راپۆرت
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر




Thursday, June 16, 2011
 
     

راپۆرت: فه‌لاح حه‌سه‌ن
پاش تێپه‌ڕبونی‌ چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنیان، تائێستا كه‌سوكاری‌ بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ له‌ چاره‌نوسی‌ ده‌ستگیرکراوه‌کان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین جار خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌ و یاداشتیان ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كردوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامێكی‌ رون و ئاشكرایان ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌.

له ‌ساڵانی‌ نه‌وه‌ده‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردودا شه‌ڕ و پێكدادانی‌ چه‌كداری‌ له‌نێوان پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستاندا رویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س بێسه‌روشوێنكراون، كه‌ تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌ و كه‌سوكاره‌كانیشیان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و نازانن كه‌ ئاخۆ ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه‌ له‌ ژیاندا ماون یان نا.

ئه‌نفالێكی‌ تر
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆتایی‌ هاتوه‌ و له‌ ئێستادا پارتی‌ و یه‌كێتی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ و چه‌ندین جار سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌ردو حیزب‌ داوای‌ لێبو‌ردنیان كردوه‌، به‌ڵام دا‌وای‌ لێبوردن كۆتایی‌ به‌ پرسكه‌‌ ناهێنێت و دڵنیانه‌بونی‌ كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبوه‌كان چه‌ندین كاریگه‌ری‌ یاسایی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌رونی‌ لێ به‌جێ ماوه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌یسه‌ به‌ نادیاری‌ درێژه‌پێده‌ری‌ ئه‌نفاڵكی‌ تره‌.  

ڤیان عه‌بدولڕه‌حیم په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ چه‌ندین جار كه‌سوكاری‌ ئه‌و بێسه‌ر و شوێنانه‌یان بینیوه‌ و داوایان لێكراوه‌، كه‌ دڵنیایان بكه‌نه‌وه‌ له‌ چاره‌نوسی‌ رۆڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها له‌ خولی‌ دوه‌می‌ په‌رله‌مان كه‌سوكاری‌ بێسه‌رو شوێنان خۆپیشاندانیان كردوه‌ بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ كوردستان و یاداشتێكیشیان لێوه‌رگیراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌: له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا له‌گه‌ڵ دواكاری‌ گشتی‌ دانیشتوین و داوامانكردوه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بكرێت، به‌ڵام داواكاری‌ گشتی‌ له‌ رێگه‌ی‌ نوسراوێكه‌وه‌ وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ توانایاندا نیه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی‌ سیاسییه‌، ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌مه‌ درێژه‌ پێده‌ری‌ ئه‌نفالێكی‌ تره‌، به‌ڵام به‌ده‌ستی‌ كورد خۆی‌، ئه‌م كه‌یسه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ ترسناكه‌ بۆ ‌ئێستا و ئاینده‌ی‌ دیموكراسی‌ هه‌رێمی کوردستان و دژی‌ هه‌مو پره‌نسیپه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤه‌.

حكومه‌ت و په‌رله‌مان كه‌مته‌رخه‌من
له‌ماوه‌ی‌ رابردودا هه‌رسێ فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو) یاداشتیان ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ رونكردنه‌وه‌ و ئاشكراكردنی‌ بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌، كه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ له‌رێی‌ یاساوه‌ چاره‌نوسی‌ بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ ئاشكرا بكرێت به‌وپێیه‌ی‌ په‌رله‌مان مه‌رجه‌عی‌ یاسایی و سیاسی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌م هه‌وڵانه‌دا تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نه‌نراوه‌، هاوكات ئه‌ندامێكی‌ دیكه‌ی‌ په‌رله‌مان پێیوایه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان رۆڵی‌ خۆی‌ نه‌بینیوه‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان خۆیان به‌دورده‌گرن له‌ ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بێسه‌روشوێنكراوان.  

سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: که‌یسی بێسه‌روشوێنه‌کان له‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤدا یه‌کێکه‌ له‌که‌یسه‌ زیندوه‌کان و به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین، به‌ڵام کاره‌که‌ به‌ دو شێوازه‌، شیوازێکیان ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه‌ وه‌ک مه‌رجه‌ع و داوامانکردوه‌ ئه‌م که‌یسه‌ له‌ رێگه‌ی یاساوه‌ یه‌کلابکرێته‌وه‌، شێوازی دوه‌میش ئه‌وه‌یه‌ که‌ دواتر خۆمان وه‌ک په‌رله‌مانتار به‌ تایبه‌ت په‌رله‌مانتاره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ناو لیژنه‌ی مافی مرۆڤ کارمان له‌ سه‌ر کردوه‌، له‌ڕێگه‌ی که‌مپینێکی فراوان به‌ به‌شداری که‌سانی یاساناس و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، تابتوانین پێکه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه‌ کار بکه‌ین.

وتیشی: ئاشکرایه‌ سیسته‌می سیاسی له‌ کوردستاندا ئه‌کتیڤ نیه،‌ تا هه‌ر ده‌زگایه‌ک به‌ جیا رۆڵی خۆی ببینێت، چونکه‌ ده‌بوایه‌ په‌رله‌مان وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی یاسایی فشار دروست بکات له‌سه‌ر حکومه‌ت، تا دواجار حکومه‌ت له‌ رێگه‌ی خۆیه‌وه‌ هه‌وڵی بدایه‌ ئه‌م که‌یسه‌ به‌شێوه‌یه‌ک بناسێنرایه‌، که‌ کۆمه‌ڵێک که‌سوکاری بێسه‌روشوێنه‌کان هه‌ن و چاوه‌ڕێی ئاشکراکردنی چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌کانیانن، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و رۆڵه‌ی خۆی نه‌بینیوه‌، چونکه‌ دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌ت باڵاده‌سته‌، ئه‌وانه‌شی خه‌ڵکیان بێ سه‌روشوێنکردوه‌ هه‌ر ئه‌و دو حیزبه‌ن، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌وه‌ به‌ دوربگرن که‌ چاره‌نوسی ئه‌وانه‌ ده‌رخه‌ن.

كوشتنی‌ بێسه‌روشوێنان تاوانه‌
كه‌سوكاری‌ بێسه‌روشوێنكراون له‌كاتی‌ سۆراخكردنی‌ رۆڵه‌كانیاندا وه‌ڵامی‌ جیاجیایان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ و هه‌ندێكیان پێیان وتراوه‌، كه‌ كه‌سوكاره‌كانتان كوژراون و بچن موچه‌ی‌ شه‌هیدانه‌یان بۆ وه‌ربگرن، هه‌ندێكی‌ تریشیان پێیان وتراوه‌ كه‌ له‌ زینداندا ماون به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتریان پێ بوترێت، له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكی‌ تریان هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتوه‌، په‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه‌ كوشتنی‌ بێسه‌روشوێنكراوان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاسا تاوانه‌.


سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی کوشتنی بێ سه‌روشوێنكراوه‌کان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاسا به‌ تاوان ده‌زانێت، راشیگه‌یاندوه:‌ ده‌بینین لێدوانی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و دو حیزبه‌ باس له‌نه‌مانی ئه‌و بێ سه‌روشوێنانه‌ ده‌کات، که‌ ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ دو ره‌هه‌ند له‌ خۆ ده‌گرێت، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دادگاییکردنیان ئه‌و که‌سانه‌یان کوشتوه‌ که‌ ئه‌مه‌ تاوانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ له‌ شه‌ڕیشدا ده‌ستگیرکرابن، به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنانه‌ی که‌ نابێت دیلی جه‌نگ بکوژرێت، کوشتنیان هه‌ر تاوانه‌، بۆیه‌ له‌م دو لایه‌نه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ئیدانه‌ بکرێت.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌پێی‌ هه‌ندێ لێدوانی‌ به‌رپرسان، بێسه‌روشوێنكراوه‌كان نه‌ماون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌رمی‌ هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ ته‌سلیم به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌سوكاری‌ ئه‌و بێسه‌روشوێنكراوانه‌ش ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

کورده‌ عومه‌ر، نوێنه‌ری ‌که‌سوکاری بێسه‌روشوێنکراوانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: تائێستا له‌ هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین بۆ به‌دواداچونی که‌یسی بێسه‌روشوێنکراوانی شه‌ڕی ناوخۆ و ئاشکراکردنی چاره‌نوسی که‌سوکاره‌کانمان، که‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بێسه‌روشوێن کراون و داواکاریشمان پێشکه‌شی په‌رله‌مان کردوه،‌ به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوه‌.

ئه‌وه‌شی وت: پارتی و یه‌کێتی له‌ دوایین کۆبونه‌وه‌ی خۆیاندا له‌وباره‌یه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌ بڵێن، بڕیاریانداوه‌ که‌سوکاره‌کانی ئێمه‌ به‌ شه‌هید له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌ قبوڵناکه‌ین و ئه‌و بڕیاره‌ ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌ و به‌ کارێکی نامرۆڤانه‌ی ده‌زانین، چونکه‌ ده‌بێت تاوانباران بدرێنه‌ دادگا و یاسا سه‌روه‌ر بێت.

له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و نوێنه‌ره‌ی که‌سوکاری بێسه‌روشوێنکراوانی شه‌ڕی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی به‌ تاوانبار ده‌زانین، کاتێکیش ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن که‌سوکارمان شه‌هید کراوه،‌ ده‌بێت بۆمان رونبێته‌وه‌ تا بزانین به‌ بڕیاری کێ شه‌هیدکراون و ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت له‌وباره‌یه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا ئامارێكی‌ رون له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ، به‌ڵام زۆرێك له‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌وانه‌ بێئومێد بون له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان و هه‌ندێكی‌ تریشیان تاوه‌كو ئێستا به‌ ئاواته‌وه‌ن رۆژێك له‌ رۆژان كه‌سوكاره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا مانه‌وه‌ی‌ چاره‌نوسی‌ بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ له‌سه‌ر كه‌سوكاره‌كانیان دروستكردوه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ نیگه‌رانی‌ و چاوه‌ڕوانیدان، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و یاسایی‌ و ده‌رونییان بۆ دروست بكات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
فه‌رهاد
 کاک omed issa ده‌گمه‌نه‌ که‌ له‌سه‌ر بابه‌تێک بێ رادربڕینی تۆ تێپه‌ڕ بێت، وه‌ هه‌ندێک جار خۆت بۆ ناگیرێت و له‌بری خه‌ڵکی تریش وه‌ڵام ئه‌نووسیته‌وه‌. کوا ئه‌زموونی ئۆپۆزیسیۆن تا ئه‌وه‌نده‌ دڵنیامان بکه‌یت. بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ده‌ربهێنێت، ئه‌وه‌ دڵنیابه‌ ده‌یخاته‌ ژێر رکێفی خۆیه‌وه‌، له‌ هه‌موو دونیا وایه‌، خۆ ئه‌پۆزیسیۆنه‌که‌ی ئێمه‌ له‌ مه‌ریخه‌وه‌ نه‌هاتوون. 17 ساڵه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌ژیم و ده‌خوێنم، قسه‌ له‌خۆڕا ناکه‌م.
سه رشه قامي
 ئه‌ م دوو حيزبه تاوانباره هه رچيان له‌ده‌ست هات له دزی يه كتر و ميلله ت كردنيان به عس هه‌رچه نده زاڵم و دوژمن بوو به‌ڵام له چاو ئه‌ماندا به 7 ئاو شۆراوه‌ته‌وه ئه‌و هێزه سه‌ربازی و ئابووری پشتكيريه نێوده‌وڵه‌تيانه‌ی ئه‌و هه‌يبوو ئه‌مان هه‌يانبوايه ئێستا كورد له هه ر 4 پارچه‌كه‌ی كوردستاندا قه‌ڵاچۆيان كردبوون.
watan
 من كه‌برام بیسه‌رو شوین كراوه‌ تاكو ئیستا هیج خه‌به‌ریكی‌ نیه‌ نه‌ به‌ مان یان نه‌مان ئه‌كه‌ر بیت دادكا سه‌روه‌ری‌ خۆی‌هه‌بیت ئه‌وه‌ داوای‌ یاسایی‌ تۆمار ده‌كه‌م له‌ سه‌رییان
ئالان
 رۆژنامەنوسانی هاوڕێم، تکایە با نە‌هێڵێن وشەی "ئەنفال" گەورەیی خۆیی لەدەستبدات - ئەمەش بەوە دەبێت کە بە تەنها بۆ ئەنفالی راستەقینە بەکاریبهێنین. بیرمان نەچێت کە ئەنفال یەکسانە بە جینۆساید، واتە هەوڵێک بۆ لەناوبردنی کورد وەک نەتەوە -- ئەمە هۆڵۆکۆستی ئێمەی کوردە، جولەکەکان بۆ هەمو کوژرانێک وشەکە بەکارناهێنن... کە ئەم قسەیە دەکەم نامەوێت لە ئازار و تراجیدییەکانی شەڕی ناوخۆ (یان هەر کارەساتێکی تری مێژوی کورد) کەمبکەمەوە، بەڵام هیچ روداوێکی تر لە مێژوی کوردا ناکرێت بە ئەنفال ناوببرێت. ئەگەر هەمو کوشتنەکان، هەمو بێسەروشوێنبونەکان یەکسان بکەین بە ئەنفال، وشەکە گەورەیی خۆی لەدەستدەدات.
هاوولاتیه‌ك
 مرۆڤ هیچ نایكوژێت ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ كاتێك به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ووترێت ئیوه‌ش ڕه‌فتارتان ڕه‌فتاری به‌عسیانه‌ ده‌یكه‌نه‌ هه‌راو وه‌ك چۆن كفرت كردبێت ئاوا بۆت لێك ده‌ده‌نه‌وه‌ ، ئاخر كه‌سێك یان حزب و لایه‌نێك خه‌ڵێك بگرێت و بێدادگایی كردن بێسه‌روو شوێنی بكات یان بیكوژێت ناوی بنێین چی ؟ ئاخر لایه‌نێك مرۆڤ بگرێت و نه‌هێڵێت كه‌س و كاری سه‌ردانی بكه‌ن ( ره‌فتاری به‌عس ) نه‌بێت ناوی بنێن چی ؟ كه‌سێك ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بێسه‌روو شوێن بكرێت " ئه‌گه‌ر انفال نه‌بێت ناوی بنێین چی ؟؟
omed issa
 یەک لە ھەنگاوە گەورەکەی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە کە دەسەڵاتی دادوەری لەبن دەستی یەکێتی و پارتی دەردەھێنی پرسی سیاسی لە ھەرێمی کوردستانی عیراق وا گیانی دیموکراتی دەچیتە ناوی پرسە سیاسیە کۆنەکە کە گیانی یەکێتی و پارتی ھەبوو مردوە دەبی لەگۆڕی بنێین ،دەبی چاوەڕێ بین گیانی دیموکراتی سیاسی بچیتە ناو لەشی دەسەڵاتی دادوەری تەنیا ئەو دەتوانی ئەو پرسە چارەسەر بکاتن .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ