دیمانه‌
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا




Thursday, January 8, 2009
 
     

 

سازدانی‌: دیه‌ فازڵ
د.بورهان یاسین، رۆشنبیرو نوسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات (ئه‌وانه‌ی‌ له‌ناو ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات)، ئه‌گه‌ر بخوازن هه‌وڵه‌كانی‌ چاكسازیی‌‌و گۆڕانكاریی‌ سه‌ركه‌وتوبن، ئه‌وا پێویستییه‌كی‌ حه‌یاتییه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نه‌ چاكخوازانه‌ جارێ‌ به‌ر له‌ هه‌ر شتێك یه‌كترو هه‌وڵه‌كانی‌ یه‌كتر بخوێننه‌وه‌، هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌ (ناموقه‌ده‌سه‌ی‌) كه‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون، له‌ باشترین حاڵه‌تدا سیستمێكی‌ (حیزبوكراتی‌) هێناوه‌ته‌ به‌رهه‌م، كه‌ ئه‌مه‌ش ترسناكترین شێوازی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ سیاسییه‌. ناوبراو له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌دا ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ چاكسازیی‌‌و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ زیاتر ده‌دوێت.

*له‌م دواییه‌دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شكران بۆ چاكسازیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، تا چه‌ند ده‌توانرێت سودیان هه‌بێت‌و گۆڕانكاریی‌ بكه‌ن؟
د.بورهان یاسین: به‌ر له‌ هه‌ر شتێك باسكردن له‌ چاكسازیی‌‌و گۆڕانكاریی‌ له‌ ئه‌زمونی‌ باشوری‌ كوردستاندا، شتێكی‌ تازه‌ نییه‌‌و ده‌توانین بڵێین باسكردن له‌ شێوه‌ی‌ خه‌مڵاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ له‌ باشوری‌ كوردستان‌و خواستی‌ به‌رده‌وام بۆ چاكسازیی‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا، هه‌ر له‌ رۆژی‌ سه‌رهه‌ڵدان‌و ده‌ستپێكردنی‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ (له‌ 1991- 1992) له‌سه‌ر پێ‌ بوه‌. له‌ڕاستیدا ده‌كرێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئه‌زمونی‌ باشوری‌ كوردستانه‌وه‌ باس له‌ ده‌هان هه‌وڵی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ نوسه‌ران‌و رۆشنبیرانی‌ كورد بۆ چاكسازیی‌‌و به‌رهه‌مهێنانی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ته‌ندروست بكرێت. له‌ڕاستیدا به‌شێك له‌و بیروبۆچونانه‌ی‌ كه‌ ئه‌وكاته‌ بڵاوكرانه‌وه‌‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ باشوری‌ كوردستان زۆر به‌ چاكی‌ لێیان ئاگاداربون، ئێستاش  به‌های‌ فیكری‌‌و سیاسیی‌ خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌.
كه‌واته‌ به‌ر له‌ هه‌مو شتێك‌و به‌ جه‌ختكردنیشه‌وه‌، چاكسازیی‌‌و گۆڕانكاریی‌ پێویستی‌ به‌ هه‌نگاو به‌رجه‌سته‌كردنی‌ بیروبۆچونی‌ چاكسازییه‌، نه‌ك ته‌نها به‌ به‌رده‌وامی‌ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی‌ چاكسازیی‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ هه‌نگاوێك بهاویژرێت، به‌هه‌رحاڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ تێبینی‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هه‌مو هه‌وڵانه‌ وه‌كو چه‌ند دورگه‌یه‌ك له‌یه‌كتر دابڕاون، له‌وه‌ش خه‌راپتر زۆرجار كه‌ لایه‌نێك یا كه‌سایه‌تییه‌ك یا چه‌ند لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ باس له‌ چاكسازیی‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وها باسه‌كه‌ ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ نه‌ كه‌س‌و نه‌ لایه‌نی‌ تر باسی‌ له‌و چاكسازیانه‌ كردبێت.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هێماو ده‌ربڕه‌ بۆ شتێكی‌ زۆر ترسناك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پانتایی‌ كورده‌واریدا به‌ گشتی‌‌و له‌ زهنیه‌تی‌ زۆربه‌ی‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌ دیارده‌و كلتوری‌ یه‌كتر خوێندنه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر لاوازه‌، به‌ڵكو زۆرجار وا هه‌ست ده‌كرێت كه‌ له‌ پشتی‌ هه‌وڵه‌كان نه‌ك هه‌ر نه‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كتر، به‌ڵكو بگری‌‌و ئینكاركردنی‌ یه‌كترو به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گرتنی‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وی تر (كه‌س یا لایه‌ن) به‌دیده‌كرێت،  ئاخر ئه‌وه‌تا ره‌وتی‌ ره‌گ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ داوای‌ چاكسازیی‌‌و گۆڕانكاریی‌ له‌ حیزب‌و ده‌سه‌ڵات ده‌كات، هه‌ڵسوڕێنه‌رانی‌ ره‌گ سزای‌ حیزبی‌ ده‌درێن له‌بری‌ ده‌ستخۆشی لێكردنیان. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ مام جه‌لال خۆی‌ له‌ سه‌ری‌ لوتكه‌ی‌ ئه‌و حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ سزا بۆ (ره‌گ)ی‌ چاكسازخواز ده‌رده‌كات، كه‌چی‌ ئه‌وه‌تا خۆی‌ هاتوه‌ به‌بێ‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ره‌گ‌و چاكسازخوازانی‌ تر، پرۆژه‌یه‌كی‌ تری‌ چاكسازیی‌ ده‌خاته‌ڕو. نمونه‌یه‌كی‌ تر گرنگینه‌دانه‌ به‌ پرۆژه‌ی‌ چاكسازیی‌ چوار حیزبه‌كه‌ كه‌ ده‌مێكی‌ زۆره‌ پێشكه‌ش به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌‌و دو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ كراوه‌، كه‌چی‌ له‌و هه‌مو ماوه‌یه‌دا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌بێ‌ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌. 
ئه‌م پرۆژانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ لایه‌ن‌و كه‌سی‌ جیاجیا ده‌رچون، ناكرێت جیاوازیی‌ له‌نێوانیاندا نه‌بینین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ بینین‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ جیاوازییه‌كانیش له‌نێوان ئه‌م پرۆژانه‌دا، ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ هاوبه‌شه‌ن وه‌كو ده‌ستنیشانكردنی‌ گرفت‌و كێماسییه‌كان‌و چه‌مكه‌كانی‌ چاكسازیی‌‌و خاڵه‌كانی‌ لێوه‌ده‌رچونی‌ گۆڕانكاریی‌، زیاترن.
له‌ رۆشنایی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێزو لایه‌نه‌كان (ئه‌وانه‌ی‌ له‌ناو ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات)، ئه‌گه‌ر بخوازن هه‌وڵه‌كانی‌ چاكسازیی‌‌و گۆڕانكاریی‌ سه‌ركه‌وتوبن، ئه‌وا پێویستییه‌كی‌ حه‌یاتییه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نه‌ چاكخوازانه‌ جارێ‌ به‌ر له‌ هه‌ر شتێك یه‌كترو هه‌وڵه‌كانی‌ یه‌كتر بخوێننه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو تێكهه‌ڵكێشكردنی‌ هه‌وڵه‌ به‌رجه‌سته‌‌و جدییه‌كان له‌ناو یه‌ك خوێندنه‌وه‌داو چوارچێوه‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ گرنگه‌. ئه‌م هه‌ڵوێست‌و نزیكبونه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك گرنگیی‌ تایبه‌تی‌ له‌خۆده‌گرێت: 1- خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كتر نه‌ریت‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ناو كلتوری‌ دیموكراتی جێگه‌ی‌ ده‌بێته‌وه‌‌و به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت. 2- هه‌نگاوێكی‌ ئه‌وها ده‌توانێت جگه‌ له‌ گرنگییه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌، خۆی‌ له‌ خۆیدا هه‌نگاوێكی‌ گرنگی‌ خودی‌ سه‌رخستنی‌ هه‌نگاوه‌ عه‌مه‌لییه‌كانی‌ چاكسازیی بێت.     

*ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ پێشكه‌شكراون تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، ئایا ئه‌مه‌ شێوازێكی‌ دروستی‌ پێشكه‌شكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ چاكسازیكردنه‌ بۆ گۆڕانی‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ هه‌رێم، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌مو گله‌یی‌‌و كه‌موكوڕییه‌ له‌ سیستمه‌كه‌ هه‌یه‌؟
د.بورهان یاسین: هه‌ڵبه‌ته‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال له‌گه‌ڵ‌ تێبینیش له‌سه‌ر ناوه‌رۆك‌و ئه‌گه‌ری‌ جێبه‌جێنه‌بونی‌ تا پێچه‌وانه‌كه‌ی‌، گرنگییه‌كی‌ تایبه‌تی‌ وه‌رده‌گرێت، له‌به‌ر هۆیه‌كی‌ زۆر ساده‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌مو كات‌و زه‌مانێكدا ئه‌نجامدانی‌ چاكسازیی‌ فه‌راهه‌م نابێت ئه‌گه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆر به‌هێزی‌ له‌پشت نه‌بێت، ئه‌و وه‌كو سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌‌و كلیل به‌ده‌ستێك له‌ پانتایی‌ سیاسیی‌ باشوری‌ كوردستان، ده‌رفه‌تێكی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه‌. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ نابێت زێده‌ڕۆیی‌ بكه‌ین له‌ ده‌سه‌ڵات‌و تواناكانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌سه‌ر مه‌یدانی‌ باشوری‌ كوردستان، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دواجار زۆری سنورداره‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و پانتاییه‌، چونكه‌ بۆ كه‌س شاردراوه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ (مه‌سعود بارزانی‌) نه‌ك هه‌ر نیوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ له‌ باشور پێكده‌هێنن، به‌ڵكو هه‌ندێك زیاتریش له‌ نیوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات. له‌ڕاستیدا پارادۆكس (موفاره‌قه‌) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودی‌ ئه‌و ته‌رتیباته‌ سیاسییه‌ كه‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون (ئه‌و ته‌رتیباته‌ی‌ كه‌ زیاتر سوڕانه‌‌و موئامه‌ره‌یه‌ له‌ دیموكراسییه‌كی‌ راسته‌قینه‌)، رێگره‌ له‌ به‌رده‌م هه‌ر چاكسازییه‌كی‌ ته‌ندروست‌و سه‌ركه‌وتو كه‌ بتوانێت لایه‌نه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ حوكمڕانیی‌ سیاسی‌ له‌ باشوری‌ كوردستان بگرێته‌وه‌، ئه‌و ته‌رتیباته‌ی‌ (یا راستتر بڵێین ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌ ناموقه‌ده‌سه‌ی‌) كه‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون، له‌ باشترین حاڵه‌تدا سیستمێكی‌ (حیزبوكراتی‌) هێناوه‌ته‌ به‌رهه‌م، كه‌ ئه‌مه‌ش ترسناكترین شێوازی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ سیاسییه‌‌و گه‌وره‌ترین كۆسپ‌و رێگره‌ له‌به‌رده‌م به‌دیموكراسیكردنێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ روانگه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان. 
له‌ ئه‌زمونی‌ وڵاتان‌و میلله‌تانی‌ تردا له‌ چاكسازیی‌ سیاسیدا شێوازی‌ جیاجیا گیراوه‌ته‌به‌ر. چاكسازیی‌ ده‌كرێت به‌ ته‌نها حیزبێك، دامه‌زراوه‌یه‌ك یا كه‌رتێك له‌ كه‌رته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا یا ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ بگرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ باشوری‌ كوردستان له‌ زۆر ئه‌زمونی‌ تری‌ وڵاتانی‌ جیهان جیایه‌، له‌ڕاستیدا به‌ مانایه‌ك له‌ ماناكان ئه‌زمونی‌ باشوری‌ كوردستان ده‌توانێت تاكیش بێت، ته‌نها ئه‌زمونێك كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا كه‌ زۆر له‌ هی‌ باشوری‌ كوردستان ده‌چێت، ئه‌زمونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ نیشتمانی‌ فه‌لستینییه‌، واته‌ مه‌به‌ست ئه‌زمونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ فه‌لستینییه‌كانه‌ له‌دوای‌ رێككه‌وتنی‌ ئۆسلۆ. له‌و دو ئه‌زمونه‌دا چوار پرۆسه‌ی‌ گرنگ‌و به‌ توندی‌‌و به‌ ئاڵۆزییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ تێكه‌ڵاو به‌یه‌كتر بونه‌:
1) پرۆسه‌ی‌ ئافراندنی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ په‌رله‌مانتاریزم‌و نه‌ریت‌و میكانیزمه‌ دیموكراسییه‌كان‌و رێزگرتن له‌ مافی‌ مرۆڤ... هتد، به‌ مانایه‌كی‌ تر‌و زۆر به‌ كورتی‌ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ سیستمی‌ دیموكراسی‌.
 2) داهێنان‌و به‌رجه‌سته‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگای‌ به‌دامه‌زراوكراو، واته‌ خه‌مڵاندنی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ بنه‌ما هه‌ره‌ سه‌ره‌كه‌كانییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ میكانیزمه‌ هه‌ره‌ ئاڵۆزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ به‌دامزراوكراو.
3) له‌ هه‌ردو حاڵه‌تی‌ كوردو فه‌لستینییه‌كاندا نه‌ك هێشتا ئازادیی‌ ته‌واو به‌ده‌ست نه‌هاتوه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌ردو حاڵه‌تدا به‌ هه‌ندێك جیاوازییه‌وه‌ كێشه‌ی‌ خاكی‌ داگیركراو‌و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی‌ ستراتیژی‌ هێشتا له‌ باشترین حاڵه‌تدا چاوه‌ڕوانی‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ بۆ نمونه‌ كێشه‌ی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ سنور.
 4) كێشه‌‌و ململانێ‌و گرژییه‌كانی‌ ناو ماڵی‌ سیاسی‌- نیشتمانی‌ له‌ هه‌ردو حاڵه‌تی‌ كوردی‌‌و فه‌لستینیدا، به‌ كه‌مێك جیاوازیی‌ مه‌قته‌عییه‌وه‌، به‌ ره‌نگدانه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ حاڵه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌‌و به‌ گشتی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ هه‌رسێ‌ خاڵی‌ یه‌كه‌م‌و دوه‌م‌و سێیه‌مدا.
له‌و چوار خاڵ‌ (یا راستتر بڵێین چوار ره‌هه‌نده‌ی‌ روانگه‌‌و پێشوه‌چونی‌ سیاسی‌)یه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ ئاڵۆزیی‌ پانتایی‌ سیاسی‌و له‌وێشدا كێشه‌‌و گرفته‌كانمان ده‌رده‌خه‌ن، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ پانتایی‌‌و ئاڵۆزیی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ چاكسازیمان پێده‌ناسێن. ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێشه‌كان له‌لایه‌ك‌و چاره‌سه‌ره‌كان له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئۆرگانیكی‌ تێكه‌ڵاو به‌یه‌كتر ده‌بن، به‌م مانایه‌ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ چاكسازیی‌‌و گۆڕانكاریی‌ كه‌ ده‌خوازرێت سه‌رتاسه‌ری‌ بێت‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ پرسه‌ مێژویی‌‌و سیاسییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان‌و دواڕۆژێكی‌ باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌ بێت، ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كی‌ هه‌ره‌ فراوانی‌ نیشتمانی‌ هه‌بێت‌و له‌ هه‌مانكاتدا چاره‌سه‌ر بێت بۆ كێشه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، واته‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ر چوار ره‌هه‌نده‌كه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیرێن. 

*له‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ پرۆژه‌ی‌ له‌وشێوه‌یه‌ چۆن كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت؟
د.بورهان یاسین:  له‌ڕاستیدا جیاوازیی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان وڵاتانی‌ به‌ سیستم نادیموكراسی‌ له‌لایه‌ك‌و وڵاتانی‌ به‌ سیستم دیموكراسی‌ له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، له‌ حاڵه‌تی‌ یه‌كه‌مدا پرۆژه‌ی‌ چاكسازیی‌‌و گۆڕانكاریی‌ هی‌ هه‌ڵبژارده‌ (نخبه‌)یه‌، یا راستتر بڵێین هی‌ تاكه‌ سه‌ركرده‌یه‌ (واته‌ ئه‌وه‌ی‌ پێی ده‌بێژن چاكسازیی‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ڕا)، ئه‌مانه‌ش نمونه‌یان له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا زۆرن، وه‌ك ئه‌تاتورك، ره‌زا شاو جه‌مال عه‌بدولناسر... به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی‌ دوه‌مدا له‌ سیستمی‌ دیموكراسیدا پرۆسه‌كه‌ ته‌واو جیاوازه‌، ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ میكانیزمه‌كان زۆرن له‌ حاڵه‌تی‌ سیستمی‌ دیموكراسیدا، به‌ڵام شتێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ حاڵه‌تی‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ سیستمه‌ دیموكراسییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رای‌ گشتی‌ به‌ چالاكی‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌جبور كرابێت، چالاكانه‌ به‌شداریی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕانكاریدا ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌رجێكی‌ گرنگی‌ ئه‌و به‌شدارییه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میدیایه‌كی‌ ته‌واو ئازادو به‌بێ‌ مه‌رج به‌شداریكردنه‌ له‌ ژیانی‌ سیاسی‌و گۆڕانكارییه‌كاندا، هه‌ر له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ چوارچێوه‌ فیكریه‌كه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌ تا پرۆژه‌، تا پلاندانان بۆ گۆڕان‌و تا ده‌گاته‌ خودی‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ ئاستی‌ هه‌ره‌ به‌رجه‌سته‌ بون‌و عه‌مه‌لیدا، له‌ڕاستیدا زۆرجار بۆ چاكسازیی‌ له‌ بوارێكدا مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ كێشه‌كان‌و گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ چوارچێوه‌ی‌ چاكسازیی‌ وه‌كو ئه‌رك به‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پسپۆڕی‌ بێلایه‌ن ده‌سپێردرێت، دواتر ئه‌و راپۆرته‌ی‌ كه‌ ئه‌و كۆمیته‌ پسپۆڕییه‌ ئاماده‌ی ده‌كات، ده‌كه‌وێته‌ به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ رای‌ گشتی‌‌و هه‌مان راپۆرت رێگه‌ خۆی‌ ده‌گرێت له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ سیاسی‌- په‌رله‌مانیدا، به‌ڵام له‌ هه‌مو حاڵه‌تێكدا گرنگه‌ كه‌ حیزبی‌ (یا حیزبه‌كانی‌) ده‌سه‌ڵاتدار‌و ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئۆرگانیكی‌ تێكه‌ڵاوی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌بن.

*ده‌كرێت رۆڵی‌ په‌رله‌مان چی‌ بێت له‌م كاته‌دا، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ بكاته‌ یاسا ئایا ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا یه‌كێكیان ده‌ستنیشان بكات، پێتوانییه‌ گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه‌ بكات ئه‌وا ده‌بێت هه‌رسێكیان بكاته‌ یاسا، چونكه‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ دی‌ عاجز ده‌بێت؟
د.بورهان یاسین:  جارێ‌ به‌ر له‌ هه‌ر شتێك من خۆشبین نیم به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ بتوانێت پرۆژه‌یه‌كی‌ هه‌ره‌ فراوان كه‌ هه‌مو ئاست‌و ئه‌ركه‌ سیاسییه‌ گرنگه‌كان بگرێته‌وه‌، ئه‌نجامبدات، نه‌ك هه‌ر خه‌ڵك به‌ گشتی‌، به‌ڵكو به‌رپرسه‌ كورده‌كانیش به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانی‌ له‌ به‌غدا ده‌ستبه‌كارن، ئه‌وه‌ باش ده‌زان كه‌ له‌گه‌ڵ‌ بونی‌ زۆر كۆسپ‌و گرژی‌‌و گرفتیش ئه‌وجا په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ به‌غدا له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر "په‌رله‌مانتره‌"، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا كه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان (هه‌ر نه‌بێت به‌ ناو) ئه‌وه‌ 17 ساڵه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌غدا به‌ زۆر كێشه‌شه‌وه‌ ته‌مه‌نی‌ چه‌ند ساڵێكی‌ "كورته‌". په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئیفلیجه‌‌و ده‌ربڕی‌ ئه‌و ستره‌كتوره‌ حیزبۆكراتیه‌یه‌ كه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌رهه‌میانهێناوه‌‌و رۆڵی سیاسیشی‌ له‌ هی‌ زۆرێك له‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌فریقیاش كه‌متره‌.
به‌شه‌كه‌ی‌ تر له‌ پرسیاره‌كه‌ت ئه‌گه‌ره‌ (فه‌ره‌زیه‌یه‌)، ئایا په‌رله‌مان پرۆژه‌یه‌ك له‌وانه‌ی‌ كه‌ دراون هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وه‌ ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر هیچ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، یا چی‌ ده‌كات، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیان له‌ باشوری‌ كوردستان له‌سه‌ر بیناكراوه‌، هیچ پرۆژه‌یه‌ك به‌بێ‌ قبوڵكردنی‌ پارتی‌‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵكو ئه‌سڵه‌ن مومكینیش نییه‌ تێبپه‌ڕێت.
به‌هه‌رحاڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمان‌و بگره‌ نیگه‌رانیشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌نی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ نه‌ك هه‌ر باس‌و خواس ده‌كرێت له‌سه‌ر چاكسازیی‌، به‌ڵكو پێشوه‌چونه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌و ره‌وته‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا گرتیه‌به‌رو سه‌رهه‌ڵدانی‌ ره‌گ‌و زۆر شتی‌ تر، ئاماژه‌‌و هێمای‌ ئه‌وه‌ بونه‌ كه‌ باس‌و خواسه‌كان بۆ چاكسازیی‌ تا ئێستا هه‌ر له‌ ئاراسته‌ی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ هاتون، به‌ڵام له‌ ئاراسته‌ی‌ پارتییه‌وه‌ كه‌م تا زۆر باس له‌ پرۆژه‌ی‌ چاكسازیی‌ ده‌سه‌ڵات نه‌كراوه‌. ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌ك هه‌ر به‌ره‌وڕوی‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵكو بۆ نمونه‌ به‌ جدیی‌ به‌ره‌وڕوی‌ خودی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال‌و هه‌ر هه‌وڵێكی‌ یه‌كێتی‌ بۆ چاكسازیی‌ ده‌بێته‌وه‌. دواجار تۆ چاكسازیی‌ له‌ پانتاییه‌كی‌ سیاسیدا ده‌كه‌یت كه‌ پارتی‌ تێیدا نه‌ك هه‌ر به‌شدارێكی‌ كارای‌ سیاسییه‌، به‌ڵكو بگره‌ به‌ زۆربه‌ی‌ پێوه‌ر باڵاده‌ستیشه‌.
به‌هه‌رحاڵ‌ گه‌ر په‌رله‌مان ده‌ستیش به‌رێت بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ چاكسازیی‌ سیاسیی‌ سه‌رانسه‌ری‌، ئه‌وا زۆر گرنگه‌ خاڵی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پێزانین بێت به‌ هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ تا ئێستا دراون به‌ ئاراسته‌ی‌ چاكسازیی‌، ئه‌مه‌ كارێكی‌ دیموكراسیانه‌یه‌‌و هێمایه‌كه‌ كه‌ هه‌مو هه‌وڵه‌كان ده‌خوێنرێنه‌وه‌‌و حسابیشیان بۆ ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه‌ هه‌مو لایه‌نێك ده‌بن به‌ خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌‌و هه‌موشیان له‌ به‌رپرسیارێتی‌ سه‌ركه‌وتنییه‌وه‌ ده‌گلێن، به‌و مانایه‌ش چاكسازیی‌ سیاسی‌ ته‌واوی‌ پانتایی‌ سیاسی‌ ده‌گرێته‌خۆ، چاكسازیی‌ پانتایی‌ سیاسیی‌ نه‌ته‌وه‌، نه‌ك هی‌ تاقمێك یا حیزبێك، ده‌گرێته‌وه‌.
  

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
azad jaf-usa
 تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌م جۆره‌ چاوپێكه‌وتنانه‌ زیاد بكه‌ن ئه‌م رۆشنبیر و كه‌سه‌ شاره‌زایانه‌ بدوێنن، زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی‌ ده‌تانه‌وێت له‌رێگه‌ی‌ كه‌سانێكی‌ وه‌ك د.بورهانه‌وه‌ بۆچونه‌ كان بگه‌یه‌نن راسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ناو كوردستان باشتر معاناته‌كان ده‌زانن به‌لاَم باور بكه‌ن ئێمه‌ش ده‌یبینین و هه‌ستی‌ پێده‌كه‌ین من كه‌سێكی‌ خاوه‌ن پله‌م له‌ناو ئه‌و دوو حزبه‌ گه‌وره‌یه‌دا و له‌ گه‌وره‌ترین ولاَتی‌ جیهانیش ده‌ژینم به‌لاَم دلخۆشم به‌ بینینی‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ و بونی‌ ستافێكی‌ چالاك و گه‌نج كه‌ ده‌توانن له‌ زمانی‌ رۆشنبیرانه‌وه‌ خه‌ڵك وشیار بكه‌نه‌وه‌ به‌م شێوه‌ ئه‌كادیمیه‌ چاوپێكه‌وتن بكه‌ن ده‌ستان خۆش گه‌نجانی‌ هه‌رێمه‌كه‌م.
هؤشيار
 ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌و راپۆرت و چاوپێكه‌وتنانه‌، من خۆشحاڵم كه‌ گه‌نج و رۆژنامه‌ و ماڵپه‌ری‌ له‌م جۆره‌مان هه‌یه‌ له‌ كوردستانه‌ داماوه‌كه‌ماندا، ده‌مه‌وێت بپرسم تاكه‌ی‌ ‌ئه‌م حزبانه‌ نایه‌نه‌وه‌ هۆش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ گۆرانیش ده‌كه‌ن تاكه‌ی‌ وا به‌ هێواشی‌ كارده‌كه‌ن ئه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌كه‌م تاكه‌ی‌ نایه‌نه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان تاكه‌ی‌ ......
حمه‌ زاهیر/ مالمو / سوید
 به‌لێ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ری پێک هاتوون رێگره‌ له‌به‌رده‌م چاکسازی دا، چونکه‌ ئه‌وان له‌ چاکسازی دا زیان به‌خش ده‌بن . وه‌ پێش هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ چاکسازی ئه‌بێت یه‌کێتی و پارتی خۆیان له‌که‌سانی گه‌نده‌ل و لاورگه‌ و ...... پاک بکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ به‌ردی سه‌ره‌رێی پرۆسه‌ی چاکسازین . وه‌ هیوادارم پرلمانی 17 ساله‌ی کوردستان په‌یره‌وی ده‌سه‌لاتی قانونی خۆی بکات وه‌ چیتر چاوه‌روانی ئیشاره‌تێک نه‌بن له‌ حیزب یان له‌ حکومه‌ته‌وه‌ . له‌کۆتایدا سه‌ری رێز بۆ دکتور بورهان یاسین دائه‌نه‌وێنم . حمه‌ زاهیر / ئه‌ندامی پێشوی کۆمیته‌ی ریفراندوم / مالمو/سوید
omed issa
 jan guillou گۆتیتی :زانیاری خه‌راپ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دیموکراسی.
kameran mhiedin
 awaney natwann karubari xoyan beriewe bern,nachar ebn ml bo xelkani tr danewienn.herweku le azmuni 18 saleda biniman ke chon heymeney dagirkeranyan gierayew bo kurdistan. le mawey am 18 saleda daway chaksazi berdewam hebwe belam welami nedrawetewe bgre djayeti krawe.
Sabah Yassin
 کاتیک ئه‌م جۆره‌ نووسیانه‌ ده‌خوینمه‌وه‌ ده‌بین که‌ پارتی و یه‌کیتی چۆن مامه‌ڵه‌ به‌ خۆین رژاو کولتور دابه‌شکراوه‌ و خاکی بێناو کراوه‌یه‌ کورده‌وه‌ چۆن ده‌ناڵێن و نازانم ئه‌و که‌سانه‌ که‌ خۆیان به‌ سه‌روکی ئه‌و دوپارته‌ ده‌زان شه‌رمه‌زار نابن له‌و هه‌موو بێتوانیا که‌ به‌دی ده‌که‌ن و هیچیان بۆ ناکریت. باش ئایا ئازیه‌تی ئه‌وایان نیه‌ که‌ بڵین نایزان یان ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بن، خۆ ئه‌و پیاوانه‌ که‌ ماون ناتوان هه‌تا هه‌تایه‌ له‌سه‌ر خۆی رژا و بخۆن گوی به‌ هیچ نه‌ده‌ن. ائاز ئه‌و مرۆڤیه‌ که‌ گویده‌گریت وده‌سته‌به‌رار ده‌بی نه‌ هه‌ر به‌زور خۆ به‌ خاوه‌ن کارێک ده‌کات که‌ لێ نازنیت. سه‌روک و ئه‌ندم مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان ده‌زان که‌ توانا و شاره‌زایان زۆر که‌مه‌ و خۆ ئه‌گه‌ر به‌ من بروا ناکه‌ن با خۆیان سه‌یر شه‌هاده‌ی زانکوکانیان بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌وش ناکان با سه‌یر ترافیک سه‌یاره‌ بکه‌ن، ته‌نانه‌ ت ئه‌و کاره‌شیان بۆ ریک نه‌خراوه‌. جا به‌ چ مانا و پێوه‌ریک خۆیان به‌ زانا ودانا و به‌ریوه‌بر و سیاسی و کومه‌ڵه‌یه‌تی و باوک و خۆشه‌ویستی مرۆڤی ده‌زان.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ