دیمانه: هێمن لهۆنی
د. دینیس نه‌تالی پسپۆڕی سیاسیی ئه‌مریكی پێیوایه كه كورد هێشتا له به‌غدا كارتی ماوه، بۆئه‌وه‌ی به‌كاریبهێنیت. ناوبراو كه خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر كورد مه‌به‌ستی ته‌نگه‌ژه‌كانی خانه‌قین به ئیراده‌ی حكومه‌تی به‌غدا بۆ ره‌فزكردن‌و جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140 ده‌بینێت. نه‌تالی ئێستا سه‌رۆكی كۆلێژی سیاسه‌ت‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له زانكۆی كوردستان‌و توێژه‌ره له په‌یمانگه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی - ئیسلامی له زانكۆی ئیگسته‌ر. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا باس له گرژییه‌كانی ئێستای نێوان هه‌ولێرو به‌غداو شه‌راكه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌كات.
* سه‌ره‌تا با له گرژییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین له خانه‌قین، ئایا تۆ ئه‌م ته‌نگژه‌یه چۆن ده‌بینیت؟
د. دینیس نه‌تالی: گرژییه‌كانی ئێستا بریتییه له به‌شێك له گۆڕانه‌كانی زه‌مه‌نی پاش سه‌ددام‌و شكستی حكومه‌تی ناوه‌ندی له دانپێدانانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد‌و دیاریكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ناساندنی شه‌رعیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی خاكه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها گرژییه‌كانی ئێستا ئه‌وه پیشانده‌دات، كه حكومه‌تی به‌غدا نایه‌وێت‌و ره‌فزی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كات، چونكه ئه‌و ماده‌یه سنووره‌كان‌و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌رده‌كات، كه خانه‌قین یه‌كێكه له‌و ناوچانه. له راستیدا ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا ئێستا پێی هه‌ڵده‌ستێت، به‌شێكی بریتییه له كێشه‌ی ئاسایشی‌و سه‌قامگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه كێشه‌ی ئه‌منییان هه‌یه، مه‌به‌ستێكی گه‌وره له‌پشت ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی به‌غداوه بریتییه له زیاتر ئاڵۆزتركردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له داهاتوودا.
* مه‌سعود بارزانی له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت: «گومانم هه‌یه كورد شه‌ریكێكی راسته‌قینه بێت» ئایا تۆ شه‌راكه‌تی كورد له ده‌سه‌ڵات له به‌غدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
د. دینیس نه‌تالی: به‌ڵێ راسته كورد هاوبه‌شێكی راسته‌قینه نییه له حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تی عێراقدا. كاتێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یان بڕیارێك ده‌درێت له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌ركرده‌كانی كورد بانگناكرێن‌و دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته بڕیار پاشان پێیان ده‌ڵێن، ئه‌مه له كاتێكدا له ده‌ستووردا باس له شه‌راكه‌تی ده‌سه‌ڵات كراوه‌و به ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسێنێت. له‌مه‌ش خراپتر ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌راكه‌تێكیش هه‌بووبێت له‌دوای 2003وه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له به‌غدا، كورد كاریگه‌ری‌و هێزی به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات.
* زۆر باس له كارته‌كانی كورد ده‌كرێت له به‌غدا، به بۆچوونی تۆ كورد كارتی له به‌غدا ماوه؟ بۆ ئه‌و كارتانه‌ی به‌كارناهێنێت؟
د. دینیس نه‌تالی: من ده‌ڵێم كورد كارتی ماوه، به‌ڵام ده‌ستێكی باشی نییه بۆئه‌وه‌ی یاریی به كارته‌كانی بكات له‌و گه‌مه‌یه‌ی ئێستادا. بێگومان نه‌ك ئه‌وه‌ی دوای رووخاندنی سه‌ددام یه‌كسه‌ر پێی هه‌ستان، به‌ڵكو هێشتا هێزی خۆیان هه‌یه. به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندیی به گه‌شه‌سه‌ندنه ئابوورییه‌كان‌و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی‌و كۆنترۆڵكردنی په‌كه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها كورد‌و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكن له‌و ناوچه كه‌مانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه هاوبه‌شێكی پۆزه‌تیڤی حكومه‌تی ئه‌مریكان، كه ده‌توانرێت به هاوپه‌یمانێكی هه‌رێمیی له قه‌ڵه‌م بدرێت. پێویسته بزانرێت ئه‌و هێزه چییه كه كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی سروشتی ده‌سه‌ڵاتیان ئاشكرابێت. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌ده‌ن، ئه‌وا هێزی كورد به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ده‌توانن تاكتیكه‌كانیان بگۆڕن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن لایه‌نگری زیاتر بۆ خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن، به‌ڵام گه‌ر ئامانجی كورد بریتییه له زیاتركردنی هێزی خۆی، ئه‌وا ده‌توانێت كارتی پێشكه‌وتنی ئابووری‌و سه‌قامگیری هه‌رێمی به‌كاربهێنێت له ئێستادا كه هێشتا كارتێكی به‌هێزن.
* له 22ی ته‌موزدا كێشه‌ی كه‌ركوك بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌ددامه‌وه جارێكی دیكه بووه كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا ئایا بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ده‌بێت كێ سه‌رزه‌نشت بكرێت؟
د. دینیس نه‌تالی: به راشكاوی گه‌ر یه‌كێك ده‌ستووری عێراقی خوێندبێته‌وه، ئه‌وا بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت سه‌رزه‌نشتی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێزی ده‌ستووری عێراقی نه‌گرتووه‌و خاڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جێبه‌جێنه‌كردووه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه كێشه‌ی كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه‌و ناكرێت ئه‌كته‌رێكی گه‌وره به ته‌نها تۆمه‌تباربكه‌یت. كورد نه‌یتوانی كارته‌كانی به‌كاربهێنێت له كاتێكدا ده‌یتوانی به‌تایبه‌تی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا. كێشه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه بریتییه له قۆرخكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات‌و هێز له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه كوردییه‌كه‌وه له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ركابه‌ری نێوانیان له‌و شاره‌دا. هه‌روه‌ها شكستی ئه‌م دوو پارته بۆ له خۆگرتنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك هۆكارێكی دیكه‌یه. شتێكی شاراوه‌ش نییه كه زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیقلیمی دژی ریفراندۆمن له كه‌ركوك. كورد له‌بری ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تێبگه‌یه‌نێت‌و رازییان بكات، كه ریفراندۆم بۆچی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌وڵه‌كانی ته‌نها جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر دانیشتووانی كوردی ئه‌و شاره. پێویسته گوتاری سه‌ركردایه‌تی كوردی بگۆڕێت له‌بری گوتاری كه‌ركوك بۆ كوردستان بڵێن كه‌ركوك بۆ كه‌ركوكییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێت كورد بزانێت كه ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لۆكاڵی كه‌ركوك له پارته كوردییه‌كان‌و بارودۆخیان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌موكورتی به‌غدا. هه‌موو لایه‌كیش ده‌بێت رۆڵی حكومه‌تی توركیا له‌بیرنه‌كه‌ین به ده‌ستێوه‌ردانی له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانی شاره‌كه‌و وڵاتانی خۆرئاوا بۆ په‌كخستنی ریفراندۆم. به‌ڵام من جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه كورد پێویسته زیاتر ستراتیژییانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه بڕوات.
*به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كه ئایا شه‌راكه‌تی كورد‌و عه‌ره‌بی شتێكی متمانه پێكراوه، یان له عێراقدا ده‌كرێت شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له‌نێوان ئه‌م دوو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌دا هه‌بێت؟
د. دینیس نه‌تالی: له راستیدا به‌گومانم له شه‌راكه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی كه‌مخایه‌نیش نابینم. شه‌راكه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب به‌نده له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی بنیاتنانی متمانه له‌نێوان هه‌ردوولادا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ش به‌نده، كه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست له به‌غدا. راسته ئێستا جه‌لال تاڵه‌بانی‌و به‌رهه‌م ساڵح‌و هۆشیار زێباری‌و مه‌حمود عوسمان له‌وێن، كه ده‌توانن به‌رگریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی راسته‌قینه له‌وه‌دایه، كه رۆژێك بێت ئه‌مانه نه‌مێنن‌و بگۆڕدرێن‌و كورد پێگه‌ی خۆی له حكومه‌تی عێراق له‌ده‌ست بدات. من هه‌ر ده‌مه‌وێت گه‌شبینبم به‌وه‌ی، كه هێشتا هه‌ندێك جۆری شه‌راكه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌توانرێت كاری پێبكرێت، به‌ڵام پێویستی به پشتگیری‌و ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ته بیانییه‌كان بۆ هه‌یه بۆ پشتگیریكردنی ئه‌م پرۆژه‌ی شه‌راكه‌ته. كه‌س هه‌بوو شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به خه‌یاڵیدا بێت، كه بودجه‌ی ساڵانه‌ی كورد 7 ملیار دۆلار بێت، یان كورد گرێبه‌ستی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری بكات بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان، یاخود كه‌س ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵدا هاتووه، كه ئه‌و هه‌رێمه ببێته سه‌قامگیرترین‌و پێشكه‌وتووترین ناوچه له عێراقدا! ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ناساندن‌و دانپێدانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له عێراقی فیدراڵ‌دا. ئه‌م فۆرمه‌ی حكومه‌ت گه‌ر به‌رده‌وام بێت‌و پشتگیری لێبكرێت، ده‌بێته‌هۆی هێنانه‌كایه‌ی چه‌ند فۆرمێكی شه‌راكه‌تی ده‌سه‌ڵات ته‌نانه‌ت له لاوازترین فۆرمیشدا بێت.
*زۆرێك له هاوڵاتییانی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه كورد له‌دوای 2003وه چه‌ند ده‌رفه‌تێكی زێڕینی له كیس خۆی داوه له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیدا؟
د. دینیس نه‌تالی: من به ته‌واوه‌تی دژی ئه‌م بۆچوونه‌م. چ خیارێك له‌به‌رده‌م كورددا هه‌بووه؟ ئایا كورد جه‌نگی بكردایه بۆ مافه‌كانی؟ ئه‌مه شتێكی بێمانایه‌و گه‌مژه‌ییه، چونكه گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كورد بكه‌یت، كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا به‌ده‌ستیهێناوه له‌ڕێی ئاشته‌وایی‌و به‌شداریكردنیدا له حكومه‌ت، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه روون‌و ئاشكرایه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته حكومه‌تێكی شه‌رعی‌و دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆی بۆچوونه میانڕه‌وو سازشه‌كانییه‌وه بووه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ستراتیژه‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتی سیاسیی‌و ئابووری به‌ده‌ستهێناوه. من هیچ خیارێكی واقیعی دیكه نابینم، گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بووایه، ئه‌وا ئه‌و ئۆتۆنۆمییه سه‌قامگیره رێژه‌ییه، كه له ماوه‌ی 16 ساڵه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستیهێنابوو له‌ناوده‌چوو. به مانایه‌كی دیكه بریتی‌بوو له خۆكوشتنێكی سیاسیی.
*له روانگه‌ی ئه‌م گرژییانه‌وه داهاتووی كورد چۆن ده‌بینیت؟
د. دینیس نه‌تالی: داهاتووی كورد له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقه وه‌ك به‌شێكی جیانه‌كراوه له‌و وڵاته. كوردستان هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، له‌گه‌ڵ نیمچه ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئۆسیتیای باشوور‌و ئه‌بخازیا، چونكه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسیی پێویستی به پاترۆنێكی ده‌ره‌كیی هه‌یه‌و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی‌و حكومه‌تێكی لاوازی ناوه‌ندی هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها پشتگیری ئه‌مریكاو داهاتیش به‌شێكن له سیاده‌ی ناوخۆی.
كورد پێویسته بارودۆخه جیۆسیاسییه‌كه‌ی له‌به‌رچاوبگرێت‌و له‌پێناو سوودی ئابووریدا پێویسته سنووره‌كانی به كراوه‌یی بهێڵێته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ دروست بكات. به كورتی داهاتووی كورد به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له ده‌وڵه‌تی عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێده‌چێت كورد چه‌ندین كێشمه‌كێشی له‌به‌رده‌مدا بێت له‌پێناو ئۆتۆنۆمییه سیاسییه‌كه‌ی‌و مافه ده‌ستوورییه‌كانی‌و داهات‌و ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌بێت كورد به‌رده‌وام بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه، چونكه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كاری چه‌كداریی ده‌بێته‌هۆی دۆڕاندنی زیاتر له ده‌ستكه‌وته‌كانی. باوه‌ڕم وایه سه‌ركردایه‌تی كورد له‌مه هۆشیارن‌و ده‌بێت ئه‌وه بزانن، كه له داهاتوودا سازشی زیاتر بكه‌ن. هه‌روه‌ها هێشتا من كورد وه‌ك كاراكته‌رێكی به‌هێز ده‌بینم له عێراق‌و ده‌توانن رۆڵی گرنگ ببینن له‌بواری ئابووریداو وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك له‌نێوان عێراق‌و توركیا‌و ئه‌وروپادا. به‌م كاره‌ش زیاتر له «ناوچه‌یه‌كی راگوزه‌ر» ده‌بێت‌و ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمێكی پێشكه‌وتووی گه‌شه‌كردووی سه‌قامگیر.