ژمارەو داتا، بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران دركی پێ نەكەن، دوەمیش؛ ئەوەیە كە ئەوان پێیانخۆش نییە ژمارەكان بدەنە دەست كۆی پەرلەمانتاران و دەیانەوێت بەشێك لەو بودجەیە بۆ مەرامی تایبەت بەكاربهێنن".

هاوکات، سەمیر سەلیم، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتو، رەخنە لە ناڕونیی داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێم دەگرێت لە پرۆژەی بودجەداو بۆ «رۆژنامە» وتی: «داهاتی ناوخۆ زۆر بە كەمییو بە ناڕونیی خراوەتە بودجەكەو وا هەست دەكرێت تەنیا سه‌رفكردنی ئەو بڕەیە، كە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە". 

ئه‌و، بە نیگەرانییەوە لە هەیمەنەی حیزب دەڕوانێت بەسەر پرۆژەكەداو پێیوایە: زانیاری و داتاكانی ناو پرۆژەكە لەژێر پرسیاردان، جگە لەوە «دەڵێی بودجەكە هی دەوڵەتێكە؛ كە ئەولەویەتی سەرەكی بۆ دەزگا ئەمنی و پۆلیسییەكانە، ئەوەش نادیموكراسی پێوە دیارە»، وتیشی: "پاڵنەرە حیزبییەكان رۆڵی كاریگەرو بناغەییان گێڕاوە لە داڕشتنهوهی پرۆژەكەو دیاریكردنی بڕو ژمارەكاندا".

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی‌)، عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، رۆژنامه‌نوسی ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم كوردستان 2 دو ترلیۆن 508 ملیار دینار زیاتره‌ له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی رابردو، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ سود له‌م زیاده‌یه‌ وه‌ربگیرێت، چونكه‌ 75% ئه‌م زیاده‌یه‌ بۆ بودجه‌ی (به‌كاربردن) ته‌رخانكراوه‌و له‌و زیاده‌یه‌ ته‌نها 25% بۆ بودجه‌ی (وه‌به‌رهێنان)ته‌رخانكراوه‌.

عه‌لی‌ ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ به‌كاربردن له‌ ناو پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا وتی: بودجه‌ی‌ به‌كاربردن له‌ ناوپرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ، زۆر خراپتره‌ له‌ ساڵی رابردو، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌ ناپێویستیه‌كانی وه‌ك (به‌خشین)، دو ئه‌وه‌نده‌ له‌ ساڵی‌ رابوردو زیادكراوه‌؛ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری چاككردنه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كان، دو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ساڵی‌ رابوردو زیادیكردوه‌.

ناوبراو رونیشیكردوه‌: ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی رابردوی ساڵی 2011 بكرێته‌ پێوه‌ر، سودی كۆمه‌ڵایه‌تی زیادیكردوه‌؛ بۆ نمونه‌ بۆ دامه‌زراندنی 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر 1 ترلیۆن و 588 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 600 هه‌زار دیناریش بێت، ئه‌وا كۆی‌ موچه‌كه‌یان ده‌كاته‌ 90 ملیار دینار، هاوكات ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی كوردستان 100 هه‌زار دینار بخرێته‌ سه‌ر موچه‌كه‌یان، هێشتا 1 ترلیۆن و 108 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش گوماناویه‌ و نازانرێت چی لێ دێت.  

 له‌ لێدوانه‌كه‌یدا عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح باسی له‌وه‌شكرد: "بودجه‌ی (وه‌به‌رهێنان) له‌ ناو پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا، به‌شی زۆری بۆ پرۆژه‌كانی ساڵی رابردو ته‌رخانكراوه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ (داهات) له‌ ناو پرۆژه‌كه‌دا زۆر گوماناویه‌و ئه‌و داهاته‌ی خراوه‌ته‌ پێشچاو قابیلی باوه‌رپێكردن نیه‌ ئه‌وه‌ داهاتی راسته‌قینه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێت، چونكه‌ له‌ 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010، داهاتی كوردستان 316 ملیار بوه‌، به‌ڵام بۆ سه‌رجه‌م (داهات)ی ئه‌مساڵ له‌ پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ 400 ملیار دینار دراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی‌ رابردو بكرێته‌ پێوه‌ر، پێویسته‌ داهاتی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ناو بودجه‌دا 632 ملیار بێت.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕینی‌ پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌م و كوڕیانه‌ی‌ شاره‌زایانی بواری‌ ئابوری‌ ده‌یخه‌نه‌ڕو، عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح وتی: ئه‌گه‌ر بودجه‌ به‌م شێوه‌یه‌ تێپه‌ڕ بێت و بودجه‌ی به‌كاربردن زیاد بكات (به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌مساڵ كه‌ نزیكه‌ی 1 ترلیۆن و 900 ملیار زیادیكردوه‌)، ئه‌وا پێویسته‌ بودجه‌ی به‌كاربردن له‌ 5 ساڵی داهاتودا ببێته‌ 19 ترلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌.

كورتهێنان و پرۆژەی بەردەوام
ئەوەی لە بودجەی گشتی هەرێمدا بە گرفتێكی سەرەكیی دادەنرێت «كورتهێنانی شاراوە»و تەرخانكردنی بڕێكی زۆری بودجەیە بۆ پرۆژە بەردەوامەكان، لە بری پرۆژەی پێشنیاركراو (نوێ).

لەو روەوە، كاردۆ، دەڵێت: «حكومەت زیادەڕەویی دەكات لە سه‌رفكردنی ئەو بڕەی پەرلەمان بۆی دیاریكردوە، ئەوە سەرباری ئەو بودجەیەی هێزی پێشمەرگە، كە لە بەغدا چارەسەر نەكراوە، جگە لەوانەش پرۆژەی بەردەوام لە پرۆژەی نوێی پێشنیازكراو زیاترە لە بودجەكەدا، كە بەشێكی زۆری پارەی وەبەرهێنانیان بۆ تەرخانكراوە»، پێشیوایە؛ جگە لە ناعەدالەتی و چەند پرۆژەیەكی دوبارە «شاردنەوەو پارەی مدەوەر و چەند كێشەیەكی دیكەشی تێدایە".  

به‌خشین بۆچی‌ و بۆ كێ‌؟
ساڵانه‌ بڕێك پاره‌ی‌ زۆر به‌ناوی‌ به‌خشینه‌وه‌ ته‌رخانده‌كرێت‌ و خه‌رجده‌كرێت، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌م پاره‌یه‌ بچێته‌ خزمه‌تی‌ گشتییه‌وه‌.

ته‌نیا نه‌چونه‌ خزمه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌م خه‌رجیه‌، كه‌موكورتییه‌كانی‌ ئه‌م خانه‌یه‌ نییه‌، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ نا یاسایی‌ زیاتر له‌و پاره‌یه‌ی‌ خه‌رجكردوه كه‌ په‌رله‌مان بۆی‌ په‌سه‌ند كردوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ زانیاری‌ هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ی‌ داوه‌ته‌ په‌رله‌مان.

له‌نێو گه‌رمه‌ی‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا، له‌نێو ئه‌و هه‌مو به‌ڵێنه‌ زۆر زه‌وه‌ندانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌یدات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجییه‌ نا پێویسته‌كان، حكومه‌ت له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ به‌خشین كه‌مبكاته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رچاو زیادی‌ كردوه‌، له‌ پار ساڵدا 374 ملیار دینار بۆ به‌خشین ته‌رخانكرابو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه‌ به‌ 761 ملیار دینار، واته‌ به‌بڕی‌ 387 ملیار دینار زیادی‌ كردوه‌.

به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ رابوردو په‌رله‌مان هیچ پاره‌یه‌كی بۆ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق ته‌رخان كردبێت، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا ملیارێك‌و 762 ملیۆن دیناری‌ بۆ خه‌رجكردوه‌و ئه‌مساڵیش ملیارێك ‌و 500 ملیۆنی‌ بۆ ته‌رخانكردوه‌، بۆ ده‌بێت خه‌رجییه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان بێت.

له‌ ساڵی‌ 2009دا، حكومه‌ت بڕی‌ 10 ملیار دینار بۆ رێكخراوه‌ زانستییه‌كان ته‌رخانكردبو، حكومه‌ت ده‌یگوت پاره‌ی‌ رێكخراوه‌كان كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام‌ نه‌ك كه‌می‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو پاره‌ی‌ رێكخراوه‌ زانستییه‌كان بوه‌ به‌ 25 ملیار دینار.

حكومه‌ت له‌ ساڵی‌ 2010دا 11 ملیار دیناری‌ بۆ رێكخراوه‌ رۆشنبیرییه‌كان ته‌رخانكردبو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه‌ به‌ 22.5 ملیار دینار، له‌ ساڵی‌ 2010دا بۆ رێكخراوی‌ دیكه‌ 40 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام ئه‌م ساڵ بوه‌ به‌ 67 ملیار دینار.

ئایا زیادبونی‌ ئه‌م به‌خشینانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ چاكسازیدایه‌؟  
بۆ ئه‌م ساڵ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌خشینی‌ 7 ملیارو 128 ملیۆن دیناری‌ هه‌یه‌‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌سه‌ڵاتی 900 ملیۆن‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران یه‌ك ملیارو 208 ملیۆن‌و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ 603ملیارو 411 ملیۆن دینار‌و ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان 149 ملیار دیناری‌ هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گرفته‌:
ئایا ئه‌م به‌خشینانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌ و په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ كێیه‌؟ له‌سه‌ر چ‌ بنه‌مایه‌كه.‌

سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پارساڵدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ بۆ به‌خشین خه‌رجنه‌كردوه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ یه‌ك ملیارو 208 ملیۆنی‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.

ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان خۆی‌ داوای‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی نه‌كردوه‌ بۆ به‌خشین، به‌ڵام 149 ملیار دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئایا بۆ كێیه‌؟

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
موزةفةر هةمزة
 ده‌نگدرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بودجه‌كه‌ نه‌گه‌رێندرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت, له‌و حاله‌ته‌دا چاره‌سه‌رێك ماوه‌, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ " به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بودجه‌" كه‌سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌ به‌ ته‌واوی‌ ستافه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ هه‌واری‌ خۆیان بێننه‌ نێو ته‌لاری‌ په‌رله‌مان و بیكه‌ن به‌ وه‌رشه‌یه‌ك بۆ چاككردنی‌ كه‌موكورتیه‌كان و خه‌وشه‌ به‌رچاوه‌كانی‌؟
موتةليب سةعيد
  بودجه‌ بابه‌تێكی‌ كرنكه‌ له‌ئێستا ته‌واوی‌ میدیاو په‌رله‌مان و شاره‌زایان لێی‌ده‌دوین مه‌سه‌له‌ی‌ بودجه‌ برسێكی‌ كرنكی‌ نیشتمانی‌ یه‌ به‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێزی‌به‌خه‌رجی‌و داهاتی‌ هه‌رێم رَیكخستنی‌كاروباره‌كانی‌حكومه‌ت وه‌هه‌یه‌بویه‌وه‌ك رای‌خوم بیم وایه‌ له‌ئیستا بودجه‌ ئه‌كه‌رجی‌ دواكه‌وتوه‌ به‌لام له‌ئه‌وه‌شدا به‌كه‌مو كوری‌یه‌وه‌تێ نه‌به‌ری‌ بێویسته‌ له‌دانیشته‌كانی‌به‌رله‌ماندا به‌وردی‌ راوێزو كفتوكوَی‌ له‌باره‌وه‌بكرێ‌ وه‌به‌هه‌ماهه‌نكی‌و كوێكرتن له‌رای‌ یه‌كتر باش دراسه‌یه‌ك ی‌ورد كه‌یشتن به‌ئه‌نجامێكی‌ روون دوای‌ ده‌ست نیشانكردن و جاره‌سه‌ركردنی‌ خاله‌ لاوازه‌كانی‌ هه‌روه‌ها به‌رای‌ به‌نده‌ به‌شی‌به‌خشین وبودجه‌ی‌ به‌كاربردن كه‌م بكرێته‌وه‌ زیاتر بایه‌خ به‌وه‌به‌رهێنان له‌بێناو زیاتركه‌شه‌كردنی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵی‌ و بیشه‌سازی‌
هيوا
 بودجەی چی؟ ئەمە وەك ئەو پەندە كوردییەی لیهاتووە، وتیان حوشتر كوڕت بوو، وتی بو نەبوو بە من چی ئەو بارەی لە خۆمە هەر لە خۆمە
Mohamed
 Bele mnsh delem ba bgeretewe bo Ewey btwann takw tozek deskari bken herchend natwann chaki bken chwnke Ewann niazi chakkrdnian nye Ewann nyazi kokrdnewejanheye nek chak krden legel Rezw Slaw
shaxa
 agar bodja bgareta u nagaretawa har awandae dar axan braste ema xoman axal tenen am dasalata har gandala u hechi tr
goran
 pewista bgarenretawa, agar abam shewaya teparret ba rasti layana opozoswenakan dar dakawe ka be dassalatn. brai barezm nabe ema bllein ba zorinay dang mast rasha, pewista ewa dangi xalk barzkanawa wewa 500,000 dangtan lagalya, yan la kati xopishan danakana ewa atanwt ema la pash amawa nin, ba rasti awa behezi ewa nishan ada abe bllem balle emain wak misru tunsu aw wlata 3arbyana. bburn chunka kame zbr qsa akam ballm la barzhawandi ewaw gala
kany
 وه‌ڵا به‌ڕای من بودجه‌ هیچ سودی نیه‌ بۆ فه‌قیر و هه‌ژار بودجه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌ فه‌قیرو هه‌ژار لێی بێ به‌شن ئه‌گه‌ر نه‌شبێت ئه‌وه‌ حوکمه‌ت لێی بێ به‌شه‌ من نازانم بودجه‌ چیه‌ زۆر سوپاس بۆ برایانی گۆڕان که‌ ئاشنایان کردین به‌ ژوری په‌رله‌مان و به‌ بودجه‌و به‌م شتانه‌ ده‌نا ئه‌گه‌ر پێشتر لێیان بپرسیمایه‌ بودجه‌ چیه‌؟؟ ده‌بوایه‌ من بچومایه له‌‌ قاموسا بۆ ئه‌و وشه‌یه‌ بگه‌ڕامایه‌ به‌بۆچونی من بودجه‌ پره‌ له‌ که‌موکوڕی هیچ له‌ سودی میله‌تا نیه‌ واباشه‌ په‌سه‌ند نه‌کرێت.
amanj
 pewista aw kasanai aw ra6nwsayan nwsiwa bdrena dadga 4wnka awa ba hadar dani mwlkw mali g6tia
watan
 با به‌سند بكریت وه‌ختی‌ مزایده‌ نیه‌ خه‌لك جاوه‌رئ ی‌ دامه‌زراندن ده‌كات
tara
 baxwa ba awa bezanen budja pasend bekret yan pasend nakeret hich shtek bo hawlati nakeret har bo awanai dasalat labar awai ba nawi zorinawa har awan pasendi akan nak tanha budja hamw aw shtanai ter ka binewmana hata esta
سةربةرز
 به‌ بۆجوونی من به‌سه‌ ندبكریت ئه‌كه‌ر به‌سه‌ندیش نه‌كرا با به‌ته‌وافوق بیت له‌كه‌ل لیستی ده‌سه‌لات جونكه‌ به‌راستی خه‌ریكه‌ نه‌ریتی دژبوون و بۆجوونی بیجه‌وانه‌وه‌ به‌سه‌ر ئۆبزسیۆندا ده‌بریت ئه‌وه‌ ش كاره‌ساته‌.
هةردي
 بوجه‌ ببیت یان نه‌بی خه‌لكی كوردوستان هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی
shakhawan
 بروای‌ من وایه‌ به‌سه‌ند نه‌كریت جونكه‌ بوجه‌ ئیستا بیویستی‌ به‌ لایه‌نی‌ كه‌م مانكیك هه‌یه‌ بوسه‌رجه‌م بیداجونه‌وه‌ به‌و لایه‌نه‌ ونانه‌ی‌ تیدایه‌ له‌هه‌مو جیهان بوجه‌ له‌سه‌رئاستی‌ توانای‌ وه‌به‌رهینان دانریت به‌لام لیره‌ سال به‌ سال ئاستی‌ به‌رهه‌م هینان له‌ بوجه‌ دا به‌ره‌و دواوه‌ ئه‌روات ته‌نها هوكاریك بو زیادكردنی‌ بوجه‌ی‌ به‌كارهینان بو شه‌رعیه‌ت دانه‌ به‌ تالانكردنی‌ سامانی‌ میله‌ت به‌ناوی‌ حكوم رانی‌ كردنه‌وه‌
هۆگر بەکر عەبدوڵڵا
 بەرای من گەرانەی بوجە بۆ حکومەت یان پەسەندکردنی پەیوەندی بە زۆرینەی پەرلەمان هەیە و هەتاوەکو ئێوارەو ئێمە بڵێین با پەسەندنەکرێت ئەوا لیستی کوردستانی تێی دەپەرێنێت.وە بە پێچەوانەشەوە هەر راستە
بريارمشير
 هیوادارم بودجه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌و په‌سه‌ند نه‌كرێ چونكه ‌ئه‌و بودجه‌یه ‌زۆرترین كه‌م وكورتی تێدایه.‌
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ