راپۆرتی: به‌هادین یوسف
پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان (ئه‌و پارێزگایانه‌ی له هه‌رێمێكدا رێكنه‌خراون) له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراو تائێستاش له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دانه‌نراوه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانیش كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له كوردستان ئهنجامبدرێتو سیستمی لامه‌ركه‌زیش له كوردستان په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه به بڕوای ئه‌وان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێـت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گهندهڵییو باشتربوونی خزمهتگوزارییو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك، له ئێستاشدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ هه‌ڵوێستێكی روون‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نییه كه هه‌ڵبژاردن له سنووری ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێمدا ده‌كرێت یان نا؟
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌فته‌ی رابردودا ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دا‌و به‌م پێیه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانیان ده‌بێت، وه‌ك هه‌رێمه‌كان بودجه‌یان ده‌بێت له بودجه‌ی گشتی عێراق‌و توانای ده‌ركردنی بڕیار‌و یاسای ناوچه‌ییان ده‌بێت، به‌پێی بۆچونی شاره‌زایانی یاساییش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتیان پێده‌درێت كه هاوتای ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كانه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌و پارێزگایانه نادرێت كه له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا رێكنه‌خراون، له‌وباره‌یه‌وه حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بابێك له ده‌ستوری عێراقدا هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیان ده‌بێت له سه‌ر بنه‌مای لامهركهزیو ئه‌و یاسایه بۆ رێكخستنی كاری ئه‌و پارێزگایانه‌یه كه له ههرێمكدا رێكنهخراونو وتی: «یاساكه به‌ناوی (قانون محافظات التي غير منتظمة في اقليم)ه، ئه‌م پرۆژه یاسایه پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه».
«ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ئه‌جێندای كاری حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه» به‌م رسته‌یه كاوه عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕی له‌وه‌ی دوای سێ ساڵ له پێكهێنانیو پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان «تا ئێستا یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نییه»و پێیشیوایه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی له عێراقداو هه‌قه هه‌رێمی كوردستانیش په‌یڕه‌وی بكات، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و باشترین بنه‌مایه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێری پیاده‌كردنی دیموكراسی بێت.
سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش كاوه عه‌بدوڵڵا وتی: «وه‌ك ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین له كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژاردن بكرێت یان دوای ته‌واوبوونی ماوه‌یه‌كی بۆ دابنرێت‌و هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه».
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا سه‌ركردایه‌تی كورد تا ئێستا تێڕوانینی ره‌سمیی نییه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و باسیشی لێوه نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و ئاستی كاره‌كانیان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پاش ئاسایش‌و باری رۆشنبیریی‌و ئابووری مه‌سه‌له‌ی له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌و هه‌ڵبژاردنیش له ریزی پێشه‌وه‌ی دیموكراسییهتهو ئه‌و وتی: «پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژێردرێته‌وه، چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ماویه‌كه، ئه‌گه‌ر كاتی به‌سه‌رچوو ده‌بێـت بكرێته‌وه.»، وتیشی: «من به په‌سه‌ندی ده‌زانم، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته باس نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی تێبینیش ده‌كه‌ین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده ده‌كات».
سه‌باره‌ت به ئه‌دای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش سه‌عدی پیره پێیوایه «ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه سوود له یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان ببینن».
به رای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان گه‌وره‌ترین گرفت له‌به‌رده‌م كاره‌كانیاندا نه‌بوونی یاسایه‌كه بۆ رێكخستنی كاره‌كانیان، فه‌رهاد مه‌لا ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یاسایه‌كی نییه كاری پێبكرێت، پێویسته ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربچێت، نیگه‌رانیش بوو له‌و رۆڵه‌ی له كوردستان پێیاندراوه فه‌رهاد وتی: «نیگه‌رانین له‌و رۆڵه‌ی پێماندراوه كه كه‌متره له‌وه‌ی پێویسته پێمان بدرێت، تا ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌كاری خۆیان هه‌ستن».
فه‌رهاد مه‌لا به‌پێویستیشی زانی «ده‌سه‌ڵاته سیادییو سیاسییه‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق دابه‌ش ده‌بن بدرێته سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو حكومهتو په‌رله‌مان، ئه‌وانه‌ی بهڕێوهبردنو خزمه‌تگوزارین بدرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و ئیداره‌ی ناوچه‌كان».
پێش پێش ئه‌وه‌ی یاسی پارێزگاكان له‌په‌رله‌مانی عێراق بریاری له‌سه‌ر بدرێت، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی پارێزگاكانی عێراق - ساڵی 2006 له په‌راوێزی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له دوكان پێكهات - له یاداشتێكی 13 خاڵیدا كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق‌و لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان‌و لیژنه‌ی یاساییان كردبوو چه‌ند پێشنیارێكیان خستبووه روو بۆئه‌وه‌ی له پرۆژه یاساكه‌دا له‌به‌رچاوبگرێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سهرۆكو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و په‌یڕه‌وكردنی زیاتری سیستمی لامه‌ركه‌زی له عێراقدا.
محه‌مه‌د ئیبراهیم حاجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیی‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كه ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه روونكرده‌وه له ده‌ستوری عێراقدا بنه‌مایه‌ك چه‌سپیوه كه سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له عێراق (ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زییه)و وتی: «داوامانكرد هه‌رێمیش پابه‌ندی ئه‌و بنه‌مایانه بێت، چونكه ئه‌وه په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسییهتهو به‌و پێیه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی هه‌ندێك یاسای ناوچه‌یی تایبه‌تی هه‌بێت»، به‌و پێیه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگا حكومه‌تی بچووككراوه‌ی پارێزگاكه‌ی خۆیه‌تی.
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم محه‌مه‌د ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد «به تێڕوانین له هه‌ڵوێستی خۆمان كه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه‌ش له عێراقدا پێشنیارمان كردووه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی بكرێته‌وه، به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه پێشوازی لێدهكهینو پێده‌چێت به به‌یاننامه‌ی ره‌سمی ئه‌وه رابگه‌یه‌نین».
به بۆچوونی شاره‌زایانی بواری یاسایی‌و ئیداریش ئه‌گه‌ر سیستمی لامه‌ركه‌زی له كوردستان جێبه‌جێنه‌كرێت ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیاد دهبنو كاریان نامێنێت‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له كاوه عه‌بدوڵڵاو فه‌رهاد مه‌لا ساڵحیش كۆك بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گهندهڵیو به‌بڕوای فه‌رهاد «لامه‌ركه‌زی زیاتر له وڵاته پێشكهوتووهكانو 100 وڵات به پشتیوانی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یڕه‌و دهكرێتو سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆیه بۆ كوردستان زۆر زیاتر پێویسته»، كاوه‌ش پێیوایه «هه‌تا ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێت، گهندهڵییو رۆتینات كه‌متر ده‌بێته‌وه».
له بڕگه‌یه‌كی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیشدا هاتووه كه پێویسته له 1ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2008 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێته‌وه، حاكم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و خاڵه زیاتر كوتله سیاسییه‌كان سه‌پاندوویانه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له 1-10 ئه‌نجامبدرێت با له چه‌ند مانگی دواتر بكرێت‌و پێیوابوو «له رووی پراكتیكییه‌وه زه‌حمه‌ته بتوانرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت، چونكه كۆمسیۆنی باڵا له‌وماوه‌یه‌دا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ بكرێت، وه‌ك ده‌ق ده‌مێنێـه‌وه، به‌ڵام جێبه‌جێناكرێت».
سه‌باره‌ت به ئاستی سه‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی له رووی یاساییه‌وه له عێراقدا حاكم ئه‌حمه‌د وای لێكدایه‌وه كه دوولایه‌نه «ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی عێراقه به‌و شێوه‌یه نامێنێت، راسته عێراق فیدراڵییه، به‌ڵام ده‌زگای فیدراڵی ته‌واو دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا چۆن هه‌رێمه‌كان به‌شی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئاواش پارێزگاكان به‌شی خۆیان ده‌بێـت، لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌موده‌زگای چالاك له‌به‌شێك له پارێزگاكان نییه لایه‌نه سیاسییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شێك له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناوه‌ند بگوازرێته‌وه بۆ پارێزگاكان».