دیمانه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌




Wednesday, November 26, 2008
 
     

 

سازدانی‌: دیه‌ فازل

پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین، ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كورد حساب بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێك بكات، چونكه هێشتا كورد نه‌كه‌وتوه‌ته ‌‌ناوه‌ڕاستی چه‌قی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
به‌ بۆچونی‌ ئه‌و پرۆفیسۆره‌، كورد په‌له‌ی‌ كردوه‌ له‌ پشگیریكردنی‌ رێككه‌وتننامه‌ ستراتیژیه‌كه‌، چونكه‌ رێككه‌وتننامه‌ی عێراق‌و ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به ‌ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه‌ نییه.
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت: "سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌مێك بو ته‌سلیمی ئه‌وه ‌ببون كه‌وا كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كورد موباده‌ره‌ی له‌ده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ بون‌و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی بێئاگایی‌و بێئه‌زمونیی سه‌ركرده‌كان بو له ‌بواری لۆبیكردنی نێوده‌و‌ڵه‌تییه‌وه".

* له‌دوای‌ گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، سیاسه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ‌ كورد به‌ره‌و كوێ‌ ده‌چێت؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: له‌دوای هاتنی ئۆباما، سیاسه‌تی گشتیی ئه‌مه‌ریكی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام له ‌روی ورده‌كارییه‌وه (بۆ نمونه ‌له‌ئاستی كوردستاندا) جارێ‌ وا به‌ خێرایی هه‌ست به ‌گۆڕانكارییه‌كان ناكرێت، بۆ نمونه‌ ته‌ركیزی هه‌ره‌گرنگی ئۆباماو ئیداره‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر چاككردنی باری ئابوریی ئه‌مریكی‌و جیهانی، له‌ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیشدا، ته‌ركیزیان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی كرژییه‌كان، په‌یداكردنه‌وه‌ی متمانه ‌له‌نێوان زلهێزه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی سومعه‌ی ئه‌مریكا له ‌باقی دونیا، چاره‌كردنی كێشه‌كان له ‌رێگه‌ی گفتوگۆو بگره‌و به‌رده‌ی سیاسی نه‌ك عه‌سكه‌ری.
ئه‌مڕۆ خوله‌كی مێژو روی له ‌سوڕانه‌وه‌و دوباره‌بونه‌وه‌یه‌، له‌دوای شه‌ڕی كوێتدا، سه‌رۆك جۆرج بوشی باوك له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دۆڕاندیه ‌بیل كلینتۆن، له‌وكاته‌دا ئاستی ئابوریی ئه‌مریكی زۆر نزم بو و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مریكیش له‌ گۆڕاندا بو، كۆمارییه‌كان خۆیان بۆ كرژی له ‌به‌رامبه‌ر رژێمی سه‌دام‌و هێرشی تیرۆری جیهانی ئاماده‌كردبو، ‌ئه‌گه‌ر جۆرج بوشی یه‌كه‌م له ‌حوكم بمابایه‌، ئه‌وا ره‌وتی سیاسه‌تی به‌ ئاراسته‌ی به‌ره‌نگاری ده‌چو، به‌ڵام كه ‌بیل كلینتۆن هاته‌ سه‌ر حوكم، ته‌واوی ته‌ركیزی خسته‌ سه‌ر چاككردنی باری ئابوریی وڵاته‌كه‌ی‌و مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی تیرۆرو به‌ره‌نگاری رژێمی سه‌دامی هه‌ڵپه‌سارد، له‌وانه‌شدا زۆر سه‌ركه‌وتو بو، توانای ئابوریی ئه‌مریكی وا به‌رزكرده‌وه ‌كه ‌له ‌خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردندا بۆ چوار ساڵی دوه‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
جا دورنییه‌ كه ‌ئۆباماو ئیداره‌ی دیموكراتی ئه‌وجاره‌شیان به ‌هه‌مانشێوه ‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌جێندای‌ عێراقی‌و خۆرهه‌ڵاتییه‌كانی وڵاته‌كه ‌بكاته ‌لاوه‌كی هه‌تا به‌بێ‌ موغامه‌ره‌ چوار ساڵی یه‌كه‌می به‌ڕێ‌ بكات‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دوه‌مجاری مسۆگه‌ر بكاته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئیداره‌ی ئۆباما ‌به ‌مه‌جبوری ‌پابه‌ندی زۆربه‌ی رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشتر ده‌بێت، به‌ڵام په‌له‌ناكات‌و بازی گه‌وره‌ به ‌پلانه‌ كۆنه‌كان نادات. سه‌باره‌ت به ‌كوردیشه‌وه‌، بێگومان ئه‌مریكا هه‌رده‌م گرنگیی زیاتر به‌ به‌غدا ده‌دات‌و له ‌به‌غداوه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌رێم، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌و گرنگیدانه ‌له‌سه‌ر حسابی كورد بێت، واته‌ ئه‌گه‌ر كورد كارته‌كانی باش به‌كاربهێنێت، ئه‌وا له ‌سیاسه‌تی ئیداره‌ی تازه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند نابێت.
شایانی باسه ‌كه‌وا ئه‌ندامه ‌زه‌قه‌كانی ئیداره‌ی ئۆباما له‌نزیكه‌وه‌ كورد ده‌ناسن‌و ئاگاداری مێژوی تازه‌ین‌و له ‌چه‌ندین بۆنه‌دا پشتگیریی خۆیان نیشانداوه‌، به‌ڵام پێویسته‌ كورد حساب بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێك بكات، چونكه هێشتا كورد نه‌كه‌وتوه‌ته ‌‌ناوه‌ڕاستی چه‌قی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌، وه‌ك چۆن ئیسرائیل‌و ده‌وڵه‌ته‌ كه‌نداوییه نه‌وتییه‌‌كان له‌ چه‌قه‌كه‌دان‌، واته‌ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكی ‌یان ئیسرائیلی ‌یان توركی وای خواست، ئه‌وا دورنییه ‌ئیداره‌ی ئۆباماش جارێ‌ مافی مرۆڤی كورد پێشتگوێ‌ بخات.

* ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی‌ به‌رده‌وام كورد به‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ ده‌زانێت، به‌ راستی‌ پشتیوانێتی‌ یاخود پارێزه‌ری‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆیه‌تی‌؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز:  له‌ پێشتردا ئه‌مریكا قه‌ت كوردی به ‌پشتیوانی خۆی نه‌زانیوه‌، به‌ڵكو هه‌مو ئیداره‌یه‌كی پێشتری ئه‌مریكی كوردی وه‌ك كارتی سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌، خۆ هه‌تا ئێستاش ئه‌مریكا ئاوڕێكی شایانی له ‌كوردی پارچه‌كانی تری كوردستان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌وكاته‌وه (له‌دوای شه‌ڕی كو‌ێت) كه‌ رژێمی سه‌دام كه‌وته‌ ناو كتێبه ‌ره‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ئیتر ئیداره‌ی ئه‌مریكی به‌ تیوێك ئاوڕێكی له ‌كوردی عێراق دایه‌وه‌. گۆڕانكارییه‌ خێراكانی ناو به‌غداش له‌و پێنج ساڵه‌ی دواییداو هه‌ڵه‌كانی توركیاو مه‌ترسییه‌كانی ئێران‌و شه‌ڕی تیرۆرو تایه‌فه‌گه‌ری ناو عێراقیش، فاكته‌ری مه‌زن بون كه ‌بونه ‌هۆی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی جدیتر له ‌كورد، ئه‌مریكا هیچ به‌دیلێكی تری نه‌بو جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌وا گرنگیی به‌ كورد بدات، كوردیش ئه‌و هه‌لانه‌‌ی به ‌چاكی‌و به ‌زیره‌كانه‌‌و ‌هاوكاتیانه‌ قۆسته‌وه، به‌هۆی ئه‌و هه‌لانه‌‌وه‌و به‌هۆی به‌شداریكردن له‌ ئیداره‌ی عێراقدا، ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه ‌كورد فاكته‌رێكی ناوچه‌یی گرنگه‌و ئاستی یاریكردنیشی گه‌یشتوه‌ته ‌شانۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه‌ له‌مه‌ودوا ئه‌مریكییه‌كان ناتوانن به ‌ئاسانی مافی مرۆڤی كورد، به‌تایبه‌تی له ‌عێراقدا، پشتگوێ‌ بخه‌ن.

* ده‌كرێت كورد به‌م راده‌ زۆره‌ پشت به‌ پشگیریی‌ ئه‌مریكا ببه‌ستێت؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز:  كورد ئه‌لته‌رناتیڤێكی زیندوی نه‌بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشت به ‌ئه‌مریكا ‌یان هێزه ‌ناوچه‌ییه‌كان نه‌به‌ستێ‌، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی كورد له‌وه‌دا بوه‌ كه‌ ستراتیژیه‌تێكی دوربینی بۆ مامه‌ڵه‌كردن‌و پشتبه‌ستن به‌ ئه‌مریكا نه‌بوه‌، سیاسه‌تی كورد هه‌ر هی كاردانه‌وه‌‌و فرسه‌ت قۆزینه‌وه ‌بوه‌و موباده‌ره‌ش هه‌ر له‌ده‌ستی هێزه ‌ده‌ره‌كییه‌كاندا بوه‌.  سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌مێك بو ته‌سلیمی ئه‌وه ‌ببون كه‌وا كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كورد موباده‌ره‌ی له‌ده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام له‌وه‌دا هه‌ڵه‌بون‌و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی بێئاگایی‌و بێ‌ ئه‌زمونیی سه‌ركرده‌كان بو له‌ بواری لۆبیكردنی نێوده‌و‌ڵه‌تییه‌وه‌، واته ‌بیركردنه‌وه‌ی كوردی رێگرێكی مه‌زن بو له‌ دۆزی كورد، حیزبه‌كان وه‌ك دابڕاوان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌ ناوچه‌ییه‌كان ده‌كرد‌و ئه‌وانیش وه‌ك دارده‌ست‌و كارتی یاریی به‌كاریان ده‌هێنا.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ حیزبه‌ كوردییه‌كان ئه‌زمونی لۆبیكردنیان وا به‌ره‌و زیادبونه‌‌و هه‌وڵی جدیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌ناوی سیستمی ئه‌مریكی‌و ئه‌وروپییه‌كانه‌وه ‌‌كار بكه‌نه ‌سه‌ر پرۆسه‌ی بڕیاردان‌و داڕشتنی ‌سیاسه‌ت‌و دانانی نه‌خشه‌‌و پلانه ‌ستراتیژییه‌كان، هه‌ڵبه‌ته ‌جارێ‌ هه‌وڵه‌كان سه‌ره‌تایین‌و كاریگه‌ریان سنوردار بوه‌، به‌ڵام خودی هیممه‌ته‌كان ئه‌وه ‌ده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا خه‌ریكه كورد ‌پشت به‌ تواناو ئیمكاناتی خۆی ده‌به‌ستێ‌و ده‌یه‌وێت وه‌ك وڵاتانی خاوه‌ن موباده‌ره كاری لۆبی ئه‌نجام بدات.

* نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ تا چه‌ند توانیویانه‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كورد بكه‌ن‌و كار بۆ خودی‌ كورد بكه‌ن نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی‌ حیزبه‌كانیان؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز:  له‌ سه‌رده‌می پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ی دو ئیداره‌ی هه‌رێم، نوێنه‌رایه‌تیی كوردی یه‌كگرتو په‌یدا نه‌بو، هه‌ندێكجار چالاكیی هه‌ره‌وه‌زی‌و شاندی هاوبه‌ش لێره‌و له‌وێ‌ له‌نێوان حیزبه‌كاندا هه‌بو، ئه‌وه‌ش به ‌واتا نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانی باشور بو، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، نوێنه‌رایه‌تیی كورد به ‌واتای كوردستانی گه‌وره ‌په‌یدا نه‌بوه‌، ره‌نگه ‌وا زوش په‌یدا نه‌بێت.
له‌وه‌ته‌ی دو ئیداره‌ی هه‌رێم یه‌كتریان گرتوه‌ته‌وه‌، نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ فه‌رمی ناونراون‌و ته‌نسیقی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌ت هه‌یه‌، ئه‌وه‌ جۆشێكی تازه‌ی داوه‌ته‌ كاری لۆبیكردن‌و ته‌ركیزو ئاراسته‌كانیشی دیاریكردون، به‌وهۆیه ‌له ‌ئه‌مریكاو له ‌به‌ریتانیاو له‌ چه‌ندین وڵاتانی ئه‌وروپی تر پێشكه‌وتنی باشیان وه‌ده‌ستهێناوه‌‌و جێ‌ په‌نجه‌یان دیاره‌، به‌ڵام دیاره ‌كه ‌نوێنه‌ره‌كان تێكه‌ڵێكن له ‌خه‌ڵكی سه‌ر به ‌دو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان‌و له ‌زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا هێشتا خه‌ریكی ‌پێشخستنی ئه‌جێندای حیزبه‌كه‌یانن به‌ر له ‌هی حكومه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كه‌‌، ‌یان له‌ هه‌ندێك شوێندا حیزبێك چالاكه‌‌و حیزبه‌كه‌ی تر به‌شداریی‌و هاوكاریی ناكات، واته‌ زۆری ماوه ‌كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانی باشور بگاته‌ ئاستی ویستراو، چجای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كورد بگاته‌ ئاستی هه‌ستپێكراو.

* ئه‌گه‌ر باسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كوردو به‌غدا بكه‌ین، به‌ڕێزتان له‌ چ ئاستێكدا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌بینن؟ ئه‌وه‌ی‌ ده‌بینرێت به‌رده‌وام كورد شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ماف‌و داواكارییه‌كانی‌ ده‌كات له‌ به‌غدا، كارێكی‌ راسته‌؟ نه‌ده‌كرا كورد مافه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ جۆرێك بسه‌پێنێت كه‌ به‌بێ‌ ناكۆكی‌‌و شه‌ڕكردن ده‌ستی‌ بكه‌وێت؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز:  په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ‌و ئاڵۆزه‌و تێكه‌ڵه ‌له ‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی‌و دوژمنایه‌تی، كه ‌ئه‌وه‌ش باشترین شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه ‌له ‌ده‌وروبه‌رو كه‌شێكی دیموكراسی ده‌ستوریدا، بێگومان كه‌شی سیاسیی عێراق نائاساییه‌و له‌جیاتی به‌كارهێنانی زمانی گفتوگۆو زۆرانبازی سیاسیی شارستانیانه،  كه‌چی هێشتا زمانی چه‌ك‌و ره‌وتی توندوتیژ له ‌شه‌‌ڕه ‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا زاڵن‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ئاستێكی به‌رزه‌وه ‌سه‌یری سیاسه‌تكاری ناو عێراق بكه‌یت، ده‌بینیت كه‌‌ كه‌شه‌ سیاسییه‌كه‌‌ ته‌ندروسته‌‌و هه‌روا به‌گوێره‌ی پێوانه‌و یاسای دیموكراسیانه‌وه ‌به‌ره‌و گه‌شه‌كردن ده‌ڕوات، جا وه‌ك ده‌زانن، ماف نادرێت به‌ڵكو ده‌ستێنرێت، ئیتر نه‌ك ته‌نها كورد، به‌ڵكو هیچ پێكهاته‌یه‌كی تری عێراقی به‌بێ‌ شه‌ڕه‌هه‌ڵوێست‌و ململانێ‌و مشتومڕ، ماف‌و داواكارییه‌كانی به‌ده‌ست ناهێنێت. ده‌ستكه‌وتنی هه‌مو مافێك كێشه‌یه‌كه‌و هه‌ریه‌كه‌شیان شه‌ڕێكی تیرو درێژخایه‌نی گه‌ره‌كه‌، ئه‌وه‌ش به‌شێكه ‌له گه‌مه‌ی دیموكراسیه‌ت، لێره‌دا پێویسته‌ كورد زیره‌كانه به ‌دیراسه‌و كاری پڕ ‌ته‌نسیقه‌وه ‌به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی بۆ ده‌ستگیركردنی مافه‌كانی دابڕێژێت.
 
* سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كورد زۆربه‌یان له‌ به‌غدان‌و پۆستیان وه‌رگرتوه‌، به‌ رای‌ جه‌نابت توانیویانه‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ كورد بكه‌ن یاخود پارێزه‌ری‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ تاكه‌كه‌س‌و حیزبه‌كانیانن؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز:  ته‌نها ‌سه‌كردایه‌تیی یه‌كێتییه‌ كه‌ زۆربه‌یان (به‌ چه‌قی ده‌سه‌ڵاته‌وه) ‌له ‌به‌غدان، هه‌رچی چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یانه، ‌وا له ‌هه‌رێمن، به‌بێ‌ شك له ‌قۆناغی گرنگداو له ‌پێچی مێژویی چاره‌نوسسازدا، سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردی به‌غدا توانیویانه ‌نوێنه‌رایه‌تیی كورد بكه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كورد بپارێزن.  خۆ په‌رله‌مانتاره‌كان به‌گوێره‌ی سروشتی پیشه‌كه‌یان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیان بریتییه ‌له ‌به‌رگریكردن له‌ دۆزی كوردو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كوردی.
هه‌رچی پۆستهه‌ڵگره‌كانی جیهازی ته‌نفیزی ده‌وڵه‌تن، واته ‌هه‌ر له ‌سه‌رۆك كۆماره‌وه ‌بگره‌ هه‌تا ده‌گاته‌ وه‌زیرو بریكاری وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ره ‌گشتییه‌كان، ئه‌وا كارو پیشه‌یان بریتییه‌ له پێشڕه‌ویكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و ‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، جا به‌ حوكمی پۆسته‌كانیانه‌وه‌، ئه‌ركی سه‌رشانیانه ‌كه‌ عێراقیانه ‌بیربكه‌نه‌وه‌‌و به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقێكی یه‌كگرتو به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تردا زاڵ‌ بكه‌ن، هاوكات ئه‌وانه‌ نوێنه‌ری كوردن‌و چاوه‌ڕێی كوردپارێزیان لێ ده‌كرێت، ‌زۆربه‌یان توانیویانه ‌له‌و مینبه‌ره‌وه‌ چی به ‌زۆرو چی به ‌كه‌م خزمه‌ت به ‌كورد بكه‌ن. به‌ڵام گرفتی سیاسه‌تمه‌داره‌ كورده‌كانی به‌غدا ‌نه ‌له‌گه‌ڵ‌ عێراقپارێزییه‌‌و نه ‌له‌گه‌ڵ‌ كوردپارێزییه‌، به‌ڵكو گرفته ‌سه‌ره‌كییه‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌ فشاری حیزبه‌كانیان‌و سه‌ركرده‌‌كانیانه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه ‌‌پۆسته‌كان‌و پۆستهه‌ڵگره‌كان به ‌موڵكی حیزبه‌كه‌یان ده‌زانن‌و ده‌یانه‌وێت هه‌ردوكیان بۆ ده‌ستكه‌وت‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌و سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه ‌به‌كاربهێنن، بێگومان سه‌ربارو بنبار ئه‌و نوێنه‌رانه‌ خۆشیان خاوه‌نی تموح‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیانن، جا رازیكردنی هه‌مو لایه‌كی په‌یوه‌ندیدار، پێویستی به ‌هونه‌ری په‌یوه‌ندی‌و موخاته‌به‌و سیاسه‌تكردنی زیره‌كانه‌ هه‌یه‌.  هه‌‌ڵبه‌ته‌ مه‌رج نییه ‌كه ‌هه‌مو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ‌ئاڵۆزو جیاجیایانه‌ ‌هه‌رده‌م ‌له‌دژی یه‌كتریدابن، ده‌كرێت كه‌ هیچ كامیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان نه‌بێت، به‌ڵام مسۆگه‌ركردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ ئاسان نییه‌‌و پێویستی به ‌هاوكاریی‌و تێگه‌یشتنی هه‌مو لایه‌كه‌‌.
 
* هه‌میشه‌ كورد له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌غدا پشت به‌ ده‌ستور ده‌به‌ستێت، ئایا له‌ عێراقی‌ ئێستادا ده‌توانرێت ته‌نها به‌ ده‌ستور مافه‌كان به‌ده‌ست بهێنرێن؟
 دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز:  له ‌دیموكراسیه‌تدا پشتبه‌ستن به ‌ده‌ستور یه‌كێكه‌ له ‌باشترین سه‌رچاوه‌ی هێزو پشت ئه‌ستوری، خۆشبه‌ختانه ‌زۆربه‌ی بڕگه ‌ده‌ستورییه‌كان له‌ خزمه‌تی مافی مرۆڤدان‌، بۆیه ‌له ‌خزمه‌تی كورددان، به‌ڵام مانای ئه‌وه ‌نییه ‌كه ‌ته‌نها به ‌ده‌ستور مافه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنرێن، جارێ‌ ده‌ستور هێشتا ساوایه‌‌و ناته‌واوه‌، ‌عێراقی دیموكراسیش ده‌وڵه‌تێكی ساواو ناته‌واوه‌‌و كه‌شه سیاسییه‌كه‌شی هێشتا نائاساییه‌، زۆرینه‌ی كێشه‌كانی عێراقیش زۆر له‌وه‌ قوڵترن كه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، خۆ هه‌تا ئه‌گه‌ر بارودۆخیش ئاسایی بێت‌و ده‌ستوریش كامل بێت، ئه‌وا هێشتا ململانێی ده‌ستكه‌وتنی مافه ‌بنه‌ڕه‌تییه‌كان پێویستی به‌ زۆرانبازیی سیاسی‌و موزایه‌ده‌ی تواناو بازو هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌وانه ‌كات‌و سات‌و شوێنی خۆی هه‌یه‌.
 
* زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان دژی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مریكا- عێراقن، كه‌چی‌ كورد به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی‌ لێده‌كات، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هیچ به‌ندێكی‌ تێدایه‌ بۆ كورد گرنگ بێت‌و مافه‌كانی‌ ده‌سته‌به‌ر بكات وا به‌وشێوه‌یه‌ پشتگیریی‌ لێده‌كات؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز:  رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی عێراق‌و ئه‌مریكا، رێككه‌‌وتنێكی نێوان ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته‌‌یه‌‌و ده‌رباره‌ی مه‌ودای نفوزی لایه‌نی ئه‌مریكییه‌ له ‌عێراقدا، رێككه‌وتنه‌كه ‌له ‌چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كورد ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام هیچ بۆنه‌یه‌‌ك نییه‌ كه ‌پێویست به‌ ناوهێنانی زاتی كورد یان سوننه‌ ‌یان شیعه‌ بكات.
چه‌قی بابه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌ مانه‌وه‌‌و جموجۆڵی له‌شكری ئه‌مریكی‌و كۆمپانیا ئاسایشییه‌ به‌كرێگیراوه‌‌كانه‌وه‌یه‌، په‌یوه‌ندیی به‌ به‌كارهێنانی زه‌وی‌و ئاسمانی عێراق‌و به‌رگریكردن له‌ سیاده‌ی عێراق هه‌یه‌‌. ره‌نگه ‌له ‌هه‌ندێك لایه‌ندا هه‌ندێك له ‌بڕگه‌كان به ‌ناڕاسته‌وخۆیی مه‌ترسییان بۆ كورد پێوه‌بێت، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به ‌ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كوردو نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه‌ نییه‌، كاتێكیش كه‌ كورد به‌بێ‌ سێ‌‌و دو پشتگیریی لێده‌كات، دیاره ‌هۆكاری سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی تێدایه‌، بۆ نمونه له‌لایه‌كه‌وه ‌كورد خۆی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی عه‌ره‌بی عێراق‌و ده‌ستێوه‌ردانی دراوسێكان به‌ لاواز ده‌زانێت، ‌له‌كاتی كشانه‌وه‌ی له‌ناكاوی له‌شكری ئه‌مریكیدا له‌وانه‌یه ‌كورد موعه‌ره‌ز ببێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌مریكا زیاتر له ‌خۆیان رازی بكه‌ن‌و زلهێزه‌كه ‌زیاتر له ‌كورد نزیك بكه‌نه‌وه‌، واته‌ نیشانی بده‌ن كه‌وا هاوپه‌یمانێتی كوردی‌و ئه‌مریكی له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكادایه، كورد هه‌رده‌م جێگه‌ی متمانه‌و پشتگیریی بێمه‌رجی ئه‌مریكایه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ سودو زیانی خۆی هه‌یه‌، راسته‌ ده‌كرا كه‌وا كورد سه‌بری هه‌بوایه‌و به‌ شێوازێكی دیپلۆماتیانه‌تر هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌ربڕیبایه‌، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا بڕیاری پشتگیریكردنی رێككه‌وتننامه‌كه ‌له ‌جێگه‌ی خۆیدا بو.

 

پرۆفایل:
 دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین
پیشه‌:  پرۆفیسۆر له زانكۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی.
كاری سیاسی:  پسپۆڕی بواری لۆبیكردن بۆ مافی مرۆڤی كورد، ‌چاودێرو نوسه‌ر له‌سه‌ر بواره‌ ستراتیژییه‌كانی سیاسه‌تی كورد‌و كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی جیهانی له‌سه‌ر دۆزی كورد.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
حه‌مه‌ سوسه‌یی
 کاك دلاوه‌ر پێی وایه‌ گرنگه‌ بکه‌ویته‌ ناوه‌ڕاستی چه‌قی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گره‌و له‌ نه‌یه‌ره‌کانت ببه‌یته‌وه‌، پرسیار لێره‌دا ئایا موسڵمانه‌کانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا چوبونه‌ نێو ئه‌م چه‌قایه‌تیه‌وه‌ کاتێ ئه‌مریکا پشتگیری له‌ بۆسنیه‌کان ئه‌کرد؟ ئه‌بێ- کۆسۆڤۆ- چ ڕۆڵێکی ستراتیژی وئابووری بۆ ئه‌مریکا هه‌یه‌ تا خۆی به‌و چه‌قاندنه‌ گه‌یانبێ؟ له‌ ڕاستیدا ئه‌مریکا هه‌رده‌م وای پێباشبوه‌ و پێشنیاریشی کردبوو که‌ -کۆسۆڤۆ- وه‌ك وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نه‌بینێ، به‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بوون که‌ خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندی ئه‌و وڵاته‌ بوون که‌ ئه‌مریکا هیچی بۆ نه‌مایه‌وه‌ ته‌نها پشتگیری و داننان به‌سه‌روه‌رییه‌وه‌. گه‌ر کورده‌کانی ئێمه‌ چ له‌ به‌غدا و چ له‌هه‌رێم هه‌مان داخوازی و پێداگرتنیان بکردایه‌ ئایا ئه‌مریکا له‌ پشتگیری زیاتر چیتری ئه‌کرد؟ من دڵنیام ئێستاشی له‌سه‌ر بێ ، گه‌ر سه‌رکرده‌کانی کورد خۆی بانگه‌شه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌که‌ن، نه‌ك ئه‌مریکا که‌سی تر نایه‌ن ئه‌و مافه‌ی وه‌ك هه‌موو گه‌لانی تر هه‌یانه‌ به‌سه‌ربه‌خۆیی له‌ووڵاتی خۆیاندا که‌س بمان داتێ، ئه‌وه‌ خودی ئه‌مریکا خۆی بوو که‌دژی ئینگلیزه‌کان جه‌نگی تا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ کورد پێوست ناکا هه‌وڵ بۆ چه‌قبوون بدا،به‌ڵکه‌ چه‌قبوون ته‌نها پاساوه‌. سه‌رکرده‌کانی کورد چونکه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ (له‌ شۆڕشی ئه‌یلول)ه‌وه‌ تا ئێستا کێشه‌ی کوردیان وه‌ك کێشه‌یه‌کی سۆزو به‌زه‌یی ناساندوه‌و باسیان لێوه‌ کردوه‌و له‌کاتی دانوستاندا له‌جیاتی داواکردن بۆ دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی کورد ، هاتوون وپرسیارو سواڵی پله‌و په‌یایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان پێش کێشه‌ی زه‌وی و زاری داگیرکراو کردوه‌‌، ده‌نا دوای ئه‌و دوو پرۆسه‌ی (ئه‌نفال و کیمیاوی) یه‌ دوا به‌دوای ئه‌وانیش –كۆڕه‌وه‌- ملێۆنیه‌که‌ گه‌لێ شیاوو ئاسانتر بوو که‌له‌ قاڵبی سۆزه‌وه‌ بگۆڕنه‌ خواستێکی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی، بڕوانه‌ پرۆسه‌ی –هۆلۆکوست-چۆن له‌ سۆزه‌وه‌ گۆڕرا بۆ دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی –ئیسرائیل- ، بۆسنیه‌کان هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا.ئایا ئه‌و دوو نمونه‌یه‌ کامیان له‌و کاتانه‌دا له‌ چه‌قی ناوه‌ڕاستی سیاسه‌تی ئه‌مریکادا بوون؟ کاك دلاوه‌ر ئه‌ڵێ کورد دوای پرۆسه‌ی ئازاکردنی عێراق هه‌ل و هه‌وڵه‌کانی باش قۆزتۆته‌وه‌ له‌ئاست به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردا، ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ ڕاست بێ ئه‌وا ئه‌بوو ئێستا کێشه‌ی مادده‌ی 140 هه‌ر له‌کۆتایی ساڵی 2007 وه‌ کۆتایی پێبهاتایه‌، ئه‌بوو فیدڕاڵیه‌ت بچه‌سپایه‌، ئه‌بوو ده‌ستوری عێڕاق زیاتر سه‌قامگیرتر ببوایه‌و که‌س نه‌یه‌ت باس له‌ دووباره‌ نووسینه‌وه‌و گۆڕینی بکا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا به‌ڕێز-مالیکی- باسی لێوه‌ ئه‌کا، ئه‌بوو زۆربه‌ی کێشه‌ ئابووری و خزمه‌تگوزاریه‌کان کۆتایی پێبهاتایه‌، ئه‌بوو سه‌رۆك وه‌زیران سنووری خۆی نه‌به‌زاندایه‌و ده‌ست نه‌خاته‌ کاروباری ستافه‌کانی ترو له‌ شان وشه‌وکه‌تی وه‌زیره‌ کورده‌کانی که‌م نه‌کردایه‌، ئه‌بوو سوپا نه‌هێنرابایه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ کوردنیشنیه‌کان، ئه‌بوو گومان له‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ نه‌کرایه‌ که‌ کوتله‌ی کورد له‌گه‌ڵیاندا بوستبوی،،،،، کاك دلاوه‌ر واهه‌ستئه‌کا که‌ کورد له‌ نێو هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا پێوسته‌ وه‌ك عێڕاقیه‌ك بیر بکه‌نه‌وه‌، واته‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بخه‌نه‌ پێش هه‌موو شتێکی تر ‌، باشه‌ سه‌ردانی سه‌رۆك کۆمار بۆ شارێکی وه‌ك –که‌رکوك- ته‌نها یه‌ك جار به‌به‌راورد بۆ شارێکی وه‌ك –نه‌جه‌ف- 3 جار چۆن چۆن لێك ئه‌ده‌یته‌وه‌؟ به‌رژه‌وه‌ندی عێڕاق له‌وه‌دایه‌ -تورکیا- پێگه‌ی سه‌ربازی به‌رده‌وامی له‌ناو خاکێ عێراقدا هه‌بێ؟وه‌یان ڕۆژانه‌ سنووری ئاسمانی عێڕاق ئه‌به‌زێنن و سنووره‌کان ئه‌شکێنن وتۆب بارانی گوندی شاره‌کان کوردستان ئه‌که‌ن؟ کاتێ –ئێران و تورکیا- ئه‌م هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ ئه‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌م عێراقه‌ که‌چی له‌جیاتی شکاتکردن له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان دێن خه‌تاکه‌ی ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر پژاك و په‌که‌که‌، ئایا ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ عێراقیانه‌یه‌ زیاتر وه‌یان عه‌ره‌بیانه‌یه‌؟ چ کاتێ که‌س گوێبیستی دوو ووتارو دوو هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی عێڕاق بوبێ؟
هه‌وراز
 lله‌ مێژه‌ به‌ نامه‌ش سه‌رکردایه‌تی کوردم ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ که‌ سانی وه‌ک پرۆفیسۆر دلاوه‌ره‌ و پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌ به‌ز بکرێن به‌ ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی ناکامڵ وبنه‌ماله‌ێ کان،له‌ جیاتی رۆشنبیره‌ .....و......... کانیان که‌ ته‌نها به‌زه‌ره‌دی ئه‌و دوو حیزبه‌وگه‌لی کورد کارده‌که‌ن له‌ پێناو به‌ دیهێنانی ئامانجی شه‌خسێ خۆیان. به‌ڵام وادیاره‌ سه‌کردایه‌تی کورد خۆی حه‌ز له‌ که‌سانی دڵسۆز ناکه‌ن بۆ کورد ودوا ڕۆژی کوردستان،به‌ڵکو که‌سانی دڵسۆز به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وبنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌وێت و هه‌روه‌ک خۆشیان موعتادی گه‌نده‌لێ ودزیان کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی جورئه‌ت نه‌که‌ن ڕۆژێک له‌ ڕۆژان له‌ خزمه‌یتان دا نه‌بن وڕاکه‌ن.که‌سانی وه‌ک کاک ............ ترو دڵسۆزترن بۆخودی ئه‌و دووحیزبه‌ ودواڕۆژی کورد له‌ .........ده‌وروبه‌ریان که‌ دواڕۆژی .... و..... ده‌گه‌ێنن به‌ هه‌مان دواڕۆژی .......وبۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌یانبه‌نه‌ ته‌که‌که‌خؤله‌کی مێژوویڕووره‌شێ وه‌.
sherko
 milletek millet byt hych kes natwanyt be kary bhenet eger xoy be nzm nezanet. etr sopas
Asokurd / Berlin
 به‌ڕێز کاک دلاوه‌ر ،هه‌ر بژیت . سوپاسی ڕاستگۆیی و ڕاشکاوه‌ییه‌که‌ت ئه‌که‌م ، بۆچونه‌کانت به‌هه‌ندن و شیانی خوێندنه‌وه‌و گوێلێگرتنن ،به‌رده‌وام بابه‌ته‌کانی تریشتم به‌ ووردی خوێنووه‌ته‌وه‌،ده‌ستوپێنوس و هزرت به‌ پێزن، هیواخوازم کاربه‌ده‌ستانی کوردی به‌عێراقیکراو ، نه‌ختێک له‌ کاته‌کانیان بۆ خوێندنه‌وه‌و سه‌رنجه‌کانی ڕۆشنبیران ته‌رخان بکه‌ن. هه‌ر بژیت .
Shazad
 barez kak Dlawar nagbatiey kurd nabowaya kasaniey wak bareztan shayaniey sarok wazeranieya bo xzmatiey galakaiey balam aliey chiey la 7kumata 3elamanieya dwakaut u hazaliekaiey emada estash postakan lasar awaya chand wergiet zelaw u ba ch boyaxek saret rash akaietaw u chand karru kwer u nabistet barambara ba gandaliey awaiey laiey ema la gandaliey darchuwa ba eter peiey blien dziey.
ژاڵه‌
 له‌ هه‌موو دنیادیادا مه‌گه‌ر بۆ گاڵته‌ کردن یان له‌ به‌رنامه‌یه‌کی کۆمیدیدا ووشه‌ی دیموکراتی به‌ عێراقه‌وه ‌بلکێنن.وڵاتێک تا دوێنی له‌ کاری تیرۆریستیدا هه‌زاران ژن و مناڵی تێدا شه‌ل و په‌ل ئه‌کرا ،گاڵته‌ جارییه‌ که‌ 100ساڵی تریش بتوانی دیموکراتی پێوه‌ بلکێنی .ئه‌و مافانه‌ش که‌ تا ئێستا دراون یه‌که‌م له‌به‌ر خۆ نه‌گرتنه‌وه‌و لاوازی عه‌ره‌به‌،دوه‌میش ئه‌و مافانه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ره‌تایین که‌ پێویست ناکا به‌ مافی بزانی و به‌ ئازایی بۆ که‌سانی عه‌ره‌ب په‌رست و گه‌نده‌ڵی بژمێری.ئه‌وه‌ لا کاتێکدا کورد له‌ هه‌موو مێژوویدا هه‌لێکی وای بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ که‌ بتوانێ خۆی بسه‌پێنێ.که‌چی به‌داخه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای خۆ فرۆشی و سیخوری کردنی هه‌ندێک گه‌نده‌ڵی به‌ناو سه‌رکرده‌و له‌هه‌مان کاتدا تێ نه‌گه‌شتنی هه‌ندێک له‌وانه‌ی که‌ ده‌م و ده‌ست له‌ سیاسه‌ت ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌مان پێده‌ڵی که‌ با چاوه‌ڕوانی ئاینده‌ بین ،ئه‌و ئاینده‌یه‌ی که‌ مرۆفی کورد جارێکی تر ئه‌کاته‌وه‌ به‌ مرۆفی نمره‌4و 5
به‌ختیار شاره‌زوری‌
 به‌ڕێز كاك دلاوه‌ر .. كاركردن له‌پانتایی‌ و له‌ چه‌قی‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌وروپی‌ و ئه‌مریكادا وه‌ك لوَبی‌ كردن كه‌ بتوانێت ڕاسته‌وخوَ كاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌چاره‌نوسازه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ بوَخوَی‌ پشتگیرییه‌كی‌ كاریگه‌ر و ڕاسته‌و خوَی‌ ده‌بێ‌ بوَپشگیریكردن له‌ كورد . به‌ڕێز .. تائێستا كورد زوَر سه‌ره‌تاییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتن نامه‌كدا ده‌كات به‌ڕای‌ جه‌نابت كورد ئێسته‌ ناتوانێ‌ كار بوَ جوَری‌ یارییه‌كان بكات و ئه‌و پشتگیرییه‌ سه‌ره‌ه‌تاییه‌ سوَزدارییه‌ بوَ ئه‌مریكا بگوَڕێ‌ بوَیاری‌ كردن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردا ..به‌ڕای‌ جه‌نابت كورد لوَبییه‌كی‌ جدی‌ فراوانی‌ نییه‌ وه‌ له‌ ناو خوَشدا بێ‌ هیچ مه‌رجێك ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ قبوڵ كردوه‌ .. ئایا چار چییه‌ ؟ وه‌ له‌ دوای‌ ته‌واو بونی‌ كارته‌كه‌ كورد چی‌ به‌سه‌ر دێ‌ .
omed issa
  emrika prosey xorhelaty nawerast geli kurdistan caran 4 sudmend deby ,madam dimokrasi niwecile ,destur niwe cile diare syaset niwe cile boye felsefey zansty syasi gereke .
م مشير سورجى
 سلاوو ريزم بو كاك دلا وه ر هه ر چه نده من به ئینترنت په يوه نديم هه يه به كاك دلا وه ر چو نكه زور مو عجيبم به را و بو چو نه كانى يا خوا كه سانى وا هه ر ته مه ن دريژ بن بو كورد چو نكه به راستى بير و بو چو نه كانى زور راستن و حه ق وايه جيگاى سه رنجى سياسه تمه دارانى كورد بن .به لا م شتيكى تر هه يه به ريز كاك دلا وه ر هه ميشه دوپاتى بكاته وه ئه ويش وه زعى ناو خو ى هه ريمه هه ر وه ك هه مو مان ئا گا دا رين زور جا ر نا ره زاييى خه لك ده ر ده كه وى كه كه مو كورى هه يه له ر وى بژيوى زيان و خز مه تگو زارى و بو نى گه نده لى .به لا من شتيكى تر باس ده كه م ئه ويش ئه وه يه هه تا ئيستا زور كيشه و گيروگرفت ما ونه ته وه چا ره سه رى بو نه كرا ون كه له ئه نجا مى شه رى نا وخو دروست بو نه .ئه گه ر سه يريكى وه زعى ناو خو ى هه ريم بكه ين كه چه ند روژ له مه و پيش رويدا ده ربا ره ى دروست بو نى اسناد كه شيوه يه كى ترى جا شا يه تيه ديار بوو له سنو رى پارتى به تا يبه تى نا وچه عه شايريه كان زور كه ر مو كو ر با سى ده كرا به شيوه ى نهينى من پر سياريك ده كه م ئا يا بو چى هه تا ئيستا له نا و ئه م جو ره نا وچا نه و خه لكانه هيشتا ئه م بير كر دنه وه يه هه ر ما وه؟ئايا برا ده رانى پار تى به ر برس نين له ما نه وه ى ئه م جو ره بيرو بو جو نه خيا نه تكا ريه ؟من ده ليم ئه گه ر برا يا نى پار تى هه ولى ئه وه بدات ئه م فكره خيله كيه بگوريت ئه ويش به جياوازى نه كردن به فه ردى كوردى وه هه مو كه سيك وه ك يه ك مافى خو ى بى بدريت به يه كسانى سه ير بكرين جياوا زيان بى نه كه ن رقو قينه ى خه لك دروست نابيت بويه تعامل كردن له گه ل نا وجه عه شايره كه وه ك عه مه لياتى دل وا يه ئه بى زور هه ستيار بيت له گه ليدا .من ئه م كيشه يه زور به گرنگ ده زانم چونكه شو رشه يه ك له دواى يه كه كان ته نها به خيانه ت كردن و جا شا يه تى كردنو خو خورى فه شه لى هينا وه ئه كه ر سه ير بكه ين ولا تانى درا وسى ئه وه نده ى گرنگى به عه شاير ده ده ن ئه وه نده به حزب نا ده ن .ئا ما ده ن فه رشى سور بو سه ره ك عه شيره تيك را بخه ن به لكو ئه و ريزه له سه ره ك حزبيك نا كرن بو چو نكه حزب قو ناغيكى پيشكه وتو تره وه ك كه عه شيره ت بيت هه مو كاتيك عه شيره ت بو ى هه يه هه لكه ريته وه خيا نه ت بكات به لا م حزب ناتوانى ميژوى خو ى پيس بكات.جا ليره دا من به پيويستى ده زان زور گرنگى بدريت به ريكخستنه وه ى نا ومالى خو مانو كردنه وه ى هه مو كرى كويره كان .ئه مه ش زياتر به جهدى به ريز سه روكى هه ريم و سه ر وكى حكو مه ت ده كريت بو ئه وه ى كو رد هه مو ى بر اى يه ك بيت چو نكه له ميژوى كورد ته نها ئه م جا ره يه هه لى وا بو كورد دروست بوه ئه بى هه ر چۆ نيك بيت له ده ست خو مانى نه ده ين بيپاريزين له لا ى ئيمه گرنگ نه بى كى پله و پا يه ى هه يه ته نها ئه وه با گرنگ بيت كى خز مه ت ده كات ئه كه ر ئيمه له نا و خو مان يه ك بين و كيشه مان نه بيت ئه و كاته متمانه و ثقه ش له نيوانمان دروست ده بيت كه ثقه و متما نه شمان به يه كتر هه بو به هه زاران كه سى وه ك نو رى مالكى و عه ره به شو فينيى و ئه تا تو ركه كان ناتوانن ريزه كانمان هه لوه شينن و ئه م ده سكه وته شمان له ده ست به رن .دا وا كا رم له به ريز كاك دلا وه ر ئه كه ر هه ر تيبينيه كى هه بو له سه ر نو سره وه كه م وه لا مم بدا ته وه له كه ل ريزو خو شه ويستيم بو كاك دلا وه رو هه مو خه م خو رانى كورد
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ