سازدانی: ئه‌له‌ند مه‌حوی
باراك ئۆباما كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا‌و بوه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ره‌شپێستی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئۆباما جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردوه‌و كوردیش چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی نوێ ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستی ئیداره‌ی نوێی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئه‌نستیتیۆی كورد له واشنتۆن، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی رۆژنامه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بۆ كورد زۆر گرنگه ئۆباما باس له‌وه‌ده‌كات كه هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر ئاستی زۆر به‌رزی په‌یوه‌ندیی‌و گفتوگۆ دروستبكات له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكادا، به‌پێویستیشی ده‌زانێت سه‌ركرایه‌تی كورد به كراوه‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
* به بڕوای به‌ڕێزتان ئه‌مه‌ریكییه به ره‌گه‌ز كورده‌كان چۆن به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كردوه؟ ئایا هیچ ده‌رخسته‌یه‌ك هه‌یه نیشانی بدات كه كورده‌كان ده‌نگیان به كام له دو پاڵێوراوه‌كه داوه بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئێمه خۆمان ده‌نگمانداوه‌و خه‌ڵكی تریش ده‌نگی داوه، به‌ڵام به‌ڕاستی نازانین چه‌ند كه‌س ده‌نگی داوه، خۆی له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی كورد زۆر كه‌مه، له هه‌مو ئه‌مه‌ریكا 40 تا 45 هه‌زار كوردی لێیه، به منداڵ‌و گه‌وره‌وه، كه هه‌ندێك له‌وانه مافی ده‌نگدانیشیان نییه، هیوادارم زۆربه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه، ده‌نگیان دابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم كۆمه‌ڵێك كوردی گه‌نج خۆیان رێكخستب‌و بۆ پشتگیریكردنی باراك ئۆباما‌و شتیان بڵاوده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكی باش بو.
* له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا باراك ئۆبامای كاندیدی دیموكراته‌كان له وتارێكیدا ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆی راگه‌یاند بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا‌و كورد، پێتوایه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و ئه‌مه‌ریكا‌و توركیا بكات له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆباما؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌ڵبه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و كوردستان له‌كاتی ئۆباماشدا دیسانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا گۆڕانكاریی ده‌بێت له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا، چونكه ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆباما‌و جۆزف بایدن گرنگه به‌لایانه‌وه‌و ئیمانیان به‌وه هه‌یه كه فیدڕاڵیزم له عێراقدا پێشبكه‌وێت، به ئاشكراش پشتگیریی له‌وه‌ده‌كه‌ن كه عێراق پێكبێت له هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌رێمێك بۆ شیعه‌و هه‌رێمێك بۆ سوننه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكاش، راسته ئۆباما ئیداره‌ی بوش به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه بوه‌ته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندی یه‌كجار كۆن‌و ستراتیژیی له‌نێوان توركیا‌و ئه‌مه‌ریكادا، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دو وڵاته به‌ره‌و باشتر چوه‌و هاوكاریی یه‌كتریش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه بۆ كورد زۆر گرنگه كه ئۆباما باسی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر ئاستی زۆر به‌رز په‌یوه‌ندیی‌و گفتوگۆ دروستبكات له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا.
* له ئێستادا كه باراك ئۆباما له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بۆ سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن پێشوازیی له ئۆباما‌و ئیداره‌كه‌ی ده‌كات؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: به بۆچونی من له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی خه‌ڵك به هه‌ڵه له ئۆباما تێگه‌یشتوه، واده‌زانن كه ئه‌گه‌ر مه‌كه‌ین ببوایه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌تا هه‌تایه هێزی ئه‌مه‌ریكا عێراقی جێنه‌ده‌هێشت، ئه‌مه‌ش ده‌بوه گره‌نتی بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له راستیدا ئۆباما جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراقدا، به‌ڵام به بڕوای من ئۆباما هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان كراوه ده‌بێت‌و ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كوردیش ده‌بێت به چاوێكی كراوه‌وه ته‌ماشای ئیداره‌كه‌ی ئۆباما بكات، چونكه ئیداره‌و خه‌ڵكێكی نوێیه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نوێ كارده‌كه‌ن، ئه‌م شێوه نوێیه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بزانین له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیداره نوێیه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ین.
* پێتوایه كورد نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیداره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، به نمو‌ونه جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی گه‌وره‌یه‌و ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ئیداره‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكای ده‌زانێت كه عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فیدراڵی حوكمی بكرێت، به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكای ده‌زانێت هێمنی‌و ئاسایش له عێراقدا به‌رقه‌راربێت، بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له عێراقدا بكشێنێته‌وه‌و ئاشتی بهێنێته دی.
* تا چه‌ند ئه‌و قسه‌یه جێگه‌ی باوه‌ڕه كه ده‌ڵێت گۆڕینی سه‌رۆك له ئه‌مه‌ریكادا ده‌وری نییه‌و ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، نه‌ك سه‌رۆك؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌و قسه‌یه راست نییه‌و كه‌سانێك ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن كه شاره‌زای جۆری كاركردن نین له ئه‌مه‌ریكادا، راسته ئه‌مه‌ریكا وڵاتی دامه‌زراوه‌یه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی‌و ئه‌وانه هه‌یه، به‌ڵام هه‌مو ئه‌و دامه‌زراوه‌نه به‌وشێوه‌یه كارده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، ئێمه هه‌مومان ده‌زانین كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بوش نه‌بوایه، هێرش نه‌ده‌كرایه سه‌ر عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رۆك له ئه‌مه‌ریكا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ناوخۆ‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش، به‌تایبه‌تی ئه‌م سه‌رۆكه تازه‌یه‌ش كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتگیریی لێكراوه بۆ گۆڕانكاریی، بۆیه به‌وشێوه‌یه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی بۆ درا، ئه‌م گۆڕانكارییه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به عێراق‌و ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ئه‌وروپای غه‌ربی‌و سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاش ده‌گرێته‌وه، له‌ڕوی ئابوریی‌و ته‌ندروستییه‌وه.
* سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته چی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی باراك ئۆباما‌و ئیداره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌لای خۆیاندا رابكێشن؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌ندێك په‌یوه‌ندیی كراوه، پێشتر كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی لێره (ئه‌مه‌ریكا) بو، له‌م دواییه‌شدا كه سه‌رۆك بارزانی لێره‌بو، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ردو لایه‌نی ئۆباما‌و مه‌كه‌ین كردوه، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌بێت به‌هێزبكرێت، ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاشكرابێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گفتوگۆكانمان، سه‌ركردایه‌تی كوردیش ده‌بێت له‌وه تێبگات، كه ده‌توانێت هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا ناكۆك بێت‌و بۆچو‌ونی خۆیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵێن، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی دۆستایه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردولا، به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا هه‌ندێك به‌رپرسی ئێمه هه‌رچییه‌كیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه پێوتراوه، وایانزانیوه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی دیموكراتییه‌و خه‌ڵك بۆچونی خۆی ده‌رده‌بڕێت، ته‌نانه‌ت راوێژكاره‌كانی سه‌رۆك‌و وه‌زیره‌كانیش بۆچونیان جیاوازه‌و ناكۆكی بۆچو‌ونیان هه‌یه، ئه‌و ناكۆكییه‌ش په‌سه‌ند ده‌كرێت، بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێت به‌وشێوه‌یه كار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكه‌ین.