سازدانی: ژیار محه‌مه‌د
له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا (د. شێرزاد نه‌جار) وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی باس له كێشه‌كانی ههرێمو به‌غداو رێككه‌وتنه ستراتیژیه‌كه‌ی عێراق- ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
* به رای ئێوه بۆچی كورد له رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان ئهمهریكاو عێراق په‌له‌ی كرد یاخود كورد یه‌كه‌مین لایه‌ن بو كه پاڵپشتیی له‌م رێككه‌وتننامه‌یه كرد له‌كاتێكدا هیچ بإگهیهكی تایبه‌ت به پاراستنی كوردستانی تێدانییه؟
د. شێرزاد نه‌جار: به‌پێی پێشبینییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كورد، ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی جیهانه، له‌و خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌مه دیاریكردنی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی له كێشه‌ی كورد ده‌كات، هه‌ربۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردیش پشتگیریی له هه‌مو هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، وه‌كو سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق توشی هه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌ك هات، ئه‌وا پێویسته كورد پاڵپشتیی داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌و پێوه‌ره‌ش ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی له داواكارییه‌كانی كورد بكات‌و ده‌ست له كێشه‌كه‌ی بهرنهداتو هه‌ر ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌یه، دوه‌مین خاڵ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه له عێراق بمێننه‌وه، تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌یه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به بڕوای من ئه‌و سێ ساڵه‌ی كه ماوه ره‌نگه (زه‌مانه‌تێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی كورد خراپتر نه‌بێت).
*به بڕوای ئێوه تا چه‌ند ده‌بێت كورد ئاگاداربێت له‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژیه‌ی عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا كه له بڕگه‌ی 2ی ماده‌ی 23دا رێگه به عێراق ده‌دات رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ بیه‌وێت بیبه‌ستێت، له ماده‌ی 29شدا هاتوه ئهمهریكاو عێراق دژی هه‌ر هه‌وڵێكی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی ده‌بنه‌وه كه ببێته هۆی تێكدانی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، ئه‌گه‌ر ئێستا كورد سنورێكیان له‌ناو رێككه‌وتننامه‌كه‌دا بۆ دانه‌نێت، ئایا ئه‌و بڕگه‌و مادانه له پاشه‌ڕۆژدا دژ به كورد به‌كارناهێنرێن؟
د. شێرزاد نه‌جار: له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا بونی هه‌یه، كه‌واته حكومه‌تی عێراقی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك مۆربكات، دێته به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وكات كه‌فائه‌تی دیبلۆماسیی كورد رۆڵ ده‌بینێت كه نه‌هێڵێت ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی عێراق كه له زه‌ره‌ری كورددا بێت، له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی دراوسێدا بیبه‌ستێت.
*ده‌وترێت ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێراوانه‌ی ئێستا له‌نێوان ههرێمو به‌غدا هه‌یه‌و كورد شه‌إی له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌ر له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقدا دۆڕاندونی؟ ئێوه له‌م باره‌وه چی ده‌ڵێن؟
د. شێرزاد نه‌جار: پێویسته به‌مشێوه‌یه باسی شته‌كان نه‌كه‌ین، گه‌ر ئاوها بێت ئه‌وه مانای وایه دو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ یه‌كدی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ده‌بێت تۆ به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكه‌یت كه له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی عێراقیدا كارده‌كه‌یت، راسته هه‌رێمێكی تایبه‌تین، به‌ڵام پێگه‌مان له‌ناو عێراقدایه‌و كارمان له مهركهزدایهو پێویسته له‌ناو به‌غداوه كاربكه‌ین، ئه‌گه‌ر باس له ده‌ستوریش بكه‌ین، كورد تێیدا نهیدۆڕاندوه، چونكه بۆ یه‌كه‌مین جاره كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی دانی پێدا ده‌نرێت، ئه‌مڕۆ واقیعی هه‌رێمی كوردستان له‌وێ چه‌سپاوه، پێشتریش له یاسای حكومه‌تی ئینتیقالی دانی پێدانراو دواتر له ده‌ستوردا چه‌سپا، خودی ده‌ستور ئه‌نجامی هاوكێشه‌و ململانێ سیاسییه‌كانه له‌نێو پێكهاته جیاوازه‌كان، كه‌واته كورد ناتوانێت سه‌د له سه‌د له‌و ململانێیه‌دا ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ك چۆن كورد داواكاریی هه‌یه به هه‌مانشێوه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش داواكاریان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر لایه‌نێك تا راده‌یه‌ك سازش له داواكانی خۆی بكات، ئه‌م كێشانه له ده‌ستوردا روده‌ده‌ن، چونكه ده‌ستوره‌كه هه‌ر به ته‌وافوق پێكهێنراوه، یه‌كێكیش له خه‌سڵه‌ته‌كانی ته‌وافوق ئه‌وه‌یه كه ململانێی نێوان نه‌ته‌وه‌كان دهمێنێتو مه‌حاڵه كێشه‌كان یه‌كلابكاته‌وه، به‌ڵكو تا راده‌یه‌ك یهكلاكردنهوهكان كاتین، بۆیه ته‌وافوق پێویستی به هۆشیاریو وه‌عی هه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له به‌غدا كارده‌كه‌ن، زۆر هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مو گۆڕانكارییه‌كانی ناو سیاسه‌تی حكومه‌تدا بكهنو بزانن چی روده‌دات‌و بزانن چی ده‌كرێت له‌ناو سیاسه‌تی عێراقیداو ئاراسته‌ی سیاسه‌تی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، راسته كورد ناوی له ده‌ستوردا هاتوه‌و مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كراون، به‌ڵام نابێت بڕواته‌وه ماڵه‌وه‌و بنوێتو ئاگای له هیچ شتێك نه‌بێت، ئه‌و كاره‌ی كه تا ئێستا بۆ كوردستان كراوه، پێویستی به زیاتر هه‌یه‌و ده‌بێت كورد به حه‌زه‌ره‌وه ره‌فتار بكات‌و ترسیشی هه‌بێت.
*دوای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك كێشه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مالیكی، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گله‌یی زۆر له به‌رپرسانی كورد له به‌غدا ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌دای سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌وێ به‌پێی پێویست بوه؟
د. شێرزاد نه‌جار: نه‌خێر به‌پێی پێویست نه‌بوه‌و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمیش رایگه‌یاند كه به وردیی كاره‌كانیان ئه‌نجام نه‌داوه، لێره‌دا دو خاڵی ئاڵۆز هه‌ن: یان ئه‌وه‌تا كێشه‌كان هێنده ئاڵۆزن چاره‌سه‌ر ناكرێن، یاخود ره‌نگه ئه‌وانه‌ی له به‌غدا كارده‌كه‌ن نه‌یانتوانیبێت دونیابینییه‌كی ئاوها په‌یدابكه‌ن كه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ئاشنابن، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه له وه‌فدی دانوستانه‌كان به‌شداریی ده‌كه‌ن، كه‌سانی ئه‌كادیمی‌و به‌توانابن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌كان. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێته گۆڕێ، كێ ئه‌وانه‌ی ده‌ستنیشان كردوه‌و به چ پێوه‌رێك هه‌ڵبژێراون، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌ستنیشان كران، ئه‌وكات بێگومان پێوه‌ره‌كان باش ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان ورد نه‌بون، بۆیه دهستنیشانكردنهكانیش ورد نابن‌و لێره‌وه كێشه سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌گه‌ر له وه‌فدی دانوستانه‌كاندا كه‌سی لێهاتو و ئاست به‌رزت نه‌بێت، توشی كێشه دهبیتو فێڵی سیاسیت لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هۆشیار نه‌بێت، ناتوانێت ره‌وشه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێت.
*كه‌واته له قسه‌كانی جه‌نابتاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كورد له به‌غدا ده‌كه‌ن، هێنده‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبیی دانراون، هێنده له‌سه‌ر بنه‌مای توانای شه‌خسیی دانه‌نراون.
د. شێرزاد نه‌جار: به‌ڵێ راسته، ئه‌وانه هه‌مو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی حیزبیی دانراون، ئه‌وانه نه‌هاتون خۆیان نیشانی خه‌ڵك دابێت تا خه‌ڵكیش ده‌نگیان پێبدهنو ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له به‌غدا، حیزب به‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ستاوه نه‌وه‌ك میلله‌ت، ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنی به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێمیش به بڕیاری حیزب ده‌بێت نه‌ك به هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك.
*كه‌واته لێره‌دا ته‌نها میلله‌ت زه‌ره‌رمه‌نده؟
د. شێرزاد نه‌جار: ئێمه ناتوانین بڵێین زه‌ره‌رمه‌ند، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین میلله‌ت ده‌ناڵێنێت له‌بن ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ر رۆژه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك توشی دهبێتو كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر نابن‌و ده‌ڵێن ئهداكان باش نین، كه‌واته هه‌ركاتێك ئهداكان باش نه‌بون، ده‌بێت بگه‌ڕێیت بۆ سهرچاوهكهیو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و شته‌ی دروستكردوه یان دایناوه.
*د. به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكیدا ده‌ڵێت "رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان عێراق- ئه‌مه‌ریكا به‌وشێوه‌ی ئێستا له قازانجی خه‌ڵكی كوردستاندایه"، به بإوای ئێوه ئه‌و قازانجه چییه؟
د. شێرزاد نه‌جار: به‌ڵام د. به‌رهه‌م چهشنێتیی قازانجه‌كه‌ی رونكردوه‌ته‌وه؟ له راستیدا چه‌ند جۆره قازانجێك هه‌ن، قازانجی كامڵ‌و قازانجی نیمچهییو قازانجێكیش هه‌یه كه زۆر كه‌مه، من نازانم ئه‌و كام قازانجه‌یان ده‌ڵێت.
*ئه‌ی باشه به رای جه‌نابتان كورد له كامیاندایه؟
د. شێرزاد نه‌جار: ره‌نگه له كه‌مه‌كه‌یان بێت، چونكه لوعبه‌ی سیاسی له جوڵه‌دایه، واته كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نهكراونو نه‌گه‌یشتونه‌ته حاڵه‌تی كۆتایی‌و رۆژانه گۆڕانكاریی زیاد ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر باسی قازانج بكه‌ین، قازانجێكی كه‌مه.
*ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنج كۆمیته‌یه‌ی دانراون بۆ هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌ڵواسراوی نێوان ههرێمو به‌غدا نه‌گه‌یشتنه چارهسهرێكو مالیكیش سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سازشێك به‌رامبه‌ر كاره‌كانی خۆی نه‌كات، ئایا ئه‌وكاته كورد ده‌توانێت چی بكات؟
د. شێرزاد نه‌جار: هه‌ركاتێك كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزت ره‌وانه‌ی كۆمیته‌كان كرد، ئه‌وا خودی ئه‌م كاره كوشتنی كێشه‌كانه‌و كێشه‌كان ئه‌نجامیان نابێت‌و ته‌نها له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌سوڕێنه‌وه، ده‌زانن له‌به‌رچی كۆمیتهكانیان دروستكرد؟ چونكه له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كانیاندا نه‌گه‌یشتنه هیچ ئاكامێك تا له‌و رێگه داخراوه قوتاربن، هه‌ربۆیه كێشه‌كانیان ره‌وانه‌ی كۆمیته‌كان كرد، خۆشتان ده‌زانن كۆمیته‌كان كێشه‌یان زۆره‌و له‌كاتی ناكۆكییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قیادهكانیان، كه‌واته ده‌بو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ستنیشان بكرانایه‌و پێویست بو چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزرێته‌وه، نه‌وه‌ك كۆمیته‌یان بۆ دروست بكرێت، ده‌بو ئه‌و لیژنانه‌ی پێش دانوستانه‌كان دروستكران، راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش بكردایه، واته هه‌ر وه‌فدێك كه ده‌چێته دانوستان، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راپۆرته هونه‌ریانه قسه‌بكات، كه‌واته وه‌فدێك به‌بێ راپۆرتێكی هونهریو پسپۆڕانه چۆن ده‌توانێت دانوستان بكات، كێشه‌كه لێره‌دایه.
*زۆرجار ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی كه له‌نێوان سه‌ركردایه‌تیی كورد‌و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن، به هه‌ڵواسراوی ده‌مێننه‌وه‌و ناگه‌نه ئه‌نجام، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
د. شێرزاد نه‌جار: ده‌گه‌نه ئه‌نجام، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌و ئه‌نجامه كێشه‌ی دیكه په‌یدا ده‌بێت، مانای ته‌وافوق ئه‌وه‌یه كاتێك كێشه‌یه‌ك دروستده‌بێت به ته‌وافوق چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و چارهسهریهدا كێشه‌یه‌كی دیكه قوت ده‌بێته‌وه، ته‌وافوق بۆ ئه‌وه نییه ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی په‌یداببێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی پێكهاته‌كان په‌یدا ده‌كات، كه‌واته هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك رای خۆی‌و بونی خۆی هه‌یه‌و لێره‌شه‌وه له‌م لێكدژیو ناكۆكییه‌دا ده‌بێت بگه‌یته چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندو به‌رده‌وام ناوه‌ندیش بۆ پاشه‌ڕۆژ كێشه به‌جێده‌هێڵێت، كه‌واته پێویسته له‌ناو دیموكراتیه‌تی ته‌وافوقدا هۆشیاریو هه‌ستكردن به پلاندانان‌و حهزهركردن بونیان هه‌بێت.
*به‌هێزبونی مه‌ركه‌ز له واقیعێكی وه‌ك ئێستادا كه ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌سات له عێراق دانه‌مه‌زراوه‌و هێشتا گیانی یه‌كتر قبوڵكردن وه‌ك پێویست نییه، ئایا ئه‌م ره‌وشه زیانی بۆ كورد هه‌یه؟
د. شێرزاد نه‌جار: ده‌زانن زۆر كه‌س سه‌باره‌ت به دهسهڵاتو ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیی قسه دهكاتو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌ز به‌هێز ببێت، جۆره دیكتاتۆریه‌تێك سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، من ئه‌مه‌م پێ راست نییه، پێویسته مه‌ركه‌ز له ده‌وڵه‌تدا به‌هێز ببێت، به‌ڵام چۆن كاری مه‌ركه‌ز دهڕواتو چۆن پرۆسه‌ی دروستكردنی سیاسه‌ت له مه‌ركه‌ز ده‌ڕوات، ئه‌وه ئه‌ساسه، واته ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌واوت دانا‌و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كانی مه‌ركه‌زو سیاسه‌تكردنی مه‌ركه‌ز رونكرانهوه، ئه‌وكات هیچ مه‌ترسییه‌ك له مهركهزبونی نامێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ مه‌ركه‌ز به‌جێ بهێڵیتو ئه‌ویش به ئاره‌زوی خۆی ره‌فتار بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و ناده‌ستوریی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ره‌نگه نه‌ك دیكتاتۆریه‌ت سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵكو ره‌نگه چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌ت بگۆڕێت. كه‌واته كێشه‌ی ئێمه له به‌هێزبونی ده‌وڵه‌تدا نییه، به‌ڵكو ده‌بێت پاڵپشتیی له به‌هێزبونی مه‌ركه‌ز بكه‌یت، چونكه تۆش ته‌مسیلی ده‌وڵه‌ت دهكهیتو له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا به‌شداریی دهكهیتو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌دا دانوستان ده‌كه‌یت، بۆیه پێویسته مه‌ركه‌ز به‌هێز ببێت، به‌ڵام ئه‌م به‌هێزبونه له‌سه‌ر حسابی سه‌ربه‌خۆیی پێكهاته‌كه‌ی دیكه نه‌بێت، واته پێویسته بنه‌مایه‌كی به‌هێزو جه‌وهه‌ریی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ركه‌ز بتوانێت به چ شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكات‌و ره‌فتاره‌كه‌ش ده‌بێت له‌ژێر بنه‌مایه‌كی دهستورییو كۆنكرێتیدا بێت.
*ئایا ترسی میلله‌تی كورد له به‌هێزبونی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیه‌ت بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه كه له رابردودا له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا چهوساوهتهوهو ئازاری چه‌شتوه؟
د. شێرزاد نه‌جار: نه‌خێر، ئه‌وكات ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زیی به‌هێز هه‌بو، واته ده‌وڵه‌تێكی تاكإهوانه هه‌بو، به‌ڵام ئێستا شكڵی ده‌وڵه‌ت گۆڕاوه‌و سیستمێكی فیدراڵی بونی هه‌یه. عێراق له 1921ه‌وه تا 2003 ده‌وڵه‌تێكی موه‌حه‌دی مه‌ركه‌زی بو، له 35 ساڵی دواییدا مه‌ركه‌زیه‌تێكی زۆر به‌هێزی هه‌بو، له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا بنه‌مای ده‌وڵه‌ت به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت، به‌شداریكردنی هه‌رێمه‌كان دیارده‌یه‌كی نوێیه له‌م ده‌وڵه‌ته‌و هه‌روه‌ها ئێستا پێكهاته‌كان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه، بۆیه ئێستا ئه‌و مه‌ترسیانه‌مان نابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ههمانبو. ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مهركهزیهی كه له به‌غداوه حوكم ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای تهوافوقو ده‌ستورو چه‌ندین یاسایه كه وڵات رێكده‌خات، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا پێكهاته‌كان رۆڵیان هه‌یه له‌ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مهركهزیهدا كه بێگومان رۆڵیان تێیدا هه‌یه، كه‌واته پێویسته كورد بوارنه‌دات ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌ز به‌سه‌ریدا زاڵ بێت، نه‌وه‌ك لێره‌وه هاواری لێ به‌رزببێته‌وه‌و بڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌ز به‌هێز ببێت، ژیانمان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ركاتێك مه‌ركه‌ز به‌هێز ببێت، تۆش بهشداریتو به‌شێكیت له‌و ده‌سه‌ڵاته، كه‌واته ئه‌گه‌ر مه‌یلی دیكتاتۆریه‌ت له مه‌ركه‌ز هه‌بێت، كوردیش به‌شداره له‌وجۆره ده‌سه‌ڵاته‌دا، چونكه هیچ كاتێك ئه‌وانه‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدان، رێگه به‌وه ناده‌ن بڕیار له زه‌ره‌ری میلله‌ته‌كه‌ی بدرێت‌و هه‌ركاتێكیش رێگه‌ی دا، ئه‌وا ئه‌ویش به‌شدار ده‌بێت.
*سه‌ركردایه‌تیی كورد مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌وه‌دا دێت كه مالیكی تاكڕه‌وانه بڕیاری له‌سه‌ر شته‌كان دا، ئایا سه‌ركردایه‌تیی كورد رێگه به‌وه‌نادات مالیكی به‌مشێوه‌یه ره‌فتار بكات؟
د. شێرزاد نه‌جار: به‌ڵێ ئه‌وان رێگه‌ی پێده‌ده‌ن، بۆ ناڕه‌زایی دهرنابڕێتو بۆچی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌دژی ئه‌م ده‌رده‌چێت تاوتوێی ناكهنو دانیشن‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنیش، ئه‌وا پێویسته متمانه‌ی لێ بسهننهوهو پشتگیریی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یارییه‌كی زۆر ئاساییه له‌ناو سیاسه‌تدا، ئه‌گه‌ر داواكانت نه‌گه‌یشتنه شوێنی خۆیان، ئه‌وا تۆ رێگه‌ی دیكه‌و كارتی دیكه‌ت له‌پێشه‌و ده‌توانیت له‌كاتی پێویستدا به‌كاریان بهێنیت.
*له‌وكاته‌ی فه‌وزایه‌كی گه‌وره له به‌غداو ناوچه‌كانی ناوهڕاستو خواروی عێراق هه‌بو، به‌رپرسه كورده‌كان ده‌یانوت سه‌قامگیریی عێراق سودی بۆ كورد هه‌یه، ئێستا كه ره‌وشه‌كه باشتربوه، ئه‌مانه به به‌هێزبونی مه‌ركه‌ز دهمانترسێننو به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌زانن، رای ئێوه چییه؟
د. شێرزاد نه‌جار: له راستیدا ئه‌مه مه‌نتیقێكی نامۆیه، چونكه مافی كورد له‌ناو ده‌ستوردا دانراوه‌و ده‌ستوریش زهمانهتێكه بۆ مافه‌كان، كه‌واته ئه‌و مافانه به بڕیارێك پاشهكشایان پێناكرێت، ئه‌گه‌ر پێگه‌ی كورد هێنده به‌هێز نه‌بێت كه بتوانێت به‌رگریی له مافه‌كانی خۆی بكات، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد له به‌غدا چی ده‌كات. له سیاسه‌تدا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت له‌نێوان كوتله جیاوازه‌كان نه‌وه‌ك دوژمنایه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك بن كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بن نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تاكڕه‌وانه بن، ئه‌گه‌ر تۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیت ویست، ئه‌وكات زه‌مانه‌تی میلله‌ت دهكهیتو ئه‌مه‌ش ده‌بێته كارتێكی به‌هێزو ئه‌وكاتیش به‌رامبه‌ره‌كه‌ت حسابت بۆ ده‌كات، چاوه‌ڕوان ناكرێت له سیاسه‌تدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ت شتێكت بداتێ‌و یه‌كێكی دیكه‌ت لێ وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كان دهكاتو په‌یوه‌ندی به هێزه‌وه هه‌یه، ئه‌م هێزه‌ش زۆر جۆری هه‌یه وه‌ك سهربازیو ئابوری‌و ئیداری‌و كلتوریی، كه‌واته ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئێمه له دانوستاندا به‌كاریان ده‌هێنین، ده‌بێت به‌هێز بكرێن، راسته مافه‌كانمان له ده‌ستوردا چه‌سپاوه، به‌ڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانی هاوكێشه سیاسییه‌كاندا بیر له‌وه بكرێته‌وه به چ شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكه‌ین‌و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد ئه‌م خاڵه‌ی له‌به‌رچاو بێت، چونكه له سیاسه‌تدا ئه‌و بنه‌مایه نییه كارێك ته‌واو بكهیتو دواتر پاڵی لێبده‌یته‌وه، به‌ڵكو چالاكییه‌كی مرۆییه‌و به‌رده‌وام له جوڵاندایه، سیاسه‌ت وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ر وایه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك دێته خوارێ‌و كۆمه‌ڵێكی دیكه سه‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هه‌ر ده‌ڕوات، ئه‌وكات لێوهشاوهییو شاره‌زایی شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه رۆڵ ده‌بینێت كه چۆن لێی دهخوڕێتو به چ شێوه‌یه‌ك بایه‌خ به هێماكان دهداتو تا چه‌ند رێگه‌كه به باشی ده‌ناسێت. بۆچی هه‌ر ده‌بێت سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كان به‌رده‌وام بترسن‌و بڵێن دوژمنمان هه‌یه، ئه‌ی بۆچی ناڵێن دۆستمان هه‌یه.
*ئایا به‌رپرسانی كورد ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی عه‌ره‌ب له به‌غدا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاستی شاره‌زاییه كه ئه‌مان لێی ده‌ترسن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یانتوانیوه له ماوه‌ی 17 ساڵی رابردودا كه‌سانێكی وه‌ها پێبگه‌یه‌نن روبه‌ڕوی ئه‌مانه ببنه‌وه؟
د. شێرزاد نه‌جار: به راشكاوی ئێمه نه‌مانتوانیوه، چونكه له ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا كێشه‌ی كه‌فائه‌تی ئیداریمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له توانای شه‌خسیی به‌رپرسه باڵاكانیش كێشه‌مان هه‌یه، ئێوه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌نوس هه‌مو ئه‌مانه به چاوی خۆتان ده‌بینن. موئهسهساتهكان به‌وشێوه‌یه ناڕۆن كه میلله‌ت چاوه‌ڕوانی ده‌كات، كێشه‌كه لێره‌دایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد هه‌مان ئه‌م كه‌سانه ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌غدا، هه‌ربۆیه له به‌غداش هه‌مان ئه‌زمونی كوردستان دوباره ده‌كه‌نه‌وه، كه‌واته پێویستمان به به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌تی ئه‌و كادیر‌و به‌رپرسانه هه‌یه كه له‌م ململانێیه‌دا كارده‌كه‌ن.
* ده‌وترێت كه كورد له عێراقدا بۆخۆی هه‌ندێك سه‌ڵاحیاتی به‌خۆی داوه كه ده‌ستور پێی نه‌داوه (ته‌نها نمونه‌یه‌ك: به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت له هه‌مو سهفارهتهكاندا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمه‌كان هه‌بێت، كورد ئه‌وه‌ی نه‌كردوه‌و له ده‌ره‌وه‌ی سه‌فاره‌ت نوێنه‌رایه‌تیی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات)، ئیدی له مه‌سه‌له‌ی گرێبه‌سته نهوتییهكانیشدا ئه‌و تۆمه‌ته ده‌درێته پاڵ كورد‌و شه‌هرستانی ئاماده‌یی ده‌ربڕی بێته په‌رله‌مانی كوردستان كه به شه‌فافی له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه قسه‌بكات، به‌ڵام به‌پرسانی هه‌رێم رێگه‌یان نه‌دا، رای ئێوه چییه؟
د. شێرزاد نه‌جار: راسته ئه‌وه كێشه‌یه‌كه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی كورد چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه ده‌بێته كارتی فشار به‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تیی كورد دهكهنو ئه‌و بڵگه‌یه ده‌هێننه‌وه كه كورد نایه‌وێت له‌ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا كاربكات‌و له ده‌ره‌وه كارده‌كه‌ن، كه‌واته كورد نیه‌تێكی دیكه‌ی هه‌یه، له ماوه‌ی رابردودا یاسای خزمه‌تگوزاریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ركرا كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌مه نه‌دا، له‌كاتێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه كه كورده ده‌بێت له‌ناو ئه‌و یاسایه‌دا بڕگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه دابنێت، راسته به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت نوسینگه‌كان له‌ناو سه‌فاره‌ت بن‌و ئه‌و یاسایه بێته ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌كاربخرێت، به‌ڵام بایه‌خ به‌مه نه‌دراوه، كه‌واته ئه‌وانه‌ی كه رازی نین له ره‌فتاری كورد، هه‌قیانه ئه‌و قسه‌یه بكه‌ن. كورد بۆخۆی به‌ڵگه‌یان ده‌داتێ كه ئه‌و قسه‌یه بكه‌ن، له‌كاتێكدا پێویسته به‌ڵگه‌یه‌كی كه‌م به به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بده‌ین، به هه‌مانشێوه سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان كێشه هه‌یه، راسته له ده‌ستور سه‌ڵاحیه‌ت به هه‌رێمه‌كان دراوه تا له كێڵگه نوێیه‌كان كاربكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی ده‌ڵێت ماده‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه ده‌ڵێت سامانی نه‌وت هی هه‌مو میلله‌ته‌و ئه‌گه‌ر ئێوه به ته‌نها ئه‌و سامانه نه‌وتییه دهربهێننو بۆخۆتان به‌كاری بهێنن، كه‌واته ئێوه ره‌فتار به سامانی هه‌مو عێراقه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێك توێژینه‌وه رێگه به هه‌رێمه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ده‌رهێنانی بیره نهوتییهكانیانو هه‌ندێكی دیكه‌یان رێگه ناده‌ن، بۆیه له ته‌فسیركردنی ماده‌كانی ده‌ستوری تایبه‌ت به نه‌وت جیاوازیی هه‌یه. لێره‌دا دو چاره‌سه‌ر هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا چاره‌سه‌رێكی سیاسیانه‌ی هه‌یه یاخود ده‌چیته دادگای دهستوریو له‌وێ داوای ته‌فسیر ده‌كه‌یت.
*تا چه‌ند رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه دژی ده‌ستوری عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه؟
د. شێرزاد نه‌جار: دژی ده‌ستور نییه، چونكه عێراق خۆی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكادایه، چونكه خودی ئه‌مه‌ریكا خۆی حكومه‌تی ته‌شكیل كرد‌و خۆیان بواریان بۆ هه‌ڵبژاردن رهخساندو خۆیان یاسای قۆناغی ئینتیقالیان دانا، ئه‌وان هه‌مو ئه‌م رێكخستنانهیان كرد، ئێستاش ئه‌م رێككه‌وتننامه ئه‌منییه بۆ دوباره رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، هه‌روه‌ها شه‌رعیه‌تێكی یاساییه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق، هه‌نێك كه‌س كه ده‌ڵێن ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه دژی سه‌روه‌ریی عێراقه، به‌ڵام ئایا له 2003وه تا ئێستا هیچ سه‌روه‌رییه‌ك له عێراق هه‌بوه، نه‌خێر، هه‌ربۆیه به‌پێی ئه‌مری واقیع عێراق بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش پێویستی به ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆیه لێره‌وه عێراق پێویستی به رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه، ئه‌مه‌ریكاش له به‌رامبه‌ردا نایه‌وێت له‌به‌ر خاتری عێراق به‌رگریی له‌م كێشانه بكات ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی تێدا نه‌بێت.
*نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا ده‌ڵێت ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، ئایا ئه‌وه دژایه‌تیكردنی مادده‌ی 140 نییه كه داواده‌كات خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك خۆیان چاره‌نوسی شاره‌كه‌یان دیاری بكه‌ن؟
د. شێرزاد نه‌جار: نه‌خێر ته‌نها ئه‌وه رای خۆیهتیو هیچ كه‌سێك پابه‌ندی ئه‌م رایه نییه، چونكه یاسایی نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچونه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاز كرد، ئه‌وكات گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، پێویسته بزانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، ئایا چ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی‌و واقیعی هه‌یه تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركوك ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، چونكه چاره‌نوسی كه‌ركوك له‌سه‌ر قسه‌ی تاكه‌كه‌سێك نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بڕیاری دانیشتوانی شاره‌كه خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه، ده‌ستور رێگه‌ی به‌وان داوه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن.
*هه‌ست ناكه‌ن كورد كه‌مته‌رخه‌میی ده‌كات له‌باره‌ی ماده‌ی 140؟
د. شێرزاد نه‌جار: پێویست وابو له‌كاتی حكومه‌تی ئینتیقالیهوه واته ئه‌وكاته‌ی كه له چوارچێوه‌ی ماده‌ی (58)دا كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرایه، ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی تێدایه.
*ئایا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه چییه؟
د. شێرزاد نه‌جار: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه له لایه‌نی ئابورییهكهیهتی، كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته، هه‌روه‌ها ده‌خه‌مڵێنرێت نزیكه‌ی (25 تا 30) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدابێت، دواهه‌مین كێڵگه‌ی نه‌وتی عێراقیش بێت كه ته‌واو ببێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م سامانه بكه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چ گۆڕانكارییه‌ك دروستده‌بێت، ئه‌گه‌ر له عێراقیش بمێنێته‌وه، ئه‌وكات چی روده‌دات، كێ له سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م سامانه نه‌وتییه به‌رپرس ده‌بێت، یهكلاكردنهوهكهی له‌وه‌ده‌چێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بێگانه‌ی تێدابێت، كه‌واته كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی ناوچه‌یی نییه ئێستا، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی ههرێمیو ده‌ولییه، هه‌تاوه‌كو ئێستاش به كێشه‌یه‌كی ده‌ولی ماوه‌ته‌وه، چونكه له ئاشكراكردنی نه‌وت له‌و شاره له ساڵی 1927وه به‌رژه‌وه‌ندیی گشت كۆمپانیاكانی تێدابوه، كه‌واته ئه‌و كارته ده‌ولییه كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوری تێدایه، كورد نابێت نكۆڵی لێبكات.
*سه‌ركردایه‌تیی كورد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه‌و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابوری تێدانییه؟
د. شێرزاد نه‌جار: كورد بۆ خۆی واده‌ڵێت، ئایا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تا چه‌ند بڕوایان به‌م قسه‌یه هه‌یه.