راپۆرت
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت




Wednesday, May 14, 2008
 
     

راپۆرت: هه‌ڵۆ ئه‌بوبه‌كر

به‌و پێیه‌ی‌ داهاتی‌ كوردستان به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراق تێكه‌ڵ به‌ داهاتی‌ عێراق ده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ له‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت ته‌نیا 17% بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و 83% ی‌ بۆ عێراقه‌. هه‌ندێك له‌ پسپۆرانی‌ ئابوری‌ پێیانوایه‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت له‌ ئێستا باش نییه‌، پرۆفیسۆر هۆشیار مه‌عروف  ده‌ڵێت"نه‌ده‌بوو حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ئێستادا بیری‌ له‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت بكردایه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بوو ستراتیژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌ بوایه‌ كه‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوا به‌رمیل بوایه‌ له‌جیهاندا" ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ پێشی‌ وایه‌ ئه‌وه‌ باشترین ڕێگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانی‌ كوردستان مسۆگه‌ر بێت.

ئه‌م پرۆفیسۆره‌  ده‌ڵێت: "ده‌بێت حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ كردوه‌ به‌كاری‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت، پێویسته‌ به‌ئاگاییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ بكات و ئاگاداریی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ش بێت به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا ده‌بێت ڕێگه‌ نه‌دات ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌ چونكه‌ ئیتر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ متمانه‌یان به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نامێنێت". 

له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ‌ سبه‌ی‌، ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم وتی‌: "ئه‌وانه‌ی‌ پێیان وایه‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت له‌ ئێستادا خراپه‌ كه‌سانی‌ فاشلن، ئه‌و ده‌ڵێت"ناكرێت چاوه‌ڕوانی‌ زه‌مانه‌ بكه‌یت و نه‌وت ده‌ر نه‌كه‌یت كێ‌ ده‌ڵێت ئه‌و كات ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ئێستا ده‌كات، نرخی‌ نه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌نگدایه‌ ئێستا 100$ ده‌شێت به‌یانی‌ 70$ بێت".

ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه‌
له‌ ئێستادا نزیكه‌ی‌ 50 كۆمپانیا له‌كوردستان كارده‌كه‌ن كه‌ (توركی‌ و هیندی‌ و كۆری‌ و نه‌مساوی‌ و هه‌نگاری‌ و ئه‌مه‌ریكین).

كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت له‌ ڕووی‌ قه‌باره‌ی‌ سه‌رمایه‌وه‌ پله‌ به‌ندیان هه‌یه‌ و زۆربه‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ له‌ كوردستان كار ده‌كه‌ن كۆمپانیای‌ بچوكن، وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ پێش ده‌ستور واته‌ له‌ ساڵی‌ 2005دا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ كۆمپانیای‌ هیچ و پوچ بون به‌ڵام پێشی‌ وایه‌ كه‌ هێنانی‌ كۆمپانیای‌ بچوك بۆ پێشبڕكێ‌ له‌ به‌رهه‌مدا باشتره‌ له‌ كۆمپانیای‌ گه‌وره‌"
هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ له‌ كوردستان كار ده‌كه‌ن ته‌نیا كاریان ده‌رهێنانی‌ نه‌وته‌ و له‌ بواری‌ پترۆكیمیایدا كار ناكه‌ن كه‌ چاودێرانی‌ پسپۆڕی‌ نه‌وت پێیان وایه‌ ده‌بێت حكومه‌ت ته‌نیا بیر له‌ ده‌رهێنان و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وت نه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵبدات به‌رهه‌می‌ پترۆكیمیایی‌ لێبه‌رهه‌م بهێنێت.
نه‌وزاد عومه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانن نه‌وت ده‌ربهێنن‌و پترۆكیمیاییش به‌رهه‌م بهێنن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ كه‌م و گه‌وره‌ن  بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت هه‌وڵبدات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا گرێبه‌ست بكات، یان كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ پترۆ كیمیایی‌ بێنێته‌ كوردستان" . 

گرێبه‌سته‌كان تاچه‌ند شه‌فافیه‌تیان تێدایه‌
زۆر له‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ پێیان وایه‌ كه‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان به‌ بێ ئاگای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئیمزاده‌كرێن‌و  هیچ شه‌فافیه‌تێك له‌ گرێبه‌سته‌كاندا نییه‌ به‌ڵام ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌ڵێت: "ده‌ستور مافی‌ پێداوین و په‌رله‌مان ده‌نگی‌ له‌سه‌ر داوه‌ و په‌رله‌مانتاران خۆیان بڕیاریانداوه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕیاره‌كان نه‌كه‌ن‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش پێك دێن له‌ (سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌ و وه‌زیری‌ پلاندانان و دارایی‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان) كه‌ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانن، سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانیشمان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكردۆته‌وه‌"
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ تاچه‌ند پێویسته‌ حكومه‌ت شه‌فاف بێت له‌ ئاشكراكردنی‌ گرێبه‌سته‌كاندا پرۆفیسۆر هۆشیار مه‌عروف مامۆستا ی‌ خانه‌ نشینكراو له‌ كۆلێژی‌ كارگێڕی‌ و ئابوری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پێی‌ وایه‌ ئاساییه‌ كه‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ئاشكرا نه‌كرێت وتیشی‌: "له‌ هه‌موو جیهاندا گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان كه‌م تا زۆر شتی‌ شاراوه‌یان تێدایه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ حكومه‌تدا" .

نه‌بونی‌ كادری‌ پرۆفیشناڵ 
حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ خۆی‌ نه‌وت به‌رهه‌مده‌ هێنێت بۆیه‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌كان نه‌بونی‌ كادری‌ زانستی‌ پڕۆفیشناڵه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بودجه‌یه‌كی‌ زۆر خه‌رج ده‌كات له‌ هێنانی‌ كادری‌ بیانی‌ بۆیه‌ چاودێرانی‌ بواری‌ نه‌وت پێیان وایه‌ زۆر گرنگ بوو له‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی‌ حكومه‌تدا باسی‌ پێگه‌یاندنی‌ كادری‌ خۆماڵی‌ بكرایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌وزاد عومه‌ر مامۆستای‌ ده‌ره‌كی‌ له‌ زانكۆی‌ كۆیه‌ و سلێمانی‌ و یه‌كێك له‌ ڕاوێژكارانی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ ساڵانی‌ 1975تا 1998 پێی‌ وایه‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیدا له‌ گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ (IPC ( له‌ كه‌ركوك ئه‌و خاڵه‌ی‌ ڕه‌چاو كردبوو بۆیه‌ پاش خۆماڵیكردنی‌ نه‌وت، به‌رهه‌م هێنانی‌ نه‌وت  نه‌وه‌ستا  و توانییان به‌ سه‌ركه‌وتویی‌ كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.

وتیشی‌: "ئه‌وه‌ ئاڵوگۆڕی‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك وڵاتێكی‌ دواكه‌وتوو زۆر گرنگی‌ پێبده‌ین" .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سر وشتیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ وه‌ك به‌خشیش و شیرینی‌ وه‌ریده‌گرن كادری‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ پێده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كادری‌ خۆماڵی‌ پێبگه‌یه‌نن به‌ڵام  نه‌وزاد عومه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌وه‌ك ئه‌وان ئیشیان نه‌كردوه‌ بۆ پێگه‌یاندنی‌ كادر به‌ڵكو ڕێگریان كردوه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ بۆ ماسته‌رنامه‌ی‌ خوێندكارێك و وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت"ئه‌و كۆمپانیایه‌ی‌ ئه‌و خوێندكاره‌ چوه‌ زانیاری‌ لێوه‌ربگرێت كۆمپانیایه‌كی‌ توركی‌ بوه‌ و خه‌ریك بوه‌ ته‌قه‌ش له‌ خوێندكاره‌كه‌ی‌ بكه‌ن".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ره حيم كه لهوريى
 به‌داخه‌وه‌ له‌م وتاره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌له‌ باریی‌ پسپۆڕیدا ئێمه‌ پسپۆڕمان نیه‌ له‌به‌رهه‌م هێنانیی‌ نه‌وتدا!!!!!! ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌وێ‌ له‌م باره‌ دوو خاڵ‌ روون بكه‌مه‌وه‌. یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنانیی‌ نه‌وت له‌عێراقدا له‌كوردستانه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد ئه‌ویش له‌نه‌فتخانه‌ ساڵی‌ 1923 پاشان گوازراوه‌ ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك له‌ساڵی‌ 1927 ...كارمه‌ندیی‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ سه‌رجه‌م كوردو گاور بوو و به‌ ده‌گمه‌ن عه‌ره‌بی‌ تیا بوو ......ئه‌و كارمه‌ندانه‌ تائێستا توانایان هه‌یه‌..جگه‌ له‌وه‌ پسپۆِڕیی‌ كوردیمان و به‌توانا چ له‌جیۆلوجیا و چ له‌ئه‌ندازیاری‌ نه‌وت و چ له‌كادریی‌ كه‌ .... من ئه‌توانم ناووئادره‌سیی‌ ده‌ یان پسپۆڕ ئاماده‌بكه‌م كه‌ چ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات و چ له‌ناوه‌ڕاستی‌ وڵات !!!! خاڵی‌ دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم هیچ پلانیی‌ دانه‌ناوه‌ بۆ مه‌شقكردنیی‌ جێولۆجییه‌كانچی‌ خۆی‌ یاخود كادره‌كانیی‌ كه‌وه‌كو ئه‌ندازیانیی‌ نه‌ وت وته‌كنیكیكانی كه‌له‌كاتیی‌ مۆركردنی گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ له‌گه‌ڵیان رێكه‌وت !!!!!و ئه‌ویش زه‌ره‌رێكی‌ گه‌وره‌یه‌ به‌داخه‌وه‌
توانا
 به‌بروای من نه‌وت ده‌ر هێنان کارێکی وا ئاسان نیه‌ که‌ بتوانین وا به‌زووترین کات گری به‌ست له‌گه‌ل کۆمپانیا بیانیه‌کاندا بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌و بروایه‌دابین که‌ نرخی نه‌وت له‌وانه‌یه‌ دا ببه‌زیت وه‌کو به‌رێز ئاشتی هه‌ورامی ده‌لێت ئه‌وه‌ زۆر هه‌له‌ین چونکه‌ رۆز به‌رۆز نرخی نه‌وت به‌رزئه‌بێته‌وه‌ چونکه‌ ولاته‌ پیشه‌سازیه‌کان له‌ئێستاوه‌ نه‌وت خه‌زن ئه‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست به‌وه‌ ناکات بترسین که‌ نرخی نه‌وت دا ببه‌زێت.به‌ ره‌ئی من بیر له‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌ بکرێته‌وه‌ باشتره‌ وه‌ک له‌ نه‌وت ده‌ر هێنان چونکه‌ تاکه‌ کاڵایه‌ک که‌ له‌وڵاته‌که‌ماندا مابه‌ته‌وه‌ ته‌نها نه‌وته‌...له‌گه‌ل رێزوسوپاسم بۆ هه‌موو لایه‌ک
ئاراس شوانی‌
  سه‌ره‌تا رێم بۆ نوسه‌ری‌ ئه‌م بابه‌ته‌، به‌ڵام من زۆر جار كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌بینم توشی‌ بیركردنه‌وه‌ ناخۆش ده‌بم ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و هه‌موو به‌تاڵانبردنه‌ی‌ ئه‌م هه‌موو سامانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ئه‌وه‌ شێوازێكی‌ دڕندانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌، به‌داخه‌وه‌ بۆ سه‌رانی‌ كورد كه‌ چۆن سامانی‌ ئه‌م گه‌له‌ ده‌ده‌ن به‌ هه‌ده‌ر.
کاروان
 ئێمه‌ له‌ زاخۆوه‌ بۆ فاو داگیرکراوین له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌، هۆی داگیرکردنه‌که‌ش روون و ئاشکرایه‌ که‌ بازاری نه‌وته‌ و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌مری پێ ده‌که‌ن ئه‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ بێت ، هۆکه‌شی په‌له‌ کردنی ئه‌مریکایه‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خۆیان ،،، به‌ هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ک بیت ،، به‌داخه‌وه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌دا مسائلی ته‌نانه‌ت حزبیش پشت گوێ ئه‌خرێت ، ته‌نها ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌م بارو ضروفه‌دا ئاگادارن مستفیدی یه‌که‌من له‌ م موضوعه‌ ،، ئه‌مریکاش به‌ گۆڕین یان لابردنیان سه‌غله‌ته‌و رێگره‌ .. حکومه‌ت جا چ ‌هه‌رێم بێت یان مه‌رکه‌زی هیچ سیاده‌تێکی نیه‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانه‌کانی ئه‌مریکادا ..
دانا
 برایان به‌س نییه‌ ئێستا ده‌توانن باسی‌ نه‌وتیش بكه‌ن، گرنگ كۆتاییه‌كه‌یه‌تی‌ بزانن چی‌ لێ‌ دێت.
شیروان حه‌مه‌ عه‌لی‌
 زۆری‌ ماوه‌ سه‌ركه‌وتن تابزانن ئه‌ی‌ گه‌ل نه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ هی‌ دوارۆژه‌ هه‌ی‌ گه‌ل. كی‌َ هه‌یه‌ رۆسته‌می‌ ناوت فرۆشی‌ نه‌دیبێتبه‌لام نه‌یزانی‌ بۆ گیرفانی‌؟ هه‌ی‌ گه‌ل.
تارا عه‌لی
 گه‌وره‌ترین كێشه‌ نه‌بونی متمانه‌ی میلله‌ته‌ به‌ حكومه‌ت و سه‌رانی حكومه‌ت، هیچ دوودڵییه‌ك له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌و گشت كرێبه‌سته‌كانی دیكه‌ی تریش شه‌فافیه‌تیان تێدا نییه‌و هیچ كه‌سێك جگه‌ له‌ گه‌وره‌پیاوانی ئه‌و دوو حیزبه‌ نایانزانێت و ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش نهێنی گرێبه‌سته‌كان بزانێت، له‌ راستیدا ئه‌مه‌ تاوانێكی بچووك نییه‌و گه‌وره‌ترین جۆری ئیرهابه‌ كاتێك میلله‌ت ئاگای له‌وه‌ نییه‌ چۆن مه‌زاد به‌سه‌ر داهات و سامانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كرێت، قسه‌ی حكومه‌تیش هیچ میسداقییه‌تێكی نییه‌ تا له‌ گۆڕه‌پانی واقیعدا نه‌سه‌لمێت و واقیعیش وه‌ك ڕۆژی ڕوناك دیاره‌ كه‌ كه‌س و هیچ كه‌سێك ئاگای له‌و گرێبه‌ستانه‌ نییه‌ خۆیان نه‌بێت و زۆر سوپاس
فوئاد شوانی‌-دانیمارك
 به‌ڕێزان سڵاو بۆ یه‌كه‌م جار رۆژیكێان دانیشتبووم گوێم دابووه‌ كوردستان تی‌ ڤی‌ دیاربوو په‌رله‌مان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌رهێنانی‌ نه‌وتی‌ كوردستان ده‌كرد‌و وه‌خته‌ له‌ناكاو كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێ‌ ئه‌نجام كۆتایی‌ هاتوو دواخرا به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ڕێز عوسمان بانیمارانی‌ زۆر بوێراَنه‌و به‌چاو قایمی‌ وتی‌ من رازی‌ نیم‌و ئه‌بێ‌ به‌وردی‌ باس له‌و مه‌سه‌له‌ بكه‌ین‌و چونكه‌ زۆر گوناحه‌ ئێمه‌ هه‌روا زوو ده‌ست بكه‌ین به‌ده‌رهێنانی‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ خۆمان. وادیاره‌ هه‌ر خۆی‌ به‌ته‌نیا بوو له‌م بڕیاره‌دا (..)
hamaaminmirawi@
 حه‌تمه‌ن ده‌بێت كه‌ كاری‌ نه‌وت ده‌رهێنان رابگیرێت تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌گۆڕدرێت، چونكه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ فكری‌ وڵاتدا بونایه‌ گرنگیان ده‌دا به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ كشتوكاڵی‌ و ئه‌و به‌روبومه‌ كه‌ له‌ نه‌وت گرنگتره‌، ئه‌و شه‌ریكانه‌ش 750 ملیۆن دۆلارییان داوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ (.........) وه‌ك به‌خشیش بۆیه‌ دڵنیابن ئه‌گه‌ر نه‌وتی‌ هه‌موو كوردستانیش بفرۆشن دڵنیا بن میلله‌ت هیچی‌ پێ‌ نابڕدرێت.
ده‌وه‌ند ده‌ربه‌ندی
 به‌ ڕای من حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بیری له‌ پڕ کردنی خه‌زێنه‌ کردۆته‌وی 2 پارته‌که‌ کردۆته‌وه‌ نه‌ك بیری زانستی و ئاينده‌ی نه‌وه‌ی دووا ڕۆژ، ئاینده‌ی نه‌وه‌ی دووا ڕۆژ زۆر ڕوونو ئاشکرایه‌.. که‌ ده‌ڵێن کۆمپانیای تورك یه‌ك ڕاست ده‌زگای میت ده‌بینم ئیتر نازانم شاردنه‌وه‌ي گرێبه‌سته‌کان له‌کێ ؟؟ده‌زگاکانی ئیتلا عاتوو موخابه‌راتی وڵاتان ته‌راتێن ده‌که‌ن له‌ کوردستاندا شاردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌کێ؟شاردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌ کێ ؟کاتێك نیوه‌ی لێپرسراوه‌کانت فایل داری ڕژێمێکی دڕنده‌ بووبێ ئیتر ووڵاتانی تر لێ گه‌ڕێ بۆ ڕۆژی خۆی،کــــــــــاره‌ســـــــــــاته‌ و هه‌ر کــــــــــــاره‌ســــــــات.................
ره‌وه‌ز كرو
 سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ، نه‌رویج نه‌وت ناكرێ‌ خۆی‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌ له‌ژێر ده‌ریا ده‌رده‌هێنێ‌ زۆربه‌ی‌ پاره‌ی‌ نه‌وت خه‌زن ده‌كات بۆ نه‌وه‌ی‌ داهاتوو بودجه‌ی‌ نه‌رویج له‌سه‌ر زه‌كات به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌، ئاستی‌ گوزه‌رانیش زۆر له‌سوید به‌رزتره‌.
سه‌رهه‌نگ كه‌ریم قه‌ره‌نی‌
 بۆچی ئیستا ئاینده‌ی‌ خۆمان مسۆگه‌ره كردوه هه تاكو بتوانین ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین ?......
ڕامین پیرمه‌گرونی‌
  من ته‌نها ئیزافه‌یه‌كم هه‌یه‌ بوَ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی‌ به‌ریزت ده‌ست خوشیشت لی‌ ئه‌كه‌م بو ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌و ده‌ستی‌ ماندو بونت ئه‌كوشم ئیستا له‌ سنوری‌ شاروچكه‌ی‌ پیره‌مه‌گرون دوو كومپانیای‌ كه‌نه‌دی‌ به‌ دوونه‌وت دا ئه‌گه‌ڕێن له‌ چه‌ند گوندێك نه‌وت هه‌یه‌ له‌گونده‌كانی‌ (كولیجه‌. كه‌به‌. ته‌ڕه‌مار. قازان ) هتد.. ئه‌م كومپانیا كه‌نه‌دیانه‌ به‌ هاوكاری‌ كومپانیای‌ (كه‌لكان) كار ئه‌كه‌ن له‌م سنوره‌ . به‌ڕیزت ناوی‌ كوپانیای‌ كه‌نه‌دیت نه‌بردوه‌
كه‌مال
 پێویسته‌ حكومه‌ت له‌و مه‌سه‌لانه‌دا رای‌ شاره‌زایان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ گومانی‌ لێنه‌كرێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ