سازدانی: ئیبراهیم عه‌لی - بورهان قادر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێی وایه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غداو حكومه‌تی ناوه‌ند ئاماده‌نییه به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
له‌دیمانه‌یه‌كدا سه‌عدی به‌رزنجی جێگری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ڵێت: "پێشنیاز ده‌كه‌م كه حكومه‌تی هه‌رێم له رۆژنامه‌كاندا گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵك نان‌و پیازی پێوه نه‌خوات".
ئه‌مه ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
رۆژنامه: تائێستا ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌نێوان ههرێمو به‌غدا هه‌ن، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، ئێوه‌ش به‌وه ناسراون كه به راشكاوی قسه ده‌كه‌ن، ده‌كرێ بزانین هۆكاری چاره‌سه‌رنه‌بوونی ئه‌م كێشانه چین؟
سه‌عدی به‌رزنجی: هۆكاری چاره‌سه‌رنه‌بوونی ئه‌م كێشانه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراقیی ئاماده نییه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستوری عێراقیی كاربكات. زۆرجاریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیانووی بێ سه‌روبه‌ر ده‌هێنێته‌وه. پێموایه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی به‌غدا، چونكه ئه‌م شتانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم داوای ده‌كات هه‌مووی له سنووری ده‌ستوری عێراقیدایه.
رۆژنامه: پێتوایه حكومه‌تی عێراق ته‌نها له به‌رامبه‌ر كورد به‌پێی ده‌ستور كارناكات، یان حكومه‌تی عێراق له ته‌واوی كاره‌كانیدا به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور كارده‌كات؟
سه‌عدی به‌رزنجی: ئه‌وه‌ی دیاره زیاتر به‌رامبه‌ر به كوردستان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كات.
رۆژنامه: له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڕێزتان له دیمانه‌یه‌ك وتبووتان "مالیكی فكره‌ی شیعی به‌سه‌ریدا زاڵه‌و پێویسته خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه یان ده‌بێ دوای توندوتیژی بكه‌وێت یان ئه‌وه‌تا وه‌ك حكومه‌ت مامه‌ڵه بكات"، له‌دوای ئه‌م چه‌ند ساڵ كاركردنه پێتوایه مالیكی به‌دوای كام لادا شكاوه‌ته‌وه؟
سه‌عدی به‌رزنجی: له‌م دواییه‌دا زیاتر له‌وه نزیكده‌بێته‌وه كه وه‌ك حكومه‌ت مامه‌ڵه بكات، چونكه له سه‌ره‌تای كاركردنیدا بیری شیعه‌گه‌ری به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، وه‌ك حكومه‌تێكی شیعیی مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد نه‌ك حكومه‌تێكی عێراقیی، ئه‌م گۆڕانه‌ش زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا بوو.
رۆژنامه: ماوه‌یه‌كی زۆره یاسای نهوتو گاز له په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌ی له‌سه‌ره‌و تائێستا ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
سه‌عدی به‌رزنجی: حكومه‌تی عێراق سیاسه‌تی خۆدزینه‌وه به‌رامبه‌ر به دابینكردنی مافه‌كانی كورد به‌كاردێنێ به‌تایبه‌ت مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد. خۆیان زۆرباش ئه‌مه ده‌زانن له كێشه‌ی نهوتو غاز حه‌قه‌كه به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌شكێته‌وه، چونكه به‌پێی ده‌ستوری عێراق ده‌سه‌ڵاتێكی زۆردراوه به هه‌رێم له‌كاركردن له نهوتو دهرهێنانیداو ده‌توانێ گرێبه‌ست ئه‌نجام بدات‌و ئیداره‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆی بكات. بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ته‌نها فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێم ئه‌گه‌رنا ده‌زانن به‌پێی ده‌ستور مافی هه‌رێمی كوردستانه، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌رنه‌چوونی یاسای نهوتو غاز له په‌رله‌مان خۆدزینه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقه له‌و بابه‌ته.
رۆژنامه: چاودێران پێیانوایه كه زوو بوو بۆئه‌وه‌ی هه‌رێم خۆی توشی كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بكات، به‌تایبه‌ت كه له‌م قۆناغه‌دا كورد كێشه‌ی دیكه‌ی زۆره؟
سه‌عدی به‌رزنجی: كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست پێش رووخانی رژێم‌و له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ییدا ئیمزاكراونو هه‌ندێكی تریش له‌دوای رووخانی رژێم‌و ده‌رچوونی ده‌ستور. پێموایه ئه‌م گرێبه‌ستانه شتی باشن، چونكه تا كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌ستی شه‌هرستانی بین؟ یه‌ك شت له‌م گرێبه‌ستانه‌دا گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند ئه‌م گرێبه‌ستانه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه، ده‌بێ ته‌نها ئه‌مه ره‌چاوبكرێت، پێشنیاز ده‌كه‌م كه حكومه‌تی هه‌رێم له رۆژنامه‌كاندا گرێبه‌سته‌كان بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵك نان‌و پیازی پێوه نه‌خوات.
رۆژنامه: ده‌وترێ گرفتی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستوره، چونكه له حكومه‌ته فیدراڵییه‌كاندا ته‌نها ناوه‌ند بۆی هه‌یه كه گرێبه‌ست ئیمزابكات، ئایا له ده‌ستوری عێراقدا ئه‌مه وایه؟
سه‌عدی به‌رزنجی: سیستمی فیدراڵی جیاواز هه‌یه له هه‌موو دنیا، مه‌رج نییه له هه‌موو حكومه‌تێكی فیدراڵی ئه‌م شته وابێ، چونكه له دنیادا نموونه‌ی فیدراڵی عێراق و پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌یه.
رۆژنامه: ده‌وترێ له ئێستادا كورد له به‌غدا پێگه‌ی جارانی نه‌ماوه تا حكومه‌تی ناوه‌ند حسابی بۆ بكات.
سه‌عدی به‌رزنجی: به‌و شێوه ره‌هایه راست نییه، چونكه كورد پێگه‌ی خۆی هه‌یه‌و به‌غدا ئه‌و پێگه‌یه‌ی بۆ دیاری ناكات، به‌ڵكو خهباتو تێكۆشانی خۆی ئه‌م پێگه‌یه بۆ كورد دیاری ده‌كات، به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد چه‌نده توانیویانه به‌رگری بكه‌ن له مافی كورد؟ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا كارده‌كه‌ن چ له حكومه‌ت چ له په‌رله‌مان هه‌وڵیان داوه كه پێگه‌ی كورد به‌هێزتر بكه‌ن له هاوكێشه‌كان، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین له عێراقدا ته‌نها كێشه‌ی كورد نییه‌و حكومه‌تی عێراقی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئابووری‌و سیاسی قووڵی هه‌یه.
رۆژنامه: به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی شتێك هه‌یه به‌ناوی ئه‌جێندای كوردی له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا؟
سه‌عدی به‌رزنجی: ئه‌جێندای كوردی هه‌یه، به‌ڵام چه‌نده جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه. ئێستا قۆناغی جێبه‌جێكردنی ئه‌م مافانهیهو ئه‌و مافانه‌ی كه هه‌شمانه، كه‌س خێرمان پێناكات، ده‌بێ خه‌ڵك ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانێ كه ئێمه شه‌ریكین له‌و حكومه‌ته‌و كه‌س خێرمان پێناكات، ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و شه‌راكه‌ته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وا حكومه‌تیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پرۆفایل
له ساڵی 1941 له كه‌ركوك له‌دایكبووه.
له ساڵی 1978 بووه به مامۆستا له زانكۆی سلێمانی.
له ساڵی 1991 له كۆإهوهكهدا به سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جیمس بیكه‌ر كۆبووه‌ته‌وه له توركیا.
له ساڵی 1994 بووه به پرۆفیسۆر له یاسا.
له ساڵی 1999 بووه به سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
له ساڵی 2004ه‌وه تا ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌و ئێستا جێگری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانییه.