لێپرسراوانی ی.ن.ك پشتیوانی له‌هه‌وڵه رهخنهلێگراوهكهی كپكردنی ده‌نگی ئه‌ندامان ده‌كه‌ن
له‌لایه‌ن ئازیز مهحمودو رێباز مه‌حمود له‌سلێمانییه‌وه( IWPR )
لایه‌نگرانی نزیكی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی داكۆكی له فه‌رمانێكی جێی مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن كه رێگیری ده‌كات له‌ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا ره‌خنه له‌حیزبه كوردییه‌كان بگرن.
رۆژنامهنووسانو چاكسازانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ی.ن.ك ره‌خنه‌یان له‌و ئاراسته‌یه گرت‌و ده‌ڵێن "ئازادیی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمه‌كه به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌و نادیموكراسییانهیه".
عه‌بد عارف سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی هاوڵاتی وتی: "فه‌رمانه‌كه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراتی‌و كاریی میدیاكان له‌كوردستان، سه‌رچاوه‌ی زانیاریمان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ی نا‌وێرن قسه‌مان بۆ بكه‌ن".
توانا عوسمان رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ وتی: "ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌رگا له‌به‌رده‌م موماره‌سه‌كردنی مۆدێرنی سیاسییانه‌ی شه‌فافیه‌ت داده‌خات، پارته‌كان نهێنیو لایه‌نه ناشیرینه‌كانیان ده‌شارنه‌وه". به‌ڵام لایه‌نگرانی سه‌رۆك پشتیوانی لێده‌كه‌ن.
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك وتی: سه‌رۆك هه‌قیه‌تی ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه. "ئه‌وه بڕیارێكی حیزبییانهیه، تاڵه‌بانی سكرتێری گشتییه‌و هه‌موو هه‌قێكی هه‌یه رێنمایی بداته ئه‌ندامان، به‌جۆرێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك‌و حیزبه‌كه‌دا بێت". ئه‌و وتی: "رێنماییه‌كه كه سایتی هه‌واڵی كوردی سبه‌ی له 29ئادار بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌ندامانی پارته‌كه ده‌كرێت به‌ده‌ركردن ئه‌گه‌ر به‌ئاشكرا ره‌خنه له ی.ن.كو پارتی دیموكراتی كوردستان بگرن، به‌تایبه‌تی لهچاوپێكهوتنهكانیاندا له‌گه‌ڵ رۆژنامه ناحهزو داخ له‌دڵه‌كاندا.
فه‌رمانه‌كه ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ی.ن.ك كراوه به‌وه‌ی دادگایی ده‌كرێن له‌دادگای پارته‌كه ئه‌گه‌ر به‌خراپ له‌سه‌ر ی.ن.ك قسه بۆ رۆژنامه‌كان بكه‌ن. قورسترین سزاش ده‌ركردنه لهپارتهكه به‌پێی رێنماییه‌كه.
له‌كاتێكدا فه‌رمانه‌كه مۆڵه‌تی ئه‌وه ده‌داته ئه‌ندامه‌كانی ی.ن.ك به‌ئازادانه ره‌خنه لهپارتهكه بگرن له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌و ناوه‌نده‌كاندا، ئه‌وه به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه ره‌خنه‌گرتنی ئاشكرا یه‌كێتیی ریزه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌حمه‌د وتی: فه‌رمانه‌كه پێویست بوو بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزبیان به‌پله‌ی یه‌كه‌م داناوه "له‌زۆر پارتدا ماف‌و ئه‌رك هه‌یه. ناكرێت لهپارتێكدا كاربكهیتو مافت هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركت له‌سه‌ر شان نه‌بێت، یان زانیاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له تایبه‌تییه‌كانی پارته‌كه بده‌یت به‌كه‌سانی ده‌ره‌وه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌پێی رێنماییه‌كه ئه‌ندامان ده‌توانن له‌ناو كۆبوونه‌وه حیزبییه‌كاندا گوزارشت له‌ڕای خۆیان بكهنو له‌هه‌مان كاتدا به‌ئاشكرا گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له ناحیزبییهكان بكه‌ن.
وتیشی:"ئه‌م بڕیاره خزمه‌ت به ی.ن.ك دهكاتو شه‌فافیه‌ت لهبارنابات، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت مانای وانییه هه‌ر كاتێك‌و له‌هه‌ر كوێیه‌ك بوارت پێدرا قسه بكه‌یت".
ئازاد جندیانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك به‌هه‌مان شێوه داكۆكی لهفهرمانهكه كرد.
"هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی پارته‌كه، ته‌نانه‌ت له‌ئه‌ندامه باڵاكانیش ده‌یانه‌وێت زیان بهپارتهكه بگه‌یه‌نن".
ئه‌و وتی: "من به‌ته‌واوی پشتیوانی له‌بڕیاره‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كه‌م".
په‌یمانگای جهنگو ئاشتی (ئای ده‌بلیو پی ئار) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی تاڵه‌بانییه‌وه بكات بۆ وه‌رگرتنی لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت.
ی.ن.كو پدك ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی عێراق، له‌گه‌ڵ بوونی میدیای كوردی سه‌ربه‌خۆدا كه له‌شاری سلێمانی جێگیربوون، تا راده‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه دهگرێتو له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
گرژییه‌كانی ناو ی.ن.ك بووه‌ته مانشێتی چه‌ند مانگی دوایی رۆژنامه ناوخۆییه‌كان‌و هاوكات ئه‌ندامان باس له‌بوونی ململانێ له‌سه‌ر دهسهڵاتو چاكسازیی‌و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن. پارته‌كه دابه‌شبوون سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی هاوكاریی رژێمی سه‌دامیان كردوه‌و پێویسته ده‌ربكرێن. زۆرێك له‌وانه‌ی داوای چاكسازی ده‌كه‌ن نزیكن لهنهوشیروان مسته‌فاوه، دامه‌زرێنه‌رێكی ی.ن.ك كه دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیای به‌هێزی دوای به‌جێهێشتنی پارته‌كه له 2006 دامه‌زراندووه.
زۆرێك له رۆژنامه‌نووسان له‌و باوه‌ڕه‌دان رێنماییه‌كانی تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چاوپێكهوتنێكهوه هه‌یه له رۆژنامه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌ی نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ جه‌مال میرزا عه‌زیز ئه‌ندامی ی.ن.ك كه سه‌رانی كوردی به‌گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركردووه.
جندیانی وتی: "ئه‌و رێنماییه په‌یوه‌ندی به‌هیچ چاوپێكهوتنێكهوه نییه".
"بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و رێنماییه گه‌ڵاڵه كراوه"، ئه‌و وتی، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌خنه‌گرتنی ئه‌ندامانی حیزب "ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ی.ن.ك حیزب بڕووخێنن له رۆژنامه‌كاندا". "ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره نییه. پارته‌كه خۆی رێكده‌خاته‌وه. رێنماییه‌كه دژی دیموكراسی نییه". به‌ڵام ئه‌ندامێكی ی.ن.ك كه قسه‌ی كرد به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت، ئه‌و بۆچوونه ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه به "ترسناك" ناوده‌بات.
وتیشی: له‌كاتێكدا رێنماییه‌كه "ده‌نگی ناڕه‌زایی كپ ده‌كاته‌وه" بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌ریی نابێت.
ئه‌و وتی:"ره‌نگه هه‌ندێك له‌ئه‌ندامان سزا بدرێن، به‌ڵام خه‌ڵكی ناتوانن تا سه‌ر بێده‌نگ بن" .
رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌سلێمانی له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، په‌ره‌ی سه‌ندووه. ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی توند له ی.ن.ك ده‌گیرێت وه‌ك زانراوه كه ی.ن.ك به‌گشتی كراوه‌تره له پدك. پدك كۆنترۆڵی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی عێراقی كردووه. به‌رده‌وام رۆژنامه‌نووسان گله‌یی له‌نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زانیاری ره‌سمی‌و ناڕه‌سمی ده‌كه‌ن.
خه‌بات عه‌بدوڵا سه‌رنووسه‌ری سایتی سبه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه، سه‌باره‌ت بهفهرمانهكهی تاڵه‌بانی، وتی:"بۆ پارتێك بانگه‌شه‌ی سۆشیال دیموكرات بكات، ته‌نیا تراژیدی نییه، به‌ڵكو كۆمیدیشه".
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، رێكخراوێك كه سه‌ر به‌حكومه‌ته، تا ئێستا هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی رانه‌گه‌یاندووه.
زیره‌ك كه‌مال، سكرتێری سه‌ندیكاكه وتی: "هه‌ڵوێستی خۆی ئه‌و كاته راده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه رێگری له‌كاری میدیا ده‌كات".
وتی: "ئه‌وه بڕیارێكی حیزبییهو ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی حیزب كراوه، نه‌ك رۆژنامه (سه‌ربه‌خۆكان)". رێنماییه‌كه یه‌كه‌م ته‌حه‌داكردنی راگه‌یاندنی كوردی نییه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه. له‌كانوونی دووه‌م، سه‌رۆك داوای یاسای له‌دژی هاوڵاتی به‌تۆمه‌تی شێواندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه تۆماركرد.
هاوڵاتی وتارێكی وه‌رگێڕراوی په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرده‌وه كه تاڵهبانیو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بهكهڵهكردنی سه‌رمایه تۆمه‌تباركردووه. ئه‌گه‌ر تاوانباربكرێت ئه‌وا عارف به‌شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك ده‌ستگیرده‌كرێت.