سازدانی: به‌هادین یوسف
سالار عه‌زیز كه‌سایه‌تی سیاسی كه له نێوان ساڵانی (1993--1996) پارێزگاری سلێمانی بو، ئه‌و ماوه‌یه‌ش شه‌ڕی ناوخۆ و بارودۆخی ئاڵۆزی كوردستان بو، به پێویستی ده‌زانێت له یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا سیستمی لا مه‌ركه‌زی به ته‌واوه‌تی بچه‌سپێت و داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كات، به وریایی و هۆشیارییه‌وه كار بۆ ده‌رچونی یاسایه‌كی تۆكمه بكه‌ن.
* رای تۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه چییه؟ ده‌توانین بڵێین سیستمی لا مه‌ركه‌زی تێدا چه‌سپیوه؟ یان بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان سیستمی لا مه‌ركه‌زی تێدا جێكراوه‌ته‌وه؟
سالار عه‌زیز: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی دوایی كه له‌م مانگه‌دا له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه، ئه‌گه‌ر به‌راودی بكه‌ین به پڕۆژه‌كه‌ی پێشتر، گۆڕانكاریی باشی تێداكراوه، كاتی خۆی هه‌رسێ پارێزگاكه پڕۆژه‌ی خۆیان نوسیه‌وه‌و پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان كرد، به‌ڕاستی پرۆژه‌ی پارێزگاكان زۆر باش بو، تا راده‌یه‌كی زۆر لامه‌ركه‌زیه‌تی پێوه دیار بو، ئه‌م پڕۆژه‌یه كه له مانگی 7ی ساڵی 2005دا درابوه په‌رله‌مان، دیاره لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌مه‌یان به دروست نه‌زانیبو، به زیاده‌ڕۆییان حساب كردوه، ئه‌گینا چۆن پڕۆژه یاسایه‌ك پێشنیار ده‌كه‌ن، له ژیانی حكومه‌تی عێراقدا ئه‌وه‌نده پارێزگا بێئههمیهت و بێده‌سه‌ڵات نه‌كراوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه كه بۆ رێنمایی فه‌رمانگه‌یه‌كی بچوك نوسرابێته‌وه و ناویشیان ناوه لامه‌ركه‌زی.
نیگه‌رانییه‌كه له‌وه‌دایه بۆچی ده‌بێت په‌رله‌مانتار یان برا یاساییه‌كانمان (مه‌به‌ستم هه‌مویان نییه!)، بیانه‌وێت كه‌له‌بچه‌ی داموده‌زگایه‌كی وا گرنگ بكه‌ن؟، دیاره ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه به توندی ره‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه رۆڵی باشیان هه‌بوه له‌م بواره‌دا، بۆیه دیسان پڕۆژه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه، پێشكهشكرایهوه و گه‌یشته په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه باشه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌موكورتی تێدایه، كه به‌داخه‌وه ده‌ستی یاساییه‌كانی پێوه دیاره و ویستویانه تا بۆیان بكرێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگا كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه هه‌ندێك یاساناس له كاتێكدا ئه‌وان شاره‌زاترن و هۆشیارترن و خۆشیان ئه‌ندامی په‌رله‌مانن و یه‌كێك نین له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێیانوترابێت له‌سه‌ر فڵانه مه‌سه‌له چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ بدۆزنه‌وه، ئه‌وان پێویسته له هه‌مو كه‌س زیاتر داكۆكیی له مه‌سه‌له دیموكراتییه‌كان بكه‌ن، بۆ سیستمه‌كه له سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زی نه‌بێت، مه‌ركه‌زی بێت، له كاتێكدا ئێمه خۆمان داوای لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ین، چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند شه‌ڕی لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ین، تا ئێستاش شه‌ڕه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه مه‌ركه‌ز ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزبكات و هه‌مو سهڵاحیهتهكان به‌ده‌ست خۆی بێت، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم كه‌مبكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هه‌یه كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆچی ده‌بێت، ئێمه بۆ خۆمان ئه‌وه‌مان پێ باشه‌و جۆره‌ها بیانو ده‌هێننه‌وه و بیانوهكانمان هه‌موی دروستیشه، هه‌رێم كیانێك بێت خۆی بتوانێت باشتر بیبات به‌ڕێوه، سیاسییه‌كانی ئێمه و نوێنه‌ره‌كانی ئێمه له به‌غداو ئه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌به‌ن به‌ڕێوه، پێیان خۆشه له شوێنی تریش نیزامی فیدراڵی هه‌بێت، پارێزگایه‌ك یان چه‌ند پارێزگایه‌ك له عێراق، هه‌رێمێكی فیدراڵی پێكبهێنن، كه‌چی بۆلای خۆمان جۆرێكی تریان ده‌وێت، بۆلای خۆمان لامه‌ركه‌زی دروست نه‌بێت و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌مه‌ركه‌ز بێت، حیكمه‌ت له‌مه‌دا چییه؟ عهجابه مهركهزییهتبون چی سودێكی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌م وڵاته، ئێمه كه ده‌ڵێین با لامه‌ركه‌زی بێت، مه‌به‌ستمان بۆ رێكخستنی وڵات و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان و گه‌شه‌كردنی ئابوری و هه‌مو بواره‌كانی تری ژیانه، كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و رێكخراو گه‌شه بكات و بۆ پێشه‌وه بچێت، ئاشكرایه له سیستمێكی مه‌ركه‌زیی به‌هێزه‌وه ئه‌و پێشكه‌وتنه نابێت و نابینرێت.
* بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌وانه پێت باشه له‌سه‌ر كام بنه‌مایانه سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت دابنرێت؟ یان كامه بنه‌ما په‌یڕه‌و بكرێت بۆ چه‌سپاندنی سیستمه‌كه له كوردستاندا؟
سالار عه‌زیز: سه‌لمێنراوه‌و ده‌ركه‌وتوه لامه‌ركه‌زیه‌ت سیستمێكی زۆر سه‌ركه‌وتو بوه له جیهاندا، له هه‌ندێك شوێندا لامه‌ركه‌زی له شارێكدا هه‌یه، ئێستا شاره‌وانی له سلێمانیدا ده‌بێت چه‌ندین شاره‌وانی بچوك دروستبكات، به‌هۆی ئه‌مه‌وه ده‌توانێت ئاگای له‌وه‌بێت چی شتێك پێویسته، كه‌موكوڕییه‌كان له چیدایه؟ كێشه‌كان چین؟ له وڵاتان كۆمۆنی گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌یه، ئه‌و كۆمۆنانه ده‌زانێت چه‌ند كه‌س له‌و شوێنه هه‌ژاره شوێنێ نیشته‌جی بونی نییه، ده‌رامه‌ت چۆنه، گیروگرفته‌كان چییه؟ باری ئابوری چۆنه؟ ئه‌مه شتێكی پێویسته، به‌هۆی ئه‌مه‌وه ده‌توانێت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دروست بكات، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان ئاگایان له‌سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان ده‌بێت.
ئینجا پاره‌و سه‌روه‌تی ئه‌م وڵاته هی هه‌مو خه‌ڵكه، ناكرێت له ناوه‌نده‌وه به ئاره‌زوی خۆی خه‌رجی بكات، پێویسته ده‌ستكه‌وت و پاره‌و پوله‌كانی ده‌وڵه‌ت دیاربن، هه‌مو كات بزانرێت، ئه‌و كات به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا به‌پێی سیستمێك له ناحیه‌و قه‌زاكان و له‌وێوه بۆ پارێزگاكان و بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جگه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری وه‌كو دادوه‌ری و په‌رله‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبكرێت، هه‌ركه‌س به‌شی خۆی وه‌ربگرێت، ئێمه نیمچه دهوڵهتێكین، مه‌ركه‌ز واته ده‌سه‌ڵات پێویستی به بودجه‌یه بۆ كاره‌كانی خۆی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و وه‌زاره‌ته‌كان و بۆ نه‌وت و كاره‌با، كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گرنگ، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت به‌شی ئه‌مانه‌ی لێ جیابكاته‌وه، كه پێویستن بۆ ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت بودجه‌ی ئه‌وانه دیاریبكات و ئه‌وه‌ی تری دابه‌ش بكات به‌سه‌ر به‌شه‌كانی تردا، ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سیستمی ئیداره‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی لامه‌ركه‌زی بنیات بنرێت، ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت، كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت، ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی له یاسا‌و ده‌ستوری وڵات لابدات، به‌ڵام خۆشی ده‌توانێت یاسا دابنێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسادانان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، په‌یوه‌ست بكرێت به وه‌زاره‌تێكه‌وه، هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته، ئه‌ویش ده‌توانێت ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ر كارێكی كرد، رێگریی لێبكات، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بتوانێت هه‌ندێك یاسا دابنێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی خۆیدا بگونجێت، یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پارێزگایه به ههیئهتێكهوه په‌یوه‌ست ده‌بێت، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسی به‌و هه‌یئه‌ته بێت و پێك بێت له پارێزگاكان و ره‌نگه چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تێدا به‌شدار بێت، په‌یوه‌ندیی ئه‌نجومه‌نه‌كان به ده‌ستكه‌وته‌وه بێت نه‌ك به وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، خاڵێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه لامه‌ركه‌زی بێت، ده‌بێت مه‌ركه‌ز به‌شێكی خۆی له بودجه‌كه به دادپه‌روه‌رانه‌و به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت، ده‌بێت دیاری بكرێت و بدرێته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه ئه‌و پارێزگایه ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی دارایی و ئیداریی هه‌بێت، له یاسای پارێزگاكانی عێراقدا هی سه‌رده‌می به‌عس، پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌بو، له كاتێكدا حكومه‌تی عێراق دژی لامه‌ركه‌زیه‌ت بو، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و یاسایه بكه‌یت، پارێزگار به‌رپرس و چاودێری هه‌مو فه‌رمانگه و دائیره‌كانی ناو پارێزگاكهیهتی، ده‌توانێت بڕیاره‌كان رابگرێت، هیچ فه‌رمانبه‌رێك دانامه‌زرێت ئه‌گه‌ر پارێزگار ته‌سبیتی نه‌كات، هیچ بڕیارێك له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه جێبه‌جێناكرێت ئه‌گه‌ر پارێزگار ئاگای لێنه‌بێت، هیچ نامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌وه نایه‌ت یان ناچێت بۆ وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر ئاگای لێنه‌بێت، پارێزگار ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێبدرێت، به‌پێی یاسای پارێزگاكانی كۆن، پارێزگار به‌رپرسی ئاسایشی ناوچهكهیهتی، له یاساكه‌ی ئێستای پارێزگاكاندا، كه ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان زۆر باشه‌و گۆڕانی زۆری تێداكراوه له‌وه‌ی پێشوی په‌رله‌ماندا، ده‌ڵێت: پارێزگار ده‌بێت ئه‌من و ئاسایش بپارێزێزێت، ئێمه ده‌ڵێین به‌چی بیپارێزێت، خۆ ده‌بێت پارێزگار به‌رپرسی ئاسایش بێت و مه‌سئولی داموده‌زگاكانی بێت و به قسه‌ی بكه‌ن، په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌نها له روی (مهسلهكییهوه) ده‌بێت، به‌پێی یاسای كۆنی عێراقی و به‌پێی یاسای ئێستای پارێزگاكانی عێراق، به‌رپرسی هه‌مو پۆلیسه به هه‌مو به‌شه‌كانی گومرگ و ره‌گه‌زنامه و فریاكه‌وتن و دارستان و كاره‌با، جگه‌له‌وه به‌رپرسی راسته‌وخۆی هه‌مو مونتهسیبهكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منه، كه ئه‌وسا مودیریه‌تی ئه‌من چۆن بو، پارێزگار ئه‌و دهسهلاَتهی نه‌بێت چۆن ده‌توانیت ئه‌من و ئاسایش بپارێزێت، قایمقام ئه‌گه‌ر ئه‌و دهسهلاَتهی نه‌بێت، چۆن ده‌توانێت بیپارێزێت، پارێزگار سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی و دهسهلاَتی جێبه‌جێكردنه، ئه‌ی به‌چی دهسهلاَت جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر هێزی چه‌كدار (جگه له سوپا)ی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بێت، بۆچی به‌رپرسی یه‌كه‌ی ئیدارییه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌م هه‌بێت، كه وترا به‌رپرسی جێبه‌جێكردنه، واته به‌رپرسی هه‌مو شتێكه له سنوری خۆیدا، له‌به‌ر ئه‌وه قایمقام و ناحیه‌ش به هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌بێته پاشاگه‌ردانی هه‌ر وه‌زیرێك بێت و به‌رپرس بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌و پارێزگار به پله جێگری وه‌زیره، خۆی به به‌رپرسی بزانێت، وه‌زیر ناتوانێت بێ ئاگاداری وه‌زیر یا قایمقام یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری، هیچ شتێك بكات له سنوره‌كه‌یدا، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له هه‌مو كاروبار‌و ئیش و كاره‌كاندا بكرێت.
* ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه تۆ پێشنیازی دامه‌زراندنی ده‌كه‌یت له چ ئاستێكدا بێت له ئاستی سێ دهسهلاَتهكهی تر، یان له ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زاره‌تێكدا بێت؟
سالار عه‌زیز: ده‌بێت ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت بێت، چونكه ئه‌گه‌ر پارێزگایه‌ك په‌یوه‌ست بكه‌یت به وه‌زاره‌تێكه‌وه، له كوردستاندا ئێستا سێ پارێزگار هه‌یه، ئایا ده‌كرێت سێ پارێزگار په‌یوه‌ست بكه‌یت به وه‌زیرێكه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، له‌كاتێكدا هه‌مو ولاَتهكه له‌م پارێزگایانه پێكهاتوه، چیتر هه‌یه جگه له‌وان، له هه‌ولێر پارێزگای لێده‌ركه‌وێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چیان بۆ ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌مای به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ولاَت خه‌ڵك له هه‌مو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندی به پارێزگاكانه‌وه هه‌یه، له ئه‌نجومه‌نه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و پارێزگار یان قایمقام یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه جێبهجێكاریهتی، لامه‌ركه‌زی واتا دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت، ده‌سته‌یه‌ك په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزگاكان كێشه‌ی زۆریان هه‌یه له‌ڕوی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن و كۆمهلاَیهتییهوه، ده‌بێت په‌یوه‌ندیان به ده‌سته‌یه‌كی زۆر بالاَوه هه‌بێت، ئه‌گینا ئه‌وه له لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌رده‌چێت.
* بێ بونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئهمنیو ئیداری‌و دارایی‌و یاسادانانه، لامه‌ركه‌زییه‌ت هیچ مانایه‌كی نامێنێته‌وه؟
سالار عه‌زیز: هیچ مانایه‌كی نییه، پێویسته ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان خه‌ڵك هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه یاسا دیاریكردوه، كه ئه‌و كه‌سه‌ت هه‌ڵبژارد كه بڕوات دایه كه میلله‌ت متمانه ی پێدا ده‌بێت ئه‌و متمانه‌یه‌ت پێبێت كه ئه‌توانێ ئه‌م وڵاته به‌رێوه ببات، بڕوا به‌وه هه‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌خه‌یته ده‌ست ده‌بێت بڕوای ئه‌وه‌شت پێی هه‌بێت كه كاروباره‌كان ببات به‌ڕێوه، بۆبڕوا به كه‌سێك هه‌یه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای جیاواز كراوه‌ته وه‌زیر، وه‌زاره‌تێك ببات به‌ڕێوه بۆ متمانه به ئه‌نجومه‌نێك نه‌كه‌یت كه خه‌ڵك ده‌نگی پێیداوهو هه‌ڵیبژاردوه كه له ئاستێكی باشدان، كه وڵاته‌كه ببه‌ن به‌ڕێوه، بۆچی داوای لامهركهزییهتو ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین بۆ هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان‌و ئه‌مه دیموكراتی داده‌نێیت، هه‌مو قسه‌ی براده‌ره‌كانی خۆمانم بیرده‌كه‌وێته‌وه كه‌بۆچی فیدراڵی باشه نمونه‌ی دنیایان ده‌هێنایه‌وه له ئه‌ڵمانیاو سویسرا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه لامه‌ركه‌زییه‌ت سیسته‌مێكی باشه ، ئه‌ی بۆ له كوردستان باش نهبێتو كلكو گوێ بكرێت، ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌ره بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراتییه‌ت ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ نه‌مانی گهندهڵیو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه ده‌توانێت بهنهخشهوپلان كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ربكات، كێشه‌ی ئابوری چاره‌سه‌ر بكات، مه‌ركه‌ز ناتوانێت‌و سهركهوتونابێت كه‌له‌ده‌ره‌وه نه‌خشه بۆ نمونه بۆناوچه‌ی سلێمانی دابنێت، پێم وایه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی خۆی ده‌توانێت نه‌خشه‌و پلانی باشتر دابنێت به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ندین راوێژكار كه‌له یاساكه‌دا هاتوه، ده‌سته داده‌نرێت خه‌ڵكی شاره‌زاو به‌توانا دێنن سود له ئه‌زمونی خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به‌و شێوه‌یه ده‌توانین باشتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، نه‌ك لهمهركهزهوه ئه‌و شتانه بۆ دیاریبكات كه له‌دنیادا باوی نه‌ماوه‌و فه‌شه‌لی هێناوه، مادام یه‌ك سیتهمو ده‌ستور هه‌یه له‌عێراقدا ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره كاربكه‌ین مه‌عقول نییه سیستهمو ده‌سه‌ڵاتی ئێمه جیاوازبێت له‌گه‌ڵ عێراقدا، له‌وێ داوای دیموكراتی بكه‌ین‌و لێره ئه‌نتی دیموكراتی بین، لهوناوهندی عێراق داوای ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی بكه‌ین، لای خۆمان به‌پێچه‌وانه‌وه كه هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكدا كۆبكرێته‌وه.
* به‌راوردی ئه‌م پرۆژه‌یه‌و یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جیاوازییهكاینان له‌چیدایه؟ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئهنجومهنو پارێزگاكاندا، كامیان گونجاوتره بۆ به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می ئێستای ئیداری؟
سالار عه‌زیز: پێم وایه یاساكه‌ی عێراق زۆر دیموكراتییو مهنتیقیو گونجاوه بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات، به‌داخه‌وه لێره ده‌بێت فشاری زۆر بكه‌یت به‌شێكی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان فشاربكهن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، ژماریه‌ك به‌ره‌وڕویان بوهستێتوه، سه‌یره یاساییه‌كان خۆیان به بیانو كلكو گوێی ئه‌و یاسایه بكهنو بیانه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك ده‌گونجێت ئه‌و پارێزگایانه ده‌سه‌ڵاتیان كهمبكرێتهو، مه‌ركه‌ز ده‌سه‌ڵاتدار بكه‌ین، ئه‌وه جێگای سه‌رسوڕمانه، پێویسته ئێمه زۆر سود له یاسای پارێزگاكانی عێراق وه‌ربگرین، ئه‌وه نهجیابونهوهیه، ئێمه له كوردستان كه ده‌ڵێین فیدراڵی خۆ جیانهبوینهتهوه، باسی ته‌جروبه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیدراڵی بوین ده‌ڵێین وه‌رن سود له ئه‌زمونه‌كه‌ی ئێمه وه‌ربگرن، له‌به‌رئه‌وه گرنگرترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌و بودجه‌یه‌ی له عێراق وهردهگیرێتو ئه‌وه‌ی لای خۆمان كۆده‌كرێته‌وه ده‌بێت دیاربن، به‌شی سیایدی لێدهركهین ئه‌وه‌یتری دابه‌شبكه‌ین به‌سه‌ر پارێزگاكاندا جگه‌له‌مه، ئه‌وه لامه‌ركه‌زییه‌ت نییه، ئه‌مه خۆشه‌ویستی بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات و باشكردنی وڵات‌و لابردنی ده‌سه‌ڵاتی حزب له‌سه‌ر حكومهتو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نییه ، ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زی بچه‌سپێت ئه‌وه به‌سه‌ر زۆر گیروگرفتی ئیداری‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زاڵ ده‌بین ئه‌مه باسی به‌شێكم لهدهسڵاتهكان كرد، ده‌سه‌ڵاته‌كان له یاساكه‌دا هاتوه، به‌تایبه‌ت له بواری ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تی، له قانونی كۆنی عێراقدا، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر زۆر له‌بورای پرۆژهكانو ئاوهدانكردنهوهكشتوكاڵو تهندروستیو رۆشنبیری له‌هه‌مو بواره‌كاندا دراوه‌ته ئه‌نجومه‌ن یان پارێزگا، ئه‌مانه هه‌موی ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه باسی بكه‌م‌و بچه‌سپێت داوا له رۆژنامه‌نوس شاره‌زاو یاساییه‌كان ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه به‌شداریه‌كی كه‌میان هه‌بوه له‌م بواره‌دا چۆن ده‌توانین ورده ورده شته گرنگه‌كانی دیاریده‌كه‌ین تا بتوانین ئه‌وانه بخه‌ینه ناو ده‌ستوره‌وه، تا ده‌ستوره‌كه‌ش ببێته ده‌ستورێكی دیموكراتی، ئه‌مه زۆر گرنگه كه‌مترین شتی له‌سه‌ر نوسراوه، یاسای پارێزگاكان په‌یوه‌ندی به هه‌مو به‌شه‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه كه ده‌بێت رۆشنیرو شاره‌زاو یاساییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مه بدوێن ده‌بێت حزبه‌كان خۆیان قسه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئیش نه‌بێت، چی ئیشه ئه‌مه كاری بنه‌ڕه‌تیه، یاسای باش ده‌رچوه به‌ڵام ئهمهیاسایهكی زۆر گرنگه له‌په‌رله‌مان، ئه‌مه زۆر گرنگتر له‌وانه‌ی تائێستا باسكراوه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه ئه‌مه ژیانی خه‌ڵك رێكده‌خات له‌هه‌مو بوراه‌كاندا، نابێت بهێڵین په‌له‌بكرێت له‌ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت مه‌ركه‌ز به‌هێز دهكاتو پارێزگاكان لاوازده‌كات‌و سیسته‌می لامه‌ركه‌زی لاواز ده‌كات، نابێت په‌له‌بكرێت له‌دانانی یاسایه‌كی كاڵوكرچو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باشترین شت به‌ڕای من پێویسته سودی ته‌واو له یاسای پارێزگاكانی عێراق وه‌ربگرین.
* به‌بۆچونی تۆ جارێ په‌له له‌و یاسایه نهكرێتو رابگیرێت، تا كۆبونه‌وه‌و گردبونه‌وه‌ی بۆ بكرێت له نێوان یاسایی‌و ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دهوڵهمهندبكرێت؟
سالار عه‌زیز: پێویسته هه‌مو برایانی په‌رله‌مان كه ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌و بڕیار لای ئه‌وانه ده‌بێ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا گه‌لێك بههوشیاریو وردییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه خاڵه گرنگه‌كانی لێره‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه، به‌بێ ئه‌مه ئه‌و یاسای پارێزگایانه نابێته یاسایه‌كی دروستی لامهركهز ئه‌گه‌ر:
1- ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی هه‌بێت، به‌مه‌رجێك ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوری هه‌رێمدا.
2- ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌بێ له هه‌یئه‌تێكی هاوبه‌شی نێوان پارێزگاكان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكبێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرس بێت.. نه‌ك وه‌زارته‌كان یا وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
3- ئه‌بێ ئه‌و پارێزگایانه به‌شی خۆیان له میزانییه‌ی هه‌رێم ( حصه عادله) به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی پاش ده‌ركردنی بودجه‌ی به‌رێوه‌بردنی وڵات، بدرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
4- ئه‌بێ ئه‌و پارێزگایانه ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی ئیداری‌و دارایی هه‌بێت.
5- ئه‌بێ هه‌مو به‌شه‌كانی پاراستنی ئهمنو ئاسایش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بێت.
6- هه‌مو نه‌خشه‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان به‌هاوكاری‌و راوێژی پارێزگاكان بكرێت.
7- دانانی پارێزگار‌و قایمقام‌و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، ئه‌بێ ته‌نها له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆیاندا هه‌ڵبژێردرێن.
ئه‌مانه خاڵی بنه‌ڕه‌تی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكانه، جگه‌له‌مانه چاوبهستهكێو فێڵی یاساییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وڵاته‌كه‌مان رێكبخه‌ینه‌وه، ئه‌مه ته‌نیا رێگه‌یه بۆیه پێویسته خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان بهگۆڤارو رۆژنامه یاساناسهكانمان گرنگی به‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌ن و ده‌وریان تێدا هه‌بێ.
* مه‌سه‌له‌یه‌كی تری جێی مشت‌ومڕ له‌و یاسایه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجومه‌نه‌كان پاش ته‌واوبونی دهورهكهیان خانه‌نشین بكرێت، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت؟
سالار عه‌زیز: من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم‌و پێم باش نییه، گه‌نجێك كه هێشتا زۆری به‌به‌ره‌وه ماوه دابنیشێ‌و خانه‌نشین بكرێت‌و ئه‌مه دیسان وه‌كو ئه‌و به‌ڵایه وایه كه هه‌مو خه‌ڵكی وڵاته‌كه بوه به موچه خۆر ..به‌ڕاستی ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش هه‌قی خانه‌نشینیان نییه‌و ئه‌مه هه‌رلای ئێمه هه‌یه ئه‌وكه‌سه‌ی خۆی ئه‌بێته ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه ده‌بێ چاوی له‌وه‌بێ كه‌خۆی ته‌رخانكردوه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك، نه‌به‌و نیازه‌ی بێده‌نگ بێ‌و ده‌ست به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگرێت نه‌وه‌كا له‌و شوێنه نهمێنێو لاببرێو ئه‌وكات خانه‌نشینی له‌كیس بچێ، به‌ڵام من پێم باشه ئه‌وانه‌ی كه ئیشیان نییه‌و ئیمكانیه‌تی مادیان نییه، دوای نه‌مانی ده‌وره‌كه بۆ ماوه‌ی 2ساڵ تا 3 ساڵ یارمه‌تی بدرێن و تا ئه‌وكاته موچه‌كه‌یان بدرێتێ.
*به‌شێك له رێكخراوه‌كان‌و حزبه‌كانی گه‌رمیان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن گه‌رمیان بكرێته پارێزگایه‌ك یان وه‌كو پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی لهگهڵبكرێت، تۆ پێت باشه گه‌رمیان ببێته پارێزگا؟
سالار عه‌زیز: من ئه‌و داوایه به‌حه‌ق ده‌زانم به‌ڕاستی ئه‌و ناوچه‌یه فراوانه و تایبه‌تمه‌ندیشی هه‌یه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زی سه‌ركه‌وتوه.. ئه‌وه پێویسته .. به‌ڵام به‌ڕای من پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین چونكه ئه‌و شوێنانه سهربهكهركوك بوه ئه‌گه‌ر وای لێبێت ئه‌و شوێنانه بخرێنه‌وه سه‌ر كه‌ركوك‌و راپرسی بكرێ ئه‌وا بێگومان ئه‌و ده‌نگانه بڕیارده‌ر ده‌بن له چاره‌سه‌ره‌ی كێشه‌كه ، به‌ڵام من پێم باشه هه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه حسابێكی تایبه‌تی بۆ بكرێت‌و ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تی ههبێتو وه‌ك پارێزگا ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت.