دیمانه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌




Thursday, July 17, 2008
 
     

دیمانه‌: سیروان ره‌شید

دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید زیاتر له‌ سێ‌ ساڵه‌ و به‌ به‌ده‌نگی‌ خه‌ڵك بوه‌ته‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌، كه‌ ئێستا له‌روی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌وه‌ زیاتر له‌ 2 ملیۆن كه‌سی‌ تێیدا ده‌ژی‌ و چواره‌م گه‌وره‌ شاری‌ عێراقه‌، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید هێشتا پرۆسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ سنوری‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌یدا له‌ ئاستی‌ خواسته‌كانیدا نابینێ و پێیوایه‌ كه‌موكورتی‌ زۆر هه‌یه‌. پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و بۆچونانه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێن له‌رووی‌ خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ هه‌ولێر له‌ پێش سلێمانیه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت: "له‌ هه‌ولێردا شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌بێت له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندا یه‌ك شوێنی زێرابی نییه‌، من ناكرێت ده‌وروبه‌ری سلێمانی‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جوان بكه‌م، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی خراپ بێت، هه‌ولێر 6 ملیار دۆلاری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌س زێرابی تێدا دروستبكرێت".

 * با سه‌ره‌تا به‌و پرسیاره‌ گشتییه‌ ده‌ستپێبكه‌ین كه‌ تێڕوانینی، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، چۆنه‌ له‌ پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن له‌ سنووری پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ ئێستا زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س له‌ سنووره‌كه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: پرسیارێكی زۆر مه‌نتیقی‌و واقیعیت كرد، هه‌ڵبه‌ته‌ ئێستا پرۆسه‌ی ئیداریی له‌ناو پارێزگای سلێمانیدا له‌ ئاستی داواكاریی‌و خواسته‌كاندا نییه‌، به‌و مانایه‌ی ئیشه‌كان هه‌مووی بێ‌ كێشه‌و كه‌موكورتی نییه‌، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئیشه‌كانیش كه‌ له‌ ئاستی ویسته‌كانماندا نییه‌، كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه‌، له‌وانه‌ بوونی رۆتینێكی زۆر له‌ناو فه‌رمانگه‌كاندا كه‌ ناتوانرێت ئیشه‌كان وه‌كو خۆی بڕوات، هه‌روه‌ها هۆكارێكی تری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر سیستمێكی كۆن ئیشوكاره‌كان به‌ڕێده‌كه‌ین، ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌و پێویسته‌ په‌رله‌مان به‌پێی یاسا ئه‌و گۆڕانه‌ بكات، جگه‌ له‌وانه‌ش هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سلێمانیدا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌و بووه‌ته‌ مایه‌ی دروستكردنی كه‌موكورتی له‌ فه‌رمانگه‌كاندا، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سلێمانی شوێنی تایبه‌تی خۆیان نییه‌ كه‌ ئیشی تێدا بكه‌ن‌و ده‌توانم بڵێم 75%ی فه‌رمانگه‌كانمان له‌ بینای كرێدان، ئاشكراشه‌ له‌ خانووی كرێدا پێداویستی‌ فه‌رمانگه‌ی تێدا دروست نابێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان بتوانن ئیشوكاره‌كانی خۆیان تێدا جێبه‌جێ‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گرفتی دیكه‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی سلێمانیدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڵێ‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانماندا كۆمپیوته‌ر به‌كاردێت، به‌ڵام له‌ مه‌جالێكی زۆر كه‌م‌و بچووكدا ئێمه‌ سوودمه‌ند بووین، له‌ كۆمپیوته‌رو ئه‌ویش بۆ چاپكردن‌و خه‌زنكردنی هه‌ندێك زانیاریی كه‌ نه‌مانتوانیوه‌ سیستمێكی ئایتی تازه‌ بهێنینه‌ پێشه‌وه‌ بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كان له‌و بواره‌دا، كه‌ ئێستا لیژنه‌یه‌كمان خه‌ریكی ته‌نسیقكردنن له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌و ئه‌مه‌ش دیاره‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ گرفتێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك فه‌رمانگه‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ بۆیان داده‌به‌زێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كافیه‌ نیه‌ كه‌ بتوانێت خۆی لێره‌ كاره‌كانی پێ‌ به‌ڕێبكات‌و بۆ زۆربه‌ی كاره‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت، ئه‌مه‌ش ئه‌رقه‌له‌یه‌كی تری جێبه‌جێكردنی ئیشوكاری هاوڵاتییانه‌ له‌ناو یه‌كه‌ ئیدارییه‌كاندا، خاڵێكی دیكه‌ له‌و كه‌موكورتیانه‌ی له‌ناو ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ماندا هه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو نییه‌ له‌ناو هه‌موو ئیداره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌ ئیداریانه‌ كۆبكاته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ش ئێستا ئه‌نجومه‌نێكمان دروستكردووه‌ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی‌و له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا هه‌فتانه‌ 18 فه‌رمانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شته‌كان به‌ كۆمه‌ڵ‌ ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ین، بۆیه‌ له‌ راستیدا من خۆشم گله‌یی هه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئیشوكاره‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هه‌وڵی جدیی هه‌یه‌ بۆ باشكردنی.

* تۆ له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ‌ ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونت له‌ پۆستی پارێزگاری سلێمانی، تا چه‌ند رۆڵت بینیوه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌مانی رۆتین‌و گه‌نده‌ڵی؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: من حه‌زناكه‌م ئه‌و وشانه‌ به‌كاربهێنم كه‌ جه‌نابت به‌كاری ده‌هێنیت، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ وشه‌یه‌ك كه‌ له‌ زۆر شتدا به‌كارمان هێناون‌و مه‌عنایان نه‌ماوه‌و وای لێهاتووه‌ كه‌ زۆر به‌ ئاسانی به‌كاریان ده‌هێنن‌و هه‌قه‌ له‌ شتی دیكه‌دا به‌كاربهێنرێت كه‌ پڕ به‌ قاڵبی خۆی بێت، بۆیه‌ من پێت ده‌ڵێم كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی هه‌بووه‌ له‌ بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری‌و شه‌فافیه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاره‌كان، به‌رده‌وام هه‌وڵی چاككردن‌و گه‌شه‌كردنی داوه‌و له‌ زۆرێكیشدا پێشكه‌وتووه‌، ئه‌گه‌ر بتوانن ئێوه‌ راپرسییه‌ك بكه‌ن له‌ناو پارێزگای سلێمانیدا كه‌ بڵێین ئایا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی چی پێشكه‌ش كردون، ده‌توانن ئه‌نجامێكتان ده‌ستبكه‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكیش هه‌یه‌ گله‌یی هه‌یه‌، له‌ رووی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌و توانایه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستماندایه‌ ئێستا شاره‌وانی سلێمانی كراوه‌ به‌ چوار شاره‌وانی‌و ئێستا دوو بینا له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی له‌ دوو جێگه‌ی جیاواز بۆ شاره‌وانی دروستی ده‌كه‌ین كه‌ هیوادارین له‌ داهاتووشدا دوو بیناكه‌ی دیكه‌ش دروستبكه‌ین، فه‌رمانگه‌ی ئاو كه‌ سێكته‌رێكی گرنگه‌ له‌ ژیانی خه‌ڵكدا، ئێستا خه‌ریكی دروستكردنی بینایه‌كی باشین بۆی، هه‌روه‌ها گرنگییه‌كی زۆرمان داوه‌ به‌ باخچه‌كان، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ كه‌ له‌ناو شاری سلێمانیدا پاركێكی گه‌وره‌ به‌ناوی پاركی دایك دروستبكه‌ین‌و له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ خه‌بیره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌ستده‌كه‌ن به‌ كاركردن تێیدا. پاركی مه‌ولانا كه‌ جێگه‌كه‌ی قه‌سابخانه‌ كۆنه‌كه‌یه‌ 8 دۆنم‌و هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌خشه‌سازییه‌كه‌یمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ستده‌كه‌ین به‌ كاركردن تێیدا، ئه‌م دوو پاركه‌ش به‌ مانای وشه‌ ده‌یكه‌ین به‌ پارك‌و جێگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵك، له‌ مه‌سه‌له‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌ دیاره‌ سێكته‌رێكی گرنگه‌، ئێستا له‌ به‌رنامه‌ماندا هه‌یه‌ كه‌ بینایه‌كی بۆ دروستبكه‌ین، ده‌یان مه‌كته‌بمان له‌ سلێمانیدا دروستكردووه‌و پرۆژه‌مان هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی مه‌كته‌بی زیاتر، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌ ئیشه‌ گرنگه‌كان مه‌سه‌له‌ی ماسته‌رپلانه‌كه‌یه‌ كه‌ وا خه‌ریكه‌ ته‌واوده‌بێت، بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم ده‌یان به‌رنامه‌ی ترمان هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان‌و گه‌شه‌پێدانی سلێمانی‌و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ قه‌زاو ناحیه‌كاندا له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كێشه‌ی بچووك هه‌بووبێت كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام ئه‌دای قایمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان له‌ ناوچه‌كانیاندا زۆر زۆر باشه‌و له‌ هه‌موو قایمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان رازیم.

* باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ تۆ جیاواز له‌ پارێزگاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یڕه‌وی سیستمی لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌یت‌و ده‌سه‌ڵاتێكی باشت داوه‌ به‌ قایمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئینجا دیاره‌ ئه‌و چاككردنه‌ له‌وێوه‌ دێت، ئێمه‌ دوای هه‌ڵبژاردنمان داوامان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه‌ پارێزگا ده‌بێت ببێت به‌ ئیداره‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی له‌ رووی ئیداری‌و دارایشه‌وه‌، دیاره‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نیشاندا.

* له‌ ماوه‌ی سێ‌ ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی ئێوه‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا بإی 427 ملیار دینارتان له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌ك بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان وه‌رگرتووه‌، ئه‌م بودجه‌یه‌ چۆن‌و له‌ چ پرۆژه‌یه‌كدا خه‌رجكراوه‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: له‌كاتی ته‌رخانكردنی بودجه‌ی 2006 ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیارماندا به‌ شه‌فافانه‌ بودجه‌كه‌ی خۆمان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ین‌و داواشمان له‌ هه‌موو قایمقام‌و شاره‌وانییه‌كان‌و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كان كرد كه‌ به‌رنامه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خۆیانمان بۆ بنێرن‌و لێره‌ تاووتوێ‌ بكرێت‌و به‌گوێره‌ی بودجه‌ ده‌ستبكرێت به‌ ئیش، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م كه‌ له‌ساڵی‌ 2007دا به‌ڕێز كاك عومه‌ر فه‌تاح 170 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ ته‌رخانكردین، جگه‌ له‌ ئه‌مساڵ‌ كه‌ زیاتر له‌ 300 ملیار دیناری دیكه‌ی به‌ هه‌مانشێوه‌ بۆ ته‌رخانكردووین، كه‌ به‌ته‌ماین چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێ‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ین له‌ شارو شارۆچكه‌كاندا.

 

* ئێوه‌ جگه‌ له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، تا ئێستاش ئیداره‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر به‌ جیا بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌ به‌غدا وه‌رده‌گرن، تا چه‌ند له‌ بودجه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی پاره‌ دراوه‌ به‌ ئێوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت سلێمانی به‌ به‌راورد به‌ هه‌ولێر كه‌متر گرنگیی به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌درێت؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌وه‌ وانیه‌، من حه‌زده‌كه‌م ئێوه‌ وه‌كو رۆژنامه‌نووس بچن لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌، ئینجا ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه‌ وه‌ریده‌گرین به‌ناوی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان ئه‌وه‌ش هی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ جگه‌ له‌ 67 ملیاره‌كه‌ی ساڵی یه‌كه‌م.
ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا به‌داخه‌وه‌ به‌ جیا وه‌ریده‌گرێت له‌ ئیداره‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر، له‌و بودجه‌یه‌ مووچه‌ی پێده‌درێ‌، مووچه‌ی سه‌دان هه‌زاری مووچه‌خۆری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی خۆ له‌ بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی نادرێت، به‌ڵكو هه‌موو له‌ وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجكراوه‌، پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان جگه‌ له‌ پرۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌م دوو بودجه‌یه‌ی كه‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌ هه‌مووی یه‌ك بودجه‌یه‌و هی حكومه‌تی هه‌رێمه‌، به‌ڵام ناوی لێنراوه‌ به‌ جیاجیا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیشانه‌ی كه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌بێت.
* له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌ به‌های 11 ملیار دۆلار پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ له‌ 85%ی قه‌باره‌ی پرۆژه‌كان له‌ هه‌ولێر بووه‌، تۆ چۆن سه‌یری ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ ئابوریه‌ ده‌كه‌یت؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: من گومانم به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ هه‌یه‌.

* ئه‌وه‌ لێدوانی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێره‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید:  مادام قسه‌ی ئه‌وه‌ گومانم لێی نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌مووی وه‌به‌رهێنان نییه‌، ئه‌وه‌ كاری حكومه‌ته‌و وه‌به‌رهێنانیشی له‌گه‌ڵدایه‌.

* هه‌ندێك له‌ چاودێران پێیان وایه‌ به‌ به‌راورد به‌ سلێمانی‌ هه‌ولێر به‌جوڵه‌یه‌كی‌ سه‌رنجراكێشی‌ ئابوری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا به‌لاَم سلێمانی‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌و هه‌موو بازرگانه‌كان له‌وێ‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌ حوكمی بوونی قونسوڵخانه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌و فه‌عالیه‌ته‌ دبلۆماسیه‌ی پێشتر له‌ سلێمانی هه‌بووه‌ ئێستا لێره‌ش هه‌ر ماوه‌و ئه‌و وه‌فدانه‌ی كه‌ دێنه‌ هه‌ولێر زۆبه‌شیان دێنه‌ سلێمانی‌و له‌ رووی دبلۆماسیه‌وه‌ سلێمانی دوانه‌كه‌وتووه‌، بۆ مه‌سه‌له‌ی دواكه‌وتن هیچ سلێمانی‌و هه‌ولێر ناتوانن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌بێت، به‌ڵام بۆ پێشكه‌وتن كاریگه‌ریان ده‌بێت، شاره‌كانیش تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌. ئه‌و جیاوازییه‌ی كه‌ تۆ له‌نێوان سلێمانی‌و هه‌ولێردا باسی ده‌كه‌یت، سلێمانی ژێرخانی ئابووری ته‌واوبووه‌، كه‌ نه‌ك هه‌ر ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی به‌ڵكو ته‌واوی قه‌زاو ناحیه‌كانیش ئاو‌و ئاوه‌ڕۆی ته‌واوبووه‌، له‌ هه‌ولێردا شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌بێت له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندا یه‌ك شوێنی زێرابی نییه‌، من ناكرێت ده‌وروبه‌ری سلێمانی‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جوان بكه‌م، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی خراپ بێت، هه‌ولێر 6 ملیار دۆلاری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌س زێرابی تێدا دروستبكرێت، ئێمه‌ ئه‌و 6 ملیاره‌مان له‌پێشه‌وه‌ خه‌رجكردووه‌و جارێكی تر شه‌قامه‌كان هه‌ڵناده‌ینه‌وه‌و به‌و شه‌ش ملیاره‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر بۆ زێراب خه‌رج ده‌كرێت من شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ سلێمانی پێشده‌خه‌م، حه‌قیشه‌ هه‌ولێر پێش سلێمانی بكه‌وێت، چونكه‌ ئه‌وێ‌ پایته‌خته‌.

* كه‌واته‌ ده‌ته‌وێت بڵێی سلێمانی هه‌ر زیندووه‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: سلێمانی قه‌ت نه‌خۆشیش ناكه‌وێت (به‌ پێكه‌نینه‌وه‌).

* ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كه‌ ئێستا هه‌رسێ‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ناردویانه‌ته‌ په‌رله‌مان، له‌ تێڕوانینی تۆوه‌ چۆن لێك ده‌درێته‌وه‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: من بڕوایه‌كی زۆرم هه‌یه‌ به‌ گۆڕینی سیستم له‌ عێراقداو به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی چالاك‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌زانم‌و حه‌ق وایه‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردو په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و یاسایه‌ی عێراق لێره‌ش كارپێبكات‌و یاساكه‌ش له‌ قازانجی خه‌ڵكیشدایه‌، له‌ حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنیشی له‌ سێ‌ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم‌و جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌توانم به‌ شانازییه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی جیاواز له‌ هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌كان بێ‌ كێشه‌ بووه‌ له‌و سه‌دان كێشانه‌ی له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كانی تردا هه‌بووه‌ له‌ پارێزگاكانی تری عێراق، بۆیه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ك كه‌س حوكمی پارێزگایه‌ك بكات باشتروایه‌ 40 كه‌س له‌ ئه‌نجومه‌نێكدا حوكمی پارێزگا بكه‌ن، دووباره‌ له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه‌ داوا له‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردو په‌رله‌مان ده‌كه‌م كه‌ هه‌مان ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ هه‌مان یاسا لێره‌ش جێبه‌جێ‌ بكرێت‌و گۆڕانكاریی تێدا نه‌كرێت، ته‌نها ئه‌وه‌ بێت كه‌ په‌یوه‌ست بن به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم.

* سێ‌ ساڵ‌ به‌ر له‌ ئێستا د. به‌رهه‌م ساڵح وتی یاریگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌ ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دروستده‌كرێت له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و یاریگایه‌ به‌ردێكی له‌سه‌ر بنیاد نه‌نراوه‌، تۆش باسی ئه‌وه‌ت كرد كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دروستی ده‌كه‌ین، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ هه‌مان پاره‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌و ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م بۆی ته‌رخانكردووه‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: نا، هه‌مان پاره‌ نییه‌، من نازانم كه‌ به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م وتوویه‌تی كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ‌ دروستی ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ی كه‌ ده‌كرێت 100% له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی دروستكراوه‌ به‌ ره‌زامه‌ندیی به‌ڕێز كاك عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه‌، پرۆژه‌كه‌ش ته‌نده‌رو ئیحاله‌ كراوه‌و ماوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌ سه‌ر ئیشه‌كه‌و ده‌ست پێبكرێت جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ گۆڕانكاریی زۆری تێدا كراوه‌و ئێستا ته‌نها هه‌ر یاریگای فتبۆڵێن نییه‌.

* كاتی خۆی پارتی دوای ئاشتبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی به‌نیازی دروستكردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ بوون، به‌ڵام چه‌ند جارێك له‌ میدیاكان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی رێگریی كردووه‌ له‌ دروستبوونی یاریگایه‌ك شتی وا هه‌بووه‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: نه‌ك پارتی هه‌ر لایه‌نێك بێت كه‌ بیه‌وێت پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شی خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی بكات ئێمه‌ زۆر زۆر مه‌منون ده‌بین‌و هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن.

* یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌، كه‌ خه‌ڵك پێیوایه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئیشوكار له‌ هه‌ولێر باشتر بڕوات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارێزگار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ‌ كه‌ هیچ مه‌سئولێكی پارتی ده‌ستوه‌رنه‌داته‌ ئیشوكاریه‌وه‌، ئایا له‌ سلێمانی به‌رپرسه‌ باڵاكانی حیزب ده‌ستوه‌رده‌نه‌ ئیشوكارتانه‌وه‌؟
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: وه‌كو مه‌ركه‌زی پارێزگای سلێمانی، هه‌تاكو ئێستا نه‌ مه‌كته‌بی سیاسی و نه‌مه‌ڵبه‌ندو نه‌ هیچ رێكخستنێكی حیزب ده‌ستی وه‌رنه‌داوه‌ته‌ ئیشوكاری پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستوه‌ردان هه‌بێت ، به‌ڵام بۆ ئیشوكاری پارێزگا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نیه‌، كه‌ من زۆر سوپاسیشیان ده‌كه‌م بۆیه‌ له‌ناو پارێزگای سلێمانیدا حیزب‌و حكومه‌ت جیایه‌.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
karmand
 جكه له كه نده لى هيجى تر له م ولا ته دانيه تا ببيته ولا تيكى بيشكه وتوو
nawshirwan salakh
 dastkhosh kak dana khwazyarbwm takati khot ladast bakar bwitaya chwnka barasti nmwnai parezgarbwi wahiwadarm har barezek bochwni khoi barast goi bneret .chwnka awi dwkan ba pardaxek aw pr nabetawa
هیوا به‌کر
 هۆکاری دواکه‌وتنی شاری سلێمانی له‌چاو هه‌ولێردا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند فاکته‌رێك: - هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بونی ئێراق و هه‌ریه‌ك له‌ حکومه‌ته‌ یه‌ك به‌دوای یه‌که‌کانی هه‌تا توانیویانه‌ ئه‌م شاره‌یان ڕه‌تاندووه‌ و ئه‌گه‌ر زیانی گه‌وره‌یان له‌ ژێرخان و سه‌رخانی ئابووری ئه‌م شاره‌ش نه‌دابێت ئه‌وا به‌ ده‌گمه‌ن به‌ردێکیان بۆ سلێمانی خستۆته‌ سه‌ریه‌ك به‌ تایبه‌تی ڕژێمی به‌عس له‌ کاتێکدا هه‌ولێر چ وه‌ك پێگه‌یه‌کی بازرگانی و هه‌م وه‌ك گرنگی ستراتیجیشی بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی هه‌میشه‌ جێی بایه‌خ پێدانی ئه‌و حکومه‌تانه‌ بووه‌ و دامه‌زراندنی باره‌گای مه‌جلیس ته‌شریعی و ته‌نفیزیه‌ کارتۆنیه‌که‌ش له‌ هه‌ولێر هه‌تاوه‌کو کۆتایی ساڵانی هه‌شتاکان هۆکارێکی تری ئه‌و بایه‌خ پێدانه‌بوو. - ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی سلێمانی ئێستاش وا ده‌زانن به‌عس له‌سه‌ر حوکمه‌ و که‌ پێیان ده‌ڵێیت بۆ پاره‌کانتان ناخه‌نه‌ پڕۆژه‌ و سه‌رمایه‌گوزاریه‌وه‌ له‌ناو شاره‌که‌دا خێرا ده‌ڵێن کاکه‌ سیقه‌مان نییه‌ کێ ناڵێت به‌یانی ڕاناکه‌ینه‌وه‌ و وه‌ یانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ سیسته‌می بانقیمان نییه‌ سه‌رمایه‌کانمانی تیا بپارێزین ئه‌ی باشه‌ ئه‌و هه‌مو کۆمپانیا بیانییه‌ بۆ سیقه‌یان به‌ وه‌زعه‌که‌ هه‌یه‌؟ - نیمچه‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌خت ئه‌وه‌نده‌ی تر گرنگی و بایه‌خی ستراتیجی و ئابووری و ڕۆشنبیریی هه‌ولێری به‌رجه‌سته‌ کرد و ئێستا هه‌مو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێکن که‌ ناکرێت به‌ شوێنێك بوترێت پایته‌خت و ڕوخساری پایته‌ختی پێوه‌ دیارنه‌بێت. - له‌ مه‌سه‌له‌ی زێرابه‌که‌دا منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه‌م که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ سلێمانی له‌به‌ر هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌ندجاره‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی لافاو، دانیشتوانه‌که‌ی کارێکی باشیان له‌ سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی شاره‌که‌دا کردووه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵ و هیممه‌ته‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ و به‌ هاوکاری UN و ڕێکخراوه‌ ناحکومیه‌کان له‌و بواره‌دا ته‌رخانکراو ئێستا له‌ سلێمانی ده‌توانیت بڵێیت سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ هه‌یه‌ به‌ڵام فایده‌ی چی خۆ ئێستا ئاو نییه‌!!! - دوا سه‌رنجیشم حه‌ز ده‌که‌م پێشنیارێك بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنسمانه‌کانی سلێمانی که‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ر چاوه‌ڕێی ده‌ستی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بین ده‌با ئێوه‌ش وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی هه‌ولێر قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ولێردا کراوه‌ بارته‌قای ئه‌وه و له‌وه‌ش جوانتر له‌ سلێمانیدا بنیات بنێن خۆ وه‌ك بیستومانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی سلێمانی ئێستاش له‌ ژماره‌دا له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی هه‌ولێر زیاترن!!
سیده‌كان
 زۆرم پی سه‌یره‌ كاك دانا ده‌ڵێ ئیش له‌ هه‌ولێر و سلێمانی وه‌ك یه‌ك كراوه‌ ، كاكه‌ گیان پێت سه‌یرو ناخۆش نه‌بێت ، گونده‌ گه‌وره‌كه‌ ئێستا پایته‌ختێكی واقیعیه‌ و سلیًمانیش لو چاو هه‌ولێره‌وه‌ گوندێكی بچوكه‌... سلێمانی ئه‌گه‌ر هیچ شتێك ناشیرینی نه‌كردبێت ، مروره‌ (......) ناشیرینی كردوه‌.....
وه‌لاَمێك بۆ مام هۆمه‌ر.... له‌ باوكی دارین
 تا راده‌یه‌كی‌ زۆر پشتت ده‌گرم له‌ ووته‌كانت ده‌رباره‌ی‌ زێرابه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌وه‌ی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانیه‌كان دروست كراوه‌ , به‌لاَم من پشتت ناگرم له‌وه‌ی‌ كه‌وا كاك دانا زۆر شانازی‌ پێوه‌ده‌كات چونكه‌ حه‌قی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌وا شانازی‌ پێوه‌بكات چونكه‌ ئه‌و ئیداره‌كه‌ی‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی‌ . باشه‌ بۆ نایه‌ی‌ باسی‌ زێرابه‌كانی‌ هه‌ولێر بكه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می‌ عه‌وله‌مه‌و ته‌كنه‌لۆژیایی‌ زۆر هه‌ستیاردا به‌سه‌قه‌تی‌ دروست دكرێن باشترین به‌ڵگه‌ بارانه‌كانی‌ ساڵی‌ پارو پێراره‌ .برا خۆت له‌ خوا مه‌كه‌
کامۆ
 کاك دانا ئه‌گه‌ر واقیعتر قسه‌ بکه‌ی زیاتر باوه‌ڕت پێده‌کرێت،هه‌رچی جۆری نه‌خؤشی ووڵاته‌ پیسوپۆخڵه‌کانی دنیایه‌ له‌ سلێمانی هه‌یه‌ ،کام ئاوه‌ هه‌یه‌ له‌ سلێمانی که‌ تۆ لێی ڕازیت خۆ به‌م ڕۆژگاره‌ خه‌ڵكی قوڕبه‌سه‌ری سلێمانی خه‌ریكی خۆپیشاندانی بێسوودیشن له‌به‌ر نه‌بونی ئاو ،کوا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سه‌ده‌ها منداڵی خوار هه‌شت ساڵان له‌بازاڕه‌کاندا کاسپی ده‌که‌ن،جا تۆ ئه‌مه‌نده‌ ڕازی بیت له‌ قائمقاموبه‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کان ئیتر بۆ سواری سه‌ری خه‌ڵك نابن،قه‌زاوناحیه‌ی سلێمانی به‌تایبه‌تی و کوردوستان به‌گشتی واتای ته‌عزیبدانی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ لێی ده‌ژین،که‌ی توانیت به‌ڕاستی چه‌ند لادێیه‌ك ئاوه‌دان بکه‌یته‌وه‌و ببی به‌مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی لادێكان به‌زۆر بێت یان به‌خۆشی ئینجا سه‌رکه‌وتو ده‌بیت.
ئامانج شه‌مه‌ی‌
 ده‌ست خۆشی‌ له‌كاك دانا ده‌كه‌م له‌ وه‌ته‌ی‌ بوا به‌ ئۆستاندی‌ شارشاره‌كه‌مان زۆر گۆڕِاوه‌ هه‌ر له‌ شه‌قامو قیرتاوكردنی‌ كۆلانه‌كانو باخچه‌و زۆرخزماتگوزاری‌ تریش كه‌ ئیستا له‌ بوای‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنه‌یه‌ وه‌ك ئه‌و بردانه‌ی‌ به‌ته‌مایه‌ جێ‌ به‌جێ‌ كه‌ت من ده‌ست خۆشی‌ لی‌ ده‌كه‌م له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م ماوه‌ كه‌مه‌یه‌ كه‌ بوه‌ به‌ ئۆستانی‌ شار شاره‌كه‌مان گۆڕِان كاری‌ پیَوه‌ دیاره‌
راستییه‌كان
 كاك دانا من له‌وه‌ تێناگه‌م كه‌ ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ هه‌بێت چۆن ئه‌توانیت به‌رده‌وام بیت یان (............).
شوان
 چاك ئه‌زانین هه‌رمیله‌تێك بو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی چه‌ند قوناغێكی ئه‌ویت. به‌ئه‌زمونكردن و به‌ئه‌زمون وه‌رگرتن له‌میله‌تان بارودۆخی به‌ره‌وپێش ئه‌بات . ئینجا لێره‌دا خاك به‌سه‌رئه‌و میله‌ته‌ی رێبه‌ران هیچ نه‌زانیت خۆی به‌فه‌یله‌سوف بزانێت و رێگا به‌كه‌ س نه‌دات مرۆڤی‌ لێهاتو رۆڵی خۆی‌ ببینێت . كاك دانا هێشتا زێراب به‌ژێرخانی ئابوری ئه‌زانیت كه‌ نه‌ك سلێمانی به‌ڵكو له‌ هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كان ته‌واوبوه‌ . وه‌ختیك ئه‌م زێراب له‌ سیسته‌ میكی (تصفیه‌) ره‌ ت ئه‌بیت ودوباره‌ ئاوه‌كه‌ی به‌( تیشك)ی (كاما) میكرۆب كوش ئه‌كریت تازه‌ ئه‌بیت به‌به‌شێك خزمه‌ت به‌ ئابوری سیسته‌م بكات ئینجا لیره‌ ده‌رئه‌كه‌وێت سه‌رانی ئێمه‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییان بۆ بكه‌نه‌وه‌ بۆ فێربونی‌ الف و بای‌ مودیریه‌ت.
شێرزاد
 جه‌نابی پارێزگار فه‌خر به‌ شتێکه‌وه‌ ئه‌کات که‌ نه‌ده‌ستی تیا هه‌یه‌و نه‌ یه‌ک فلسی بۆ سه‌رف کردوه‌، له‌وه‌ته‌ی سلێمانی سلێمانیه‌ زێرابی هه‌یه‌ ئیتر زۆر عه‌یبه‌ فه‌لسه‌فه‌ لێیان. زۆر داخم لێ يه‌ت که‌ سلێمانی ئاوا چاوترسێن بوه‌ و هه‌رکه‌س ده‌ستی به‌ كڵاوی خۆيه‌وه‌ گرتوه‌ با نه‌ی بات. کۆمه‌ڵێك مافياو جه‌رده‌ حوکمیان به‌ده‌سته‌ و سواری ملی خه‌ڵکی بون، کوا سلێمانی پێشينگه‌ی راپه‌رین و به‌رخودان؟؟
گه‌رمیانی‌
 كاك دانا كه‌سێكی‌ پاك ودڵسۆزه‌و حه‌زیش ئه‌كات ئیشه‌كانی‌ به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت حه‌ق وایه خه‌ڵك به ویژدانه‌وه‌ قسه‌بكه‌ن نه‌ك هه‌ر ره‌خنه بگرن شته‌ باشه‌كان وشته خراپه‌كانیش باس بكه‌ن.
ئاران_مالمێ
 ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ دانا هیوادارم پشت به‌ خواو جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی هه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌ کاره‌کانت، ده‌سکه‌وتی باش و کاری خزمه‌ت گوزاری زیاتر پێشکه‌ش به‌ شاره‌ دڵگیره‌که‌مان بکه‌یت، هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوبی!!!!!!!!!!!
مام ‌هۆمه‌ر
 ڕاسته‌ کاک دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ر بوه‌ به‌ڵام (.............). کاک دانا فه‌خر به‌ زێرابه‌کانی سله‌یمانی یه‌وه‌ ئه‌کات نازانێت که ئه‌و زێرابانه‌ له‌ زه‌مانی عوسمانلی یه‌وه ئه‌ساسی دانراوه‌و تۆپۆگرافی سلێمانی زۆر له‌باره‌ بۆ‌ ئه‌و ‌مه‌به‌سته. له‌وه‌تی کاک دانا پارێزگاره‌ سلێمانی بۆته‌ لادێ یه‌کی زۆر گه‌وره‌. هێچ عه‌یب نابێت گه‌ر کاک دانا هه‌ندێ راوێژکار له‌خۆی کۆکاته‌وه‌.‌
باوكي دارين
 ئه‌م كاته‌تان باش... له‌و ڕۆژه‌ی‌ كه‌ له‌ كه‌ناڵی‌ كوردساته‌وه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ هه‌ولێریان كرد من له‌و ڕۆژه‌وه‌ به‌دوای‌ كونێك یان كه‌له‌به‌رێك ده‌گه‌رام كه‌ رای‌ دڵی‌ خۆم ده‌رببڕم چونكه‌ شه‌وی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندیم زۆر زۆر كرد نه‌م توانی كورد سات وه‌رگرم نازانم بۆ جارێكیان وه‌ریشم گرت ووتیان هه‌ڵه‌یه‌ (......) به‌هره‌ حاڵ دێمه‌ سه‌ر ته‌وه‌ری‌ باسه‌كه‌مان. 1- ده‌لێم ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ باش بزانین كه‌وا ئه‌گه‌ر با هه‌ولێر پایته‌ختی‌ كوردستان نه‌بوایه‌و گشت دام و ده‌زگا گرنگه‌كانی‌ حكومه‌ت و حزبی‌ لێنه‌بوایه‌ باوه‌ڕبكه‌ن هه‌ر هه‌ولێری‌ سالاَنی‌ هه‌شتا كان بوو . به‌ڵی‌ كاك دانا راست ده‌كات كه‌ ده‌ڵی‌ ئه‌و(پارێزگاری‌ هه‌ولێر) وه‌به‌رهێنان و حكومه‌تی‌ له‌ دوایه‌ . 2- پاشان هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بكری‌ ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران و ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانیش بێت ئه‌وا هه‌ر به‌ قازانجی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری‌ ده‌شكێته‌وه‌ و هه‌ر پارێزگاری‌ هه‌ولێر ناوده‌رده‌كات. 3- باپارێزگاری‌ هه‌ولێر بێت و بچێته‌ جێگای‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بزانه‌ حاڵی‌ چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر میزانیه‌كه‌ی‌ دیاری‌ كراو بێت نه‌توانێت به‌ته‌واوی‌ و به‌كه‌یفی‌ خۆی‌ سه‌رفی‌ بكات . 4- له‌ كۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم خۆزگه‌ میله‌ته‌كه‌مان واز له‌و شتانه‌بێنن بچنه‌ قۆناغێكی‌ تر ئه‌ویش قۆناغی‌ مانگرتن و كار نه‌كردن له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیان تاوه‌كو ده‌سه‌لاَت داره‌كانمان به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه‌ و تۆزێك سڵمان لێبكه‌ن چونكه‌ هه‌ر ئێمه‌بووین ئێوه‌مان خسته‌ سه‌ر سه‌ری‌ خۆمان به‌خۆتان بچنه‌وه‌ تكایه‌ له‌ گه‌وره‌وه‌ تا بچووكی‌ وه‌ك خۆم .
خه‌سره‌و
 كاك دانا نه‌بووه‌ به‌ پارێزگاری‌ به‌رلین به‌ڵكو بووه‌ به‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كه‌ پێشخۆی‌ هه‌ر كاول بووه‌، ئه‌و شاره‌ هه‌روا به‌ ئاسانی‌ دروست ناكرێت راسته‌ كه‌موكوڕی‌ هه‌یه‌ به‌ڵام كاك دانا له‌م كاته‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ بۆ ده‌كرێت ده‌بێت ئێوه‌ واز له‌ كولتوری‌ ره‌خنه‌ بهێنن تۆزێك تێبگه‌ن بزانن ئیشه‌كان له‌ راستی‌ چۆن ده‌ڕوات.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ