سازدانی: شه‌نكار عه‌بدوڵا
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وایهكه ههمیشهچارهسهری مام ناوه‌ندی و ته‌وافقی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوریدایه، ده‌بێت پێشبینی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه‌ناتوانین هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌كاتی خۆی كورد داوای ده‌كرد ئێستا بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی، حاكم ئه‌حمه‌د وتی: هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك، هه‌لومه‌رجێكه چه‌ند كات بڕوات له‌وانه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر بتوانێت زیاتر فایله‌كان له‌م وڵاته‌دا به‌ده‌سته‌وه‌بگرێت، به‌باشبونی هه‌لومه‌رجی ئاسایش ئه‌ركی ئێمه ڕۆژ به‌ڕۆژ قورسترده‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
سبه‌ی: تاچه‌ند ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی چالاكن له‌گفتوگۆكردن و داكۆكی كردن له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌چاره‌نوسی هه‌رێمی كوردستانی پێوه‌به‌نده؟ د.فوادمهعسوم لهچاوپێكهوتنێكدادهڵێت: لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئازادنین لهگفتوگۆكردندا گوزارشت له‌ئه‌جێندای یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن؟
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: راسته لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان شه‌ش حیزبی كه‌ی تێدایه (زه‌حمه‌تكێشان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، سۆسیالیست‌و دو پارتی كلدان و ئاشوری) به‌ڵام خۆت ده‌زانی به‌شی زۆری له‌ئه‌ندامه‌كانی دوحیزبه سه‌ره‌كییه‌كه پێكهاتووه كه(23+23+د.مه‌حمود) بۆیه كه‌به‌شی زۆری ئه‌وان بن به‌دڵنیاییه‌وه سیاسه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتیه‌وه داده‌ڕێژرێت، له‌گه‌ڵ پێشنیاری لایه‌نه‌كانی تر له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌كان داده‌ڕێژرێت، چ له‌و كۆبونه‌وانه‌ی كهبهردهوام له‌لایه‌ن لیسته‌كانه‌وه ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌ندامان به‌شدارده‌بن به‌ڵام دواجار بڕیار هه‌رلای ئه‌وانه.
سبه‌ی: ئه‌وه‌نده‌ی دژی ماده‌ی 140هه‌یه لهلیستهكاند ائهوهنده دۆستی نییه، له‌م دواییه‌شدا نوێنه‌ری UN دیمستۆرا هه‌ندێ ڕاسپارده‌ی هه‌بو به‌بۆچونی تۆ ئه‌م ماده‌یه به‌كوێ ده‌گات؟ تاچه‌ند ئومێدی جێبه‌جێ كردنی هه‌یه؟
حاكم ئهحمهدئهنوهر: واده‌ی ده‌ستوری ئه‌م ماده‌یه ته‌واو بوو كه‌پێشتر بۆی دانرابوو، كاتی خۆی ئه‌م كاته بۆ ئه‌وه دانرابوو كهلایهنهكانی كه‌ی پێوه پابه‌ندبێت، هه‌ندێ كه‌س پێیان زۆربوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دیقه‌ته‌وه سه‌یری ده‌كرد ده‌یزانی ئه‌گه‌ر به‌شیش بكات باشه.
ئه‌وه‌بوو ماوه‌كه تێپهڕیو به‌هۆی كۆمه‌ڵێ هه‌لومه‌رجه‌وه ئیدی چ سیاسی بێت یان نه‌بونی ئیراده‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه، زۆرجاركهمتهرخهمی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆمان كه‌وه‌ك پێویست نه‌مانتوانی فشاری جدیترو باشتردروست بكه‌ین بۆجێ به‌جێ كردنی ماده‌كه، كۆمه‌ڵێ هۆكاری ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی ڕۆڵی بینی له‌جێبه‌جێنه‌كردنی، دوای ئه‌وه هه‌ندێك له‌نه‌یارانی ماده‌كه ویستیان ئه‌وه بێننه گۆڕه‌وه كهمادهكه هێزی ده‌ستوری نه‌ماوه، چه‌ند كۆبونه‌وه‌ی لابه‌لا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه دژی ماده‌كه بوون، ئه‌مانه وایكرد كهمادهكه به‌و چاره‌نووسه بگات، دوای ته‌واوبونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كهدانرابوو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردچ ئه‌وانه‌ی كه‌له‌به‌غدا بوون چ ئه‌وانه‌ی كه له‌كوردستان بون كه‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه لیستی ئیئتلاف و حكومه‌تی مالیكی له‌وكاتانه‌شدا بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رچوو كه ده‌سه‌ڵاتی UN فراوانتر ده‌كات، یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه لایه‌نێكه بۆی هه‌یه پێشنیاربكات له‌سه‌ر ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان دروست بوو ، هه‌ر ئه‌و لایه‌نه پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه‌خۆیان به‌شداری بكه‌ن لهكێشهكهو هه‌ندێ پێشنیاری پراكتیكی بخه‌نه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ری ڕازی بن، تادوای گفتوگۆیه‌كی زۆرلایه‌نی كوردی لهسهرپێشنیارهكهی UN رازی بوو، ئه‌وكات ئه‌شره‌ف قازی بوو به‌ڵام ئێستا دیمستۆرایه كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له‌عێراق رێككه‌وتنه‌كه به‌و شێوه‌یه كرا. ئه‌وه‌بوو دواترلایهنی كوردیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ردا بۆئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تێكی زیاتربدرێته مه‌سه‌له‌كه، ئه‌وان داوایان كرد (6) مانگ درێژبكرێته‌وه ئه‌وه‌ئه‌و ماوه‌یه‌ش ته‌واوبوو، سه‌ره‌تا بڕیاربوو له(15/5) به‌شی یه‌كه‌می پێشنیاره‌كانی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاریی و كۆبونه‌وه‌یه‌كیش له‌سوید ده‌رباره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق دیمستورا رۆژی 5/6 پێشنیازه‌كانی راگه‌یاند.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌قۆناغ كێشه‌كان بچوك بكه‌نه‌وه به‌پێی هه‌ندێ پێوه‌ر له‌وانه هه‌ڵبژاردنی ساڵی(2005). یه‌كێكی تر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یه كه‌كاتی خۆی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (مجلیسی قیاده‌ی به‌عس) كراوه، یه‌كێكی ترئارهزووی خه‌ڵكه‌كه یان كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوی جوگرافی ئه‌وانه‌ی كهلهبهردهستیانه، به‌كۆمه‌ڵێ پێوه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كان بچوك بكه‌نه‌وه، پرهنسپێكی تر هه‌یه ئه‌وان پێیان باشه كاری پێبكه‌ن (لاغالب و لامغلب) واته نه‌كورد هه‌ست بكات سه‌ركه‌وتووه‌و هه‌موشتێكی ده‌ستكه‌وتووه، نهبهرامبهرهكهشی هه‌ست بكات دۆڕاوه‌و هه‌موشتێكی له‌ده‌ستداوه، ئێستا ئه‌وان ناوچه‌كانیان دابه‌ش كردووه به‌سه‌رئه‌و ناوچانه‌ی كهزۆرگرفتی له‌سه‌رنییه (له‌وانه مه‌خمور)مان هه‌یه‌و هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بی كێشه‌ی له‌سه‌رنییه، چونكه به‌درێژایی مێژوو هه‌ر به‌شێك بووه له‌پارێزگای هه‌ولێر. له‌م دواییانه‌دا (مه‌خمور) بهبڕیارێ خرابووه سه‌ر موسڵ یه‌كه‌م قۆناغی پێشنیاره‌كانی دیمستۆرا (ئاكرێ، مه‌نده‌لی، مه‌خمور، حه‌مدانییه) به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕێژه‌ی كورد له‌مه‌نده‌لی زۆركه‌مه، واته ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه به‌هۆی خراپی باری ئاسایش و باڵاده‌ستی تیرۆره‌وه له‌دوو ساڵی ڕابردوو نه‌توانرا ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه رێژه‌ی كورد ئێستا(%30_35) زیاتر نییه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕاسپارده‌كان مه‌نده‌لی بهێڵێته‌وه لهسهربهغدا.
من پێموایه ئه‌و ماده‌یه ماوه‌یه‌كی دورودرێژتری ده‌وێت، چونكه ئه‌بێت ئه‌وان هه‌ر ماوه‌یه پێشنیاری دوو بۆ سێ قه‌زاو ناحیه بكه‌ن، دواجار پێیان باشه كه‌ركوك به‌جیا پێشنیاری بۆ بكه‌ن، پێشنیاره‌كه‌ش به‌پێی بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی ده‌بێت، واته ئه‌وان به‌زۆر پێشنیاری ئه‌وه ناكه‌ن كه راپرسی بكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستوردا هاتووه، كه‌واته چاره‌سه‌ری ته‌وافوقی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140نه‌بێت، به‌ته‌ئكید ئه‌وه‌یه كه‌كوردستان به‌و پێشنیارانه‌ی كه گریمانه‌یه‌و به‌شێكی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ری ڕازین كه‌ئه‌وه‌ش جێگه‌ی گومانه دیسان به‌شێك له‌وناوچانه‌ی كه‌به‌پێی جوگرافیا‌و مێژوو ئیداره به‌شێكبون له‌هه‌رێمی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌میشه چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی و ته‌وافوقی له‌چوارچێوه دهستورییهكهدا ده‌بێت پێشبینی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه ناتوانین هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌كاتی خۆی داوات ده‌كرد ئێستاش داوای ده‌كه‌ی بیگێڕیته‌وه، به‌تایبه‌تی زروفی كه‌ركوك زروفێكه كه چه‌ند كات بڕوات له‌وانه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر بتوانێت زیاتر فایله‌كان له‌م وڵاته‌دا به‌ده‌سته‌وه بگرێت، به‌باشبونی زروفی ئاسایش ئه‌ركی ئێمه ڕۆژ به‌ڕۆژ قورس‌تر ده‌بێت.
سبه‌ی: زۆرجار ده‌وترێت یه‌كێتی و پارتی كورده فهیلییهكانیان پشتگوێ خستووه كه‌ژماره‌یان نزیكه‌ی (750000) كه‌س ده‌بێت و به‌نیازن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌لیستی سه‌ربه‌خۆدا بهزن، چی كراوه بۆ نزیك بونه‌وه‌یان ؟ یان دابه‌زینیان به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ چ زیانێك به‌كورد ده‌گه‌یه‌نێت؟
حاكم ئهحمهدئهنوهر: كوردی فه‌یلی پێكهاته‌یه‌كی گرنگه له‌پێكهاته‌كانی كوردستان، دوو چهوسانهوهشیان له‌سه‌ربووه چ وه‌ك كوردچ وه‌ك شیعه، ئێمه هه‌تا ئێستا سه‌رژمێری وردمان نییه بۆ كورده فه‌یلییه‌كان، له‌پێش هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو زیاده‌ڕه‌وییه‌كی زۆر له‌و ژماره‌یه هه‌بوو، نكولی له‌وه‌ناكرێت كه‌به‌شێكی كورده‌فه‌یلییه‌كان لایه‌نی مه‌زهه‌بیان خستوه‌ته پێش لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌گه‌رچی مافی خۆشیانه، نكوڵی لهكوردبونی خۆیان ناكهنو شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌ن، بۆیه كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له‌لایه‌ن كورده‌وه ئه‌گه‌رچی له‌قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بونی كوردانی فه‌یلی له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌كاندا ڕویان له‌ئێران كرد، چ لهدهركردنیان له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكان، چ له‌هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌كانی ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان ده‌ستی پێكرد، ئێستاش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌شی زۆریان موڵكوماڵی خۆیان دهستنهكهوتووهتهوه، هه‌تا له‌پێدانه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی گرفتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، پێموایه كه‌مته‌رخه‌میمان هه‌بووه‌و وه‌ك پێویست نه‌مانتوانیوه به‌ده‌نگیانه‌وه بچین، به‌رگری ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌نییه كه‌ده‌نگ به‌هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن یان ده‌نگ بهحیزبێ بده‌ن، به‌ڵكو به‌شێكه له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت ده‌بێت له‌وڕووه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی نه‌ك له‌وه‌ی كه‌لایه‌نه مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی پێ باشتره ئه‌وه خانه‌قینه مه‌زهه‌بی شیعه‌ن و به‌ڵام ده‌نگیان به‌هاوپه‌یمانی داوه، دیسان كهتۆل ێی دووربیت و وه‌ك پێویست به‌رگری لێنه‌كه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه چ وه‌كو تاك و چ وه‌ك گروپی پچوك وه‌ك خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ڕه‌نگه سبه‌ینێ په‌نابباته به‌ر لیستی تر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت داواكانی بۆجێبه‌جێ بكات بۆیه ئه‌بێت ئێمه مامه‌ڵه‌یه‌كی ڕاستیان له‌به‌رامبه‌ردا بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه نه‌بێت كه‌ده‌نگیان پێنه‌داوین هه‌ڵوێستمان نه‌بێت نه‌بێت به‌رامبه‌ریان، بۆیه خۆی نه‌ته‌وه‌یی بوون شتێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه، به‌شێكیشی تاوانی كه‌س نییه ئه‌و هه‌لومه‌رجه مهوزوعییهی كه‌تێی كه‌وتوون، ئه‌و غه‌دره مێژوییه‌ی كه‌لێیان كراوه، بونیان له‌ئێران ره‌نگه كاریگه‌ری مه‌زهه‌بییان زیاتربوبێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی باش خه‌ڵكی ڕۆشنبیریان هه‌یه پێش ده‌ركردنیان له‌به‌غدا ده‌وترا ئابوری به‌غدا به‌ده‌ست كورده فهیلییهكانهوهیه، ره‌نگه ئه‌وانیش گله‌یی زۆریان هه‌بێت له‌كوردستان و ناشی شارنه‌وه، بۆیه ئێستا هیچ بیانویه‌ك نییه بۆ ده‌ست گه‌یشتنمان به‌كورده فه‌یلییه‌كان، بتوانین په‌یوه‌ندییان له‌نێواندا دروست بكه‌ین و رێز لهبیروبۆچونیان بگرین.
سبه‌ی: زۆربه‌ی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی دژبهكوردبوون، قه‌ت بیرتان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه بكشێنه‌وه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی یان بهشداربونتان هه‌ڵپه‌سێرن؟
حاكم ئهحمهدئهنوهر: وه‌كو كشانه‌وه له‌حكومه‌ت نه‌خێر به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌كێشه‌ی بودجه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌مان له‌په‌رله‌مان كرد ، دیاره كورد به‌شداربووه له‌و حكومه‌ته‌دا، ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی هه‌لومه‌رجی باشه به‌ڵام به‌ڵام پێش ماوه‌یه‌ك جگه له‌لیستی هاوپه‌یمانی كه‌س پاڵپشتی ئه‌و حكومه‌ته‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دیسان بهدیراسهكردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان، له‌گه‌ڵ كێ هاوكاری ده‌كه‌ی و حكومه‌ت دروستده‌كه‌ی دیسانه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌داوای ده‌كه‌ین هه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش كه‌مته‌رخه‌میان هه‌یه له‌جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان، بۆیه تۆ كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانیت ئه‌توانین به‌قه‌باره‌ی خۆت فشار دروست بكه‌یت.
سبه‌ی: لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان تاچه‌ند ئاگاداری گرێبه‌ستییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه؟ ئه‌ندامێكی لیستی هاوپه‌یمانی ده‌ڵێت: كورد مافی پشكنین و گه‌ڕانی هه‌یه به‌ڵام مافی فرۆشتن و گرێبه‌ست هی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه، تۆده‌ڵێی چی؟
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ئه‌و كێشه‌یه، كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكه به‌ڕه‌سمی بۆی هه‌یه له‌وانه بپێچێته‌وه، جیا له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌ز په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێمه به‌شێكین لههاوكێشهكان به‌و پێیه‌ی كه‌ئێستا بووه‌ته كێشه له‌نێوان حكومه‌تی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان. ئێمه له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوریی و سیاسیی ده‌توانین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماده ده‌ستورییه‌كه كه‌حكومه‌تی به‌غداد خۆشیان ده‌زانن و هیچ گومانێك ناهێڵێته‌وه (ماده‌ی111و 112) زۆر به‌ڕونی ده‌ڵێت: سه‌ڵاحیاتی حه‌سری حكومه‌تی ئیتیحادی به‌ژماردن ژمێردراوه كه (9) سه‌ڵاحیاته، پاشان له‌ماده‌یه‌كی تر سه‌ڵاحیاتی هه‌رێم (10) سه‌ڵاحیاته، نه‌وت و گاز لهسهڵاحیاتی حه‌سری نییه، به‌ڵام له‌سایه‌ی نه‌بونی یاسای نه‌وت و گاز له‌په‌رله‌مانی مه‌ركه‌زی عێراقی به‌هۆی ناكۆكی كوتله‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا ده‌رنه‌چووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌ستوری خۆیه‌تی به‌ڵام گله‌یی خه‌ڵكی له‌سه‌ر میكانیزمی گرێبه‌سته‌كانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان دڵنیابونایه له‌وه‌ی كه‌ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات ده‌ستوری نییه ده‌مێك بوو په‌نایان بردبووه به‌ر دادگای ئیتحادی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ به‌شێك بیت له‌وان و سه‌ركردایه‌تی كوردستان ڕازییه به‌وه‌ی كه‌ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت چاره‌سه‌رێكی ما م ناوه‌ندی بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و كێشه‌یه، هه‌تا ئه‌و چاره‌سه‌ره مام ناوه‌ندییه له‌سه‌ر هه‌ندێ مافی ده‌ستوری خۆشت بێت، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ ئه‌م قۆناغه‌و چه‌ند قۆناغێكی داهاتوش خراپ نه‌بێت چونكه به‌ڕاستی له‌ڕوی مه‌سه‌له سیاسی و یه‌كسانی خه‌ڵكیشه‌وه تا ئێستا نه‌وتی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه‌و به‌رهه‌میش دێت، تائێستا رێژه‌یه‌كی وانییه له‌چاو شوێنه‌كانی كهبهرههم ده‌هێنرێت، بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌هه‌موو روانگهكانهوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌و بڕیاره‌ی كهداوێتی له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بێت، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین بۆ جۆره یاسایه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا هه‌ندێ ماف بۆ هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست به‌ڵام مافیش ده‌داته ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی ئیتیحادی كه‌به‌پێی ئه‌و یاسایه دیداره‌كان دروست ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت چاو بخشێنرێته‌وه بهیاساكانداو بزانرێت به‌پێی پێوه‌ری ستانده‌ر دانراوه یان نا.
سبه‌ی: زۆربه‌ی لیسته‌كان دژی (%17) بوون بۆ كوردستان له‌ناویاندا لیستی ئیئتلاف كه هاوپه‌یمانی لیستی هاوپه‌یمانییه، پێت وانییه ده‌بێت چاوبخشێنرێته‌وه بههاوپهیمانییهكانتاندا؟ یان ده‌وترێت ئه‌مه دواساڵه كهرهزامهندی دراوه له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌و ئێوه‌ش ڕازی بون؟
حاكم ئهحمهدئهنوهر: ئه‌مه دواساڵ نییه، چونكه ئێمه بڕیارماندا په‌سه‌ندكردنی (%17)هكه به‌ندبێت بهسهرژمێرییهوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ساڵ حكومه‌تی عێراق توانی سه‌رژمێری بكات كێشه‌مان نییه، له‌م ڕۆژانه‌دا ڕایان گه‌یاندووه له‌پایزی ساڵی داهاتو یان له‌كۆتایی ساڵی (2009) سه‌رژمێری ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌مساڵیش له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا توشی هه‌مان گرفت بینه‌وه، ئه‌و گرژییه‌ش كه‌بوو سه‌ره‌تا هه‌رایه‌ك و تهجهموعێكی گه‌وره دژی كورد كۆبوه‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت مه‌سه‌له‌كه یه‌كگرتنێكی به‌ررژه‌وه‌ندی كاتی بوو به‌ڵام زۆرێكیش له‌لیسته‌كان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان په‌شیمان بونه‌وه، هه‌ندێكیش گرژی و ساردی له‌نێوان خودی لیستی ئیئتلاف دروست بوو، به‌دیاری كراویش له‌نێوان مالیكی ولایه‌نی كوردیدا هه‌بوو ئه‌وه وای كرد كهئیئتیلاف مناوه‌ره بكه‌ن له‌مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندكردنی (%17)هكه، لیستی هاوپه‌یمانی زۆربهجدی هه‌ڵویستی وه‌رگرت، به‌ڵام دواتردهركهوت ئه‌وه ته‌نها یارییه‌كه مالیكی ده‌یكات له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه به‌لیستی هاوپه‌یمانی بڵێت كه (%17) به‌ته‌وافوقی سیاسی كراوه‌و ئه‌بێت ئه‌و ته‌وافوقه سیاسییه بپارێزرێت، ئه‌گه‌رنا خۆسهرژمێریهكی ڕه‌سمی نه‌بووه، دواتر خودی لیستی ته‌وافوقیش هاتن به‌ڕه‌سمی پێیان ووتین ئێمه له‌و هاوكێشه‌یه گه‌یشتوین و ده‌نگتان بۆده‌ده‌ین، بۆیه هاوكێشه‌كان له‌به‌غدا به‌و شێوه‌یه به‌ڕۆژو به‌سه‌عات و به‌هه‌ڵوێست ده‌گۆڕێت، ئێستا لیستی هاوپه‌یمانی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر هه‌یه له‌گه‌ڵ خودی"ئه‌لعێراقیه" كه‌به‌وه ناوبانگیان هه‌یه كه‌زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان دژی كوردن، به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌تۆ هه‌ته له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك زۆرترینیان به‌ده‌ست ده‌هێنیت لێكۆڵینه‌وه‌ی بكه‌یت، بۆیه هه‌ڵوێست له‌په‌رله‌مانیشدا لهیاسایهكهوه بۆ یاسایه‌كی ترده‌گۆڕێت، یاسای واهه‌یه ئێمه‌و ته‌وافوق به‌یه‌كه‌وه ده‌نگده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ئیئتیلاف پێی باش نه‌بێت ده‌نگنادات، بۆیه هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێن به‌گۆڕانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی لایه‌نه‌كان.
سبه‌ی: هه‌تا ئێستا بودجه‌ی پێشمه‌رگه دابین نه‌كراوه له‌حكومه‌تی عێراقی، عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دابینی بكه‌ین ده‌بێت له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیدا بن ئه‌مه تاچه‌ند یاساییه؟ تاچه‌ند له‌لایه‌ن ئێوه‌وه قبوڵده‌كرێت؟
حاكم ئهحمهدئهنوهر: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستوری عێراقی سه‌یری بكه‌ین مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و سه‌ربازی له‌ده‌سه‌ڵاتی حه‌سری عێراقه، به‌ڵام ئێمه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردودا سودمان لهوهبینیوه كه‌سوپای عێراق هه‌تا ئێستا لاوازه‌و ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانیان پێ كۆنتڕۆڵ ناكرێت نه‌ك ئه‌وسنوره فراوانه له‌گه‌ڵ ئێران و له‌گه‌ڵ توركیا له‌به‌رئه‌وه پێشمه‌رگه به‌فیعلی كاری سوپای عێراق ده‌كات، به‌وپێیه كهپاساوێكی مه‌نتیقی و واقیعیت له‌به‌رده‌ستدایه، پێشمه‌رگه بكه‌یته رێكخراوێكی عێراقی كه‌ی هه‌لومه‌رج باش بو سوپای عێراق دروست بوو، ئه‌وه یه‌كێك له‌و دانوستانانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كردی ڕازی بون، بڕیار دراوه كه دوو فیرقه‌ی سوپای عێراق له‌كوردستان دابمه‌زرێنن، یه‌كێكیان لهههولێرو ئه‌وی تریان له‌سلێمانی كه‌سه‌رجه‌م كادیره‌كانی كوردبێت، پاسه‌وانی هه‌رێم به‌پێی ستاندارێك كه لهجیهانداههیه ڕێژه وه‌رده‌گری كه (%3_4)دانیشتوان نابێت زیاتربێت، ئه‌گه‌ر به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه له‌و فیرقانهجێیان بكرێته‌وه ئه‌وه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌مێنێته‌وه بۆ سنوری هه‌رێم كه (30_40) هه‌زار كه‌س ده‌بێت ئه‌مانه‌ش وه‌ك پاسه‌وانی هه‌رێم كه‌ده‌قی ده‌ستوری له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام پاسه‌وانی هه‌رێم پێویستی به‌یاسایه‌ك هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر پاسه‌وانی هه‌رێم هه‌ڵبستێ به‌كاری به‌رگری ئه‌وكات ده‌بێته به‌شێك لهڕێكخراوهی به‌رگری عێراقی و به‌شێك ده‌بێت لێی ده‌توانێ بودجه‌كه‌شی بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاسایش دابین نهكاتو ئهگهركاری پاراستنی ئاسایشی ناوخۆبێت له‌گه‌ڵ ئاسایش و پۆلیسدا ئه‌وكات ده‌بێته هێزێكی ناوخۆیی و ده‌بێت بودجه‌ی له‌ناوخۆدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
سبه‌ی: چیتان كردووه بۆ له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال؟ ئایا هیچ شتێك هه‌یه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال و كیمیاباران؟
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال ئهوهكاری حكومه‌تی ئیتیحادییه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌دادگا بڕیاری خۆی دا، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دواخراوه، هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی ئیئتیلاف و هه‌ندێ ئه‌ندامی لیسته‌كانی تر هه‌موو لهسهرئهوهكۆك بوین ده‌بێت بڕیاری یاسا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام دیاره بیانوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یه كهههتا ئێستا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی (3) كه‌سه‌كه رێكنین ئه‌وان خۆشیان به‌بیانووی ئه‌وه‌وه تائێستا ئه‌و تاوانبارانه ته‌سلیم ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی سیاسیه كهمترپهرلهمان ده‌توانێت به‌شداری تێدا بكات باچه‌ند جاریش فشاردروست بكات، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن كێشه‌یان نییه، نوێنه‌ری سونه‌كان كه تاریق هاشمییه به‌ڵام له‌سه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی تر پێیان ده‌وترێت ئه‌وانه سه‌ربازی بوون‌و فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان جێبه‌جێ كردووه تائێستا ڕێكه‌وتن نه‌كراوه.
ده‌رباره‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالیش ئه‌مساڵ له‌كاتی ئه‌و یاده‌دا وه‌زیری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوه‌كان"چنارسه‌عد" هاته په‌رله‌مان و هه‌ندێك راستی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا روونكرده‌وه، لیستی هاوپه‌یمانیش به‌ڕه‌سمی یاداشتێكی داوه‌ته په‌رله‌مان كه تێیدا داواده‌كات یاسایه‌ك ئاما دهبكرێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، دیارهبهشێكی زۆریان ده‌توانرێت له‌ده‌زگای شه‌هیدان هاوكارییان بكرێت، به‌ڵام قه‌ره‌بوو مه‌به‌ستمان زیاتره له‌و هاوكارییه‌كه قه‌ره‌بووی سه‌روماڵی هاووڵاتیان بكاته‌وه، هه‌تا ئێستاش نه‌توانراوه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌وان ده‌ربكرێت بۆیه هه‌رجاره باسی ئه‌وه‌ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی خواروش ده‌ڵێن ئێمه‌ش چه‌ندان كه‌سمان ئه‌نفال و بێسه‌روشوێن كراوه بۆیه ده‌بێت ئه‌و یاسایه له‌چوارچێوه‌یه‌كی گشتیدا بێت ئینجا ده‌توانین لیسته‌كانی تر رێكه‌وتن بكه‌ن، ئه‌گینا وه‌كو بیروباوه‌ڕ كه‌س نییه له‌ناو په‌رله‌ماندا نكولی له‌وه‌بكات كه‌پرۆسه‌ی ئه‌نفال جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام هه‌ر یاسایه‌ك پێویستی به‌ڕێكه‌وتنی سیاسیه‌وه هه‌یه‌و ماوه‌یه‌كه لیستی هاوپه‌یمانی كاری له‌سه‌رده‌كات، به‌ڵام ناتوانم پێت بڵێم به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی داڕێژراودا ده‌بینینه‌وه.
پرۆفایل
*ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د له‌ساڵی1968له‌هه‌ولێر له‌دایكبووه
*له‌ساڵی1983وه كاری سیاسی ده‌كات، سه‌ره‌تا له‌ڕیزه‌كانی حیزبی سۆسیالیست بوه‌و دواتر چووه‌ته ناو زه‌حمه‌تكێشانه‌وه، ماوه‌ی زیاتر له12ساڵه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی زهحمهتكێشانهو كاندیدكراوی زه‌حمه‌تكێشانه بۆ په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌رلیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
* ساڵی 2004 ماسته‌ری له‌یاسای تایبه‌ت له زانكۆی سلێمانی وه‌رگرتووه‌و ئێستا خوێندكاری دكتۆرایه له‌قۆناغی كۆتایی له‌بواری یاسا له‌هه‌مان زانكۆ.
*خێزانداره‌و خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.