راپۆرت- سبه‌ی:
په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لیژنه‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێكهێنابێت، زیاتر له 200 ملیار دیناری بۆ خه‌رجییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كردووه.
له‌دانیشتنی رۆژی (29/4)ی په‌رله‌مان كه‌تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیرانی دارایی، پلاندانان، كاروباری په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، به‌پێی بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه 200ملیار دینار كه ده‌كاته 5%ی كۆی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ خه‌رجییه‌كانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌و له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی پارله‌مان كه‌نه‌یویست ناوی بهێنرێت وتی: بودجه‌ی ئه‌مساڵی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌م شێوه‌یه:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: 45.222.000.000دیناره.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت: 113.550.000.000 دیناره.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان: 54.908.000.000دیناره.
به‌پێی یاسای بودجه‌كه كه رۆژی 30/4 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرا، له‌دوای سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، 4% بودجه بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده ته‌رخانكراوه.
پارله‌مانتاره‌كه له‌باره‌ی گفتوگۆكردنی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بودجه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه وتی: "له‌دیاریكردنی بودجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان، لیژنه‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان دانیشتوون‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی خه‌رجیی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه كراوه، به‌ڵام له‌دیاریكردنی بودجه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا، پارله‌مان هیچ لیژنه‌یه‌كی پێك نه‌هێناوه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه خۆیان ئه‌و بڕه خه‌رجیانه‌یان دیاری كردووه‌و هه‌رواش به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕیوه".
وتیشی: "شه‌فافیه‌ت پیاده‌ناكرێت‌و ناتوانرێت له‌چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه بپرسرێته‌وه‌و لێپێچینه‌وه بكرێت، له‌كاتێكدا كه‌ئه‌و بودجه‌یه گه‌وره‌ترین به‌شی ته‌رخانكراوه‌ی بودجه‌ی گشتییه‌و له‌ملیاران دینار پێكدێت".
ده‌رباره‌ی كۆی بودجه‌ی ئه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه له‌بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم، پارله‌مانتاره‌كه وتی: "كۆی گشتیان ده‌كاته 5%ی بودجه‌ی هه‌رێم، به‌م رێژانه: سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت: 2.35%ی بودجه‌ی گشتیی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان: 1.87%ی بودجه‌ی گشتیی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم 0.95%ی بودجه‌ی گشتیی".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هیوا میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌لیستی یه‌كگرتوو كه ده‌نگی به‌خه‌رجی ساڵانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌دا، رایگه‌یاند: "باشتروایه پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ به‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه بدات، لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كۆببێته‌وه، یاخود نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن‌و له‌چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه بپرسێته‌وه، ئینجا بڕیاری لێبدرێت".
بودجه‌ی 2007ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان 40ملیار دینار بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ 14ملیار دینار زیادیكردووه‌و بووته 56ملیار.