دیمانه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت




Tuesday, July 1, 2008
 
     

سازادانی : به‌ڵێن ساڵح (رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا)

جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ ئێستادا زۆرباشه‌ و به‌تایبه‌ت‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا سێ جار وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدی حكومه‌تی توركیا كۆبووه‌ته‌وه‌. له‌م دیمانه‌یه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ‌ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت: "بۆیه‌كه‌م جاره‌ عیراق ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌ی له‌گه‌ڵ‌ دراوسێكانی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ توركیا و واخه‌ریكین هاوپه‌یمانێتییه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ‌ توركیا دروست ده‌كه‌ین كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدابێت".

تاڵه‌بانی دووپاتی ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌ڵێت: " من پێموایه‌ مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشوو درێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت، به‌ په‌له‌ په‌ل و هه‌ڵپه‌هه‌ڵپ و به‌ لێدوانی ئیستفزازی و موزایه‌ده‌ و فڕ و فیشاڵ‌ ناكرێت، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بۆی بچینه‌ پێش جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ینی كورد و توركمان و عه‌ره‌بی عیراق باش بێت و به‌ینی هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ش باشبێت".

*به‌ڕێز تاڵه‌بانی، له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ئاماژه‌ت بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ عیراق له‌ به‌هاری سیاسی و ئاسایشی خۆیدایه‌، به‌ڵام هێشتا عیراق له‌ كۆمه‌ڵێك قه‌یران و گرفتدا نه‌هاتووه‌ته‌ده‌رێ، به‌تایبه‌ت ئێستا له‌ شه‌شه‌م ساڵی پاش پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقداین؟
تاڵه‌بانی: من له‌گه‌ڵ‌ ره‌ئی تۆنیم، من پێم وایه‌ عیراق له‌م موده‌ته‌دا سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌، وڵاتێك پاش ئه‌وه‌ی رزگاری بووه‌ له‌ دیكتاتۆریه‌تێكی ره‌شی خوێناوی كه‌ خه‌ریكی له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌ی خۆی بوو، ئه‌و وڵاته‌ كتوپڕ ناكرێت یه‌كسه‌ر هه‌ستێته‌وه‌ سه‌رپێ و هیچ گیروگرفتی نه‌بێت. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ شۆڕش تیایدا روویداون ماوه‌یه‌كی زۆریان ویستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه‌ سه‌ر پێی خۆیان، ته‌ماشای روسیا بكه‌ دوای ئۆكتۆبه‌ر، ته‌ماشای ئێران بكه‌ له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی. ئه‌م رووداوه‌ وه‌ك ژانی گه‌ل وایه‌ ئه‌وه‌ كاتێكی ده‌وێت تا دێته‌وه‌ سه‌ر خۆی.

ئه‌وه‌ی من پێی ده‌ڵێم به‌هاری سیاسی ده‌لیله‌كانی زۆر ئاشكرایه‌ یه‌كه‌میان ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌ده‌ستی هێنا له‌ ئازادكردنی شاره‌كانی موسڵ‌ و سه‌در و شوعله‌ و به‌غدا و ئێستا ئه‌وانه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوی حكومه‌تی عیراقدان و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ ئازادی و ئاسوده‌یی ژیانی ته‌بیعی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات. سه‌ركه‌وتنی تریش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌بوون كه‌ به‌سه‌ر هه‌م میلیشیا و به‌سه‌ر ئیرهبییه‌كاندا به‌ده‌ستمان هێنا، جوندولئیسلام، سه‌ئروڵا و ئه‌و ئیرهابیانه‌ی تری جه‌ماعه‌تی قاعیده‌ كه‌ ته‌كفیری شیعه‌یان كردبوو كوردیان به‌ خائین دانابوو عه‌ره‌بی سوننه‌یان به‌ مورته‌د دانابوو ئه‌وه‌ پشتیان شكا له‌ عیراقدا و ناوچه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌نبار و موسڵیان لێ رزگاركرا، به‌عقوبه‌ و كه‌ركوك و گه‌لێك شوێنیان لێ رزگاركرا. ئێستا ته‌نها گروپی په‌ڕاگه‌نده‌ ماون كه‌ كاری تیرۆرستی و به‌تایبه‌ت خۆكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو بۆ عیراق، هه‌تا دۆستانی عیراق ساڵه‌های ساڵیان بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ دانابوو.

له‌رووی سیاسیشه‌وه‌ پێكهاتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سوننه‌ و شیعه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب ده‌ڕوات و پیاوانی ئاینی توانیویانه‌ یه‌ك رێكخراوی دینی گه‌وره‌ دروستبكه‌ن بۆ ته‌بایی و عه‌شیره‌ته‌كان پێكهاتوونه‌ته‌وه‌ و حزبه‌كان لێك نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر مالیكی دروست ده‌بێته‌وه‌ و براده‌رانی ته‌وافوق له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌ت رێككه‌وتوون بۆ هاتنه‌وه‌، ماوه‌ته‌وه‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی بچووك. جگه‌ له‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان چه‌ند قانونێكی گرنگ تێپه‌ڕێنراوه‌، ئێ ئه‌مه‌ به‌هاره‌، خۆ به‌هار ئه‌وه‌ نییه‌ عراق به‌یه‌ك كتوپڕ ببێته‌ سویسرا.

جگه‌ له‌وه‌ش تۆ ته‌ماشای وه‌زعی ئیقتیسادی عیراق بكه‌، زۆر باشتره‌ له‌ زۆر جاران، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ میزانییه‌ی عیراق زیاده‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌، بۆیه‌كه‌مجاره‌ میزانییه‌ی عیراق نه‌ك هه‌ر 52 هه‌زار ملیۆن دۆلاری هه‌یه‌ به‌ڵكو زیاده‌ی ئیزافه‌ نزیكی 30 هه‌زار ملیۆنێكه‌ و 25 ملیار دۆلارمان لای وه‌زاره‌تی مالییه‌ هه‌یه‌. پاره‌یه‌كی زۆرمان له‌ بانك هه‌یه‌ و بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌بینی عیراق به‌و جۆره‌ ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌ زۆره‌ ده‌بێت سه‌رفی بكات، موشكیله‌ی سه‌رفكردنی پاره‌ی هه‌یه‌.

*له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا چی ده‌ڵێن؟
تاڵه‌بانی: هه‌ر دیسان به‌هاره‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئێمه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا، له‌گه‌ڵ‌ ئێران، له‌گه‌ڵ‌ ئوردون، له‌گه‌ڵ‌ كوێت، له‌گه‌ڵ‌ سوریا. ئێستا له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ كێشه‌كانمان حه‌ل كردووه‌ به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ‌ توركیا وا خه‌ریكین هاوپه‌یمانێتییه‌كی درێژخایه‌ن دروست ده‌كه‌ین كه‌ قازانجی هه‌ردوو گه‌لی تێدابێت. له‌گه‌ڵ‌ ئوردون په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر توندوتۆڵمان دروست كردووه‌، ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ زیاره‌تی عیراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هاتووه‌ بۆ عیراق، سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران هاتووه‌ بۆ عیراق، له‌م مانگی داهاتووشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا دێت بۆ عیراق، هه‌روه‌ها ئیحتیمالێكی زۆره‌ جه‌لاله‌تی مه‌لیك عه‌بدوڵا بێت زیاره‌تی عیراق بكات.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ میسر كه‌ گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ هاوپه‌یمانییه‌ك كه‌وا هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیجی بێت له‌ به‌ینی هه‌ردوولا كۆمیته‌یه‌كی به‌رز دروست بكه‌ین به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ كه‌ چه‌ندین كۆمیته‌ی لێببێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ كوه‌یت په‌یوه‌ندی باشه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیمارات سه‌ردانی عیراقی كرد، من و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانیان ده‌عوه‌ت كرد، سه‌رۆك وه‌زیران له‌م رۆژانه‌ زیاره‌تیان ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا دووجار هاتووه‌ بۆ عیراق، هاوده‌ردی خۆی له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ ده‌ربڕیوه‌، له‌گه‌ل هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپا به‌ینمان باشه‌، یه‌عنی عیراق به‌ عومری خۆی به‌و ده‌وره‌دا تێنه‌په‌ڕیوه‌ كه‌ هه‌م له‌گه‌ڵ‌ ده‌وروبه‌ر و هه‌م له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و هه‌م له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تانی ناعه‌ره‌بی و هه‌م ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی به‌ینی باش بووبیت.

ئه‌گه‌ر ته‌ماشای عیراق بكه‌یت وه‌ختێك له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ینی باش بووبێت له‌گه‌ل ئێران خراپ بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا خراپ بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وروپا وه‌ك ئێستا نه‌بووه‌، ئێستا عیراق ته‌قریبه‌ن له‌هیچ جێیه‌ك موشكیله‌ی نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌س، له‌گه‌ڵ‌ چین به‌ینی باشه‌ له‌گه‌ل ژاپۆن به‌ینی باشه‌، له‌گه‌ڵ‌ كۆریا به‌ینی باشه‌،  له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وروپا به‌ینی باشه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكا به‌ینی باشه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكای لاتین به‌ینی باشه‌. به‌راستی ئه‌وه‌ به‌هاری عیراقه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا.

*به‌رێز تاڵه‌بانی ئاماژه‌ت به‌وه‌ كرد كه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و به‌غدادا ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه‌ مۆر ده‌كرێت ئایا ده‌كرێت به‌ متمانه‌یه‌ك دابنرێت بۆ كورده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا كه‌ ئه‌و باره‌ سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یانه‌ نه‌شڵه‌ژێت؟
تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، چونكه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ توركیا به‌ره‌سمی ئیعلان ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كات له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌ زمانی سه‌رۆكی جمهوریه‌ت به‌رێز عه‌بدوڵا گویل ئه‌ڵێ ئه‌مانه‌ برای ئێمه‌نه‌ن ئێمه‌ بۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ین له‌گه‌ڵ‌ كه‌سانی زۆر دوورن بۆ له‌گه‌ڵ‌ جیرانی خۆمان برای خۆمان په‌یوه‌ندی نه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها تا ئێستا دوو جار یاخود سێجار وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدی حكومه‌تی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌ له‌ به‌غدا له‌ له‌نده‌ن له‌ كوردستان و گه‌یشتوونه‌ته‌ زۆر هاوكاری به‌جۆریك كه‌ ئه‌وان به‌ره‌سمی ئیعلانیان كردووه‌ كه‌وا پشتیوانی له‌ عیراقی نوێ ده‌كه‌ن به‌ فیدرالیزمی كوردستانیشه‌وه‌. ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كورد.

*به‌رێز تاڵه‌بانی باست له‌ رۆڵی ئێران و گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان عیراق وئێران كرد، ئێتستاشی له‌گه‌ڵدا بێت گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستانی هه‌م عیراقی و هه‌م ئه‌مریكیش له‌به‌غدا و له‌ واشنتیش ئاماژه‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن...؟
تاڵه‌بانی: تۆ گوێت لێبێت، ده‌وڵه‌تێك نییه‌ له‌ دونیا ده‌ست له‌ كاروباری عیراق وه‌رنه‌دات، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ سلبییه‌ و هه‌ندێكی ئیجابییه‌، با ئێمه‌ خه‌ریته‌ی په‌یوه‌ندی ئێران و عیراق بخوێنینه‌وه‌،  له‌كاتی موعاره‌زه‌ی گه‌لی عیراق دژی دیكتاتۆریه‌ت، ئیران پشتیوان بوو، هه‌موو حیزبه‌كانی عیراقی به‌ كوردیشه‌وه‌ به‌ ئیسلامیشه‌وه‌ به‌ شیوعیشه‌وه‌ له‌ ئێران بوون، له‌پاش روخانی سه‌دام ئێران پشتیوانی له‌ روخانی سه‌دام كرد، له‌پاش روخانی سه‌دام ئێران پشتیوانی له‌ مه‌جلیسی حوكم كرد، ئێران پشتیوانی له‌ هه‌ڵبژاردنی عیراق كرد، ئێران پشتیوانی له‌ ده‌ستوری عیراق كرد، ئێران پشتیوانی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، ئێران له‌رووی سیاسییه‌وه‌ هه‌رچی گه‌لی عیراق كردوویه‌تی پشتیوانی لێ كردووه‌، به‌ڵێ ئێران په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێك هێز و هه‌ندێك ئه‌وانه‌، به‌ڵام به‌راستیش ئه‌م جاره‌ ئێران ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی خۆی به‌كارهێنا بۆ دابینكردنی ئاسایش له‌ عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ماعه‌تان نه‌سیحه‌ت و كۆنترۆڵ‌ بكات كه‌ خراپه‌ نه‌كه‌ن له‌ عیراقدا.

بۆیه‌ من پێموایه‌ ئێمه‌ له‌ عیراق پێویستیمان به‌ هاوپه‌یمانی و هاوكاری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروپشتی خۆمان به‌ ئێرانیشه‌وه‌، من لایه‌نگری ئه‌وه‌ نیم كه‌ به‌عزێك جار هه‌ندێك له‌ مه‌سئوله‌كان له‌خۆیانه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن یان ته‌سریحات ده‌ده‌ن، ئه‌و خیلافاتانه‌ی به‌ینی ئێمه‌ و ئێران و ئێمه‌ و سوریا و ئێمه‌ توركیا پێویسته‌ به‌ هێمی و نهێنی له‌ناو خۆماندا حه‌ل بكرێت نه‌ك بیبه‌ینه‌ میدیا و هه‌ڵای له‌سه‌ر دروست بكه‌ین.

*به‌رێز تاڵه‌بانی پێت وایه‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق كاربكاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا هه‌ولێر ئه‌نكه‌ره‌؟
تاڵه‌بانی: من پێموایه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئیستیلاحێكی ئێرانی هه‌یه‌ ده‌ڵێت سه‌بری ئینقیلابی، پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت. ئه‌وه‌ به‌په‌له‌په‌ل و به‌ هه‌ڵپه‌ هه‌ڵپ و به‌ ته‌سریحاتی ئیستفزازی و به‌ موزایه‌ده‌ و به‌ فیشاڵ‌ و ئه‌وه‌ ناكرێت. ئه‌وه‌ به‌ هێمنی، له‌سه‌ره‌خۆ، به‌شێنه‌یی كاری بۆ بكرێت و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بۆی بچینه‌ پێش به‌ڵی ئه‌م مادده‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ینی كورد و توركمان و عه‌ره‌بی عیراق باشبێت و به‌ینی به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره‌ش باشبێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
hiwa
 aw.rozhay.ka.mam.jalal.bw.ba.sarok.komar.frmesk.i.khoshi.la.chawm.hat.balam.esta.galta.m.ba.aqli.khom.de
شوان
 ئایا به‌رێز تاڵه‌بانی‌ بۆ باسی‌ ئه‌و دراوسیه‌ باشانه ناكات كه‌ رۆژانه‌ چه‌ند گوله تۆپمان بۆ ئه‌ نێرن ئایا ئه وانه‌ له كوردستان ئه‌كه‌ونه خواره‌وه یان له شیشان ................
ئاراس مه‌لا حه‌سه‌ن - سوید
  مامه‌ ده‌ڵێت به‌هارێكی‌ خۆش به‌رشێوه‌یه‌، هیوادام ئه‌و به‌هاره‌ ته‌نها ده‌وروبه‌ركه‌ت نه‌گرێته‌وه‌ ئێمه‌ی‌ چه‌وساوه‌ش بگرێته‌وه‌....
نه‌شوان
  من چه‌ند جارێك به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنم كردووه‌و سه‌رۆك كۆماریشمان هه‌ڵبژارد به‌ڵام په‌شیمانم راستییه‌كان به‌ خه‌ڵك بڵێن چونكه‌ خه‌ڵك راستی‌ پێ خۆشه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پێشی‌ ناخۆش بێت، مامه‌ گیان داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م من جارێكی‌ تر ناتوانم ده‌نگت پێبده‌م، (..................).
ئاریان
 نه وه لا من پێتان ‌‌ئه‌ڵێم پاره زیاده كه چی لێ بكه ن هه ندێكی بنێرن بۆ به ركه وتوانی چه كی كیمیایی.
ئارام ژ
 هیوادارم ئه‌م جاره‌ کۆمینته‌که‌م نه‌خه‌نه‌ ته‌نه‌که‌ی زبڵ. مام جه‌لال به‌ تورک ئه‌ڵێ براکانمان ئه‌وه‌تا براکانی ترییان که‌ عه‌ره‌به‌کانن ئه‌ڵێن برا تورکه‌ کان کیمیاویان وه‌شاندوه‌ له‌ کوردستان، ئه‌م خۆ بچوک کردنه‌وه‌ له‌ پێناوی چی؟ ئاگات له‌ هاواری هه‌زاران دایک و باوک ڕۆڵه‌ی شه‌هید بێ؟ به‌سه‌ ئیتر (.....................) ؟
كۆردۆ
 ئه‌گه‌ر وه‌ستایه‌ك دیوارێك دروست بكات شاگرده‌كه‌ی‌ بڵێت وه‌ستا ئه‌و دیواره‌ گێڕه‌ وه‌ستاكه‌ ده‌ڵێت چاوت گێڕه‌(..........).
كاروان
 به‌ڕێزان ده‌ستانخۆش بێت هیوادارم نوسینه‌كانتان هه‌ر ره‌خنه‌ نه‌بێت له‌ مام جه‌لال چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ ته‌واوی‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ پێناو كوردا به‌سه‌ر بردوه‌، ... هیوادارم به‌ رقه‌وه‌ شت نه‌نوسن.
مارف
  مامه‌!‌ به‌خودای له‌هه‌ر شوێنێک،ئاو و کاره‌بای هه‌میشه‌ یی نه‌بێت، له‌مسه‌رده‌مه‌دا. نه‌دیموکراتی، نه‌ئازادی، نه‌خۆشی و نه‌شادی تێدایه‌. دزیو گه‌نده‌ڵی، کوردستانی داڕزاند، ‌تۆ چی یه‌ژی مامه‌گیان!!!
په‌رۆش موحه‌ڕه‌م- سوید
 هه‌واڵه‌كانی‌ مام رۆژانه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌بیستین، به‌ڵام تێبینیم له‌سه‌ر كاك به‌ڵێن هه‌یه‌ كه‌ به‌ كردنی‌ 5 پرسیاری‌ ته‌قلیدی‌ فرسه‌تی‌ دیمانه‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ست داوه‌، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كاك به‌ڵێن نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو رۆژنامه‌وان دیداره‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت، بابه‌تی‌ زۆر گرنگ هه‌یه‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ له‌ تاڵه‌بانی‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌.
خه‌سره‌و
 سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌بینی عیراق به‌و جۆره‌ ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌ زۆره‌ ده‌بێت سه‌رفی بكات، موشكیله‌ی سه‌رفكردنی پاره‌ی هه‌یه‌. من ئه‌توانم ئه‌و موشیكیله‌یه‌ حل بكه‌م، تۆزێك بنێرن بۆ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان، تۆزێكیش بۆ نه‌خۆشه‌كان، ئه‌گه‌ر رێگه‌ بده‌ن تۆزێكی‌ تریش بۆ كه‌م ئه‌ندامه‌كان.
سه‌کۆ
 سه‌رۆکی به‌ڕێزم!!به‌ڕێزت وه‌ک سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی(کوردستان) به‌شداریتان کرد و وته‌ت پێشکه‌ش کرد،له‌ وتاره‌که‌تدا زۆر خه‌مخخۆری و په‌رۆشیت نیشان دا بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل..به‌هه‌ردوکیان به‌قه‌د باشور 1 و باشور 2 دانیشتوانه‌که‌یه‌تی..نازانم خێر بوو کێشه‌ی 40 ملیۆن کوردی نه‌گبه‌تت نه‌وروژان!!!!!!!!!ناڵێم خوانه‌خواسته‌ خۆت تاڵ بکه‌یت و داوای ده‌وڵه‌تمان بۆ بکه‌یت وه‌ک چۆن بۆ برا فه‌له‌ه‌ستینیه‌کانت داوا کرد...به‌ڵكو زۆر به‌ دیپلۆماسیانه‌ داوای چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه‌ت بکردایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ کورد ه‌ک قه‌ره‌ج ته‌رانته‌رێنێتی تیایاندا...پیرۆزه‌ له‌ ئێوه‌ ئه‌ندامێتی..پیرۆزه‌ له‌ ئێمه‌ش بێکه‌سی و بێ ساحێبی...باوه‌ڕکه‌ن به‌ڕێزینه‌ که‌ ئه‌م کۆمێنته‌م نوسی ده‌ستی که‌س ‌ قاچی که‌سم له‌ پشته‌وه‌ نییه‌..دڵنیابن.
سه‌رهه‌نگ که‌ریم قه‌ره‌نی
 به‌ڵێ ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراسێو وهه‌مو ووڵاتانی دیگه‌ی جیهان زۆر باشتره‌ له‌ساڵانی رابردو، هه‌ر وه‌ها وه‌ها له‌باره‌ی ئاسایشته‌وه‌ زۆر فه‌رقی کردووه‌و باشتر بووه‌. هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ئه‌نجامدا ببێت به‌هۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌و مه‌عنایه‌ی که‌ حکومه‌ تی ناوخۆو ووڵاتانی دراوسێ و جیهان نه‌بن به‌ کۆسپه‌ به‌رامبه‌ر مافی کورد وه‌ به‌ته‌واوی بۆیان روون بێته‌وه‌ که‌میلله‌تی کورد داواکانی دژی هیچ که‌س و لایه‌ک نییه‌ ته‌نها داوای مافی خۆی ئه‌کات وه‌کو هه‌مو میلله‌تێکی دیگه‌ له‌ناو جیهاندا وه‌ ئێمه‌ ئاشتی خوازین نه‌ک شه‌ر خواز.
ئاریتما/سوید
 .....،باوه‌ڕکه‌ وه‌کو جاران خۆش باوه‌ڕ نین،دڵنیابه‌ ئه‌و کاته‌ ڕۆیشت که‌ قسه‌کانت توڕه‌ییمان سارد بکاته‌وه‌..دنیا به‌و جۆره‌یه‌..چۆن به‌ڕێزت گه‌ره‌ بویت ئێمه‌ش گه‌وره‌ بوین...
ئاراس كه‌ركوكی‌
  له‌لای‌ به‌ڕێز مام جه‌لال هه‌میشه‌ به‌هاره‌ هیوادارم قسه‌كانت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان نه‌بێت و توركیش هه‌رگیز برای‌ كورد نه‌بووه‌ و نابێت.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ