راپۆرت
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌




Tuesday, March 4, 2008
 
     

راپۆرتی: كۆچه‌ر كه‌ركوكی

وه‌ستا نه‌جمه‌دین كه‌ركوكی‌، دانیشتووی‌ شاری‌ كه‌ركوكه‌، 35 ساڵ‌ زیاتره‌ دوكانی‌ به‌رگدرووی‌ هه‌یه‌و پۆشاكی‌ كوردی‌ ده‌دورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات ره‌نگه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا دوكانه‌كه‌ی‌ دابخات یا كاسبییه‌كه‌ی‌‌و پیشه‌ ده‌ستییه‌ له‌ مێژینه‌كه‌ی‌ بگۆڕێت كه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌بووه‌، چونكه‌ ئێستا مشته‌رییان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و كه‌م كه‌س جلی‌ كوردی‌ ده‌دوورن‌و ده‌یپۆشن، ته‌نها له‌ بۆنه‌ كوردییه‌كاندا كڕیاریان هه‌یه‌، وتی‌: «ئه‌و كاته‌ی‌ من به‌رده‌ستی‌ وه‌ستام ده‌كرد خه‌ڵكی‌ هه‌ر به‌رگی‌ كوردیان ده‌پۆشی‌ نه‌ك پانتۆڵ‌‌و جلی‌ مۆده‌، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك نایه‌ن به‌رگی‌ كوردی‌ بدوورن، ته‌نها له‌ بۆنه‌كاندا به‌رگی‌ كوردی‌ له‌به‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كاریش وا بڕوات ناچار ده‌بم دوكان‌و پیشه‌كه‌م بگۆڕم، چونكه‌ ئێستا به‌وهۆیه‌وه‌ بازاڕم زۆر كز بووه‌».

ئه‌گه‌ر پۆشینی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ له‌ شارو شارۆچكه‌ كوردستانییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ كه‌م دیاربێت، ئه‌وا له‌ شارێكی‌ وه‌كو كه‌ركوكدا زۆر كه‌متره‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراقه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ كورده‌ ئاواره‌كانی‌ شاره‌كه‌ی‌ بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و رێژه‌یان زیادی‌ كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و سانسۆرانه‌ی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ رژێمی‌ به‌عسدا هه‌بووه‌ ئێستا بوونی‌ نییه‌و خه‌ڵك ئازاده‌ له‌وه‌ی‌ چ پۆشاك‌و جلوبه‌رگێكی‌ له‌به‌ردایه‌.

به‌ڵام به‌شێكی‌ دانیشتووانی‌ كه‌ركوك لای‌ خۆیانه‌وه‌ هۆكاری‌ له‌به‌رنه‌كردنی‌ جلی‌ كوردیی‌ بۆ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ شاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌‌و به‌هۆكارێكی‌ گرنگی‌ ده‌زانن‌و پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر پۆشاكی‌ كوردی‌ له‌به‌ربكه‌ن زیاتر رووبه‌ڕووی‌ توندوتیژی‌ ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ك عومه‌ر نه‌عمان، پێیوایه‌ ئه‌وه‌ پاساوی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌ستبه‌ردرایی‌ ئه‌و جله‌ بوون كه‌ ره‌مزی‌ نه‌ته‌وایه‌تییانه‌و وتی‌: «ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی‌ ده‌یكه‌ن به‌ بیانووی‌ نه‌پۆشینی‌ جلی‌ كوردی‌، بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ شاره‌كه‌یه‌»، ئه‌و كه‌ به‌رده‌وام جلی‌ كوردی‌ پۆشیوه‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ساڵانی‌ رابردوو ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌ركوك گه‌ڕاوه‌ هیچ نه‌ترساوه‌و كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كردووه‌، به‌ڵام «ئێستا ناتوانم بچم بۆ ناوچه‌ عه‌ره‌بنشینه‌كانی‌ ناو كه‌ركوك، چ جای‌ حه‌ویجه‌‌و ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ر، چونكه‌ زۆرجار خه‌ڵك دووچاری‌ مه‌ترسیی‌‌و رفاندن بوونه‌ته‌وه‌».

له‌ ساڵانی‌ رابردوودا سیمای‌ كلتووری‌ كوردی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌عسه‌وه‌ دژایه‌تی‌ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا تیرۆر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تایه‌فه‌گه‌ریی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ هه‌مان هه‌ڕشه‌یه‌ له‌سه‌ر گیانی‌ كورده‌كان هه‌رچه‌نده‌ نازانرێت كێ‌ ئه‌و تووند‌و تیژییه‌ به‌كار ده‌هێنێت.

عومه‌ر نه‌عمان، ته‌مه‌ن 60 ساڵ‌،  هاوڵاتییه‌كی‌ دانیشتووی‌ شاری‌ كه‌ركوكه‌‌و ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌یادی‌ بێت بۆ بۆنه‌و شوێنه‌ ره‌سمییه‌كانیش پۆشاكی‌ كوردی‌ له‌به‌ركردووه‌، ئه‌و باسی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ منداڵی‌ خۆی‌ ده‌كرد كه‌ زۆربه‌ی‌ گه‌وره‌كانیش پۆشاكی‌ سه‌ره‌كییان جلی‌ كوردی‌ بووه‌، به‌ڵام وه‌ك تێبینی‌ ده‌كات ئێستا پۆشینی‌ ئه‌و جله‌ كه‌ به‌ ره‌مزێكی‌ كورد داده‌نرێت كه‌مبووه‌ته‌وه‌‌و زۆربه‌ی‌ هاوڵاتییان ده‌ستبه‌رداری‌ بوون، وتی‌: «ئه‌و كات زۆربه‌ی‌ كورده‌كان جله‌ ره‌سه‌نه‌كه‌یان ده‌پۆشی‌»، عومه‌ر جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ به‌ دابونه‌ریت‌و كلتوورو ئینتیما ده‌به‌ستێته‌وه‌و پێیوایه‌ ئێستا زۆربه‌ی‌ خه‌ڵك هه‌ستی‌ دابونه‌ریت‌و كلتووری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بیر چووه‌ته‌وه‌.

سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆشینی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ لای‌ گه‌نجان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بۆنه‌ كوردییه‌كان‌و له‌ وه‌رزی‌ هاوین‌و گه‌شت‌و سه‌یراندا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌و كه‌سانێكی‌ كه‌م‌و به‌ ته‌مه‌نه‌كان نه‌بێت له‌ كاتی‌ ئاساییدا زۆربه‌ی‌ هاوڵاتییان نایپۆشن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ده‌گمه‌ن له‌ فه‌رمانگه‌و شوێنه‌ ره‌سمییه‌كاندا ده‌بینرێت هاوڵاتییان بیپۆشن. 

نازم محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 40 ساڵ‌، هاوڵاتییه‌كی‌ كه‌ركوكه‌و سه‌رقاڵی‌ دوكاندارییه‌، ئه‌و یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و كورده‌ كه‌مانه‌ی‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌ جلی‌ كوردییه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ركاره‌كه‌ی‌‌و ناو بازاڕ، به‌ڵام تێبینی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ كورده‌كان جلی‌ كوردی‌ له‌به‌ر ناكه‌ن‌و هۆكاری‌ ئه‌وه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ كورده‌ حكومییه‌كانی‌ شاره‌كه‌ ئاماده‌نین جلی‌ كوردی‌ بپۆشن له‌ كاتێكدا زۆر كه‌م مه‌ترسی‌ كاری‌ توندوتیژییان له‌سه‌ره‌، به‌وپێیه‌ی‌ به‌رده‌وام پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵدایه‌و ئه‌و جێگایانه‌ی‌ بۆی‌ ده‌چن هێنده‌ جێی‌ مه‌ترسی‌ نییه‌، هه‌روه‌ك داواكار بوو له‌ به‌رپرسه‌كانی‌ كورد به‌جلی‌ كوردییه‌وه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا ده‌وام بكه‌ن تا ئه‌و سڵكردنه‌وه‌یه‌ش لای‌ هاوڵاتییان نه‌مێنێت‌و وتی‌: «نازانم له‌چی‌ ده‌ترسن، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یان پاسه‌وانیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئاماده‌نین كه‌ رۆژانی‌ ده‌وام به‌و جله‌ كورده‌وارییانه‌وه‌ ده‌وام بكه‌ن»، به‌ڵام به‌بۆچوونی‌ نازم هۆكاری‌ نه‌پۆشینی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ شاره‌كه‌ نییه‌و «پێیان شه‌رمه‌ ئه‌و جلوبه‌رگه‌ له‌به‌ر بكه‌ن‌و روویان نایه‌ت».

تاریق نامیق، ته‌مه‌ن 35 ساڵ‌، دانیشتووی‌ كه‌ركوك، پانتۆڵێكی‌ كاوبۆی‌‌و بلوزێكی‌ له‌به‌ردابوو، نكۆڵی‌ له‌وه‌ نه‌كرد كه‌ زۆربه‌ی‌ گه‌نجانی‌ شاره‌كه‌ی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ پۆشاكی‌ كوردی‌ بوون‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌وه‌ شتێكی‌ ئاساییه‌، به‌ گوزه‌ركردنێك به‌ناو بازاڕ‌و كۆڵانه‌كانی‌ شاره‌كه‌دا هه‌ستی‌ پێده‌كرێت.

ئه‌و گه‌نجه‌ هۆكاری‌ نه‌پۆشینی‌ جلی‌ كوردی‌ له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌ بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ مۆدێل‌و بینینی‌ دنیای‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ له‌ رێی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ كه‌ پێش پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراق نه‌بووه‌، تاریق له‌گه‌ڵ‌ نازم هاوڕایه‌و هه‌رچه‌نده‌ خۆی‌ جلی‌ كوردی‌ له‌به‌ر ناكات، به‌ڵام پۆشینی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ به‌ كارێكی‌ باش ده‌زانێت، هه‌روه‌ك به‌ بڕوای‌ ئه‌و ئینتیمای‌ زیاتر‌و هه‌ڵوێستی‌ كوردانه‌ تر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ناو گه‌نجانی‌ شاره‌كه‌ «كه‌ ئێستا لایان كاڵ‌ بووه‌ته‌وه‌».

هه‌روه‌ك ده‌بیندرێت، زۆرێك له‌ نوێنه‌ر‌و به‌رپرسی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌‌و ئاین‌و گروپه‌كانی‌ تری‌ ناو شاری‌ كه‌ركوك به‌ پۆشاكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئاینی‌ خۆیانه‌وه‌ به‌شداری‌ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسه‌ كورده‌كان پۆشاكه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی‌ خۆیان پشتگوێ‌ خستووه‌.

هه‌روه‌ك تاریق ده‌ڵێت: «من پێم باشه‌ به‌رپرسه‌كان به‌ جلی‌ كوردییه‌وه‌ ده‌وام بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ وڵاتان هه‌ست بكرێت كه‌ كورد كاربه‌ده‌سته‌ له‌ شاره‌كه‌دا، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌بینین به‌رپرسان له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر چۆن به‌ جلوبه‌رگی‌ خۆیانه‌وه‌ دێن بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ناو ئه‌نجومه‌ن‌و فه‌رمانگه‌كان».

ئازاد جه‌باری‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كه‌ نموونه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ئه‌و كوردانه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ ده‌وامی‌ ئاساییدا جلی‌ كوردی‌ ده‌پۆشێت‌و له‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ندا به‌ به‌رگی‌ كوردییه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌بێت، ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كان جلی‌ كوردی‌ ناپۆشن‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌ندام‌و به‌رپرسه‌كانی‌ تری‌ كورد كه‌ له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كه‌ن نه‌ك خۆیان نایپۆشن، به‌ڵكو ره‌خنه‌ له‌ پۆشاكه‌كانی‌ ئه‌ویش ده‌گرن‌و وتی‌: «زۆرجار براده‌رانی‌ خۆمان له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا به‌ ته‌علیقه‌وه‌ پێیان ده‌وتم بۆ بڕنه‌وه‌كه‌ت نه‌هێناوه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆت، ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ براده‌رانی‌ خۆمانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن».

هه‌روه‌ك داوای‌ هاوڵاتییان به‌ هه‌ق‌و پێویست ده‌زانێت كه‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن‌و به‌رپرسه‌ كورده‌كان جلی‌ كوردی‌ بپۆشن‌و ده‌ربكه‌ون، وتیشی‌: «هه‌ق وایه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌دا به‌رگی‌ كوردی‌ له‌به‌ر بكرێت»، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بوونیان هه‌یه‌‌و بۆئه‌وه‌ی‌ له‌و رێیه‌وه‌ خه‌ڵك له‌ ده‌ره‌وه‌ش به‌و به‌رگه‌وه‌ بیان بینن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن ره‌خنه‌ی‌ له‌و كه‌س‌و لێپرسراوانه‌ گرت كه‌ ته‌نها له‌ بۆنه‌كان ئه‌و به‌رگه‌ ده‌پۆشن‌و پێیوایه‌ به‌رگی‌ كوردی‌ ته‌نها بۆ كاتی‌ بۆنه‌كان نییه‌، چونكه‌ «ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ دابونه‌ریت‌و كلتووری‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌، كاتی‌ خۆی‌ باووباپیرانمان به‌رگی‌ كوردیان له‌به‌ر نه‌بوایه‌ نه‌ده‌چوون ده‌رگاش له‌ میوان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا هێنده‌ی‌ نه‌ماوه‌ ئه‌و به‌رگه‌ ته‌رك بكرێت».

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوكدا ته‌نها كورد به‌ به‌رگی‌ خۆیه‌وه‌ ده‌وام ناكات‌و نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر به‌ به‌رگی‌ خۆیانه‌وه‌ دێن بۆ ده‌وام‌و وتیشی‌: «پێشنیاری‌ ئه‌وه‌مان كرد كه‌ براده‌رانی‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ زیاتر جلی‌ كوردی‌ له‌به‌ر بكه‌ن‌و به‌ڵێنیشیاندا، به‌ڵام نه‌یان برده‌ سه‌ر‌و ته‌نها بۆ بۆنه‌كان له‌به‌ریان كرد».

ئه‌وه‌ی‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت‌و لای‌ هاوڵاتییان بووه‌ته‌ جێگای‌ نیگه‌رانی، ئه‌وه‌یه‌ به‌هۆی‌ جیاوازی‌ نه‌ته‌وه‌‌و مه‌زهه‌به‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌دا دیوارێك دروستبووه‌‌و  كورد ناتوانێت به‌ جلی‌ كوردییه‌وه‌ بچێته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ عه‌ره‌ب نشینن، ئه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌ كه‌ركوك ببێته‌ چه‌ند به‌شێك‌و پۆشینی‌ جله‌كه‌یان رێگریی‌‌و كێشه‌ بۆ كورده‌كان دروستبكات.

سه‌مه‌د سه‌لام، 67 ساڵ‌، پێیوایه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ وایكردووه‌ خه‌ڵك كه‌م جلی‌ كوردی‌ بپۆشێت‌و واشی‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌میوانیش به‌ جلوبه‌رگی‌ كوردییه‌وه‌ بچیت به‌ غه‌ریب ته‌ماشا ده‌كرێیت‌و وتی‌: «له‌وه‌ته‌ی‌ ئه‌م چاكه‌ت‌و پانتۆڵه‌ هاتووه‌، گه‌نج ته‌نها بۆ بۆنه‌كان جلی‌ كوردی‌ له‌به‌رده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووی‌ شاره‌كه‌ مه‌ترسی‌ هه‌یه‌، ئێستا هه‌ر له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ مندا 50 كه‌س زیاتر ده‌بین، جگه‌ له‌ دوانمان هه‌موویان پانتۆڵ‌ له‌به‌رده‌كه‌ن»

پۆشینی‌ به‌رگی‌ كوردی‌ ته‌نها لای‌ پیاوان كاڵ‌ نه‌بووه‌ته‌وه‌‌و به‌شێكی‌ زۆری‌ ژنانیش ده‌ستبه‌رداری‌ جلی‌ كوردی‌ بوون‌و به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ پیاوان ته‌نها له‌ بۆنه‌كاندا ده‌یپۆشن، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر زۆربه‌ی‌ ژنان‌و كچانیش به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و جله‌یان له‌به‌ردابووه‌.

قه‌دری‌ كه‌ریم، ته‌مه‌ن 55 ساڵ‌، دانیشتووی‌ گه‌ڕه‌كی‌ ره‌حیماوایه‌و ئه‌ویش نیگه‌ران بوو له‌ نه‌مانی‌ پۆشینی‌ به‌رگی‌ كوردی‌ لای‌ ژنان، باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و كات له‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌نجێتیاندا ژن به‌بێ‌ به‌رگی‌ كورده‌واری‌ نه‌چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ ماڵیش ئه‌و به‌رگه‌ ناپۆشن، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و پێشكه‌وتن‌و هاتنه‌ بازاڕه‌ی‌ به‌رگی‌ ژنان ناوبراو وتی‌: «با به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر ئه‌و به‌رگانه‌ بپۆشین، نه‌ك ته‌نها بۆ بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان بێت، كه‌ به‌بۆچوونی‌ قه‌دری‌ به‌رگی‌ كوردیی‌ جوانترین به‌رگه‌ بۆ ژنان، “خه‌ڵكی‌ بیانی‌ هاتووه‌ له‌ به‌رگی‌ كوردی‌ سه‌ری‌ سوڕماوه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خۆمان به‌ دواكه‌وتووی‌ ده‌زانن”.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
بێستون عه‌لی‌ كه‌ركوكی‌-سوید
 من پێم وایه‌ خه‌ڵكی‌ به‌ڕێزی‌ كه‌ركوك له‌هه‌موو كاته‌كانی‌ مێژوودا قوربانی‌ گه‌وره‌ی‌ داوه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كورد بووه‌ بۆیه‌ ئاساییه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك پۆشاكی‌ كوردی‌ نه‌پۆشن چونكه‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك تا ئێستا مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ بۆ گیانی‌ تاكه‌كانی‌ كورد. نه‌پۆشینی‌ جلی‌ كوردی‌ به‌مانای‌ ئه‌وه‌ نایه‌ت كوردبوونی‌ خۆی‌ له‌بیرچووه‌، نه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌
به‌رزنجی‌
  سه‌رۆکه‌ خۆماڵیه‌که‌ی خۆمان زۆری ئه‌پۆشن تاکو خه‌ڵکی داماوی که‌رکوک بیپۆشێ.. سه‌رده‌مانێک له‌ ژێر شه‌قی ڕژێمی ڕابوردوودا بووین .. به‌ سه‌ربه‌رزی و دژ به‌ هه‌موو پلانێکی ڕژێم .به‌رگی کوردیمان ده‌پۆشی، جونکه‌ ڕانک و چۆغه‌ و که‌واوسه‌ڵته‌مان به‌ به‌رگی شێخ مه‌حمود و قازی محه‌مه‌د و مامه‌ ڕێشه‌ ده‌زانی. پاش ڕووخانی ڕژێم ..ئه‌و ڕووه‌ ناشرینه‌ی کورد،که‌ لێپرسراوه‌ کورده‌کان پێشان خه‌ڵکانی تری که‌رکوکیان دا... باوه‌ڕتان بێت پێمان شه‌رمه‌ زۆر جار بڵێیین کوردین. جا بۆ نا، ئه‌گه‌ر بۆگه‌نترین فه‌رمانگای ئه‌م شاره‌ که‌ هه‌موو جۆره‌ گه‌نده‌ڵییه‌ک به‌ خه‌ڵک فێر ده‌کات لێپرسراوه‌که‌ی کورده‌ ..ئه‌و هه‌موو دزیو ڕاوو ڕووته‌و فڕاندنی مناڵی خه‌ڵک زۆربه‌ی ده‌ستی کوردی(2003) تێدا بێت وئه‌و حوکمه قه‌ره‌قۆشه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه‌ ده‌کرێت و .. ئه‌و هه‌وڵه‌ بێ پلانانه‌ی له‌ لایه‌ن سیاسه‌ت مه‌دارانی کوردوه‌ ده‌کرێت بۆ که‌رکوک . ئه‌مانه‌و کۆمه‌ڵێک شتی تر وای له‌ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ کردووه‌ که‌ به‌ ڕاستی چاو به‌ هه‌ستی میلله‌تی خۆی بکاته‌وه‌. من ده‌ڵێم هه‌ر کاتێک به‌رپرسانی‌ كوردتان دی به‌و جله‌ی که‌ کردیانی به‌و که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازییان له‌ میوانی خۆیان کرد ..ئه‌و کاته‌ داوا له‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ بکه‌ن به‌رگی باوو باپیری بپۆشێت
سه باح كه ركوكي
 جل و به رگ به شیکی زور گرنگه له میژوو و ره سه نی میله تان به لام که م کردنه به ری جلی ره سه نی مانای ئه وه نییه که هه ستی نه ته وایه تی که م بوته، گه ر بیت و سه یری وولاته پیشکه وتوکان بکه ین ته نها له روژانی گرنگ که مه راسمی نه ته وایه تی و چه ند روژانیکی دیاری کراو جل و به رگی نه ته وایه تی خویان ده که ن، ئه بی شتیکی تر بزانین جل و به رگ هیچ نیشانه یه ک نی یه بو دوا که وتنی هیچ گه لیک...
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ