دیمانه‌
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان




Saturday, July 12, 2008
 
     

 

له‌ ساڵی‌ 2006ه‌وه‌ تا ئێستا پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌بڕی‌ 296 ملیار دینار پرۆژه‌ی‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا جێبه‌جێكردووه‌، به‌ بڕوای‌ نه‌وزاد هادی‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێر، ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌دوای‌ ساڵی‌ 2003ه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ژماره‌كانی‌ له‌ سفره‌وه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ ئێستا، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌وزاد هادی‌ خۆشحاڵ‌ ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كاتێك بودجه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ زۆر به‌ خێرایی‌ به‌سه‌ر پرۆژه‌كاندا دابه‌شیان كردووه‌، پارێزگاری‌ هه‌ولێر له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ رۆژنامه‌ له‌گه‌ڵیدا كردوویه‌تی‌، باسی‌ له‌وه‌ كرد "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای‌ هه‌ولێر بكه‌ین، ده‌بینین ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌كی‌ خێرای‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌".

رۆژنامه‌: له‌ كوردستاندا نزیكه‌ی‌ 6 هه‌زار كۆمپانیای‌ رێگه‌پێدراو هه‌یه‌ كه‌ 1400یان بیانین‌و ئه‌وانی‌ تر خۆماڵێن، له‌ رووی‌ یاساییه‌وه‌ ده‌بێت باج بده‌ن به‌ حكومه‌ت، ئایا باج له‌و كۆمپانیایانه‌ وه‌رده‌گیرێت؟
نه‌وزاد هادی‌: باج ده‌ده‌ن‌و باجه‌كه‌ش ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌ی‌ حكومه‌ته‌وه‌، بۆ نموونه‌ كۆمپانیایه‌ك كارده‌كات یان به‌ڵێنده‌رێك پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كات، له‌كاتی‌ ته‌سفیه‌ی‌ حسابات له‌گه‌ڵیدا، یان به‌پێی‌ ئه‌و ته‌نده‌ره‌ی‌ وه‌ریده‌گرێت باج ده‌دات، دیاره‌ به‌پێی‌ كارو پرۆژه‌كان باجه‌كه‌ش جیاواز ده‌بێت، ده‌توانم بڵێم كه‌ له‌م بواره‌دا حكومه‌ت توانیویه‌تی‌ باشتر ئیش بكات.

رۆژنامه‌: چۆن؟
نه‌وزاد هادی‌ی‌: پێش ساڵی‌ 2003 به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ مووچه‌و بودجه‌ی‌ پێویسته‌وه‌ ئاستی‌ پرۆژه‌ی‌ گه‌وره‌و بچووك دابه‌زیبوو، به‌ڵام دوای‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا هات، ئیدی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ كاری‌ حكومه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ باشتر ده‌ستی‌ پێكرد‌و حكومه‌ت له‌م هه‌نگاوانه‌دا نه‌یویست كارتێكی‌ فشار له‌سه‌ر به‌ڵێنده‌رو كۆمپانیاكان دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاركردن له‌ كوردستاندا هه‌نگاوی‌ باش بنێت‌و نه‌بێته‌ هۆی‌ وه‌ستاندنی‌ وزه‌ی‌ كۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ره‌كان، كاتێكیش بودجه‌ زیادیكرد پرۆژه‌كانیش فراوان بوون‌و زیادیان كرد‌و هه‌نگاوه‌كانیش زیاتربوون‌و كاره‌كان زۆرتربوون. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی‌ زۆری‌ ویست تا به‌م شێوه‌یه‌ كاركراو پرۆژه‌ی‌ گه‌وره‌ هاته‌ ناو كوردستان تا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ رووی‌ تێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ده‌بینیت ژماره‌كان ساڵ‌ به‌ساڵ‌ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن، سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌م ژمارانه‌ش كۆمپانیا‌و كارگه‌كان‌و بودجه‌ی‌ حكومه‌ت‌و به‌ڵێنده‌ران‌و سه‌رمایه‌داره‌كانن، ئه‌م خاڵه‌ گرنگانه‌ واده‌كه‌ن كه‌ له‌ خاڵی‌ سفره‌وه‌ گه‌یشتبینه‌ ئه‌م حاڵه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌و باجه‌ی‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌رده‌گیرێت مانگانه‌یه‌ یان ساڵانه‌یه‌، یاخود به‌پێی‌ ته‌نده‌ره‌كانه‌؟
نه‌وزادی‌ هادی‌: جیاوازییان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ به‌ڵێنده‌رایه‌تی‌ قه‌باره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌‌و تواناو لێهاتووییه‌كه‌ی‌ دیاریی‌ ده‌كات، ئه‌و كات پرۆژه‌كه‌ی‌ چه‌ند گه‌وره‌بێت باجی زیاتره‌.

رۆژنامه‌: ئێستا هه‌موو ته‌نده‌ره‌كان له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌درێن؟
نه‌وزادی‌ هادی‌: هه‌مووی‌ نا، بواری‌ په‌ره‌پێدان هه‌مووی‌ له‌ پارێزگایه‌، به‌شێكی‌ تری‌ ته‌نده‌ره‌كان له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێت‌و هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و ته‌نده‌ری‌ خۆی‌ ده‌داته‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی‌ كه‌ ئیشه‌كه‌ی‌ بۆ ته‌واوده‌كات.

رۆژنامه‌: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ شتومه‌ك ده‌هێنن، ئێوه‌ مه‌رجی‌ دیاریكردنی‌ كوالیتی‌‌و نرختان نییه‌ له‌سه‌ریان؟
نه‌وزادی‌ هادی‌: كاتێك ده‌ڵێین بازاڕی‌ ئازاد، ده‌بێت ئازادبێت، سه‌رمایه‌دار به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شوێن بازرگانیی‌ خۆیه‌وه‌یه‌تی‌، به‌شوێن ئه‌و شته‌دا ده‌ڕوات كه‌ له‌ بازاڕدا سه‌رف ده‌بێت، به‌پێی‌ بازاڕ شت ده‌هێنێت، بۆ نموونه‌ گۆشت، جۆری‌ قوماش له‌ شارێك بۆ شارێك ده‌گۆڕێت، به‌ حوكمی‌ كێبڕكێی‌ بازاڕ خۆی‌ حوكمی‌ نرخ ده‌كات، چونكه‌ ململانێ‌ هه‌یه‌ له‌نێوان بازرگانه‌كاندا، بۆیه‌ ده‌گه‌ڕێن به‌دوای‌ كاڵای‌ باشدا تا به‌ نرخێكی‌ گونجاو بیده‌نه‌ كڕیاره‌كانیان، ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، پشكنینی‌ جۆریی‌ كاڵاكانه‌. واقیعی‌ ئێستای‌ كوالیتی‌ كۆنترۆڵ‌ روونه‌ له‌ كوردستاندا كه‌ هێشتا چالاك نییه‌، له‌ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پێشووی‌ عێراقدا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ پۆلیسیی‌ به‌هێزو یاسایه‌كی‌ توند هه‌بوو، توانیبووی‌  كۆنترۆڵی‌ سنوورو ئیشه‌كانی‌ خۆی‌ بكات، یاسای‌ توندیش هه‌بوو، ئه‌مانه‌ بوونه‌ هۆی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ بازاڕ، هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ ناڵێین ده‌وڵه‌تی‌ عێراق باش بووه‌، به‌ڵام قسه‌مان له‌سه‌ر كۆنترۆڵی‌ بازاڕه‌، زۆربه‌ی‌ كاڵاكانیش ده‌وڵه‌ت ده‌یهێنان، چونكه‌ سیستمی‌ ئیشتیراكی‌ بوو نه‌ك سیسته‌می‌ بازاڕی‌ ئازاد، به‌ڵام ئێستای‌ عێراق‌و كوردستان جیاوازه‌و ئامێره‌كانی‌ كۆنترۆڵ‌ وه‌ك پێویست نییه‌.

رۆژنامه‌: به‌ڵام خه‌ڵك گله‌یی‌ ئه‌وه‌یان له‌ حكومه‌ت هه‌یه‌ كه‌ سیستمی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ بازاڕی‌ لاوازه‌و هه‌ندێك له‌ سه‌رمایه‌داره‌كان گه‌مه‌ به‌ نرخی‌ كاڵاكانه‌وه‌ ده‌كه‌ن؟
نه‌وزادی‌ هادی‌: كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ بازاڕی‌ ئازاددا ناتوانرێت نرخ له‌سه‌ر كاڵاو شمه‌كه‌كان دابنرێت، له‌ هه‌موو دنیاش هه‌روایه‌، ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت زیاتر ده‌یه‌وێت رێكی‌ بخات، زیاتر نرخی‌ نان‌و سووته‌مه‌نییه‌، كه‌ پێداویستیی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ خه‌ڵكن، بۆیه‌ حكومه‌ت یارمه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌دات كه‌ پێداویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ خه‌ڵك دابینده‌كه‌ن، بۆ نموونه‌ حكومه‌ت یارمه‌تیی‌ كێڵگه‌كانی‌ په‌له‌وه‌ر ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ ناوخۆ، یان یارمه‌تیی‌ فڕنه‌كانی‌ نان ده‌دات تا بتوانین خۆمان بازاڕێك دروستبكه‌ین كه‌ بازاڕی‌ به‌رهه‌می‌ خۆماڵی‌ بێت، ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌ته‌.
رۆژنامه‌: گه‌ر 6 مانگ سوریاو توركیاو ئێران ده‌رگاكانیان به‌سه‌رماندا داخست، ئایا ده‌توانین بژین؟
نه‌وزادی‌ هادی‌: قه‌یران دروستده‌بێت، بۆ نموونه‌ ئه‌مساڵ‌ وشكه‌ساڵی‌ بوو، ئاستی‌ گه‌نمی‌ كوردستان به‌شی‌ خه‌ڵك ناكات، ئه‌مه‌ ساڵانی‌ رابردوو نییه‌ كه‌ سایلۆكه‌ی‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌بێت گه‌نمی‌ لێوه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق، ئێستا رێژه‌ی‌ دانیشتووان زۆره‌و رێژه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ خۆماڵی‌ كه‌مه‌، له‌ راستیدا هێنانی‌ خۆراك له‌ رێگه‌ی‌ پسوڵه‌ی‌ خۆراكه‌وه‌ له‌ عێراقدا، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێشتا به‌رهه‌می‌ خۆماڵی‌ به‌شی‌ هاوڵاتییانی‌ عێراق بكات، بۆیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یهێنێت، خۆ دیاره‌ كه‌ داهات به‌شی‌ خه‌ڵك ناكات، ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی‌ به‌رهه‌می‌ خۆماڵی‌‌و ده‌بێت پشت ببه‌ستین به‌ دروستكردنی‌ به‌نداوی‌ كشتوكاڵی‌ نه‌ك به‌ بارانی‌ سروشتی‌، چونكه‌ دابه‌زینی‌ یه‌ك پله‌ له‌ باران، قه‌یران دروستده‌كات، بۆیه‌ ئه‌مه‌ كاری‌ ده‌وێت، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌ر پشتمان به‌ باران به‌ستووه‌، له‌كاتێكدا دروستكردنی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ ئاودێریی‌ ده‌توانێت به‌ زیاده‌وه‌ گره‌نتی‌ سه‌به‌ته‌ی‌ خۆراكی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكات.

رۆژنامه‌: حكومه‌ت هیچ كاری‌ بۆئه‌وه‌ كردووه‌؟
نه‌وزادی‌ هادی‌: هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ به‌رنامه‌كانی‌ ئاینده‌دا كاری‌ بۆ بكرێت، بۆ نموونه‌ به‌نداوی‌ گۆمه‌سپان‌و مه‌نداواو پرۆژه‌ی‌ ئاودێریی‌ شه‌مامك‌و به‌نداوی‌ سه‌دی‌ بێخمه‌مان هه‌یه‌ كه‌ به‌نداوێكی‌ گه‌وره‌و فراوانه‌و گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه‌ رووبه‌رێكی‌ گه‌وره‌ داگیرده‌كات‌و نزیكه‌ی‌ 17 ملیار مه‌ترسێجا ئاو ده‌گرێت، ره‌نگه‌ تۆبۆگرافیای‌ سنووره‌كه‌ بگۆڕێت، یان پرۆژه‌ی‌ ئاودێریی‌ شه‌مامك كه‌ نزیكه‌ی‌ 70 هه‌زار دۆنم زه‌وی‌ به‌رئاو ده‌كات، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌كانی‌ عێراق‌و ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ده‌ستبكه‌ن به‌ كاركردن تێیداو تێچوونه‌كه‌شی‌ نزیكه‌ی‌ 375 ملیۆن دۆلاره‌، ئێستا پرۆژه‌ی‌ گۆمه‌سپان ده‌ستی‌ پێكردووه‌و بڕیاره‌ بدرێته‌ به‌ڵێنده‌ر، دیسان پرۆژه‌ی‌ كه‌ندێناواو قه‌راجیش هه‌یه‌، له‌ ده‌شته‌كانی‌ تری‌ كوردستانیش به‌ هه‌مانشێوه‌، گه‌ر ئه‌مانه‌ ته‌واوبن دڵنیام زیاد له‌ دانیشتووانی‌ هه‌رێم به‌رهه‌می‌ خۆماڵی‌ ده‌بێت‌و ده‌شتوانین ئه‌وكات به‌رهه‌مه‌كانمان بنێرینه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ نابێت پشت به‌ باران ببه‌ستین، ته‌نها چاره‌سه‌ریش بۆ خۆقوتاركردن له‌ وشكه‌ساڵی‌‌و به‌رهه‌می‌ ده‌ره‌وه‌، جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و پرۆژانه‌یه‌.

رۆژنامه‌: با بێینه‌ سه‌ر پرۆژه‌كانی‌ ناو شاری‌ هه‌ولێر، ده‌كرێت بزانین ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی‌ كه‌ بۆ پرۆژه‌كان دێن چۆن‌و له‌ كوێ‌ سه‌رفی‌ ده‌كه‌ن؟
نه‌وزادی‌ هادی‌: ئه‌وه‌ی‌ باسی‌ ده‌كه‌ین په‌ره‌پێدانه‌، په‌ره‌پێدان سیستمێكی‌ نوێ‌ بوو له‌ عێراقدا بۆ پشگیریكردنی‌ پارێزگاكان دروستبوو، واته‌ بودجه‌یه‌كی‌ گشتی‌ هه‌یه‌، له‌پاڵ‌ ئه‌وه‌دا بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ پارێزگاكان، تا بتوانن ئیشه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن، ئیدی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ش دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كاندا كه‌ ئاو یان ته‌ندروستیی یاخود ئاوه‌ڕۆ‌و په‌روه‌رده‌یه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزارین، له‌ هه‌ولێر كارمان به‌ سیستمی‌ ته‌نده‌رین كردووه‌، هه‌ر داموده‌زگایه‌ك سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‌و پارێزگای‌ هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ‌ رێكخراوی‌ (ئار تی‌ ئای‌) پلانی‌ 5 ساڵه‌ی‌ خۆی‌ دانا.
 ئێمه‌ به‌رنامه‌كانمان هه‌یه‌و بودجه‌مان ده‌وێت، ئیدی‌ به‌پێی‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ دێین بودجه‌ دابه‌شده‌كه‌ین به‌سه‌ر پرۆژه‌كاندا، هه‌میشه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ بودجه‌كه‌مان بۆ شاره‌وانیه‌كان‌و ئاوو ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكردووه‌ كه‌ پێویستی‌ سه‌ره‌كیی‌ خه‌ڵكی‌ گه‌ڕه‌ك‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانه‌.
ئه‌وه‌ی‌ خۆشحاڵمان ده‌كات كه‌ كاتێك بودجه‌ هاتووه‌ توانیومانه‌ زۆر به‌ خێرایی‌ دابه‌شی‌ بكه‌ین به‌سه‌ر پرۆژه‌كاندا‌و هه‌ڵنه‌ساوین له‌ شوێنێك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌بووبێت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ تر دروستبكه‌ین، به‌ڵكو چووین له‌ شوێنێك دروستمان كردووه‌ كه‌ پێویست بووبێت، ئیتر به‌وشێوه‌یه‌ بودجه‌و پرۆژه‌كانمان په‌رتكردووه‌.
 ساڵی‌ 2006 ئێمه‌ 72 ملیار دینارمان هه‌بوو ته‌واومانكرد، 2007یش 144 ملیار دینارمان هه‌بوو ئه‌ویشمان ته‌واوكرد، بۆ ساڵی‌ 2008یش 180 ملیار دینارمان هه‌یه‌، له‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مدا كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن ته‌واوكاریی‌، له‌سه‌ر پاره‌ی‌ زیاده‌ی‌ داهاتی‌ عێراق دێته‌وه‌‌و به‌شی‌ هه‌رێمیش ده‌بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستمانكردووه‌ به‌ پرۆژه‌كانی‌ خۆمان‌و كاتێكیش كه‌ هات پرۆژه‌مان ئاماده‌یه‌ بۆ بودجه‌ ته‌واوكارییه‌كه‌، ئێمه‌ 180 ملیاره‌كه‌مان ته‌واوكردووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای‌ هه‌ولێر بكه‌ین، ده‌بینین ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌كی‌ خێرای‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌‌و له‌ هه‌ر شوێنێكیش كاره‌كان به‌ هێواشی‌ بڕوات، پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ین به‌ دوو به‌شه‌وه‌، به‌ڵێنده‌رێكی‌ تری‌ بۆ زیاد ده‌كه‌ین تا كاره‌كه‌ به‌ خێرایی‌ بڕوات، بۆ نموونه‌ گه‌ڕه‌كی‌ 7ی‌ حه‌سارۆك ئێستا 600 كۆڵان ئیشی‌ تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ یه‌ك به‌ڵێنده‌ر نا، به‌ڵكو به‌ 3 به‌ڵێنده‌ر كاره‌كان ده‌كرێت، تا ئیشه‌كان زوو به‌ڕێوه‌ بچن.

رۆژنامه‌: له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌به‌رهێنان تا ئێستا چی‌ كراوه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێردا؟
نه‌وزاد هادی‌: یه‌كێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی‌ كه‌حكومه‌ت ئیشی‌ له‌سه‌ركرد، بانگه‌شه‌كردنی‌ وه‌به‌رهێنه‌ر‌و گرنگیدان به‌وه‌به‌رهێنان بوو له‌ناوخۆدا. وه‌به‌رهێنان ره‌گه‌زێكی‌ سه‌ره‌كی‌ پێشكه‌وتنه‌ به‌جۆرێك گه‌ر به‌راوردێكی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی‌‌و وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ بكه‌ین ده‌بینین هێنده‌ی‌ ئاسمان‌و رێسمان جیاوازییان هه‌یه‌، كه‌وه‌به‌رهێنان هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ پێشكه‌وتنی‌ شارێكی‌ وه‌كو دوبه‌یه‌ چونكه‌ به‌پێی‌ داهاتی‌ نه‌وت كوێت زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتره‌ له‌دوبه‌ی‌ به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ دوبه‌ی‌ به‌هێزتره‌ بۆیه‌ نیویۆركێك له‌و بیابانه‌دا سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌. یه‌كێك له‌خاڵه‌ گرنگه‌كان به‌لای‌ سه‌رمایه‌داره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رمایه‌دار ناچێته‌ شوێنێك گه‌ر دڵنیا نه‌بێت، ئێمه‌ش كاربۆ ده‌كه‌ین كه‌ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ بگوازینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌م ئاسایشیان پیشان بده‌ین، هه‌م شوێنی‌ باشیان پیشان بده‌ن تا سه‌رمایه‌كانی‌ خۆیان بهێننه‌ ئه‌م سنووره‌وه‌، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین‌و خۆشبه‌ختانه‌ هه‌نگاوی‌ باشمان ناوه‌،  ئه‌وانیش كه‌دێن زیاتر چاویان له‌سه‌ر هه‌ولێره‌ ئه‌ویش به‌حوكمی‌ هه‌ڵكه‌وته‌ سیاسیی‌‌و جوگرافییه‌كه‌ی‌. كاتێكیش كه‌ ده‌بینن له‌هه‌ولێر به‌نه‌خشه‌و پلان كارده‌كرێت، ده‌مێننه‌وه‌‌و پرۆژه‌كانی‌ خۆیان ده‌هێننه‌ هه‌ولێر. گه‌ر سه‌رنجی‌ ئاستی‌ وه‌به‌رهێنان بده‌ین ده‌بینین 78%ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ولێره‌ به‌جۆرێك كه‌ 11ملیار‌و 678ملیۆن دۆلار به‌خۆماڵی‌‌و ده‌ره‌كییه‌وه‌ وه‌به‌رهێنان كراوه‌.
ئه‌م جوڵه‌یه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی‌ خه‌ڵك، سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوو نه‌وتیش كه‌هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش سودیان لێوه‌رنه‌گیراوه‌ به‌ڵام ماده‌ی‌ خاون‌و له‌ئاینده‌دا ده‌توانرێت سوودیان لێببینرێت.
حه‌قیقه‌تێكی‌ تریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌ولێر ته‌نها ده‌رگایه‌ك نییه‌ بۆ كوردستان، به‌ڵكو بووه‌ته‌ ده‌رگایه‌ك بۆ عێراقیش، ئێستا به‌شی‌ زۆری‌ كۆمپانیاكانی‌ ناو عێراق له‌هه‌ولێرن‌و ئیشه‌كانیان لێره‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ شاره‌كانی‌ تری عێراق ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌ دوو كاری‌ زۆرگرنگن كه‌ بوونه‌هۆی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگا بۆمان، كردنه‌وه‌ی‌ ئوتێلی‌ باش‌و شوێنی‌ باش ده‌بێته‌ ئاسوده‌یی‌ كه‌سی‌ سه‌رمایه‌دار تابێت لێره‌ دابنیشێت‌و پاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ بخاته‌گه‌ڕ، بوونی‌ بانك زۆرگرنگه‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رمایه‌ی‌ هیچ بانكێكی‌ كوردستان له‌ 50 ملیۆن دۆلار زیاتر نییه‌، به‌ڵام كاتێك كۆمپانیای‌ داماك دێت، بانكیش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت‌و ده‌بێته‌هۆی‌ واڵاكردنی‌ ده‌رگایه‌كی‌ تری‌ گرنگ بۆ كوردستان، ئه‌مانه‌ هه‌موو خاڵی‌ گرنگن بۆ ئێمه‌و ده‌بێت ده‌ستبه‌رداریان نه‌بین.

رۆژنامه‌: ژماره‌ی‌ سه‌رمایه‌دارانی‌ هه‌ولێر چه‌ندن؟
نه‌وزاد هادی‌: به‌وردی‌ ئه‌و ژمارانه‌مان نییه‌، به‌ڵام كه‌ته‌ماشای‌ شار ده‌كه‌م، ده‌زانم كه‌ ده‌بینم سه‌رمایه‌داری‌ گه‌وره‌ی‌ باشمان هه‌یه‌‌و خه‌ریكن سه‌رمایه‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی‌ دڵخۆشییه‌، چونكه‌ تاچه‌ند سه‌رمایه‌دارمان هه‌بێت هێنده‌ سوودی‌ زیاتر ده‌بێت.

رۆژنامه‌: ژماره‌یه‌ك كارگه‌ له‌هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ئاستی‌ نرخیان له‌بازاڕدا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ بۆنموونه‌ كارگه‌ی‌ شیش، بۆچی‌ پێشتر كه‌شیش له‌توركیاوه‌ ده‌هێنرا هه‌رزانتر بوو؟ هه‌رچه‌نده‌ ئێستا به‌رهه‌مه‌كان خۆماڵین به‌ڵام نرخیان زیاتره‌.
نه‌وزاد هادی‌:  هۆكاره‌كه‌ گرانبوونی‌ نه‌وته‌، چونكه‌ كه‌نه‌وت نرخی‌ به‌رزبووه‌وه‌، ئاسنیش نرخی‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئێستاش شیشی‌ توركیش له‌بازاڕ هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌هه‌مان نرخه‌، چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت زۆر شتی‌ تریشی‌ گۆڕی‌. نه‌وت سه‌رچاوه‌ی‌ وزه‌یه‌، كاتێك سه‌رچاوه‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌ كاڵاكانی تریش كه‌په‌یوه‌ستن به‌وه‌وه‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌كارگه‌یه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنان له‌كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ كه‌شیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

رۆژنامه‌: ئه‌و كارگانه‌ی‌ كه‌پێشتر له‌هه‌ولێر كرابوونه‌وه‌، بۆچی‌ ئێستا داخراون؟ بۆ نموونه‌ كارگه‌ی‌ جگه‌ره‌ یان رستن‌و چنین.
نه‌وزاد هادی‌: ئه‌وه‌ حكومه‌تی‌ عێراق ئه‌و كارگانه‌ی‌ كردبووه‌وه‌، موڵكی‌ حكومه‌ت بوون، ئه‌وه‌ش سیستمی‌ ئیشتراكی‌ بوو. ئێستا سیستمی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌تمان هه‌یه‌، كه‌رتی‌ تایبه‌ت كۆنترۆڵی‌ بازاڕ ده‌كات نه‌ك حكومه‌ت. ئه‌و كارگانه‌ كۆن بوون‌و دراون به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت تا به‌رهه‌می‌ دیكه‌ بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌. حكومه‌ت نایه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ ئیشتراكییه‌ كاربكات. هه‌وڵده‌دات سیستمی‌ بازاڕی‌ ئازاد دروست بكات. ده‌بێت ئیش بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین ئه‌و ململانێیه‌ دروست بكه‌ین. بازاڕی‌ ئازاد بێته‌ كایه‌وه‌، نه‌ك له‌سه‌ر سیستمه‌ كۆنه‌كه‌ به‌دیار كارگه‌یه‌كی‌ كۆنه‌وه‌ دابنشین.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی‌ دهۆك‌و سلێمانی‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌ولێر بكه‌یت چی‌ ده‌ڵێیت؟ ده‌ڵێت با چاوببڕنه‌ هه‌ولێر یان خۆیان بن؟
نه‌وزاد هادی‌: هه‌ر پارێزگایه‌ك سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‌و كاری‌ خۆی‌ ده‌كات.

رۆژنامه‌: بۆچی‌ ئه‌و جموجوڵی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ له‌هه‌ولێر زیاتره‌ له‌هه‌ردوو شاره‌كه‌ی‌ تر؟ په‌یوه‌ندی‌ به‌تۆ‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌زیاتر كار بۆ ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌ن یان په‌یوه‌ندی‌ به‌خراپی‌ پارێزگاكانی‌ دهۆك‌و سلێمانییه‌وه‌ هه‌یه‌؟
نه‌وزاد هادی‌: واقیعێك له‌كوردستاندا هه‌یه‌، هه‌موو پارێزگایه‌ك به‌شه‌ بودجه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیاواز كارده‌كات، هه‌ولێریش له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پایته‌خته‌ ره‌نگه‌ جموجوڵی‌ زیاتر تێدا بێت، بۆیه‌ هه‌ر شاره‌و به‌تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆیه‌وه‌ ئیشه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.

 

 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سـه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د/ سـوێد
  وه‌لامه‌کانی کاک نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌ مان پێ ناڵیت که‌ مه‌به‌ستی کاک نه‌وزاده‌ به‌ڵکو زۆر پرسیار ده‌هروژێنن که‌ وه‌ڵامه‌کانیان پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌کانی کاک نه‌وزادن و ئه‌وه‌ مان بۆ ده‌سه‌لمێنن که‌ پێناسه وتێگه‌یشتنی کاک نه‌وزاد بۆ واته‌ی " بازاڕی ئازاد" له‌گه‌ل پێناسه‌ی زانستیانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ یه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه‌ . به‌ داخه‌وه‌ ئه‌شێ لای زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و کارمه‌ندانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئاگایانه‌ یان نائاگایانه‌ هه‌مان پێناسه‌که‌ی کاک نه‌وزاد باو بێت و کرابێت به‌ ستاندارد بۆ تێگه‌یشتن له‌ واتای " بـازاری ئـازاد"، چونکه‌ واقیعی بازاڕ و پڕۆژه‌ کانی هه‌رێم له‌ له‌ پراکتیکدا بۆچونه‌که‌ی کاک نه‌وزاد ده‌سه‌لمێنن که‌ ئه‌ڵێت : " کاتێک که‌ ده‌ڵێن بازاڕی ئازاد، ده‌بێت ئازاد بێت" ، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت:_ " ئێستا سیسته‌می بازاڕی ئازاد و که‌رتی تایبه‌ته‌، که‌رتی تایبه‌ت کۆنترۆڵی بازاڕ ده‌ کات نه‌ک حکومه‌ت" ! ( واته‌ که‌رتی تایبه‌ت بۆ خۆی خاوه‌ نی یاساو ڕیسای تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی که‌ نه‌ پارله‌مان و نه‌ حکومه‌ت ته‌ده‌خولی یان تێدا نه‌کردوه‌ و نایکه‌ن. )!... ئه‌گه‌رئه‌وپێناسه‌و بۆچونانه‌ی کاک نه‌وزاد سه‌باره‌ ت به‌ "بازاڕی ئازاد" ڕاست بن که‌وابێت کاک نه‌وزاد چۆن پێناسه‌ی "بازاڕی به‌ره‌ ڵڵا "مان بۆ ده‌کات ؟ پراکتیزه‌ کردنی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی کاک نه‌وزاد له‌ بازاڕو پڕۆژه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دا ئاشکرایه‌ و به‌دی ده‌کرێن، بوونی بڕێکی زۆر له‌ خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی به‌سه‌رچو و که‌لوپه‌لی ناستاندارد له‌ بازاڕه‌کاندا ته‌شه‌نه‌ کردنی ده‌رمانه‌ بێهۆشکه‌ره‌ کان و نه‌بونی ستاندارد له‌ زۆربه‌ی پڕۆژه‌کانی بیناسازی و ڕیگاوبانیشدا، هه‌مان ڕاستی ده‌سه‌لمێنن که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئاگایانه‌ یان نائاگایانه‌ کۆنترۆڵی بازاڕ و پڕۆژه‌کان ناکات و کار به‌ پرنسیپه‌کانی بازاڕی به‌ره‌ ڵڵا ده‌کات له‌ ژێر ڕوپۆشی بـازاڕی ئازاددا !... بێ گومان زۆربه‌ی سه‌رمایه‌داران و بازرگانه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌وه‌ڕگایه‌کی باشیان بۆ خولقێنراوه‌ و باشترین سـودی ناڕه‌وا له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ چه‌وت و پێجه‌وانه‌یه‌ ده‌بینن که‌ پیناسه‌که‌ی کاک نه‌وزاد و ده‌سه‌ڵاتدارانی تری باشور بۆی ڕه‌خساندون ، به‌ڵام له‌سه‌ر حیسـابی هاوڵاتیان. کاتێک که‌ ده‌ وترێت " ئازادی" پێویسته‌ واتای "ئـازادی" جیاوازیه‌کی له‌گه‌ل واتای "به‌ره‌ڵڵایی"دا هه‌بێت. ئازادی ئه‌گه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی یاسای شه‌رعی دا نه‌بێت ئه‌وا پێ ی ده‌وترێت به‌ره‌ ڵڵایی و بێ یاساوڕێسایی نه‌ک ئازادی. بازاڕی بی یاسا و بێ کۆنترۆڵ واته‌ بازاڕی به‌ره‌ ڵڵا . خودی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌ ثێشـڕه‌ وی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاد و عه‌وله‌مه‌یه‌ له‌ سنوری یاسادا بازاڕی ئازادی ڕه‌خساندوه‌ و دژایه‌تی بازاری سه‌رمایه‌ی به‌ره‌ ڵڵاییش ده‌کات. ... لـه‌ وته‌کانی کاک نه‌ وزاد دا شه‌فافیه‌ت و ئاماری بڕواهینه‌ر به‌دی ناکرێت و قسه‌کانی له‌ ئاستێکدا نین که‌ وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌ بن بۆ ئه‌ و پرسـیارانه‌ی که‌ ئاراسته‌ی کراون، به‌ڵکو زیاتر له‌ وه‌ڵامی (.........) ده‌چن نه‌ک له‌ وه‌ڵامی کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆیی! ... ئایا خوێنه‌ر چی له‌م وتانه‌ی کاک نه‌وزاد تی ده‌گات ؟ :_ _" ساڵی‌ 2006 ئێمه‌ 72 ملیار دینارمان هه‌بوو ته‌واومانكرد، 2007یش 144 ملیار دینارمان هه‌بوو ئه‌ویشمان ته‌واوكرد، بۆ ساڵی‌ 2008یش 180 ملیار دینارمان هه‌یه‌، له‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مدا كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن ته‌واوكاریی‌، له‌سه‌ر پاره‌ی‌ زیاده‌ی‌ داهاتی‌ عێراق دێته‌وه‌‌و به‌شی‌ هه‌رێمیش ده‌بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستمانكردووه‌ به‌ پرۆژه‌كانی‌ خۆمان‌و كاتێكیش كه‌ هات پرۆژه‌مان ئاماده‌یه‌ بۆ بودجه‌ ته‌واوكارییه‌كه‌، ئێمه‌ 180 ملیاره‌كه‌مان ته‌واوكردووه‌،..." !!! _ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌کانی خانووبه‌ره‌ و بازرگانی هی که‌رتی تایبه‌ت بن، که‌وابێت ئه‌و هه‌موه‌ میلیارده‌ له‌ کوێ خه‌رج کراون ؟ هه‌روه‌ها له‌ ڕوانگه‌ی وته‌کانی کاک نـه‌وزاده‌وه‌ زۆر پرسیاریش روده‌کاته‌ سه‌رجه‌م لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم :_ _ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی پرۆژه‌کان سه‌ر به‌ که‌رتی تایبه‌ت و بازاڕه‌ ئازاده‌که‌ی خۆمان بن، ئایائه‌و سه‌رمایه‌داره‌ خۆماڵیانه‌ کێن و له‌ که‌یه‌وه‌ سه‌رمایه‌دارن و‌ سه‌رچاوه‌ی میلیارده‌کانیان له‌ کوێه‌وه‌ هاتوه‌؟ ... هه‌روه‌هـا ئایا له‌ کاتێکدا که‌ تا ئێستاش هاوڵاتیان ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی ته‌واویان بۆ دابین نه‌کراوه‌، ئه‌و بودجه‌ گه‌وره‌یه‌ی هه‌رێم که‌ به‌شی هه‌مو خه‌ڵکی کورده‌ له‌ هه‌رێم دا، چی به‌ سه‌ر دێت و بۆ کوێ ده‌چێت ؟ ... ئاخر ئه‌و بودجه‌یه‌ زۆر زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ به‌ موچه‌ و پڕۆژه‌ی زۆر بچوکی خزمه‌تگۆزاری ته‌واو بێت !
ئاریتما
 ئه‌م جۆره‌ لیَدوانانه‌ یه‌که‌م جار و دوا جار نییه‌ ‌ ده‌یبیستین، هیچ شتێکی نوێی تێدا نه‌بوو جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وه‌ڵامی دیپلۆماسی که‌ ته‌نها مانای ناسه‌ربه‌خۆیی له‌ پێشنیاز و بڕیاردا ده‌گه‌یه‌نێت.. جگه‌ له‌وه‌ وا باشتره‌ بۆ ئه‌و به‌ڕیزانه‌ که‌ تا بتوانن توخنی بابه‌تی (داماک گه‌یت) نه‌که‌ون چونکه‌ هه‌ر که‌سێک هۆشی هه‌بێت ئه‌وا ده‌زانێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جگه‌ له‌ به‌خه‌لیجی کردنی هه‌ولێر که‌سیش له‌ دانیشتوانی ته‌عجیل و باداوه‌و کوران و عاردی مه‌لایان و ..سودی لێنابینن!! پرۆژه‌ی وه‌ها کاره‌ساته‌ بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌بێت به‌رامبه‌ر بڕێک پاره‌ ته‌ماشای بکه‌ن، که‌ره‌سه‌ی بیناسازیش له‌ بازاڕدا هێنده‌ی گران ده‌بێت! ئه‌گه‌ر وڵات ساحێبی هه‌بوایه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ چاره‌کی ئه‌و پاره‌یه‌ی داماک گه‌یت که‌رکوکمان له‌ برا عه‌ره‌به‌کان بسه‌ندایه‌ته‌وه‌..به‌ڵام!!!!
له‌ما
 كاك نه‌وزادگیان ئه‌م كاته‌ت باش به‌ڕاستی‌ قسه‌ت بۆدێت ئه‌ی‌ چۆن هه‌موو پاره‌‌و داهاتی‌ خه‌ڵكی‌ ره‌شو رووتی‌ كوردستان دێته‌ به‌رده‌ستی‌ جه‌نابت‌و جه‌نابتیش بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی‌ حیزبه‌كه‌ت له‌شاری‌ هه‌ولێردا سه‌رفی‌ ئه‌كه‌یت، دانیشتوانی‌ شاۆچكه‌‌و گونده‌كانیش چاویان ده‌رئه‌هات. مه‌گه‌ر له‌وه‌ زیاتر له‌سه‌دای‌ هه‌شتای‌ داهاتی‌ كوردستان له‌هه‌ولێردا بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ جه‌تابت له‌قه‌سروقسوور سه‌رف ئه‌كرێت، قوربان گیان.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ