دیمانه: ئه‌له‌ند مه‌حوی
عومه‌ر شێخموس پێیوانییه كه هه‌موو كاتێك كورد له به‌غدا لاواز بووبێت‌و هۆكاری لاوازیی هه‌ندێك كاتیش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی كوردی به‌رامبه‌ر به رێبازی ئهمهریكاو هێزه عه‌ره‌به‌كانی عێراق‌و وڵاتانی دراوسێ.
عومه‌ر شێخموس كه ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان بووه، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كورد له عێراق‌و ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات كه له ئێستادا گونجاو نییه كورد سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت.
*هه‌ستناكه‌یت ئه‌وه‌ی له رابردوودا له‌سه‌ر لاوازیی كورد له به‌غدا ده‌وترا، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع‌و دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بینرێت؟
عومه‌ر شێخموس: من وا تێناگه‌م كه هه‌موو كاتێك هه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا لاواز بووبێت، هه‌ندێك كات‌و جار هه‌ڵوێستیان به‌هێزبووه، وه‌كو كاتی نووسینی ده‌ستووری تازه‌ی عێراق‌و گفتوگۆكانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام زۆرجار هه‌ڵوێستیان لاواز بووه، وه‌كو پرس نه‌كردنی حكومه‌ته‌كانی جه‌عفه‌ری‌و مالیكی به لێپرسراوو لایه‌نه كوردییه‌كان له‌كاتی له سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن‌دا، هه‌روه‌ها له گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئهمهریكاو هه‌ندێك وڵاتانی دراوسێ، وه‌ك ئێران‌و سوریا‌و توركیا، نموونه‌ی تریش زۆرن.
وه‌كو تا ئێستاش ئاگادارم، هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆركات به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز رۆڵی خۆی بینیوه، له‌و كاته كه‌مانه‌ی كه كۆبوونه‌ته‌وه‌و بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ندێك راسپارده‌ی حكومه‌ت دابێت، به‌ڵام لاوازیی هه‌ڵوێستی كورد له ئاستی سه‌ركردایه‌تیدایه، هۆیه‌كانی لاوازیی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین فاكته‌ر:
1- نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی كوردی به‌رامبه‌ر به رێبازی ئهمهریكاو هێزه عه‌ره‌به‌كانی عێراق‌و وڵاتانی دراوسێ، راسته هه‌ندێكجار كۆده‌بنه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان خۆیاندا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو نییه، لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌م راستییه باش ده‌زانن، هه‌ربۆیه سوود له جیاوازیی نێوان رێباز‌و بۆچوونی جیاوازی هێزه كوردستانییه‌كان وه‌رده‌گرن.
2- سه‌ركردایه‌تیی كوردستان زۆر پشوو كورته، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له به‌غدا نامێنن بۆ كۆتاییهێنانو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له گفتوگۆكانی پێویست له‌گه‌ڵ به‌غداو ئه‌مه‌ریكییه‌كان. سه‌ركردایه‌تیی كورد زۆر به په‌له بۆ كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌كی گرنگ بدركێننو به‌شی زۆری كێشه‌و گیروگرفته‌كان به نیوه‌چڵی ده‌مێنن، یان چاره‌سه‌ر ناكرێن.
3-یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه بووه‌ته هۆی سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هێزه‌كانی كوردستان، ئه‌و راستیهییه كه بۆ زامنكردنی رووخانی رژێمی سه‌دام، پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكای له عێراق به هه‌موو لایه‌نه باش‌و خراپهكانییهوه قبوڵ كرد، به دهستو پێ‌و دڵ‌و گیان پشتیوانی‌یان لێ‌كرد، زۆرجار ئه‌مه به زه‌ره‌ر بۆ گه‌لی كورد گه‌ڕاوه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كانی تری عێراق وه‌كو سوننه‌و شیعه له هه‌مان رهوشدابوون، به‌ڵام زۆرجار ناڕه‌زایی خۆیان دهردهبڕنو ئه‌مه‌ریكا ناچارده‌كه‌ن كه پاشه‌كشێ له هه‌ندێك له داخوازییه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام به داخه‌وه هێزه‌كانی كوردستان تا ئێستاش كه‌مجار ئه‌مه‌یان كردووه.
4-سه‌ركردایه‌تیی كورد‌و هێزه كوردستانییه‌كان گه‌وره‌ترین هێزی یه‌ده‌كی "ریزرڤ"ی خۆیان به‌كارناهێنن‌و نایخه‌نه گه‌ڕ، ئه‌و هێزه‌ش جه‌ماوه‌ری كوردستانه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شتیان بۆ روونبكهنهوهو باسی رێباز‌و بۆچوونه‌كانی خۆیانیان بۆ بكهنو داوایان لێبكه‌ن كه پشتیوانیان بن‌و خۆپیشاندان له سه‌رانسه‌ری كوردستان رێك بخه‌ن بۆ دهربإینی ناڕه‌زایی خۆیان، وه‌ك پێشوو هیچیان بۆ باس ناكهنو هه‌موو شتێك به نهێنی ده‌مێنێت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستیان لاوازده‌كات. ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهانو لایه‌نه‌كانی سیاسی له عێراق‌و جیهان به چاوی خۆیان ببینین كه جه‌ماوه‌ری كوردستان داوای چی دهكهنو هه‌تا چ راده‌یه‌ك پشتیوانیی له سه‌ركردایه‌تیی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته هه‌ڵوێستی هێزی كوردستان به‌هێزتر دهبێتو حیسابی زیاتریان بۆ ده‌كرێت.
5-به‌شداربوونی مام جهلالو دكتۆر بهرههمو هۆشیار زێباری له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، لایه‌نی باش‌و لایه‌نی خراپی هه‌یه، لایه‌نه باشه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه له شوێنی بڕیاردانن له ناوه‌ندی عێراقداو قورسایی خۆیان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام لایه‌نه خراپه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه زۆرجار ئاگادار ناكرێنه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك هه‌نگاوو بڕیاری گرنگی حكومه‌تی عێراق له كاری رۆژانه‌ی خۆیاندا.
ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی دوو رۆڵی بوونه‌ته‌وه، هه‌م وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی كورد له حكومه‌تی ناوه‌نددا، هه‌م وه‌ك لێپرسراوی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا، ئه‌م دوو رۆڵه‌ش هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ یه‌ك ناگونجێنو هه‌ڵوێستیشیان له هه‌ردوولا لاواز ده‌كات، له ئه‌نجامدا له‌ده‌ستدانی ئه‌م سێ سه‌ركرده به‌هێزه‌ی كورد بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی لاوازكردووه.
6-یه‌كێك له‌و فاكته‌ره هه‌ره گرنگانه‌ی كه هه‌ڵوێستی كوردی لاواز ده‌كات، به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی، به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا، به‌رامبه‌ر وڵاتانی دراوسێ، نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی نووسراوه له‌سه‌ر گفتوگۆكان‌و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان كورد‌و لایه‌نه‌كانی تره. به‌شی زۆری گفتوگۆكان به زاره‌كی ده‌كرێن، هه‌ربۆیه زۆرجار راگه‌یاندنی جیاواز له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی رێككه‌وتننامه‌كان به‌دیارده‌كه‌وێت له‌نێوان وته‌بێژه‌كانی كورد‌و لایه‌نه‌كانی تر، به‌م شێوه‌یه راستیی ناوه‌رۆكه‌كه وندهبێتو كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.
به‌ڕای من په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی كوده‌تایه‌كی په‌رله‌مانی بوو، كه پاشان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریی راگیرا، نه‌ك له‌به‌ر لاوازیی هه‌ڵوێستی كورد، به‌ڵام ئه‌و رووداوه بوو به وانه‌یه‌كی باش‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ وریاكردنه‌وه‌ی هێزی كوردستان، كه هێزی سیاسیی عه‌ره‌بی هێشتا جێگه‌ی متمانه نین‌و باوه‌ڕیان به سیستمی فیدراڵی دیموكراتی‌و مافه بنچینه‌كانی گه‌لی كورد نییه، پێویسته گه‌لی كورد پشت به هێزو توانای خۆی ببه‌ستێت.
*كورد كه ده‌نگدانی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ره‌تكرده‌وه، پێتوایه كورد پرۆژه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه (جێ ناكۆكه‌كان) بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
عومه‌ر شێخموس: زۆر به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا پرۆژه‌یه‌كی وامنهبیستووهو نه‌مدیوه، ئاگاشم لێی نییه كه پرۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه له هیچ شوێنێكدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌بوونی پرۆژه‌ی كوردی راست بێت، ئه‌وه نیشانه‌ی كاره‌سات‌و كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسه‌تمه‌داری كورده، پێویسته به زووترین كات به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی وا ئاماده‌بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌زاو رووناكبیری كورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌ن كه ئاماده‌ن یارمه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بده‌ن بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه، پێویسته سوود له تواناكانیان وه‌ربگیرێت، هێشتا دره‌نگ نییه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
*تا چه‌ند داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، داواكارییه‌كی دهستووریو یاساییه، تا چه‌ند ئیمكانیه‌تی جێبه‌جێكردنی هه‌یه؟
عومه‌ر شێخموس: به هه‌موو پێوانه‌یه‌كی دهستووریو یاسایی، داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ره‌وایه‌و له جێگه‌ی خۆیه‌تی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق "هه‌ندێك لایه‌نی سوننی ئیسلامی‌و كۆنه به‌عسی نه‌بن"، به‌شداربوون له ئامادهكردنو نووسینی ده‌ستووری تازه‌ی عێراقدا، نزیكه‌ی 12 ملیۆن كه‌سی عێراق ده‌نگیان بۆ ده‌ستووری عێراق داوه، له‌ناویدا ماده‌ی 140 هه‌یه كه باس له میكانیزمێكی یاسایی ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه "جێناكۆكه‌كان" بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌تا 31/12/2007.
به هه‌موو پێوانه‌یه‌كی مێژوویی‌و جوگرافی‌و دیموگرافیش، داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ره‌وایه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵنه‌ستان، ئێستا كێشه‌كه زۆر ئاڵۆزبووه، له‌به‌ر پاشه‌كشێی هێزه عه‌ره‌به‌كانی عێراق "به‌تایبه‌تی هێزه شیعه‌كان"و دهستێوهردای وڵاتانی دراوسێ "به‌تایبه‌تی توركیا" بۆ ناو كێشه‌كه.
به‌ڕای منیش له‌كاتی ده‌ستپێكردنی شهإ له‌دژی رژێمی سه‌دام له 2003دا، ده‌كرا كه‌ركوك بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پاش رزگاركردنی، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی توركیا له‌كاتی خۆی كه كه‌ركوك‌و كوردستان داگیر ده‌كات، ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ده‌ست كورد.
ئیمكانیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئاڵۆزیی كێشه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان زۆر به پشووبنو زیره‌كانه بجوڵێن‌و په‌نابه‌رن بۆ شه‌رعیه‌تی جیهانیو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك، بۆ رێگه‌گرتن له ده‌ستێوه‌ردانی توركیا‌و ئێران‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی، پێویسته هێزه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی خۆیان پێدابگرن، كه كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان‌و ئاماده‌ن ده‌سه‌ڵات دابه‌شبكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ئه‌گه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه قبوڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ره‌وشی سیاسی رێگه‌ی نه‌دا، حكومهتو گه‌لی كوردستان ده‌توانن فۆرمیلێكی "سیغه‌یه‌كی" وا پێشكه‌ش بكه‌ن كه له‌به‌ر حه‌ساسیه‌تی ره‌وشی كه‌ركوكی ئێستا، ئاماده‌ن كێشهوو چاره‌سه‌ری ئایندهی كه‌ركوك بۆ "5 بۆ 10" ساڵ دوابخه‌ن، به‌رامبه‌ر به مه‌رجی قبوڵكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی تری كوردنشین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به مه‌رجێك كه‌ركوك وه‌كو شارێكی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد بمێنێت، هه‌تا ره‌وشه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و ریفراندۆمێك له دواڕۆژدا ده‌كرێت، له‌م ماوه كاتییهدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نسبی دابه‌ش بكرێت "نه‌ك یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێوان عهرهبو توركمان‌و كورد" وه‌كو هه‌ندێك لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن، ئه‌م پێشنیازه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا دێت كه كێشه‌كه ته‌نها له رێگه‌ی گفتوگۆ‌و رێككه‌وتن ده‌بێت، نه‌ك له رێگه‌ی شه‌ڕو به‌كارهێنانی چهكو زه‌برو زه‌نگ.
*زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان پێیانوایه كورد له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی زیاتر پێی راكێشاوه‌و پێویسته بكشێته‌وه له ناوچه (جێناكۆكه‌كان)، ئایا كورد مافی مانه‌وه‌ی هه‌یه له‌و ناوچانه، ئایا كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه لاوازكردنی ته‌رازووی لایه‌نی كوردی نییه له عێراقدا؟
عومه‌ر شێخموس: له هه‌موو عورف‌و عادهتو پێوانه‌كانی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یدا، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كێشه‌ی له‌سه‌ر دروستبوو، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیاری بكهنو هێزه‌كانی خۆیان نه‌نێرن بۆ ناوچه "جێناكۆكه‌كان"، هه‌ر لایه‌نێك به‌و كاره هه‌ستێت، به لاده‌ر له رێككه‌وتنه‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق‌و ماده‌ی 140، ئه‌م ناوچانه نه سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندین، نه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانن، هه‌تا رێفراندۆم نهكرێتو میكانیزمه یاسایه‌كه جێگه‌ی خۆی نه‌گرێت.
نه‌بوونی هێزی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی هه‌تا ئێستا له‌و ناوچانه، یان بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، له ئه‌نجامی ره‌وشی دیفاكتۆ یاسایی بووه، پاش رووخاندنی رژێمی سه‌دام حسێن، ئه‌ویش له‌به‌ر لاوازیی هێزی عێراق بووه، ئێستا كه حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق خۆی به‌هێزتر ده‌زانێت، نابێت به‌شێوه‌یه‌كی ئیستفزازیو یه‌كلایه‌ن هێزه‌كانی خۆی بنێرێت بۆ ئه‌و ناوچانه، ده‌بێت له ئه‌نجامی رێككهوتنو ئاگاداری‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستاندا بێت.
له‌م رۆژانه‌دا وته‌بێژی حكومه‌تی ناوه‌ندی راگه‌یاند كه حكومه‌تی مالیكی هه‌موو كاتێك مافی هه‌یه هێزی له‌شكری عێراق بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بنێرێت، ئه‌و قسه‌یه له رووی یاسا‌و ده‌ستووری ئێستای عێراق راست نییه، له‌به‌ر ماده‌ی 140، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه "جێناكۆكن"، هه‌روه‌ها له هه‌موو وڵاتانی فیدراڵی جیهاندا ته‌نها له‌كاتی ره‌وشی ته‌نگه‌تاویدا مافی سه‌رۆك كۆمار "یان سه‌ر له‌شكری وڵاته‌كه" هه‌یه كه هێزی له‌شكری بنێرێت بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و وڵاتانه هه‌رده‌م به ئاگاداری‌و راوێژكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌یی بووه، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ئیستیفزازیو یه‌ك لایه‌نانه.
بۆ ئارامی‌و تێكنه‌دانی ره‌وشه‌كه، به رای من له‌و ناوچانه‌و له ناوچه‌كانی تری كوردستانیش، ئاڵای عێراق له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر شوێنه فه‌رمییه‌كان به‌رزبكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌ساسیه‌تێكی زۆر به‌رامبه‌ر به ئاڵای عێراق هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاڵای سه‌دام بووه، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆنی ئیسلامی لێدێت‌و دروشمی (الله اكبر)ی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه ئه‌وه قبوڵ بكات، ئێمه‌ش ده‌توانین به‌وه رازی بین، پێویسته له‌سه‌ر شتی گرنگتر سووربین، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م شته سیمبۆلیانه.
*سوپای عێراق له ئێستادا رێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كانی له‌خۆگرتووه، ئایا مه‌ترسیی ئه‌وه ناكرێت به‌عسییه‌كان له عێراقدا كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی بكه‌ن؟
عومه‌ر شێخموس: به‌ڵێ ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه، ده‌بێت هه‌موو كاتێك حیسابی ئه‌وه بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی زۆر به توندی له دژی عهسكهریتاریهتم، له‌به‌ر مێژووی ره‌شیان له زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقیا، ئاسیا، ئه‌مه‌ریكای لاتین، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌وروپاش، له‌شكر هه‌موو كاتێك ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له‌ژێر كۆنترۆلی پهرلهمانو حكومهتو سه‌ركردایه‌تیی سیاسی‌دا بن، ئه‌گه‌ر نا هه‌رده‌م جێگه‌ی مه‌ترسین، راستییه‌كه‌ی زۆرجار له لێپرسراوانی له‌شكری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ترسم كه رۆژێك له رۆژان بیر له كوده‌تا بكه‌نه‌وه، زۆر ئومێده‌وارم كه كاك ملازم عومه‌ر، كاك حامیدی حاجی غالی، كاك شێخ جه‌عفه‌ر، مام رۆسته‌م، كاك مه‌حمود سه‌نگاوی، كاك زه‌عیم عه‌لی، كاك عارف تهیفوورو كاك حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، بیر له شتی وا نه‌كه‌نه‌وه!!! له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی، پهرلهمانو حكومه‌ت ئه‌وه‌نده به‌هێزبن له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگه‌گرتن له هاتنه‌دی كارێكی له‌وجۆره.
*پێتوانییه له ئێستادا كاتی ئه‌وه هاتبێت كورد له عێراق جیاببێته‌وه، ئایا پرۆژه‌ی (راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كورد) نابێته كارتێكی فشاری گه‌وره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له عێراقدا؟
عومه‌ر شێخموس: زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌لانه له‌ده‌ستمان چوون، له‌كاتی شه‌ڕی جیهانی یهكهمو دووه‌م ئه‌وه مومكین بوو، له كاتی شه‌ڕی نێوان ئێران‌و عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته باشتر بوو، له‌كاتی بوونی عێراق به ئه‌ندام له "كۆمه‌ڵی گه‌لان" له ساڵی 1932 ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه به‌دی ناكه‌م، هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی وا له‌كاتی ئێستادا كورد رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی ئێجگار زۆر گه‌وره ده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م 16 ساڵه‌ی دواییدا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه كه هه‌موو توانای خۆمان به‌كارنه‌هێنین بۆ به‌ره‌نگاریكردنی ده‌وڵه‌تانی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس، مێژووش هه‌موو كاتێك پڕه له ده‌رفه‌تی تازه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه كۆسۆڤۆ، ته‌یمووری رۆژههڵاتو هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پاش رووخانی یه‌كێتیی سۆڤیهتو یۆگۆسلاڤیا دامه‌زراون.